|
|
شێت
فۆئاد قامووسی
-
ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی که تۆ ده‌یانبینی هه‌موویان مرۆڤن و گیانله‌به‌ر،
ئه‌وان چه‌ن تایبه‌تمه‌ندی سه‌یریان هه‌یه.
-
ئه‌دی ئێمه چین؟
-
ئێمه...م م نازانم تا ئێستا له‌وه بیرم نه‌کردوه‌ته‌وه که نێوی ئێمه
چیه، به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه که ئێمه له‌وان سه‌رترین و ئاگاداری هه‌موو
هات و چوو، ئیش و کار و باری ئه‌وانین. هه‌ر چۆن ئه‌وان ئاگاداری ژیانی
په‌ڕه‌سێلکه و چۆله‌که‌ن
-
باشه تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌و جه‌ماوه‌ره چیه؟
-
تایبه‌تمه‌ندی سه‌یریان هه‌یه، ئه‌وان وا هه‌ست ده‌که‌ن که مێژووه‌که‌یان
به‌ره‌و پێش ده‌چێ و چاکتر ده‌ژین بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بن که ژیانی ئه‌وان
هه‌ر وه‌ک په‌ڕه‌سێلکه و گیانله‌به‌ره‌کانی‌تر هه‌ر له ئه‌وه‌ڵه‌وه تا
ئێستا هیچ ته‌وفیرێکی نه‌کردووه
-
جۆن مه‌گه‌ر چتی وا ده‌بێ؟
-
بۆ مرۆڤ هه‌موو شتێ ده‌بێ، هه‌موو مێژوویان دژایه‌تی چینایه‌تی تێدا
هه‌بووه، هه‌موو چرکه‌کانی ژیانیان له بیری دروست کردنی چه‌ک و چۆڵ بوون
و ته‌نانه‌ت هه‌میشه ئه‌وینداریش ده‌بن.
-
هه‌موو مێژوویان وا بووه؟
-
ئه‌رێ کوڕی خۆم، هه‌موو مێژوویان. ئه‌وان ته‌نانه‌ت هه‌موویانیاساوڵن
-
ده‌ی خۆ گه‌ر وابێ بۆ ده‌ژین؟
-
ژیان؟ ژیانی چی ئه‌وان چاوه‌ڕێی مه‌رگن و تا ئه‌و کاته مه‌جبوورن که به
قسه‌ی خۆیان بژین، ئه‌شا ئه‌و لاوه‌یان تۆ گوێ گره له قسه‌کانی دڵی:
ئاخ له ئازار، چ
بکه‌م؟ هێزم نییه هه‌ناسه هه‌ڵکێشم، باش بوو ته‌مه‌نم تێپه‌ڕی و
تێگه‌یشتم که بۆ مرۆڤه‌کان به‌یانیان زوو جگه‌ره ده‌کێشن، ئه‌وان شه‌و
به هیچ نه‌گه‌یشتوون و به‌یانی ئه‌و هه‌موو جوانیه ده‌بینن ده‌ی ده‌بێ
خۆیان به جگه‌ره بێ هه‌ست و خوست بکه‌ن تا دڵیان بۆ هیچ لێ نه‌دا.
-
تێده‌گه‌ی کوڕی خۆم؟ ئه‌وان ئاوان، جار جاریش شتی باشیان لێ هه‌ڵده‌که‌وێ
که هه‌ر وه‌ک قه‌قنه‌س هه‌ڵده‌فڕن و ده‌ڕۆن
-
باشه بۆ کوێ ده‌ڕۆن
-
نازانم خۆیشیان نازانن
-
ئه‌و به‌شه که به‌یه‌که‌وه ده‌م ده‌جووڵێنه‌وه، ئه‌وان چ ده‌که‌ن؟
-
کوڕی خۆم مرۆڤ بێ ده‌سه‌ڵاته، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ هه‌ندێ جار یان
چاک وایه بڵێم هه‌میشه زۆربه‌یان خۆیان فریو به‌ن و چتی سه‌یر دروست
بکه‌ن و خۆیان به زنجیر ببه‌سنه‌وه.
-
ئه‌ی قه‌قنه‌سه‌کان؟
-
ئه‌وان زۆر باشن به‌ڵام کۆمه‌ڵگای مرۆڤ هه‌ندێ چتی هه‌یه به نێو ئاکار و
لێ قه‌وماوی، داب و نه‌ریت و دوا که‌وتوویی، قه‌قنه‌سه‌کان خۆیان ئاور
ئه‌ده‌ن تا ئه‌و چتانه بسوتێنن، ئێستا تۆیش بڕۆ و جل و به‌رگه‌کانت
له‌به‌ر که
-
بۆچی؟ده‌بێ بۆ کوێ بڕۆم؟
-
تۆ ده‌بێ ئاماده بی، گه‌ر هه‌ڵه بکه‌ی ئێمه تۆ ده‌که‌ین به مرۆ و
ده‌تنێرین بۆ ئه‌و دورگه‌یه و هه‌موو ژیانت ئازار ئه‌کێشی.
پتر له چه‌ن ساڵه
له ژوورێکی بچکۆلانه که گشت دار و دیواری سپی و رێک و پێکه ده‌ژی و
هه‌میشه ئه‌م وت و وێژانه گینگڵ ئه‌ده‌ن به مێشکی و وای لێ ده‌که‌ن که
هاوار ئه‌کا، جار جار چه‌ن دوکتور و په‌ره‌ستار دێنه سه‌ری و هه‌ندێ چتی
منداڵانه‌ی لێ ده‌پرسن و وای لێ ده‌که‌ن که جنێویان پێ بدا و خۆی وه‌ک شێت
بنوێنێ.
ئاخر جار ئاگای ل وت و وێژی دوو دوکتور بوو وای بیست که گوایێ ئه‌م تووشی
ئێسکیزۆفێڕنیا بووه، له‌به‌ر خۆیه‌وه گوتی: هه‌مووی ده‌ستکردی ئه‌م
گیان‌له‌بهره گه‌وجانه‌یه. من نه‌ده‌بوایێ هه‌ڵه‌م کردایێ و بهاتبایێم بۆ
ئێره.
ئێستا په‌ره‌ستارێکی ته‌ڕپۆش هاتووه بۆ لای و ده‌واکانی پێ ئه‌دا له
دڵه‌وه له‌وه بیر ده‌کاته‌وه: وه‌ی چه‌ن جوانه خۆزگه ماچێکی پێ
ئه‌دام!داخۆ گه‌ر دیسان هه‌ڵه بکه‌م ده‌چمه‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆم؟
په‌ره‌ستاره‌که که هه‌ستی کردووه ئه‌م کوڕه لاوه نه‌خۆشه جۆرێک
ته‌ماشای ده‌کا لێی ده‌پرسێ تا ئێستا شه‌یدا بووی؟
- شه‌یدایی؟ من ته‌نیا شه‌یدای ماچ و ئامێزم، ماچێکم پێ ئه‌ده‌ی؟
کچه لاوه‌که که
هه‌میشه ئاواته‌خوازی ئه‌وه بوو که ئه‌م کوڕه نه‌خۆش نه‌بوایێ و کوڕێکی
ساخ بوایێ تا ئه‌م خۆی فڕێ بدایه‌ته باوه‌شی به ده‌نگێکی له‌رزۆک ده‌ڵێ:
-
ده‌ی گه‌ر وابێ هه‌ستت هه‌یه؟
-
هه‌ست! مه‌گه‌ر ده‌بێ هه‌ستم نه‌بێ منیش بووم به مرۆڤ، هه‌ست و
ئایدۆلۆژیام هه‌یه دوو تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌کی و سه‌یری مرۆڤ که ئێمه
له‌و جڕ و جانه‌وه‌رانه جیاواز ده‌کا و هاو کات ده‌بێته هۆی به‌سراوه
بوونی ژیانی ئێمه.
ئه‌م نه‌خۆشه چاک ده‌زانێ
که په‌ره‌ستاره‌که‌ی حه‌زی له قسه‌ی ئه‌مه و هه‌ر بۆیه باسی زۆر چتی
بۆ ده‌کرد.
به‌ڕاستی سه‌یره مرۆڤێک شه‌یدای نه‌خۆشێکی ئێسکیزۆفێڕنیا ده‌بێ!!!!
له ژووره‌که ده‌چێته ده‌ره‌وه و له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌ڵێ به‌م حب و
ده‌وانه چاک ده‌بێ، دڵنیام چاک ده‌بێ، گه‌ر چاکیش ببێته‌وه ئیتر هه‌رگیز
ناهێڵم که نه بیر بکاته‌وه و نه هه‌ست بکا با وای لێ‌نه‌یێ.
ئه‌وه‌ڵ جار که په‌روه‌نده‌ی نه‌خۆشه‌که‌ی خوێندبووۆ له بیریه‌تی که
دایکی نه‌خۆشه‌که گووتبوی: ئه‌م کوڕه‌مان زۆر کتێبی ده‌خوێنده‌وه و بیری
ده‌کرده‌وه و هه‌میشه حه‌زی له هه‌ست کردنی کچانی جوان بووه.
جۆزه‌ردانی 2708
|