|
به‌یتی:
« میرزام قه‌ڵای خاو! »
- میرزام قه‌ڵای خاو ، میرزام قه‌ڵای خاو
ئه‌مڕۆ چووم به سه‌یر بورجی قه‌ڵای خاو دڵ زه‌ده‌ی
هیجران ، ده‌روون پڕ زووخاو
که‌ردم خه‌یاڵات دنیای ناته‌واو
من پرسیم له سه‌نگ بورج زه‌مانه
بێ زه‌وق و زینه‌ت ، ته‌نیا و وێرانه
تۆ به عیشقی پاک گه‌ردوون پڕ زات
کێ رێژای ته‌رحت؟ کێ نیای بنیات؟
کوانێ به‌گله‌ران خاوه‌ن سپاوسان؟
کێ وه‌ستای هاورد تۆی وه‌هاسازان؟
کام وه‌ستای نادر له‌سه‌ر وه‌خت بوو؟
چه‌ن خانوو به‌گ‌له‌ر له‌سه‌ر ته‌خت بوو؟
کوا رفێق راست دیده قه‌ترانان؟
کوا سان مه‌جلیسی پیر و جوانان؟
کوا خان و شاهان که‌وڵ سه‌مووری
کوا قاو و قلیان ، چینی و فه‌غفوری؟
کوا دار کوا دیوار فه‌رمووده‌ی خانان
کوانێ گه‌وره‌کان ، کوا حوکم‌رانان؟
کوانێ ده‌روێشان به ئه‌ڵله ئه‌ڵله
کوانێ سه‌ییدان، کوا شێخ کوا مه‌لا؟
کوا توفه‌نگداران له بورج قولله
کوا ده‌نگی باروت له شریخه‌ی گولله؟
کوا خواجه و غوڵام که مه‌رزه‌ری‌نان
کوانێ مه‌ی‌گێڕان ، ماه جه‌مینان؟
کوا هۆهۆی مه‌یدان چابک سواران
کوانێ شادی وزه‌وق له‌سه‌ر چناران؟
کوا شانشینت قه‌دیم زه‌مانه
کوانێ ساحیب ته‌خت ، قه‌ڵای وێرانه؟
- قه‌ڵا دای
جواو: قولله‌ی جارووساز
جێگای تۆپخانه وا که‌وتووم بێ ناز!
بۆچی ئه‌پرسی ئه‌بڵه‌ی دێوانه
رازی ده‌رونی قه‌ڵای وێرانه؟
وتی: ئه‌ی هه‌تیو لێوه‌ی هه‌رزه‌کاڵ
بێ عه‌قڵوو بێ فام درون پڕ زووخاڵ
فه‌قێ تۆ له خۆف خوا ناترسی
هه‌واڵی ده‌وران دنیا ئه‌پرسی
ده‌ورانی دنیا بۆ که‌س نه‌ماوه
بنچینه‌ی شاهان له بێخ که‌نیاوه
جا با پێت بڵێم هه‌ر چی‌ت هه‌ن نیاز
گوێ بگره بۆ باس قه‌ڵاچه‌ی بێ ناز:
- راسته من قه‌دیم جێگای جانان بوووم
شه‌ریک و هه‌م‌راز شای که‌بانان بووم
هه‌م سه‌راپه‌رده‌ی حه‌ره‌م سه‌را بووم
هه‌م شانشینگه‌ی خان و دارا بووم
جێگا و مه‌کانی میر و سوڵتان بووم
قاپی حکوومه‌ت رۆم و ئیران بووم
هه‌م سه‌یرانگای خاسی‌پۆلی ره‌ندان بووم
دایم جه‌ولانگای زوڵف که مه‌ندان بووم
ده‌ستکاری وه‌ستای قه‌دیم ساڵان بووم
ته‌خت به‌گله‌ران که‌مه‌ر لاڵان بووم
شاهان موخلیسان من سازان له‌نۆ
نه‌قاشی کاری بۆ چه‌ن مانگ چه‌ن رۆ
به شایی و لوغان پرشه وق و زینه‌ت
منی ته‌واو کرد حاکم به حیکمه‌ت
له ده‌نگی تۆپان ته‌قه‌ی دوورئه‌نداز
که‌ژ و ده‌شت و به‌رد ئه‌هاته ئاواز
زه‌وی ئه‌له‌رزا هه‌تا فه‌وقی عه‌رش
له برج قولله تۆپ ئه‌دانه ئاته‌ش
لوتفی خوداوه‌ند بۆ من بوو زاهیر
من بووم به قه‌ڵغان تۆپ و جزامیر1
نه قولله ماوه ، نه ساحیب نه ته‌خت
کوانێ سه‌لم و توور کوا ساحیبی ته‌خت!
کوا حوکمرانی به‌ره‌ی ئه‌رده‌ڵان
کوا به گرو به رده‌ی تایفه‌ی بابان
کوا له‌شکر که‌شی خانی ئه‌حمه‌د خان
کوا بورج و باروی قه‌ڵای مه‌ریوان
کوا سام و هه‌یبه‌ت ته‌ختی سوله‌یمان
کوا ناز و نیعمه‌ت سانی هه‌ورامان
هه‌ر که‌سێ بی وینێ من به وێرانی
قه‌ت دڵ خۆش ناکا به دنیای فانی
- یه‌فه‌قێ واته‌ن ده‌رون پڕ جه‌فا:
بۆ که‌س نه‌ماوه دنیای بێ وه‌فا!
«ته‌واو»
« ئه‌ڵێن ئه‌م به‌یته که‌سێ به ناوی فه‌قێ قادر دای
ناوه که
له تایفه‌ی‌هه‌مه‌وه‌نده‌وه وله بازیان له‌دایک
بووه (1221ه)
له‌سه‌رده‌می‌سوڵتان‌عبدالعزیزی عوسمانی»
کۆکراوه ونووسینی فاتمه حیجازی هاوینی80 – سه‌قز
1. به‌شێ له
جێگای ئاگر
|