|
مافی ژیان
نووسه‌ر: م.ا.بێه‌ئازین(مه‌حموود ئێعتمادزاده)
ل 16 – 15کتێبی نه‌خشی مافور
وه‌رگێڕ : خالیدخاکی
له
ده‌ره‌وه‌ی جێ‌وێستی دانفێر،
له پانه‌ڕێ‌ی ئۆڕلێئان ،رێک له پاڵ نانه‌واخانه، کوێره ژنێکی
لاوسواڵی‌ئه‌کرد.کورته باڵایه‌کی شڕۆڵه‌ی چڵکن بوو که شووشه‌کانی
چاویلکه ره‌شه‌که‌ی وه‌ک دووچاڵه قووتی ترس‌هێنه‌ر له سیما
نه‌گریسه‌که‌یدا زه‌قیان ده‌کرده‌وه. کڵاوێکی پینایی ده‌نایه سه‌ر
پرچه تۆزاوییه شێواوه‌که‌ی و به ده‌نگێکی ئێجگار ناخۆش که مووی
له‌شی مرۆڤی ده‌کرده سوژن،سروودێکی ئه‌خوێند که نه که‌س ئه‌یزانی
چییه و نه که‌س ئه‌یزانی بۆ ئه‌وه‌نده ناحه‌زه.
ئه‌ز گشت شه‌وێ
پێش ئه‌وه‌ی که بڕۆمه ژووره‌که‌ی خۆم، له نانه‌واخانه نانێکم بۆ
به‌رقلیان ئه‌کڕی و پێم خۆش بوو تا بۆم ئه‌کرێ گوێ له ئاوازه‌ی
ناحه‌زی ئه‌و سواڵکه‌ره بگرم.چونکو له‌و ئاوازه‌دا،کۆششی نائومێدانه
و ویست وخوازتی قورس و قاییمی ئه‌و ژنه کوێره‌م به‌دی ئه‌کرد که به
هه‌را و هوریایه‌کی بێ‌شه‌رمانه مافی ژیانی خۆی بانگه‌واز ئه‌کرد و
له راستیدا ئه‌م دیمه‌نه دڵمی ئه‌هه‌ژان و ئه‌برژان.
بۆ لای ئه‌چووم وپاژیه‌کم ئه‌هاویشته کاسه‌که‌ی به‌رده‌می و
تێ‌ئه‌په‌ڕام و به بزه‌وه به خۆمم ئه‌گووت:که‌سێ که‌به‌م
هه‌مووکۆششه‌وه تائه‌وراده ناحه‌ز ئه‌خوێنێ، حه‌یفه هان نه‌درێ
ونامه‌خوای پێ نه‌گوترێ. |