|
چیرۆکه بچووکه‌کان ژ بۆ
مرۆڤه‌گه‌وره‌کان
نووسینی: مه‌حه‌مه‌د جه‌واد خێره‌دمه‌ند
وه‌رگێڕ : خالیدخاکی
گۆڤاری: کێلک، ژماره‌ی 105، جۆزه‌ردانی سالێ 1378
لاپه‌ڕه‌ی 36-35
ته‌ته‌ق ته‌ق بڕۆم بام...! زه‌بری رووداوی لێک که‌وتن تا راده‌یه‌ک بوو که
که‌س زینوو نه‌ما. خه‌ڵک به ترسه‌وه زیت بوونه‌وه، له ته‌نیشت
یه‌که‌وه سه‌ریان کێشا و به داخه‌وه بوونی خۆیان ده‌رئه‌بڕی، بێ
ئاگاداری له‌وه‌ی که هه‌ندێ سلوولی ئه‌ندامه جۆراوجۆره‌کانی له‌ش
هێشتا گیانیان تیا‌بوو. سلوولی مێشک به هۆی درانی سه‌ری لێخوڕه‌که به
شووشه‌دا ئازاری پێ‌گه‌ییشتبوو تووانای فرمان دان و به‌ڕێوه
به‌رایه‌تی له‌به‌ر هه‌ڵگیرا بوو، سلووله‌کانی‌تر به شه‌که‌تیه‌وه
خۆیان به سلوولی مێشک گه‌یاند بوو، به‌ڵکوو فرمانێ وه‌رگرن. سلوولی دڵ
که به بۆنه‌ی که‌مایه‌تی ئۆکسیژنه‌وه به کێشه هه‌ناسه‌ی ده‌کێشا،
داوای له گولوبولی سوور کرد هه‌تا نه‌ختێ ئۆکسیژنی پێ‌بگه‌یه‌نێت.
ئه‌ویش چه‌ن گولوبولێکی سپی بانگ کرد و به چه‌رمه‌سه‌ری خۆیان له ژێر
ورده شووشه‌کان ، ئاسنه شکاوه‌کان و لاشه‌ی مرۆڤه‌کانه‌وه به هه‌وا
گه‌یاند. میکرۆبه‌کانیش که چاونهێر بوون به هێرشێکی ناپیاوانه له
چاو لێک نانێکدا ته‌فر و توونایان کردن و سه‌رکه‌وتووانه به‌ره‌و
ئه‌وانی‌تر شاڵاویان برد. سلوولی دڵ کاتێ دیتی هیچ هه‌واڵێ له
گولوبولی سوور نه‌بوو به هه‌زار به‌وبه‌ختی خۆی به سلوولی مێشک
گه‌یاند که به یارمه‌تی‌ی سلووله‌کانی‌تر کۆڕی قه‌یران پێک بهێنن و
هه‌تا چاک بوونه‌وه‌ی سلوولی مێشک به شێوه‌ی هه‌ره‌وه‌زی ئیش بکه‌ن.
سلوولی چاو هه‌تا سلوولی دڵی دیت گووتی:
« من هێشتا ئه‌تووانم ببینم و له ده‌ستم دێ سلووله ساخه‌کان ده‌س‌نیشان
بکه‌م با پێکه‌وه یه‌ک بگرین به‌ڵکو له‌م چۆنیه‌تیه رزگاریمان بێت.» سلووله‌کانی دیکه‌ش هه‌ر کام به شێوه‌یه‌ک ئاماده بوونی خۆیان راگه‌یاند
جگه له سلوولی ژان‌زێ که تا ئه‌و حه‌له بێده‌نگ له‌سه‌ر کوته
ئاسنێ دانیشتبوو و به رواڵه‌ت له گشتیان ساختر بوو.
کاتێ به‌ڵێنی ئه‌وانی بیست مشتێکی تووندی به ئاسنا دا و گووتی:
هاوکاری بێ هاوکاری، گشت ئه‌م قوڕبه‌سه‌ری و نامه‌تیه‌ی ئێمه به‌ره‌ی
کرده‌وه‌ی سلوولی مێشک، چاو، گوێ و ئێوه‌یه، له‌مه به دوا ئه‌مه
منم که ئه‌ڵێم چ بکه‌ین و چ نه‌که‌ین، ئه‌گینا گشتتان به ددان
هه‌ڵئه‌دڕم و ونجڕ ونجڕتان ئه‌که‌م، له‌مه زیاتر مه‌ڕێسن ، من کارم
به دێمۆکڕاسی و مێمۆکڕاسی نه‌داوه، تێگه‌یشتن؟
سلوولی دڵ گووتی: ئاخر...
ژان‌زنێ هه‌ڵیدایه قسه‌که‌ی و گووتی: ئاخر بێ ئاخر... هه‌ر ئه‌وه‌ی
که گووتم و ته‌واو.
بێده‌نگیه‌کی پڕ مه‌ترسی خۆی به‌سه‌ر سلووله‌کانا داسه‌پاند... ته‌نیا
ئه‌یانڕوانییه یه‌ک و ره‌نگه به‌م شێوه ناره‌زایی خۆیان
راده‌گه‌یاند و ته‌مایه‌ر بوون جووڵه یا خۆ کرده‌یه‌ک له
لایه‌نێکه‌وه ده‌س پێ‌بکات که سلوولی مێشک ته‌کانێکی خوارد و مرد.
پاشان سلوولی دڵیش دوا هه‌ناسه‌ی کێشا و درا به عه‌رزا و زۆری
نه‌خایاند که بۆگه‌نیان له هه‌وادا بڵاو بوه‌وه و کاژێڕی دواتر
سبووری شاره‌داری به گسک گشتیانی به‌ره‌و جۆگه‌له‌ی پاڵ شه‌قزم
راماڵی. وابزا هیچ رووداوێک نه‌قه‌وماوه.
ئاکام: هه‌گه گشت سلووله‌کان رازیش بووایه‌تن که گوێ له مشتی سلوولی
ژان‌زێدا بن دیسانیش هه‌ر ئه‌مه چاره‌نووسیان بوو.
کۆتایی |