|
|
زه‌ق و ره‌ق
-
شۆخیمان پێ مه‌که، شووره‌یه!
-
به‌شه‌ره‌ف، ئێستا سه‌ده‌ی به‌ره‌و پێش چوون و تکنۆلۆژیایه.
رۆژ نییه له‌م چه‌شنه وت و وێژه‌انه خۆیان نه‌که‌ن به ده‌روازه‌ی
گوێیدا، له‌به‌ر ده‌رکه‌ی دوکانه‌وه بگره تا کۆڕه رۆشنبیریه‌کان، له
کۆڕی شه‌راب خواردنه‌وه بگره تا پیاسه‌ی شه‌وانه‌ی هاوڕێکانی.
یه‌کێک ده‌ڵێ ئێستا سه‌ده‌ی پێوه‌ندیه‌کانه و یه‌کێک ده‌ڵێ ئێستا رۆژی
لیبرالیسمه و یه‌کێکی دیکه شه‌و شتێک داده‌هێنێ و ده‌ڵێ ئێستا رۆژی
ئه‌وه‌یه. ئه‌وانیش له بانگه‌وازه‌کانیان که گوێی عاله‌می که‌ڕ کردووه
هاوار ده‌که‌ن ئه‌مڕۆ رۆژی دیمۆکڕاسیه!
ئه‌میش به ئه‌سپایی ده‌ژی و وا به داب و نه‌ریته‌کان راهاتووه که
هه‌رگیز بیری لێ نه‌ده‌کرده‌وه. راهاتن، زۆر جێی سه‌رنجه ، مرۆڤ ده‌توانێ
به هه‌موو بۆگه‌نه‌کان رابێ، راهاتن هه‌م چاکه و هه‌م دزێو، دزێو له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی که تۆیش ده‌بی به بۆگه‌ن، چاکه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیتر هه‌ست به
بۆگه‌ن ناکه‌ی!
راستی له بیرم چوو ناوی ئه‌م به‌سته‌زمانه‌تان پێ بڵێم: نێوی کاوه‌یه.
کاوه هه‌ندێ جار له‌گه‌ڵ باپیری له خه‌ودا قسه ده‌کا و به‌یانیان هه‌رچی
که ته‌وژم ده‌خاته سه‌ر مێشکی تا شتێکی وه‌بیر بێته‌وه، جگه له وێنه‌ی
کابرایه‌کی سه‌ر و سمێڵ سپی هیچ نایه‌ته‌وه بیری.
ئه‌م به‌سته‌زمانه‌مان ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش شه‌ڕی ده‌کرد، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ
خۆ‌یا، له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆحه نه‌گبه‌ته که ده‌یویست کاوه بکاته کاوه‌ی
ئێستا. به داخه‌وه کاوه هێزی پێ نه‌شکا ئاخر پتر له چه‌ن میلیارد که‌س
یارمه‌تی ئه‌و رۆحه‌یان ئه‌دا و به چپه به کاوه‌یان ده‌گوت: کاکه
ئه‌مه ئێستا ئیتر ئاساییه.
راسته له‌م دورگه‌یه له خۆ نامۆ بوون و ئیلیناسیۆن ئه‌ونده سروشتیه
که هه‌ر باسیشی لێ ناکرێ.
راستی باسی کاوه‌م ده‌کرد، کاوه ده‌یان ساڵ له‌مه‌و به‌ر شه‌یدا بوو و
ئێستا به پێی ئاسایی بوون و سروشتی کۆمه‌ڵگاوه ته‌نیا ناژی و هاوکاتیش
شه‌یدایش نییه.
ئه‌رێ با باسه‌که‌مان کورت که‌مه‌وه:
کاوه‌یش ده‌ڵێ ئه‌م سه‌ه‌ده‌یه: سه‌ده‌ی گه‌نده‌ڵی گشتیه!
رای ئێوه چییه؟؟!!
|