
|
|
پیاوێ له‌په‌راوێزی شه‌قامدا
لۆئیس خۆرخه بۆرخس
وه‌رگێڕ: خالید
خاکی
باسی "فڕانسیسکۆرێئاڵ"1ی
خوالێخۆشبوو بۆ من مه‌که. من ئه‌وم ئه‌ناسی و ئه‌مزانی که ئێره جێ
و شوێنی ئه‌و نه‌بوو . چونکوو ئه‌و ، شه‌ڕانیه‌کی به ناوبانگی ده‌ور و
به‌ری "نۆرته"2 ، نزیک گۆلی "گوادالۆپه"3
و "باتریا"4
بوو . من تاقه سێ را
ئه‌وم دیتبوو ، هه‌ر سێ جاره‌که‌یش له شه‌وێکدا . به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و
شه‌وه له بیر ناکه‌م . هیچ کاتێ له بیرم ناچێته‌وه که "لوخانرا"5
به بێ خوڵک هات بۆ که‌پره‌که‌ی من و له‌وێ نووست و
"رۆزێندۆخوارێز"6 بۆ هه‌میشه "ماڵدۆنا"7ی به جێ
هێشت . دیاره که ناوت نه‌بیستووه ، تۆ له‌و جۆره که‌سانه نیت که
ئه‌م چتانه‌ت بیستبێ. "رۆزێندۆخوارێز" یه‌کێ له لات و به‌ڕه‌ڵڵا به
ناوبانگه‌کانی "ویڵه‌سانتاریتا"8 بوو
. له چه‌قۆ کێشانا ده‌سانێکی بوو . داروده‌سه‌ی "دۆن‌نیکۆلاس‌پاره‌ده‌س"9
بوو که باش ئه‌زانی "پاره‌ده‌س" خۆی یه‌کێ له دار و ده‌سه‌کانی
"مۆڕێل"10 بوو . زۆریش
رێک پۆش بوو . سه‌ر په‌رشتی‌ی قه‌حبه
خانه‌ی ده‌کرد . سوار مایینێکی ره‌شی جل زێوین ئه‌بوو . پیاوه‌کان و
سه‌گه‌کان رێزیان لێده‌نا و هه‌ڵبه‌ت کچانیش هه‌ر وه‌ها . گشت باش
ئه‌یانزانی که دوو خوێن له ئه‌ستۆیدایه . هه‌میشه کڵاوه به‌رزه
لێوار وه‌رگه‌ڕاوه‌که‌ی له سه‌ر قژه زۆره چه‌وره‌که‌ی
داده‌نا . به واتایه‌ک خاوه‌ن ناوچاوێکی به‌رز بوو . ئێمه‌ی منداڵ و
میر منداڵانی "ویڵه" لاسایی گشت کاره‌کانی ئه‌ومان ئه‌کرده‌وه ،
ته‌نانه‌ت تف کردنه‌وه‌که‌یشی . به‌ڵام ئه‌نجام شه‌وێ تێگه‌ییشتین
که ئه‌و له چ کانزایه‌که .
چیرۆکی ئه‌و شه‌وه سه‌یره ، بڕوا بکه‌ی
یان نه‌یکه‌ی ، به کالیسکه‌یه‌کی تایه‌ر سووره‌وه ده‌ستی پێ‌کرد که
دارماڵی مرۆڤ بوو و ناکاو له ناوه‌ڕاست رێگه پڕ ته‌پ و تۆزه‌که‌ی
ناوه‌ند کوره‌خانه‌کان و زه‌وییه نه‌کێڵراوه‌کان روا . دوو پیاوی
ره‌شپۆش به گیتار چتێکیان لێده‌دا و هه‌را و هوریایه‌کی زۆریان رێ
خستبوو . که‌سێکیش که له سه‌ره‌وه دانیشتبوو قه‌مچیه‌که‌ی به‌ره‌و
ئه‌و سه‌گه به‌ڕه‌ڵایانه‌ی که به‌ر
ده‌ست و لاقی ئه‌سپه‌کانیان ده‌گرت‌راده‌وه‌شاند . له
ناوه‌راستیش پیاوێکی عابا به شان هێدی دانیشتبوو . ئه‌مه "کۆڕالێرۆ"11ی
به ناوبانگ بوو که بۆ شه‌ڕ و کوشت و کوشتار هاتبوو . شه‌وێکی فێنک و
خۆش بوو . دوو که‌سیان به كڵاوه چرچ و لۆچه‌کانیانه‌وه سوار ئه‌سپ
بوون . وه‌کا ئه‌وه‌ی له کاروانی شایی خوار شاردا بن . ئه‌مه رووداوی
هه‌وه‌ڵ بوو . ئێمه زوو تێگه‌ییشتین که رووداوی‌تریش ده‌قه‌ومێ . ئه‌و
شه‌وه دار و ده‌سه‌ی ئێمه زوو هاتبوون بۆ هۆڵی سه‌مای "خولیا"12.
هۆڵێک که شوێنێکی گه‌وره و بێ سه‌ره و به‌ری بوو که به ئاسن
ده‌وری گیرا بوو . ئه‌م هۆڵی سه‌ما ، له به‌ین رێی "گائونا" 13و
چۆما بوو و ده‌تتووانی هه‌ر له دووره‌وه به چرا سووره‌که‌ی به‌ر
ده‌رکه و هه‌را و هوریا مێشک به‌ره‌که‌ی بیناسیته‌وه . "خولیا" هه‌ر
چه‌ن به ره‌سه‌ن سوور پێست بوو ئێجگار هێدی و به‌رپرس ده‌ینواند .
هه‌میشه مۆسیقا و شه‌رابی باش و هاو سه‌ما هێمن و قوت و زیته‌کان له
ئارادا بوون . "لوخانرا" دۆستی "رۆزێندۆ" بوو و هه‌ڵبه‌ت له گشت
ژنه‌کانی ئه‌وێیش رێک و پێکتر بوو . ئه‌و ئێستا مردووه و ئه‌بێ
ددانی پێدانێم که ده‌مێ
ساڵه ئیتر بیر له‌و ناکه‌مه‌وه . به‌ڵام ئه‌شیا ئه‌و کات
بتدیبایێ که به‌و چاوه
خومارانه‌ی چلۆن خه‌وی له چاو مرۆڤ ئه‌ڕفاند.
عاره‌قی نه‌یشه‌که‌ر، سه‌ما، ژن، خوته و
بۆڵه و جوێنه‌کانی "رۆزێندۆ' و ئه‌و ده‌سته‌ی که به پشت
یه‌که‌یه‌که‌ی ئێمه‌یدا ئه‌دا- که من هه‌وڵم دا مینا گاڵته‌یه‌کێ
بچووک له یارییه‌کی برادرانه‌دا بیهێنمه ئه‌ژمار- راستیه‌که‌ی
ئه‌وه بوو که زۆر سه‌رخۆش بووم . ناوچاوه‌که‌یشم هێنا بووی ، کیژێ
دڵی لێم چبوو و بۆ گشت لایه‌ک ئه‌که‌وته دوام و زوریش باش سه‌مای
ده‌کرد . تانگۆ جادووی له گشتمان کرد بوو، پاڵی پێوه ده‌ناین، هێزی
ده‌کرده ئامێزمان، دووری ده‌خستینه‌وه و دیسان لێک گرێ‌ی ده‌داین.
پیاوه‌کان نوقمی سه‌ما بووین، وه‌کا ئه‌وه‌ی خه‌ون ببینین که ناکاو
دیتمان ده‌نگی مۆسیقا هه‌ڵکشا . هۆیه‌که‌ی ئه‌وه بوو که له گه‌ڵ
ده‌نگی گیتاری ئه‌و دوو که‌سه‌ی که له ناو کالیسکه‌که‌دا بوون و
نزیک ده‌بوونه‌وه تێکه‌ڵ ده‌بوو . پاشان با ده‌نگی ئه‌وانی بۆ
لایه‌کی‌تر برد و من ئاگام هاته‌وه به خۆدا و کچه دۆسته‌که‌م و ووت
و وێژی کاتی سه‌مامان . پاش ماوه‌یه‌کی کورت دیسان ده‌نگی قرم و قاڵ
و درگا کوتانێ تووند هات . گشت بێده‌نگ بووین . زرمه‌یه‌کی سه‌یر له
درگاوه هات و پیاوێ هاته ژووره‌وه . وا هاته به‌ر چاوم که له
ده‌نگی ده‌چوو.
ئێمه هێشتا ئه‌ومان
به ناوی "فڕانسیسکۆرێئاڵ" نه‌ده‌ناسی . پیاوێکی باڵا به‌رز و چوار
شانه‌ی سه‌ر تا پا ره‌ش، هه‌ڵبه‌ت جگه له مل پێچه‌که‌ی که ره‌نگێ
وه‌کا لمی قه‌راغه‌ی هه‌بوو و به سه‌ر شانیا کشا بوو . له بیرم دێ
که چڕوچاوی وه‌ک سوور پێسته‌کان لاواز بوو.
تای درگا، کاتی کرانه‌وه، له من که‌وت،
بێ ئه‌وه‌ی بزانم چ ده‌که‌م، خۆم دا به سه‌ریا، به ده‌ستی چه‌پ
مشتێکم به ده‌م و چاویا کێشا و به ده‌ستی راست کاردێکی تیژم که
هه‌میشه له ئاسه‌ڕی جلیسقه‌که‌ما ، له ژێر باڵی چه‌پما راده‌گرت، ده‌ر
هێنا. هێرشی من زۆر زوو به‌ر په‌رچ درایه‌وه. به پشتا درام به عه‌رزا
و هه‌ر وه‌ها که ده‌ستم له ژێر کۆته‌که‌ما له سه‌ر چه‌که بێ
بایه‌خه‌که‌ما بوو و ئابڕووم چبوو، وازی لێ هێنام و وه‌کا ئه‌وه‌ی
هه‌ر هیچێ رووی نه‌دابێ به‌ره و پێش چوو. قاییم هه‌نگاوی
هه‌ڵده‌هێنا و سه‌ر و گه‌ردنێ له گشت ئه‌وانه‌ی که له لایانه‌وه
تێده‌په‌ڕی و وابزا هه‌ر نه‌یده‌دیتن به‌رزتر بوو . تاقمی هه‌وه‌ڵ -
ئیتاڵیاییه ترسنۆکه‌کان - وه‌کا باوه‌شێن کرانه‌وه و رێگه‌یان بۆ
چۆڵ‌کرد . له ترسا وشک ببوون . له تاقمه‌که‌ی‌تردا "قژسوور" ته‌مایه‌ری
بوو‌و به‌ر له‌وه‌ی ده‌ستی کابرای نامۆ له شانی بکه‌وێ به ده‌مه
چه‌قۆیێ که ئاماده‌ی کرد بوو لایه‌ک له سه‌ر و چاوی هێنایه خوار.
ئه‌وانی‌تریش کاتێ ئه‌مه‌یان دیت، گشت هێرشیان هێنا. وه‌کا قۆچی
قوربانی له‌م سه‌ر هه‌تا ئه‌و سه‌ر ده‌وریان دا و نیشتنه سه‌ری. به
شه‌ق و مشت لێیان ده‌دا، فیکه‌یان ده‌کێشا و تفیان لێ ده‌کرد.
هه‌وه‌ڵ به قه‌وه‌ت لێیان ده‌دا به‌ڵام که دیتیان خۆ لا نادات شل
بوونه‌وه و که‌وتنه گاڵته پێکردنی . به‌ڵام ئه‌و نه‌یده‌خسته خۆی
. چما گشت هێز و تووانی خۆی بۆ گه‌ییشتن به "رۆزێندۆ" راگرتبوو که له
ته‌واوی ئه‌م ماوه‌دا پشتی دابوو به دیواره‌که‌وه‌و نه ده‌جوڵا و
دووکه‌ڵی جگه‌ره‌که‌ی به بوغزه‌وه له سینگ ئه‌نارده ده‌ره‌وه،
وه‌کا ئه‌وه‌ی ئه‌و چته‌ی که ئێمه پاشتر دیتمان ئه‌و پێشتر ده‌یزانی،
"قه‌ساو" له ناو جه‌ماوه‌ره‌وه به‌ره و لای ئه‌و ئه‌چوو. پڕ بڕوا و
خوێناوی. هه‌را و هوریای جه‌ماوه‌ری ده‌م به قاو پشتی به پشتیه‌وه
دابوو. بێده‌نگ و کوته‌ک خوارد‌و و تف باران کراو،رۆیی هه‌تا به‌رده‌م
"رۆزێندۆ". ئه‌وسا راوه‌ستا. چاوه‌کانی بڕییه ناو چاوی، چڕوچاوی خۆی
به سه‌ر قۆڵه‌کانی سڕی و که‌وته دوو : 'من "فڕانسیسکۆریئاڵ" خه‌ڵکی
"نۆرته"م. ئه‌و که‌سه‌م که به "قه‌ساو" ده‌مناسن . هێشتم ئه‌م
بێ دایک و باووکانه لێمده‌ن چون له دووی پیاو ده‌گه‌ڕام.
بیستوومه که یه‌کێ له ناو ئه‌م جه‌ماوه‌ره‌دا هه‌یه که به "چه‌قۆ"
ناوبانگی ده‌ر کردووه. ئه‌ڵێن که ده‌س به چه‌قۆی ئه‌و بێ وێنه‌یه
.ئه‌مه‌وێ ئه‌و ببینم. ئه‌مه‌وێ له ئه‌وه‌وه چت فێر ببم . من خۆم
هیچ نیم. به‌ڵام ئه‌مه‌وێ له ئه‌وه‌وه فێر ببم که پیاوی خاوه‌ن
دڵ و جه‌رگ چلۆن به شه‌ڕ دێ.' ته‌واوی ئه‌و ماوه‌ی که قسه‌ی
ده‌کرد چاوی له "رۆزێندۆ" نه‌تروکان. کێردێکی گه‌وره به ده‌ستیه‌وه
بریسه‌ی ده‌دا. وابزا له هه‌وه‌ڵه‌وه له ناو قۆڵیا دایشارد بوو. ئه‌و
پیاوانه‌ی که مشتیان وه‌شاند بوو گشت بێده‌نگ راوه‌ستا بوون. گشت
بێده‌نگ بووین و چاومان بڕیبووه ئه‌و دوو پیاوه، ته‌نانه‌ت ئه‌و
کوێره دوڕه‌گه‌ی که ویۆڵۆنی لێده‌دا لێوه قوته‌کانی به‌ره و لای
ئه‌وان گرتبوو.
رێک هه‌ر له‌و کاته‌دا هه‌را و هوریا له
پشته‌وه به‌رز بووه‌وه. شه‌ش حه‌وت پیاو بوون که له به‌ر درگا ووشک
ببوون. به رواڵه‌ت دار و ده‌سه‌ی "فڕانسیسکۆریئاڵ" بوون. پیرترینیان
که سمێڵێکی ماش و برنجی و چڕوچاوێکی به هه‌تاو هه‌ڵقرچاوی بوو هاته
ژووره‌وه. به‌ڵام راوه‌ستا. ئه‌و گشته ژن و پیاوه سه‌ریان به گێژ
خستبوو. کڵاوه‌که‌ی به رێزه‌وه له سه‌ر داگرت. پاشماوه‌شیان هه‌ر له
شوێنی خۆ راوه‌ستا بوون، حازر و بزر تا هه‌گه بوو به شه‌ڕ، بێنه
ژووره‌وه و به‌شداری بکه‌ن. نازانم "رۆزێندۆ" چ ده‌ردێکی بوو که
ده‌می نه ده‌کرده‌وه هه‌تا وڵامی ئه‌م خۆ به زل زانه فشه که‌ره
بداته‌وه. بێده‌نگ دانیشتبوو و چاوی هه‌ڵنه‌ده‌هێنا. نازانم
جگه‌ره‌که‌ی تف کرده‌وه یا خۆ له زاری که‌وته خوار. ئه‌نجام منجه
منجێکی کرد به‌ڵام ئه‌وه‌نده نزم دوا که ئێمه‌ی ئه‌و به‌ری هۆڵ
نه‌مانبیست که چی گووت. "فڕانسیسکۆریئاڵ" جارێکی دی پیاوی ئازای
خوازت، به‌ڵام "رۆزێندۆ" دیسانیش شانی خۆی کز کرد. ئه‌وسا یه‌کێ له
نامۆیان که له گشتیان لاوتر بوو فیتووی لێدا. "لوخانرا" به رقه‌وه
روانییه پیاوه‌که‌ی. پاشان به قژی په‌خشی شان و ملیه‌وه، به‌ره‌و
لای "رۆزێندۆ" چوو. ده‌ستی کرد به ژێر کۆته‌که‌یا، چه‌قۆ کراوه‌که‌ی
ده‌رهێنا و پێ‌ی‌دا و گووتی: "رۆزێندۆ" لام وایه ئه‌مه به‌کارت دێ.
نزییک میچ ده‌لاقه‌یه‌کی گه‌وره و درێژ
هه‌بوو که به سه‌ر چۆما ده‌یڕوانی. "رۆزێندۆ" چه‌قۆکه‌ی وه‌رگرت. لێ‌ی
روانی و وه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌یناسێ، ناکاو وه‌رگه‌ڕاو چه‌قۆکه‌ی له
ده‌لاقه‌که‌وه بۆ ناو چۆمه‌که توڕدا. من مچۆڕکه‌م پێدا هات.
کابرای نه‌ناسراو ده‌ستی هه‌ڵهێنا که لێ‌ی
دات و گووتی: "هه‌ر به‌و هۆیه دوو که‌رتت ناکه‌م که به دیتنت دڵم
تێکه‌ڵ دێ." به‌ڵام "لوخانرا" ئه‌وی گرت. ده‌سته‌کانی کرده ملی و
یه‌کێ له‌و نیگا تایبه‌تیانه‌ی خۆی پێشکه‌ش کرد و گووتی: "واز له‌م
زۆڵه‌ی که لافی پیاوه‌تی لێده‌دا بهێنه با به ده‌ردی خۆیه‌وه
بتلێته‌وه." به قه‌را چاو لێک نانێک "فڕانسیسکۆریئاڵ" نه‌یزانی چ بکات.
پاشان باوه‌شی به کچه‌دا کرد. وه‌کا ئه‌وه‌ی بۆ هه‌میشه باوه‌شی
پێدا کردبێ. به مۆسیقا ژه‌نه‌کانی گووت : مۆسیقا بژه‌نن و فرمانی به
ئێمه دا گشت سه‌ما بکه‌ین. مۆسیقا کۆڕی رازانده‌وه. "ریئاڵ" زۆر هێدی
و به بێ هیچ توڕه‌ییه‌ک سه‌مای ده‌کرد. کاتێ به ده‌م سه‌ما
کردنه‌وه به به‌ر درگا گه‌یی هاواری کرد: "لاچن. لوخانرا ئێستا ئیتر
ته‌نیا هی منه" و گۆنا به گۆنای یه‌ک له درگا چوونه ده‌ره‌وه.
وه‌کا ئه‌وه‌ی تانگۆ ئه‌وانی وه‌ده‌ر نابێ.
بێگومان سه‌ر و چاوی من له ترێقییا
سوورهه‌ڵگه‌ڕا بوو . دوو سێ سوڕ له گه‌ڵ ژنێکدا سه‌مام کرد . پاشان
ئه‌وم به جێ هێشت . گووتم : هۆڵ زور گه‌رمه و هه‌را و هوریا ئێجگاره
و ئه‌مه‌وێ بچمه ده‌ره‌وه. له ده‌ره‌وه شه‌وێکی خۆش بوو. به‌ڵام
بۆ کێ؟ له قه‌راغ رێگه کالیسکه‌که راوه‌ستا بوو، به جووتێ
گیتاره‌وه که راست له سه‌ر که‌ته‌که‌ی دانرا بوون و وه‌ک مرۆڤ
ده‌یاننواند. به دیتنی گیتاره‌کان زۆر خۆم خوارده‌وه. ئه‌وانه‌یان
له ده‌ره‌وه دانا بوو، وه‌کا ئه‌وه‌ی ئێمه شایه‌ن نه‌بووین که
بۆمان بژه‌نن. ئه‌م بیر و بۆ چونه‌ی که ئێمه تاقمی بێ وزه و خۆ
خۆرین ئاگری تێ به‌ردام. گوڵه مێخه‌که‌که‌م له پشت گوێم هه‌ڵگرت
و له چاڵێکم هاویشت. تاوێ لێم روانی هه‌تا بیر له هیچ
نه‌که‌مه‌وه. دڵم پێوه بوو زوو رۆژ ببێته‌وه. دڵم پێوه بوو ئه‌و
شه‌وه ته‌واو بووایێ. ناکاو که‌سێ هه‌نیشکێکی لێدام و دایچڵه‌کاندم.
"رۆزێندۆ" بوو که به ئه‌سپایی له‌وێ هه‌ڵده‌هات. به بۆڵه بۆڵ به
منی گووت: "هه‌تیوه، تۆ هه‌میشه له چه‌قی رێگه راده‌وه‌ستی." نازانم
ئه‌یویست دیقی دڵی خۆی به سه‌ر منا خاڵی بکاته‌وه یان چتێ‌تر
بوو. به‌ری چۆمی گرت و رۆیی و پاشان ئیتر هه‌رگیز من ئه‌وم
نه‌دیه‌وه.
راوه‌ستام و روانیمه ئه‌و چتانه‌ی که له
ته‌مه‌ندا دیتبووم. ئاسمان که هه‌تا چاو هه‌ته‌ری ده‌کرد درێژه‌ی
هه‌بوو. چۆمێ که بێ سره‌وت خوڕه‌ی ده‌هات. ئه‌سپێ که نوستبوو،
رێگه‌ی چۆڵ و کوره‌خانه‌کان. بیرم له‌وه کرده‌وه که له ناو ئه‌م
گشته زبڵ و گیا خۆ ڕسته، خۆیشم گیایه‌کی بێ که‌ڵک و خۆ ڕستم. له‌م
خاکه‌ی ئێمه جگه له‌مه چی‌تر دێته به‌رهه‌م؟ دنیایه‌ک فیز و فڕ و
فیشاڵ و دڵ و غیره‌ت هیچ. پاشان بیرم کرده‌وه که ئه‌م بیر و بۆ
چونانه بێ بایه‌خن. هه‌ر چی گه‌ڕه‌ک خراپتر بێ، پیاو ئه‌بێ به دڵ و
غیره‌ت‌تر بێ. له هۆڵدا سه‌ما درێژه‌ی هه‌بوو. له دووره‌وه بۆنی
شه‌وبۆ ده‌هات . شه‌و له خۆڕا جووان بوو. ئه‌وه‌نده ئه‌ستێره له
ئاسمانا کۆ ببوونه‌وه که هه‌گه چاوت لێده‌کردن سه‌رت سوڕ ده‌ما.
ویستم به خۆ بسه‌لمێنم که ئه‌م رووداوانه هیچ پێوه‌ندییان به
منه‌وه نییه، به‌ڵام نه‌مئه‌تووانی ترسی "رۆزیندۆ" و دڵ و
غیره‌تی ئه‌و نه‌ناسراوه له یاد ببه‌م. "رێئاڵ" ته‌نانه‌ت تووانیبووی
بۆ ئه‌و شه‌وه ژنێ وه‌ده‌ست
بخات. بۆ ئه‌و شه‌وه و گه‌لێ شه‌وی‌تر، ره‌نگه بۆ هه‌میشه. چون
"لوخانرا" به راستی تایبه‌ت بوو. خوایزانێ ملیان به‌ره‌و کوێ نابێ.
هه‌ڵبه‌ت نه‌یان ئه‌تووانی زۆر دووره‌وه که‌وتبێتن . ره‌نگه ئێستا له
ناو جۆگه‌له‌یه‌کدا خه‌ریک بن.
وه‌ختانێ دوای کۆتایی گه‌ڕامه‌وه، سه‌ما
به هه‌را و هوریاوه به‌رده‌وام بوو. وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچێ رووی
نه‌دابێ. خۆم باریک کرده‌وه و چوومه ناو جه‌ماوه‌ره‌وه، دیتم که
هه‌ندێ له تاقمی ئێمه رۆییشتوون. دار و ده‌سه‌ی "نورته" له گه‌ڵ
کیژاندا سه‌مای تانگۆیان ده‌کرد. گشت زۆر له سه‌ر خۆ و ماقووڵ
ده‌یاننواند. من
ته‌مایه‌ری چتێ بووم، به‌ڵام نه ئه‌و چته‌ی که روویدا.
له ده‌ره‌وه ده‌نگی گریانی ژنێ هات.
پاشان ده‌نگێ که ئێستا ئیتر گشت ده‌مانناسی. به‌ڵام ئه‌م ده‌نگه
زۆر نزم بوو. ئه‌وه‌نده نزم که به ئاسته‌م ده‌بیسترا و ده‌یتووانی
ده‌نگی هه‌ر که‌سێ بێت: "بڕۆ ژووره‌وه، هه‌ی سه‌ڵیته"، پاشان
دیسانیش ده‌نگی گریانی ژنه هات. وێده‌چوو خاوه‌ن ده‌نگ
هێمنایه‌تیه‌که‌ی کۆتایی پێ هاتبێ، گوڕاندێ: "پێم گووتی درگاکه
بکه‌روه، ده بیکه‌ره‌وه قه‌حبه، بیکه‌ره‌وه." پاشان درگا
کرایه‌وه و "لوخانرا" به ته‌نیا هاته ژووره‌وه. وه‌کا ئه‌وه‌ی که‌سێ
پاڵی پێوه نابێ. قژسوور گووتی: "ئه‌ڵێی گیانی مردووێک ها به
دوایه‌وه".
"گیانی مردوو نا هه‌واڵ، مردوو خۆی." ئه‌مه
ده‌نگی "رێئاڵ" بوو. چڕوچاوی وه‌کا مه‌سته‌کان ده‌چوو. به لاره‌لار،
هاته ژووره‌وه. دوو سێ هه‌نگاوی نا و وه‌کا کۆته‌دارێک درا به
عه‌رزا. یه‌کێ له‌و پیاوانه‌ی که له گه‌ڵی هاتبوون عاباکه‌ی گوڵۆڵه
کرد و نایه ژێر سه‌ری. ئه‌وسا خوێن فواره‌ی کرد و ئێمه برینێکی
گه‌وره‌مان له سه‌ر سینگی دیت. خوێن بڵاو ده‌بووه‌وه و ره‌نگی
جلیسقه‌که‌ی تۆختر ده‌کرد. من پێشتر ئه‌م جلیسقه‌یه‌م نه‌دیتبوو چون
له ژێر مل پێچه‌که‌یا شاریا بووه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ختێ سوکنایی پێ
ببه‌خشن، ژنێ شه‌رابی هێنا و هه‌ندێکیش بۆسۆیان بۆ کرد. "لوخانرا" به
زاری داپچڕاوه‌وه له‌وی ده‌ڕوانی و قۆڵه‌کانی سست و شل ببوون.
وانه‌بوو که بتووانێ رووداوه‌که بگێڕێته‌وه. گشت واق و وڕ مابوون.
ئه‌نجام "لوخانرا" هاته گۆ. ووتی پێکه‌وه به‌ره‌و ده‌شت ده‌چوون و
که‌سێ که ئه‌و نه‌یده‌ناسی لێیانه وده‌ر که‌وته و به‌رۆکی پێگرتوون
و ئه‌نجام به‌م شێوه چه‌قۆی له "فڕانسیسکۆ"دا. سوێندی خوارد که ئه‌و
کابرای نه‌ناسیووه. ته‌نیا هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌زانێ که
"رۆزێندۆ" نه‌بووه. به‌ڵام کێ
بڕوای به قسه‌ی ئه‌و ئه‌کرد؟
پیاوێ که له به‌ر پای ئێمه‌دا راکشا بوو
خه‌ریکی گیان دان بوو. بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه که ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌م
برینه‌ی کردووه‌ته سینگی ئه‌م چ ده‌ستێکی پڕ هێزی بووه و
کاره‌که‌ی خۆێ چه‌ن شاره‌زایانه ئه‌نجام داوه. کاتێ که دیسان له
سه‌ر خۆ چوو. "خولیا" ماته‌ی ده‌م کرد و ده‌ورێ ماته‌ی گه‌ڕاند. پێش
له‌وه‌ی بمرێ نۆره به من گه‌یی. پێش له‌وه‌ی دوا هه‌ناسه‌ی بکێشێ
به ده‌نگێکی نزم گووتی: "سه‌روچاوم داپۆشن". ته‌نیا چتێ که مابووی
فیزه‌که‌ی بوو. نه‌یده‌ویست ئازاری مردنی ئه‌و ببینین. که‌سێ
کڵاوێکی ره‌شی به‌رزی نایه سه‌ر ده‌م و چاوی و به‌م شێوه ئه‌و له
ژێر تاجه به‌رزه‌ی ره‌شیا، بێده‌نگ، مرد. ته‌نیا کاتێ که سینگی پانێ
له جووڵه که‌وت وێرایان کڵاوه‌که له سه‌ر ده‌م و چاوی لا ببه‌ن.
مردن هه‌ر به جارێ گشت گۆشتی سه‌ر و چاوی تاواند بووه‌وه. ئه‌و
یه‌کێ له ئازاترین پیاوانێ بوو که ئه‌و ده‌مانه له ناو "باتریا" و
"سور" دا هه‌بوون. کاتێ دیتم مردووه و ئیتر ناتووانێ بگوڕێنێ، رقم
لێ‌ی نه‌ما.
یه‌کێ له کیژه‌کانی ناو جه‌ماوه‌ره‌که
گووتی: "مرۆڤ ئه‌بێ زیندو بێ هه‌تا بمرێ" .که‌سێکی‌تر هه‌ر به‌و کێش
وهه‌وا گووتی:"پیاوێک و ئه‌م هه‌مووه لووت به‌رزییه؟ ئێستا ئیتر
ته‌نیا به کاری مێش کۆ کردنه‌وه دێ".
پیاوانێ که له "نورته"وه هاتبوون له ناو
خۆیانا که‌وتنه مقۆمقۆ. پاشان دووانیان پێکه‌وه هاوده‌نگ گووتیان:
"ژنه ئه‌وی کوشتووه" . یه‌کێ‌تریان به ناو، "لوخانرا"ی تاوانبار کرد و
ئه‌وانی دی به ده‌وریا بازنه‌یان به‌ست. ئه‌و ده‌م من له بیرم
چوو که ئه‌بێ خۆ بپارێزم و وه‌ک با چوومه ناو بازنه‌یان.
نازانم چۆن بوو که چه‌قۆکه‌م ده‌ر نه‌هێنا. زۆر یه‌ک له‌وان- ره‌نگه
گشتیان- چاوییان بڕییه من. به ئه‌سپایی و شه‌که‌ت گووتم: "بڕواننه
ده‌سته‌کانی ئه‌م ژنه. ئه‌م ده‌ستانه چۆن ده‌تووانن هێز و وێرایی
چه‌قۆ لێدان له پیاوێکی ببێ؟ "پاشان زۆر له سه‌رخۆ گووتم : "کێ بیری
ده‌کرده‌وه که ئه‌م پیاوه که به‌و جۆره‌ی ده‌ڵێن - له گه‌ڕه‌کی
خۆیانا پاڵه‌وانێکی به ناوبانگ بووه، ئاکامی ئه‌مه بێت؟ ئه‌ویش له
شوێنێکی بێ بایه‌خ وه‌کا ئێره که هیچ رووداوێ تیا روو نادات هه‌تا
کاتێ نامۆیه‌ک بۆ رابواردن رووی تێ بکات؟"
هیچ که‌س بۆ شه‌ڕ نه‌هاته پێش.
رێک له‌و کاته‌دا، له ناو بێده‌نگییه‌کی
ترسێنه‌ردا که گه‌مارۆی هۆڵی دابوو، ده‌نگی پێ‌ی چه‌ن ئه‌سپێ هات.
ئه‌منیه‌کان بوون. گشت ئه‌وانه‌ی که له هۆڵدا بوون به هه‌زار و
یه‌ک هۆ پێیان خۆش نه‌بوو چاویان به ناوچاوی ئه‌منیه بکه‌وێ.
باشترین کار ئه‌وه بوو که مه‌یته‌که فڕێ ده‌نه ناوچۆم. ده‌لاقه
گه‌وره‌که‌ت له بیره که چه‌قۆی "رۆزێندۆ"ی به‌ره و چۆم رێنوێنی
کرد؟ کابرای ره‌شپۆشیش هه‌ر له‌وێوه فڕێ درا. تاقمێ له پیاوان
به‌رزیان کرده‌وه. گشت پاره و چت و مه‌کی گیرفانیان ده‌رهێنا و
ته‌نانه‌ت یه‌کێ له قامکه‌کانیان بڕی هه‌تا ئه‌نگوسیله‌که‌ی بدزن.
ئه‌وان باش له ده‌رفه‌ت که‌ڵکیان وه‌رگرت، ئه‌م پیاوانه! دڵ
و‌غیره‌تیان هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو که مردووێکی هه‌ژاری بێ تووانی
داکۆکی رووت بکه‌نه‌وه که ده‌مانێ سه‌رتر و به‌رزتر له پیاوێ
بوو. هه‌ڵیانهێنا و فڕێیان دایه ده‌ره‌وه. ئاوی خوڕی چۆم
ماشییه‌وه. ره‌نگه بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ر ئاوه‌وه نه‌مێنێ زگیشیان
هه‌ڵدڕاند بێ. من نه‌مویست لێ‌ی بڕوانم. کابرای سمێڵ
ماش و برنجی چاوی تێ بڕیبووم. "لوخانرا" هه‌لی قۆزته‌وه و
چووه ده‌ره‌وه.
کاتێ ئه‌منیه‌کان گه‌ییشتن، سه‌ما به هه‌را
و هوریایه‌کی زۆره‌وه به‌رده‌وام بوو. ویۆڵۆن ژه‌نه کوێره‌که وه‌ها
ئاڕشه‌ی به سه‌ر سیمه‌کانا ده‌هێنا و ده‌نگێکی پێ ده‌ئاڤراندن که تا
ئه‌و کاته نه‌مبیستبوو. له ده‌ره‌وه هه‌وا روون ده‌بووه‌وه. چیغی
مه‌زرا نزیکه‌کان ده‌بینرا. بێ ده‌ربه‌ست و ئاسووه به‌ره‌و
که‌پره‌که‌م گه‌ڕامه‌وه. شه‌مێک له به‌ر ده‌لاقه‌ی که‌پره‌که‌ما
ده‌گڕا که ناکاو کوژایه‌وه. کاتێ ئه‌مه‌م دیت که‌وتمه په‌له.
ئه‌وسا، بۆرخس! ده‌ستم به ناو ئاسه‌ڕی جلیسقه‌که‌ما کرد. لێره له ژێر
باڵی چه‌پما هه‌میشه‌ی خوا چه‌قۆیه‌ک هه‌ڵده‌گرم. چه‌قۆم دیسان ده‌ر
هێنا. کردمه‌وه و ئه‌م باره و بارم کرد. وه‌کا چه‌قۆیه‌کی نوێ
ده‌چوو. بێ تاوان ده‌ینواند و هیچ ئاسه‌وارێکی خوێنی پێوه نه‌بوو.
1-
Francisco Real
2-
Norte
3-
Guadalupe
4-
Batteria
5-
Lujanera
6-
Rosendo Juarez
7-
Maldonedo
8-
Ville Santa Rita
9-
Don Nicola Paredes
10-
Morel
11-
Corralero
12-
Julia
13-
Gauna
|