|
|
|
داپیره و مام رێوی
له رابردووێکی دووردا، پیرێژنێک بوو، ئه‌م پیرێژنه
مانگایه‌کی بوو، هه‌موو رۆژێ مانگاکه‌ی ده‌دۆشی و له شیره‌که‌ی ماست و
که‌ره و دۆ و که‌شک و زۆر شتی دیکه‌ی درووست ده‌کرد و به‌م جۆره ژیانی
خۆی ده‌برده‌سه‌ر. ماوه‌یه‌ک بوو که پیرێژن ده‌یدی که ئه‌و شیره‌ی
ده‌ینێته ژێر قوڵینه‌که‌وه ده‌خورێ و که‌م‌ده‌بێته‌وه، جاری واش
هه‌یه هیچ شیری تێدا نامێنێ. زانی که به‌و شیره فێر بوون. خۆی له کونجێک حه‌شار دا تا بزانێ کاری کێ‌یه.
دوای ماوه‌یه‌ک تماشای کرد، دیتی له ژێر قوڵینه‌وه کلکی رێوی‌یه‌ک
دیاره. پیرێژن ترێشته‌یه‌کی هێنا و کلکی رێوی قرتاند. رێوی ده‌ستی کرد
به گریان و شین و شه‌پۆڕ که " ئه‌ی داپیره کلکه قوڵێم بده‌وه... " و
زۆر لاڵانه‌وه و پاڕانه‌وه‌ی‌تر...
داپیره گوتی: " بڕۆ شیری ئه‌م ماوه که خواردووته بۆم
بێنه‌وه تا کلکه قوڵێت بده‌مه‌وه."
رێوی گوتی: " جا له کوێم بوو؟ "
داپیره گوتی: بزنه شه‌لێک له هه‌واران به‌جێ ماوه، بچۆ بۆ
لای و شیره‌که‌ی بێنه بۆ من! "
رێوی گوتی: " باشه " و رێ‌که‌وت به‌ره‌و هه‌وار. چوو بۆ
لای بزن و وتی: " بزن شیرده ، بۆ داپیره، داپیر کلکه قوڵێم داتۆ! "
بزن وتی:
«
من شه‌لم و ناتوانم بڕۆم گیا بخۆم ، بڕۆ بۆلای دار گه‌ڵام
بۆ بێنه تا شیرم تێ‌بێ و شیره به‌ره بۆ داپیر!
»
رێوی چوو بۆ لای دار و وتی:
«
دار گه‌ڵا ده، بۆ بزن ده ، بزن شیر دا ، بۆ داپیر دا،
داپیر کلکه قوڵێم داتۆ!
»
دار وتی:
«
له مێژه من ئاوم نه‌خواردووه‌ته‌وه و گه‌ڵام نیه، بچۆ بۆ
لای کانی ئاوم بۆ بێنه هه‌تا منیش گه‌ڵات پێ بده‌م.»
رێوی چوو بۆ لای کانی و وتی:
« کانی ئاو ده ، بۆ دار ده، دار گه‌ڵا دا، بۆ بزن دا، بزن
شیر دا ، بۆ داپیر دا، داپیر کلکه قوڵێم داتۆ!»
کانی وتی:
« چه‌ن ساڵه کیژان لێره هه‌ڵنه‌په‌ڕیون و ئاوم نیه، بچۆ بۆ
لای کچان تا بێن و لێره هه‌ڵپه‌ڕن. به‌ڵکوو ئاوم تێ‌بێ و ئاو به‌ریت بۆ
دار.
رێوی چوو بۆ لای کچان و وتی:
«
بێن چۆپی که‌ن. له کانی که‌ن،کانی ئاو دا، بۆ دار دا،
دار گه‌ڵا دا، بۆ بزن دا، بزن شیر دا، بۆ داپیر دا، داپیر کلکه قوڵێم
داتۆ!»
کچان وتیان:
«
که‌وشمان نیه تا هه‌ڵپه‌ڕین ، بچۆ بۆ لای وه‌ستای
که‌وشدروو که‌وشمان بۆ بێنه تا بتوانین له کانی هه‌ڵپه‌ڕین و کانی ئاوی
تێ‌بێ!»
رێوی چوو بۆ لای وه‌ستا و وتی:
«
وه‌ستا که‌وش به ، بۆ کیژان به، کیژ چۆپی کا، له کانی
کا، کانی ئاو دا، بۆ دار دا، دار گه‌ڵا دا، بۆ بزن دا، بزن شیر دا، بۆ
داپیر دا، داپیر کلکه قوڵێم داتۆ!»
وه‌ستا وتی:
« بڕۆ هێلکه‌ی مریشکم بۆ بێنه تا که‌وشت بۆ درووست که‌م»
رێوی چوو بۆ لای مریشک و وتی:
«
مریشک هێلکه ده، بۆ وه‌ستا ده، وه‌ستا که‌وش دا، بۆ کیژان
دا، کیژان چۆپی که‌ن، له کانی که‌ن، کانی ئاو دا، بۆ دار دا، دار گه‌ڵا
دا ، بۆ بزن دا، بزن شیر دا، بۆ داپیر دا، داپیر کلکه قوڵێم داتۆ! »
مریشک وتی:«
برسیمه و دان نیه بیخۆم، بڕۆ له خه‌رمان دانم بۆ بێنه تا
هێلکه‌ت پێ بده‌م و بیبه بۆ وه‌ستا! رێوی چوو بۆ سه‌ر خه‌رمان و له
ساحه‌بی خه‌رمان داوای گه‌نم و دانی بۆ مریشک کرد و به جۆری رابردوو
پێ‌دا هات و گه‌نمی پێ دا. رێوی گه‌نمی لێ وه‌رگرت و بردی بۆ مریشک.
مریشک هێلکه‌ی پێ دا ، هێلکه‌ی برد بۆ وه‌ستا ، وه‌ستا
که‌وشی پێ دا، که‌وشی برد بۆ کچان، کچان له کانی چۆپی‌یان کێشا، کانی
ئاوی تێ‌هات، ئاوی برد بۆ دار ، دار گه‌ڵای ده‌رکرد، گه‌ڵای برد بۆ
بزن، بزن شیری تێ‌هات ، شیری برد بۆ داپیر.
داپیر کلکه قوڵه‌ی رێوی به قیر و زه‌فت و بنێشت پێوه
لکاند و رێوی رۆیی بۆ ناو رێوی‌یه‌کان.
رێوی‌یه‌کان که مام رێوی‌یان به‌م چه‌شنه چاو پێ‌که‌وت
هه‌رکام به جۆرێک گاڵته‌یان پێ ده‌کرد. وتیان بڕۆ به‌ولاوه بۆ قیر‌ت
لێ‌دێ ! بڕۆ چه‌ن ناحه‌زی! بڕۆ!...
رێوی لای خۆی وتی شه‌رته چارتان بکه‌م، چوو بۆ ناو
ئاوایی. دی له ماڵێک زه‌ماوه‌نده و ده‌یانه‌وێ بووک به‌رن. خۆی خسته
په‌نای بووکه‌که و وتی ده‌بێ جل و به‌رگه‌کانتم پێ بده‌ی تا بیپۆشم،
ئه‌گینا ئابڕووت ده‌به‌م. بووکه له ترسا جل و به‌رگی بووکێنی خۆی
پێ‌دا.
رێوی جل و به‌رگه‌کانی له‌به‌ر کرد و چوو بۆ لای
رێوی‌یه‌کان. رێوی‌یه‌کان سه‌ریان سووڕما که ئه‌مانه‌ی له کوێ بووه.
لێ‌یان پرسی:
«
له کوێت بووه؟»
رێوی وتی:
«
ئه‌ستێره ئاوێک هه‌یه پڕه له‌م جل و به‌رگانه، بێن بچین
پیشانتان بده‌م.»
هه‌ڵسان چوون بۆ لای ئه‌ستێری ئاو. رێوی له لێواری
ئه‌ستێردا راوه‌ستا. وێنه‌که‌ی که‌وته ناو ئاوه‌که‌وه. رێوی‌یه‌کان
ته‌ماشای ناو ئاویان کرد و دیتیان جل و به‌رگی رازاوه و جوانی تێدایه.
رێوی وتی:
«
ته‌ماشای که‌ن چه‌ن جوانه ئه‌م جل و به‌رگانه»
یه‌کێک له رێوی‌یه‌کان بۆ ده‌رهێنانی جل و به‌رگ خۆی خسته
ناو ئاوه‌که‌وه. ماوه‌یه‌ک به‌سه‌ر چوو و نه‌هاته‌ده‌ر. وتیان بۆ
نه‌هاته‌ده‌ر. رێوی گوتی: ده‌یه‌وێ زۆر بێنێته‌ده‌ر و ره‌نگه ته‌ماح
بیگرێ و هیچ بۆ ئێوه نه‌هێڵێته‌وه. رێوی‌یه‌کان له حه‌یوه‌تی جل و
به‌رگی جوان ، یه‌ک به دوای یه‌کا خۆیان خسته ناو ئاوی ئه‌ستێر و و
هه‌موویان خنکان. ته‌نیا رێوی حه‌کایه‌تی ئێمه مایه‌وه که له گوێی
ئه‌ستێر وێستا بوو. له‌م کاته‌دا، ئاشه‌وان که بۆ به‌ردانی ئاو هات بۆ
لای ئه‌ستێر، مام رێوی به جل و به‌رگی سووره‌وه دی که راوه‌ستاوه.
بێڵاسنێکی پێ گه‌یاند و تۆپاندی. جل و به‌رگی رێوی له‌به‌ر داکه‌ند و
بردیه‌وه بۆ ماڵ بۆ کچه‌که‌ی.
«
منیش هاتمه‌وه له‌ولا، کاڵه‌م دڕا ، چم پێ نه‌بڕا!» فاتمه حیجازی
|