|
گر‌دیله
خۆرخه‌لۆئیس‌بۆرخس
وه‌رگێڕ : خالیدخاکی
ئه‌ز دار بڕم، ناوم
گرینگ نییه، که‌پرێ که تێیدا وه دنیا هاتووم و تێیدا ده‌مرم له
رۆخی دارستان و نزییک بێره‌یه.
ئه‌ڵێن، دارستان
پاش به‌ندی زه‌ریا به ده‌ور عه‌رزا کشاوه و که‌پری مینا که‌پره‌که‌ی
من گه‌لێ له رۆخیا رواون. من راده‌ی راست بوونی ئه‌م ووته‌یه نازانم
، چما که هێشتا ئه‌م زه‌ریا و ئه‌و په‌ڕی دارستانم نه‌دیتووه.
کاتێ مناڵ بووین
برا گه‌وره‌که‌م ویستی سوێند پخۆین که به ته‌ور بنجی گست داره‌کانی
دارستان بقرتێنین. براکه‌م مرد. ئه‌وه‌ی وا ئێستا و له داهاتوویشدا
هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌م شتێکی که‌یه.
له به‌ری رۆژ
ئاوا، رووبارێکه که باش راهاتووم چلۆن به ده‌ست ماسی تێدا بگرم. له
دارستانا گورگه‌ل ده‌ژین به‌ڵام لێیان ناترسم و هێشتا ته‌وره‌که‌م جێ‌ی
نه‌هێشتووم.
نازانم ته‌مه‌نم
چه‌نده به‌ڵام ئه‌زانم گه‌لێ ساڵم تێپه‌ڕاندووه، چاوه‌کانم په‌کیان
که‌وتووه و له دێ‌دا – که له ترسی رێ ون کردن ناوێرم بچم- به
ره‌زیل ناسراوم. به‌ڵام داربڕێ گریمان بیشیه‌وێ، چه‌نێ دراوی بۆ کۆ
ئه‌بێته‌وه؟
هه‌میسه به‌ردێکم
ئه‌نایه پست ده‌رکی که‌پره‌که‌م با باش ببه‌سرێت و به‌فر نه‌یه‌ته
ژووره‌وه. زۆر له مێژه ، پێش له داچوونی تاو، ده‌نگی ترپه‌ی
پێیه‌کم وه‌به‌ر گوێ که‌وت که به‌ره به‌ره لێم نزییک ئه‌بووه‌وه و
ئه‌وسا دایان له درکه، کردمه‌وه، کابرایه‌کی نه‌ناسراو هاته
ژووره‌وه.
ته‌مه‌نی به ساڵا
چوو، باڵا به‌رز و سه‌ر و چاو هه‌ڵپێچراو. نیشانه‌ی برینێکی کۆن به
ته‌وێڵیه‌وه بوو و وابزا تێپه‌ڕینی ساڵانی ته‌مه‌ن له باتی ئه‌وه‌ی
بێ گوڕ و هێزی بکات، هێز و گوڕی پێدا بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشا دیتم که
به بێ گۆچان ناتووانێ پێ بگوێزێته‌وه. نه‌ختێ پێکه‌وه دواین که له
بیرم نه‌ماوه چمان گووت و له ئه‌نجامدا گووتی:
«
من جێگه‌یه‌کم
نییه و له هه‌ر شوێنێ بێ ده‌نووم ، من له باری درێژایی و پانایی،
ئه‌م وڵاتی ساکسۆنه‌م پێواوه.»
ئه‌م رستانه ،
به‌ڵگه‌ی ته‌مه‌نی درێژی بوون، باووکم سه‌باره‌ت به وڵاتی
«
ساکسۆن»
که ئێستا
ئێگله‌ندی پێده‌ڵێن گه‌لێ دوا بوو.
نان بوو و ماسیش
بوو. بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڵێین ، بێده‌نگ نانمان خوارد. باران ده‌ستی پێ‌کرد
بوو، له سه‌ر عه‌رز و له‌و شوێنه‌ی باووکم مرد به پێسته نوێنێکم بۆ
راخست و شه‌و نووستین.
کاتێ که‌پره‌که‌مان
جێ‌هێشت ، هه‌تاو تازه هه‌ڵهاتبوو، ئاسمان ساماڵ بوو و توێشکێ به‌فری
نوێ عه‌رزی داپۆشا بوو. گۆچانی هاوڕێکه‌م له ده‌ستی داکه‌وت و فرمانی
به من دا که بۆی هه‌ڵبگرمه‌وه. گووتم:
-
بۆ ئه‌بێ به گوێره‌تان
بکه‌م؟
ئه‌ویش له وڵامما
گووتی:
-
«
چون من شام»
وه‌مزانی شێته.
گۆچانه‌که‌م له عه‌رز هه‌ڵگرته‌وه و دامه‌وه ده‌ستی. ده‌نگی گۆڕیا و
گووتی: من شای
«
سیکفێن»
م و ده‌مێ ساڵه
له شه‌ڕه قورسه‌کانا، گه‌له‌که‌م به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن رێنوێنی
کردووه. به‌ڵام له شانۆی چاره‌نوس دابین‌که‌را، وڵاته‌که‌م له ده‌ست
بووه‌وه، ناوی من «
ئیسرن» له بنه‌ماڵه‌ی
«
ئۆدێن»م.
گووتم: ئه‌ز مه‌سێح
ئه‌په‌ره‌ستم نه ئۆدێن.
ئه‌و که وابزا
وه‌ڵامه‌که‌ی نه‌بیستبوو درێژه‌ی به ووته‌کانی دا و گووتی:
-
رێگای من جاده‌کانی
تاراوگه‌ییه، به‌ڵام هێشتا شام چون گر‌دیله لای منه، ئه‌ته‌وێ
بیبینی؟
مستی وشک بووی
کرده‌وه، چتێکی تێدا نه‌بوو. هه‌ر له‌و ساته‌دا وه‌بیرم هاته‌وه که
ئه‌و هه‌میشه مستی قوونجاندووه، چاوی تێ‌بڕیم و گووتی:
-
ئه‌تووانی ده‌ستی پێدا
بێنی.
به پارێزه‌وه
نووکی په‌نجه‌م به ناو مشتیا هێنا، هه‌ستم به بوونی شتێکی سڕ و سارد
کرد و برووسکه‌یه‌ک وه‌به‌ر چاوم که‌وت.
له پڕ مستی
قوونجاند. هیجم نه‌ووت. کابرا له‌سه‌ر خۆ ، وه‌ک ئه‌وه‌ی مناڵێک بدوێنێ
درێژه‌ی به قسه‌کانی دا و گووتی:
-
ئه‌مه گردیله‌ی ئۆدێنه
که تاقه به‌رێکی هه‌یه و له هه‌موو جیهانا جگه له‌م گر‌دیله
هیچێکی‌تر نییه که تاکه به‌رێکی هه‌بێ و تا کاتێ که گر‌دیله هی من
بێ من شام.
گووتم: زێڕه؟
گووتی: نازانم،
هه‌ر ئه‌وه‌نده ئه‌زانم که گردیله‌ئ ئۆدێنه و تاکه یه‌ک به‌ری
هه‌یه.
له‌و ساته‌دا و
له‌و شوێنه‌دا ، حه‌ز و مه‌یلی به خاوه‌نی گر‌دیله بوون گشت گیانمی
ته‌نیبوو. هه‌گه هی من بووایه‌ت ئه‌متووانی بێگۆڕمه‌وه به کۆڵێ زێڕ
و بۆ خۆم ببم به شا. رووم له‌و پیاوه تاراوه‌ی که ته‌نانه‌ت ئێستایش
رقم لێیه‌تی کرد و گووتم:
-
له که‌پره‌که‌ما
یه‌غدانێ پڕ له دراوی زێڕم له بن خاکا شارده‌ته‌وه که وه‌ک شووشه
ئه‌دره‌وشێنه‌وه، هه‌گه گردیله‌ی ئۆدێن بده‌ی به من، منیس ئه‌و
یه‌غدانه پڕ له زێڕه‌ت پێ ئه‌ده‌م. به بێزه‌وه گووتی:
-
- نامه‌وێ.
گووتم: باشه
ئه‌تووانی داکێشی و بڕۆی به رێ‌ی خۆتا. ون به.
ئه‌و پشتی لێ
هه‌ڵکردم . تاقه ته‌ورێکی به‌س بوو. که درا به عه‌رزا مستی
کرایه‌وه و من تروسکه‌یه‌کی فڕیوم دی. ویستم به ته‌ور شوێنه‌که‌ی
دیاری بکه‌م. کابرای مردووم به‌ره‌و رووباره خۆڕه‌که راکێش کرد و
فڕێم دایه نێو رووباره‌وه، کاتێ گه‌ڕامه‌وه بۆ که‌پره‌که‌م له دوی
گر‌دیله که‌وتمه گه‌ڕان و هه‌موو شوێنێکم پشکنی به‌ڵام
نه‌مدۆزییه‌وه. ئه‌مه باسی چه‌نا ساڵ له‌مه‌و به‌ره و هه‌تا ئێستایش
به‌رده‌وام، من له دوی گر‌دیله ده‌گه‌ڕێم.
|