|
وێنه‌گه‌ر
The
painter
نووسه‌ر : ؟
وه‌رگێڕ : خالیدخاکی
«
یه‌هودا ئیسخه‌ریوتی»
یه‌کێ له دوازده هاوڕێکانی مه‌سیح بوو که بووه هۆی گرتنی ئه‌و و
خاخامه‌کان مه‌سێحیان له خاچ دا.
چه‌ن سه‌د ساڵ له‌مه‌و پێش وێنه‌گه‌رێکی تووانا پێ‌ی سپێردرا که ژیان
و ئاکامی مه‌سیح بۆ کلیسه‌یه‌ک بکێشێته‌وه. وێنه‌گه‌ر زۆر زوو ده‌ستی
به کار کرد و وێنه‌کانی ره‌سم کرد به‌ڵام بۆ دوو وێنه‌ی گرینگ
کاره‌که‌ی دوا که‌وت! یه‌کیان وێنه‌ی منداڵی مه‌سیح و ئه‌وی‌که‌یان
وێنه‌ی یه‌هودا ئیسخه‌ریوتی.
رۆژێ کاتێ له شارا پیاسه‌ی ده‌کرد هه‌ندێ مناڵی دی که له کۆڵانێک
خه‌ریکی کایه بوون. له ناو ئه‌و مناڵانه‌دا کوڕێکی ده- دوازده ساڵ
هه‌بوو که سیمای وه‌ک فریشته ده‌چوو.
وێنه‌گه‌ر مناڵی له‌گه‌ڵ خۆ برده‌وه بۆ ماڵۆ و ده‌مێ رۆژ کوڕه‌ی
داده‌نا و له رووی سیمایه‌وه وێنه‌ی منداڵی مه‌سیحی ره‌سم ده‌کرد.
ئێستا ته‌نیا وێنه‌ی یه‌هودا مابوو تا کاره‌که کۆتایی بێت. وێنه‌گه‌ر
گه‌لێ گه‌ڕا به‌ڵام سیمای یه‌هودای هه‌ر نه‌دیه‌وه.
ئێواره‌یه‌ک هه‌ر وه‌ها که له مه‌یخانه دانیشتبوو که‌سێکی به‌و
ته‌رح و بیچم ناقۆڵا هاته ژووره‌وه و هاواری کرد: مه‌ی، مه‌ی.
وێنه‌گه‌ر سه‌ر به‌رز کرده‌وه و دیتی یه‌وه‌ی له دوی ده‌گه‌ڕا وا
له‌به‌ر ده‌میا. سیمایه‌کی سه‌یر تاوانبارانه. وێنه‌گه‌ری پیر بانگی
کرد و گوتی: له‌گه‌ڵ من وه‌ره ، من مه‌ی ، نان، به‌رگ و پێڵاوت
پێ‌ئه‌ده‌م و کابرایش به گوێره‌ی کرد.
گه‌لێ رۆژ وێنه‌گه‌ر ده‌یڕوانییه سیمای کابرا و به‌ره به‌ره وێنه‌ی
یه‌هودایش روو له ته‌واو بوون بوو.
رۆژێ که ئیتر زۆری به ئاکام نه‌مابوو. کابرای رووناحه‌زوناشیرین‌رووی
کرده وێنه‌گه‌ر و پرسیاری کرد: به‌راستی تۆ من ناناسی؟ له بیرت
نه‌ماوه چه‌نا ساڵ له‌مه‌وپێش چه‌نێ روو به رووت داده‌نیشتم. ئه‌و
کاته من منداڵ بووم و تۆ لاو بووی. له بیرته وێنه‌ی مه‌سێحت ئه‌کێشا
و ...
|