|
ژیانه‌وه
نووسینی: کۆئیلر کۆچ ( 1944- ....)
وه‌رگێڕ : خالیدخاکی
باش گوێم لێ‌راگرن و له نێوان من و میوانه‌که‌ما ببنه دادوه‌ر. له نێوان
و من ئه‌م نه‌ناسیاوه‌ی که لێم بووه‌ته خاوه‌ن ماڵ، ئه‌م پیاوه‌ی که له
حه‌و ئاسمانا ئه‌ستێره‌یه‌کی شک نه‌ده‌برد و من جل و به‌رگ و خوارده‌مه‌نیم
پێدا، پۆشته و په‌رداختم کرد و قه‌رزار باریشم ئه‌کات.
سات
و کاتی هاتنیم باش له بیر نه‌ماوه: له کۆتایی ئه‌و پێنج شه‌و و رۆژه‌یدا
بوو که ساڵ له تافی لاویه‌وه به‌ره‌و گزه و کزی پیری کشا.
په‌ڕه‌سلێرکه‌کان کۆچ و کۆچباریان کردبوو به‌ڵام ئایلنه‌مه‌نه سوور
باڵه‌کان هێشتا نه‌گه‌ڕابوونه‌وه. کیسه‌ڵی ناو باخچه‌که خۆی خزانبووه
کونجی داڵده زستانیه‌که‌ی. پاییز و گژه با وڵاتیان گه‌مارۆ دابوو، بای
سه‌ڕ سه‌ڕ خوێنی له ده‌ماری دارا قه‌تیس ئه‌کرد. گه‌ڵای داره‌کان، به بێ
ئه‌وه‌ی بگه‌نه پله‌ی سوور و زه‌رد بوون، به گژه‌یه‌کی با سیس ئه‌بوون و
قاوه‌یی دائه‌گرسان و مینا ته‌نه‌که خشه‌یان ئه‌هات. ده‌مه‌و به‌یانی
شه‌وی پێنجم بوو، با به فیتوو لێدان له پانایی ئاسمانا جه‌وله‌ی ئه‌کرد و
هه‌ور هه‌موو ته‌فر و توونا ببوون. به‌رانبه‌ر ده‌لاقه‌که‌م ئه‌ستێره‌یه‌ک
ئه‌تروسکایه‌وه و سه‌رنجی مرۆڤی راده‌کێشا. رێزکاڵێ دوورتر دوو تروسکه‌م
به‌دی کرد که یه‌کیان به‌رزتر بوو و یه‌کیان خوارتر. ئه‌ویان خۆگر و ئاگر
نوێن، ئه‌میان زه‌رد و چاو قرتێن. ئه‌ویان ئه‌ستێره‌ی به‌ربه‌یان و ئه‌میان
چرایه‌کی رێ‌نوێن که به سه‌ر مناره‌یه‌که‌وه له چه‌ن فرسه‌قی رۆخی
زه‌ریادا ئه‌سوڕایه‌وه.
له
لایه‌نی رۆژهه‌ڵاته‌وه، سێ گه‌زێ به‌رزتر له ئاسۆ، مانگی شه‌وی بیست و
سێ، له‌ڕ و زه‌رده‌ڵ، به‌ره‌و سه‌ر ده‌کشا و کازێوه‌ش دڕی به تاریکایی
شه‌و ئه‌دا و ... هه‌ر له‌و کاته‌دا ئه‌م کابرا نامۆیان هێنا. هێنایان و
داواخواز بوون: هه‌گه من پێم خۆش‌بوو رایگرم و پارێزگاری لێ‌بکه‌م.
که‌س
ئاگادار نه‌بوو که ئه‌مه له کوێوه هاتووه- جگه له‌وه‌ی گژه با و
تاریکایی شه‌و هێناویانه- به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که زمانی له‌گه‌ڵ زمانی
ئێمه گه‌لێ جیاواز بوو، ئه‌یناڵان و ئه‌گریا و مینا په‌له‌وه‌ر ده‌نووکی
پێکدا ده‌دا. به‌ڵام دیار بوو که رێگه‌یه‌کی سه‌خڵه‌تی دوور و درێژ و پڕ
له مه‌ترسی بڕی بوو. چون لاقی له ژێریا نوشتابووه‌وه و کاتێ هه‌ڵیانساند
پێ‌ی عه‌رزی نه‌ده‌گرت و نه‌یده‌تووانی راوه‌ستێ و من دیتم که پرسیار
لێ‌کردنی بێ که‌ڵکه و هه‌ر مانوویه‌تیم پێده‌مێنێ بۆیه رووم کرده
خزمه‌تکاره‌کان و ئه‌وانیش هه‌ر ئه‌ونده‌یان ئه‌زانی که ناکاو ئه‌م
نه‌ناسراوه‌یان له ناو چوار دیواری خانووی منا به‌دی کردبوو که به سه‌ری
قووت و به‌ژنی رووته‌وه، بێ‌هێز و تووان که‌وتووه و به‌و زوانه سه‌یر و
سه‌مه‌ڕه‌ی یارمه‌تی ویستبوو ئه‌وانیش زگیان پێ‌ی سووتا بوو و هێنابوویانه
لای من.
با
چه‌ن وشه‌یه‌کیش سه‌باره‌ت به رواڵه‌تی بڵێم: وێده‌چوو که سه‌د ساڵێ
ته‌مه‌نی تێپه‌ڕیبێ. قژ به سه‌ریه‌وه نه‌بوو، گشت له‌شی دارماڵی چرچ و
لۆچ بوو. له زاریا له باتی ددان چه‌ن چاڵ و چۆڵێ به‌دی ده‌کرا. گۆشت و
پێست به سه‌ر ئێسقانی سه‌ر و چاویا شۆڕه‌وه ببوون. به‌ڵام له قووڵایی
چاوه‌کانیا درێژایی هێڵی ته‌مه‌ن ده‌بینرا. دوو چاوی مات و که‌وو، لێو رێژی
زانست و چه‌ژه‌ی چه‌نا ساڵه، هه‌ر که ده‌یڕوانییه من، هه‌ستم ئه‌کرد
نیگای له ده‌روونی منه‌وه تێپه‌ڕ ئه‌بێ و ئه‌ڕوانێته چه‌نا سه‌ده‌ی
ره‌نج و ئازاری ژیانی مرۆڤ. ئه‌تگووت ئه‌و دانسقه‌ی ئه‌و ئێستا تووشی بووه
به تووشیه‌وه ، تۆڵاشه‌یه‌که له‌و به‌ڵا و گیر و گرفته جۆراو جۆرانه.
چاوه‌کانی دڵی منیان دائه‌خورپاند، ئه‌شیا هه‌ر به‌و نیگا تێ‌بگه‌یشتایه‌تم
که دوا رۆژ چۆن به‌ده‌ستیه‌وه گیر ئه‌خۆم. هه‌رچۆنێ بوو به‌زه‌ییم پێدا
هات و به خزمه‌تکاره‌کانم گووت: بیبه‌نه لای خێزانم و له لایه‌ن منه‌وه
پێ‌ی بڵێن: هیوادارم سه‌رشۆڕم نه‌کات و ئه‌رکی میوانداریه‌تی باش به‌جێ
بێنێ.
ئه‌مه کرده‌وه‌ی من بوو به‌رانبه‌ر به‌م نه‌ناسراوه
به‌ڵام وا باشه بزانن که ئه‌و چۆن وه‌ڵامی کرده‌وه‌ی منی دایه‌وه.
لاویه‌تیمی فه‌وتاند. دارایی و سه‌ر و سامان و خان و مانی له چنگ
ده‌رهێنام. ته‌نانه‌ت ئه‌ڤین و خۆشه‌ویستیه‌که‌ی خێزانیشمی داگیر کرد. له‌و
کاته‌وه که له ماڵی منا زاری تیکه‌ی چه‌ور و شیرینی گلاند هه‌تاکو ئێستا
هه‌ر ماوه‌ته‌وه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به ویست و نیازی رۆیشتنی
له ده‌ستا نییه. نازانم درۆی ئه‌کرد یان به هۆی ته‌مه‌ن و ره‌نج و
ئازاره‌وه به راستی بێ‌هێز و تووان بوو. هه‌ر چییه بوو، ماوه‌یه‌کی زۆر
تێپه‌ڕی و گیانێکی به به‌ردا هاته‌وه. چه‌ن مانگ تێپه‌ڕی و به رواڵه‌ت
هه‌ر هێزی نه‌بوو خۆ به‌سه‌ر پایه‌وه بگرێت و ئێمه‌یش به پێ‌ی تووانی خۆ
میواندارییمان ئه‌کرد. خێزانم
وه‌ک کاره‌که‌ر له‌به‌ر ده‌ستیا بوو و خزمه‌تکاره‌کانیش گشت ببوونه
خزمه‌تکاری ئه‌و. زۆری پێ‌نه‌چوو که ئه‌م کابرایه زوانی خۆی به‌وان فێر
کرد به‌ڵام خۆی حه‌زی له فێر بوونی زوانی ئێمه نه‌بوو. هه‌رچه‌ن من لام
وایه ئه‌مه‌یش پیلانێکی‌تر بوو بۆ ئه‌وه‌ی نه‌کا یه‌کێ له ئێمه
سه‌باره‌ت به پیشه و ئامانجی له‌گه‌ڵیا بدوێ و یاخۆ پێ‌ی راگه‌یه‌نێ که
ئیتر میوانی به‌سه و ئه‌بێ ماڵئاوایی بکات و بڕوات.
زۆر
جار ئه‌چوومه ئه‌و ژووره‌ی که داگیری کردبوو و به‌و نیازه‌ی که چتێ
هه‌ڵکڕێنم ئه‌مڕوانییه قوڵایی چاوه‌کانی به‌ڵام...
له‌گه‌ڵ خێزانما هه‌ر که پێکه‌وه ته‌نیا ئه‌مانویست به پێ‌ی بۆچوونی
خۆمان بزانین که ئه‌مه کێ‌یه و ئیشی چییه؟! ئاخۆ سا و سه‌وداگه‌ره؟
یاخۆ پیره کرێکارێکی پاپۆڕه؟ ته‌نه‌که سازه؟ به‌رگ درووه؟ سواڵکه‌ره؟
یاخۆ جه‌رده و رێگره؟ به‌ڵام هه‌رگیز له شک و گومان نه‌ترازاین و ئه‌ویش
هه‌رگیز په‌رده‌ی له‌م رازه لا نه‌دا.
به‌ڵام ئه‌نجام کاتی راچڵه‌کان و به‌خۆدا هاتنی من گه‌ییشت.
رۆژێ
به‌لایه‌وه دانیشتبووم و به شێوه‌ی هه‌میشه له بیری ئه‌وا بووم. بوغز
گرتبووی و هه‌ستم به ئازارێکی ده‌روونی ئه‌کرد. ناکاو دیتم که روومه‌تی
ئه‌م نه‌ناسراوه ره‌نگی هه‌ڵاورده، دانه‌وییمه‌وه و چاوم بڕییه
چاوه‌کانی و دیتم هه‌ژانێ له قوڵایی چاوه‌کانیا که‌ف و کوڵ ئه‌گرێ و ئه‌و
کاس و وڕیه‌ی نه‌ماوه. ئیتر جێ‌ی گومان نه‌بوو. ئه‌م کابرایه سات به سات
ئه‌گه‌شایه‌وه. به په‌له هه‌ستام و چوومه به‌ر ئاوێنه و دیتم دوو تاڵ
مووی سپی که‌وته‌ته سه‌رم و ژێر چاوم گه‌لێ چرچ و لۆچی هه‌ڵگرتووه. به
کورتی، من به‌ره‌و پیری هه‌نگاوم ئه‌نا. روانیمه ئه‌م نه‌ناسراوه و دیتم
که وه‌ک یه‌کێ له بته‌کانی هێندوستان به بێ‌خه‌یاڵ، زرت و زینوو
دانیشتووه. له خه‌یاڵا دیتم که خوێنی لاویه‌تی من دڵۆپ دڵۆپ له
دڵمه‌وه ئه‌تکێ و روومه‌تی ئه‌و به خوێنی ئاڵ و تازه پاراو ئه‌کرێ.
سه‌یر بوو، پیرێکی سست و شه‌که‌ت به‌ره‌و لاوی ئه‌کشا و هه‌ر وه‌ک خونچه
گوڵی به‌هار ئه‌پشکووت و هێواش هێواش گه‌ڵارێزانی ته‌مه‌نی ده‌س و یه‌خه‌ی
من ئه‌بوو.
له
ژووره‌که ده‌رکه‌وتم و چۆنیه‌تی کاره‌ساتم بۆ خێزانم کێڕایه‌وه و گووتم:
ئه‌مه چییه که ئێمه له ماڵی خۆمانا رامان گرتووه؟ ئه‌و خوێنی من
ئه‌مژێ و هه‌موو دانیشتووانی ماڵی من گوێ رایه‌ڵی فرمانی ئه‌ون و .... .
خێزانم له وه‌ڵامما ده‌ستی کرد به پێکه‌نین.
لام
وایه ئه‌بێ ئه‌مه‌ش بڵێم که خێزانم له بار دڵی منا گه‌لێ جووانه و من
به راستی عاشقی چاوه مه‌سته‌کانیم. جا بزانن چۆن گڕم تێبه‌ر بوو کاتێ
دیتم که پێم پێده‌که‌نێ و لایه‌نگری ئه‌و کابرا نه‌ناسراوه ده‌کات. به
په‌له جێم هێشت و گومانێ نوێ له دڵما گه‌رای خست، تێفکرام،
«
نه‌کا ئه‌م کابرایه پاش ئه‌وه‌ی که لاویه‌تی منی تاڵان
کرد بڕوات و ئه‌م هۆی ژین و ئه‌ڤینه‌شم له‌گه‌ڵ خۆ‌یا ببات.»
له‌وه به دوا هه‌موو رۆژێکم به‌م مه‌ترسیه‌وه تێده‌په‌ڕاند. بیرم له
ئیستا خۆم ئه‌کرده‌وه و چاوه‌روانی ناحه‌زیه‌کی زیاتر دڵمی ئه‌هێنایه
ژان. به‌ڵام نه‌ناسراو به بێ‌هیچ مه‌ترسیه‌ک خۆی ناساند و کاکۆڵی پێکه‌وه
نا. ددانی سپی و جووانی ده‌رهێنا. روومه‌ته قوپاوه‌کانی وه‌ک تۆپی گوڵ
گه‌شانه‌وه. رێک چیرۆکه‌که‌ی ئێزۆنی* گریک بوو، ئه‌و پیره شای که به
جادووی بووکه‌که‌ی سه‌ر له نوێ لاو بووه‌وه. ئه‌میش تازه ببوو به لاو،
لاوێکی رێک و پێک. به‌ڵام له خۆبایی و قه‌یرنه‌زان که له ماڵی منا
خێوه‌تی خۆی هه‌ڵدا بوو و هه‌وای ژین و مانی منی هه‌ڵده‌مژی. ئه‌و که
پێشتر به بیانووی نه‌زانینی زوانی مه هه‌ندێ له وشه‌کانی زوانی خۆی به
سه‌ر ئێمه‌دا داسه‌پاند بوو ئێستا که ئه‌یدی من هێز و تووانم نه‌ماوه و
که‌س ناوێرێ ده‌ری بکات و خۆی بووه‌ته خاوه‌ن ماڵ، که‌ره‌می کرد و به بێ
ئه‌وه‌ی ترێق ببێته‌وه ئێمه راهێنا که دیسان به زوانی خۆ بدوین و
ئێجگار زوو سه‌لماندی که زۆر باش زوانی ئێمه ئه‌زانێت و زوان
نه‌زانینه‌که‌ی ته‌نیا پیلان بووه و ...
سه‌باره‌ت به رابوردووی خۆی هه‌رگیز ووشه‌یه‌کی نه‌گووت. به‌ڵام رۆژێ رووی
کرده من و گووتی: نیازنم وایه کاتێ له ماننه‌وه لێره مانوو بووم بچمه
نیزامه‌وه.
من
که ژووره‌که‌ی خۆما گریام و ناڵاندم. چون ئه‌وه‌ی که لێ‌ی ئه‌ترسام
قه‌وما. ئه‌م کابرایه به ئاشکرا خێزانمی خۆش‌ئه‌ویست و ئه‌و دو چاوه‌ی
که پێ‌ی ده‌ڕوانیه خێزانم و ئه‌و دوو لێوه‌ی که خێزانمی پێ
هه‌ڵده‌فریواند، چاو و لێوێ بوو که له منی دزیبوو و من ببوومه پیره
پیاوێ بێده‌سه‌ڵات.
رۆژێ
ده‌مه‌و به‌یان چووم بۆ لای خێزانم ، چما که ئیتر تووانم نه‌مابوو درێژه
به‌م چۆنیه‌تیه بده‌م و ویستم دڵنیا ببم. خێزانم له‌به‌ر په‌نجێره‌ی
ژووره‌که‌یا خه‌ریکی ئاو داشتنی گوڵه‌کانی بوو. کاتێ ئاوڕی لێ‌دامه‌وه
دیتم هه‌ر وه‌ک خۆی جوان و رێک و پێک ماوه‌ته‌وه و ته‌مه‌ن له ده‌ستی
نه‌هاتووه جووانی و خوێن شیرینیه‌که‌ی برفێنێ، به‌ڵام من پیر ببووم.
سه‌باره‌ت به‌م نه‌ناسراوه له گه‌ڵی دوام که
«
وایه و وایه و وا و به‌م بۆنه‌وه به بڕوام تۆی خۆش ئه‌وێ.»
خێزانم به بزه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه که: هیچ گومانی تێدا نییه.
نه‌ڕاندم: لام وایه تۆیش ئه‌وت خۆش‌ئه‌وێ.
خێزانم بزه‌ی کرده پێکه‌نین و گووتی:
« ئه‌رێ‌وه‌ڵڵا، به قه‌ی گشت دنیا خۆشم‌ئه‌وێ.»
گڕم گرت. له ژووره‌که‌ی هاتمه ده‌ر و به پێ‌پلیکانه‌کانا به‌ره‌و
باخچه‌ی ناو حه‌وشه‌که‌مان داگه‌ڕام. سه‌رم هاژه‌ی ئه‌هات و نه‌مئه‌زانی
ئه‌بێ چ بکه‌م؟! ناکاو که سه‌رم هه‌ڵهێنا دیتم که ئه‌م کابرا به بێ
ئه‌وه‌ی ده‌ربه‌ست بێ به شێلاننی گوڵ و گیا به‌ره‌و لای من دێ و له
دووره‌وه پێده‌که‌نێ.
خۆم
دا به سه‌ر گۆچانه‌که‌ما و بۆ خۆمم گووت:«
با بگاته به‌رۆ» هات و پێش له‌وه‌ی من بتووانم لێو بکه‌مه‌وه گوڕاندی
به سه‌رما: ئه‌و کات‌ژمێره‌ت بده به من.
رقم هه‌ستا
بوو، بوغزم کردبوو،له‌وانه بوو ده‌س بکه‌م به گریان و ووتم : بۆ؟
گووتی: بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌وێ. بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵتوونه و پێم جوانه. بۆ
ئه‌وه‌ی تۆ پیری و ئیتر نیازێکی وه‌هات به کات‌ژمێر نییه.
به په‌له کاتژمێره‌که‌م له ده‌س کرده‌وه و دامه ده‌ستی و
نه‌ڕاندم: هانێ بیگره، تۆ زۆر شتی له‌مه باشترت له من داگیر کرد.
ئه‌مه‌یش به بۆ تۆ بێ. تۆ منت رووتانه‌وه. ئیتر چم ماوه تاڵانی بکه‌ی؟!
شنه‌ی که‌نینێکی نه‌رم له سه‌ره‌وه ئه‌بیسترا و من ئاوڕم دایه‌وه
بزانم کێ‌یه وا خۆش پێده‌که‌نێ. خێزانم بوو که له په‌نجێره‌که‌وه
ئه‌یڕوانییه ئێمه و ته‌زوی حه‌ز و شادی به له‌شیا ئه‌گه‌ڕا. من شێت بووم
به‌ڵام ئه‌و به‌و په‌ڕی ناز و توانجه‌وه گووتی: دیت ئازیزه‌که‌م! تۆ خۆت
ئه‌ده‌ی به ده‌میه‌وه و گله‌ییش له من ئه‌که‌ی؟! به‌س بده به
ده‌میه‌وه. ئه‌ڵێ‌ی که‌س کوڕی نییه، تۆ نه‌بێ.
کۆتایی
*
Aeson
هه‌وه‌ڵ
را له حه‌وته‌نامه‌ی سیروان ژماره‌ی یه‌ک، ساڵی دووه‌م ، لاپه‌ڕه‌ی 13 چاپ
کرا.
|