
|
|
ئێماسونس1
خۆرخه لۆئیس بۆرخس
وه‌رگێڕ : عه‌تا ئه‌حمه‌دی
14ی
ژانویه‌ی 1922 ئێماسونس، کاتی گه‌ڕانه‌وه له‌کارخانه‌ی پارچه‌ی تاربوچ
ولۆوێنتهاڵ2
له‌سووچی داڵاندا
نامه‌یه‌کی دۆزییه‌وه که‌له‌بڕێزیله‌وه هاتبوو وهه‌ڵگری هه‌واڵی مه‌رگی
باوکی بوو. له‌یه‌که‌م نیگادافریوی ته‌مبروپاکه‌تی نامه‌که‌ی خوارد، پاشان
خه‌تی نه‌ناسیاو په‌رێشانی کرد. به‌نۆیان ده‌دێڕ گشت لاپه‌ڕه‌که‌ی
ڕه‌شۆکردبوو؛ ئێماخوێندیه‌وه‌که جه‌نابی ماێر3 به‌هه‌ڵه
فره‌یه‌ک قورسی خه‌وی خواردووه وسێهه‌می ئه‌م مانگه له نه‌خۆشخانه‌ی
باخه‌دا4 گیانی له‌ده‌س داوه. یه‌کێ له‌دۆسانی خولی کۆتایی
خوێندنی باوکی هه‌واڵه‌که‌ی ئیمزا کردبوو، فێن5 یان فه‌ین6
ناوێک له‌ڕیوگرانده‌وه که ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه بزانێ که خوێنه‌ری
نامه‌که،کچی مردووه‌که‌یه.
ئێمانامه‌که‌ی تووڕدا، ئێش له‌زگ وئه‌ژنۆیدا یه‌که‌م هه‌ستی بوو؛ پاشان
هه‌ست به تاوانێکی لێڵ، ناڕاستی، سه‌رماوترس، پاشان؛ ویستی
که‌هه‌رئێستاکه سبه‌ینێ بێت. گورج تێگه‌یی که‌ئه‌م خه‌یاڵه‌ی خاوه،
چونکه مه‌رگی باوکی تاکه‌شتێ بووه که‌له‌م جیهانه‌دا ڕووی داوه،
وتاهه‌تا هه‌تایه ڕووده‌دا.کاغه‌زی هه‌ڵگرته‌وه وچووه‌ژووره‌که‌ی. هێواش
خستیه نێوکه‌شاوێکه‌وه، وابزا که‌پێشتر ئاگاداری ڕووداوه‌کانی داهاتوو
بێ.ڕه‌نگه ده‌ستی کردبێ به‌ڕاوێژیان؛ هه‌رله‌ئێسته‌وه ببووبه‌وکه‌سه‌ی
که له‌داهاتوودا ده‌بوو.
ئێما، که‌دنیای له‌به‌رچاوتاریک وتاریکتر ده‌بووتاخۆراوا بۆخۆکوشتنی
مانۆئێل ماێرکه له‌ڕۆژانی خۆشی ڕابردووی ئێمانۆئێل سونس‌دا بوو،گریا.پشو و
ڕابواردنیانی له‌خانوویه‌کی دێهاتی نزیک کوالیگوه‌ی8 هێنایه‌وه
یاد، دایکی هێنایه‌وه یاد (هه‌وڵی دا وه‌بیری بێنێته‌وه)، خانووه
بچکۆله‌که‌یان له‌لانووس9 دا که‌هه‌ڕاج کرابوو،چوارپاڵووه
زه‌رده‌کانی په‌نجه‌ره‌یه‌ک، حوکمی قۆڵبه‌ست کردن، بێ ئابڕوویی،
نامه‌گه‌لی ژه‌هراوی بێ ئیمزا و وتارگه‌لێ سه‌باره‌ت به "گه‌نده‌ڵی
سندوقدار"ی هێنایه‌وه یاد؛ بیری که‌وته‌وه (قه‌ت ئه‌مه‌ی
له‌بیرنه‌ده‌چوو) که‌باوکی، دوایین شه‌و،سوێندی بۆخواردبوو که لۆوێنتهال
شادزه. لۆوێنتهال، ئارۆن لۆوێنتهال که‌پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری کارخانه‌بووه
وهه‌نووکه‌یه‌کێ له خاوه‌نه‌کانیه‌تی. ئێما له‌ساڵی 1916ه‌وه ئه‌م رازه‌ی
له‌سینه‌دا ڕاگرتبوو.لای که‌س نه‌یدرکاندبوو، ته‌نانه‌ت له‌لای باشترین
هاوڕیکه‌ی ئێلسائۆرشتاین10. ده‌ترسا که‌س باوه‌ڕی پێنه‌کات؛
ڕه‌نگه لای وابووبێ که‌ئه‌م ڕازه‌په‌یمانێکه له‌نێوان ئه‌و وباوکی
له‌ده‌سچووی. لۆوێنتهال نه‌یده‌زانی که ئه‌و ئاگاداره؛ به‌ڵام ئێماسونس
به زانینی ئه‌م رێزکاڵه له راسته‌قینه هه‌ستی به به‌هێزبوون ده کرد.
ئه‌وشه‌وه نه‌خه‌وت و کاتی سپێده چوارچیوه‌ی ده‌لاقه‌ی ده‌رخست،
پیلانه‌که‌ی پێگییبوو. جۆرێ ئاکاری نواند وابزا ئه‌وڕۆکه، که‌له‌لای
ئه‌وبێ کۆتایی بوو، وه‌کوو ڕۆژه‌کانی دیکه‌یه. له‌کارخانه ده‌نگۆی
مانگرتن له‌ئارادابوو. ئێما هه‌مدیس، بڕوای‌خۆی له‌سه‌ردژکاری له‌گه‌ڵ
توندوتیژی ده‌ربڕی. کاتژمێرشه‌ش که کاری ته‌واوبوو، له‌گه‌ڵ ئێلسا چوو
بۆیاریگه‌یه‌ک که ڕاهێنانی له‌ش وهه‌سێڵی لێ‌بوو. ناونووسی‌یان کرد؛ ده‌بوو
ناو ودواناوی دوپات وحونجی بکردایه، ده‌بوو وڵامی گاڵته‌گه‌لێکی سووک که
هاوڕێ له‌گه‌ڵ لێکۆڵینه‌وه‌ی پزیشکی بوو بدایه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئێلساو
کچه‌چکۆله‌ی بنه‌ماڵه‌ی کرۆنفوس11 له‌سه‌رئه‌وه‌ی
که‌دوانیوه‌ڕۆی یه‌کشه‌مه‌ی داهاتوو بۆبینینی چ فیلمێک بچن، مشتومڕی بوو.
پاشان سه‌باره‌ت به کوڕه‌کان قسه‌یان کردوکه‌س نه‌یزانی که‌ئێما له
وتووێژه‌کاندا به‌شداری ناکات. مانگی ئاوریل ده‌بوو به‌نۆزده‌ساڵ، به‌ڵام
هێشتا به‌بینینی پیاوه‌کان تووشی ترسێکی نائاسایی ونه‌خۆش ئاسا
ده‌بوو...کاتێ گه‌ڕاوه‌بۆماڵ، سوپێکی نشاسته وسه‌وزی لێنا، زووشێوی کرد،
ڕاکشاو هه‌وڵیدا بخه‌وێ. به‌م شێوه،به‌زه‌حمه‌ت و زۆرئاسایی، جومعه‌ی
پانزده‌هه‌م، شه‌وی پێش رووداو، تێپه‌ڕی.
شه‌ممه، بێ ئۆقره‌یی له‌خه‌و هه‌ڵیساند. بێ ئۆقره‌یی، نه‌ک نیگه‌رانی،
وئه‌م سوکناییه تایبه‌ته‌ش که‌ئه‌نجام ئه‌م ڕۆژه گه‌یشتووه. ئیتر
نه‌ده‌بوو پلان بڕێژێ ومێشکی بخاته‌کار؛ له‌چه‌ند کاتژمێردا به‌سانایی
ڕووداوه‌کان ده‌هاته‌دی. له‌لاپرێنسادا12 خوێندیه‌وه
که‌گه‌مییه‌کی سویدی نۆردسته‌رنان13 که‌له‌مالمۆوه14
هاتووه، ئه‌مشه‌و له‌به‌نده‌ری ژماره3وه ڕێده‌که‌وێ. ته‌له‌فۆنی کرد
بۆلۆوێنتهال وپێی وت که ده‌یهه‌وێ، بێ ئه‌وه‌ی که‌س ئاگاداربێ، سه‌باره‌ت
به‌مانگرتن شتێکی پێ‌بڵێ وبه‌ڵێنی پێدا که‌شه‌وبچێ بۆنووسینگه‌که‌ی ئه‌و.
ده‌نگی ده‌له‌رزی؛ ئه‌مه‌ش شیاوی شوفارێک بوو. پێش نیوه‌رۆی ئه‌وڕۆژه، هیچ
ڕووداوێ که شیاوی باس بێت ڕووی نه‌دا. تا کاتژمیر دوانزه کاری
کردوله‌گه‌ڵ ئێلسا وپێرلا15 کرونفوس سه‌یرانی یه‌کشه‌ممه‌یان
به‌وردی تاوتوێ کرد. نانی نیوه‌ڕۆی که‌خوارد، ڕاکشاو به‌چاوی به‌ستراوه‌وه
پیلانه‌که‌ی به‌سه‌رکرده‌وه. له‌به‌رخۆیه‌وه گوتی که قۆناغی دوایی
به‌قه‌د یه‌که‌م قۆناغ ترسێنه‌رنابێت وبێگومان سه‌ر‌که‌وتن وعه‌داڵه‌تی
بۆده‌سته‌به‌ر ده‌کات. له‌پڕ ڕاپسکاو وبه‌ره‌وه دۆڵاب ڕۆیی. کردیه‌وه؛
له‌ژێروێنه‌ی میلتۆن سیلس دا که‌دوێنێ‌شه‌و خستبوویه ئه‌ویا نامه‌ی فینی
تێدابوو. به‌به‌رچاوه‌وه‌نه‌بوو. سه‌ره‌تاکه‌ی خوێنده‌وه‌و دڕاندی.
گێرانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی ئه‌ودوانیوه‌ڕۆیه
وه‌کووڕاسته‌قینه‌یه‌ک،ئه‌سته‌م وڕه‌نگه دزێوده‌بێ. ناڕاسته‌قینه‌بوون
یه‌کێ له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌زموونی دۆزه‌خییانه‌یه،
تایبه‌تمه‌ندییه‌ک که به‌ڕوواڵه‌ت ڕاده‌ی خۆف وترسێ که‌ئه‌وئه‌زموونانه
له‌دڵدا ده‌ینێنه‌وه داده‌به‌زێنێ وڕه‌نگه خۆفناکتریشی بکات. چلۆن ده‌کرێ
کرده‌یه‌ک به‌ڕاسته‌قینه ده‌ربخرێ که بکه‌ری ئه‌و تاڕاده‌یه‌ک باوه‌ڕی
پێی نییه، چلۆن ده‌کری که‌بگه‌ینه‌وه ئه‌وچرکه‌ساته‌ی شڵه‌ژان که
ئه‌وڕۆکه بیره‌وه‌ری ئێماسونس نه‌فی ده‌کاته‌وه یان ده‌یشێوێنێ. ماڵی
ئێما له‌نزیک ئالماگرۆ17 ، کۆڵانی لینیه‌دا18 بوو؛
ده‌زانین که‌ئه‌وشه‌وه چووبۆله‌نگه‌رگا. ڕه‌نگه خۆی له‌شه‌قامی ناوزڕاوی
خۆلیۆدا19 دیتبێ که‌له‌ئاوێنه‌کاندابێ ئه‌ژمار ده‌نوێنێ،
له‌ژێرتیشکی چراکاندا خۆی نواندوه، وله‌ژێرنیگای چاوچڵێساندا، ڕووت
بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاقڵانه‌تر
ئه‌وه‌یه که‌وای دانێین که‌له‌سه‌ره‌تادا، بی ئه‌وه‌ی سه‌رنجی که‌س بۆخۆی
ڕاکێشێ له‌داڵانیکدا که‌که‌س ئاوڕی لێنه‌ده‌داوه خولی خوارد. سێ یان چوار
مه‌یخانه‌ی به‌سه‌رکرد ونازوعیشوه‌ی ژنانی تری له‌مێشکیدا راگرت. ئاخری
گه‌ییشته مرۆڤه‌کانی گه‌می گه‌ڕی سته‌رنان. خه‌می لێهات که گه‌نجێکی
ناویان دڵی بردبێت. که‌وایه که‌سێکی تری هه‌ڵبژارد که‌سێ که‌باڵای له‌م
کورت‌تر وناحه‌زتر بوو، با ئاستی خۆفێ که‌له‌دڵ وگیانیدابوو دانه‌به‌زێ.
پیاوئه‌وی به‌ره‌و درگایه‌ک بردی، پاشان داڵانێکی تاریک، وپلیکانێکی
ئاڵۆزوپاشان داڵانێکی تر (که‌په‌نجه‌ره‌یه‌کی تێدا بوو به چاوه‌شیشه‌ی
چوارپاڵووه‌وه له وێنه‌ی خانووه‌که‌ی لانووسی ئه‌و) دیسان داڵانێک
ودواییش درگایه‌ک که‌به‌شوێنیاندا داخرا. ڕووداوه ئه‌سته‌مه‌کان له
ده‌ره‌وه‌ی زه‌ماندان. چ له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌له‌واندا ڕابردوو بێ نێوه‌نج
له‌داهاتوو دابڕابێ. چ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وبه‌شانه‌ی که پێکهێنه‌رین
وادیاره که‌له‌یه‌کتره‌وه سه‌رهه‌ڵناده‌ن.
له‌م ساته‌وه‌خته‌ی که‌له‌ده‌روه‌ی زه‌ماندایه، له‌نێوان شێواوی
سه‌رگێژکه‌ری هه‌ستگه‌لی کاره‌ساتاوی
وبێسه‌ره‌وبه‌ره‌دا، ئاخۆ ئێماسونس هه‌ربه‌ته‌نیا جارێک بیری له مردوویه‌ک
که هۆی ئه‌م خۆبه‌ختکارییه بوو کرده‌وه؟ به‌بڕوای من هه‌ریه‌کجار
بیری کرده‌وه و له‌وچرکه‌دا، پیلانه بێ‌هیواکه‌ی
که‌وته‌مه‌ترسییه‌وه. بیری کرده‌وه (نه‌یده‌توانی بیرنه‌کاته‌وه)
که‌باوکی هه‌رئه‌وکاره ترسێنه‌ره‌ی له‌گه‌ڵ دایکیدا کردووه که‌هه‌ر
ئێسته له‌گه‌ڵ ئه‌ویان کرد. به‌سووکه سه‌رسامێکه‌وه ئه‌م بیره
به‌مێشکیدا هات وگورج هانای برده‌به‌ر سه‌ره‌گێژه‌که‌ی. کابرا که‌سویدی یان
فه‌نلاندی بوو، به‌زمانی ئێسپانیایی قسه‌ی نه‌ده‌کرد. ئه‌وبۆئیما ئامرازێک
بوو، هه‌ربه‌وجۆره‌ی که ئێماش بۆئه‌و ئامرازبوو، به‌ڵام ئێما بوو به
که‌ره‌سه‌ی چێژ وئه‌وکه‌ره‌سه‌ی عه‌داڵه‌ت.
ئیما کاتێ که‌به‌ته‌نیا مایه‌وه خێرا چاوی هه‌ڵنه‌هێنا. کابراهه‌ندێ
پاره‌ی له‌سه‌ر مێزی بن ته‌خته‌که‌دا دانابوو : ئێما هه‌ستاو
ئه‌سکه‌ناسه‌کانی دڕی، هه‌ربه‌وجۆره‌ی که‌نامه‌که‌ی دڕاندبوو. دڕاندنی
پاره سپڵه‌ییه، هه‌روه‌ک فڕێدانی نان، ئێما هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌م
کاره‌یداپه‌ژیوان بووه‌وه. کارێکی لووت به‌رزانه، وله‌وڕۆژه‌دا... ترسی
ئه‌وله‌خه‌مۆکی جه‌سته‌ی وڕقیدانوقم بوو.بێزاری وخه‌م له به‌ندی ده‌نا،
به‌ڵام ئێما به‌ئاسته‌مێ هه‌ستاو جل و به‌رگی له‌به‌رکرده‌وه.چ ڕه‌نگێکی
زیندوو له‌ژووره‌که‌یدا نه‌مابوو؛ زه‌رده‌ی زه‌رده‌په‌ڕیش ڕووی له‌کزی بوو.
ئێما به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌سێ تێبگه‌یه‌نێ چووه‌ده‌ره‌وه. له‌قه‌راغی شه‌قامدا
سواری ئۆتۆمۆبیلێکی لاکروس20 بوو که‌به‌ره‌و ڕۆژاواده‌چوو.
به‌پێی پیلانه‌که‌ی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕوخساری ده‌رنه‌که‌وێ له‌کورسی
به‌ره‌وه دانیشت. ڕه‌نگه له‌وه‌ی که‌له‌ناو هاتوچۆی بێ‌گیانی
شه‌قامه‌کاندا ده‌یدی که‌ئه‌م ڕووداوه هیچی تێوه نه‌داوه، سوکنایی
ده‌هات. گه‌ڕه‌کی کۆن وتاریکی تێپه‌ڕاند، ودوای بینین ده‌س به‌جێ فه‌رامۆشی
کرد‌و له چوارڕێگه‌یه‌کی وارنێس21 دادابه‌زی. سه‌یربوو
که‌ماندوویه‌تیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ چه‌شنێک به‌هێزیدا جێی ده‌گۆڕی،چونکوو
ناچاری ده‌کرد له‌سه‌ر هه‌موو که‌لێن وقوژبنی به‌سه‌رهاته‌که‌داچه‌ق
ببه‌ستێ وئاکام وئه‌نجامی کاری لێ ون ده‌کرد.
ئارۆن لۆوێنتهال، له‌چاوهه‌موان، پیاوێ بوو تێکۆشه‌ر
و له ناو خێڵی دۆستاندا
بنیاده‌مێکی ده‌سقووچاو.
به‌ته‌نیا وله‌به‌رزترین نهۆمی کارخانه‌دا بوو.چون شوێن گه‌ڕه‌کێکی بێ
سه‌روبه‌ری بوو و له دز ده‌ترسا؛له حه‌ساری کارخانه‌دا سه‌گێکی گه‌وره‌ی
راگرتبوو وگشتیش ده‌یانزانی که ده‌مانچه‌یه‌ک له‌که‌شاوی مێزی
کاره‌که‌یدابوو. ساڵی ڕابردوو، بۆ‌مه‌رگی ژنه‌که‌یدا- که‌له بنه‌ماڵه‌ی
گه‌وس22 بوو وجیازییه‌کی زۆری له‌گه‌ڵ خۆ هێنا بوو!- شینێکی
سه‌نگین وڕه‌نگینی گێڕابوو، به‌ڵام پاره ئه‌وینی ڕاسته‌قینه‌ی
ئه‌وبوو.به‌چه‌شنێ هه‌ستی شه‌رمه‌ساری ناوه‌کییه‌وه خۆی که‌متر به‌شیاوی
وه‌ده‌ست خستنی ده‌زانی تاکوو راگرتنی. زۆرله‌خواترس بوو؛ بڕوای وابوو
که‌له‌گه‌ڵ خوداوه‌ندا په‌یمانێکی نهێنی هه‌یه که‌له‌برێتی خۆپارێزی
ودۆعا، چاکه‌کاری له‌سه‌رشان لابردووه. تاس، چوارشانه، به‌به‌رگی
شین‌گێڕی، به‌عه‌ینه‌کی تاریک وڕیشی بۆره‌وه له‌پاڵ په‌نجه‌ره وه‌ستاوه‌و
چاوه‌ڕێی ڕاپۆرتی نهێنی کرێکار سونس بوو.
ئێمای دی که‌پاڵی له‌نه‌رده‌که‌وه (که‌به‌ئانقه‌ست ئاوه‌ڵا
هێشتبوویه‌وه) ده‌ناوله حه‌وشه‌ی تاریکه‌وه تێپه‌ڕی. ئه‌وی دی
که‌سه‌گه‌به‌سراوه‌که لێی وه‌ڕی، تۆزێک خۆی لادا. ئێما لێوی ده‌له‌رزا،
وه‌ک لێوی که‌سێ که‌به‌ده‌نگێکی هێوره‌وه سکاڵا ده‌کات.حوکمێکی دووپات
ده‌کرده‌وه که‌ئاغای لۆوێنتهال تاوێکی تر،به‌رله‌مردن ده‌یبیست.
ڕووداوه‌کان هه‌ربه‌وجۆره‌ی که‌ئێما پێشبینی کردبوو ڕووی نه‌دا. له‌دوێنێ
به‌یانییه‌وه، خۆی وێنا کردبوو که‌ده‌مانچه‌ی قورس وقایم ڕووبه
ئه‌وگرتووه‌وئه‌و بێچاره‌ی ناچار کردووه که ددان به تاوانی دزێوی خۆیدا
بنێت، وگزه‌یه‌ک بنوێنێ که‌ڕێگه‌بدات به‌عه‌داڵه‌تی خوداکه‌به‌سه‌ر
عه‌داڵه‌تی مرۆڤانه‌دا زاڵ بێت (نه‌له‌ڕووی ترسه‌وه، به‌ڵکوو به‌م هۆیه
که‌ئه‌وئامرازێ بووه بۆعه‌داڵه‌ت، نه‌یده‌ویست به‌سزابگات.) پاشان
به‌گوله‌یه‌ک له‌ناوه‌ڕاستی دڵیدا، کۆتایی به‌ژیانی لۆوێنتهال ده‌هێنا.
به‌ڵام ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان به‌م جۆره نه‌چووه‌سه‌ر.
ئێما، له‌به‌رامبه‌ر لۆوێنتهالدا، زیاتر له‌پێویستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی
باوکی، ده‌یویست تۆڵه‌ی بێ ئابڕوویه‌ک که‌له‌ڕێی ئه‌م کاره‌دا به سه‌رخۆی
هێنا بوو، بسێنێ. دوای ئه‌و بێ ئابڕووییه‌ی که‌به‌وردی پیلانی بۆڕشتبوو،
نه‌یده‌توانی ئه‌ونه‌کوژێ. وێڕای ئه‌مانه‌ش هیچ ده‌رفه‌تێکی بۆده‌ورگێڕان
نه‌مابوو. هه‌رکه‌دانیشت، به‌شه‌رمه‌وه داوای لێبوردنی له لۆوێنتهال
کردوله‌ئه‌رکه‌کانی کارمه‌ندێکی ئه‌مه‌گدار(وه‌ک سیخوڕێک) یارمه‌تی
وه‌رگرت. ناوی چه‌ند که‌سی برد، هه‌لی ڕه‌خساند ناوی چه‌ند که‌سی دیکه‌ش
به‌ڕاوێژ بوترێ و وه‌کا ئه‌وه‌ی ترس که‌وتبێته گیانییه‌وه، په‌شۆکا. جۆرێ
ئاکاری نواند که‌لۆوێنتهال هه‌ستا په‌رداخێ ئاوی بۆبهێنێ. کاتێ لۆوێنتهال
که‌به‌م نازونووزه قایل نه‌ببووبه‌ڵام چاوپۆشی ده‌کرد، له‌هۆڵی چێشت‌خۆری
گه‌ڕایه‌وه، ئێما ده‌مانچه قورسه‌که‌ی ناوکه‌شاوه‌که‌ی هه‌ڵگرتبوو.
دووجارته‌قاندی. قه‌ڵافه‌تی قه‌به داڕما. وابزا ته‌قینه‌وه ودووکه‌ڵ
وردوپردی کردبێ، په‌رداخی ئاوشکا. ڕوخسار، به‌سه‌رسام وڕقه‌وه‌چاوی
لێکرد،زاری ڕوخسار به‌زمانی ئێسپانیایی وعێبری جوێنی پێده‌دا. قسه‌ی
ناشیرین ودزێو دوایی نه‌ده‌هات؛ ئێما ناچاربوو گوللـه‌یه‌کی تری پێوه‌نێ.
سه‌گی به‌ستراوی حه‌وشه ده‌سی کرد به‌وه‌ڕین وله‌ناکاوخوێن له‌لێوی
بێشه‌رم جۆگه‌ی به‌ست وڕیش و جل وبه‌رگی خووساند. ئێما ده‌سیکرد
به‌خوێندنه‌وه‌ی حوکمی تاوانێ که‌پێشترحازری کردبوو ("تۆڵه‌ی باوکمم
سه‌نده‌وه‌و ناشتوانن تاوانبارم بکه‌ن..." ) به‌ڵام ته‌واوی نه‌کرد، چونکه
لۆوێنتهال ئیترگیانی تیانه‌مابوو. قه‌ت نه‌یزانی که‌ئایه‌کو توانیویه‌تی
تێبگات یان نا؟
وه‌ڕه‌وه‌ڕی قیناوی وه‌بیری خسته‌وه‌که‌ناتوانێ پشوی زیاتر بدات. کاناپه‌ی
تێکدا، دوگمه‌کانی کۆتی جه‌نازه‌ی کرده‌وه وعه‌ینه‌که فه‌نه‌رییه
خوێناوییه‌که‌ی هه‌ڵگرت وخستییه سه‌رقه‌فه‌سی فیشه‌کان. پاشان ته‌له‌فونی
هه‌ڵگرت وشتێکی وت که‌زۆرجارئه‌م وشانه یان به‌وشه‌گه‌لێکی دیکه دووپاتی
کردبووه‌وه : "شتێکی زۆرسه‌یرڕوویداوه... ئاغای لۆوێنتهال به‌بیانووی
مانگرتن منی کێشایه ئێره‌و... ئه‌تکی کردم،
کوشتم..."
له‌ڕاستیدا چیرۆکه‌که جێی باوه‌ڕ نه‌بوو به‌ڵام هه‌ستی هه‌مووانی بزواند،
چونکه له بنه‌ڕه‌تدا درووست بوو. وتنی ئێما ڕاسته‌قینه‌بوو، شه‌رمه‌که‌ی
ڕاسته‌قینه‌بوو، ڕک و قینی ڕاسته‌قینه‌بوو، سووکایه‌تییه‌کیش که‌پێی
کرابوو، ڕاست بوو؛ به‌ته‌نیا دۆخه‌کان، کاتژمێر ویه‌ک دوو ناوی تایبه‌ت
هه‌ڵه‌بوو.
1.
Emma Zunz
2.
Tarbuch and Loewenthal
3.
Maier
4.
Bage
5.
Fein
6.
Fain
7.
8.
Gualeguay
9.
10.
Elsa Vrstein
11.
Kronfuss
12.
La prensa
13.
Nordstjarnan
14.
15.
Perla
16.
Milton Sills
17.
Almagro
18.
Liniers
19.
Julio
20.
Lacroze 21. Warnes 22. Gauss |