|
|
؟
فوئاد قاموسی
من ئه‌گه‌ر ئازارم نه‌بێ/ درۆ ئه‌که‌م/گه‌ر هه‌مبێ چرۆ ئه‌که‌م1
له‌وه ده‌چێ هیوات نه‌مابێ!
-
ئێمه ده‌بێ بۆ کوێ بڕۆین؟
ئه‌مه دوا ره‌سته‌ی کابرایه‌کی پشت چه‌ماوه بوو که پتر له چه‌ن کاتژمێر
له ژێر ره‌هێڵه‌ی بارانا چاوه‌ڕوانی تڕۆمبیلێک بوو تا له کارخانه‌وه
بگاته‌وه ماڵ و له هیلاکی‌دا بێ هۆش بێ.
پێم گوت: یان ده‌بێ به بازه سه‌ره‌کیه‌که‌دا بڕۆی یان به لاڕێ‌دا،
لاڕێیش چه‌ن کوێره رێیه، خۆت هه‌ڵیبژێره.
چه‌ن ژن و کابرایه‌ک به‌یه‌که‌وه له‌سه‌ر کێڵهه‌یه‌ک چه‌ماوه‌نه‌ته‌وه و
به ده‌م جووڵانه‌که‌یانا هه‌ست ده‌که‌م که باس له چتێک ده‌که‌ن یان
ره‌نگه هۆره‌یه‌ک بهۆننه‌وه به‌ڵام هاڕه‌ی ترۆمبیله‌که‌ی ئێمه هه‌رگیز
ناهێڵێ له‌وه‌ان تێ‌بگه‌م، یه‌کیان سه‌ر هه‌ڵدێنێ و من نوقمی گۆنا
سووتاوه‌که‌ی ده‌بم و ده‌که‌ومه بیرێکی قوڵ.
دیسان بیر کردنه‌وه، بیر کردنه‌وه له تۆ و له‌وان و له خۆم و له‌و.
بیر کردنه‌وه و هه‌ناسه و نووسین ، سێ تایبه‌تمه‌ندی شێته‌کان، یادی به
خێر هاوڕێیه‌کم ده‌یگوت تۆم خۆش ئه‌وێ چوون ئه‌نووسی و توورکه چاو
گه‌شه‌که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ناسه‌کانی من ئاگری ژیانی ئه‌ویان
ده‌گه‌شانده‌وه و ئه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که بیرم ده‌کرده‌وه و تۆیش
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ئیتر بووم به شێتێکی ته‌واو، منت خۆش ئه‌وێ!!!
باشه به‌راستی ئه‌و کێڵگه و جووتیارانه چیان به‌سه‌ر گریان و بیر
کردنه‌وه و هه‌ناسه‌وه هه‌یه؟!
-
ده‌ی خۆ گه‌ر وابێ ژیانیش چی به‌سه‌ر ئێمه‌وه هه‌یه؟!
چه‌ن ماڵ شه‌قامێکیان له باوه‌ش گرتووه و ئێمه پێیدا ده‌ڕۆین،
په‌نجه‌ره‌یه‌ک که خه‌مڵاوی په‌رده‌یه‌کی ئاڵه ده‌مخاته یادی خه‌ونێک:
به‌یانیێک له ته‌نیشتمه‌وه راکشا بوو به ئه‌سپایی ده‌ستی بۆ جگه‌ره‌که‌م
کێشا و من له خه‌یاڵ راچڵه‌کام.
-
ئه‌وه چ ده‌که‌ی؟
-
هیچ هه‌وێکه‌م هه‌ست ده‌که‌م، خۆ مافی ئه‌مه‌م هه‌یه!
نه‌یده‌زانی ئه‌م هه‌وێ بۆن تاڵه‌ی لاق سپی و به‌ژن رێک و پێکه ته‌نیا
بیره‌وه‌ریه‌که له‌و لاته‌ی وا له‌ته‌ک دۆسه کۆنه‌که‌م‌دا ژیا بووم.
ئه‌و که‌سه‌ی که له بیرم کردووه، که‌سێک که ئیتر گۆرانی : زینسووم
که‌وه له مه‌رگی خۆم په‌شیمانم یش به ئه‌سته‌م ده‌مخاته‌وه یادی ئه‌و.
به‌ڵام گه‌ر ئه‌وم له بیر بمایێ له زۆر شت تێ‌ده‌گه‌یشتم که ئێستا
ته‌نانه‌ت هه‌ر نایشیان ناسمه‌وه.
دوو که‌س له نێو ترۆمبیله‌که‌مان پێکه‌وه قسه ده‌که‌ن:
-
خه‌به‌رت له ئاڕه‌ش هه‌یه؟
-
ده‌ڵێن ون بووه، خوا ده‌زانێ چی به‌سه‌ر هاتبێ.
-
یانی خۆی کوشتووه؟
-
ره‌نگه ، ئاخر پاش رۆیشتنی فاتێ ئه‌و به ته‌واوی شێت بوو، ده‌ڵێن خۆی فڕێ
داوه‌ته نێو چه‌مه‌که.
بزه‌یه‌کی تاڵ بووه تاقه سواری سارای لێوم و له‌به‌ر خۆمه‌وه گوتم:
ئه‌شا ئه‌و دنیایه، کابرا خۆی له به‌ر کچی خه‌ڵک کووشتووه، ئه‌وه‌ی وا
زۆر بێ کچه.
راسته ئه‌وه‌ی وا زۆر بێ کچه، ئه‌وه‌ی زۆر بێ ده‌سه‌ڵاتداری چاو زه‌ق و
ناو چاو تاڵه، ئه‌وه‌ی وا زۆر بێ ره‌ش و رووته که هه‌رگیز هیچ
کامێرایه‌ک ناتوانێ چاویان لێ داگرێ و ئێمه‌یش هه‌رگیز نایانبینین و هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ست ده‌که‌ین جیهان واته دوو جه‌سته و ته‌واو.
له ناکاو به ده‌نگی کابرا شۆفێڕه سمێڵ ژه‌نگاویه چڵکنه‌که که ددانێکی
له پێشه‌وه خۆی ده‌نواند و نوێنه‌ری بێ سه‌ر و به‌ری ژیانی بوو
راچڵه‌کام:
-
ئه‌رێ ئای مودیر تۆ خه‌به‌رت هه‌یه فڵانه‌که‌سه‌که بۆ رۆی؟
-
من مامۆستا نیم.
-
باشه ئای مودیر خه‌به‌رت هه‌یه؟
-
پێم وابێ له شوێنێ‌تر کاری چاکتری په‌یدا کردبوو.
-
نا کاکی خۆم
-
ئه‌ی چی؟ مه‌گه‌ر تۆ شتێ‌تر ده‌زانی؟
-
راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌ڵێن گوناحی شیرینی کردووه.
ئه‌مه‌ی گووت و قاقایێکی سه‌یری کێشا. بۆ یه‌ک چرکه هه‌ستم کرد هه‌مووان
له‌یه‌ک خۆیان مۆته داوه تا ببیینن ژیانی ئه‌وه‌ی دی چۆنه؟
به واتایه‌کی دیکه هه‌مووان گورگی یه‌کن یان به‌و شێوه‌ی که ده‌ڵێن مرۆڤ
گورگی مرۆڤه. ره‌نگه زۆر نهێلیستیانه بێته به‌رچاو به‌ڵام ئه‌مه
راستیه‌که هه‌ر وه‌ک چۆن شاخ و گوڵیش راستین.
له‌په‌نای بڕێ ماڵه روخاوۆ ده‌ڕۆین، ده‌که‌ومه یادی وڵاتی ئه‌و کابرا
سمێڵ قیته چاو زاقه‌ی وا وڵاته‌که‌ی رووخا، داخۆ بۆ رووخا؟ ئه‌وێ رووخا و
من ده‌مه‌وێ لێره دیسان سازی که‌مه‌وه. سه‌یر نییه!
بۆ چه‌ن چرکه خه‌و ده‌مباته‌وه و ده‌یان بیر و هه‌ست به بێ ئیزن خۆیان
ده‌که‌ن به هه‌رێمی مێشک و دڵما و که چاو ده‌که‌مه‌وه دیسان جیهانی
ماشینی و بوروکراته‌کان منی له ئامێز گرتووه و هورا و فیکه‌م بۆ ده‌کێشن
که زووتر به نه‌بوون بگه‌م.
نه‌بوونێک پڕاوپڕ له بێ ده‌سه‌ڵاتی و بێ که‌سی، هه‌رچه‌ن ئیتر ئه‌شێ و
نه‌شێ نییه، جیهانێک لێواولێو ئانارشیستی، ئاخر هه‌ر نیه!!!!
نه‌بوون و ئانارشیسم دوو کوێره رێ و دیسان ده‌نگ هه‌ڵێنان بازێکی
سه‌ره‌کی!
ته‌واو
1. کۆپله شێعرێک له سه‌لام مسته‌فا ساڵح.
|