|
مامم ده‌یگووت
نووسه‌ر: عه‌بباس حه‌کیم
چاپکراو له گۆڤاری سوخه‌ن
ژماره 9 برواری 5 / 1353
له رابوردوا شۆڕه لاوێک هه‌بوو که گشت شتێکی بوو، به‌ڵام ته‌نیا
بوو. شه‌وانه زۆرتر دائه‌گیرا و هه‌ستی به ته‌نیایی خۆی ئه‌کرد.
کازێوه که گۆله ئاوه‌کان له خه‌و هه‌ڵده‌ستان ئه‌چووه لایان و له
چاوه شینه‌کانیانا بۆ ناخی خۆ شۆڕ ده‌بوه‌وه. شه‌وێ به خۆی گووت:
هه‌گه بتووانم هاولفی خۆ له سینگی نه‌رمی ئاوه‌کان وه‌ربگرمه‌وه
ئیدی تاک و ته‌نیا نابم. ئه‌و شه‌وه له خۆشییا خه‌وی لێ‌نه‌که‌وت.
له کازێوه‌دا چووه لای پێکه‌نی و به سۆزه‌وه چاوی تێ‌بڕی. ده‌ستی
درێژ کرده‌وه، ئه‌ویش ده‌ستی هێنایه پێش! هه‌ر که ویستی ده‌ستی بگرێ
ئاو خزا و هاولفه‌که‌ی تێک شێوا. کابرا خه‌م دایگرت. به‌ڵام لانی
ناچاری بوو! هه‌رله‌وێدا ترێشته‌یه‌کی هه‌ڵگرت و به‌ر بووه گیانی
گابه‌ردێک.
په‌یکه‌ره‌یه‌کی ساز کرد که دڵڕفێن و جووان بوو به‌ڵام بێ‌گیان بوو!
سارد و قورس بوو. هه‌ر چه‌ندی کرد و کۆشای که قورسایی و سڕیه‌تی
لێ‌جیا بکاته‌وه بێ‌بایه‌خ بوو. به‌ره به‌ره نا‌ئومێد و تووڕه بوو.
ئه‌نجام ، رق و ترێشته‌ی نایه ئه‌و لاوه و به سۆزه‌وه ده‌ستی به
په‌یکه‌ره‌که‌دا هێنا. په‌یکه‌ره هێدی هێدی گه‌رم بوو. کابرا له
ئامێزی گرت ، سینگی نا به سینگیه‌وه، سینگی په‌یکه‌ره هاته کوڵ،
باوه‌شی به باوه‌شی پێک‌هێنه‌ره‌که‌یدا کرد و نیگای پڕ له سپاسی خۆی
رژانده چاوه مانووه‌کانی. په‌یکه‌ره گیانی وه‌به‌ر هاتبوو. به‌ڵام
کابرا به‌قه‌ده‌ر نیوه‌ی ته‌مه‌نی پیر ببوو! ده‌ستی یه‌کتریان گرت و
به جووت به‌ره‌و حه‌شاری دارستان هه‌ڵاتن.
رۆژێک په‌یکه‌ره سه‌رتاپای بووه نیشانه‌یه‌کی پرسیار! له به‌رده‌م
کابرادا راوه‌ستا و گووتی: من‌و خۆش ئه‌وێ؟ کابرا وڵامی دایه‌وه:
ئه‌تپه‌ره‌ستم.
-
پرسیاررم کرد منت خۆش ئه‌وێ؟ کابرا دیسانه‌وه ووتی: ئه‌تپه‌ره‌ستم.
په‌یکه‌ره سیس هه‌ڵگه‌ڕا. کابرا ووتی: په‌ره‌ستن سه‌رتر له
خۆش‌ویستنه.
-
په‌ره‌ستنتم ناوێ. ته‌نیا خۆشمت بووێ. کابرا ووتی: خۆشم ئه‌وێ‌ی.
به‌فره‌کان تووانه‌وه. پاساریه‌کان گه‌ڕانه‌وه و به‌هار هاته‌وه.
کابرا پرسیاری کرد: منت خۆش ئه‌وێ؟ په‌یکه‌ره وڵامی دایه‌وه: خۆشم
ئه‌وێ‌ی به‌ڵام ئه‌ویندارت نیم. کابرا به‌قه‌ده‌ر نیوه‌که‌ی‌تری
ته‌مه‌نی پیر بوو!
له پیاسه‌یه‌کدا گه‌ییشتنه پاڵ گۆلاوێکی مه‌ن. راوه‌ستان. کابرا خۆی
له ئاوه‌که‌دا دی و له خۆی ترسا! له خۆی نا‌ئومێد بوو! به‌ڵام جوان و
شیرینی په‌یکه‌ره دڵی دایه‌وه. په‌یکه‌ره پرسیاری کرد: ئه‌و رۆژانه
که ته‌نیا بووی چت ئه‌کرد؟
کابرا گووتی: ئه‌ڕۆییشتمه پاڵ گۆله ئاوه‌کان تا بڕوانمه خۆ له
ئامێزی ئه‌وانه. په‌یکه‌ره رووش بوه‌وه و ووتی: بۆ له ئامێزی
به‌ردت ده‌رهێنام؟
کابرا ووتی: تۆ له‌و رۆژانه‌دا نه‌بووی. ئێستا که هه‌ی ده‌ڕوانمه تۆ.
په‌یکه‌ره رقی هه‌ستا و نه‌ڕاندی: به‌ڵام ئێستایش به ئاوا ده‌ڕوانی.
کابرا گووتی: تۆیش له ئاو دای.
-
من له پاڵ تۆ دام. من له ئاودا نیم.
-
بڕوانه و خۆت ببینه.
په‌یکه‌ره روانییه ئاو و خۆی دیت به‌ڵام خۆی نه‌ناسی!
به په‌له له گۆل دوور که‌وته‌وه. کابرا ته‌پ و کووت به‌ره‌ولای
چوو.
به‌ڵام په‌یکه‌ره هاواری کرد.
-
هه‌گه لێم نزییک بیته‌وه ئه‌تکوژم! بۆ تماشای یه‌کێکی‌ترت کرد؟
کابرا گووتی: تماشای که‌سی‌ترم نه‌کردووه، بڕوا بکه!
-
خۆم له ئاوه‌که‌دا دیتم.
-
تۆ روخساری خۆت ناناسی. هه‌گه بتناسیایێ ئه‌تزانی که ئه‌ڕوانمه
سیمای تۆ.
په‌یکه‌ره ئاوڕی دایه‌وه. روانییه ئاوه‌که و خۆی دیت. به ترسه‌وه
له گۆل دوور که‌وته‌وه. کابرا ماق و وڕ راوه‌ستا و گووتی: خۆشم
ئه‌وێ‌ی.
په‌یکه‌ره دایه پڕمه‌ی گریان. گریا و گووتی: منیش و ئه‌ویش! نا، تۆ
ناتووانی خاوه‌نی هه‌ردووکمان بیت، ئه‌بێ یه‌کمان هه‌ڵبژێری. یان من
یان ئه‌و، به‌ڵام من لات نامێنمه‌وه!
کابرا ناڵاندی و گووتی: ته‌نیا تۆی. خۆتی. به‌ڵام چبکه‌م که خۆت
ناناسی. وه‌ره دیسانیش بڕوانه به‌ڵکو خۆت بناسی و له‌گه‌ڵ خۆ ئاشتت
ببێته‌وه!
په‌یکه‌ره گووتی: ئیدی ناتووانم ئه‌و ببینم. به‌غێڵی پێ ده‌به‌م.
لێ‌ی بێزارم. له تۆیش که به‌ودا ده‌ڕوانی بێزارم!
-
ئه‌وێک وجودی نییه. ته‌نیا ، تۆی!
-
باشه! دیسانیش به‌غێڵی پێ ده‌به‌م! تۆ من ناناسی. تۆ نازانی من جگه
له خۆم چاوم به هیچ که‌س و هیچ شتێک‌دا هه‌ڵنایه‌ت. ئێستا تێگه‌یشتی
بۆ لێت بێزارم؟
کابرا پاڕایه‌وه و گووتی: من به بێ تۆ ناژیم.
په‌یکه‌ره پێکه‌نی و گووتی: من له‌گه‌ڵ تۆ ناژیم...
په‌یکه‌ره به‌ره‌و ئامێزی دارستان هه‌ڵات. کابرا گێژ ببوو. له
وزه‌یدا نه‌بوو به دوایا هه‌ڵبێت... له پاڵ گۆله‌که‌دا چۆکی نایه
عه‌رز و ئیتر هه‌ڵنه‌ستایه‌وه. رۆژان و شه‌وان یه‌ک له شوێن یه‌ک
هاتن و چوون، کابرا هه‌ر له‌وێدا دانیشتبوو و چاوی بڕیبووه چڕیه‌تی
دارستان، هه‌تا رۆژێکیان له‌گه‌ڵ سورایی هه‌تاو به‌ره‌و لووتکه‌ی
کێوه‌کان باڵی گرته‌وه و به‌ره‌و ئاسۆ نه‌ناسراوه‌کان چوو...
مامم ده‌یگوت:
ئه‌و کابرا به هه‌ڵه‌دا چوو. هه‌گه له باتی ئه‌و گشته قسه، ماچێکی
کردبایه‌ت هه‌رگیز ئه‌م کۆتاییه‌ی بۆ دیارده نه‌ده‌کرا.
|