
|
|
چۆله‌که و زه‌نگۆڵه
هه‌بوو ، نه‌بوو. رۆژێ چۆله‌که‌یه‌ک بوو ، له ئاسمانی شین‌دا هه‌ڵده‌فڕی. له
ناکاو چاوی به زه‌نگۆڵه‌یه‌ک که‌وت که زۆر جوان بوو. زه‌نگۆڵه‌که‌ی به
ده‌ندووکیه‌وه گرت و دیسان
باڵی گرته‌وه. له خۆشی دۆزینه‌وه‌ی زه‌نگۆڵه ، ئاگای له خۆی بڕا و زه‌نگۆڵه
له ده‌ندووکی که‌وته خواره‌وه. زه‌نگۆڵه:
که‌وت به به‌ردا، نه‌شکا
که‌وت به دارا، نه‌شکا
که‌وت به کوڵۆدا، شکا
چۆله‌که وتی: کوڵۆ، بۆ شکانت؟
کوڵۆ وتی: ئه‌ی بۆ گیاشین له بنم سه‌وز ئه‌بێت؟!
چۆله‌که وتی: گیاشین بۆ له بنی سه‌وز ئه‌بیت؟
گیاشین وتی: ئه‌ی بۆ بزن ئه‌مخوات؟!
چۆله‌که وتی: بزن بۆچی ئه‌یخۆی؟
بزن وتی: ئه‌ی بۆ گورگ ئه‌مخوات؟!
چۆله‌که وتی: گورگ بۆچی ئه‌یخۆی؟
گورگ وتی: خواردم، خواردم. نۆشی گیانم بێ.
ئاغای گه‌وره‌دێ به‌قوربانم بێ.
|