|
« کانی»
یه‌کانی سه‌قز
فاتمه حیجازی
کۆنترین
ئاسه‌واری شارستانیه‌ت له قه‌راخی
« رووبار» و
« کانی» یه‌کان هه‌ڵکه‌وتووه و هه‌ر جێگایێ که ئاوی لێ‌بووه
« ئاوه‌دانی» شی لێ‌بووه و وشه‌ی « ئاو » له‌گه‌ڵ «
ئاوه‌دانی» هاتووه. ئاو بۆته هۆی کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی و پێکهاتنی
شارستانیه‌ت و زۆربه‌ی شاره‌کان له قه‌راخی رووبار و ده‌ریاکان دروست
کراون.
ناوچه‌ی
سه‌قز یه‌کێ له‌و ناوچه ئاوه‌دانانه‌یه که کۆنترین ئاسه‌واری
شارستانیه‌تی تێدا هه‌ڵکه‌وتووه و هه‌ندێ به‌ڵگه‌ی مێژوویی گرینگی وه‌ک
زێویه‌ی تێدایه.
شاری سه‌قز له‌سه‌ر دوو
ته‌پۆڵکه دروست کراوه که چه‌می بچکۆلانه‌ی « وه‌ڵیخان » به‌نێویاندا
تێده‌په‌ڕێ. چه‌می وه‌ڵیخان له کێوه‌کانی « ئاڵمه‌ڵوو » سه‌رچاوه
ده‌گرێ و له داوێنی شار تێکه‌ڵی چه‌می گه‌وره ( چه‌می سه‌قز) ده‌بێ که
ئه‌م چه‌مه‌ش له کێوه‌کانی که‌لی خان سه‌رچاوه‌ی گرتووه و له‌گه‌ڵ
چه‌می جه‌خه‌توو ده‌ڕژێته نا به‌نداو(سه‌د) ی بۆکان.
کێوه‌کانی
ئاڵمه‌ڵوو ، هێجانان ، جاقل ، وه‌نه‌وشه و مه‌لا محه‌مه‌د ، ده‌وری
شاری سه‌قزیان گه‌مارۆ داوه. هه‌ربۆیه ئه‌م ناوچه شاخاوییه ، له
زستاناندا سارده و هاوینانی گه‌رمه. به‌فری زستان و بارانی به‌هار و
پاییز بووه‌ته هۆی دروستبوونی گه‌لێ کانیاو و رووبار له‌م ناوچه‌دا،
به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌م رووبار و کانییانه وه‌رزین و بۆ ماوه‌یه‌کی کورت
ئاویان هه‌یه.
له‌ناو شاری
سه‌قز ساڵانی رابردوو به‌رله‌وه‌ی سازمانی ئاو لووله‌که‌شی ئاوی ناوشار
بکات ، خه‌ڵک و کانی ، هاوڕازی یه‌کتر بوون. خه‌ڵکی ناوشار بۆ سه‌یران
و گه‌شت، روویان ده‌کرده باخ و سه‌یرانگاکانی ده‌وری شار و که‌ناری
رووبار و سه‌ر کانییه پڕ ئاوه‌کان له نێو دارستانه‌کاندا!
جاری وابوو
چه‌ند بنه‌ماڵه پێکه‌وه حه‌وت شه‌و و حه‌وت رۆژ بۆ سه‌یران ده‌چوونه:
کانی سپی ، مه‌لا موحه‌مه‌د ، کونه مار ، باخی ئاغاره‌ش ، باخی خان ...
و له‌وێ له دیمه‌نی جوان و رازاوه‌ی سروشت دڵ و ده‌روونیان پاراو
ده‌کرد و به ئاوی پاکی کانی و رووبار ، خاک و خۆڵ و هیلاکییان له‌ده‌م
و چاو ده‌سڕییه‌وه...
خه‌ڵکی شار
، ئاوی پێویستی خۆیان له کانییه‌کانی ناوشار وه‌ده‌ست ده‌هێنا و
ئاوهێنان بۆ سه‌رکانی یه‌کێ له ئه‌رکه گرینگه‌کانی ژنان و کچان بووه و
وێستان له ریزی کانی و نۆبه‌ی پڕ کردنی گۆزه و چه‌له‌نگ ، هه‌روه‌ها
شۆردنی
فه‌رش و گلیم ، لێفه و جل و به‌رگ و هه‌ڵخستنیان له قه‌راخ چه‌م
وله‌سه‌رتاشه‌به‌رده‌کانی که‌ناری چه‌مه‌کان ، تابلۆیه‌کی سه‌رنجڕاکێش
بوو
خه‌ڵکی شار
بۆ شۆردنی جل و به‌رگ و فه‌رش و ته‌نانه‌ت قاپ و ده‌فر و کاسه‌و
که‌وچک
، ده‌چوونه سه‌رچه‌می و‌ڵیخان و چه‌می گه‌وره و له ئاوی کانییه‌کانی
ناو
شار و که‌ناری شار بۆ خواردن که‌ڵکیان وه‌رده‌گرت.
کانییه‌کانی
ناو شار ئه‌مانه بوون:
1. کانی
حاجی حه‌کیم 2. کانی حاجی حه‌بیب 3. کانی که‌ڵانته‌ر 4. کانی
حه‌مه‌وبه‌گ 5. کانی به‌ردینه 6. کانی مزگه‌وته چکۆله 7. کانی
گه‌رمکاو 8.
کانی
بابه‌شێخ 9. کانی هاجه‌ره‌خاتوون 10. کانی هه‌یاز به‌گ 11. کانی
مه‌نیجه 12. کانی قوشقانه 13. کانی ئاشقان 14. کانی ئاغه ڕه‌ش 15.
کانی باخی خان 16. کانی مووساییه‌کان 17. کانی باخ 18. کانی کۆنه
سه‌قز 19. کانی قه‌وخ 20. کانی پادگان 21. کانی بێهداری 22. کانی
ره‌جه‌ب 23. کانی مزگه‌وتی دێمه‌کاڵان 24. کانی مزگه‌وتی شێخ مه‌زهه‌ر
25. کانی مزگه‌وتی دوو مناره
زۆربه‌ی
کانییه‌کان به پێی ئاڵ و گۆڕی ژیان، له ناو چوون و ته‌نیا به‌شێکی
که‌میان ماون... ئێستاش که ناوشار لووله‌که‌شی کراوه، جگه له که‌ڵک
وه‌رگرتن له‌م کانییانه بۆ لووله‌که‌شی ، ئاوی به‌نداویش بۆ ناو شار
کێشراوه؛ به‌ڵام کاتی واش هه‌یه ( وه‌ک چه‌ند مانگی رابردوو) که
به‌بۆنه‌ی ناپاک بوونی ئاوی لووله‌کان ، خه‌ڵک ناچار ده‌بن روو
بکه‌نه‌وه کانییه‌کان وله نۆبه‌ی ئاودا
بوێستن وشه‌وانه تا نیوه‌شه‌و به ده‌به و گۆزه و سه‌تڵ و گاریه و
ماشێن،ئاو کێش که‌ن؛ئه‌مه تابلۆیه‌کی کۆنی ئه‌م وڵاته‌یه که
دووباره بۆته‌وه...
ئه‌و
کانییانه‌ی که جگه له که‌ڵکی خواردن ، شۆردن و تێراوکردنی دڵی
زه‌وییه‌کان، به کارێز ئاوی حه‌مامه‌کانی ناوشار ( وه‌ک: حه‌مامی حاجی
ساڵه ، حه‌مامی خان، حه‌مامی مووساییه‌کان و حه‌مامی نمره) یان دابین
ده‌کرد، فه‌وتاون. هه‌روه‌ها کانی سپی ، که ئاوه‌که‌ی وه‌ک چاوی
قرژانگه ؛ تێکه‌ڵ به ئاوی‌تر، سه‌رپۆش کراوه و به لووله بۆ ناوشار
کێشراوه. ئاوی کانی سپی یه‌کێ له‌و ئاوه که‌م وێنانه‌یه که قورس
نییه و ئاوێکی روون و شیرین و سووکه ، هه‌ر بۆیه شاعیر پیا ده‌ڵێ:
رشک
بهشت دارد آب و هوای سقز
مرغ دلم
از آن رو دارد هوای سقز
شیراز
راکه این دل مشکل همی پسندد
در آن نگاه اوّل شد مبتلای سقز
محفوظ
دار یا رب از آفت زمانه
بر جان
دشمنش ده درد و بلای سقز
با
گلنوای وحدت گردید چون مزین
اسراف
نیست گردد صد جان فدای سقز
من آمدم
که نوشم از آب « کانی سپی»
شاید
جلا پذیرد جان از جلای سقز
پیر
غزائی این‌جا کُحل بصر ببخشد
شد چشم
دل منوّر از توتیای سقز
سقززذوق«مظهر» شد مظهر معارف
ازعاشق«ضیائی»است نوروضیای سقز
نقشینه‌ی‌الهی‌استجاری ز کلک«ناهید»
ازفیض«نقشبندی»است‌صدق‌وصفای سقز
گل کرد
باغ وحدت از همّت شهیدان
خون
شهید دیدم درجای جای سقز
جاوید
باد و فاتح همواره دین اسلام
از
شارع مقدس یعنی خدای سقز
«صدرا»1ده‌ڵێ‌خودایاهه‌رشه‌وهه‌تا به‌یانی
جانم ببێ به قوربان خوشک وبرای سه‌قز
1.
ئیهامێکه به دوو لایه‌نی: «صدرا»
، نازناوی کاک جه‌مال عه‌باس‌زاده شاعیری ئه‌م شێعرانه و وشه‌ی«
سه‌دڕا » ی کوردی به مانای « سه‌د جار »
|