|
|
حه‌ز و ته‌ز و...
مریه‌م نامداری
لێی ده‌ڕوانی و لێت ده‌ڕوانێ، پێکه‌وه هاو کات ده‌م ده‌که‌نه‌وه ،
ده‌تانه‌وێ چتێ بڵێن هه‌رهیچ نه‌بێ باسه‌که بگۆڕێ، به‌ڵام بریسه‌ی
فرمێسکه قه‌تیس ماوه‌که‌ی سه‌رگۆنای، زارت له گۆ ده‌خات. هیچ ناڵێ و
هزروبیرت بۆ گه‌رده‌لوولی ناوخۆی راپێچ ده‌کات.هه‌ست به قورسایی هه‌ناسه‌ت
ده‌که‌ی. ترپه‌ی دڵت ئاوازی ده‌هۆڵ به به‌رانبه‌رکێ داوه‌ت ده‌کات.
دنیایه‌کی نامۆ، ...نا... له‌راستیدا سه‌یرئاشنا ده‌تگرێته ئامێزی خۆ،
ده‌تبات به‌ره‌و وه‌رزی زستان، زستانێکی قورس و تووش که سه‌رماکه‌ی له‌گشت
له‌مپه‌ر و به‌ربه‌ستێ تێپه‌ڕ ده‌بێ و بێ به‌زه‌ییانه چۆک دائه‌داته
سه‌ردڵی مرۆڤ. زستانێکی دڕی مه‌ودابڕی بێ کاتژمێر،به پێچه‌وانه‌ی
هاوپۆله‌کانت که هه‌رکام کاتژمێرێکی ره‌نگینیان له ده‌ستدابوو، هه‌موو
شه‌وێ هه‌تا خه‌و ده‌یڕفاندی له بیری سه‌مای خوله‌ک و چرکه ژمێره‌که‌دا
بووی. هه‌ڵبه‌ت ره‌نگه جگه له تۆیش هیچ کام له هاوپۆله‌کانت بیریان
له‌وه نه‌کردبێته‌وه که خوله‌ک ژمێر بۆ وا گورجانه سه‌ما ده‌کا و چرکه
ژمێر بۆواقورس و گران هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ و زیاتر له‌مه‌یش کات
ژمێره‌قه‌ڵه‌وه‌که بۆ ئه‌وه‌نده له‌ش گرانه و به ئاسته‌م ده‌بزوێ.
خه‌ونه کانیشت هه‌میشه پڕ بوون له کات ژمێر، به تایبه‌ت ئه‌و کاتژمێره
زه‌رده که له‌وانه بوو زێڕ بێت و خۆی ده‌ئاڵانده مه‌چه‌کی ده‌ستت و له
گه‌ڵ پێستی ده‌ستتا ده‌بوونه یه‌ک و باکزی درزی په‌نجێره به نایلۆن و
رۆژنامه کۆن شه‌ته‌ک دراوه‌که‌تان لێ ی ده‌ڕفاندی.
لێی ده‌ڕوانی و لێت ده‌ڕوانێ، بێ ئه‌وه‌ێ هێچ بڵێن به نیگا ده‌دوێن. نیگای
پێت ده‌ڵێ : ئێستا ده‌زانی بۆ کاتژمێره‌که ئه‌وه‌نده له‌ش گرانه؟ هه‌ر
به نیگاپێی ده‌ڵێی : زۆر باش ده‌زانم . قورسایی له‌ش و هه‌ناسه‌ی سواری
لێی بوونه‌ته بار و هه‌ربه‌نیگاش پێت ده‌ڵێ : ئه‌وان هیچکامیان
له‌سه‌رویست و خوازتی خۆ نه‌که‌وتونه‌ته گه‌ڕ، ده‌سه‌ڵاتیان به
سه‌رخۆدانیه . ده‌سه‌ڵات له‌دیوی نادیاره‌وه ده‌یانسوڕێنێ. کاتژمێر به
ده‌سه‌ڵات نزیکتره و له‌م خزمایه‌تیه که‌ڵک وه‌رده‌گرێ، چرکه‌ژمار پایه‌ک
دوورتره و....هه‌روه‌ک ده‌سه‌ڵاتی براژنت،که کاکت له‌و نزیکتر بوو و
ئه‌وشه‌وه له‌گه‌ڵ تۆ‌و دووخوشکه‌که‌ت و دایکت له ماڵ وه‌ده‌رنه‌نرا. ئه‌و
شه‌وه سارده‌ی زستان که پاش ده‌م بۆڵه‌یه‌ک ، زۆر سووک و ئاسان ، له
گه‌ڵ دایکت و دووخوشکه‌که‌ت فڕێ درانه ناو کۆڵان . ته‌نانه‌ت چاوه پڕ له
ئه‌سرینه‌کانی هه‌رچوارتان له ده‌ستیان نه‌هات رای ده‌سه‌ڵاتدار بگۆڕن و
چارناچار ملتان به قه‌زا وقه‌ده‌ر دا.قه‌زاوقه‌ده‌ری بیر و ئاوه‌زی
دایکتان که خزمێکی له‌و سه‌ری شار وه‌بیر هاتبووه‌وه وئاماده بوو بۆ
پاراستنی جگه‌رگۆشه‌کانی له شاڵاوی سه‌رما پێڵاوه‌کانی ماچ بکا.به‌په‌له
هه‌رسێکتانی دایه به‌ر، ده‌یزانی ده‌بێ بجووڵن با سه‌رما زه‌فه‌رتان پێ
نه‌با و چلۆن رووخا کاتێ دیتی ناسیاوتان نین له ماڵ و ده‌رک و
ده‌روازه‌یان کلیل دراوه. ئێستایش ده‌نگی دایکت له‌گوێتا ده‌زرنگێته‌وه
"رووی ناچاری ره‌ش بێ، با بگه‌ڕێینه‌وه."و....
به نیگایش ناڵێی : من خوله‌ک ژماری ژیانی خۆ بووم که هه‌موو به‌یانێک
پێشتر له هه‌مووان ده‌گه‌ییشتمه فێرگه و دڵه راوکێکه‌یشم بابوه‌ستێ که
هه‌میشه لام وابوو دره‌نگ ده‌گه‌م و مودیر له پێش چاوی منداڵانی هاوپۆلم
لێم توڕه ده‌بێ و ده‌ڵێ : بۆ وا دره‌نگ هاتیته‌وه بڕوانه کاتژمێره‌که‌ت
و من سه‌ر داده‌خه‌م وئه‌وسا گشت ده‌زانن که کاتژمێرم نییه و...
تووانت نامێنێ . لێی بێزاری که هه‌موو رایه‌ک ئه‌م بیره‌وه‌ریانه و گه‌لێ
تریش وه‌بیرت ده‌هێنێته‌وه، بێ ویستی خۆ مشتت ده‌قونجێنی و لێی
ده‌رازێیته‌وه، به‌ڵام ....
ده‌ستم شل ده‌بێ . هه‌موو رایه‌ک پاشگه‌ز ده‌بمه‌وه و ئه‌مجاره به‌ڵێنی
یه‌کجاری ده‌ده‌م . ئیدی هه‌رگیز مشتم ناقونجێنم . له‌باتی ئه‌وه‌ی
ئاوێنه‌که بشکێنم قه‌ڵه‌مه‌که‌م داده‌ده‌م .
|