|
پیاوی مردوو
خۆرخه‌لۆئیس‌بۆرخس
وه‌رگێڕ : عه‌تا ئه‌حمه‌دی
که‌س
له کڵۆڵه پیاوێکی خۆنوێنی بێ هونه‌ر و کارنه‌زان، به‌ڵام سه‌رشێت
و سه‌رکه‌شی په‌راوێزی شاری "بۆینێس ئایرێس"ی ڕانه‌ئه‌دی که دزه
بکاته ناو ده‌شتی به‌رینی شۆڕه‌سوارانی سنووری "برێزیل" و ببێته
سه‌رکرده‌ی قاچاخچییه‌کان. ده‌مه‌وێ بۆ ئه‌وانه‌ی که
وابیرده‌که‌نه‌وه باسی به‌سه‌رهاتی بنیامین ئۆتالۆرا1بکه‌م
،که بێگومان له‌گه‌ڕه‌کی بالوانێرا2هیچ بیره‌وه‌رییه‌ک
له‌و به‌جێ نه‌ماوه و به گوله‌یه‌کی ده‌مانچه، به‌پێی یاسای
خۆی له ئاقاری ریۆگرانددێسول3کوژراوه. به‌سه‌رهاته‌که‌ی
به‌وردی نازانم؛ هه‌رکات بۆم ڕوون بوه‌وه به‌م لاپه‌ڕانه‌دا
ده‌چمه‌وه و به‌وردی ده‌ینووسم. هه‌نووکه ئه‌م کورته‌یه ده‌توانێ
سوودبه‌خش بێت.
ساڵی 1891 بنیامین ئۆتالۆرا ته‌مه‌نی نۆزده ساڵیک
ده‌بێت.ملهوڕێکی ناوچاوگرژ به چاوانێکی ڕوون و بێ ڕیا و به‌هێز وه‌ک
خه‌ڵکی باسک4؛ زه‌بری چه‌قۆیه‌ک که مه‌به‌ستی پێکاوه، باش
ڕوونی ده‌کاته‌وه که وره‌ی به‌رزه. نه مه‌رگی دوژمنی خه‌مینی ده‌کا
و نه ئه‌وه‌ی که ناچاره ده‌س به‌جێ وڵاته‌که‌ی به‌جێ بێڵێ.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌که‌ی ده‌سنووسێکی پێده‌دا بۆ که‌سێ به‌ناوی
ئاسێوێدۆباندیرا5 له ئۆرۆگۆئه. ئۆتالۆرا سواری گه‌می
ده‌بێ. ڕێگای گه‌میه په‌ڕپووت گه‌رده‌لووله. دواڕۆژ به خه‌مێ که
نایخاته خۆی یان لێی بێ ئاگایه، له شه‌قامه‌کانی مونته‌ویدئۆدا
سه‌رگه‌ردانه. ئاسێوێدۆ باندیرا نادۆزێته‌وه. نزیکه‌و نیوه‌شه‌و، له
مه‌یخانه‌یه‌کی پاسۆدێل مۆلینۆدا6، مشت ومڕێک له‌نێوان چه‌ن
گاواندا هه‌ڵده‌گرسێ. بریقه‌ی چه‌قۆیه‌ک دیاره، لێی ڕوون نییه حه‌ق
به‌کێیه،به‌ڵام ئه‌و سه‌وداسه‌ری مه‌ترسییه، وه‌کا ئه‌وانه‌ی حه‌زیان
له‌پاسوور یان مۆسیقایه. له‌جه‌نگه‌ی شه‌ردا شوانێ چه‌قۆ به‌ره‌و پیاوێ
که کڵاوێکی نمه‌دی ڕه‌شی له‌سه‌ردایه ده‌هاوێژێ به‌ڵام ئۆتالۆرا فرز
ده‌یگرێ و نایه‌ڵێ بیپێکێ. دوایی ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌و پیاوه
ئاسێوێدۆ باندیرایه. ( ئۆتالۆرا که ئه‌مه‌ده‌زانێ ده‌سنووسه‌که
ده‌دڕێ، چونکوو پێی باشتره که منه‌تباری که‌س نه‌بێ). ئاسێوێدۆ
باندیرا هه‌رچه‌نده که زۆر به‌هێزه، به‌ڵام ئه‌م هه‌سته
پاساونه‌ده‌ره ده‌خاته‌وه که قه‌ڵافه‌ت جوان نییه. کاتێ له
نزیکه‌وه له سیمای ده‌ڕوانی، ئاوێته‌یه‌ک له جوو، ڕه‌ش پێست و
سوورپێسته‌کانی تێدایه، له ئاکاریدا خووی مه‌یموون و به‌بر به‌دی
ده‌کرێ. جێ شه‌قاری چه‌قۆ، نه‌خشێکی تره که وه‌ک سمێڵی ڕه‌ش و
ئاڵۆزاوی به‌سه‌ر ڕوخساریه‌وه ماوه‌ته‌وه.
مشت ومڕه‌که که ئه‌نجام یان هه‌ڵه‌ی مه‌ستیه، هه‌ر به‌و
خێراییه‌ی که سه‌ری هه‌ڵدابوو، کۆتایی دێت . ئۆتالۆرا له‌گه‌ڵ
گاوانه‌کاندا ده‌بێ به هاوپیاڵه . دواتر له گه‌ڵیان ده‌چێ بۆ
میوانی و کاتێ که ڕۆژ ئه‌بێته‌وه، ده‌گه‌نه ماڵێ له شارێکی
کۆن. له دوایین حه‌وشه خه‌ڵوه‌تیدا پیاوه‌کان که‌لوپه‌له‌کانیان
بۆ نووستن له سه‌ر زه‌وی چۆڵدا ڕاده‌خه‌ن. بیری هه‌ڵسه‌نگاندنی
شه‌وی ڕابردو و ئه‌م شه‌و دێ به مێشکی ئۆتالۆرادا، له‌م کاته
به دوا له ناو هاورێکانی به متمانه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵدێنێ. بێگومان
له‌وه‌ی که خه‌م بۆ بۆینێس ئایرێس ناخوات، تۆزێک په‌شیمانه. تا
خۆرئاوا ده‌نوێ و دواتر ئه‌و که‌سه‌ی که له مه‌ستیدا په‌لاماری
دابوو ده‌ی دۆزێته‌وه( ئۆتالۆرا دێته‌وه بیری که ئه‌م کابرا
وئه‌وانیدی گه‌لێ شه‌و تادره‌نگانێ به‌خۆشی ومه‌ستی ڕایان بواردووه،
وباندیرا له‌شانی خۆیه‌وه دایناوه و ناچاری کردووه درێژه
به‌خواردنه‌وه بدات) کابرا پێی ده‌ڵێ که‌به‌ڕێوه‌به‌ر ئه‌وی
ناردووه‌ته شوێنی.له‌چه‌شنێ نووسینگه‌دا که‌درگاکه‌ی به‌ره‌وداڵان
ئاوه‌ڵاده‌بێ (ئۆتالۆرا قه‌ت داڵانی به ده‌رکه‌ی زۆرله‌م
به‌روله‌و به‌ره‌وه نه‌دیوه) ئاسێوێدۆباندیرا هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژنێکی
له خۆبایی و لووت به‌رز، سپی پێست و موو سوور چاوه‌ڕوانی ده‌کا.
باندیرا په‌سنی ده‌دات، په‌رداخێ شه‌رابی پێ ده‌دات، هه‌مدیس
ده‌یڵێته‌وه که به بڕوای ئه‌و، پیاوێکی نه‌ترس و بوێره و
پێشنیاری پێده‌دات که له گه‌ڵ ئه‌وانی دی بۆهاوردنه‌وه‌ی گاڕانێ
به‌ره‌و باکوور بچن. ئۆتالۆرا قه‌بووڵی ده‌کات. به‌ره‌به‌یان
به‌ره‌و تاکوارێمبۆ7 ڕێکه‌وتوون.
به‌م چه‌شنه بۆ ئۆتالۆرا ژیانێکی نوێ ده‌سپێده‌کا، ژیانێکی پڕاوپڕ
له به‌ره‌به‌یان و ڕۆژانێ که بۆنی ئه‌سپی لێ دێت. ئه‌م ژیانه
بۆ ئه‌و نوێیه و جارجاره‌ش بێ‌به‌زه‌یی. به‌ڵام هه‌رچۆنێ بێ،ئه‌مه
له خوێنیدایه، چونکوو هه‌ر وه‌ک گه‌لانی دیکه که بایه‌خ بۆ
ده‌ریا داده‌نێن ، و پێشتر دڵیان بۆی لیده‌دا ، ئێمه‌ی
ئه‌ره‌جه‌نتینیش (ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سه‌یش که ئه‌م هێمایانه مێشکی
ده‌وروژێنن) به تامه‌زرۆییه‌وه ئاره‌زوو ده‌که‌ین له ده‌شتی بێ
بن، که له ژێر سمی ئه‌سپه‌کاندا ده‌زرینگێته‌وه، ژیان به‌رینه
سه‌ر. ئه‌و گه‌ڕه‌کانه‌ی ئۆتالۆرا تێیدا باڵای کردبوو گاریه‌چی و
شۆڕه سواره‌کانی یارمه‌تی ئه‌و ماشینانه‌یان ده‌دا که تووشی گرفت
ده‌بوون. هێشتا نه‌بووه به ساڵێ، ده‌بێ به گاوان.
فێری که‌وی کردنی ئه‌سپ و ڕاهێنانیان له ناو ڕه‌وه ئه‌سپدا
ده‌بێت، ده‌تووانێ حه‌یوان سه‌رببڕێ و که‌مه‌ند بۆگرتن یان کوشتنی
حه‌یوان بهاوێژێ. خۆی له‌خه‌و، تۆف، به‌سته‌ڵه‌ک و هه‌تاو بپارێزێ
و به فیکه و ده‌نگ ده‌رهێنان ڕان رێ نوێنی بکات . له جه‌نگه‌ی
فێرکاریدا هه‌ر به ته‌نیا جارێک ئاسێوێدۆباندیرا ده‌بینێ به‌ڵام
به‌رده‌وام له مێشکیدایه، چونکوو پیاوی باندیرا بوون واته له
به‌ر چاو بوون و هاوڕێی ترس و له لایه‌کی دیکه‌وه ،
گاوانه‌کان، به بینینی هه‌رکارێکی بوێرانه، ده‌ڵێن که
هه‌ر به باندیرا ده‌که‌وێ. که‌سێ ده‌ڵێ که زێدی باندیرا له‌و
به‌ر کواریم8 له ریوگرانددۆسۆلدایه؛ئه‌م تێبینیه که
ده‌بوا ئه‌وی بێ بایه‌خ بکردایه،که‌سایه‌تیه‌کی ڕازاوه‌ی له
جه‌نگه‌ڵی چڕ،زۆنگ و مه‌ودای تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ و تا ڕاده‌یه‌ک بێ
کۆتایی پێده‌دا. هێدی هێدی ئۆتالۆرا ئاگادار ده‌بی که باندیرا
گه‌لێ کاری به ده‌سته‌وه‌یه و کاره سه‌ره‌کیه‌که‌ی
قاچاخچیه‌تییه. مه‌یته‌ری، کۆیله‌ییه، ئۆتالۆرا بڕیار ده‌دا پله و
پایه‌ی خۆی هه‌ڵکێشێته سه‌ره‌وه : قاچاخچییه‌تی! شه‌وێ دوو که‌س
بۆ هاوردنی چه‌ند کارتۆنێ برندی
سنوور ده‌به‌زێنن؛ ئۆتالۆرا به بیانوویه‌ک له گه‌ڵ یه‌کێکیاندا به
شه‌ڕ دێ و برینداری ده‌کا و جێگاکه‌ی ده‌گرێ. هۆی‌ئه‌م کاره‌شی
ملهوڕی و چه‌شنێ ئه‌مه‌گداری نادیاره. له به‌ر خۆیه‌وه ده‌ڵێ:
"با ئه‌م کابرا بزانێ که بایه‌خی من له هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی
که به ده‌وریه‌وه‌ن زیاتره."
پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی ئۆتالۆرا بۆ مۆنته‌ویدئۆ، ساڵێکی دیکه‌ش
تێده‌په‌ڕێ. ئه‌و و هاوڕێکانی به ناوچه و شارگه‌لێکدا تێده‌په‌ڕن
که به‌ڕای ئۆتالۆرا زۆربه‌رین و به‌ربڵاون. ده‌گاته لای
به‌ڕێوه‌به‌ر، کابراکان که‌لوپه‌لیان له‌دوایین حه‌وشه
خه‌ڵوه‌تیدا ڕاده‌خه‌ن. ڕۆژانێکی زۆر تێده‌په‌ڕێ بێ ئه‌وه‌ی
ئۆتالۆرا، باندیرا ببینێت. به ترسه‌وه ده‌ڵێن که نه‌خۆشه. ڕه‌ش
پێستێکیان داناوه که ماته به کتری
به‌رێته ژووره‌که‌ی. بۆ شه‌وێ ئه‌م ئه‌رکه ئه‌خه‌نه ئه‌ستۆی
ئۆتالۆرا.ئه‌وهه‌ست به سووکایه‌تییه‌کی زۆرده‌کابه‌ڵام‌ناڕازیش
نییه.
ژووره‌که ڕووخاو و تاریکه. هه‌یوانێکی به‌ره‌و ڕۆژئاوا
هه‌یه، مێزێکی درێژ پڕ له قامچی، فیشه‌کدان، تفه‌نگ وچه‌قۆ،
ئاوێنه‌یه‌کی ژه‌نگاویش له‌دووره‌وه هه‌ڵواسراوه. باندیرا پشته‌و
قه‌فار نووستووه، خه‌و ده‌بینێ و ئه‌ناڵێنێ. دوایین تیشکه‌کانی
خۆرئاوا به سه‌ر گوێسه‌وانه‌کانه‌وه دێنێته یاد. له نا
وقه‌ره‌وێڵه سپی و گه‌وره‌که‌یدا بچووک ده‌نوێنێ و چما
سێبه‌رێکه.ئۆتالۆرا‌ئاگاداری مووی سپی، هیلاکی، سستی‌و ژاکاوی که
به‌رهه‌می ته‌مه‌نی دوور و درێژه ده‌بێت. له‌وه‌ی که ئه‌م پیره
پیاوه ڕێبه‌ریانه، ڕقی هه‌ڵده‌ستێ. له به‌رخۆیه‌وه ده‌ڵێ هه‌ر
زه‌برێکی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌جاتم بێ به‌ده‌سیه‌وه. له‌م کاته‌دا
له ئاوێنه‌که‌وه که‌سێ ده‌بینێ که هاتووه‌ته ژووره‌که‌وه. ژنه
مووسووره‌که‌یه، نیمچه لیباسێکی له به‌ردایه، به قاچوقولی
ڕووته‌وه و به‌خوێنساردی و کونجکۆڵییه‌وه چاوی لێده‌کات.باندیرا
داده‌نیشێت. به‌ده‌م قسه‌کردنه‌وه سه‌باره‌ت به‌کیشه‌کانی ئاوایی
وفڕکردنی په‌یتاپه‌یتای ماته،چنگ ده‌خاته په‌لکه‌کانی ژنه‌که‌وه
وکایه‌ی له‌گه‌ڵده‌کات. دواییش ئیزن ده‌دا به ئۆتالۆرا که
بچێته‌ده‌ره‌وه.
چه‌ند ڕۆژدوای ئه‌وه فه‌رمان ده‌گا که به‌روه باکوور
بچن.له‌خانوویه‌ک دوور له‌ئاوایی و له‌ناوه‌ڕاستی ده‌شتێکی بێ
سه‌روبندا ده‌مێننه‌وه. هیچ شتێک نییه بۆشادی ئه‌وژینگه.نه‌دارێک و
نه‌ڕووبارێ. تینی خۆره‌تاو ده‌شتی تاوده‌دا. حه‌سارگه‌لێ له‌به‌رد بۆ
ئاژه‌ڵی برسی به‌شاخی بڵینده‌وه چێکراوه. ئه‌م دامه‌زراوه بچووکه
ناوی حه‌سره‌ته.
ئۆتالۆرا له‌قسه‌ی شوانه‌کان تێده‌گا که به‌م زووانه باندیرا
له مونته‌ویئۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه. هۆکه‌ی ئه‌پرسێ؛ که‌سێک ده‌ڵێ که
بێگانه‌یه‌ک که‌ژینی گاچووه‌کانی هه‌ڵبژاردووه،حه‌زی لێیه به‌رده‌وام
فه‌رمان بدات.ئۆتالۆرا تێده‌گا که‌گاڵته ده‌که‌ن،به‌ڵام به‌ئه‌گه‌ری
وه‌هاگاڵته‌یه‌ک سوکنایی دێت.دواتر ده‌زانێ که‌نێوانی باندیراویه‌کێکی
دی له‌ڕێبه‌رانی سیاسی تێکشێواوه وئه‌م ڕێبه‌ره چی ترپشتیوانی لێ
ناکات.ئه‌م هه‌واڵه دڵخۆش و به‌که‌یفی ده‌کات.
قوتووی تفه‌نگ،پارچی ئاو و له‌گانێکی زێوبۆژووری
ژن،په‌رده‌گه‌لێ له‌پارچه‌ی
نامۆده‌گه‌نه‌به‌ره‌وه.به‌یانییه‌ک‌سوارێکی بێ‌ده‌نگ به ڕیشێ پڕ
وپانچۆ له به‌ر له داوێنی کێو دێته خواره‌وه.ناوی ئۆلپیانۆسوارێزه9
وپارێزه‌ری‌ئاسێوێدۆباندیرایه.به‌ده‌گمه‌ن وبه‌زاراوه‌ی برێزیلی
قسه‌ده‌کا.ئۆتالۆرا نازانێ‌که‌له‌خۆبردوویی ئه‌و‌به‌دوژمنیی،سووکایه‌تی
یان‌هه‌ر به دڕنده‌یی له قه‌له‌م بدات. ته‌نیا شتێ که ده‌یزانێ
ئه‌وه‌یه که بۆ پیلانێ که ده‌یڕێژێ، پێویستی به هاوڕێیه‌تی ئه‌وه.
پاشان‌ئه‌سپێکی کوێت‌به‌پای‌ڕه‌شه‌وه
له‌گه‌ڵ‌چاره‌نووسی‌بنیامین‌ئۆتالۆراداگرێ ده‌خواکه
ئاسێوێدۆباندیرا‌له‌باشووره‌وه دێنێ وجله‌که‌ی به‌زێونه‌خشێندراوه
وجلی ژێرزینه‌که‌شی به په‌راوێزێ له پێستی به‌بر ڕازاوه‌ته‌وه که
سه‌رنجی بینه‌ران بۆ لای خۆی ڕاده‌کێشێ. شکۆی ئه‌م ئه‌سپه،
ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌نوێنێ و هه‌ر به‌م هۆیه مه‌یلی
کوڕه‌ی ورووژاندووه، که پێشتریش خوازیاری ئه‌و ژنه قژ
ئه‌فسووناویه بوو، خوازتنێ که
تێکه‌ڵی‌ڕک‌وقین‌بوو،ژن‌وجل‌وئه‌سپی‌کوێت هی کابرایه‌که
که‌ئه‌وده‌یهه‌وێ‌له‌به‌ینی به‌رێت.
لێره‌دا
چیرۆکه‌که ئاڵۆزترده‌بێ.ئاسێوێدۆباندیرا له‌هونه‌ری تۆقاندنی
پله‌پله،له‌پیلانگێڕی ئه‌هریمه‌نی‌که‌بریتی‌بووله‌سووک‌کردنی
به‌ره‌به‌ره‌ی
به‌رامبه‌ره‌که‌ی
به‌چه‌شنێکی‌نیوه‌شۆخی
ونیوه‌جیدی،
لێهاتووبوو،ئۆتالۆرابریارده‌داکه‌ئه‌م
مێتۆده‌ڕه‌فتاره
بۆبه‌ڕیوه‌بردنی
کارێکی دژوار،
بخاته‌گه‌ر.بڕیارده‌داکه‌هێدی‌هێدی
جێگه‌ی
ئاسێوێدۆباندیرا بگرێت.
له‌درێژه‌ی ڕۆژانی
پڕمه‌ترسی هاوبه‌شدا،هاوڕێیه‌تی
سوارێزبه‌ده‌ست‌دێنێ.
به‌نهێنی پیلانه‌که‌ی
له‌لا ده‌درکێنێ؛
سوارێز به‌ڵێنی
یارمه‌تی پێده‌دا.
له درێژه‌ی‌ئه‌م
ڕه‌وته‌دا، ڕووداوی زۆر دێته ئاراوه که من هه‌رله به‌شێکی بچووکی
ئاگادارم. ئۆتالۆرا مل که‌چیی باندیرا ناکات. هه‌وڵده‌دا فه‌رمانه‌کانی
فه‌رامۆش بکا یان بیگۆڕێ‌ویان به‌پێچه‌وانه‌وه جێبه‌جێی بکا.وادیاره
جیهان ڵه‌گه‌ڵی هاوده‌نگه‌وڕه‌وتی ڕووداوه‌کان توند‌وتیژتر ده‌کات.
دوانیوه‌ڕۆیه‌ک له هاوینه هه‌واری تاکوارێمبۆ، شه‌ڕ و پێکدادانێک له
نێوان ئه‌ندامانی ڕیۆگرانده‌دا ڕووده‌دات. ئۆتالۆرا ده‌چێته جێگه‌ی
باندیرا وده‌بێته سه‌رکرده‌ی ئۆرۆگۆییه‌کان.
فیشه‌کێ شانی پێکاوه،به‌ڵام هه‌رئه‌و دوانیوه‌ڕۆ
به‌ئه‌سپه‌کوێته‌که‌ی به‌ڕیوه‌به‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆحه‌سره‌ت،پێسته
به‌بره‌که خوێناوی ده‌بێت، وهه‌مان شه‌و له‌گه‌ڵ ژنی موو ئه‌فسووناوی
داده‌نوێ.گێڕانه‌وه‌کانی دیکه باری ڕووداوه‌کان ده‌گۆڕێ وئه‌گه‌ری
ئه‌وه‌ی که هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه له‌یه‌ک ڕۆژدا ڕوویدابێ ڕه‌ت
ده‌کاته‌وه.
به‌م حاڵه‌وه، باندیرا هێشتا هه‌ربه‌فه‌رمی
به‌ڕیوه‌به‌ره.فه‌رمانگه‌لێک ده‌دات که به‌ڕێوه نابرێت.ئۆتالۆرا
به‌پێی ئاوێته‌یه‌ک له‌عاده‌ت ودڵسۆزی ئازارێکی پێناگه‌یه‌نێت.
دوایین دیمه‌نی ئه‌م چیرۆکه له‌بشێوی دوایین شه‌وی 1894دا
دێته‌ئاراوه. ئه‌وشه‌وه ئه‌ندامانی حه‌سره‌ت گۆشتی تازه‌ده‌خۆن
وبه‌دوایدا مه‌ی ده‌نۆشن؛که‌سێک به‌رده‌وام به‌گیتار
میلونگایه‌کی دژوارده‌ژه‌نێ. ئۆتالۆرا
له‌سه‌رمێزه‌که‌دایه مه‌ست وسه‌رخۆش وکه‌یف وشادی لێده‌بارێ. ئاکارێ
که هێمای چاره‌نووسی حاشاهه‌ڵنه‌گری ئه‌وه.باندیرا به‌بێده‌نگی
وژاکاوی له نێوان هاواروداوی ئه‌وانیدیدا دانیشتووه وشه‌وی پڕده‌نگ
وهه‌را ده‌باته‌سه‌ر.به‌بیستنی دوازده‌جارلێدانی زه‌نگی کاتژمێر
به‌نیشانه‌ی نیوه‌شه‌و،ڕاده‌بێ،چما دێته‌وه‌بیری که‌ده‌بێ کارێ بکا.
هه‌ڵده‌ستێ وهێدی له‌ده‌رکه‌ی ژووری ژنه‌ده‌دات.ئه‌وده‌سبه‌جێ درگا
ده‌کاته‌وه چماچاوه‌ڕوانی ئه‌م خواستنه‌بووه.نیوه‌پۆشته وبه‌قاچ
وقولی ڕووت دێته‌ده‌ره‌وه.به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ده‌مه‌لاسکێ ده‌نگی ناسک
ئه‌کاته‌وه‌و به‌بێ حاڵییه‌وه ئه‌مری پێده‌کا :
- له‌به‌رئه‌وه تۆوکابرای بۆینێس ئایرێسی ئه‌وه‌نده‌یه‌کترتان
خۆش‌ده‌وێ،هه‌رئێسته ده‌چی له‌به‌رده‌م هه‌مواندا ماچی ده‌که‌ی.
قسه‌یه‌کی
ناشیرینیشی پێده‌ڵێ.ژن ده‌یه‌وێ له‌ژێری ده‌رچێ،به‌ڵام دووزه‌لام قۆڵی
ده‌گرن وده‌یخه‌نه ئامێزی ئۆتالۆراوه.به‌گریانه‌وه،ڕوخساروسنگی ماچ
ده‌کات. ئۆلپیانۆسوارێز حه‌وتیری گرته به‌ده‌ستیه‌وه.ئۆتالۆرا پێش
مردن تێده‌گا که‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خه‌یانه‌تیان
پێکردووه،که‌مه‌حکووم بووه‌به‌مه‌رگ، که‌ئیزنی خۆش ویستنیان پێداوه،
به‌ڕێوه‌به‌ربێت وسه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ،چونکو هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه
به‌مردوویان ده‌زانی، چونکه هه‌رله‌پێشدا بۆباندیرا مردبوو.
سوارێز،تاڕاده‌یه‌ک
به‌سووکایه‌تییه‌وه، ده‌مانچه‌که‌ی ده‌ته‌قێنێ.
1)
Benjamin Otalara
2)
Balvanera
3)
Riogrande do Sul
4)
Basque
5)
Azevedo Bandeira
6)
Paso del Molino
7)
Tacuarembo
8)
Cuareim
9)
Ulpiano Suarez
|