|
|
پاڵ‌ماڵ1
له ته‌نیشت په‌نجه‌ره‌یه‌کی ترسه‌نۆک به سه‌ر و سمێڵێکی ژه‌نگاویه‌وه
راوه‌ستاوه و له سه‌ر خۆ جار جار مژێک له جگه‌ره‌که‌ی ئه‌دا، موو به
موو چاو له کچان و ژنانێک که له نێو شه‌قامه‌که‌دا پیاسه ده‌که‌ن ئه‌کا
و له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌ڵێ: داخۆ ئه‌مانه بۆچی به‌دی هاتوون؟!
له‌ناکاو ده‌نگی قه‌له به‌ساڵا چووه‌کان سه‌رنجی بۆ لای له‌ق و پۆی داره
مردووه‌که‌ی به‌رامبه‌ری رائه‌کێشن و له نێوان له‌ق و پۆی تاقه‌داره‌که‌ی
به‌رامبه‌ر په‌نجه‌ره‌که چاوی به چیا مات و سپیه‌که‌ی دوورده‌س ئه‌که‌وێ
و بۆ چرکه‌یه‌ک هه‌ست ئه‌کا بووه به یه‌کێک له ئه‌کته‌ره‌کانی چیرۆکی
گۆڕی په‌ریا2، داخۆ رۆڵی په‌ریای هه‌یه یان ئه‌فسه‌ره
شیرازیه‌که یان عه‌باس؟ یان ره‌نگه رۆڵی ئه‌و منداڵه‌ی هه‌بێ وا چوو بۆ
لای په‌ریا؟ داخۆ کامیانه؟!
له پڕێکدا زڕه‌ی ته‌له‌فوونه‌که‌ی ده‌س ئه‌داته پرچی خه‌یاڵی و هه‌ر
هه‌موویان ئه‌شه‌وێنێ، تا ده‌گاته لای ته‌له‌فوونه‌که هه‌ر له‌به‌ر
خۆیه‌وه ده‌ڵێ: داخۆ کێیه؟
که ده‌س ئه‌داته گووشیه‌که، کابرایه‌ک هاوار ده‌کا: که‌ژاڵ، که‌ژاڵ گیان
ئه‌وه هاتم.
هێمنانه ده‌ڵێ: به هه‌ڵه چووی کاکه، ئیشتبا گرتووته و له گووشیه‌که
ده‌گه‌ڕێ و گووشیه‌که خۆی فڕێ ئه‌داته‌وه ئامێز ته‌له‌فوونه‌که.
به‌یانی ده‌بێ له پڕۆگرامێکدا قسان بکا و باسی ئازادی رامیاری بۆ بیسه‌ران
بکا. بۆ دوا جار چاو له نووسراوه‌کانی ده‌کا و له‌به‌رخۆیه‌وه بیر
ده‌کاته‌وه: ئاخر تا من کێشه سه‌ره‌تایه‌کانم چاره‌سه‌ر نه‌که‌م، سیاسه‌ت
به من چی؟! سیاسه‌تی چی و شتی چی؟!
به‌ڵام داخۆ کێشه‌ی ئازادی رامیاری، باسی سه‌ره‌کی و گرینگی ئه‌وڕۆی
کۆمه‌ڵگا نیه؟! راسته ئازادی ، ئه‌ویش هه‌ر جۆره ئازادیێک وه‌ک ئازادی
رامیاری ، گرینگ و سه‌ره‌کیه، به‌ڵام تا مرۆڤ پێویستیه بچووکه‌کانی دابین
نه‌کا، بۆ باسه گرینگ‌تره‌کان هیچی پێ ناکرێ، له‌شی ئاره‌قه‌ی سارد ئه‌کا
و شه‌که‌ت ده‌بێ، له ژێر لچه‌وه ده‌ڵێ: ده‌ی خۆ من هێشتا کێشه‌ی
خۆشه‌ویستیم هه‌یه. دیسان ده‌چێته بیری په‌ریا و ئه‌فسه‌ره شیرازیه‌که،
بیری دارستانه سه‌وز و ئاسمانه زیزه‌که‌ی وڵاتی ئه‌وان، ده‌ڵێی به‌راستی
هه‌ر رۆژ سه‌دان په‌ریا و ئه‌فسه‌ره شیرازی پاک به ده‌س عه‌باسه
شێته‌کان له‌یه‌ک ئه‌کرێن و که‌س هه‌ر پیشیان نازانێ و زۆر غه‌ریب ده‌ڕۆن و
ته‌نیا له‌وه بیر ده‌که‌نه‌وه که دایک و بابیان چ هه‌ڵه‌یه‌کی
گه‌وره‌یان کردووه که ئه‌وانیان به‌دی هێناوه بۆ ژان چێشتن.
په‌ریا و ئه‌فسه‌ره شیرازیه‌که یه‌کیان زۆر خۆش‌ئه‌ویست هه‌رچه‌ن
ئه‌فسه‌ره شیرازیه‌که غه‌ریب بوو به‌ڵام خۆشه‌ویستی و ئه‌وین باسی مرۆڤه
و مرۆڤی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه که تووشی له خۆ گۆڕان نه‌بووبێ و به هۆی
زمان و شتی دیکه خۆی له مرۆڤه‌کانی‌تر جیا نه‌کاته‌وه و بتووانێ شه‌یدای
غه‌ریبێکیش بێ یان له غه‌ریبیدا شه‌یدا بێ.
ئه‌فسه‌ره شیرازیه‌که ده‌بوایێ له وڵاتی په‌ریا بڕۆیشتایێ، دوا چرکه
کاتی رۆیشتن یه‌کیان له ئامێز گرت و به په‌ریای گوت: دێمه‌وه، دڵنیابه
که دێمه‌وه!
رای ئه‌کرد پاش ماوه‌یه‌ک ده‌چێته‌وه و به مێر منداڵێک ده‌سپێرێ که بچێ
و به په‌ریا بڵێ که ئه‌واهاتووه‌ته‌وه، مێر منداڵه‌که به په‌ریا ده‌ڵێ
و کاتی رۆیشتن عه‌باس منداڵه‌که ده‌گرێ و لی ئه‌پرسێ و تێ ئه‌گا که چ
قه‌وماوه، عه‌باس شه‌یدای په‌ریا بوو، شه‌و ده‌چێته ماڵ په‌ریا و به
جۆرێ گوڵی زه‌ردی نه‌خۆشکه‌ر په‌ریا ده‌کوژێ، بۆ به‌یانی ئه‌فسه‌ره‌که دێت
و ته‌رمی په‌ریا ده‌بینێ به‌سه‌ر شانی خه‌ڵکی ئاوایی و هه‌ر له‌وێدا بۆ
هه‌میشه شێت ده‌بێ . عه‌باس هێژا هه‌موو رۆژ گوڵی زه‌رد بۆ گۆڕی په‌ریا
ده‌با.
گۆران به‌سه‌ر په‌رتووکه‌کانیا خه‌و له چاوه‌کاڵه‌کانی ئۆقره ده‌گرێ و
له پڕێکدا بێ ئه‌وه‌ی شتێ بووبێ دائه‌چڵه‌کێ و له‌وه بیر ده‌کاته‌وه:
راستی ژیان بڵێی له نێو گۆڕه‌کانا بێ یان له ده‌ره‌وه!!!
به‌یه‌کجاری ده‌یه‌وێ به‌یانی بۆ کۆبوونه‌وه‌که نه‌چێ و پێش له هه‌ر کارێ
کێشه‌ی خۆی چاره‌سه‌ر بکا. به‌ڵام پریستیژی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی چی؟ ئه‌و
به‌ڵێنی داوه! ده‌بێ بچێ! به‌ڵام ئه‌ی ئازادی و حه‌زه‌کانی دڵی چی؟! چ
ژیانێکی سه‌یر و خۆش و ناخۆشه! مرۆڤ به ته‌واوی ئازاده و به ته‌واویش
دیل هه‌ڵبه‌ت بۆ که‌سێک مینا گۆران که هه‌موو ژه‌م پێنج شه‌ش به‌شی
چێشته‌که‌ی بیر کردنه‌وه بێ، بۆ گۆرانه که ئایین چوارچێوه‌یه، بۆ
گۆرانه که ژیان ئه‌سته‌مه، بۆ گۆرانه که هه‌موو مێژووی مرۆڤایه‌تی
زوڵم و نابه‌رابه‌ریه، بۆ گۆران که بیر ده‌کاته‌وه، ئه‌گینا بۆ
ئه‌وانه‌ی وا هه‌ر وا پیاسه ده‌که‌ن که یان خۆیان بنوێنن یا چاو له
خه‌ڵک بکه‌ن ژیان یا به ته‌واوی خۆشیه یان به ته‌واوی ناخۆشیه!
ده‌س ئه‌داته قه‌ڵه‌م و ده‌یه‌وێ بیره‌وه‌ریه‌کانی وه‌ک ده‌می عیسایی
بنێرێته جه‌سته‌ی کچێکی شۆخ و نه‌شمیل به نێوی شێعره‌وه، ده‌نووسێ گووڵی
سوور که دێ دیسان بنووسێ ده‌که‌وێته بیرێکی قووڵ به نێوی بیر، بڵێی پیان
وابێ گوڵی سووری من شه‌هیدێکه یان ته‌نیا گوڵی سوور؟! بۆ وا ده‌زانن
مه‌به‌ستم شه‌هیده؟ ئه‌ها! به هۆی ئه‌زموونه‌کانیانه، به هۆی
کۆمه‌ڵگاکه‌یان بۆ هۆی تێگه‌یشتنێانه له گوڵی سوور یام داخۆ وایان
پێ‌خۆشه که وا بیر بکه‌نه‌وه.
دیسان ناتووانێ بنووسێ ، له به‌رخۆوه ده‌ڵێ: من که دڵم مردووه، بۆچی
شێعر بنووسم؟!
لی ئه‌گه‌ڕێ و جگه‌ره‌یه‌کی دیکه دائه‌گیرسێنێ و چاوی ده‌که‌وێ به نێوی
جگه‌ره‌که‌ی، پاڵ‌ماڵ جگه‌ره‌یه‌کی ئه‌مریکی له جۆری جگه‌ره‌که‌ی مامه
سادقی3، ئه‌ویش مینا گۆران له نێو جۆری جگه‌ره‌کانا خۆکوشتنی
پێشکه‌وتووانه‌ی هه‌ڵبژاردبوو، پاڵ‌ماڵی هه‌ڵبژاردبوو.
به‌ڵام ئه‌م جگه‌ره، جگه‌ره‌ی وڵاتی ئه‌مریکایه، هه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی وا
ره‌ش‌پێسته‌کانی ئه‌فریقای دیل و کۆیله کرد و له کلیسا ئه‌و باوه‌ڕه‌یان
پێک هێنا که ره‌ش‌پێست ده‌بێ دیل و کۆیله کرێ. ئاخر له به جێ‌ماوانی
پاپۆره‌ی نوحن!
ئۆف! دیسان سێ‌گۆشه‌ی گه‌ماری پوڵدار و ئاینی له خزمه‌ت ده‌سه‌ڵات و
ده‌سه‌ڵات، سه‌رچاوه‌ی هه‌موو به‌وبه‌ختیه‌کانمان! به‌ڵام مێژوو چی به‌سه‌ر
گۆرانه‌وه هه‌یه؟! داخۆ ده‌کرێ بیر له ئێش و ئازاری مرۆڤه‌کانی دیکه
نه‌که‌یته‌وه؟ نا، نابێ، ده‌بێ بۆ خۆت هاوپیاڵه‌یه‌ک په‌یدا بکه‌ی، من
مرۆڤ ئه‌وانیش مرۆڤ، ناکرێ لیان گه‌ڕێم!!!
به ئه‌سته‌م هێدی هێدی ، وشه به وشه ده‌نووسێ، دیسان ماچ و ئامێز
چوارچێوه‌ی شێعره‌که‌یه‌تی! پڕ به خۆ ده‌قیژێنێ: باشه من که که‌سم ماچ
نه‌کردووه و نازانم ئامێز چیه، بۆ باسیان لێ ئه‌که‌م؟! داخۆ له‌به‌ر
ئه‌وه‌یه که شێعر وڵاتی ئازادیه یان من دڵم هه‌ر له لای ماچ و
ئامێزه؟!
شه‌که‌ت، بێ هه‌ست و خوست رائه‌کشێ، ده‌که‌وێته بیر هاوڕێکه‌ی که
ده‌یگوت: گۆران، گرینگ چێژی هه‌میشه زیندووه، ماچ و ئامێز ده‌مرن به‌ڵام
پاکی و ئازادی هه‌رگیز!!!
هاوڕێکه‌ی ئێستایش له به‌ندیخانه‌یه و گۆران چاوه‌ڕێیه بۆ چرکه‌یه‌کیش
بووه، دیسان بیبینێ و پی بڵێ: راسته گرینگ چێژی هه‌میشه زیندووه،
هه‌رچه‌ن چاک ده‌زانێ هه‌ر مرۆڤێک خۆی بۆ خۆی گرینگه‌کان دابین ده‌کا.
دیسان ده‌یه‌وێ به‌یانی بچێ بۆ کۆبوونه‌وه‌که، به‌ڵام هێشتا پرسیارێک بۆ
خۆی چاره‌سه‌ر نه‌بووه: باشه دابین کردنی باری ئابوری چاک و هاوسه‌نگ بۆ
مرۆڤ به قیمه‌تی له ده‌س‌دانی ئازادی رامیاری، گه‌ڕانه‌وه‌ی مرۆڤه‌کانه
بۆ چاڵه ره‌شه‌کانی سه‌ده
ناحه‌زه‌کانی ئوروپا؟! هه‌ڵبه‌ت چاک ده‌زانێ لیبراڵ جۆرێک بۆخۆی وڵامی
ئه‌داته‌وه و کمۆنیسم جۆرێک، ئاخر ئه‌وان ده‌بێ به جۆرێک وڵام
بده‌نه‌وه، به‌ڵام بۆ مرۆڤی ئازاد راستی چیه و کامه‌ی باشتره؟ هه‌ڵبه‌ت
بڵێی راستی و باشترێک ببێ؟ بۆ چرکه‌یه‌ک له ژیان وه‌ڕه‌س ده‌بێ،
هه‌ڵ‌ده‌سێته سه‌ر پێ و ده‌چێته به‌ر په‌نجه‌ره‌که و ده‌چێته لێوار
په‌نجه‌ره‌که و به جۆرێک هاوار ده‌کا: په‌ریا ئه‌وه منیش هاتم! که
هه‌موو خه‌ڵک چاوی لێ ده‌که‌ن و خۆی فڕێ ئه‌داته سه‌ر شه‌قام، ئیتر بۆ
هه‌میشه ئۆقره ده‌گرێ و بیر وازی لێ بێنێ، مرۆڤه‌کان پیاسه‌ی خۆیان
ده‌که‌ن و که‌س کاری پی نی‌یه، وه‌ک شتێ گۆران هه‌رگیز نه‌بووه یان له
مێژه که مردووه له‌و کاته‌وه که دڵی مردبوو.
1.
نێوی جۆرێ جگه‌ره‌یه.
2.
نێوی چیرۆکێکی نووسه‌ر ر.ئێعتماد یه،له کتێبه به ناوبانگه‌کانی وه‌ک:
برای که آواز بخوانم،دختر خوشگل دانشکده ی من.
3.
ئیشاره به سادقی هیدایه‌ت، نووسه‌ری به ناوبانگی ئێرانیه.
|