|
هه‌موو که‌س و هیچ که‌س
خۆرخه لۆئیس بۆرخس( 1985- 1899)
وه‌رگێڕ : خالید خاکی
هیچ که‌سایه‌تیێ له‌ودا نه‌بوو، له‌و دییو بیچمیه‌وه (
که ته‌نانه‌ت به شێوه‌یش له هیچ کام له‌و وێنه به گۆتره
کێشراوه‌کانی ئه‌و حه‌لانه ناچێ) و له وته‌کانیا ، که قووڵ و
خه‌یاڵاوی و هه‌ژێنه‌ر بوو، ته‌نیا شوێنه‌واری دڵ‌ساردی و خه‌وێ به‌دی
ئه‌کرا که هیچکه‌س به خه‌ونیش نه‌یدیتبوو.
هه‌وه‌ڵ پێ‌ی وا بوو، گشت که‌سێ وه‌ک ئه‌وه، به‌ڵام قوت
لێ قورمیش بوونی هه‌ڤاڵێ که ئه‌و ویستبووی سه‌باره‌ت به‌م بۆشییه
له‌گه‌ڵیا بدوێ بۆی ده‌رخست که به هه‌ڵه‌دا چووه و هانی دا هه‌میشه
ئه‌و هه‌سته‌ی ببێ که رواڵه‌تی مرۆڤ ئه‌بێ خۆگر و نه‌گۆڕ بێ.
سه‌رده‌مێ لای وابوو له نێو په‌ڕتووکه‌کانا مه‌رهه‌مێ بۆ
برینه‌که‌ی ده‌س‌ئه‌خات و له‌م رووه‌وه نه‌ختێ لاتینی ساکار و تۆزێکیش
یۆنانی باوی سه‌رده‌م فێر بوو، پاشان بیری کرده‌وه ره‌نگه ئه‌وه‌ی
له دوی عه‌وداڵه له داب و نه‌ریتێکی مرۆڤی که‌ونارادا خۆی حه‌شار
دابێ و ئیزنی دا که ئان هاتاوێ‌ی( خێزانی شێکسپیر) له پاش
نیوه‌ڕۆیه‌کی درێژ خایه‌نی مانگی جۆزه‌ردان بیناسێنێ.
له بیست و چه‌ن ساڵه‌ییدا چوو بۆ له‌نده‌ن. به
شێوه‌یه‌کی زگماگی خاوه‌ن ئه‌و کارامه‌ییه بوو که وه‌ها بنوێنێ که
ئه‌ویش که‌سێکه، تاکو نه‌زانن که که‌سێ نییه.
له له‌نده‌نا تووشی بوو به تووش ئه‌و ئیشه‌ی که
چاره‌نووس بۆی دابین کردبوو. ئیشی ده‌ورگێڕان، ده‌ورگێڕێ که له‌سه‌ر
شانۆ، ده‌بێته هاوبه‌شی یاری به رواڵه‌ت که‌سێ‌تر بوون.
له پێش چاوی جه‌ماوه‌رێ که ده‌بنه هاوبه‌شی رواڵه‌ت
گۆڕانی ئه‌و بۆ بوونه که‌سێکی دی. ئیشی شانۆگه‌ری گه‌لێ به دڵ بوو.
هه‌ستی به سووک بوون ئه‌کرد. برینه‌کانی داده‌مرکان. به‌ڵام هه‌ر که
دوا دێڕ ده‌خوێندرایه‌وه و دوا ته‌رمیان له شانۆ ئه‌برده ده‌ر،
بۆگه‌نی پیسی درۆ و چه‌وتی به‌ره‌و لووتی هێرشیان ئه‌برده‌وه، ئیتر
فێرێکس یاخۆ ته‌یمووره شه‌ل* نه‌بوو و دیسانه‌وه
ده‌بووه‌وه به هیچکه‌س. ژاکاو هانای ده‌برده‌به‌ر به‌ژناندنی
پاڵه‌وانانی که و چیرۆکه تێراژدییه‌کان.
به‌م جۆره له کاتێکا که به‌ژنی بۆ ساخ کردنه‌وه‌ی
چاره‌نووسی له‌ش له مه‌یخانه و شوێنی رابواردنه‌کانا شه‌رقاڵ ئه‌بوو،
رۆحی ستار گرتووی ده‌بووه سێزار و رێنوێنی چاره‌نووس ناسی به هیچ
ئه‌ژمارد. ئه‌بووه ژولیێت و به بێزه‌وه رووی له پوور
وه‌رده‌گه‌ڕاند. ئه‌بووه مه‌کبێس و له ده‌شتا له‌گه‌ڵ سێحربازانی
راسپارده‌ی چاره‌نووس ده‌که‌وته راوێژ. هیچکه‌س وه‌ک ئه‌م پیاوه،
زۆر و به‌ربڵاو نه‌ژیاوه، پیاوێ وه‌ک پڕۆتێئوسی میسری که ئه‌یتووانی
گشت رووبه‌ندێ لا دات. جار و بار دان‌پیانانێکی له سوچێکی ئیشه‌کانیدا
ئه‌شارده‌وه و دڵنیا بوو که نادۆزرێته‌وه، ریچارد ددانی پیا ده‌نێ
که له چوارچێوه‌ی به‌ژنیا ده‌وری گه‌لێ که‌س ده‌بینێ و یاگۆ ئه‌م
ووته سه‌یره ئه‌ڵێ که: من ئه‌وه‌ی نیم که هه‌م.
چبوونی بنه‌ڕه‌تی بوون و خه‌ون و ده‌ورگێڕان، بنه‌ما و
گه‌شه‌ده‌ری نووسراوه به‌رز و به‌ناوبانگه‌کانی ئه‌و بوو.
بیست ساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌م خه‌یاڵه راهاتووانه ژیا. تاکو
ناکاو به‌یانی رۆژێک له‌وه‌ی که ئه‌و هه‌مووه پاشایه‌تیه و
به‌زه‌بری شیر ئه‌مرن، یاخۆ هه‌موو ئه‌ڤینداری به دڵدار گه‌ییشتوویان
نه‌گه‌ییشتوو به شکۆوه ده‌مرن، بێزار بوو و ترس ده‌ستی نایه بینه
قاقای. هه‌ر ئه‌و رۆژه هۆڵی شانۆگه‌رییه‌که‌ی خسته سه‌ر سه‌وا و
حه‌وته‌ی تێ‌وه‌رنه‌گه‌ڕا، به‌ره‌و زێدی خۆ گه‌ڕایه‌وه و دێ و دار و
جۆگه‌ی کاتی منداڵی دیته‌وه و ئیتر ئه‌وانی گرێ نه‌دایه ئه‌و شتانه‌ی
که هه‌ستی رێزی لێ‌گرتبوون و به وشه‌ی لاتین و ئیشاره‌تی ئوستوره‌یی
په‌رداختی کردبوون.
ئه‌و ئه‌شیا که‌سێ بووایه‌ت. شانۆگه‌رێکی واز له شانۆ
هاورد و که ببووه خاوه‌نی پله و پاره و تووشی قه‌رز و فه‌رز و
شه‌ڕی یاسایی سووخۆری و سوک بایه‌تی ببوو. له به‌ژنی ئه‌م
که‌سایه‌تیه‌دا بوو که ئه‌و وه‌سیه‌ت‌نامه‌ی ره‌ق و ته‌قه‌ی نووسی و
به ئه‌نقه‌ست گشت مۆر و نیسانێکی چه‌مه‌ری و هه‌ڵپه‌ڕکێ‌ی وشه و
ئه‌ده‌بی لێ‌سڕییه‌وه.
هاڤه‌ڵانی له له‌نده‌نه‌وه بۆ چاوپێکه‌وتن و سردانی
ده‌چوون بۆ کونجی ته‌نیاییه‌که‌ی و ئه‌ویش ده‌وری شاعێری بۆ ده‌گێڕان.
مێژوو له درێژه‌دا ئه‌ڵێ که ئه‌و پێش یان پاش له
مردنی، خۆی له خزمه‌ت یه‌زدانا ئه‌بینێ و به یه‌زدان ئه‌ڵێ: منێ که
بێ بایه‌خ و ئه‌و گشت که‌سه بووم، ئه‌مه‌وێ خۆم بم.
ده‌نگی خوا ئه‌ردی ته‌نیه‌وه: شێکسپیری ئازیز! تۆهه‌مووکه‌سیت‌و
هیچکه‌س نیت.
|
خۆرخه لۆئیس بۆرخس ساڵی 1899 له «بۆئێنۆس ئایرێس» ی ئه‌ره‌جه‌نتین له دایک بوو. ساڵی 1914 چوو بۆ
«
ژ‌ێنێڤ» و ساڵی 1919 چوو بۆ ئێسپانیا و پاش دوو ساڵ گه‌ڕایه‌وه
بۆ ئه‌ره‌جه‌نتین.
له ساڵی 1955وه هه‌تا ساڵی 1973 هاوکات له‌گه‌ڵ
مامۆستایه‌تی زانکۆی زبانی
«
ئینگلیزی» به‌رپرسی کتێبخانه‌ی نیشتمانیی بۆئێنۆس ئایرێس بوو.
له ساڵی 1961دا هاوشانی
«سامۆئێل‌بێکێت» خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی بڵاوکه‌ره‌وه‌کانی وه‌رگرت.
له ساڵی 1967دا بۆ مامۆستایه‌تی به‌شی شێعری زانکۆی«هاروارد» هه‌ڵبژێردرا.
له ساڵی 1970دا زانکۆی کۆلۆمبیا و زانکۆی ئاکسفۆڕد پله‌ی
دوکتورای «وێژه»یان پێشکه‌ش کرد.
له ساڵی 1973دا خه‌ڵاتی
«ئاڵفۆنسۆریس»ی پێشکه‌ش کرا. زانکۆی سوربۆنی فه‌ره‌نسه‌یش پله‌ی
دوکتورای پێدا.
له ساڵی 1980دا خه‌ڵاتی
«سێڕوانتێس»ی پێشکه‌ش کرا.
له ساڵی 1985دا له ژ‌ێنێڤ کۆچی دوایی کرد و به پێ‌ی
خوازتی خۆی هه‌ر له‌وێ به خاکیان سپارد.
بۆرخس ژیانی وێژه‌یی خۆی به شێعره‌وه ده‌ست پێ‌کرد و پاشان ده‌ستی
دایه‌ر چیرۆکی کورت و
وتار نووسین و چه‌نا کتێبی له‌م سێ لایه‌نه‌دا خولقاند.
له چیرۆکه‌کانی بۆرخس‌دا شوێن کاری ریالیزمی جادوویی
ده‌بینرێ.
|