
|
|
کۆتایی به‌ربه‌ره‌کانێ
خۆرخه‌لۆئیس‌بۆرخس
وه‌رگێڕ: خالید خاکی
هه‌نووکه چه‌نا ساڵ له‌و رۆژه تێده‌په‌ڕێ که "کارلۆس ره‌یله‌س"1،
فرێند ره‌یله‌س، چیرۆک نووسی ئۆرۆگۆیه‌یی، چیرۆکی ئه‌و ئێواره‌ی پاییزی له
"ئادرۆگویه"2 بۆم گێڕایه‌وه. له بیره‌وه‌ری مندا، پاش ئه‌م
هه‌موو ساڵه،رووداوی درێژخایه‌نی شه‌ڕێکی خوێناوی و کۆتاییه ناحه‌زه‌که‌ی
له گه‌ڵ بۆنی دار و ده‌وه‌ن و ده‌نگ و چریکه‌ی مه‌لان تێکه‌ڵاو بووه.
ئێمه ئێجگار ئاسایی بۆ قسه کردن پێکه‌وه دانیشتین و له مێژووی پێکه‌وه
گرێ دراوی وڵاته‌کانمان ئۆرۆگۆیه و ئاڕژانتین دوواین. ره‌یله‌س گووتی
ره‌نگه ناوی "خوان پاتریسیۆ نۆلان"3 م بیستبێ که به پیاوێکی
ئازا و شۆخ و قۆشمه ناوبانگێکی ده‌رکردبوو. به درۆ گووتم ئه‌رێ. هه‌رچه‌ن
نۆلان له ده‌یه‌کانی دوایی سه‌ده‌ی پێشوودا مردبوو، خه‌ڵک هێشتا وه‌ک
هه‌واڵێکی خۆ یادیان له‌و ده‌کرد.له گه‌ڵ گشت ئه‌مانه، هه‌روه‌ها که
هه‌میشه رووده‌دات و ئاساییه، هه‌ندێ نه‌یاریشی هه‌بوو. ره‌یله‌س یه‌کێ
له گاڵته‌جاڕه‌کانی ئه‌وی بۆ گێڕامه‌وه. ئه‌م رووداوه نه‌ختێ پێش له
شه‌ڕی "مانانتیاله‌س"4 رووی دابوو. دوو گاوانی خه‌ڵکی "سه‌ررۆ
لارگۆ"5 ، به ناوی "مانویل کاردۆسۆ"6 و "کارمین
سیلڤه‌یرا"7 ، پاڵه‌وانانی سه‌ره‌کی ئه‌و رووداوه بوون.
چۆن و بۆچی بوونه دوژمنی یه‌کتر نازانم. چلۆن ده‌کرێ که‌سێ له ده‌ستی بێ
پاش تێپه‌ڕبوونی سه‌ده‌یه‌ک چیرۆکی فه‌رامۆش کراوی دوو پیاو له ژێر ته‌پ و
تۆزی ساڵان و مانگان بهێنێته ده‌ر؟ دوو پیاوێ که ته‌نیا چتێ له‌وان له
بیر مابێ دوایین به‌ربه‌ره‌کانێیانه. یه‌کێ له کرێکارانی باووکی
ره‌یله‌س،که ناوی"لادره‌چا"8 بوو و سمێڵی وه‌کا سمێڵی به‌ور
ده‌چوو، هه‌ندی له گێرانه‌وه سه‌ر زاره‌کیه‌کانی کۆ کردبووه‌وه که من
به شک و گومانێکی ئێجگاره‌وه لێره‌دا ده‌ینووسم. چما هه‌م بیره‌وه‌ری و
هه‌م له بیربردنه‌وه ده‌تووانن ئاڤرێنه‌ری رووداوگه‌لی نوێ بن.
"مانویل کاردۆسۆ" و "کارمین سیلڤه‌یرا" هه‌رکام خاوه‌نی زه‌وی و زارێ بوون
که رێک له پاڵ یه‌ک هه‌ڵکه‌وتبوو. بنه‌ماکانی رق و قین، وه‌کا بنه‌ماکانی
حه‌ز و مه‌یله‌کانی‌تر، شاردراوه و نهێنییه، به‌ڵام له شه‌ڕوقڕه له
سه‌ر چه‌ن گای داخ نه‌کراو یاکوو کێ‌به‌رکێ‌ی ئه‌سپ سواری قسه ده‌کرا. که
گوایه سیلڤه‌یرا که له ره‌قیبه‌که‌ی ئازاتر بووه،ئه‌سپه‌که‌ی کاردۆسۆی
له په‌راوێزی گۆڕه‌پانی کێ‌به‌رکێوه وه‌ده‌رناوه. چه‌نا مانگ پاشتر له
مه‌یخانه‌ی گه‌ڕه‌ک قومارێکی دوو که‌سی و درێژخایه‌ن کرا.پاش هه‌ر
سوڕێک،سیلڤه‌یرا نامه‌خوای به بارانبه‌ره‌که‌ی ده‌گووت،به‌ڵام له
ئه‌نجامدا هه‌تا دیناری ئاخری لێ بردبووه‌وه و کاتێ که ده‌ستکه‌وته‌که‌ی
ده‌نایه لۆی که‌مه‌ره‌که‌ی، زۆر سپاسی کاردۆسۆی کرد که گوایه وانه‌یه‌کی
باش له‌وه‌وه فێر بووه. لام وایه له‌و کاته‌دا خه‌ریک بوو
تێک‌هه‌ڵچن.قومار خوارو ژووری خۆی هه‌بوو.له‌و ده‌مانه‌دا و له‌و
گه‌ڕه‌کانه ،پیاوانی رق هه‌ستاو بۆ سه‌لماندنی خۆ، ده‌ستیان ده‌دایه
به‌رۆکی یه‌کترو به مشت‌و له‌قه‌وچه‌قۆ ده‌که‌وتنه گیانی یه‌کتر.به‌ڵام
سه‌یرکه‌رانێ که ژماره‌شیان که‌م نه‌بوو لێکیان جیا ده‌کردنه‌وه.
گرێ‌به‌ستی تایبه‌تی چیرۆک لێره‌دایه که مانویل کاردۆسۆ و کارمین
سیلڤه‌یرا بێ گومان، چه‌نا جار له شی‌و و دۆڵ و کاتی به‌یان و شێوان
یه‌کتریان ده‌دیت. به‌ڵام هه‌تا ده‌رفه‌تی کۆتایی به شێوه‌یه‌کی
راسته‌قینه به‌رانبه‌رکێیان نه‌کرد. ره‌نگه ژیانی ساکار و دژواری ئه‌و
دووانه جگه له رق و قین هیچێکی پێ نه‌دابوون و هه‌ر به‌م هۆیه ئه‌و رق
و قینه‌یان خۆش ئه‌ویست و به دڵ ئاودێرییان ده‌کرد. سه‌رجه‌م، بێ ئه‌وه‌ی
خۆ بزانن، هه‌ر کام ببوونه کۆیله‌ی ئه‌وی دی.
من ئیتر نازانم ئه‌و رووداوانه‌ی که ئه‌مه‌وێ باسیان بکه‌م هه‌وێن بوون
یان به‌رهه‌م. کاردۆسۆ، زۆرتر بۆ بێ تاقه‌تی هه‌تا خۆشه‌ویستی، دڵی دا به
کیژێ به ناوی "لا سه‌رڤیلینا"9 که هه‌ر له‌و نزیکانه‌دا
ده‌ژیا. سیلڤه‌یرا ئاگاداری ئه‌م باسه بوو و به شێوه‌ی ئاسایی خۆی
که‌وته دوای کچه و سازی کرد و هێنای بۆ که‌پره‌که‌ی خۆی. چه‌ن مانگ
دواتر، کاتێ که لێ‌ی بێزیا دیتی کچه به‌رده‌ست و پای ده‌گرێ،ده‌ری کرده
ده‌ره‌وه. کچه که سه‌رتاپای رق و بوغز بوو، هانای وه‌به‌ر کاردۆسۆ برد.
کاردۆسۆ شه‌وێکی له‌گه‌ڵ نووست و بۆ به‌یانیا قۆڵی کچه‌ی گرت و فڕێ‌ی دایه
ده‌ره‌وه، به‌رماوی پیاوێکی دیکه‌ی نه‌ده‌ویست.هه‌ر له‌و حه‌لانه‌دا،
نه‌ختێ پێشتر یان پاشتر له رووداوی "لا سه‌رڤیلینا"، رووداوی سه‌گی
سیلڤه‌یرا رووی دا. سیلڤه‌یرا ئه‌و سه‌گه‌ی زۆر خۆش‌ئه‌ویست و وه‌کا هێمای
سی‌وسێ بناخه دانه‌ری ئۆڕۆگۆیه ناوی نابوو سی‌وسێ.کاتێ که سه‌گه‌که‌ی
له جۆگه ئاوێکدا به تۆپیوی دۆزیه‌وه ده‌ست به جێ زانی که کێ ژه‌هر
خواردی کردووه.
له زستانی 1870 شه‌ڕی به‌ین "کۆلۆرادۆ"10کان یان سووره‌کان و
"بلانکۆ"11کانی "ئاپاریسیۆ"12 یانی سپیه‌کان ده‌ستی
پێ‌کرد.شۆڕش کردۆسۆ و سیلڤه‌یرای هه‌ر له‌و مه‌یخانه‌ی لاپاڵی رێ خسته
تۆڕه‌وه که قوماریان تێدا کردبوو. بڕێزیلیه‌کی دوڕه‌گ، سه‌رپه‌لێکی
گاوانه شه‌ڕکه‌ره‌کان،گشتیانی کۆ کرده‌وه و له درێژه وتارێکی
تێروته‌سه‌لا به ئه‌وانی گووت که زێده‌که‌یان نیازی پێیان هه‌یه و زوڵم
و زۆری ده‌سه‌ڵات زۆرتر له‌وه‌یه که پیاو به‌رانبه‌ری بێده‌نگ بێ. ئه‌وسا
نیشانی سپیه‌کان که نیشانده‌ری لایه‌نگری له بلانکۆکان بووله ناویانا
دابه‌ش کرد و له کۆتایی قسه‌کانیا که که‌س هیچی لێ تێنه‌گه‌ییشت،گشتیانی
هان دا وته‌نانه‌ت ده‌رفه‌تی پێ نه‌دان که‌ماڵئاوایی له بنه‌ماڵه‌کانیشیان
بکه‌ن.
مانویل کاردۆسۆ و کارمین سیلڤه‌یرا خۆیان به چاره‌نووس سپارد. ژیانی
سه‌ربازی له ژیانی گاوانی دژوارتر نه‌بوو. به نووستن له ژێر ئاسمان و
سه‌ر عه‌رز راهاتبوون و سه‌باره‌ت به کوشتنی مرۆڤیش بۆی دانه‌چوون. چما
له ئیشی خۆیانا مه‌ڕوماڵاتی زۆریان سه‌ربڕیبوو. ده‌نگی ئاوزه‌نگی وچه‌ک
یه‌کێ له‌و چتانه‌یه که کاتی هێرشی سواره‌کان ده‌بیسترێ.کاتێ پیاوێ
له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕا بریندار نابێ خۆی سه‌رتر له‌وه ده‌زانێ که بپێکرێ و
برین هه‌ڵگرێ. ته‌سک بوونی هه‌رێمی خه‌یاڵیش کاردۆسۆ و سیلڤه‌یرای له کۆتی
ترس و به‌زه‌یی رزگار کردبوو. له گه‌ڵ ئه‌وه‌یش جارێ که له هێڵی
پێشه‌وه‌ی هێرشدا بوون، ترس شاڵاوی بۆ هێنان. هیچ کاتێ هه‌ستیان به نامۆیی
نه‌ده‌کرد. وڵات و زێد بۆیان بێ مانا بوو. هه‌رچه‌ن کڵاوه‌کانیان نیشانی
پێوه بوو به‌ڵام ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن بۆیان ته‌وفیری نه‌بوو. له
درێژه‌ی هێرش و دوا کشانه‌وه‌کانا، فێر بوون که چلۆن له سونگ که‌ڵک
وه‌رگرن.و تێگه‌ییشتن که هاو مه‌ته‌رێز بوونیان نابێته له‌مپه‌ری رق و
قینیان. ئه‌وان شان به شان له شه‌ڕدا به‌شدار بوون و هه‌تا ئه‌و جێگه‌ی
ده‌زانین ته‌نانه‌ت وشه‌یه‌کیش پێکه‌وه نه‌دووان.
له پاییزی ته‌ماویی ساڵی 1871 دا کاریان کۆتایی پێهات. شه‌ڕ که کاتژمێرێ
زیاتری نه‌خایاند له شوێنێکا رووی دا که هه‌رگیز ناویان نه‌زانی.(ئه‌م
جۆر جێگه و شوێنانه پاشتر مێژوو نووسان ناویان لێده‌نێن.)
شه‌وی پێش له شه‌ڕ،کاردۆسۆ به
زگه‌خشێ خۆی به ده‌واری به‌رپرسه‌که‌یان گه‌یاند و به شه‌رمه‌وه داوای
لێکرد که هه‌گه به‌یانی سپیه‌کان سه‌رکه‌وتن یه‌کێ له سووره‌کان بۆ ئه‌و
راگرن، چون هه‌تا ئێستا سه‌ری هیچ پیاوێکی نه‌بڕییوه و ئه‌یه‌وێ بزانێ
ئه‌م کاره چ تامێکی هه‌یه. به‌رپرس بڕیاری پێدا هه‌گه پیاوانه به شه‌ڕ
بێت خوازته‌که‌ی جێ به جێ بکات.
ژماره‌ی سپیه‌کان زیاتر له دوژمن بوو به‌ڵام سووره‌کان ئامرازوچه‌کی
چاکتریان هه‌بوو و له سه‌ر که‌له‌وه هێرشیان هێنایه سه‌ر ئه‌مان. پاش
دوو هێرشی ناکام، سپیه‌کان نه‌یانتووانی به سه‌ر که‌ل بگه‌ن و
سه‌رۆکه‌که‌یان که خراپ بریندار ببوو، خۆی دا به ده‌سته‌وه و هه‌ر له‌و
کات و شوێنه، به پێ‌ی ویستی خۆی، به کێرد کوژرا.
پیاوه‌کان چه‌کیان دانا. کاپیتان "خوان پاتریسیۆ نۆلان" که سه‌رۆکایه‌تی
سووره‌کانی به ئه‌ستۆ بوو. هه‌ربه‌و شێوه‌ی که ره‌چاو ده‌کرا دابی
سه‌ربڕینی دیله‌کانی به جێ هێنا. ئه‌و که خۆی خه‌ڵکی سه‌ررۆ لارگۆ بوو
به‌سه‌رهاتی دوژمنایه‌تییه له مێژینه‌که‌ی سیلڤه‌یراو کاردۆسۆی باش
ده‌زانی.له دووی ئه‌و دووه‌ی نارد و پێیانی گووت :"من باش ئه‌زانم که
ئێوه چاوتان به یه‌کدا هه‌ڵنایه‌ت‌و زۆر ده‌مێکه‌یه ئه‌تانه‌وێ به هه‌ر
شێوه‌یه‌ک بکرێ تۆڵه له یه‌ک بسێننه‌وه. هه‌واڵێکی خۆشم بۆتان هه‌یه.
پێش له داچوونی هه‌تاو ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ ئێوه ده‌ره‌خسێ که بیسه‌لمێنن
کامتان پیاوترن. ئه‌مه‌وێ فرمان بده‌م که سه‌ری ئێوه به پێوه ببڕن و
ئه‌وسا ئێوه له گه‌ڵ یه‌ک کێ‌به‌ر‌کێ‌یه‌کی هه‌ڵاتنتان ئه‌بێ. خوایزانێ
کامتان سه‌رده‌که‌وێ."
زۆری نه‌خایاند که ئه‌م هه‌واڵه له گشت هۆردودا بڵاو بووه‌وه. نۆلان
ویستبووی که کێ‌به‌رکێ پاش کاره‌کانی دی به‌ڕێوه بچێ، به‌ڵام دیله‌کان
نوێنه‌رێکیان نارده لای ئه‌و و داوایان کرد که
ئه‌وانیش کێ‌به‌رکێکه ببینن و ده‌رفه‌تیان هه‌بێ له‌سه‌ریان مه‌رج
ببه‌ستن نۆلان که پیاوێکی تێگه‌ییشتوو بوو، به‌قسه‌ی کردن و مه‌رج به‌ستن
ده‌ستی پێ‌کرد. له‌سه‌ر دراو،مامز، سونگ، شیر و چاره‌وا مه‌رجیان ده‌به‌ست.
بڕیار درا که پاشان پاره و چته‌کانی سه‌رکه‌وتووه‌کان بده‌ن به
بێوه‌ژنه‌کان یاخۆ که‌س و کاری له دوو جێ ماویان.هه‌وا گه‌رم بوو و بۆ
ئه‌وه‌ی که‌س له خه‌وی پاش نیوه‌ڕۆ دوا نه‌که‌وێ،گشت چتێ هه‌تا کاتژمێر
چواری دوانیوه‌ڕۆ دواخرا. نۆلان به شێوه‌ی ئه‌مریکای باشوور، کاتژمێرێکی
دیش ئه‌وانی ته‌مایه‌ر کرد. ره‌نگه له گه‌ڵ ئامرهێزه‌کان سه‌باره‌ت به
گه‌ڵاڵه‌کانی شه‌ڕ ده‌په‌یڤا. به‌رده‌سه‌که‌ی په‌یتاپه‌یتا به کتری
ماته‌وه ئه‌چووه ژوور‌و ئه‌هاته ده‌ر.
له دوو لایه‌نی جاده خاکیه‌که‌ی به‌رانبه‌ر خێوه‌ته‌کان، دوو ریز له
دیله‌کان جێگه‌یان پێدرا بووکه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسووه‌تر بن به ده‌ستی له
پشت به‌ستراویانه‌وه چوارمیلکه له سه‌ر عه‌رز دانیشتبوون. چه‌ن که‌سێکیش
له‌وان بۆ ئه‌وه‌ی خۆ ئه‌هوه‌ن بکه‌نه‌وه به‌رده‌وام جوێنیان ئه‌دا.
که‌سێک به‌رده‌وام رسته‌ی هه‌وه‌ڵی نزای خاچ په‌رسته‌کانی پاته
ده‌کرده‌وه، گشت گێژ و سست ببوون. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وان نه‌یان ئه‌تووانی
سه‌بیلێ بکێشن. به‌ره به‌ره ئیتر کێ‌به‌رکێ گرینگایه‌تی نه‌ما به‌ڵام گشت
هه‌ر سه‌یریان ده‌کرد.
یه‌کێ له‌وان به ئێره‌یی و مخابنێکی ئاشکراوه گووتی: "سه‌ری منیش
ده‌بڕن." لاپاڵه‌که‌ی گووتی : " ده‌ی دیاره ده‌یبڕن. به‌ڵام گشت پێکه‌وه
ده‌مرین." پیاوی هه‌وه‌ڵ تۆڵه که‌رانه‌وه وڵامی دایه‌وه " تۆیش سه‌رت
به بڕین ده‌چێ."
جه‌نگاوه‌رێک به‌شیره‌که‌ی هێڵێکی له سه‌ر پانایی جاده‌که کێشا.
ده‌سته‌کانی سیلڤه‌یرا و کاردۆسۆیان کردبووه‌وه با بتووانن سه‌ربه‌ستانه
هه‌ڵێن. هه‌ردووکیان له پشت هێڵ و به قه‌رای پێنج گه‌زێک دوور له یه‌ک
راوستێنرا بوون. یه‌ک دوو که‌س له سه‌رپه‌له‌کان داوایان لێکردن که
سه‌رشۆڕیان نه‌که‌ن چون گشت بڕوایان به‌وان هه‌بوو و پاره‌ی مه‌رج به‌ستراو
لۆ ئه‌م به‌رانبه‌رکێ به‌سه‌ر یه‌که‌وه ئێجگار زۆر بوو.
جه‌للاده‌که‌ی سیلڤه‌یرا نۆلانی دوڕه‌گ بوو. بێ گومان باووکانی ئه‌م
دوڕه‌گانه کۆیله‌ی بنه‌ماڵه‌ی کاپیتان بوون چما که ناوی بنه‌ماڵه‌ی
ئه‌ویان هه‌بوو. کاردۆسۆ جه‌للادی ره‌سمیی سووره‌کانی هه‌ڵبژارد. پیاوێ
خه‌ڵکی "کۆڕیه‌نته‌س"13 که ته‌مه‌نێکی زۆر ئه‌م کاره‌ی کردبوو
و وا راهاتبوو که بۆ سوکنایی دان به قوربانیه‌کانی، ده‌ست بدا به
شانیانا و بڵێ: ئازابه هه‌ڤاڵ، ژنان کاتی زایین ئازاریان له‌مه زیاتره.
شانیان به‌ره‌و پێش نه‌ختێ کوڕ ببوو، دوو پیاوی ته‌مایه‌ر له یه‌کیان
نه‌ده‌ڕوانی. نۆلان فرمانی ده‌سپێکی دا.دوڕه‌گ له‌وه‌ی که ده‌ی دی گشت
چاویان بڕیوه‌ته ده‌ستی ئه‌و ده‌گه‌شایه‌وه و هه‌ستی به که‌سایه‌تی
ده‌کرد و بۆ خۆ شیرین کردن قه‌ڵه‌شێکی به‌رچاوی له‌م گوێ هه‌تا ئه‌و گوێ
به‌دی هێنا. پیاوی خه‌ڵکی کۆڕیه‌نته‌س کاری ئاسایی خۆی کرد و درزێکی باریکی
ئاڤراند. سێڵاوی خوێن له قوڕگی دوو پیاوه‌وه
وه‌ڕێ که‌وت. پێش له‌وه‌ی به
ده‌مه‌وه بدرێن به عه‌رزا، به په‌له چه‌ن هه‌نگاوێکیان هه‌ڵگرت.
کاردۆسۆ، کاتێ که درا به‌عه‌رزا، ده‌ستی خۆی هه‌ڵهێنا. هه‌ڵبه‌ت ره‌نگه
هه‌ر نه‌یشیزانیبێ که سه‌رکه‌وتووی به‌رانبه‌رکێ بووه.
کۆتایی
1 - Carlos
Reyles
2 - Adrohue
3 -
Juan Patricio Nolan
4 -
Manantiales
5 -
Cerro Largo
6 -
Manuel Cardoso
7 -
Caren Silveira
8 -
Laderecha
9 -
La Serviliana
10 -
Treintay tres
11-
Colorados
12 -
Aparicio,s Blancos
13 -
Corrientes
|