
|
|
خانووی ئاستێریۆن 1
خۆرخه
لۆئیس بۆرخس
وه‌رگێڕ : عه‌تا ئه‌حمه‌دی
ئاپۆلۆدۆرۆس،کتێبخانه،سێهه‌م،1
ده‌زانم
که‌تاوانی لووت به‌رزی، دووره‌په‌ر‌ێزی وڕه‌نگه شێتیش بده‌نه‌پاڵم. ئه‌م
تۆمه‌تانه(که‌به‌وه‌ختی خۆی تۆڵه‌یان ده‌که‌مه‌وه )
گاڵته‌جاڕانه‌ن.ڕاسته‌که له ماڵ ناچمه ده‌رێ؛ به‌ڵام ئه‌مه‌ش ڕاسته که
درگاکانی ( که له ژماردن نایه‌ن و بێکۆتایین* )شه‌و وڕۆژ بۆمرۆڤ و
هه‌روه‌هاحه‌یوانه‌کان ئاوه‌ڵان. هه‌ر که‌س ده‌یه‌وێ بێته ناوه‌وه.
نه‌ڕازاندنه‌وه‌ی بێکه‌ڵکی ژنانه ده‌بینێ ونه‌شکۆی سه‌رسامکه‌ری
کۆشکه‌کان،به‌ڵکوو هێوری وهێمنی چۆڵگه به‌دی ده‌کا. خانوویه‌کی وه‌ها
ده‌بینێ که وێنه‌ی ئه‌وله‌هیچ شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا بوونی نییه.
(که‌سانێ هه‌ن که فشه‌ده‌که‌ن و ده‌ڵێن یه‌کێکی وه‌ک ئه‌وه له‌میسردا
هه‌یه). ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی تاوانبارم ده‌که‌ن، ده‌زانن که تاقه
که‌ره‌سته‌یه‌کیش له‌ماڵی مندا نییه. به‌پێی زڕه چیرۆکێکی دیکه، من،
ئاستێریۆن، به‌ندیم. ئاخۆ ده‌بێ دووپاتی که‌مه‌وه که چ درگایه‌ک
دانه‌خراوه؟ و دیسان بیڵێم که‌هیچ قفڵێک له هیچ درگایه‌ک نه‌دراوه؟
جگه‌له‌مانه به‌سه‌رمدا هاتووه‌که له‌ده‌مه‌و خۆراوادا بچمه ناوشه‌قام.
ئه‌گه‌ر پێش تاریکی گه‌ڕابێتمه‌وه ماڵ، به‌هۆی ترسێکه که‌سیمای جه‌ماوه‌ری
ئاسایی، سیمای بێ گیان و ڕه‌نگ په‌ڕیو وه‌ک له‌پی ده‌ست، له‌دڵما
ناویانه‌ته‌وه. ئیتر ڕۆژ ئاوا ببوو. به‌ڵام نووزه‌ی منداڵێکی بێکه‌س و
کڕووزانه‌وه‌ی ناشیرینی به چۆکدا هاتوان به‌ئاگایان هێنام که
ناسراومه‌ته‌وه. خه‌ڵکی سکاڵایان ده‌کرد،ڕایان ده‌کرد و چۆکیان داده‌دا.
هه‌ندێ ده‌چوونه سه‌ر پلیکانی به‌ردرگای په‌رسگه‌ی مه‌شغه‌ڵی بڕوا2. ئه‌وانی
دی به‌ردیان کۆده‌کرده‌وه. پێم وابێ یه‌کێ له‌و ناوه،له بن‌ده‌ریادا
خۆی شارده‌وه.له‌خۆڕانه‌بوو.دایکم شاژنێک بوو. ناتوانم تێکه‌ڵ به
خه‌ڵکی ئاسایی ببم، ته‌نانه‌ت هه‌گه له‌خۆبوردوییشم گه‌ره‌کی بێ.
من تاقانه‌م، هیچ شکی تێدانییه. ئه‌مه‌ی که‌مرۆڤێ له‌گه‌ڵ
مرۆڤه‌کانی دیکه بتوانێ پێوه‌ندی سازبکات له‌لام دڵخواز نییه. وه‌کوو
پیتۆڵێ،پێم وایه که‌هونه‌ری نووسین ناتوانێ هیچ شتێ ڕاگوێزێ. ورتکه شتی
بێ نرخ و ڕێگر له‌مێشکمدا کۆبوونه‌ته‌وه و بۆ شته‌گه‌وره‌کان چ جێگه‌یه‌ک
نییه. قه‌ت جیاوازی نێوان پیتێ له‌گه‌ڵ پیتێکی دیکه‌م له‌مێشکمدا
ڕانه‌گرتووه. بێتاقه‌تییه‌کی ره‌سه‌نی نه‌یهێشت که‌فێری خوێندن ببم.
جارجاره له‌م کاره په‌ژیوان ده‌بمه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌و وڕۆژه‌کان
درێژن.
ڕوونه‌که‌هیچ‌که‌مایه‌تییه‌کم‌له
باری سه‌رقاڵییه‌وه نییه.وه‌کوو به‌ڕانێک که به‌توندی هێرش ده‌بات، له
هۆڵه به‌ردینه‌کاندا به‌تاو ده‌ڕۆم تاوه‌کوو
سه‌ر گێژه بمدا به‌عه‌رزا.له
سێبه‌ری‌هه‌ماراوێک‌یان له پێچی داڵانێکدا خۆحه‌شار ده‌ده‌م و واده‌نوێنم
به‌شوێنمه‌وه‌ن. له هه‌وره بانه‌کانه‌وه خۆم فڕێ ده‌ده‌مه خواره‌وه
تاوه‌کوو له‌خوێنمدا بگه‌وزم. هه‌رده‌م بمه‌وێ له ده‌ستم دێ کایه بکه‌م
.خۆم بکه‌مه خه‌و،چاوه‌کان قونجاو و هه‌ناسه سوار ( جاروایه به ڕاستی
خه‌وم لێ ده‌که‌وێ،جاری وایه که چاو هه‌ڵدێنم،ڕه‌نگی ڕۆژ گۆڕاوه).
به‌ڵام، له‌م گشته کایه، کایه‌ی ئاستێریۆنی دیکه‌م به‌دڵه. واده‌نوێنم
که‌دێت به‌سه‌رم کاته‌وه و من ماڵه‌که‌ی پێ نیشان ده‌ده‌م. به کڕنۆشه‌وه
پێی ده‌ڵێم :" ئێسته ده‌گه‌ینه حه‌وشه‌یه‌کی دیکه." یان : " پێم وتبووی
که ئه‌م ئاوه ڕۆت به‌دڵت ده‌بێ "، یان " ئێستاکه هه‌ماراوێک ده‌بینی که
پڕی لم و لیته‌یه " یان " ده‌یبینی که ژێرزه‌وی چلۆن ده‌بێته دووڕێیان".
هه‌ندێ جار به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چم و هه‌ردووکمان له ناخی دڵه‌وه
قاقالێده‌ده‌ین.
داهێنانی ئه‌م کایه ڕازیمی نه‌کرد. له خانووه‌که‌م تێده‌فکرام.
هه‌موو به‌شه‌کانی ئه‌م ماڵه گه‌لێ جار دووپات بوونه‌ته‌وه. هه‌ر شوێن،
شوێنێکی دیکه‌یه. یه‌ک چاڵاو یه‌ک حه‌وشه، یه‌ک شێری ئاو
و یه‌ک ئاخوڕی نییه.
ئاخوڕ،شێری‌ئاو، حه‌وشه‌و چاڵاوه‌کان چوارده‌دانه‌ن (ژماره‌یان بێکۆتاییه
). خانوو ئایه‌ره‌ی دنیایه وبگره زیاتریش، خانووبه‌قه‌رای دنیایه
یاخۆهه‌ر دنیایه.هه‌رچۆنێ بێ به یارمه‌تی تێپه‌ڕبوون له حه‌وشه‌گه‌لی
خاوه‌ن چاڵاو و داڵانگه‌لی پڕ له ته‌پ وتۆزی به‌ردی بۆر . گه‌ییشتومه‌ته
شه‌قام و په‌رسگه‌ی مه‌شغه‌ڵی بڕوا و ده‌ریام دیتووه. له‌مه تێ
نه‌گه‌یشتم تاوه‌کوو دیتنێکی شه‌وانه ڕوونی کرده‌وه بۆم که ده‌ریا و
په‌رسگه‌کانیش چوارده‌دانه‌ن ( بێکۆتایین). هه‌موو شتێک چه‌ند که‌ڕه‌ته،
چوارده‌که‌ڕه‌ت. به‌ڵام له دنیادا به ته‌نیا دووشت تاقانه‌ن. له‌و سه‌ره
کڵافه‌ی خۆر، له‌م خواره ئاستێریۆن. ڕه‌نگه من، ئه‌ستێره‌کان، خۆر و ئه‌م
خانووه زله‌م ئافراندبێ به‌ڵام ئیتر له‌بیرم نایه‌ت.
هه‌ر نۆساڵ، نۆ پیاو دێنه ماڵه‌وه تاوه‌کوو له‌هه‌ر چه‌شنه ده‌رد
و مه‌ینه‌تێک ڕزگاریان که‌م. ده‌نگی پێ و پچه‌پچیان له‌وپه‌ڕی هۆڵی
به‌ردینه‌وه ده‌بیسم و به خۆشییه‌وه به‌ره‌وه پیریان ده‌چم. ئاهه‌نگ
چه‌ن خوله‌کێک ده‌خایه‌نێ. یه‌ک له‌دوای یه‌ک گلۆر ده‌بنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی
پێویست بێ ده‌ستم خوێناوی بکه‌م. هه‌ر له‌ویادا جێگیر ده‌بن. جه‌نازه‌کان
یارمه‌تیم ده‌ده‌ن که هۆڵه‌کانم لێنه‌شێوێت. نازانم کێن. به‌ڵام ده‌زانم
که یه‌کێکیان، له‌سه‌ره‌مه‌رگدا گوتی که رۆژێ ده‌ربازکه‌ری من دێت. له‌و
کاته‌وه ئیدی ته‌نیایی ئازارم نادات چونکه ده‌زانم که ده‌ربازکه‌ری من
زیندووه و ئه‌نجام له خاکه‌وه ڕاده‌بێ. ئه‌گه‌ر هه‌لی بیستنی
هه‌موو ده‌نگه‌کانی جیهانم بۆ بڕه‌خسایه‌ت، ته‌قه‌ی پای ئه‌هاته
گوێم. هیوادارم بمباته شوێنێ که هۆڵی که‌متر و ده‌رکه‌ی که‌متری هه‌بێ.
ده‌ربازکه‌ری من چلۆن ده‌بێ ؟ پرسیارم له‌خۆم ده‌کرد ؟ گا ده‌بێ یان مرۆڤ ؟
گایه‌ک ده‌بێ به که‌له‌سه‌ری مرۆڤه‌وه ؟ یان هه‌روه‌کوو خۆم ده‌بێ.
هه‌تاوی به‌یان له‌سه‌ر شمشێری مه‌فره‌قی ده‌دره‌وشایه‌وه که ئیتر
هیچ په‌ڵه خوێنێکی پێوه نه‌بوو.
" تێزێ3 گوتی
باوه‌ر ده‌که‌ی ئاریان4 که مینۆتۆر5 داکۆکی
له خۆی نه‌کرد ".
2.
Haches
3.
Thesee
4.
Ariane
5.
Minotaur
|