پێشینیان وتوویانه تا بیست
و یه‌ک رۆژ له به‌هار ، ئه‌بێ له قڕ بترسی. ئه‌گێڕنه‌وه کاتێ زه‌مانی زوو
ویستوویانه بچن بۆ هه‌وار پیرێژنی سه‌رۆکی عێل وتوویه‌تی ساڵ دێره بۆ
رۆیشتن بۆ هه‌وار. نیشانه‌کانی به‌هار بدۆزنه‌وه! کاتێ به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی
نیشانه‌ی به‌هار ئه‌گه‌ڕێن ئه‌بینن که گاوانی(ریشۆڵی) له گه‌رمێن گه‌ڕاوهته‌وه
و هێلانه‌ی ساز کردووه، ئه‌ڵێن ساڵ دێره و با بڕۆین بۆ هه‌وار. به ماڵ و
ماڵاته‌وه رێ ئه‌که‌ون به‌ره‌و هه‌وار. به‌ڵام شه‌و که به‌سه‌ریانا دێ و
سۆز و سه‌رما ته‌واویان به ماڵ و ماڵاته‌وه قڕ ده‌کات.
پیرێژن دوعا له گاوانی
ئه‌کات که هه‌ر وه‌ها ماڵی منت وێران و کاول کرد ماڵت کاول بێ و له ناو
چیت. کاتێ سه‌یری هێلانه‌ی گاوانی ده‌که‌ن ئه‌بینن له هێلانه‌که‌ی‌دا ره‌ق
بووه‌ته‌وه. بۆیه ئه‌مه په‌ندی پێشینیانه که ئه‌ڵێن تا بیست و یه‌که‌ڵه‌ی
به‌هار ئه‌بێ له قات و قڕی بترسی. ئه‌م کاته ، برجی پیرێژنیش پێ ئه‌ڵێن.
-
هه‌رمێ
پشکوان:
له نیوه‌ی دووهه‌می مانگی
به‌هار واته بانه‌مه‌ڕ که هه‌رمێ گوڵ ئه‌دات، هه‌وا سارد ئه‌بێت. به
وته‌ی پێشینیان جێ‌ی متمانه نیه. ئه‌ڵێن: داری قه‌زوان ، له پشت که‌نوان ،
بو هه‌رمێ پشکوان. یانی داری قه‌زوان که سه‌خته داره ، هه‌ڵی بگری بۆ
رۆژانی ساردی هه‌رمێ پشکوان بۆ سووتانن.
-
که‌پره شینه‌ی مووسایی:
له ناوه راستی هاوین ،
بارانێک ده‌بارێ که پێ‌ی ده‌ڵێن : که‌پره شینه‌ی مووسایی ئه‌ڵێن
مووسایه‌کان کاتی پێ گه‌یشتنی میوه‌کانی تایبه‌تی ئه‌و وه‌رزه ، که‌پرێ له
تووڵ درووست ئه‌که‌ن و هه‌موو چه‌شنه میوه‌ی ئه‌و وه‌رزه‌ی پێوه
هه‌ڵ‌ده‌واسن و تا بارانی پیرۆزی ئاخری هاوین نه‌بارێ ده‌می لێ ناده‌ن و
پێ‌یان وایه که ئه‌بێ ببارێ تا جووان پێ بگات و شه‌فا به‌خش بێت.
- گه‌لاوێژ که‌وتن:
له نیوه‌ی مانگی گه‌لاوێژ ،
کاتێ ئه‌ستێره‌ی گه‌لاوێژ جێ‌ی تایبه‌تی خۆی له ئاسمان ئه‌گرێ، ئه‌ڵێن: که
لاوێژ که‌وتووه. له‌م کاته‌دا رۆژه‌کان زۆر گه‌رم و شه‌وه‌کان زۆر سارده ،
هه‌ر وه‌ها کانیاوه‌کان که‌م ئه‌که‌ن و جاری وایه وشک ده‌بن ، به‌ڵام
چه‌ماوه ئه‌ژێته‌وه.
-
شه‌خته که‌وتن:
له مانگی سه‌رماوه‌ز ، زوقم
و شه‌ونمی شه‌وانه بێستان و گیا و سه‌وزی باخ و مه‌زراکان له ناو ئه‌بات و
ئه‌ی‌رزێنێ. ئه‌ڵێن شه‌خته که‌وتووه و شه‌وانه بێستان و به‌رهه‌مه‌کانی
دائه‌پۆشن تا شه‌خته لێی نه‌دات.
-
چله گه‌وره
و چله چکۆله:
رۆژی 25 مانگی به‌فرانبار
تا رۆژی پێنجه‌می مانگی ره‌شه‌مه به چله ناوبانگه که چل رۆژه. 30( سی)
رۆژی به چله گه‌وره ده‌ناسرێ و 10( ده) رۆژی دووایی به چله چکۆله
ده‌ناسرێ. له‌م کاته‌دا هه‌وا زۆر سارده ، سه‌رما و سه‌هۆڵ یه‌ک جار زۆره.
-
خاتوو زمهه‌ریر:
دوای تێپه‌ر بوونی چله
گه‌وره و چله چکوله ، خاتوو زمهه‌ریر خۆشکی براکان یانی چله گه‌وره و
چله چکۆله بۆ تۆڵه سه‌ندنی براکانی که واده‌یان به‌سه‌ر چووه،
رائه‌په‌رێ که حه‌قیان بستێنێ. به‌ڵام نزیک بوونه‌وه‌ی به‌هار ده‌رفه‌تی پێ
نادا و له داخان‌دا ئاور له ماڵی خۆی به‌ر ئه‌دات. له‌م کاته‌دا ته‌وشکی
عه‌رز و عاسمان ئه‌شکێ و به‌ڕاستی وه‌کوو ئاور به‌ر بوبێته‌وه ، له هه‌موو
جێگایێ هه‌ڵم هه‌ڵ‌ده‌ستێ و به‌فر وسه‌هۆڵه‌کان ئه‌توێته‌وه و له‌به‌ر
تیشکی خۆر هه‌ڵمی عه‌رز دیمه‌نێکی تایبه‌تی هه‌یه.
-
شه‌مال:
له 17 ی ره‌شه‌مه، بایێکی
گه‌رم له قیبله‌وه هه‌ڵ‌ده‌کات که به هێمنی و دزه‌وه دێت. یانی کزه‌ی
بای شه‌ماڵ دێت و زۆر به‌رچاو نیه. بۆ به‌یانی رۆژی دوایی یانی 18 ی
ره‌شه‌مه خۆی ئاشکرا ده‌کات له 19 ره‌شه‌مه به ته‌پڵ و به‌یاخ ته‌واوی
وڵات داگیر ئه‌کات و به‌فره‌کان ئه‌توێنێته‌وه. ئه‌ڵێن:
شه‌ماڵ به‌خێر بی به‌فرت برده‌وه
کوێستانه کانت خاڵ خاڵ کرده‌وه
له فولکلۆردا هه‌یه که
کاره‌ساتێکی سه‌خت، یان له‌ناو بردنێ ، یان خه‌مێ دشوار و زۆر و جه‌رگ‌بڕ
به کاری شه‌ماڵ ئه‌شوبهێنن و ئه‌ڵێن:
ده‌ردێکی داومێ ده‌رمانی نه‌کرد
شه‌ماڵ به به‌فری کوێستانی نه‌کرد
ئه‌گه‌ر له واده‌ی هاتنی
شه‌ماڵ لا بدات و شه‌ماڵ دیار نه‌بێ و نه‌یێ، ئه‌ڵێن نه‌خۆش که‌وتووه و به
پێ‌ی دابێکی کۆن چێشتی شه‌له‌م و گۆشت یان شه‌له‌م و گیلاخه‌ی بۆ لێ ده‌نێن
تا ساخ بێته‌وه و بۆن و به‌رامی به‌هار له‌گه‌ڵ خۆی بێنێت.
هاتنی شه‌ماڵ مزگێنیکی
هاتنی به‌هاره له شێعری زۆربه‌ی شاعێران‌دا به‌دی ده‌کرێ. هه‌ر وه‌کوو
شاعێری گه‌وره و پایه‌به‌رزی سه‌قز خوا لێ‌خۆش بوو " شێخ نافێعی مه‌زهه‌ر"
فه‌رموویه‌تی:
شه‌ماڵ له لووتکه‌ی کێوی " نه‌که‌رۆز"(1)
هێنایه سه‌قز په‌یامی نه‌ورۆز
وتی ئه‌م جێژنه‌ی کاوه و فه‌ره‌یدوون
له کوردانی پاک پیرۆز بێ پیرۆز