|
بمێن
خۆرخه لۆئیس بۆرخس
وه‌رگێڕ:عه‌تا ئه‌حمه‌دی
له‌له‌نده‌ن،سه‌ره‌تای‌ژوه‌نی1929،ژۆزێف‌کارتافیلۆسی1ئه‌نتیکه‌فرۆش،خه‌ڵکی‌ئێزمیر،
کتبی شه‌ش به رگی ئیلیادی پۆپ2 له ئه ندازه‌ی بچووکدا
(1715-1720) پێشکه شی شازاده خانم لووسینگ3 ده‌کات.شازاده
گشتی کڕی.چه ند وشه‌یه‌ک پێکه‌وه دووان.به ئێمه‌ی وت پیاوێ بوو
تێکشکاو، خۆڵاوی و چاوی له‌ڕه‌نگی خۆڵه‌مێش،به ریشی خۆڵه مێش و سه رو
سیمایه کی پڕنهێنی.بێ گرێ وبێ ئێختیار به چه ند زمان قسه‌ی ده‌کرد.له
چه‌ند خوله‌کدا له فه‌رانسه‌وه ده‌چوو بۆ ئێنگلیزی و له
ئینگلیزیشه‌و‌ه بۆتێکه‌ڵه‌یه‌کی‌ڕازاوی‌له‌ئێسپانیایی‌سالۆنیکا
وپرته‌غاڵی ماکائۆ.له مانگی ئۆکتۆبرشازاده له رێبوارێکی گه‌می
زێئوسی بیست که کارتافیلۆس له گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و ئێزمیر مردووه و له
دورگه‌ی ئیوس ناشتوویانه.له دوایین به‌رگی ئیلیاد دا ده‌سنووسێک که
لێره‌دا ده یخوێنینه‌وه‌ی دۆزییه‌وه.
ده‌قی سه‌ره‌کی به زمانی ئینگلیزی نووسراوه که پڕ له وشه‌ی
لاتینییه. روونویسێ که ئێمه کردوومانه له گه ڵیدا موو لێنادا.
I
تا ئه و جێگه ی له بیرم بێ، ئازاره کانم له باخێ له تیو ه ی سه دد ده روازه4
وه ده س پێده کا،کاتێ که دیۆکلێتیانووس5 ئێمپراتوور بوو. من
له درێژه ی هێرشه کانی ئه م دواییانه‌ی میسرداخزمه‌تم کردووه (بێ
شانازی) وله‌لژیۆنێ له سه‌ربازخانه ی بێریێنس6 که به سه ر
ده‌ریای سوور دا ده ڕوانێ، سه رکرده بووم.نه خۆشی و تا زۆرکه سی به
وره‌ی چاوه ڕوانی هێرش بردنی تێدابرد.رۆژئاواییه کان شکستیان
هێنا.زه‌وی که‌پێشترله‌ژێرده‌سه‌ڵاتی‌شاره یاخییه‌کاندا
بوو،بۆهه‌تاهه‌تایه بووبه‌مڵکی خواوه‌ندانی دۆزه‌خ.ئه‌سکه‌نده‌رییه‌ی
به‌زێندراو، له‌خۆڕاله سێزار داوای لێبوردنی
کرد.لێژیونه‌کان‌هێشتاساڵی‌به‌سه‌ردانه‌هاتبووسه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست
هێنا،به‌ڵام من زۆر نه‌متوانی روخساری خواوه‌ندی شه‌ڕ ببینم. ئه‌م
نائومێدییه دڵی شکاندم و ره‌نگه بووبێته ژۆی ئه‌وه‌ی که له ناو
دڵی سارای تۆقێنه‌ر و قاقڕه‌وه به شوێن ساری نه‌مراندا بگه‌ڕێم.
گوتم که ئازاره‌کانم له باخێکه‌وه له تیوه‌دا ده‌ستی
پێ‌کرد.به درێژایی شه‌و نه‌خه‌وتم له‌به‌رئه‌وه‌ی شتێک له دڵمدا گورپی
کردبوو.بوولێڵ بوو که هه‌ستام. نۆکه‌ره‌کانم خه‌وتبوون، مانگ له
ره‌نگی لمی سارا بوو.له رۆژهه‌ڵاته‌وه سوارێ ده‌رکه‌وت، هیلاک و
شه‌ڵاڵی خوێن.چه‌ند هه‌نگاوی مابوو بۆ من که له سه‌ر ئه‌سپه‌که‌ی
گلۆربووه‌وه.به ده‌نگێکی کز و بێ ئۆقره، به زمانی لاتین ناوی
ڕووبارێکی پرسی که به قه‌راغی شووره‌ی شاردا ده‌رۆیشت.ولامم دایه‌وه
که رووباری میسره و سه‌رچاوه‌که‌ی له بارانه. به خه‌مه‌وه وتی: "
به شوێن رووبارێکی دیکه‌وه‌م، ڕووبارێکی پڕ نهێنی که مرۆڤ له مه‌رگ
ده‌پارێزێ." خوێنیکی ڕه‌ش به سنگیا ده‌هاته خوار. گوتی که
وڵاته‌که‌ی کێوێکه له‌وبه‌ری گه‌نگ و له‌وێش قاو بڵاوه که ئه‌گه‌ر
که‌سێ بچێ بۆ ئه‌وپه‌ڕی رۆژئاوا، واته ئاخری زه‌وی، ده‌گاته ڕووبارێ
که ئاوه‌که‌ی نه‌مری ده‌به‌خشێ و گوتیشی که شاری نه‌مران له‌وبه‌ری
ڕووباره‌که‌وه‌یه،پڕه له شه‌قام، شانۆگه و په‌رسگه.ئه‌و پێش
سپێده مرد. به‌ڵام من بڕیارمدا که ئه‌و شاره و ڕووباره‌که‌ی
بدۆزمه‌وه. زۆربه‌ی دیله‌کانی موریتانی له وڵامی جه‌للاددا، دانیان
به ڕاپۆرتی گه‌شتی گه‌شتیاردا نا.که‌سێ ده‌شتی ئێلیزه‌ی7
وه‌بیرهاته‌وه که له‌وپه‌ڕی زه‌ویدایه وله‌وێدا ژیانی مرۆڤه‌کان
بیکۆتایه؛که‌سێکی تریش ئه‌و شاخانه‌ی که سه‌رچاوه‌ی ڕووباری
پاکتۆلۆسه8 و خه‌ڵک له ته‌نیشتیدا بۆ سه‌د ساڵ ژین
ده‌که‌ن.له ڕۆمدا له گه‌ڵ چه‌نا پیتۆلا وتووێژم کرد که بڕوایان
ئه‌وه بوو که درێژکردنه‌وه‌ی ژیانی مرۆڤه‌کان، درێژکردنه‌وه‌ی
گیانه‌ڵلایانه و زێده‌کردنی ژماری مردووه‌کانیان.
نازانم ئه‌وده‌م بڕوام به شاری نه‌مران بوو یان نا؟ پێم وا بێ هه‌ر
ئه‌وه‌نده گرینگ بوو که بۆی بگه‌ڕێم.
فلاڤیوس9 حاکمی گێتۆلیا10، دووسه‌د
سه‌ربازی بۆ ئه‌م کاره پێدام.چه‌ند که‌سێکیشی به کرێ گرت که
ده‌یانگوت شاره‌زای ڕێگه‌وبانن و یه‌که‌م که‌سانێ بوون که هه‌ڵهاتن.
ڕووداوه‌کانی دواتر، بیره‌وه‌ری یه‌که‌م قۆناغی گه‌شته‌که‌مانی
چه‌واشه کرد.ئارسینۆئه‌مان11 که جێ هێشت، به سارای گڕاوی
گه‌یشتین.وڵاتی ئه‌شکه‌وتنشینانمان تێپه‌ڕ کرد که ماران به
تامه‌زرۆییه‌وه ده‌خۆن و له زمان تێناگه‌ن؛ مه‌مله‌که‌تی
گارامانته‌کان12 که خاوه‌نی ژنی هاهوبه‌شن گۆشتی شێر
ده‌خۆن؛ وڵاتی ئۆگیله‌کان13 که به ته‌نیا رێز بۆ تارتار14(دۆزه‌خی
ژێر زه‌وی) داده‌نن.ساراگه‌لی تریشمان بڕی که لمه‌کانیان ڕه‌شه، که
له‌واندا کاتی شه‌و بۆ گه‌شتیار غه‌نیمه‌ته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تین و
تاوی ڕۆژ برژێنه‌ره. له دووره‌وه کێوێکم دی که ناوی خۆی به
ئۆقیانووس داوه: له نشیوه‌کانیدا گیای فێرفیون که دژه ژاره شین
ده‌بێ؛ له لووتکه‌ی شاخدا، ساتیره‌کان 15ده‌ژین، ڕه‌گه‌زی
مرۆڤی وه‌حشی و سه‌رکه‌ش، که گیرۆده‌ی هه‌وه‌سن. ئه‌مه‌ی که ئه‌م
ناوچه وه‌حشیانه که خاکه‌که‌ی دێ‌و و درنجی لێده‌که‌وێته‌وه، بتوانێ
شارێکی به‌ناوبانگ له خۆیدا ڕابگرێ، به ڕای گشتمان جێ بڕوا نه‌بوو.
درێژه‌مان به ڕێپێوان دا : گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه ئابڕووچوون بوو.
چه‌ند که‌سی بوێر ڕوو به مانگ خه‌وتبوون؛ یاو ئه‌وانی سووتان؛
هه‌ندێکی دیکه، به هه‌ڵقوڕاندنی ئاوی گه‌نده‌ڵی هه‌ماراوه‌کان شێتی و
مه‌رگیان خوارده‌وه. ئینجا هه‌ڵاتن ده‌ستی ده‌ستی پێ‌کرد و پاشان
ئاژاوه. بۆ دامرکاندنه‌وه‌یان له هیچ چه‌شنه توند و تیژیه‌ک سڵم
نه‌ده‌کرد.و عه‌داڵه‌تم به‌ڕێوه‌ده‌برد.به‌م حاڵه‌وه سه‌رکرده‌ی
گوروپێک پێی وتم که ئاژاوه‌چیان (به تۆڵه‌ی له خاچدانی که‌سێک
له‌وان) بۆ کوشتنم پیلان ده‌ڕێژن. له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌ند سه‌ربازه‌ی که
هێشتا ئه‌مه‌گدارم بوون، له ئۆردووگا هه‌ڵهاتم.تۆفانی بێ کۆتای لم و
شه‌وی ئه‌نگوسته‌چاوی سارا ئه‌وانی لێ ون کردم. تیری سه‌ربازێکی که‌رتی
برینداری کردم. هه‌ڵبژاردنی رێگه‌م خسته ئه‌ستۆی ئه‌سپه‌که‌م.
به‌ره‌به‌یان، له دووره‌وه ئه‌هرام و بورجه‌کانم دی که ڕاسابوون.
به شێوه‌یه‌کی پڕ مه‌ترسی خه‌ونی هه‌زارلۆیه‌کی ڕوون و بچووکم ده‌دی،
و له چه‌قیدا گۆزه‌یه‌ک به‌رچاوم ده‌که‌وت به‌ڵام پێچه‌کان ئه‌وه‌نده
ئاڵۆز و سه‌رلێشێوێن بوون که ده‌مزانی پێش گه‌یشتن به‌و ده‌مرم.
II
ئه‌نجام توانیم خۆ له‌م مۆته‌که ده‌راوێژم. به ده‌ستی به‌سراوه‌وه
ڕاکشابووم،له كولانه‌یه‌کی به‌ردینی چوارگۆش، تۆزێک گه‌وره‌تر له
گۆڕی ئاسایی، که سه‌رسه‌ری له داوێنی نشێوی کێوێکدا هه‌ڵکه‌ندرابوو.
دیواره‌کانی شێ‌دار بوون و زیاتر، سواوی زه‌مان بوو تا پیشه‌ی مرۆڤ. له
سینگمدا هه‌ستم به دڵه‌کوته‌یه‌کی به ئازار کرد، هه‌ستم کرد که
تینوێتی ده‌م سووتێنێ. دانه‌وام و به بێ هێزییه‌وه هاوارم کرد. له
بن کێو، ڕووبارێکی لێڵ و مه‌ند هه‌ناسه‌ی ده‌دا، که لم و که‌لاوه
ته‌وژمیان ده‌شکاند.له ڕۆخی به‌رامبه‌ر، شاری مردووان، به ڕوونی (له
دوایین یان یه‌که‌م تیشکی خۆردا) ده‌دره‌وشایه‌وه. دیوار، تاق،
هه‌یوان و گۆڕه‌پانه‌کانم دی: بناغه‌که‌ی له به‌رد چێ کرابوو. هه‌ندێ
کولانه‌ی لاروگێڕ،وه‌کاهینه‌که‌ی من له شاخ و دۆڵ په‌ره‌وازه
بوون.له لمدا گه‌لێ قوڵکه هه‌بوو، پیاوانێک له‌م کون و که‌لێنانه‌وه
(وله کولانه‌کانه‌وه) ده‌هاتنه ده‌ره‌وه،به پێستی خۆڵه‌مێشی، ڕیشی
ئاڵۆز و ڕووت. وا بۆی چووم که ه‌وانم ناسیوه : له به‌ره‌ی حه‌یوانی
ئه‌شکه‌وت نشین بوون که که‌ناره‌کانی که‌نداوی فارس و ئه‌شکه‌وته‌کانی
حه‌به‌شه‌یان داگیر کرد. له‌وه‌ی که زانیم قسه ناکه‌ن و مار ده‌خۆن،
نه‌په‌شۆکام.پێویستی خواردنه‌وه بوێری کردم.پێم وابهوو که سی
هه‌نگاوێکم بۆ لم مابوو. به چاوی به‌ستراو، ده‌ست له پشته‌وه، خۆم
فڕه‌دا خواره‌وه. پێش ئه‌وه‌ی که چاوم بچێته خه‌و و وڕینه بکه‌م،
به چه‌شنێکی سه‌یروشه‌گه‌لی یۆنانیم دووپات ده‌کرده‌وه:" تێرۆواییه
ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی زێلێئا 16که ئاوی ڕه‌شی ئایسپۆس17
ده‌خۆنه‌وه"...
نازانم چه‌ند شه‌و و ڕۆژم به‌سه‌ردا هات. ناڵان و خه‌مبار،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که نه‌مده‌توانی په‌ناگایه‌ک له هیچ ئه‌شکه‌وتێکدا
بدۆزمه‌وه، ڕووته‌ڵ له لمی بێسه‌روبندا، به‌ره‌ڵا کرابووم تاوه‌کوو
ڕۆژگار کایه به چاره‌نووسی کوڵۆڵم بکات. ئه‌شکه‌وت نشینان به
ساویلکه‌یی منداڵانه‌ی خۆیانه‌وه، نه بۆ مان یارومه‌تیان ده‌دام، نه
بۆ مردن.له خۆڕایی لێیان ده‌پاڕامه‌وه کو بمکوژن. ڕۆژێ به به‌ردێکی
تیژ به‌ندی ده‌ست وپێمم پچڕی. ڕۆژێکی تر هه‌ستام و – من، مارکوس
فیلامینیوس ڕوفوس، سه‌رکرسده‌یه‌کی لێژیونی ڕۆمی- بۆ یه‌که‌م جیره‌ی
قێزه‌ونی گۆشتی مار پاڕامه‌وه یان دزیم.
حه‌زی بینینی نه‌مران، چوونه ناو شاری بان مرۆیی، خه‌وی لێ
تاراندبووم. ئه‌شکه‌وت کشینانیش، چما له مه‌به‌ستم تێگه‌یشتبێتن،
نه‌ده‌خه‌وتن: وامده‌زانی چاودێری من ده‌که‌ن؛ دوایی وا بۆی چووم که،
وه‌ک سه‌گه‌کان، دڵه‌ڕاوکێی من ته‌شه‌نه‌ی کرده‌ته ئه‌وان. بۆ جێ
هێشتنی دێی به‌ربه‌ره‌کان، ئاسایی ترین کاتژمێرم هه‌ڵبژارد، کاتی
رۆژاوا بوون، ئو ده‌مه‌ی که حه‌موو خه‌ڵکێ له کالانه‌و قوڵکه‌وه
دێنه ده‌ره‌وه‌و بێئه‌وه‌ی ببینن به‌ره‌و ڕۆژاوا ده‌ڕوانن. به ده‌نگی
به‌رز سکاڵام ده‌کرد، زیتر بۆ ترساندنی ئه‌و جه‌ماوه‌ر نه‌وه‌ک
بانگهێشتی ره‌حم و به‌زه‌یی خواوه‌ند. له ڕووبارێ که ته‌پۆڵکه‌ی لم
به‌ر به ته‌وژلی هئه‌وی ده‌گرت چوومه ئه‌و به‌ر و به‌ره‌و شار
ڕێکه‌وتم. دوو سێ که‌س به نهێنی شوێنم که‌وتبوون. ئه‌وان (هه‌ر وه‌ک
ئه‌و جه‌ماوه‌ره) باڵایه‌کی مامناوه‌ندیان هه‌بوو. بنیاده‌میان
نه‌ده‌ترسان به‌ڵکوو قێزه‌ونین ده‌کرد. ده‌بوو ده‌وری چه‌ند
ئه‌شکه‌وتێکی لاروگێڕ که وه‌مزانیبوو کانی به‌ردن بده‌مه‌وه؛
گه‌وره‌یی شار تووشی هه‌ڵه‌ی کردم و وام ده‌زانی که زۆر نزیکه. تا
نیوه‌شه‌و، له سه‌ر سێبه‌ری ڕه‌شی ئه‌م دیوارانه‌ی که له سه‌ر لمی
زه‌رددا بیچمی بتیان وێنا ده‌کرد، رێم ده‌بڕی. چه‌شنێ خۆفی پیرۆز منی
ڕاگرتبوو. نوێبوون و سارا ئه‌وه‌نده قێزه‌ونن که دڵشاد بووم به‌وه‌ی
که دیتم ئه‌شکه‌وت نشینێک تا ئاخر شان به شانم دێت. چاوم به‌ست و
(بێئه‌وه‌ی بخه‌وم) چاوه‌ڕێی ڕۆشنایی ڕۆژم کرد. گوتم که شار له سه‌ر
بنچینه‌یه‌کی به‌ردین دا چێ کرابوو. ئه‌م بنچینه که به ڕوواڵه‌ت
تاشه به‌رد ده‌ینواند، لێژاییه‌که‌ی که‌متر له خودی دیواره‌کان
نه‌بوو.و له خۆڕا خۆم ماندوو ده‌کرد : هیچ خێچ و خوارییه‌ک له
بنچینه‌ی ڕه‌شدا نه‌بوو؛وابزا ئه‌م دیواره صون یه‌کانه هیچ ده‌رک و
ده‌روازه‌یه‌کیان نه‌ده‌ناسی.تیشکی خۆر به‌ره‌و ئه‌شکه‌وتێک هانی دام؛
له بنی ئه‌شکه‌وتدا چاڵێک بوو و له ناو چاڵه‌که‌دا پلیکانێ که
له‌ناهو تاریکی نووته‌کدا نوقم ده‌بوو. پێیدا چوومه خوار له ناو
شێواوی داڵانه چڵکنه‌کانی دا گه‌یشتم به ژوورێکی گرد و گه‌وره و تا
ڕاده‌یه‌ک نادیار. ئه‌م هێرخانه نۆ درگای هه‌بوو، هه‌شتیان به
هه‌زارلۆیه‌کدا ده‌کرایه‌وه که گزیکارانه ده‌هاتنه‌وه سه‌ر هه‌مان
ژوور؛ نۆیه‌مینیان (به یارمه‌تی هه‌زارلۆیه‌ک) ده‌چووه سه‌ر ژووری
دووهه‌م که شێوه‌ی یه‌که‌می ده‌دا.
ژماری گشت
ژووره‌کان نازانم، نه‌گبه‌تی و دڵه‌ڕاوکێم ژماره‌یانی به‌رفره ده‌کرد.
بێده‌نگی دژکارانه و تا راده‌یه‌ک پڕاوپڕ بوو، له‌م تۆڕه به‌ردینه
دا ده‌نگێکی تر نه‌بوو جگه له ده‌نگی بای ژێر زه‌وی، که
سه‌رچاوه‌که‌ییم نه‌دیته‌وه؛ جۆگه‌یه‌کی ژه‌نگ گرتوو بێده‌نگ له
ئه‌شکه‌وته‌کانا بزر ده‌بوو؛ به خۆفه‌وه عاده‌تم به‌م دنیا
پڕگومانه‌وه کرد. ئیتر ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی که شتێکی دیکه جگه له
ئه‌م ژێرخانانه به نۆ درگا و داڵانه درێژه‌کانی که لێی
ده‌که‌وته‌وه بوونی هه‌بێ له لام به‌دی نه‌ده‌کرا. نازانم ڕێپێوانم
له ژێر زه‌وی چه‌نده‌ی خایاند؛ ئه‌وه‌نده ده‌زانم که به هه‌مان
خه‌می دووره وڵاتی، شاری خۆفناکی به‌ربه‌ره‌کان و شاری زێدم و ژوور و
داڵانی هه‌زاربه هه‌زار و ئاڵۆزم، تێکه‌ڵ کرد.
له بنی داڵانێکه‌وه، دیوارێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو به
له‌مپه‌رم؛ تیشکێک له دووره‌وه پیا ده‌پژا. چاوی شڵه‌ژاوم له ته‌شق
بڕی، له به‌رزترین جێگه‌ی سه‌رگێژه هێنه‌ربازنه‌یه‌ک له ئاسمانم
به‌دیکرد که شیناییه‌که‌ی ئه‌وه‌نده زۆر بوو که ئه‌رخه‌وانی
ده‌ینواند. پێپیلکه‌ی ئاسنین به دیواردا ده‌چووه سه‌ر. هیلاکی هانی
دام که کۆڵ بده‌م، به‌ڵام خۆم هه‌ڵده‌کشا و به‌س ده‌وێسام که
ساویلکانه له خۆشحاڵیدا بگریم.به بینینی سه‌ر ستوون و گیلۆئی، سه
درگای سێ گۆش و گومه‌ز و شکۆی نادیاری تاشه‌به‌ردی ڕووش و مه‌ڕمه‌ڕ ڕێم
ده‌بڕی. به‌م شێوه بوو که توانیم له هه‌رێمی تاریک و هه‌زارلۆی ڕه‌ش
خۆ ده‌ربهاوێم و به‌ره‌و شاری بریسکه دار هه‌ڵکشێم.
چوومه ناو چه‌شنێک گۆڕه‌پان یان حه‌وشه‌وه.هه‌ر به بینایه‌ک
ده‌وری گیرابوو که خاوه‌ن بیچمێکی بێ ڕێسا به‌رزایی بگۆڕ بوو.ئم بینا
ناهاوشێوه، گومه‌ز و ستوونی جۆهراوجۆری هه‌بوو. زیاتر لر هه‌ر
تایبه‌تمه‌ندییه‌ک ئه‌م بینا سه‌رسووڕ هێنه‌ره،که‌ونارایی
مێعمارییه‌که‌ی منی ڕاده‌چڵه‌کاند.تێگه‌یشتم که کۆنتر له مرۆڤ و
زه‌وییه. ئه‌م که‌وناراییه به‌رچاوه (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که
له‌بارێکه‌وه بینینی خۆفناک بوو) به‌ڕای من به قه‌د ئاسه‌واری
پیشه‌سازه‌کان نه‌مر و بمێن هاته به‌رچاو. له پێشدا به پارێزه‌وه،
پاسان خاترجه‌م و له دواییشدا به ناهومێدییه‌وه له پلیکان
وبه‌ردچنه‌کانی‌ئه‌م کۆشکه تێکه‌ڵ و
پێکه‌ڵه‌دا پیاسه‌م کرد.پاشان ناڕێکی پان و به‌رزی پلیکانه‌کانم
لێکداوه:زانیم بۆچی به چه‌سنێکی سه‌یر ماندووم ده‌کا.له پێشدا بیرم
کرده‌وه " ئه‌م کۆشکه ئاسه‌واری خواکانه". ژووره چۆڵه‌کانم پشکنی و
قسه‌ی خۆمم خوارده‌وه :"ئه‌و خواوه‌نده‌ی که درووستیان کردووه،
مردوون". له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ورد بوومه‌وه و وتم : " ئه‌و
خواوه‌ندانه‌ی که درووستیان کردووه، شیت بوونه". ئرخایه‌نم که ه‌م
قسانه‌م به تانووت و لۆمه‌یه‌کی نهێنییه‌وه ده‌ربڕی که تاڕاده‌یه‌ک
جۆرێ له پاشگه‌زی و زیاتر به خۆفێکی ده‌روونییه‌وه بوو تا ترسێکی
به‌رچاو و دیار. هه‌ستگه‌لێکی دیکه‌ش به هه‌ستی ئه‌م کۆنه‌ییه
سه‌یره زیاد بوو، هه‌ست به شتێک که ڕاڤه ناکرێ، خۆفناک و به
ته‌واوی بێ‌مانا. من له هه‌زارلۆ ده‌رباز بووبووم، به‌ڵام شاری نه‌مران
بێ پێچ و په‌نا، منی سه‌رتاپا ترس و قیزه‌ونی ده‌هه‌ژاند... هه‌زارلۆ
شتیکه که به مه‌به‌ستی واقوڕمانی مرۆڤ چێ ده‌کرێ؛مێعمارییه‌که‌ی که
پڕاوپڕی هاوسه‌نگییه، هه‌ر به‌م مه‌به‌سته داده‌نرێت. له‌و کۆشکانه‌ی
که نیوه چڵ چاوم لێکرد، مێعماری له هه‌رچه‌شنه مه‌به‌ستێک به‌ری
بوو. له‌و شوێنانه‌دا شتێک نه‌بوو جگه له داڵانی بێ ئه‌نجام،
په‌نجه‌ره‌ی به‌رز و دووره‌ده‌س، درگای درنج ئاسا که به‌رووی
ژوورێکی‌ته‌نگی‌تاکه‌که‌سی یان چاڵێک ئاوه‌ڵا ده‌بوو و پلیکانی
به‌راوه‌ژوو دوور له واقێع و پێ پلیکانگه‌لێکی زۆر لێژ.پلیکانی دیکه‌ش
له فه‌زای به‌تاڵدا به دیواری به‌رزبه‌رزه‌وه قایم کرابوو،بێ
ئه‌وه‌ی له شوێنێ سه‌رده‌ر بێنن،له تاریکایی خه‌ستی بن میچی
گومه‌زه‌کاندا ون ده‌بوون. نازانم ئو نموونانه‌م به وردی ناو برد یان
نا، به‌ڵام ده‌زانم، که ساڵه‌های ساڵه که بوونه‌ته هه‌وێن بۆ
مۆته‌که‌ی هه‌رشه‌وی من. نازانم که ئه‌م شیکردنه‌وانه ده‌ربڕی
ڕاسته‌قینه‌ن یان وێناگه‌لێکن که هه‌ر شه‌و دێنه به‌رچاوم. لام وابوو
"ئه‌م شاره ئه‌وه‌نده پڕمه‌ترسییه که به ته‌نیا بوون و ده‌وامی
ئه‌و، ته‌نانه‌ت له دڵی سارایه‌کی نه‌ناسراودا،ڕابردوو و داهاتوو
چه‌په‌ڵ ده‌کا و به له‌ونێ خراپ ناوی ئه‌ستێره‌کان ده‌زڕێنێ.
هه‌رچه‌نده زیاتر ده‌وام بکات، هیچکه‌س له جیهاندا دلێر یان
به‌خته‌وه‌ر نابێ." نامه‌وێ وه‌سفی بکه‌م. چه‌شنێ بشێوی وته‌ی
ناهاوته‌ریب، قه‌ڵافه‌تی به‌بر یان گامێشێ که له‌ودا ددان، دڵ و
ڕیخۆڵه و سه‌ره‌کان، یه‌ک'رتوو و بێزار له یه‌ک، به چه‌شنێکی خۆفناک
لێک ده‌ئاڵێن، ڕه‌نگه تا ڕاده‌یه‌ک بتوانێ وێنایه‌ک بدات به
ده‌سته‌وه.
قۆناغه‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌م له ناو ژێرخانی شێ‌دار و خۆڵاوی
ناهێنمه‌وه یاد. ئه‌وه‌نده ده‌زانم که کاتی ده‌رچوون له دواییک
هه‌زارلۆ، هێستا له‌وه‌ی که دیسان خۆ له ناو شاری نه‌حسی نه‌مراندا
ببینم تووشی سه‌رسام و خۆف ده‌بووم. چی دیکه‌م به بیردا نایه‌ت. ئه‌م
فه‌رامۆشییه که ئه‌وڕۆکه دانامرکێ ڕه‌نگه به ئانقه‌ست بووبێ؛
ڕه‌نگه دۆخگه‌لی ده‌رچوونم ئه‌وه‌نده ئه‌سته‌م بووبێ که له چه‌ند
ڕۆژی دواتردا، که ئه‌وانیش فه‌رامۆش کراون، به‌ڵێنم به خۆم دابێ که
له مێشکمدا بیان سڕمه‌وه.
III
که‌سانێ که به‌سه‌رهاته تاڵه‌کانی منیان به وردی خوێندبێته‌وه، بیریان
دێته‌وه که پیاوێکی هۆز هه‌ر وه‌ک شوێن که‌وتنی سه‌گێک، تا تارمایی
سێبه‌ری دیواره‌کان، به شوێنمه‌وه بوو. هه‌ر که له دوایین داڵانی
ژێر زه‌وییه‌وه ده‌رچووم ئه‌وم له به‌ردرگای ئه‌شکه‌وتدا بینی. له
سه‌ر لم ڕاکشابوو و ساویلکانه زنجیره هێمایه‌کی ده‌کێشا و
ده‌یسڕییه‌وه : له پیتی خولیا ده‌چوون که نزیکه‌و تێگه‌یشتنیانین و
له پڕ تێکده‌چن هه‌وه‌ڵ وامده‌زانی چه‌شنێ خه‌تی به‌راییه؛ پاسان
بیرم کرده‌وه که‌سانێ که زمانی ئاخاوتنیان نییه، ناتوانن بنوسن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه هیچکام له‌و بیچمانه له‌وی تر ناچن، و هه‌ر ئه‌مه‌ش
هێمایین بوونیان نئفی ده‌کاته‌وه. کابرا ئه‌وانی ده‌کێشا،
ته‌مه‌شایانی ده‌کرد و هه‌ڵه‌کانی ڕاست ده‌کرده‌وه. له ناکاو، وابزا
له کایه تاقه‌تی به‌سه‌ر چووبێ به ده‌ست و باسکی ده‌یسڕییه‌وه. منی
دی، وادیار نه‌بوو که منی ناسیبێت. بێگومان ئه‌و سوکناییه‌ی دڵ و
ده‌روونمی ئاخنی بوو ئه‌وه‌نده مه‌زن بوو (یان ته‌نیاییم ئه‌وه‌نده
گه‌وره و خۆفناک بوو) که وام دانا ئه‌م ئه‌شکه‌وت نشینه که له
ته‌ختی ئه‌شکه‌وته‌که‌وه چاوی له من بڕیبوو،چاوه‌ڕێی من ده‌کا. خۆر
ده‌شتی تاو ده‌دا؛ کاتێ گه‌ڕاینه‌وه، له ده‌رکه‌وتنی چه‌ند
ئه‌ستێره‌دا، لم ده‌چزا به ژێر پێمان‌دا.ئه‌شکه‌وتنشین له پێشمه‌وه
ڕێی ده‌بڕی. هه‌ر ئه‌و شه‌وه بیرم کرده‌وه که چه‌ند وشه‌یه‌کی پي
بناسێنم و ئه‌گه‌ر توانی دووپاتی بکاته‌وه. (له‌به‌ر خۆمه‌وه وتم)
سه‌گ و ئه‌سپ یه‌که‌میان بۆ جێبه‌جێ ده‌بێ و گه‌لێ مه‌لی وه‌ک
بولبولیش، دووهه‌مینیان ده‌توانن. وزه‌ی تێگه‌یشتنی مرۆڤ هه‌رچه‌نده‌ش
سه‌ره‌تایی بێ، هه‌میشه زۆرتر له وزه‌ی تێگه‌یشتنی بوونه‌وه‌ری بێ
ئاوه‌زه.
بێده‌ماری و داماوی ئه‌شکه‌وتنشین وێنای ئارگۆسی له
خه‌یاڵگه‌مدا زیندوو کرد، پیره سه‌گی که‌له‌لای ئۆدیسه. جا ئه‌م
ناوه‌م لێنا و هه‌وڵمدا ئه‌وناوه‌ی فێربکه‌م. نه‌متوانی و پاش چه‌ند
که‌ڕه‌ت دووپات کردنه‌وه هیچ سوودێکم وه‌رنرگرت. فێڵ و توند و تیژی و
پێ چه‌قاندنیش کارساز نه‌بوو. کپ و مه‌نگ چما ئه‌و ده‌نگانه‌ی که
هه‌وڵم ده‌دا بیکه‌م به مێشکیا، نه‌یده‌بیست. ئه‌و که چه‌ند هه‌نگاوێ
له‌ولای منه‌وه بوو، زۆرزۆر دوور ده‌ینواند. مینا په‌یکه‌ره‌یه‌کی
بچووکی ترس له ئاگر و خۆڵه‌مێشی دابارییو، له‌سه‌ر لم ڕاکشابوو،و
ئه‌یهێشت ئاسمانه‌کان، له‌به‌ری به‌یانه‌وه هه‌تا خۆراوا به‌سه‌ر
سه‌ریه‌وه بگه‌ڕێن. بیرم کهرده‌وه که ناشێ له مه‌به‌ستم تێنه‌گات.
بیرم که‌وته‌وه که به بڕوای حه‌به‌شیه‌کان مه‌یموونه‌کان به
ئانقه‌ست قسه ناکه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێگارییان پێنه‌که‌ن. بێده‌نگی
ئارگۆسم به دڕدۆنگی یان ترس له قه‌ڵه‌مدا. له‌م گریمانه‌وه به
گهریمانه‌یه‌کی تر گه‌یشتم که هه‌ر ئه‌وه‌نده سه‌یر و سه‌مه‌ره بوو.
بیرم کرده‌وه که من و ئارگۆ هی دوو جیهانی جیاوازین. بیرم کرده‌وه
که تێگه‌یشتنمان یه‌کێکه، به‌ڵام ئارگۆس به چه‌شنێکی جیاواز لێکیان
ده‌داو شتی دیکه‌یان لێ به‌رهه‌م دێنێ. بیرم کرده‌وه که شتومه‌ک بۆ
ئه‌و بوونی نییه، به‌ڵکوو هاتووچۆی به‌رده‌وام و سه‌رگێژکه‌ری هه‌ستی
زۆر بچووک و ورد بوونی هه‌یه. بیرم له دونیایه‌کی بێ بیره‌وه‌ری و بێ
ده‌وام کرده‌وه؛ به‌م چه‌شنه بیرم له لێکدانه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری زمان
به بێ بوونی ناو، کرده‌وه. زمانێک به بێ کرده‌ی غه‌یره تاکه‌که‌سی
و به ناچار هه‌بوونی ئاوه‌ڵناو. به‌م چه‌شنه ڕۆژان و له‌گه‌ڵ ڕۆژدا
ساڵه‌کانیش تێداچوون، به‌م حاڵه‌شه‌وه سه‌رله به‌یانی یه‌کێ له
ڕۆژه‌کان شتێک به ناوی خۆشبه‌ختی هاته ئاراوه. بارانێکی هێدی و زۆر
باری.
شه‌وانی بیابان ڕه‌نگه سارد بێ، به‌ڵام ئه‌و شه‌وه ئاگر بوو.
له خه‌ومدا یه‌کێ له ڕووباره‌کانی تێسالی (که ماسییه‌کی ته‌ڵام بۆ
گه‌ڕاندبووه‌وه) هاتووه که ڕزگارم بکات. ده‌نگیم ده‌بیست که له
سه‌ر لمی سوور به‌ردی ڕه‌شدا نزیک ده‌بووه‌وه؛ فێنکی و ده‌نگی
شۆڕاوه‌ی باران هه‌ڵیساندم. به‌ڕووتی هه‌ڵسام که بیبینم. شه‌و به‌ره‌و
کۆتایی بوو، خه‌ڵکی هۆز که به‌قه‌د من خۆشحاڵ بوون، خۆیان ده‌خسته
به‌ر شۆڕاوه‌ی باران. وابزا کوروبانتگه‌لێb که خواوه‌ند مل‌که‌چی کردبوون. ئاره‌گوس که چاوی له
ئاسمان بڕیبوو، ده‌یناڵاند. ئاو به ده‌موچاویدا ده‌هاته خوار، نه‌ک
هه‌ر له باران (دواتر پێم زانی) به‌ڵکوو فرمێسک. نه‌ڕاندم : " ئارگوس،
ئارگوس ".
ئه‌وسا ئارگوس، به‌سه‌ر سوڕماویه‌وه، چما شتێکی دۆزیبێته‌وه
که له مێژ بوو ونی کرده و فه‌رامۆشی که‌دووه، ئه‌م وشانه‌ی به
لاڵه‌په‌ته‌یی وت : " ئارگوس، سه‌گی ئۆلیس " دیسانه‌وه بێ ئه‌وه‌ی چاو
له من بکات، وتی : " ئه‌م سه‌گه‌ی که له‌سه‌ر ته‌پاڵه خه‌وتووه ".
ڕاستیمان به سانایی وه‌رگرت، ڕه‌نگه به‌م هۆیه‌ی که واده‌زانین هیچ
شتێک ڕاست نییه. لێم پرسی له ئۆدیسه چی ده‌زانی. به‌کارهێنانی
یۆنانی بۆی سژوار بوو. ناچار بووم پرسیاره‌که‌م دووپات بکه‌مه‌وه.
گوتی : " زۆرکه‌م، که‌متر له بێتوانترین ڕازه‌بێژ. ئێسته ئیتر
له‌وکاته‌وه که ئه‌وه‌م ئاڤراند ده‌بێ هه‌زار و سه‌ت ساڵێ تێپه‌ریبێ!
"
IV
ئه‌و ڕۆژه، هه‌موو شتێک بۆم ڕۆۆن بووه‌وه. ئه‌شکه‌وت نشینان، نه‌مره‌کان
بوون و جۆگه‌ی قوراوه‌که، ڕووبارێ که سوار به شوێنیه‌وه بوو.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به شارێ که ناوبانگی له‌وپه‌ڕی گه‌نگ ده‌نگی
دابووه‌وه،نۆ سه‌ده بوو که به ده‌ستی نه‌مره‌کان خاپوور کرابوو.
له که‌لاوه‌که‌ی و له هه‌مان شوێندا شارێکی سه‌یریان چێکردبوو که من
پێوام، چه‌شنێ لاسایی گاڵته‌جاڕییانه یان به‌راوه‌ژوویی، و له هه‌مان
حاڵ‌دا په‌رسگه‌ی خواوه‌ندی زمان نه‌زان که فه‌رمانڕه‌وایه‌تی جیهانیان
ده‌کرد وئێمه هیچێکیان لێ نازانین جگه له‌وه‌ی که شێوه‌ی مرۆڤ
ناده‌ن. ئه‌م بینایانه دوایین هێمایه‌ک بوون که نه‌مره‌کان پێملی
بوون؛ قۆناغێک نیشان ده‌دا که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێ ئه‌نجامی هه‌موو
کاره‌کانی له‌خۆ ده‌گرت، له‌و قۆناغه‌دا بریاریان دا که ژینیان
ئاوێته‌ی هزر بکه‌ن، تێفکرانی ته‌واو. بینایان هه‌ڵچنی، فه‌رامۆشیان
کرد هو به که‌لێنه‌کاندا ڕۆچوون. ئه‌وانه‌ی که له‌خۆیاندا په‌نگیان
خواردبووه‌وه، به ده‌گمه‌ن ئاگایان له خیهانی ماکی مابووه‌وه.
هۆمێر، چما منداڵێ ده‌دوێنێ، هه‌موو شتێکی بۆم باس کرد.
هه‌روه‌ها باسی پیرییه‌که‌ی و دوایین گه‌شتێ که کردبووی، و گوتی
ئه‌ویش وه‌ک ئۆلیس، به بیری گه‌یشتن بو مرۆڤانێ ڕێکه‌وتبوو که نازانن
ده‌ریا چییه. گۆشتی په‌روه‌رده ناخۆن (گۆشتێک که له‌ناو خوێدا
خه‌واندبێتیان ) و نازانن سه‌وڵ چییه. سه‌ده‌یه‌ک له شاری نه‌مراندا
ژیانی برده‌سه‌ر. کاتێ خاپووریان کرد، پێشنیاری دا که شارێکی دی
چێبکه‌ن.به‌مه نابێ سه‌رمان سووڕبێ : ده‌زانین که پاش هۆنینه‌وه‌ی
چیرۆکی شه‌ڕی ترۆوا، شه‌ڕی بۆق و مشکه‌کانی هۆنییه‌وه. مینا خودایێ
که له‌به‌را گه‌ردوون و پاشان دۆزه‌خی بخولقێنێ.
نه‌مری بێمانایه؛ جگه مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی دیکه نییه که
نه‌مر نه‌بێت،چونکوو هه‌موو له مه‌رگ بێ ئاگان.ئه‌وی خودایی، خۆفناک و
دوور له‌فام ده‌نوێنێ ئه‌مه‌یه که خۆ به نه‌مر بزانین. من به‌م
خاڵه‌م زانیوه که جگه له بیروباوه‌ڕی ئایینی وه‌ها بڕوایه‌ک به
چه‌شنێکی سه‌یر ناوازه‌یه. مووسایی، گاور و موسوڵمان هه‌موویان باس
له نه‌مری ده‌که‌ن. به‌ڵام ڕێزێک که بۆ ئه‌م دونیای داده‌نێن، ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نێ که هه‌ر به‌ته‌نیا باوه‌ڕیان به‌و هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه‌ی
که دونیاکانی تر که ژماریان بێ کۆتایه هه‌ر بۆ پاداش یان سزادانیان
ده‌زانن. گه‌ڕی هرندێ ئایینی هێندی به بڕوای من لۆژیک تر ده‌نوێنێ.
له‌م گه‌ڕه‌دا که نه سه‌ره‌تای هه‌یه و نه کۆتایی ( نه سه‌ری
هه‌یه و نه‌بن )، هه‌ر ژیانێ ئاکامی ژیانی پێشتره و دواتریش پێکدێنێ.
به بێ ئه‌وه‌ی هیچکامیان کۆی ئه‌م ڕه‌وته دابین بکات... کۆماری
نه‌مران که به چه‌ندیین سه‌ده ڕاهێنان، لێهاتوو و کارامه
بووبوو،به چه‌شنێ
پێگه‌یین له ئاسانگیری و ڕه‌نگه سووکایه‌تیدا گه‌یشتبوو. ئه‌وان
ده‌یانزانی که له ماوه‌یه‌کی بێ کۆتادا، هه‌ر شتێک بۆ هه‌موو که‌سێک
ڕووده‌دات. هه‌ر مهرۆڤێ به فه‌زیله‌تی ڕابوردوو و داهاتوویه‌وه شیاوی
هه‌ر چاکه‌یه‌که، و هه‌ر وه‌ها به بێ ئابڕووییه‌کانی ڕابوردوو و
داهاتوویه‌وه شایانی هه‌ر خه‌یانه‌تێک. به‌م پێیه له قوماردا،
ژماره‌کانی تاق و جووت ڕوویان له هاوسه‌نگییه و که‌وایه، زیره‌کی و
لاژگی بێ‌مانا ده‌بن و ڕه‌نگه هه‌ڵبه‌ستی ساکار و به‌رایی " ال سید"
خاڵی هه‌مبه‌ری دڵخواز بۆ راڤه‌یه‌ک له هه‌ڵبه‌سته‌کانی شوانی ویرژیل
یان ئامۆژگارییه‌کی هێراکلیتووسه. که‌م خایه‌نترین ئه‌ندێسه له دووی
گه‌ڵاڵه‌یه‌کی نادیار ده‌که‌وێ و ده‌توانێ ته‌واوکه‌ر یان ده‌سپێکی
بیچمێکی شاردراوبێ. من که‌سانێک ده‌ناسم که خراپه‌یان ده‌کرد تاوه‌کوو
له سه‌ده‌کانی داهاتوو ئه‌نجامی باشی لێبکه‌وێته‌وه، یان له
سه‌ده‌کانی ڕابوردوودا ئه‌نجامه‌که‌ی چاکه بووبێت. به له‌به‌رچاو
گرتنی وه‌ها ئاکارێک هه‌موو کرده‌کانمان درووستن، به‌ڵام له هه‌مان
کاتدا هه‌موو یه‌کسانن.بایه‌خی ئخلاقی یان هزهری نامێنێت. هۆمێر
ئۆدیسه‌ی نووسی. ئگه‌ر سه‌رده‌مێک له زه‌مانی بێ‌کۆتایی به هه‌موو دۆخ
و ڕووداوه‌کانیه‌وه بخه‌ینه به‌رچاو، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی که له‌م
ماوه‌دا به لانی که‌مه‌وه جارێک ئۆدیسه نه‌نووسینه‌وه، بوونی
نابێت. که‌س که‌س نییه، مرۆڤی نه‌مر هه‌موو مرۆڤه‌کانه. وه‌ک
کۆرنێلیوس ئاگریپا18،من خودم، قاره‌مانم، پیتۆڵم، شه‌یتانم
و جیهانم، و ئه‌مه‌ش ڕه‌وتێکی وه‌ڕه‌زکه‌ره بۆ وتنی ئه‌وه‌ی که من
بوونم نییه.
چه‌مکی
جیهان وه‌ک ڕیبازیکی وردی هاوسه‌نگییه‌کان کاردانه‌وه‌یه‌کی هه‌ره
گرینگی له‌سه‌ر نه‌مران دانا. له‌سه‌ره‌تادا ئه‌وانی
له‌هه‌مبه‌ربه‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه دا نه‌مر کرد. پێستر باسی کانزا
کۆنه‌کانم کردبوو که له ده‌شت، له که‌ناری ئه‌وبه‌ره‌وه،
هه‌ڵکه‌ندرابوو. پیاوێک که‌وته قووڵترینیانه‌وه، نه ده‌یتوانی خۆی
بریندار بکات و نه ده‌یتوانی بمرێت؛به‌ڵام تینوێتی ئاوری
تێبه‌رده‌دات؛ شه‌ست ساڵ تێپه‌ڕی تا ته‌نافێکیان بۆ بهاوێن. چاره‌نووسی
تاکه‌که‌سیان لا گرینگ نه‌بوو. جه‌سته حه‌یوانی و ده‌سه‌مۆ و
گوێڕایه‌ڵ بوو و له مانگدا چه‌ند کاتژمێرخه‌و، تۆزێک ئاو و پله
گۆشتێکی به‌س بوو.بڵا به‌م حاڵه‌وه که‌س ئێمه تا ئاستی مورتازه‌کان
نه‌وی نه‌کات. خۆشییه‌ک سه‌ربه‌مۆرتر له خۆشی بیرکردنه‌وه بوونی
نییه و هه‌ر ئه‌مه‌شه که خۆمانی پێوه خه‌ریک ده‌که‌ین. جاروایه
دنه‌یه‌کی ڕاچه‌نیو، به‌ره‌و جیهانی مادی هانمان ده‌داته‌وه. بۆ وێنه
سه‌رله به‌یانی ئه‌وڕۆکه، شادی کۆن و به‌رایی باران. یه‌م لادانانه
ناوازه بوون، هه‌موو نه‌مره‌کان توانایی هێورییه‌کی
ته‌واویانهه‌بوو؛که‌سێکیانم له بیر دێت که قه‌ت به‌سه‌ر پاوه
نه‌مدیت :مه‌لێ له‌سه‌ر سینگی‌دا هێلانه‌ی کردبوو.
له گریمانه‌کانی مه‌کته‌بی دا که به‌پێی ئه‌و هیچ شتێک نییه
که به شتێکی دیکه قه‌ره‌بوو نه‌کرابێته‌وه، گریمانێک هه‌یه که
له‌باری تیۆریکه‌وه بایه‌خێکی زۆر که‌می هه‌یه،به‌ڵام ئێمه‌ی له
ئاخر یان سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی ده‌یه‌مدا به‌ره‌و بڵاوه‌بوون له‌سه‌ر
زه‌وی هاندا. گریمانه‌که به‌م چه‌شنه ڕاڤه‌کراوه :ڕووبارێک هه‌یه
که ئاوه‌که‌ی نه‌مری ده‌به‌خشێ؛ که‌وایه ده‌بێ له شوێنێکدا،
ڕووبارێکی دیکه هه‌بێ که خواردنه‌وه‌ی ئاوه‌که‌ی، نه‌مری ره‌فز
بکاته‌وه. ڕووباره‌کان بێ ئه‌ژمار نیین. گه‌شتیارێکی نه‌مر که جیهان
بگه‌رێ، رۆژێک دێ که له‌هه‌موویان بخواته‌وه. به‌نیاز بووین که
هئه‌م ڕووباره بدۆزینه‌وه.
مه‌رگ (یان ئاماژه به‌و) مرۆڤه‌کان ڕه‌نجاو و خه‌مبار ده‌کات.
ئه‌وان له دۆخگه‌لێکدا تارمایی ئاسا له جووڵه‌دان. هه‌ر کارێ که
ده‌یکه‌ن ڕه‌نگه دوایین کار بێت؛ هیچ سیمایه‌ک نییه که، وه‌ک
سیمایه‌کی نووستوو، خه‌ریکی فه‌وتاندنی خۆی بێت.بۆ مرۆڤی بمر،
هه‌موو شتیک بایه‌خی نادیر و له قه‌ره‌بوو نه‌هاتووی هه‌یه.
به‌ڵام له‌لای نه‌مران، هه‌ر کرده (هه‌ر ئه‌ندێشه‌یه‌ک)
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌وشتانه‌یه که له ڕابوردوودا کردوویانه و یان
دروشمی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و شتانه‌یه که له داهاتووداهه‌تا ڕاده‌ی
گێژو وڕبوون دووپاتی ده‌که‌نه‌وه. هیچ شتیک نییه که له درزی
ئاوێنه بێ کۆتاییه‌کاندا ون بووبێت. هیچ شتێک ناتوانێ هه‌ر بۆ یه‌ک
جار ڕووبدات، هیچ شتێک پڕاوپڕ تێپه‌ڕ نییه. بابه‌تی وه‌کاشین، له‌لای
نه‌مران نه‌به ڕاست و نه بۆ خۆنواندن نایه‌ته ئه‌ژمار. من و هۆمێر
له ده‌روازه‌کانی ته‌نجه‌دا لێک جیا بووینه‌وه. پێم وابێ
خواحافیزیمان نه‌کرد.
V
ئیمپڕاتووری و وڵاتانی نوێ گه‌ڕام. سێ مانگه‌ی پاییز، له پردی
سته‌مفۆرددا19 شه‌ڕم کرد. ئێستاکه له‌بیرم نییه که له
سپای هاڕۆڵد20 بوو، که زۆری پێنه‌چوو که ملیدا به چاره
نووس یان له سپای هارالدهارادی21 داماودا که ده‌سی
به‌سه‌ر شه‌س گه‌ز یان بستێ زیاتر له خاکی ئینگڵیزی داگیر کرد. له
سه‌ده‌ی حه‌وته‌می کۆچی، له په‌ڕاوێزی بۆلاق، به خه‌تێکی
به‌ده‌ستوور، له زمانێکدا که فه‌رامۆشم کردووه، به ئه‌لفو بێیه‌ک
که نایناسم،حه‌وت گه‌شتی سه‌ندباد و چیرۆکی شاری مه‌فره‌قیم نووسی.
له‌حه‌وشه‌ی زیندانێک له سه‌مه‌رقه‌نددا گه‌لێ کایه‌ی شاتره‌نجم کرد.
له بیکانیر22 دا ئه‌ستێره‌ناسیم به وانه وتووه و
هه‌روه‌ها له بوهێمیشدا. له 1638 دا له کۆلۆسوار23 بووم
دواییش له لایپزییک، له 1714 ، له ئابێردین 24، بۆ
له‌چاپدانی شه‌ش به‌رگ ئیلیادی پۆپ هه‌ندێ پاره‌م دا، ده‌زانم که
به‌چێژه‌وه چاوم به لاپه‌ڕه‌کاندا ده‌خشاند.ده‌وروبه‌ری 1729
سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌ی ئه‌م شێعره لێدوانم له‌گه‌ڵ مامۆستای وانه‌ی
وێژه‌یی کرد لام وایه ناوی جامباتیستا 25بوو؛ به‌ڵگه‌کانی
له‌لام حاشاهه‌ڵنه‌گر ده‌ینواند. چواری ئۆکتۆبری 1921 گه‌می پاتنا
26که‌منی بۆ به‌مبه‌ئی ده‌برد، ده‌بوا له‌به‌نده‌ری ئێریتره
cلای بدایێ. دابه‌زیم. به‌یانییه‌کی کۆنی دیکه‌م دێته‌وه یاد، دیسان
به‌رامبه‌ر به ده‌ریای سوور، کاتێ که ئاخێوه‌ری رۆمی بووم و یاو،
جادو و نه‌خۆشی سه‌ربازه‌کانی تێدابردبوو. له‌و نزیکانه جۆگه ئاوێکی
ڕوونی لێ‌بوو. به پێی عاده‌ت لێم خوارده‌وه. کاتێ گه‌ڕامه‌وه ڕۆخی
ڕووبار، دڕووی بنه‌گیایه‌ک پشت ده‌ستمی بڕی. ئێشی نائاسایی ئه‌و
یه‌کجار زۆر هاته به‌رچاو، دڕدۆنگ، بێده‌نگ و خه‌نی شێوه‌گرتنی ورد و
هێوری دڵۆپه خوێنم سه‌یرده‌کرد. له‌به‌ر خۆمه‌وه دووپاتم ده‌کرد "
دیسان به‌ره‌و مه‌رگ بوومه‌وه، هه‌مدیس وه‌ک هه‌موو مرۆڤه‌کانی
دیکه‌م. " ئه‌و شه‌وه تا به‌ره‌به‌یان خه‌وتم.
... پاش ساڵێک سه‌رله‌نوێ ئه‌م لاپه‌ڕانه‌م خوێنده‌وه.
ئه‌رخایه‌نم که خه‌یانه‌تی به ڕاسته‌قینه نه‌کردووه، به‌ڵام له
دووبه‌شی سه‌ره‌تادا و ته‌نانه‌ت له‌شه‌ند کۆپله‌ی به‌شه‌کانی دیکه‌دا
هه‌ست به شتێکی هه‌ڵه ده‌که‌م. ڕه‌نگه ئاکامی زێده‌ڕۆیی له ڕاڤه‌ی
چته ورده‌کانه. شێوه‌یه‌ک که له شاعێره‌کانه‌وه فێری بووم و
هه‌موو شتێک ئاوێته‌ی درۆ ده‌کات، چونکوو ئه‌م چته وردانه له
واقێعدا به‌رفره‌ن، به‌ڵام نه‌ک له بیره‌وه‌رییه‌ک که له‌وانمان
هه‌یه... سه‌ره‌ڕای ئه‌مه لام وایه که هۆکارێکی شاراوه‌ترم
دۆزیوه‌ته‌وه.ده‌یڵێم؛ گرینگ نییه با به خه‌یاڵپڵاوکه‌رم بزانن.
ئه‌م چیرۆکه‌ی گێڕامه‌وه وه‌ک ڕاست نه‌بێ وایه.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
به‌سه‌رهاته‌کانی دووکه‌سی جودا له‌یه‌ک، لێک ئاڵاون. له‌به‌شی
یه‌که‌مدا، پیاوی سوارکار که ده‌یه‌وێ ناوی ڕووبارێ که شووره‌کانی
تیوه‌ی ده‌شۆرده‌وه بزانێ؛ فێلامینوس روفوس که پێشتر شاری به سه‌د
ده‌روازه وه‌سف کردبوو، ده‌ڵێ که ڕووباری میسره؛ ئه‌و جۆره
ئاخاوتنه شیاوی، به‌ڵکوو له هۆمێر دێت که به ڕاشکاوی له ئیلیاددا
ناوی تیوه‌ی سه‌د ده‌روازه ده‌بات و له ئۆدیسه‌دا له زمانی
پرۆتیئووس 27و ئۆلیسه‌وه به‌رده‌وام به نیل ده‌ڵێ میسر.
له به‌شی دووهه‌مدا پیاوی رۆمی به خواردنه‌وه‌ی ئاوی نه‌مریی
وشه‌گه‌لی یۆنانی به‌زاری دا هاتووه؛ ئه‌م وشانه هۆمێرین؛ له ئاخری
پێڕستی که‌شتیه به‌ناو بانگه‌کاندا ده‌یدۆزینه‌وه. دواتر له کۆشکی
سه‌رسامکه‌ردا باسی " لۆمه‌یه‌ک" ده‌کا " که تا ڕاده‌یه‌ک چه‌شنێ
په‌ژیوانی بوو ". ئه‌م وشانه هی هۆمێره که گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌م هه‌وێنه
خۆفناکه‌ی دارشتبوو. وه‌ها بێ ڕه‌وتییه‌ک تووشی مه‌ترسی ده‌کردم. بێ
ڕه‌وتی دیکه که له‌گه‌ڵ ڕێک وپێکی جوانی ئاسانه دا، ئگه‌ری
ئه‌وه‌یان به من ده‌دا که ڕاسته‌قینه بدۆزمه‌وه، له به‌شی دوایین
دا هاتووه. له‌وێدا نووسراوه که له‌سه‌ر پردی ئێسته‌مفۆرددا خزمه‌تم
کردووه، له بولاقدا گه‌شته‌کانی سه‌ندبادم نووسیوه و له ئابێردین
له چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئیلیادی ئینگڵیزی پۆپدا به‌شداریم کردووه.interalia
28ده‌خوێنین
: "له بیکانیردا وانه‌ی ئه‌ستێره‌ناسیم ده‌گوته‌وه و هه‌روه‌ها له
بۆهێمدا. " هیچکام له‌م شایه‌تی دانانه ساخته نین؛ به‌ڵام ئه‌وه‌ی
ڕوونه ئه‌مه‌یه که له‌سه‌ریان داکۆکی بکه‌ین. یه‌که‌م شایه‌تی دان
وادیاره پێوه‌ندی به پیاوێکی جه‌نگاوره‌وه هه‌یه، به‌ڵام زۆر زوو
تێده‌گه‌ین که نووسه‌ر نه‌ک پرسی شه‌ڕ به‌ڵکوو چاره‌نووسی مرۆڤی لا
گرنگه. ئه‌و شتانه‌ی که دواتر دێن دڵخوازترن. هۆکارێکی لێڵ و به‌رایی
هانی دام که بیانگیڕمه‌وه. چون ده‌مزانی که هه‌ست بزوێنن، ئه‌م
کاره‌م کرد. که فیلامینوس روگوس باسیان ده‌کات هه‌ست بزوێن نین.
به‌ڵام له‌زاری هۆمێره‌وه هه‌ن. سه‌یره که ئه‌و له‌چاخی
سێزده‌هه‌مدا به‌سه‌رهاته‌کانی سه‌ندباد، ئۆلیسێکی دیکه
ده‌نووسێته‌وه، که پاش سه‌دان ساڵ، له‌ناوچه‌یه‌کی باکووریی و به
زمانێکی به‌ربه‌ر، شێوه‌گه‌لی ئیلیادی خۆی ده‌دۆزێته‌وه. و سه‌باره‌ت
به ڕستێ که ناوی بیکانێری تێدایه، ده‌بینین که به‌رهه‌می
ئه‌دیبێکه، که (وه‌ک نووسه‌ری پێڕستی که‌شتییه‌کان ) تامه‌زرۆی که‌ڵک
وه‌رگرتن له وشه‌ی به‌شکۆ بووه.
d
کاتێ که به‌ره‌و کۆتایی چیرۆک ده‌چین، چیدی له وێنه‌ی
یاده‌وه‌ری نه‌ماوه. به‌ته‌نیا وشه‌کان ده‌مێننه‌وه. سه‌یر نییه که
ده‌وری گه‌ردوون وشه‌گه‌لێ که سه‌رده‌مێ هی من بوون، ئاوێته‌ی
وشه‌گه‌لێ ده‌کات که هێمای چاره‌نووسی مرۆڤێ بوو که ئه‌م سه‌دان
ساڵه هاوڕێم بوو. من هۆمێر بوومه و به‌م زووانه هیچکه‌س نابم، وه‌ک
ئۆلیس؛ دوور نییه که هه‌مووکه‌س ده‌بم : ده‌مرم.
دوانووسین
له 1950
له‌نێو ئه‌و
شه‌رحانه‌ی که دوای چاپ و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ده‌قه نووسران،
دڵخوازترین و ته‌نانه‌ت ده‌کرێ بڵێین که دڵڕفێن ترینیان به شێوه‌ی
ته‌وراتی به
Acaat of bany colours29
(مه‌نچه‌ستێر 1948 ) ناونراوه. ئه‌م نووسینه به‌رهه‌می زۆر
وردی دوکتور ناهوم کۆردۆوێرۆیه 30. ئه‌و باسی دزییه کانی
شێعری یۆنانی و دزییه‌کانی شێعری لاتینی خواروو ده‌کات و له بێن
جانسۆن31 که هاوچه‌رجه‌کانی خۆی به بژاه‌ده‌گه‌لێک له
به‌رهه‌می سێنێکا 32ڕاڤه ده‌کرد.له
Virgilius Evangelizans به‌رهه‌می ئه‌لێکساندێررۆس33
و ده‌سکرده‌کانی جۆرج مۆر34 ئێلیۆت35 و له
دواییشدا له گێڕانه‌وه‌یه‌ک به‌ناو هی ژۆزێف کارتافیلۆسی
ئه‌نتیکه‌فرۆش. له به‌شی یه‌که‌مدا کۆپله‌یه‌کی کورت که له پلین36
(Historia Naturalis,v,8) وه‌رگیراوه، ده‌درکێنێ و له‌به‌شی دووهه‌مدا له
ئاسه‌واری تووماس دوکۆئێنسی37
(Writing,III) وله به‌شی سێهه‌م پاژگه‌لێ له نامه‌یه‌کی دێکارت بۆ پیه‌رشانۆ39
و له‌به‌شی چواره‌مدا له
بێرنارد شا‌و
( Back to Methuselahmv ). له‌م ڕوونووسی و دزییانه به‌و ئه‌نجامه ده‌گات که سه‌رجه‌می ده‌قه‌که
نارسه‌ن و ته‌ڵه‌که‌یه.
به بڕوای من ئه‌م بۆچوونه ناڕاسته. کارتافیلوس ده‌نووسێ : "
کاتێ ده‌گه‌ینه کۆتایی چیرۆک چیدی له وێنه‌ی یاده‌وه‌ری نامێنێت.
به‌ته‌نیا وشه‌کان ده‌مێننه‌وه."
وشه‌کان، وشه‌کانی بێخود و بێسه‌روبن، وشه‌گه‌لی هه‌ڵهێنجراو له قسه‌ی
که‌سانی دی، وه‌ها بوو کوێره خێرێ که کاتژمێره‌کان و سه‌ده‌کان بۆ
ئه‌ویان به‌جێ هێشت.
a.
سوله‌یمان گوتی : هیچ شتیکی نوێ له‌سه‌ر زه‌وی نییه هه‌ر به‌وچه‌شنه‌ی که
ئه‌فلاتوون بیری ده‌کرده‌وه ته‌واوی زانیارییه‌کان شتێ نییه جگه
یاده‌وه‌ری؛ جا سوله‌یمان حوکمی کرد هه‌ر نوێ بوونه‌وه‌یه‌ک شتێ نییه
جگه فه‌رامۆشی. فرانسیس
بیکه‌ن:وتاره‌کانی 58
b.
Corybantes
: له ئایینی یۆنان، هه‌رکام
له هاورێیانی کوبله کاتێ ئه‌و به مه‌شخه‌ڵێکه‌وه
له‌کێوه‌لێڕه‌واره‌کانداده‌گه‌ڕا،به‌سه‌ماومۆسیقاوه‌هاوڕێیه‌تیان‌ده‌کرد(دایه‌ره‌تولمعارفی
موساحه‌ب)
c.
لێره‌دا دێڕێک له ده‌ستنووسه‌که کوژاوه‌ته‌وه. ڕه‌نگه ناوی به‌نده‌که
کوژرابووبێته‌وه.
d.
ئێرنێستۆ ساباتۆ ده‌ڵێ که "جامباتیستا" که له‌مه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی ئیلیاد
له‌گه‌ڵ کارتافیلۆسدا لێدوانیان کرد هه‌مان جامباتیستاویکۆیه؛ ئه‌م
ئیتالیاییه داکۆکی ده‌کرد که هۆمێر که‌سایه‌تییه‌کی هێمایینه، وه‌ک
پلۆتۆن و ئاخیلیۆسه.
1.
Joseph Cartaphilus
2.
Pope
3.
Lucing
4.
Thebes Hekatompylos
5.
Diocletianus
6.
Berenice
7.
Elysee
8.
Pactolus
9.
Flavius
10. Getwlia
11.
Arsinoe
12.
Garamante
13.
Augile
14.
Tartare
15.
Satyre
16.
Zelea
17.
Aisepos
18.
Cornelius Agrippa
19.
Stamford
20.
Harold
21.
Harald Haradada
22.
Bikanir
23.
Kolozsvar
24.
Aberdeen
25.
Giambattista
26.
Patna
27.
Porteus
28.
له ده‌قی سه‌ره‌کی دا به لاتین هاتووه : بۆ نموونه
29.
له ده‌قی سه‌ره‌کی به ئینگڵیزی : عه‌بایه‌کی ڕه‌نگامه
30.
Nahum Cordovero
31.
Ben Johnson
32.
Seneca
33.
Alexander Ross
34.
George Moore
35.
Eliot
36.
Pline
37.
مێژوی سروشتی
38.
Thomas de Quincey
39.
Pierre Chanut
|