|
|
كه‌ڵه‌شێرێكی بچكۆلانه‌ی سپی له حه‌وشی پاك وخاوێنی ماڵه جووتیارێكا ژیانی ئه‌برده‌سه‌ر.له ما ڵ وحا ڵه‌كه‌ی زۆر سه‌رو د ڵخۆش بوو. رۆژێك كه ڵه‌شێره‌كه به خۆی وت:من حه‌ز ئه‌كه‌م ئه‌م حه‌وش وما ڵه له هه‌چی جێگه‌یه خۆشترورێك و پێك‌تر بێ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه به په‌له چوو سه‌ر له هه‌موو جێگایه‌ك‌بدا با بزانێ كاره‌كان به جوانی ئه‌كریه‌ت یان نا. سه‌رۆك كاری زۆر بوو. له رێوه سه‌ردانی جووجه ڵه چاوچنۆكه‌كانی كرد خواردنی وه‌ك یه‌ك بۆ به‌شكردن. هێلكه‌ی مریشكه‌كانی ژمارد.
به‌مجۆره ئه‌ركی خسته سه‌ر شانی هه‌موویان. كه‌ڵه‌شێر له‌گه‌ڵ گشتیان به ئه‌ده‌ب و مێهره‌بان بوو. ئاژه ڵه‌كان ئه‌یانووت: گه‌رچی كه ڵه‌شیره بچكۆله سپی سه‌رۆكێكی به‌ڕاستی نیه، به ڵام چون ژیكه‌ڵه و خوێنشیرینه، حه‌ز ناكه‌ین له قسه‌ی ده‌رچین. رۆژێكیان كه‌ڵه‌شێره سپی له سه‌ر په‌رژینی حه‌وشه‌كه هه‌ڵنیشتبوو سه‌رده‌ماخ و دڵخۆش قووقانی و وتی: زۆر ته....وا....وه! كه‌چی كه‌ڵه‌شێرێكی ره‌شی زل، فڕیه سه‌ر په‌رژینه‌كه‌و له پاڵیه‌وه هه ڵنیشت. ئه‌م كه‌ڵه‌شێره ناسیاو نه‌بوو. به‌ڵام قسه خۆش و له دڵ نزیك بوو. به كه‌ڵه‌شێره سپیه‌كه‌ی وت: «حه‌وشه‌كه‌تان زۆر جوان و رازاوه‌یه» . ئه‌ویش زۆر به خۆیه‌وه نازی و پێكه‌نی. ئه‌مجار كه ڵه‌شێره زله‌كه ده‌ستی كرد به پرسین: زۆری چه‌ن هێلكه‌تان هه‌یه؟ كه‌ڵه‌شێره سپی به‌رز قیڕاندی: «هه‌ر مریشكێ هێلكه‌یه‌ك!» كه ڵه‌شێره ره‌ش سه‌رێكی له قاند و وتی : « ئه‌مه هیچ نیه! من له هه‌ر مریشكێ رۆژی دوو دانه هێلكه وه‌ر ئه‌گرم!» هه‌روا زۆر شتی سه‌یر سه‌یری تریشی له بابه‌ت حه‌وشه‌كه‌ی خۆی وت. كه‌ڵه‌شێره سپی سه‌ری سووڕ مابوو. هه‌ر ئه‌یوت:«ئه‌شا! خۆزگه به خۆت: چ باش!» ئیتر قسه‌ی بۆ نه‌مابوو. هه‌روا ماق مابوو. گویێ شل ئه‌كرد. هه‌تا كه ڵه شێره ره‌شه زله‌كه له خۆهه‌ڵكێشان كه‌وت و به لوت به‌رزیه‌وه وتی:من ئاوا حه‌شه‌كه‌ی خۆم به‌ڕێوه ئه‌به‌م.» ئه‌مجا خۆی ماساند و به پۆزه‌وه لیدا رۆیی. دیار بوو زۆر به خۆی ئه‌نازی. كه‌ڵه‌شێره سپی چاوێكی تروكاند و سه‌رێكی خوراند و به خۆی وت: «وا نابێ. ئه‌بێ منیش ته‌كانێ به‌م حه‌وشه به‌م. ئه‌وه‌ی كه ڵه‌شێره ره‌ش بتوانێ بیكا؛ منیش ئه‌توانم. له‌ویش باشتر!» به‌ر له هه‌رچی كه‌سه، جووجه‌ڵه‌كانی بانگ كرد و قووقانی! «ئێوه ئه‌بێ زیاتر بخۆن با زوو گه‌وره‌بن.»
كه ڵه‌شێره سپی قووقانی : «تا ئێره زۆر باشه!» به مانگاكه‌ی وت:شیری زۆر ترم ئه‌وێ! مانگاش وڵامی داوه: با بزانم. ئه‌وه‌ی پێم بكریه‌ت، ئه‌یكه‌م. به‌ڵام كه‌ڵه‌شێره سپی بیرێكی تازه‌ی له‌سه‌را بوو. وتی:«ئه‌گه‌ر بتوانی شیره‌كه‌ت له باتی سه‌تڵ هه‌ر یه‌كسه‌ر بیكه‌یته ناو شووشه زۆر ئه‌كه‌وینه به‌ره‌وه!»
له‌به‌ر خۆیه‌وه ئه‌یوت: ئه‌مجار نۆره‌ی مه‌ڕه‌كانه. بانگی كردن و وتی:ئه‌رێ مه‌ڕینه!ئێوه ئه‌زانن خوریه‌كه‌تان بۆچی باشه؟» مه‌ڕه‌كان به ده‌نگی به‌رز و‌ڵامیان داوه:«ئه‌رێ ئه‌و خوریانه گه‌رممان ئه‌كه‌نه‌وه.» كه ڵه‌شێره سپی وتی: وایه! دوای ئه‌وه‌ش ئه‌و خوریانه‌یان له ئێوه كه‌نده‌وه خه‌ڵكی تریش گه‌رم ئه‌كاته‌وه. به‌رخێك پرسی: «جا چۆن؟» كه ڵه‌شێره سپی وتی: «ئه‌وانه ئه‌كه‌ن به راخه‌ر، په‌توو، پێخه‌فی چێره‌یی، شین و زه‌رد و سه‌وز، زۆر جوانن.» دیار بوو مه‌ڕه‌كان زۆر شانازیان به خۆیانه‌وه ئه‌كرد. كه ڵه‌شێره گه‌وجه سپیه‌كه‌وتی: «من پێم وایه ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێ گوڵێ له ره‌نگێ بخون، خوریه‌كه‌تان ره‌نگی ئه‌و گو ڵه ئه‌گرێ!» ئه‌م ته‌كبیره به‌لای مه‌ڕه‌كانه‌وه یه‌كجار ده‌گمه‌ن و نایاب بوو!
یه‌كیان به ده‌نگی به‌رز وتی: «من گوڵه زه‌رد ئه‌خۆم.»
ئه‌ویتر قیڕاندی: «من له گوڵه‌لاولای شینی ده‌م به‌یان
به‌ولاوه هیچی‌تر ناخۆم.» به‌رخێكی نه‌رم و نۆڵ ده‌م به
پێكه‌نین
كه‌ڵه‌شێر ئه‌م قسانه‌ی نه‌بیست و به په‌له به‌ره‌و پووره هه‌نگه‌كان هه‌ڵات و قووقانی: «هه‌نگه‌کان، هه‌نگه‌كان ئا گوێ بگرن تماشا كه‌ن، له ئێستاوه ئه‌بێ دوو ئه‌ونه‌ی جاران هه‌نگوینتان ببێ!» هه‌نگه‌كان ده‌سیان كرد به چرپه چرپ و شانیان هه ڵته‌كاند و ویزانیان: «باشه، پرسی شاژنی هه‌نگه‌كان ئه‌كه‌ین!» كه ڵه‌شێره چكۆله به بزه‌وه وتی: «ئێوه هه‌ر بێژن، من وام وتوه.ئیتر ته‌واوه.»
كه ڵه‌شێره چكۆله وتی: «نه‌مه‌زانی وای لێدێ!» ئه‌مجار رویكرده مریشكه‌كان و به رووخۆشیه‌وه پرسی: «ئه‌مڕو چه‌ن هێلكه؟» مریشكه‌كان سه‌رییان داخست و وتیان: ئه‌مڕۆ هیچ! چوونكه دوێنێ بۆ دوو هێلكه زۆر ماندو بووین. ئیتر ئه‌مڕۆ نه‌مانتوانی هێلكه‌یه‌كیش بكه‌ین: كه ڵه‌شێره سپیه چكۆله‌كه له به‌ر خۆیه‌وه وتی: «ئه‌مه وانابێ! » ئینجا چوو بۆ‌لای مانگا‌و لی پرسی: «چه‌ن شووشه؟» مانگا بۆڕانی:«هیچ، من هه‌رسه‌تڵم پڕكرد و سه‌تڵم پڕ كرد،
كه ڵه‌شێره سپی زۆر دڵته‌نگ بوو. لیدا رۆیی. به‌ده‌م رێگاوه مه‌ڕه‌كانی ئه‌هێنا به‌رچاو به خوری سه‌وز زه‌رد و چێره‌ییه‌وه! له‌به‌ر خۆیه‌وه به ده‌نگی نه‌رم قووقانی: «خوری له هه‌موو ره‌نگێ، پڕ‌و جوان، نه‌رم و نۆڵ، چه‌نێ جوانه!» به ڵام مه‌ڕه‌كان هیچ ره‌نگیان نه‌گۆڕابوو! هه‌ر وه‌ك جاران سپی بوون! كه چاویان كه‌وت به كه‌ڵه‌شێره سپی باڕانیان: «ئێمه گوڵه‌كانمان خوارد به كار نه‌هات.»
كه ڵه‌شێره سپی باخه‌یه‌ك گوڵه‌زه‌ردی كرده به‌ریان و لیان
پاڕاوه ووتی: «جارێكتریش تاقی بكه‌نه‌وه!» به‌رانه پیره‌كه،
تووڕه بوو. سه‌رێكی له‌قاندو وتی: « خوری سپی و گیای سه‌وز له
هه‌مووشتێ بۆ ئێمه باشتره! كه ڵه‌شێره سپی قسه‌ی به رانه‌كه‌ی
سه‌لماند و وتی: «وایه: خوری سپی زۆر جوانه.»
كزومات سه‌ری داخست و ورده ورده چوو بۆ‌لای هه‌نگه‌كان. پۆپه‌ی كه‌وتبوو به لادا و كلكی شۆر ببوه‌وه. هه‌نگ ویزه‌یان نه‌ئه‌هات له‌به‌ر پاپلیكانه‌ی قونووه‌كانا نیشتبوو‌نه‌وه. كه ڵه‌شێره سپی وتی: «كچان ئه‌وه چی بوه؟» وتیان: «له شاژنی هه‌نگه‌كان بپرسه؛ هه‌ر وه‌ك ژه‌نگه سووره شێت بووه. ئێمه وتمان تۆ چیت وتوه، ئه‌ویش درگای له سه‌ر داخستوین و نایه‌ڵێ كه‌س بچێته ماڵه‌وه! »
كه‌ڵه‌شێره سپی لیدا رۆیی. له به‌ر خۆیه‌وه ئه‌یوت: ئه‌مه وانابێ له شوێنێكا هه‌ڵه‌یه‌ك كراوه. بیری كرده‌وه و بیری كرده‌وه. ئاخری قووقانی و وتی: «ئه‌چم بۆ لای كه ڵه‌شێره ره‌شه زله‌كه با بڕێ شتم فێربكا! » به‌ره‌و خوار باڵی گرته‌وه و چوو بۆ حه‌وشه‌ی ماڵی كه ڵه‌شێره ره‌ش. كه‌ڵه‌شێره ره‌شه زله‌كه، ئه‌می نه‌دی سه‌ری قاڵ بوو.قسه‌ی بۆ رفێقه‌كانی ئه‌كردوئه‌یووت: «ئه‌بوا حه‌وشه‌ی كه ڵه‌شێره چكۆله سپیه‌كه‌تان بدیایه، مریشكه‌كانیان رۆژی هێلكه‌یه‌ك ئه‌كه‌ن!» مریشكه ره‌شه‌كان جووقانیان:«وا دیاره ئه‌و حه‌شه یه‌كجار رێك و پێكه.» كه ڵه‌شێره ره‌ش قووقانی: «وایه، حه‌وشه‌كه‌یان له هه‌موو ئه‌و حه‌وشانه تا ئێستا دیومن رازاوه‌تره!» كه ڵه‌شێره چكۆله نه‌وێستا له‌وه زیاتر ببیسێ. له به‌ر خۆیه‌وه وتی: «ئه‌ها، وادیاره ئه‌وه‌ی كه ڵه‌شێره زله ره‌ش ئه‌یووت گشتی فشه بوو! زۆر باشه. ئه‌بوا بمزانیایه هه‌رچیه‌كم بیست، باوه‌ڕی پێنه‌كه‌م.» ئه‌مجاره گه‌شاوه و خۆشحاڵ پۆپه سووره چكۆله‌كه‌ی قیت كرده‌وه خۆی ته‌كاند و كلكی به‌رز كرده‌وه. به په‌له به‌ره‌و حه‌وشه‌كه‌ی خۆیان باڵی گرته‌وه. بازیدا سه‌ر په‌رژین و به‌ده‌نگێكی به‌رز و شاده‌وه قووقانی. ئاژه‌ڵی ناو حه‌وشه‌كه چاویان لێ‌بوو و گوێیان لێ گرتبوو:«له ئێستاوه هه‌ر وه‌ك جاران به‌و جۆره‌ی خۆتان به باشی ئه‌زانن ئه‌ركه‌كانی خۆتان جێ به جێ بكه‌ن.» مانگا پرسی: «ئێتر شیر له ناو شووشه نابێت؟» كه‌ڵه‌شێر سه‌ری بۆهه ڵته‌كاند: "نا." مه‌ڕه‌كان پرسیان: «ئه‌ی ره‌نگی تایبه‌ت؟» كه ڵه‌شێره سپی قووقانی: «نا ره‌نگی سپی له گ ره‌نگێ سه‌رتره.»
كه ڵه‌شێره سپی جوابی داوه: «به ڵێ .» مریشكه‌كان به گاركه‌گارك وتیان: «ئه‌ی رۆژی هێلكه‌یه‌ك؟» كه ڵه‌شێره سپی ده‌م به پێكه‌نین وتی: «هه‌ر یه‌ك دانه!»
كه ڵه‌شێره سپی با ڵه‌كانی دابه‌یه‌كا. چاوێكی گێڕا به حه‌وشه پڕ له كار و تێكۆشانه‌كه‌یا، بیری ئه‌كرده‌وه؛ «له به‌یانیه‌وه ئه‌م جێگه كۆنه. له جارانیش خۆشتر ئه‌بێ!» ئینجا چووه‌كانی تیژ كرد. په‌له‌كانی فش كردوه و خۆی هه ڵماساند و به ئازاییه‌وه به خۆی وت: «ئه‌گه‌ر ئه‌مجارکه‌ڵه‌شیره ره‌ش یه‌ك وشه له بابه‌ت خۆی و حه‌وشه‌كه‌ی له ده‌می ده‌رچێ...!!!» كه ڵه‌شێره سپیه چكۆله، به ده‌نگێكی به‌رز و شه‌ڕانیه‌وه قووقانی. «ته‌واو» وه‌رگه‌ڕاوی :موفیده مه‌زهه‌ر |