|
|
دایک
بێڕتۆڵد
بڕێشت
وه‌رگێڕ:
خالید خاکی
له باتیی
پێشه‌کی
ئه‌رکی سه‌ر
شانی شانۆگه‌ری و هه‌روه‌ها گشت هونه‌رێکی‌تر، له کۆنه‌وه سه‌ر قاڵ کردن
بووه و ئه‌مه‌یش پله‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ دیارده کردووه. شانۆگه‌ری جگه له
دڵشاد کردن، نیازی به هیچ ئیزن و ئیجازه‌یه‌ک نی‌یه. به‌ڵام له گشت هه‌رێم و
چاخێک نیازی به‌م ئیزن و ئیجازه هه‌یه.
هه‌گه بۆ
وێنه پێمان وابێ که به گۆڕانی شانۆ به بازاڕێکی ساوسه‌ودای ئاکار وره‌ووشت،
ده‌کرێ پله‌یه‌کی به‌رزتری بۆ دابین بکه‌ین،له هه‌ڵه داین،... .
ته‌نانه‌ت
ئه‌رکی فێرکاری و زانیاریش نابێ بخرێته ئه‌ستۆی شانۆگه‌ری... .
شانۆگه‌ری
یانی سه‌رقاڵ کردن و هه‌ڵبه‌ت هۆی سه‌رقاڵی نیازی به داکۆکی نی‌یه.
بڕێشت.
سه‌باره‌ت به شانۆگه‌ری. چ ف
ده‌ورگێڕه‌کان:
دایک
پلاگه ئا ولاسۆڤا
کوڕه‌که‌ی
پاوول ولاسۆڤ
مامۆستا
نیکۆلای وسۆفچیکۆڤ، برای ئیوان
شۆستا کۆویچ
پیاوێکی به‌تاڵ
ئیگۆر لوشیف
یه‌کێ له مانگره‌کان
قه‌ساو
واسیل یفیمۆڤیچ
ژنی قه‌ساو
کارپۆڤ
کرێکار
ئیسمیلگین
کرێکار
ئانتوان
ریبین کرێکار
ئاندره
ناخۆدکا کرێکار
ماشا
کالاتۆڤا کرێکار
ژنێکی
فرۆشیار
به‌رپرسی
دامرکاندنه‌وه و هێمنایه‌تی کارگا
به‌رپرسی
هێمنایه‌تی
کومیسێر
درگاوان
چاو‌دێر
دوو که‌س
له‌وانه‌ی ده‌ستیان له مان گرتن هه‌ڵگرتووه.
ژنێکی کرێکار
سێ کرێکار
چوار ژن
ژنێکی ره‌ش
پۆش
خاوه‌ن ماڵ
دوکتور
به‌رپرس
کاره‌که‌ر
تابلوی
یه‌که‌م. ژووری پلاگه ئا ولاسۆڤا
دایک. پاوول
ولاسۆڤ
کازێوه.
کوڕه له بۆ رۆیشتن بۆ سه‌رکار خۆ گرد و کۆ ده‌کاته‌وه. دایک خه‌ریکه چێشتی
بۆ لێده‌نێ.
دایک: ترێق
ده‌بمه‌وه ئه‌م شۆربا بێ تامه بنێمه به‌رده‌س کوڕه‌که‌م. به‌ڵام له‌مه
زیاتر، ته‌نانه‌ت لوته که‌وچکێکیش زیاتر ناتووانم رۆنی تێبکه‌م. هه‌ر له
حه‌وته‌ی پێشوودا کاژێڕێ کوپکێکیان له مزه‌که‌ی که‌م کرده‌وه. منیش خۆ
ده‌سه‌ڵاتی هیچم نی‌یه. پێت وایه که نازانم به‌و گشته کاره‌وه که ئه‌یکات
نیازی به چێشتی خه‌س و خۆڵ و چه‌وره؟ لام سانا نی‌یه که ئه‌م شۆرباوه‌ی بۆ
دانێم. هێشتا هه‌رزه‌کاره. زۆر له‌گه‌ڵ بابیا ته‌وفیری هه‌یه. ئه‌م کتێبه
گه‌ورانه ده‌خوێنێته‌وه و به بای خه‌یاڵیشیا نایه‌ت که پێخۆریش بۆ له‌ش
پێویسته. شۆرباوه‌که‌مان رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ بێ‌تامتر ده‌بێت و ئه‌ویش رۆژ
له‌گه‌ڵ رۆژ زویرتر و بێ گیانتر.
( چێشته‌که
ده‌باته به‌رده‌س کوڕه‌که‌ی و خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌لای چراکه‌وه چاو له
کوڕه‌که‌ی ده‌کات، کوڕه‌که‌ی به بێ سه‌ر هه‌ڵبڕین له کتێبه‌که سه‌ری
چێشته‌که لا ده‌بات و بۆن ده‌کات و پاشان ده‌ستی تێوه ده‌نێ و له‌به‌رده‌م
خۆی دوور ده‌خاته‌وه.)
دیسانیش
لوتاوێژی لێده‌کات. چبکه‌م؟ له‌مه چاتر نابێت. ئه‌نجام خۆی تێده‌گات که
منیش کارێکم پێ ناکرێت و نان خۆری بێ خێرم. جیا له‌مانه من بۆ ئه‌بێ گۆشتی
گه‌رده ملی ئه‌و بم و ئه‌و به‌خێوم کات؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشا هیچ ناڵێت و
سه‌ری به کاری خۆیه‌وه قاڵه. من چیم ده‌سه‌ڵاته؟ من. پلاگه ئاولاسۆڤای چل
و دوو ساڵه. بێوه‌ژنێکی هه‌ژار و دایکی هه‌تیوێکی کرێکار. پێش له‌وه‌ی
کوپکێک خه‌رج بکه‌م ماوه‌یه‌کی زۆر سه‌رنجی ئه‌ده‌م. جارێک له پاره‌ی دار
لا ده‌خه‌م و جارێ له پاره‌ی جل و به‌رگ، به‌ڵام بێ که‌ڵکه. هیچ کونێ
ناگرێ و قوژبنی پڕ ناکاته‌وه و ناتووانم که‌لێنێکی بۆ پڕ که‌مه‌وه. بێ
بایه‌خه.
(پاوول و
لاسۆڤ چێشته‌که‌ی و کڵاوه‌که‌ی هه‌ڵده‌گرێ و ده‌ڕوات، دایک خه‌ریکی ماڵ
خاوێن کردنه‌وه ده‌بێ.)
وێژه‌ران
سروودێ بۆ
دایک که کرێکاران پێشکه‌شی ده‌که‌ن:
کراسی کۆن به
شۆردن نوێ نابێته‌وه
هه‌ڵبه‌ت،
خاوێن ده‌بێته‌وه
وورشه ده‌دا
و دره‌وشێته‌وه
به‌ڵام
هه‌رگیز، نوێ نابێته‌وه.
با خاوه‌نی
ده‌س‌پوختێکی چا بی
دروست کردنی
گشت چێشتێ بزانی
کاتێ که
پاره‌ت نه‌بێ
خه‌یاڵی خاو
مه‌که، ئاش به‌تاڵه
باشترین چێشت
هه‌ر ئاوی کاڵه
هه‌ر چه‌ند
خۆ بڕه‌تێنی
له زگ لاخه‌ی
به نهێنی
بێ بایه‌خه
خۆ
که‌ڵکی نی‌یه
بۆ تۆ.
لێره جگه له
نه‌بوونی
هیچ شتێ
زیاتر نابینی
له‌مه‌یش زۆر
خراۆتر ده‌بێ
دنیا هه‌ر
وایش نامێنێ
به‌ڵام تۆ
چیت پێده‌کرێ
به‌ڵام تۆ
چیت پێده‌کرێ.
مینا مه‌لێکی
بێ داڵده که له زستانا
له گێژاوی
کڕێوه و سه‌رما و بارانا
رێ هه‌ڵه
ده‌کا و ناتوانێ بێچوه برسییه‌کانی تێر کا و
له‌ش به بای
نائومێدیا هه‌ڵده‌واسێ
کۆششی بێ
وچانی تۆیش جێ ناگرێ و
ئه‌نجام له‌ش
به بای نائومێدیا هه‌ڵده‌واسی.
له خۆ
ده‌نه‌وی و زۆر هه‌وڵ ئه‌ده‌ی
لار رێکۆ
ده‌که‌ی
کراسه‌که‌ت
ده‌شۆی، پینه‌ی ده‌که‌ی
به‌ڵام به
بێ پاره و به ده‌ستی به‌تاڵ
بایه‌خ دار
بونت محاڵه محاڵ
ئه‌ی خاوه‌ن
بیر و هۆش
مه‌نجه‌ڵ له
خۆڕا نایه‌ته جۆش
هه‌رچه‌ن خۆ
بڕه‌تێنی
له زگ لاخه‌ی
به نهێنی
بێ بایه‌خه
خۆ
که‌ڵکی نی‌یه
بۆ تۆ.
لێره جگه له
نه‌بوونی
هیچ شتێ
زیاتر نابینی
له‌مه‌یش زۆر
خراپتر ده‌بێ
دنیا هه‌ر
وایش نامێنێ
به‌ڵام تۆ
چیت پێده‌کرێ؟
به‌ڵام تۆ
چیت پێده‌کرێ؟
تابلۆی
دووهه‌م- ژووری پلاگه ئاولاسۆڤا
ئانتوان.
پاوول. ئاندره. ئیوان. ماشا. دایک. به‌رپرسی هێمنایه‌تی. کومیسێر
( دایک کاتێ
کوڕه‌که‌ی له ناو کرێکاره مانگرتوه‌کان ده‌بینێ په‌رۆش ده‌بێ)
ئانتوان:
پاوول تۆ کاتێ پێوه‌ندیت له‌گه‌ڵ مه گرت و بویته یه‌کێ له ئه‌ندامان، ووتت
هه‌ر کاتێ پێویست بوو ده‌توانین بین بۆ ئێره. تا ئێستا ئێمه نه‌هاتوینه‌ته
ئێره و مادام وه‌هایه ئیره هێنایه‌تیه‌کی زیاتری هه‌یه.
پاوول:
ده‌تانه‌وێ چ بکه‌ن؟
ئاندره: ئێمه
ده‌بێ هه‌واڵ نامه‌کانی ئه‌مڕۆ چاپ بکه‌ین. کرێکاره‌کان له که‌م بوونه‌وه‌ی
مزی رۆژانه‌یان زویرن. ئێستا سێ رۆژه که له‌سه‌ر کارا هه‌واڵ نامه بڵاو
ده‌که‌ینه‌وه. ئه‌مڕۆ به‌ره‌ی کۆسسی بێ‌وچانی خۆ ده‌بینین. پاش نیوه‌ڕۆ له
کۆبوونه‌وه‌ی کارگادا ده‌بێ بزانین که ئاخۆ له گه‌ڵ چۆنایه‌تی ئێستادا رێک
ده‌که‌وین یا خۆ ده‌بێ مان بگرین!
ئیوان:
مه‌کینه‌ی چاپ و کاغه‌زیشمان هێناوه.
پاوول:
دانیشن. ئێستا دایکم چامان بۆ ساز ئه‌کات.( ده‌چنه لای مێزه‌که)
ئانتوان:
سیدۆر له کوێ‌یه؟
ماشا:
براکه‌م نه‌هاتوه‌ته‌وه. دوێنێ شه‌و کاتی رۆیشتنه‌وه بۆ ماڵ، زه‌لامێک به
دوایه‌وه بووه، وه‌کوشتێ پۆلیس بووبێ. بۆیه ئه‌مڕۆ یه‌ک راست رۆیشته‌وه بۆ
کارگا و ...
پاوول:
هێواشتر قسه بکه‌ن. وه‌ها باشه دایکم ده‌نگمان نه‌بیسێ. تا ئێستا هیچم پێ
نه‌ووته. ئه‌و ئیتر ته‌مه‌نی تێپه‌ڕیوه و مێشکی کۆنه. بۆ ئه‌م کارانه نابێ.
ئانتوان:
ئه‌میشه " ئێسته‌نسێل"( خه‌ریک ده‌بن. په‌رده‌یه‌کی ئه‌ستوور به
ده‌لاقه‌که‌وه‌یه)
دایک: (
له‌گه‌ڵ خۆ‌یا) هیچ پێم خۆش نی‌یه پاوولی کوڕم له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره که‌سانه‌دا
هه‌ڵس و که‌وتی ببێ، پێش له‌وه‌ی ده‌ست‌که‌وتێکیان ده‌ست که‌وێ له منی جیا
ده‌که‌نه‌وه. ئه‌وان تێزه تێزه‌ی پاوول ئه‌ده‌ن و تووشی گێره و کێشه‌ی
ده‌که‌ن. من بۆ ئه‌م جۆره که‌سانه چا ساز ناکه‌م(به‌ره‌ولای مێزه‌که
ده‌چێ) ببوره پاوول ناتوانم چایی ده‌م بکه‌م. ئاخر ئه‌ونه‌مان نه‌ماوه که
به‌شی قۆریێک بکات.
پاوول: ده
دایه گیان چاییه‌کی که‌م ره‌نگمان بۆ دروست بکه.
دایک:
(ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌سه‌ر که‌ته‌که داده‌نیشێ) هه‌گه چا لێ نه‌نێم
ده‌زانن خۆشم لێیان نایه‌ت. به‌ڵام ئه‌مانه مافی چی‌یان هه‌یه بێنه ئێره و
ئه‌وه‌نده هێواش قسه بکه‌ن که من ته‌نانه‌ت وشه‌یه‌ک له قسه‌کانیانم بۆ
ساخه‌وه نه‌بێ.( به‌ره‌ولای مێزه‌که ده‌چێ) پاوول من نامه‌وێ خاوه‌ن ماڵ
ببینێ که ئه‌مانه به‌یان و نابه‌یان دێن بۆ ئێره و له‌م چتانه چاپ ده‌که‌ن.
به‌م کارانه‌ی کرێ خانوو نادرێت.
ئیوان:
خانمی ولاسۆڤا تۆ ده‌بێ به ئێمه متمانه بکه‌ی. ئێمه زیاتر له گشت شتێ له
بیری کرێ خانووه‌که‌ی ئێوه داین. راستتان ده‌وێ ئه‌مه ته‌نیا شتێکه که
بیری لێ ده‌که‌ینه‌وه، هه‌رچه‌ند به‌رواڵه‌ت وه‌ها نی‌یه.
دایک: من
که سه‌رم سووڕ ئه‌مێنێ...( ده‌گه‌ڕێته‌وه)
ئانتوان:
پاوول وه‌ها دیاره دایکت له بوونی ئێمه خۆشحاڵ نه‌بێ...
ئیوان:
ده‌گمه‌ن تێ‌بگات که ئه‌م کارانه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ین که ئه‌و بتوانێ چا بکڕێ
و کرێ خانووه‌که‌ی بدا.
دایک: جا
وه‌ره سه‌یر ئه‌و په‌ن و مه‌سخه‌ره. هیچ شتێ بۆیان گرینگ نی‌یه.
ده‌یانه‌وێ پاوول چی لێ بکه‌ن؟ پاوول کاتێ چوه کارگا زۆر دڵشاد بوو
هه‌ڵبه‌ت مزه‌که‌ی که‌م بوو، به‌ڵام هه‌ر باش بوو، له‌م دواییانه‌شدا که
رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ که‌مته‌وه بوو. به‌ڵام هه‌گه له‌مه‌یش که‌متر بێته‌وه،من
هیچ نه‌خۆم و سێ ژه‌مه به‌ڕۆژوو بم چاتره تاوه‌کو... ئه‌م گشته کتێب
خوێندنه‌وه‌شی زویرم ده‌کات. ئه‌م نابنیامانه‌ش که ده‌وریان داوه زیاتر
ته‌نگم پێ‌تون ئه‌که‌ن و ده‌بینم ئه‌و له باتی ئه‌وه‌ی که شه‌و ئه‌رخایه‌ن
بنوێت، راده‌چڵه‌کێت و خورد و خه‌وی لێ حه‌رام بووه. ئاوا بڕواته پێش،
کاره‌که‌یشی له ده‌ست ده‌بێته‌وه.
ماشا: ( بۆ
دایک ده‌خوێنێ)
(سرودی ده‌بێ
چ بکه‌ین؟)
کاتێ
سفره‌که‌ت خاڵییه
ئیشتیات له
نانی ماڵییه؟!
ئه‌بێ ئه‌م
شیرازه بچرێنی
ئه‌م کۆت و
به‌نده بپسێنی
ده هه‌سته
تێکۆشه
به‌رگی
هیممه‌ت بپۆشه
کاتێ کار
نی‌یه و به تاڵی
هه‌ر خۆتیت و
گیرفانی خاڵی
چارت ناچاره
به‌شت هه‌ر
ئازاره
ئه‌بێ ئه‌م
ژیانه بگۆڕی تۆ
خۆت کارگاکان
بگریته ئه‌ستۆ
ئه‌وسا له
گشت شوێن و لایه‌ک
کا ئێجگار
فراوانه
پۆشته
ده‌بێته‌وه، تێر ده‌بێ
ئه‌وه‌ی
هه‌ژار و بێ نانه
ئه‌وان
گاڵته‌ت پێده‌که‌ن
به نه‌زانت
له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن
ده هه‌سته
تێکۆشه
به‌رگی
هیممه‌ت بپۆشه
نه‌خشه‌که‌ت
به جوانی دابڕێژه
نائومێدی له
گۆڕی دڵا بنێژه
ده‌هه‌سته
تێکۆشه
به‌رگی
هیممه‌ت بپۆشه.
( چه‌ند
ده‌نگێ له ده‌ره‌وه) ئاگاداری خۆتان بن. به‌رپرسی هێمنایه‌تی هات...
ئاندره:
کاغه‌زه‌کان وه‌شارن! ( ئیوان درگاکه داده‌خا. ئاندره مه‌کینه‌که له ده‌س
پاوول ده‌ستێنێ و له ده‌لاقه‌که‌وه رایه‌ڵی ده‌کا بۆ ده‌ره‌وه. ئانتوان
له سه‌ر کاغه‌زه‌کان داده‌نیشێ)
دایک: گوێ
گره پاوول! به‌رپرسی هێمنایه‌تی بۆ هاته بۆ ئێره؟ خۆت تووشی چی کرده؟ له
ناو ئه‌م کاغه‌زانه‌دا چی نووسراوه؟
ماشا: (
ئیباته لای ده‌لاقه‌که‌وه و له‌سه‌ر که‌تێک دایده‌نێت) خانمی ولاسۆڤا تکا
ده‌که‌م ئالێره بێده‌نگ دانیشن و هیچ مه‌ڵێن.
( ئیوان
ده‌رگاکه ده‌کاته‌وه به‌رپرسی هێمنایه‌تی و کومیسێرێک دێنه ژووره‌وه)
به‌رپرس:
مه‌بزون! هه‌ر که‌س ببزوێ ته‌قه‌ی لێده‌که‌م! قوربان ئه‌مه دایکی و
ئه‌مه‌یشه خۆی.
کومیسێر:
پاوول ولاسۆڤ! من هاتووم ماله‌که‌تان بپشکنم. به‌ڵام تۆ وه‌ها دیاره
بووبێتی به ئه‌ندامی ئه‌م تاقمه نه‌گریسه...
به‌رپرس:
ئه‌مه‌که لێره‌یه خۆشکی سیدۆر کالاتۆڤه که هه‌ر ئه‌مڕۆ گرتمان. ئه‌مانه
هه‌موویان له‌وانه‌ن که ووتم.
ماشا:
چیتان کرده له براکه‌م؟
کومیسێر: من
هه‌ڵگری باشترین ئاواته‌کانی دڵی براکه‌تم. ئه‌و له ژێر چاودێری ئێمه دایه،
جارێ خه‌ریکه وانه‌ی شۆڕش به ئه‌سپێ و کێچی ناو پێخه‌فه‌که‌ی فێر ده‌کات و
ئه‌وانیش باش گوێ‌ی بۆ راده‌گرن. هه‌ڵبه‌ت به داخه‌وه هه‌واڵ نامه‌یان
نی‌یه.
(
کرێکاره‌کان به یه‌کا ده‌ڕوانن)
کومیسێر:
هه‌گه باش له بیرم مابێ هێشتا یه‌ک دوو سلوولی چۆڵمان هه‌یه. هه‌گه به
هه‌ڵه‌دا نه‌چووبێتم چه‌ند ساتێ له‌مه‌وبه‌ر ده‌نگی گۆرانیه‌کی خۆشم
ده‌بیست. ئاخ داوای لێبوردنتان لێده‌که‌م. ببورن که هاتنی من بووه هۆی
بڕاننه‌وه‌ی گۆرانیه‌که‌تان، به‌ڵام منیش حه‌زم له مۆسیقایه. خانمی
ولاسۆڤای خۆشه‌ویست من به‌داخه‌وه‌م که ئه‌م گۆرانییه تایبه‌تیه له ماڵی
ئێوه‌دا ده‌خوێندرێ چون من ده‌بێ بگه‌ڕێم و بزانم نوته‌کانی ئه‌م مۆسیقایه
له کوێ‌یه. ئێمه‌یش زۆرمان پێخۆشه که بتوانین گۆرانی بڵێین. هه‌رچه‌ند
له‌وانه‌یه ده‌نگی مه هه‌ندێ بۆڕ بێت( ده‌ڕوات بۆ لای که‌ته‌که) تکا
ده‌که‌م گوێم بۆ راگرن خانمی ولاسۆڤای ئازیز بۆ وێنه من ناچارم ئه‌م که‌ته
له‌ت و په‌ت بکه‌م. پێتان خۆشه؟
پاوول: ئێوه
هه‌رگیز هیچ پاره‌یه‌کتان لێره چنگ ناکه‌وێ. ئاخر ئێمه کرێکارین و
پاره‌یه‌کی زۆرمان پێ ناده‌ن.
کومیسێر:
بڕواننه ئه‌م ئاوێنه. ئاخۆ ده‌بێ حه‌تمه‌ن ده‌ستی به‌رپرسێکی بێ به‌زه‌یی
بیشکێنێ؟ ( ئاوێنه‌که ده‌شکێنێ) تا ئه‌و جێگه‌ی من ده‌زانم ئێوه ژنێکی
به‌ڕێزن و هه‌ڵبه‌ت له نێو ئه‌م که‌ته‌دا شتێ دانه‌شاریا بوو، بڕواننه ئه‌م
که‌شاوه کۆن و جوانه ( سه‌ره‌ونخونی ده‌کاته‌وه) بڕوانن لێره‌یشدا هیچ قایم
نه‌کرا بوو. ولاسۆڤا! ولاسۆڤا! ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌ڕێزن زیانیان بۆ که‌س
نی‌یه. بۆ ده‌بێ زیانیان ببێ ئه‌میشه کاسه‌ی رۆنه و ئه‌مه‌یش که‌وچکێکی
بچکۆڵانه، بڕوانن چه‌نێ جوانه! ( له تاقه‌که‌ی هه‌ڵده‌گرێ و ده‌یدا به
عه‌رزا) ئۆف. که‌وته خواره‌وه. به‌ڵام جگه له رۆن هیچی تیا نی‌یه.
پاوول:
به‌ڵام زۆر که‌مه، کومیسێر رۆنه‌که ئێجگار که‌مه. له ناو سفره‌که‌یشا
ته‌نیا نه‌ختێ نانه ره‌قه‌مان هه‌یه و قوتوی چاییه‌که‌ش زۆری تیا
نه‌ماوه.
کومیسێر: (
به به‌رپرس) به‌ڵکوو کاسه‌که رامیار بێ. ولاسۆڤا! ولاسۆڤا بۆ ده‌بێ له‌م
ته‌مه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ ئێمه‌ی تانجی تێکه‌وی؟ بڕوانه ئه‌م په‌ردانه‌تان چه‌نێ
جوانه. بینینی ئه‌م په‌ردانه مرۆڤ سه‌رخۆش ده‌کات.( ده‌یاندڕێنێ)
ئیوان: ( به
ئانتوان که په‌شۆکاوه و ناڕه‌حه‌تی مه‌کینه‌ی چاپه‌که‌یه) دانیشه،
ده‌تکوژن!
پاوول: ( به
ده‌نگی به‌رز و بۆ سه‌ر قاڵ کردنی کومیسێر) بۆچ کاسه رۆنه‌که‌ت شکاند؟
ئاندره: (
به به‌رپرس) هه‌ڵیگره‌رۆ!
به‌رپرس:
ئه‌مه‌یش " ئاندره ناخۆدکا" یه. خه‌ڵکی رووسیه‌ی بچووک.
کومیسێر: ( له
مێزه‌که نزیک ده‌بێته‌وه) ئاندره ماکسیمۆویچ ناخۆدکا. ئاخۆ راسته که تۆ
به هۆی ئیشی رامیارییه‌وه چه‌ند جار گیریاوی؟
ئاندره:
به‌ڵێ له " رۆستۆڤ" و " ساراتوڤ" ه. به‌ڵام به‌رپرسی هێمنایه‌تی ئه‌وێ
به‌شه‌ر بوو.
کومیسێر: (
هه‌واڵ نامه‌یه‌ک له گیرفانیه‌وه ده‌ردێنێ) زۆر باشه جه‌ناب. ده‌کرێ
بفه‌رمووی ئه‌و نابه‌شه‌رانه‌ی که ئه‌م هه‌واڵ نامه خه‌یانه‌تکارانه له
کارگا بڵاو ده‌که‌نه‌وه کێن؟
پاوول:
خه‌ریکین تماشای نابه‌شه‌رته‌رین نابه‌شه‌ره‌کانی سه‌ر عه‌رز ده‌که‌ین.
کومیسێر:
پاوول پا له به‌ڕه‌ی خۆ زیاتر دامه‌کێشه. کاتێ من قسه ده‌که‌م تۆ بێده‌نگ
دانیشه و گوێ راگره.
دایک:
خوێنی خۆتان پیس مه‌که‌ن. تکاتان لێده‌که‌م ئێوه هێشتا گه‌نجن و بێ نانیتان
به خۆتانه‌وه نه‌دیتووه. ئێوه مز له ده‌وڵه‌ت وه‌ر ده‌گرن که بتوانن بێن
بۆ ئێره و ماڵی مه بشه‌وێنن و بزانن که رۆنمان نی‌یه.
کومیسێر: زۆر
زوو ده‌ستت کرد به گریان ولاسۆڤا. به‌ڵام فرمێسکه‌کانت جارێ هه‌ڵگری چاتره.
به‌کارت دێن. له باتی ئه‌م کارانه ئاگاداری کوڕه‌که‌ت بی باشتره( روو
ده‌کاته کرێکاره‌کان) رۆژێ ده‌گات که ئیتر زۆڵیه‌تی قازانجی تێدا نه‌بێ(
ده‌ڕواته ده‌رۆ)
ئیوان: ( له
پشت ده‌رگاکه‌وه گوێ هه‌ڵده‌خات) رۆیشتن، دووره‌وه که‌وتن.
(
کرێکاره‌کان ژووره‌که کۆ ده‌که‌نه‌وه)
ئانتوان:
پلاگه ئا ولاسۆڤا ده‌بێ بمانبوری. پێمان وا نه‌بوو وه‌ها زوو شکمان تێ
بخه‌ن. ماڵه‌که‌تانیان ته‌واو شێوان به یه‌کا.
ماشا: زۆر
ترسان خانمی ولاسۆڤا؟!
دایک:
به‌ڵێ، چون ده‌بینم پاوول خراپ پێوه بووه.
ماشا:
به‌ڵام به رای ئێوه کاری ئه‌وان باشه که ئاوا ماڵه‌که‌ی ئێوه‌یان شێوان؟
ئه‌ویش ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که کوڕه‌که‌تان داوای مزی ئیشی خۆی ده‌کات
؟!
دایک: کاری
ئه‌وان باش نی‌یه. به‌ڵام کاره‌که‌ی ئه‌میش باش نی‌یه.
ئیوان: (
دیسان له پشت مێزه‌که دانیشتووه) هه‌واڵ نامه‌کان چۆن بڵاو بکه‌ینه‌وه؟
ئانتوان:
گیارم چون پۆلیس ده‌یه‌وێ بمانگرێ هه‌واڵ نامه‌کان بڵاو نه‌که‌ینه‌وه.
هه‌گه وه‌ها بێ جگه له قسه‌کردن چمان کردووه؟ هه‌ر چۆنێ بێ ده‌بێ هه‌واڵ
نامه‌کان بڵاو بکرێنه‌وه.
ئاندره: چه‌ن
دانه؟
پاوول:
نزییکه‌ی پانسه‌د دانه.
ئیوان: کێ
ده‌بێ بڵاویان بکاته‌وه؟
ئاندره:
ئه‌مڕۆ نۆره‌ی پاووله ( دایک به ئیشاره‌ت ئیوان بۆ لای خۆی بانگ ده‌کات)
دایک: کێ
ده‌بێ بڵاویان بکاته‌وه؟
ئیوان:
پاوول. به‌ڵام زۆر جێ‌ی مه‌ترسی نی‌یه.
دایک: جێ‌ی
مه‌ترسی نی‌یه؟ ده‌تانه‌وێ پاوول بنێرن و پێشی ده‌ڵێن جێ‌ی مه‌ترسی نی‌یه!
ئیوان:
پێویسته.
دایک:
پێویست! هه‌وه‌ڵ به کتێب خوێندنه‌وه و دره‌نگ هاتنه‌وه ده‌س پێده‌کات. دوای
ئه‌وه کار کردن له ماڵه‌وه ئه‌ویش به مه‌کینه‌یه‌ک که ده‌بێ له ده‌لاقه‌وه
رایه‌ڵ کرێت. تازه ده‌بێ ده‌لاقه‌یش به په‌رده‌یه‌کی ئه‌ستوور حه‌شار
درێت. ده‌بێ به ئه‌سپایی راوێژ کریێت. پێویسته! پاشان له کارگا رووداوێک
روو ده‌دات که هیچکه‌س بۆ منی باس ناکات. له کۆتاییشدا پۆلیس دێته ماڵه‌وه
و له‌گه‌ڵ مرۆڤ مینا قه‌تڵکه‌ر ده‌جوڵنه‌وه( هه‌ڵده‌ستێ) پاوول داوات
لێده‌که‌م که له‌م کاره ده‌ست هه‌ڵگری.
ئاندره:
خانمی ولاسۆڤا- ئه‌م کاره پێویسته.
پاوول: ( به
ماشا) پێ‌ی بڵێ که هه‌مووی له‌به‌ر " سیدۆر" ه. پێ‌ی بڵێ که بۆ ئه‌وه‌ی که
ئه‌و به‌رده‌ن ده‌بێ هه‌واڵ نامه‌کان بڵاو بکه‌ینه‌وه.
(
کرێکاره‌کان ده‌چن بۆ لای دایک. پاوول هێشتا له پشت مێزه‌که دانیشتووه.)
ماشا:
خانمی ولاسۆڤا- ئه‌م کاره بۆ براکه‌ی منیش پێویسته.
ئیوان:
ئه‌گینا " سیدۆر" ده‌بێ چاوه‌روانی سیبیری بێت
ئاندره:
بڕوانن! هه‌گه ئه‌مڕۆ هه‌واڵ نامه بڵاو نه‌کرێته‌وه ئه‌وان تێده‌گه‌ن که
سیدۆر هه‌واڵ نامه‌ی بڵاو کرده‌ته‌وه.
ماشا:
هه‌ڵبه‌ت هه‌رگێژ و وڕێکیش تێده‌گات. دوێنێ له کارگا هه‌واڵ نامه بڵاو
ده‌کرێته‌وه و ئه‌مڕۆ که‌سێک ده‌گرن و ئیتر هه‌واڵ نامه بڵاو ناکرێته‌وه.
روونه که‌سێ که هه‌واڵ نامه‌کانی بڵاو کرده‌ته‌وه هه‌ر ئه‌و که‌سه‌یه که
گیراوه.
ئانتوان: هه‌ر
به‌م هۆیه‌ش ده‌بێ ئه‌مڕۆ هه‌واڵ نامه‌کان بڵاو بکرێنه‌وه.
دایک:
تێده‌گه‌م، پێویسته. راسته ده‌بێ بۆ رزگار بوونی ئه‌م لاوه له‌و
چۆنیه‌تیه‌ی که ئێوه بۆتان دابین کردووه مشورێ بخۆین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاوول
بگرن چ به‌ڵایه‌ک ئێرن به سه‌ریا؟
ئانتوان: زۆر
جێگه‌ی مه‌ترسی نی‌یه.
دایک: که
زۆر جێگه‌ی مه‌ترسی نی‌یه. که‌سێ هه‌ڵه ده‌کات و ده‌گیرێت و بۆ رزگار بوونی
ده‌بێ ئێله و بێله بکرێت. جێگه‌ی مه‌ترسی نی‌یه. به‌ڵام پێویسته. هه‌ر چه‌ن
شکیان پێ بردووین مه ده‌بێ هه‌واڵ نامه‌کان بڵاو بکه‌ینه‌وه چون پێویسته.
که جێگه‌ی مه‌ترسی نی‌یه. به‌ڵێ. ئه‌نجام پیاوێ ده‌چێته پای دار. سه‌ریشتان
پچێته سه‌ر دار جێگه‌ی مه‌ترسی نی‌یه. هه‌واڵ نامه‌کان بده‌ن به من. من
بڵاویان ده‌که‌مه‌وه نه‌ک پاوول.
ئانتوان:
به‌ڵام چۆن ده‌ته‌وێ ئه‌م کاره بکه‌ی؟
ئیوان: که‌س
نابێ بزانێ که کێ چاپی کردوون.
دایک:
په‌رێشان مه‌بن. منیش ده‌تووانم به باشی ئێوه ئه‌م کاره بکه‌م.
هاوه‌ڵه‌که‌م مارییا کۆر سۆنووا نه‌هارانه له کارگا خوارده‌مه‌نی
ده‌فرۆشێت. ئه‌مڕۆ من له باتی ئه‌و ده‌چم. خوارده‌مه‌نیه‌کان ده‌پێچمه
ناو هه‌واڵ نامه‌کان ( ده‌ڕوات تاکو کینه‌که‌ی هه‌ڵگرێت)
ماشا:
پاوول دایکت ده‌یه‌وێ هه‌واڵ نامه‌کان بڵاو کاته‌وه. به رای من زۆر به
جێ‌یه.
پاوول:
خۆتان چاتر ده‌زانن. تکا ده‌که‌م کارێ مه‌که‌ن به‌رانبه‌ر به دایکم
راوه‌ستم و له روویا قسه بکه‌م.
ئانتوان:
ئاندره؟
ئاندره: به
بڕوام ده‌تووانێ. کرێکاره‌کان ئه‌و ده‌ناسن و پۆلیسیش شکی پێ نابات.
ئانتوان:
ئیوان؟
ئیوان: به
رای منیش له ده‌ستی دێت.
ئانتوان:
تازه ئه‌گه‌ر پۆلیسیش بیگرێ زۆر که‌متر له ئێمه‌ی ئازار ده‌دات. ئه‌و
مانگر نی‌یه و ئاشکرایه که ئه‌م کارانه له به‌ر کوڕه‌که‌ی ده‌کات. هاڤه‌ڵ
ولاسۆڤ: به له پێش چاو گرتنی چۆنایه‌تی ناباری سیدۆری هاوه‌ڵمان بڕوامان
وایه که پێشنیاری دایکت قه‌بووڵ بکه‌ین.
ئیوان: ئێمه
ده‌زانین که بۆ ئه‌و که‌متر جێگه‌ی مه‌ترسییه.
پاوول: من
قسه‌یه‌کم نی‌یه.
دایک: (
له‌به‌ر خۆیه‌وه) ده‌زانم که یارمه‌تیه‌که‌ی من ئه‌نجامێکی باشی نابێ.
به‌ڵام ده‌بێ پاوول رزگار بکه‌م.
ئانتوان:
خانمی ولاسۆڤا! ئێمه ئه‌م بوخچه‌یه به تۆ ده‌سپێرین.
ئاندره:
هه‌رگاوایه ئێوه‌ش مینا مه به شه‌ڕ دێن. وا نی‌یه پلاگه ئا ولاسۆڤا؟!
دایک: شه‌ڕ؟
من وه‌کو ئێوه هه‌رزه‌کار نیم. شه‌ڕکه‌ریش نیم. من هه‌گه بتووانم سێ کۆپێک
کۆ که‌مه‌وه دڵشادم. ئه‌م گێره و کێشه‌یش بۆ شان و باهۆی من نابێ.
ئاندره:
خانمی ولاسۆڤا! ده‌زانن له ناو ئه‌م هه‌واڵ نامانه‌دا چی نووسراوه؟
دایک: نا،
من سه‌واد و مه‌وادم نی‌یه.
تابلۆی
سێهه‌م- حه‌وشی کارگای سوکلینۆڤ
دایک،
درگاوان،ئیوان،کرێکاران1 و2و3، کارپۆڤ، ئانتوان، پاوول،به‌رپرس
(کاتی
نیوه‌ڕۆیه و دایک هه‌واڵ نامه‌کان له کارگادا بڵاو ده‌کاته‌وه)
دایک: ( به
زه‌مێڵه‌یه‌کی گه‌وره‌وه له‌به‌ر درگای کارگا) پێوه‌ندی هه‌یه که درگاوان
چ ئینسانێک بێ. ته‌وازل و گێژ بێ یاخۆ ئازا و زرت و زینوو. هه‌وه‌ڵ ده‌بێ
ئیزنی چوونی لێوه‌رگرم. له پاشانا خوارده‌مه‌نیه‌کان ده‌پێچمه ناو هه‌واڵ
نامه‌کان. ئه‌گه‌ر بیشم گرن ده‌تووانم زۆر سووک و سانا بڵێم: نازانم.
به‌ڵکو که‌سێ به دزییه‌وه نابێتیه ناو زه‌مێڵه‌که‌م، ئاخر خۆ من سه‌وادم
نی‌یه.( به وردی سه‌یری درگاوان ده‌کات) بڕوانه چه‌ند قه‌ڵه‌وه.
ده‌ڵێن قه‌ڵه‌و ته‌مبه‌ڵه، به‌ڵکو وه‌ها بێ. ده‌بێ تاقی بکه‌مه‌وه. وه‌کو
دیاره له‌و که‌سانه‌یه که هه‌ر زگیان پڕ ده‌که‌ن و هه‌رگیز
پاشه‌که‌وتێکیان نی‌یه. ( له‌گه‌ڵ رۆیشتن بۆ لای درگاکه بوخچه‌که‌ی له پێش
پای درگاوانه‌که ئه‌دا به عه‌رزا)
ببوره کاکه.
بوخچه‌که‌م درا به عه‌رزا( درگاوان سه‌یری لایه‌کی‌تر ده‌کات) سه‌یر نی‌یه؟
ده‌بوا زه‌مێڵه‌که‌م دانایه‌ته عه‌رز تا وه‌کو ده‌سته‌کانم رزگار ببن و بۆ
هیچ و پوچ نه‌بمه هۆی ئازاری ئێوه( روو له بینه‌ران) له‌و مرۆڤه ده‌م
دڕوانه‌یه. به‌ڵام هه‌گه زۆر له‌سه‌ر قسه بڕۆی ئاماده‌یه بۆ ده‌سکه‌وتی
ئاسایشی خۆی هه‌رچی له ده‌ستی بێ درێغی نه‌کات( به‌ره‌و لای درگاکه ده‌ڕوات
و توند و به په‌له ده‌ست ده‌کات به قسه کردن) وا بزانم ته‌مایه‌ری مارییا
کورسۆنووا بوون. دوێنێ بوو یان پێر؟! جوان له بیرم نی‌یه، پێم وت هه‌ر کارێ
پێت خۆشه بیکه به جه‌هه‌نم، به‌ڵام مه‌هێڵه لاقت ته‌ڕ بێ. پێتان وایه به
قسه‌ی کردم؟ نا ، رۆیشت سێفه‌زه‌مینی بێرێ، دیسان پای ته‌ڕ بوو. بۆ سبحیا
رۆیی و بزنه‌کانی برد بۆ ده‌شت. ئه‌ویش به لاقی ته‌ڕه‌وه... ئه‌زانن چ رووی
دا؟ هه‌ڵبه‌ت وه‌هایه. ئێوه راست ده‌فه‌رموون، نه‌خۆش که‌وت. به‌ڵام له
باتی ئه‌وه‌ی که راکشێت و نه‌چێته‌وه ده‌رۆ دیسانیش چووه ده‌رۆ. خۆ ده‌زانن
چی لێهات، رۆیشته به‌ر باران و ...
درگاوان: بێ
ئیزن‌نامه نابێ بچیته ناوۆ.
دایک: منیش
ئه‌مه‌م پێ ووت. به‌ڵام بایه‌خی نه‌بوو. پای ته‌ڕ بوو زۆرم خۆش ده‌وێ. ئێمه
وه‌ک خوشک واین. به‌ڵام تا ئێستا که‌لله ره‌قی وه‌هاتان دیتووه؟ ئێستایش
ده‌ڵێ من نه‌خۆشم. ولاسۆڤا گیان! تۆ له جیاتی من بڕۆ بۆ کارگا و
خوارده‌مه‌نیه‌کان بفرۆشه. پێم ووت: مارییا تۆ زۆر بێ گوێ‌ی به‌ڵام بۆ وای؟
ووتی مه‌گه‌ر حولله‌سه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌ونه‌ی لێ بڕێسی ده‌ستێ کوته‌کت
لێده‌ده‌م که عه‌ره‌ب له گامێشی نه‌دابێ. ئینسانی وه‌ها که‌لله‌ره‌ق و بێ
مێشکتان دییوه؟
درگاوان: (
ئاخێک هه‌ڵده‌کێشێ و ئیزنی ده‌دات) باشه، باشه، له‌سه‌ری مه‌ڕۆ. بێ بڕۆ
ناۆ.
دایک: راست
ده‌که‌ن من ئێجگار فره‌وێژم. بووم به هۆی ئازاری ئێوه‌یش.
(
نیوه‌ڕۆیه. کرێکاره‌کان له‌سه‌ر قوت‌و و سیپ و شتی وا دانیشتوون و خه‌ریکی
نه‌هار خواردنن. دایک خوارده‌مه‌نیه‌کان ده‌فرۆشێت. ئیوان له پێچاننه‌وه‌ی
خوارده‌مه‌نیه‌کانا یارمه‌تی ده‌دات)
دایک:
سێفه‌زه‌مینی، هێلکه، تووتن، ته‌ماته...
ئیوان:
پێچیاوه‌ته باشترین کاغه‌زه‌وه.
دایک: سێفه‌زه‌مینی، هێلکه،
تووتن، ته‌ماته...
ئیوان:
کاغه‌زه‌که‌ی خۆڕاییه
کرێکاری
یه‌ک: ئێره‌ڵماسیت هه‌یه؟
دایک:
فه‌رموو ئه‌مه‌یش سێفه‌زه‌مینی.
ئیوان:
کاغه‌زه‌که‌ی فڕێ مه‌ده.
دایک:
سێفه‌زه‌مینی، هێلکه، تووتن، ته‌ماته...
کرێکاری
دوو: ده‌تووانی پێم بڵێ‌ی چی له‌م کاغه‌زه‌دا نووسراوه؟ من سه‌وادم
نی‌یه
کرێکاری سێ:
من چوزانم چی له کاغه‌زه‌که‌ی تۆدا نووسراوه.
کرێکاری
دوو: راسته، لێره‌یش شتێک نووسراوه.
کرێکاری
یه‌ک: ده‌ی؟!
کرێکاری سێ:
راست ده‌که‌ن. تا بمانه‌وی بڵێین له‌ل ، گیراوین.
دایک:
سێفه‌زه‌مینی، هێلکه، تووتن، ته‌ماته...
کرێکاری سێ:
پۆلیس سه‌خت به دوایانا ده‌گه‌ڕێ به‌ڵام ئه‌وان ئێجگار زۆرزان و لێهاتوون و
ئه‌م هه‌واڵ نامه‌یان تازه بڵاو کرده‌ته‌وه. هیچ شتێ ناتووانێ پێشیان پێ
بگرێ و به راستیش زۆربه‌ی قسه‌کانیان به‌جێ‌یه.
کرێکاری
یه‌ک: من که زۆرم خۆش گه‌ره‌کن.
کارپۆڤ: بڕوا
به هه‌موو ئه‌و که‌سانه بکه‌ین که لێره‌ن؟
( کرێکارانی
جێ متمانه گشتیان له سوچێکی حه‌وشی کارگا کۆ ده‌بنه‌وه. پاوول و ئانتوان له
به‌ینیانان)
کارپۆڤ:
برایان- مه وت و وێژمان له‌گه‌ڵ کردن.
ئانتوان:
باشه، چ ده‌سکه‌وتێکتان ده‌ست که‌وت؟
کارپۆڤ:
برایان- به ده‌ستی به‌تاڵ نه‌گه‌ڕاینه‌ته‌وه.
ئانتوان: یه‌ک
کۆپێکتان وه‌رگرت؟
کارپۆڤ:
دانیشتین‌و بۆ ئاغای " سوکلینۆڤ" مان حه‌سێب کرد و پێمان ووت که ئه‌گه‌ر
یه‌ک کوپێک له هه‌ر سه‌عات ئیشی هه‌شت سه‌د کرێکار که‌م بکاته‌وه
ده‌کاته ساڵی بیست و چوار هه‌زار رۆبل و ئه‌م گشته راسته‌وخۆ ده‌چیته
گیرفانی ئاغای سوکلینۆڤ و هه‌ر چۆنێ بێ ئه‌بێ به‌ر به‌م کاره بگیریێت و
ئه‌نجام نه‌چێته گیرفانی ئاغای سوکلینۆڤه‌وه.
ئانتوان: سا
مه‌سه‌له‌ی یه‌ک کوپێکیش حه‌ل کرا.
کارپۆڤ:
هاڤه‌ڵان ئێمه هه‌میشه ووتومانه که مه‌کینه‌کان له باری سڵامه‌تیه‌وه بۆ
کار نابن.
پاوول: ده‌ی
ئاخر پاره‌که‌تان وه‌رگرته‌وه؟
کارپۆڤ:
زۆنگاوه‌کانی به‌ر ده‌رگای رۆژهه‌ڵاتی‌ی کارگا به راستی‌ی به‌ڵایه‌کی
گه‌وره‌ن.
ئانتوان:
که‌وا. ده‌یه‌وێ به زۆنگاوه‌کان دایخه‌رجێنێ.
کارپۆڤ: له
بیرتان چووه‌تۆ که هاوینانه مێشوله چۆن زۆرمان بۆ دێنێ. له بیرتان چووه‌تۆ
که ساڵی چه‌ن که‌سمان تووشی یاو ده‌بن و چ مه‌ترسیه‌ک هه‌ڕه‌شه له
منداڵه‌کانمان ده‌کات؟ برایان! ئێمه ده‌توانین زۆنگاوه‌کان به‌و بیست و
چوار هه‌زار رۆبله وشک بکه‌ین، ئاغای سوکلینۆڤ بڕیاری داوه که ئه‌م پاره
بدات. جگه له‌وه‌ش ده‌یانه‌وێ کارگاکه گه‌وره‌تر بکه‌نه‌وه. هه‌گه وای
لێ بکه‌ن ئیدی کار ئێجگار فراوان ده‌بێ. خۆشتان چاک ده‌زانن که که‌ڵکی
کارگا یانی که‌ڵکی هه‌موومان. برایان! به‌ڵکو وه‌کو ئێمه ده‌مانه‌وێ
کاره‌کان به باشی رێک و پێک نه‌کات. شتهایه‌کمان له ئاغای سوکلینۆڤ بیستووه
که ده‌بێ به ئێوه‌یشی بڵێین. کارگای توڕ که ره‌قیبی ئێمه بوو ماوه‌یه‌کی
زۆر ناخایه‌نێ که ده‌به‌سرێت. له به‌یانیه‌وه حه‌وت سه‌د که‌س له براکانی
ئێمه به‌تاڵ ده‌بن. به‌دبه‌ختی که‌متریش خۆی خۆشبه‌ختیه. هه‌ر ئێستا ئێمه
چاوه‌روانی یه‌کێ له گه‌وره‌ترین ناکۆکیه‌کانی مێژووی ئابووری وڵاته‌که‌مان
ده‌که‌ین. ئه‌م مه‌ترسییه ئه‌وه‌ن نزییکه که هه‌موو که‌سێ ده‌بێ بزانێ...
پاوول: ده‌ی
به رای ئێوه بورجوازی نه‌خۆشه و ئێوه‌یش دوکتور؟ ئێوه که‌م بوونه‌وه‌ی مزی
رۆژانه‌تان لا په‌سنده؟!
کارپۆڤ:
رێگه‌یه‌کی باشترمان ره‌چاو نه‌کرد.
ئانتوان:
هه‌رگاوایه به‌لانی که‌مه‌وه کۆتایی به قسه و باس بێنین. مه پووڵی وشک
کردنی زۆنگاوه‌کان ناده‌ین.
کارپۆڤ:
به‌ڵام کۆتایی هێنان به وت و وێژ باشی لێ هه‌ڵناگرسێ.
کرێکاری
یه‌ک: تێ‌ناگه‌ی که ئه‌مه یانی مان‌گرتن؟
پاوول: مه
به بروامان مزی خوراومان ته‌نیا به مان‌گرتن ده‌ست ده‌که‌وێته‌وه.
ئانتوان:
گرینگ ئه‌مه‌یه که ئاخۆ ئه‌بێ له بیری مزی خۆدا بین یاخۆ له بیری وشک
کردنی زۆنگاوه‌کانی ئاغای سوکلینۆڤ؟ مان‌گرتن ده‌بێ ببێ. هه‌تا یه‌کی ئه‌یار
حه‌وته‌یاک ده‌رفه‌ته. له‌م ماوه‌دا ئه‌بێ کرێکاره‌کانی‌تریش بۆ مان‌گرتن
هان ده‌ین.( پاوول و ئانتوان ده‌چنه ده‌ره‌وه)
کارپۆڤ: به
بڕواتان درێژه به وت و وێژ بده‌ین؟
کرێکاری
دوو: کارپۆڤ، له‌گه‌ڵ ئه‌و گشته چاو دێریه‌ی پۆلیسا ئێستایش گشت
کرێکارانی کارگا هه‌واڵ نامه ده‌خوێننه‌وه. ئه‌م جۆره که‌سانه وه‌ک ئاوی
ژێرکا ده‌چن. به‌داخه‌وه ده‌ست ته‌نیا ماوین و ئیتر هیچکه‌سێ بایه‌خ به وشک
بوونی زۆنگاوه‌کان نادات. هاواری پوڵ بۆ زۆنگاو قورگمان ده‌گرێت و قوور
ده‌کا به سه‌رمانا.( ده‌نگی سووت. هه‌موو ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر
کاره‌کانیان)
کارپۆڤ: (
ته‌نیا ) باشه. هه‌رگاوایه، مان گرتن.
درگاوان: (
هه‌واڵ نامه‌یه‌ک له‌سه‌ر عه‌رز ده‌بینێته‌وه) ئه‌مه چییه؟ دیسان هه‌واڵ
نامه‌ی ئاژاوه گێڕه‌کان( ته‌له‌فون ده‌کات) ئه‌ڵۆ. پۆلیسی کارگا...
دایک: (
دێته به‌رۆ) سێفه‌زه‌مینی. هێلکه. تووتن. ته‌ماته...
کارپۆڤ:
سێفه‌زه‌مینی( دایک سێفه‌زه‌مینی به کارپۆڤ ده‌فرۆشێ. داده‌نیشێ و
پووڵه‌کانی ده‌ژمێرێ)
دایک: (
له‌به‌رخۆیه‌وه) که‌م بوونه‌وه‌ی مز ئێجگار خراپه. زوڵمێکی گه‌وره‌یه.
به‌تایبه‌ت به‌رانبه‌ر به من. چون ئه‌گه‌ر دیسان مزه‌کان که‌م که‌نه‌وه
پاوول چ ده‌کات؟ ئه‌و ئێستایش ناڕازی‌یه
کارپۆڤ: (
لێ‌ی نزیک ده‌بێته‌وه) چۆن ئه‌م ئێعلامیانه تۆ بڵاویان ده‌که‌یته‌وه؟
ده‌زانی ئه‌م کاغه‌زه بچکۆڵه یانی مان گرتنی کرێکاران؟
دایک: مان
گرتن!؟ جا بۆچی؟
کارپۆڤ: له
ناو ئه‌م ئێعلامیانه‌دا له کرێکارانی سوکلینۆڤ داوا کراوه مان بگرن.
دایک: من
نازانم.
کارپۆڤ: ئه‌ی
بۆ بڵاویان ده‌که‌یته‌وه؟
دایک: ئه‌ی
ئه‌وان بۆچی ئێمه ده‌گرن؟
کارپۆڤ: یانی
نازانی چی له‌م کاغه‌زانه‌دا نووسراوه
دایک: نا.
من بێ سه‌وادم.
کارپۆڤ:
ئێ.... ئه‌وان به‌م شێوه‌یه ئێمه هان ده‌ده‌ن. مان‌گرتن شتێکی نه‌گریسه.
سبحا ئه‌وان کار ناکه‌ن، سبحه‌ینێ شه‌و چ روو ده‌دا؟ حه‌وته‌یه‌کی‌تر چی
ده‌قۆمێ؟ مان‌گرتن و کارنه‌کردنی ئێمه بۆ کارگا و خاوه‌نه‌که‌ی گرینگ
نی‌یه. به‌ڵام بۆ ئێمه هه‌ر ئێجگار گرینگه.
(به‌رپرسی
هێمنایه‌تی کارگا به هه‌ڵه‌داوان ده‌گات)
به‌رپرس: چ
قه‌وماوه؟
( درگاوان
ئێعلامیه‌کانی پێ نیشان ده‌دات)
درگاوان: خۆم
دوودانه‌م هه‌ر ئێستا له عه‌رز هه‌ڵگرته‌وه. ئه‌میشه دانه‌یه‌کی‌تر
به‌رپرس: ( به
کارپۆڤ) چی ده‌خوێنیته‌وه؟(ده‌یگرێت) ئه‌م نووسراوه‌ت له کوێ هێناوه؟
دایک: ئه‌م
کابرایه بێ تاوانه. من دڵنیام که ئه‌م ئه‌و ئێعلامیانه‌ی بڵاو
نه‌کرده‌ته‌وه.
کارپۆڤ: لێم
گه‌ڕێ... لێم گه‌ڕێ با بڕۆم.
به‌رپرس: (
لێ‌ی ده‌دات) بگره ئه‌مه‌یش بۆ خۆت و ئێعلامیه‌کانت.
دایک:
به‌ڵام ئه‌م کابرایه ته‌نیا نه‌ختێ سێفه‌زه‌مینی کڕی و ئیتر هیچ.
تابلۆی
چواره‌م – ژووری پلاگه ئا ولاسۆڤا.
دایک،
ئانتوان ،ئاندره، ئیوان،پاوول
( دایک له بۆ
ئه‌نجامی بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵ نامه‌کان ، هاوه‌ڵان سه‌رزه‌نشت ده‌کات.
ئه‌و هه‌وه‌ڵین وانه‌ی پارت فێر ده‌بێ)
دایک:
پاوول، من ئه‌مڕۆ هه‌ر وه‌ها که وتبووتان گشت هه‌واڵ‌نامه‌کانم بڵاو
کرده‌وه و به‌شێوه‌یه‌کیش ئه‌م کاره‌م کرد که له گرتنی ئه‌و لاوه
پاش‌گه‌ز ببنه‌وه. به‌ڵام کاتێ که دوا هه‌واڵ‌نامه‌کانم بڵاو ده‌کرده‌وه
و به چاوی خۆم دیتم که سێ که‌سی‌تریان گرت. ته‌نیا تاوانی ئه‌وان ئه‌وه
بوو که هه‌واڵ‌نامه‌کانیان ده‌خوێنده‌وه. منتان تووشی چی کرد و چ کارێکتان
پێکردم!
ئانتوان:
خانمی ولاسۆڤا سپاستان ده‌که‌ین که وه‌ها شاره‌زایانه هه‌واڵ نامه‌کانتان
بڵاو کرده‌وه.
دایک: به
بڕواتان شاره‌زایانه بوو؟ ئه‌ی کارپۆڤ چی به‌سه‌ردێ؟ ئه‌و به هۆی
شاره‌زایه‌تی منه‌وه ئێستا له به‌ندیخانه‌یه.
ئاندره:
ئێوه نه‌بوونه هۆی گرتنی کارپۆڤ. خۆ ئێوه ئه‌وتان نه‌گرتووه. پۆلیس ئه‌وی
گرتووه.
ئیوان:
ئێوه به‌گوێره‌ی تووانی خۆتان کرێکارانی سوکلینۆڤتان له ده‌وری یه‌ک کۆ
کرده‌وه. پێ‌بزانم ئێوه‌یش ده‌زانن که رای زۆربه‌ی کرێکاران له‌سه‌ر
ئه‌وه‌یه‌که مان بگرن.
دایک: من
نه‌م ده‌ویست ببمه مایه‌ی مان‌گرتن. من ته‌نیا نیازم وابوو یارمه‌تی مرۆڤێک
بده‌م که‌چی یارمه‌تیه‌که‌م بوو به هۆی گرتنی سێ که‌سی‌تر. بۆچی سیدۆر؟ بۆ
سیانی‌تر؟ بۆچی ئه‌وانیان گرت؟ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌واڵ‌نامه‌یان
ده‌خوێنده‌وه. ئێوه بۆ چ مان ده‌گرن؟ چی له‌و بڵاوکراوانه‌دا نووسراوه؟
ئانتوان: بڵاو
کردنه‌وه‌یه یان کارێکی به‌رێ و جێ بوو به ئه‌نجامێکی باشه‌وه.
دایک: چی
له ناو بڵاوکراوه‌کاندا نووسراوه؟
پاوول: پێت
وایه چی نووسراوه؟
دایک: شتێکی
دژ به یاسا.
ئانتوان:
خانمی ولاسۆڤا! وه‌ها دیاره که ده‌بێ زیاتر بۆتان شی بکه‌ینه‌وه.
پاوول: دایه
دانیشه . ده‌مانه‌وێ بۆت شی بکه‌ینه‌وه.
( که‌ته‌کان
دێننه پێش و له ده‌وری دایک داده‌نیشن)
ئیوان:
بڕوانن، بڵاوکراوه‌کان ده‌ڵێن کاتێ که ئاغای سوکلینۆڤ به حه‌زی خۆی مزه‌کان
که‌م ده‌کاته‌وه کرێکاران نابێ ته‌سلیم ببێ
دایک:
قسه‌ی قۆڕ ده‌که‌ن. بۆ ئه‌بێ وابزانن که ئاغای سوکلینۆڤ ناتووانێ مزه‌کان
به مه‌یل و خوازتی خۆ که‌م بکاته‌وه؟ مه‌گه‌ر کارگا هینی ئه‌و نی‌یه؟
پاوول:
هه‌ڵبه‌ت هینی ئه‌وه.
دایک: ده‌ی
باشه . ئه‌ی ده‌ڵێن چی؟ بڕوانن. بۆ وێنه، ئه‌م مێزه هینی منه ده‌ی بۆ
ده‌بێ من نه‌تووانم هه‌رچیه پێم خۆشه لی‌بکه‌م؟
ئاندره:
هه‌ڵبه‌ت خانمی ولاسۆڤا ئێوه ده‌تووانن هه‌ر کارێ پێتان خۆشه به مێزه‌ی
بکه‌ن.
دایک: ده‌ی
هه‌گه من پێم خۆش بێ ناتووانم بیشکێنم و ئاگری پێ بکه‌مه‌وه؟
ئانتوان: بۆ
ناتوانن؟ ئێوه ده‌تووانن بیشکێنن و بیسوتێنن.
دایک: ده‌ی
باشه، هه‌رگاوایه ئه‌ی ئاغای سوکلینۆڤ بۆ ناتوانێ هه‌ر کارێ ویستی له
کارگاکه‌ی بکات. کارگا هینی ئه‌وه. هه‌ر وه‌ک ئه‌م مێزه که هینی منه. وه‌ها
نی‌یه؟
پاوول: نا.
دایک: بۆچی
نا؟
ئیوان: بۆ
ئه‌وه‌ی که کارگاکه‌ی ئه‌و نیازی به کرێکاره.
دایک:
به‌ڵام، ئه‌گه‌ر هاتو ووتی که ئیتر نیازم به ئێوه نی‌یه چی؟
پاوول: گوێ
راگره دایه. تۆ ده‌بێ ئه‌مه چاک بزانی . ئه‌و هه‌ندێ جار نیازی به ئێمه
هه‌یه و هه‌ندێ جاریش نیازی پێمان نی‌یه.
ئانتوان:
وه‌هایه.
پاوول: کاتێ
نیازی پێمان هه‌یه ده‌بێ ببین و کاتێ نیازیشی پێمان نی‌یه هه‌ر هه‌ین. یانی
ده‌بێ ببین. ئه‌گینا چی بکه‌ین؟ بڕۆین بۆ کوێ؟ ئه‌ویش ئه‌مه ده‌زانێت.
ئه‌و هه‌میشه نیازی به مه نی‌یه، به‌ڵام مه هه‌میشه نیازمان به‌و هه‌یه.
ئه‌ویش ئه‌مه ده‌زانێ و له‌م نیازه‌ی مه که‌ڵک وه‌رده‌گرێ. هه‌ڵبه‌ت
مه‌کینه‌کان هینی ئه‌وه. به‌ڵام ده‌زگای کاری ئێمه‌یشن. ئێمه خۆ
مه‌کینه‌مان نی‌یه. کارگای پارچه چنین و تراشکاری و شتی‌ترمان نی‌یه. هه‌ر
به‌م بۆنه‌شه‌وه‌یه که به مه‌کینه‌کانی ئه‌و کار ده‌که‌ین. کارگا ته‌نیا
هی ئه‌وه. به‌ڵام کاتێ کارگا ئه‌به‌سێت له راسته‌قینه‌دا ده‌زگاکان له
ئێمه داگیر ده‌کات.
دایک: ده‌ی
ئاخر ده‌زگاکانی ئێوه هینی ئه‌وه. وه‌ک ئه‌م مێزه که هینی منه.
ئانتوان:
به‌ڵێ، به‌ڵام به رای ئێوه ئه‌مه دروسته که ده‌زگاکانی مه هینی ئه‌و
بێ.
دایک: نه.
به رای من دروست نی‌یه.به‌ڵام رای من هه‌ر چۆنێ بێ ئه‌وه‌ی راست بێ
ئه‌وه‌یه که ئه‌و مه‌کینانه هی ئه‌وه. به‌ڵکو که‌سێ ببێ که به رای ئه‌و
دروست نه‌بێ ئه‌م مێزه هی من بێ.
پاوول:
ئازیزه‌که‌م گوێ راگره. ده‌بێ بڵێم که خاوه‌نی مێز بوون تا خاوه‌نی کارگا
بوون ئێجگار ته‌وفیریان هه‌یه. مێز و که‌وچک و که‌وش و ئه‌م شتانه ده‌شێ
هی تۆ بن و که‌سیش ئازار ناده‌ن. بۆ وێنه به‌ڵکو تۆ بته‌وێ ئه‌وانه لێره
دابنێ‌ی یان له‌وێ. هیچ ته‌وفیرێکی بۆ من نی‌یه. به‌ڵام کاتێ کارگایه‌ک هینی
تۆ بێ ده‌تووانی سه‌دان که‌س وه‌ک من ئازار بده‌ی. ئه‌و کات تۆ خاوه‌نی
مه‌کینه‌کاری که‌سانێکی تری و ده‌تووانی به‌م بوونه‌وه ئه‌وان
بچه‌وسێنیته‌وه.
دایک: ده‌ی
راسته. هه‌ڵبه‌ت ده‌تووانێ ئێمه بچه‌وسێنێته‌وه. پێت وایه تێ ناگه‌م و
له‌م سی ساڵه‌دا به‌مه‌م نه‌زانیوه؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی که نازانم ئه‌وه‌یه که
ئاخۆ که‌سێ هه‌یه که بتووانێ چاره‌سه‌ری ئه‌م ئازاره بکات؟
ئانتوان:
پلاگه ئا ولاسۆڤا، بگه‌ڕێینه‌ووه بۆ لای چت و مه‌کی تایبه‌تی‌ی ئاغای
سوکلینۆڤ. بێره‌گه‌یشتین که کارگاکه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ مێزدا بۆ وێنه ته‌وفیری
هه‌یه. ئه‌و ده‌تووانێ له چت و مه‌کی تایبه‌تی خۆی بۆ چه‌وساننه‌وه‌ی مه
که‌ڵک وه‌رگرێت.
ئیوان: چته
تایبه‌تیه‌کانی ئه‌و تایبه‌تیه‌کی سه‌ر سووڕ هێنه‌ری تریشیان هه‌یه. یانی
تا بۆ چه‌وساننه‌وه‌ی ئێمه که‌ڵکیان لێ‌وه‌ر نه‌گیریێت که‌ڵکیان بۆی نابێت.
کارگا تا کاتێ بایه‌خی بۆ ئه‌و هه‌یه که ده‌زگای کاری ئێمه بێت. هه‌رکه
کارگا ده‌زگای کاری ئێمه نه‌بێ ئه‌وسا ته‌نیا کێوێ ئاسنی ره‌ق و ته‌قه و
ئیتر به‌س. که وایه ئه‌و به گشت مه‌کینه‌کانیه‌وه نیازی به ئێمه هه‌یه.
دایک:
باشه؛ باشه. به‌ڵام پێتان وایه چۆن ده‌بێ ئه‌مه‌ی پێ بسه‌لمێنن که نیازی به
ئێوه هه‌یه؟
ئاندره: وای
دابنێ که ئه‌م که‌سه یانی پاوول ولاسۆڤ ده‌چێته کن ئاغای سوکلینۆڤ و ده‌ڵێ
ئاغای سوکلینۆڤ به‌بێ بوونی من کارگای ئێوه جگه له کێوێ ئاسنی ره‌ق و ته‌و
زیاتر هیچ نی‌یه، له‌م روانگه‌وه ئێوه مافی ئه‌وه‌تان نی‌یه به پێ‌ی خوازتی
خۆتان مزی من که‌مۆ بکه‌ن. ده‌ی دیاره که ئاغای سوکلینۆڤ پێ‌ی پێده‌که‌نێ و
رای ده‌دا . به‌ڵام ئه‌گه‌ر گشت ولاسۆڤه‌کان ، یانی هه‌شت سه‌د ولاسۆڤ
راچڵه‌کن و تێکڕا ئه‌مه به ئاغای سوکلینۆڤ بڵێن ئه‌وسا ئیتر ئاغای
سوکلینۆڤ گۆ ناکات تا پێبکه‌نێت.
دایک: یانی
مانگرتنی ئێوه ئه‌م مانای هه‌یه.
پاوول:
به‌ڵێ مانگرتنی ئێمه به‌م مانایه.
دایک: له
ناو بڵاوکراوه‌کانیشا ئه‌مه‌تان نووسیبوو؟
پاوول:
به‌ڵێ له‌ناو بڵاوکراوه‌کانیشا ئه‌مه‌مان نووسیبوو.
دایک:
مان‌گرتن به‌م له‌ونه خراپه. من ئیتر چۆن چێشت لێنێم؟ کرێ خانوو له کوێ
بێنم؟ سبه‌ینێ تۆ ناچیته‌وه بۆ ئیش. سبه‌ینێ شه‌و چ بکه‌ین؟ هه‌ر وه‌ها
حه‌وته‌ی داهاتوو؟ باشه! باشه! ئه‌مانه به جێ‌ی خۆی به‌ڵام ئه‌گه‌ر
ته‌نیا هۆی مان‌گرتن ئه‌مه بێت ئه‌ی بۆچی پۆلیس خه‌ڵک ده‌گرێ. ئه‌م کاره چ
پێوه‌ندییه‌کی به پۆلیسه‌وه هه‌یه؟
پاوول:
دایه گیان مه‌یش ئه‌م پرسیاره‌مان هه‌یه و له تۆی ده‌پرسین. به پۆلیس
چی؟
دایک:
ئه‌گه‌ر ئێمه به‌رانبه‌ر به ئاغای سوکلینۆڤ هه‌ستین و مان بگرین پێوه‌ندی
به پۆلیسه‌وه نی‌یه، وا نی‌یه. وێ ده‌چێ هه‌ڵه‌یه‌کتان کردبێ. بێت و نه‌بێ
هه‌ڵه‌یه‌کتان کردووه. خه‌ڵک لایان وایه ئێوه له دووی شه‌ڕ ده‌گه‌ڕێن
ئێوه ده‌بێ خه‌ڵک تێ‌بگه‌یه‌نن که دژایه‌تی ئێوه به‌رانبه‌ر به خاوه‌ن
کارگا ته‌نیا له بۆ ده‌ست‌که‌وتی مافی ره‌وای خۆتانه و به‌م شێوه ئێوه
ده‌توانن خه‌ڵک بکه‌نه پشت و پشتیوانی خۆتان.
ئیوان:
خانمی ولاسۆڤا ئه‌مه هه‌ر ئه‌و کاره‌یه که ئێمه‌یش ده‌مانه‌وێ بیکه‌ین.
رۆژی یه‌کی ئه‌یار که رۆژی به‌ربه‌ره‌کانێ‌ی کرێکارانی گشت وڵاته‌کانه ،
له هه‌موو کارگاکانی
« تڤه‌ر»
Tver کرێکاران رێ
ده‌که‌ون و خۆپیشاندانێک له بۆ رزگاری چینی کرێکار رێک ده‌خه‌ن. ئێمه
وامان نیازه که به دروشمه‌کانی ئه‌م خۆپیشاندانه له بۆ گه‌شه‌ی
به‌ربه‌ره‌کانێ‌ی خۆمان داوای یارمه‌تی له گشت کرێکارانی تور بکه‌ین.
دایک:
ئه‌گه‌ر بێ قڕه دروشمه‌کانتان هه‌ڵده‌ن هیچکه‌س لێتان زویر نابێ.
ئاندره: پێ
بزانین ئه‌مه بیر و رای ئاغای سوکلینۆڤ نی‌یه.
دایک:
ئه‌بێ ببێ.
ئاندره: وێ
ده‌چێ هێمنایه‌تیش پێش بۆ خۆپیشاندان بگرێت.
دایک:
هێمنایه‌تی و ئاغای سوکلینۆڤ چ پێوندیه‌کیان پێکه‌وه هه‌یه؟ هه‌ڵبه‌ت
هێمنایه‌تی له ئێوه توواناتره، به‌ڵام هێمنایه‌تی له ئاغای سوکلینۆڤیش
توواناتره.
پاوول:
دایه، یانی به بیرورای تۆ هێمنایه‌تی کاری به خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی ئێمه
نابێ؟
دایک:
به‌ڵێ. من پێم وایه. چون ئه‌م خۆپیشاندانه هێمنانه‌یه. پاوول ئێمه هیچ
چه‌شنه قڕه و هه‌رایه‌کمان پێ دروست نی‌یه. تۆ چاک ده‌زانی که من ئیمانم
به خوا هه‌یه و پێم وایه که به بێ ویستی ئه‌و هیچ کارێ سه‌رناگرێ و
له‌شه‌ڕ و قڕه بێزارم. هه‌ڵبه‌ت راسته که چل ساڵه جگه له شه‌ڕ و قڕه
هیچم نه‌دیتووه. به‌ڵام هیچ کاتێ نه‌متوانیوه ته‌نانه‌ت دژ به‌م شه‌ڕ و
قڕه‌یه به شه‌ڕ بێم. هه‌ر چۆنێ بێ هیوادارم که تا سه‌ره مه‌رگم له هیچ
شه‌ڕ و قڕه‌یه‌کدا به‌شدار نه‌بم.
تابلۆی
پێنجه‌م – شه‌قامێک
پاوول،ئیوان،ئاندره،دایک ماشا، ئیسمیگلین
( رۆژی یه‌کی
ئه‌یار. کرێکارانی تور به نیازی به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ که‌م بوونه‌وه‌ی
فری رۆژانه‌یان خۆپێشاندانێکیان رێک خستووه.)
پاوول: مه
کریکارانی سوکلینۆڤ ده‌مانویست له بازاره‌وه تێپه‌ڕین که به کوڕێ
کرێکاری‌تر له کارگاکانی‌تر گه‌یشتین. ژمارده‌مان تا ئه‌و ساته هه‌زاران
که‌س بوو. له‌سه‌ر پارچه نووسیبومان : کرێکاران! له‌به‌ربه‌ره‌کانێ‌ی
ئێمه‌دا دژ به که‌م بوونه‌وه‌ی مز هاوبه‌ش بن.
ئیوان: مه
زۆر رێک و پێک و بێ قڕه له شه‌قامه‌کان تێده‌په‌ڕین و سروودی
«
هه‌ستن
ئه‌ی دییلانی برسیه‌تی ، ئه‌ی هاوه‌ڵان ، شه‌یپوره‌کان هاتوونه‌ته هه‌را
»
مان
ده‌خوێند. کرێکارانی کارگای مه له ژێر ئاڵای گه‌وره‌دا کۆ ببوونه‌وه.
ئاندره:
پلاگه ئا ولاسۆڤا لای منه‌وه له پشت سه‌ری کوڕه‌که‌یه‌وه بوو. کاتێ
کازێوه هاتین به دوای پاوول‌دا، کت‌وپڕ پلاگه پۆشته و ئاماده هاته
ده‌ر. کاتێ پرسیارمان لێ کرد بۆ کوێ ده‌چی ووتی:
دایک: منیش
له‌گه‌ڵتانا دێم.
ئانتوان: زۆر
که‌سی وه‌ک ئه‌ومان له‌گه‌ڵا بوو چون سه‌رمای زستان و که‌م بوونی مز و
ده‌رد و ئازار زۆر که‌سی هان دابوو که هاوبه‌شی خۆپیشاندانه‌که‌مان بکات.
پێش له‌وه‌ی به بولواری«
ناجی‌ما»
بگه‌ین یه‌ک دوو پۆلیسمان دیت به‌ڵام چاومان به سه‌رباز نه‌که‌وت.
که‌چی هه‌ر که گه‌ییشتینه به‌ین بولوار و
«
تورسکایا» دیتمان که دوو ریز به‌رپرسی هێمنایه‌تی راوه‌ستا بوون.
ئه‌وان ئاڵاکان و دروشمه‌کانی ئێمه‌یان دی و کت‌وپڕ
ده‌نگێ نه‌ڕاندی:
« ئاگاداری!
مه‌بزوون. بڵاوه که‌ن ئه‌گینا هه‌مووتان ده‌کوژین.
ئه‌و ئاڵایانه فڕێ ده‌ن! » پۆلی
مه
راوه‌ستا.
پاوول:
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که له دواوه ده‌هاتن ئاگایان له‌م رووداوه نه‌بوو، هه‌ر
ده‌هاتن و پاڵیان له‌وانه‌ی پێشه‌وه ده‌نا، ئه‌وانه‌ی پێشه‌وه خۆیان پێ
نه‌گیرا و ده‌ست‌رێژیان لێ کردین. ئه‌وانه‌ی پێشه‌وه ده‌یانویست
بگه‌ڕێنه‌وه و شێویان به‌یه‌کدا. زۆر که‌س نه‌یان ده‌تووانی بڕوا به چاوی
خۆ بکه‌ن و رووداوه‌که ببینن. له‌م کاته‌دا به‌رپرسه‌کان به‌ره‌و
خه‌ڵکه‌که هێرشیان هێنا.
دایک: من
له‌به‌ر دڵی کرێکاره‌کان چوبووم بۆ خۆپیشاندان، مانگره‌کان که‌سانێکی هێمن
و له‌سه‌ره‌خۆ بوون که سه‌رانسه‌ری ژیانیان به‌کار کردن تێپه‌ڕ کردبوو.
له‌ناو ئه‌واندا که‌سانێکی نا‌ئومێد و به‌تاڵ و برسی و بێده‌سه‌ڵاتیش
هه‌بوو.
ئاندره: ئێمه
چون له ریزی پێشه‌وه بووین کاتی ده‌سرێژ بڵاوه‌مان نه‌کرد.
پاوول: ئاڵا
که هێشتا به ده‌ستمانه‌وه بوو. ئیسمیلگین هه‌ڵی گرتبوو. ئێمه خه‌یاڵمان
نه‌بوو ئاڵاکه له ده‌ست بده‌ین چون وه‌ها دیار بوو هه‌رچه‌ند که ئێمه
نه‌مان ده‌زانی بۆچی؟ به‌رپرسه‌کان به‌راگرتن و لێدانی مه و داگیر کردنی
ئاڵاکه‌مان ئێجگار بایه‌خیان ده‌دا. به‌ڵام ئێمه چاره‌سه‌ر کردنی ئازاری
کرێکاران کامه‌یه!
ئاندره:
دوژمنه‌کانمان وه‌ک گورگی برسییان لێ هاتبوو. وه‌هایش نه‌بێ نابێ. وه‌هان
بۆیه سوکلینۆڤه‌کان به‌خێویان ده‌که‌ن.
ماشا:
هه‌موو ده‌یان‌زانی ئه‌نجام ده‌بێ به‌چی به‌ڵام ئاڵا . ئاڵاکه‌ی ئێمه
ده‌بوو به‌رز و شه‌کاوه بێت تا هه‌مووان بیانبینیایێ.
ئیوان:
ئه‌وانه‌ی که له‌وێ نه‌بوون تا بیبینن ئه‌نجام ده‌یبیسن. ئه‌مڕۆ نه،
سبحه‌ینێ ، دوو سبه‌ی ، وه‌رزه‌کان و ساڵه‌کانی داهاتوو، کاتێ که ئه‌م روو
داوه دوو پات ده‌بێته‌وه. ئێمه ده‌مان‌زانی و زۆر که‌سیش بڕوایان وه‌ها
بوو که له‌مه به دوا ئه‌م رووداوه رووده‌داته‌وه و دیسانیش
رووده‌داته‌وه تا کاتێ که هه‌موو شتێ بگۆڕدرێ. ئاڵای مه گه‌وره‌ترین
هه‌وینی ترس و مه‌ترسی چه‌وسێنه‌ران و ده‌ست و پێ چه‌رمووه‌کانه و به‌ریشی
ناگیریێت.
ئیوان:
ئاڵایه‌کی شه‌کاوه بۆ کرێکاران!...
گشتیان: که
وایه ده‌بینی
دیسان و
دیسانیش
له هه‌ر کوێ
بژیت
زویر یا خۆ
دڵشاد
ئه‌م
خه‌باته درێژه‌ی ده‌بێ
هه‌رگیز
کۆتایی پێ نایه
به‌رده‌وام
تا سه‌رکه‌وتی مه
له گشت
شاره‌کانی جیهان
شاره‌کانی
کرێکاران
دایک:
به‌ڵام له‌و رۆژه تایبه‌ته‌دا ئیسمیلگینی کرێکار ئاڵاکه‌ی هه‌ڵگرتبوو.
ئیسمیلگین:
پانزده ساڵه له‌م به‌ربه‌ره‌کانێهدا به‌شدارم من یه‌کێ له‌و کرێکارانه‌م
که زۆر زوو گوێ‌رایه‌ڵی وه‌رامی بزوتنه‌وه بووم. مه بۆ به‌رگری له‌که‌م
بوونه‌وه‌ی مز و باشتر بوونی چۆنیه‌تی ئیشمان به‌ربه‌ره‌کانیمان کردووه من
زۆر جار سه‌باره‌ت به‌م باسه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن کارگاکانا راوێژم کردووه له
هه‌وه‌ڵه‌وه لام گران بوو به‌ڵام ده‌بێ ددان به‌وه‌دا بنێم که پاش
ماوه‌یه‌ک لام ساناتر بوو. پێم وابوو هه‌گه بمانه‌وێ په‌ره به تووان و
هێزی خۆ بده‌ین ده‌بێ ئه‌م راوێژانه درێژه بده‌ین. ئه‌مه هه‌ڵه بوو، من
ئێستا لێره‌م و هه‌زاران که‌س له پشت سه‌رم راوه‌ستاون و به‌رانبه‌رمان
دیسان له‌شکه‌ری ده‌سه‌ڵات‌دار راوه‌ستاوه. ئاخۆ ئاڵاکه‌مان له ده‌ست
ده‌ده‌ین؟
ئانتوان: نا.
ئیسمیلگین نابێ له‌ده‌ستی بده‌ی، ئێمه ووتمان ناکرێ له‌گه‌ڵیان راوێژ
بکه‌ین و دایه ووتی:
دایک: نابێ
له‌ده‌ستی بده‌ی. هیچ روو نادا هێمنایه‌تی کاری به‌سه‌ر خۆپیساندانی
هیمنانه‌وه نی‌یه.
ماشا: هه‌ر
له‌م کاته‌دا سه‌رۆک پۆلیسێ نه‌ڕاندی و پێمانی ووت:
«
ئاڵاکه
فڕێ ده‌ن»
ئیوان:
ئیسمیلگین سه‌ری وه‌ر چه‌رخان
وتمشای دوایه‌وه کرد. له پشت ئاڵاکه‌وه دروشمه‌کان و داخوازیه‌کانی مه‌ی
چاو پێکه‌وت. له پشت دروشمه‌کانا مانگره‌کانی کارگای سوکلینۆڤ راوه‌ستا
بوون. ئێمه ئه‌مانویست بزانین که ئه‌م کابرایه که له‌گه‌ڵ مه ه یه‌کێ
وه‌کو مه بوو ئاڵاکه چی لێده‌کات.
پاوول:
پانزده ساڵ کۆشش بۆ بزوتنه‌وه. کرێکار. شۆرشگێڕ. یه‌کی ئه‌یاری 1905
کاژێر یازده‌ی به‌یانی. پاڵ بلواری ناجی‌ما. کاتی هه‌ڵبژاردن. ووتی:
ئیسمیلگین: من
له ده‌ستی ناده‌م. مه راوێژ ناکه‌ین.
ئاندره:
ووتمان زۆر به‌جێ‌یه ئیسمیلگین! رێگا هه‌ر ئه‌مه‌یه. ئێستا ئیتر گشت شتێ
دروست ده‌بێ.
ئیوان: ووتی
به‌ڵێ و به‌ده‌مه‌وه درا به عه‌رزا، پێکا بوویان.
ئاندره: چوار
پینج به‌رپرس هه‌ڵاتن بۆ لای تاوه‌کو ئاڵاکه هه‌ڵگرن. ئاڵاکه له
لایه‌وه درا بوو به عه‌رزا. له‌و کاته‌دا پلاگه ئا ولا سۆڤای خۆمان،
ولاسۆڤای هێمن و له‌سه‌رخۆ ، ولاسۆڤای هاوه‌ڵمان داته‌ویه‌وه و خۆی به
ئاڵاکه گه‌یاند.
دایک: ووتم
ئیسمیلگین ئیزن بده ئاڵاکه هه‌ڵگرم. ئاڵاکه بده به من. من ئاڵاکه
هه‌ڵده‌گرم. گشت شتێ ئه‌بێ بگۆڕدرێ.
تابلۆی
شه‌شه‌م – ماڵی وسۆفچیکۆڤی مامۆستا
ئیوان ،
مامۆستا، ژن ، دایک ، شویستاکۆویچ ، کرێکار
( پاش گرتنی
پاوول له لایه‌ن حکوو،ه‌ته‌وه، ئیوان دایک ده‌باته لای نیکۆلای برای که
مامۆستایه)
ئیوان:
نیکۆلای ئیوانۆویچ. من پلاهه ئا ولاسۆڤا- دایکی هاوه‌ڵه‌که‌م هێناوه بۆ
لای تۆ. پاوولی کوڕی له خۆ پێشاندانی یه‌کی ئه‌یارا گیرا به‌میشیان ووتووه
که ده‌بێ ماڵه‌که‌ی چۆڵ کات. مه بڕیارمان به کوڕه‌که‌ی داوه که ئاگاداری
دایکی ببین. ئه‌وان شکیان نه‌خستووه‌ته تۆ و ماڵی تۆ. هیچکه‌س ناتووانێ
گومانی ئه‌وه ببات که تۆ پێوه‌ندییه‌که‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆپیشاندانه‌دا
ببێت.
مامۆستا:
هه‌ڵبه‌ت که‌س گومانی وه‌ها ناکات. راسته‌قینه‌یش هه‌ر ئه‌مه‌یه. هه‌گه
منیش ده‌که‌وتمه شوێن خه‌یاڵ پڵاوی ئێوه ئه‌وا له مامۆستایه‌تی لایان
ده‌بردم.
ئیوان:
هه‌رچۆنێ بێ هیوادارم که باش ئاگاداری له خانمی ولاسۆڤا بکه‌یت. ئه‌و
جێگه‌یه‌کی‌تر شک نابات. به‌م له‌ونه پیاوه‌تیه‌کی باشت سه‌باره‌ت به‌م
براته ده‌که‌ی.
مامۆستا:
ده‌لیلی نی‌یه که من سه‌باره‌ت به تۆ پیاوه‌تیه‌ک بکه‌م. من دژی کاره‌کانی
تۆم ته‌واوی هه‌وڵ و ته‌قه‌لای تۆ گه‌وجایه‌تیه، که‌ریه‌تیه. من هه‌میشه
ئه‌مه‌م به تۆ سه‌لماندووه. به‌ڵام خانمی ولاسۆڤا
ئه‌مه چتێکه که پێوه‌ندی به تۆوه نی‌یه. چۆنایه‌تی تۆ
ئاشکرایه، جیاله‌مانه من نیازم به که‌سێ بوو که ئێره‌م بۆ کۆ
بکاته‌وه. هه‌ر وه‌ها که ده‌یبینن ئێره ئێجگار شپرزه‌یه.
ئیوان:
هه‌ڵبه‌ت له باتی کارێ که بۆت ده‌کات ده‌بێ شتێکی بۆ ببڕیته‌وه. چون
ئه‌بێ زوو زوو شت بنێرێ بۆ کوڕه‌که‌ی.
مامۆستا:
به‌ڵام خۆت چاک ده‌زانی که ناتووانم شتێکی زۆری بۆ ببڕمه‌وه.
ئیوان: (
به دایک) هه‌ر به قه‌ده‌ر ئه‌م مێزه له رووداوه رامیاریه‌کان
تێده‌گات. به‌ڵام مرۆڤێکی بێ به‌زه‌یی نی‌یه.
مامۆستا: تۆ
ئێجگار نه‌فامی ئیوان. فه‌رموو خانمی ولاسۆڤا. وه‌ها دیاره که
جله‌کانیشتان له‌گه‌ڵ خۆ هێناوه.
( دایک
خه‌ریکی رێک و پێک کردنی شته‌کانی ده‌بێ)
ئیوان:
نیکۆلای ئیوانۆویش زۆر سپاست ده‌که‌م. تکا ده‌که‌م باش هۆشت به‌م ژنه‌وه
بێت. ئه‌و ئیتر کاری به رووداوه رامیاریه‌کان نی‌یه، بێ ویستی خۆی
کێشیایه خۆپیشاندانی یه‌کی ئه‌یار. ده‌بێ پشوو بدات، په‌رۆشی
کوڕه‌که‌یه‌تی، به‌رانبه‌ر به‌و به‌رپرسی.
مامۆستا:
دڵنیا به. من تووشی رووداوی رامیاری ناکه‌م. ئه‌مه کاری که‌سانێکی وه‌کو
تۆیه.
( وسۆفچیکۆڤی
مامۆستا ، به کاره‌کانی دایک ده‌زانێت)
(
کرێکاره‌کان به ده‌ور دایکه‌وه دانیشتوون)
ژن:
ئه‌وان پێمان ده‌ڵێن که ئه‌مه یانی جه‌نایه‌ت.
دایک: ده‌ی
وا نی‌یه. ئه‌مه بۆ ئێمه باشه، بۆ ئه‌وان وه‌ها دژایه‌تی له‌گه‌ڵ
ده‌که‌ن؟
( ده‌خوێنێ)
روونه و گشت که‌سێ، ده‌تووانێ تێ‌ی بگا
هه‌گه
چه‌وسینه‌ر نه‌بی، ده‌تووانی
تێ‌ی بگه‌یت
و بیری لێ بکه‌یته‌وه
تێ‌ی فکری و
رخنه‌ی لێ گری و شی که‌یته‌وه.
گه‌وج و
نه‌زانه‌کان به نه‌زانینی ده‌زانن
مرۆڤه
گه‌نده‌ڵه‌کان به رزیوی ده‌فامن
به‌ڵام
له‌گه‌ڵ گشت نه‌زانی و نه‌فامینیکا به شه‌ڕ دێت
له‌شا
ده‌ماری مرۆڤا، له‌گه‌ڵ هیوادا تێکه‌ڵ ده‌بێت
چه‌وسینه‌ر
ناوی تاوانی لێ ده‌نێ
شێت به
شێتیه‌تی ده‌زانێ
به‌ڵام مه
باش ده‌زانین
تێ ده‌گه‌ین
و ده‌فامین
ئاژاوه
نی‌یه و ئاسایشه
کۆتایی شه‌ڕ
و پێکهاتی ئێشه
هاسانه
به‌ڵام ، گران ده‌ست ده‌که‌وێ
بۆ پێگه‌یشتی
ئێجگار قوربانی‌ی ده‌وێ
ژن:
ئه‌گه‌ر وایه ئه‌ی بۆ هه‌موو کرێکاره‌کان تێ‌ی ناگه‌ن؟
شوستاکوویچ: چون
نازانن که ده‌چه‌وسێنه‌وه و ئه‌مه‌یش جه‌نایه‌تێکه که ده‌کرێ کۆتایی پێ
بێت.
مامۆستا: من
هیلاک و ماندوو له مه‌یخانه ده‌گه‌ڕێمه‌وه، ده‌نگی سرته سرتی
« ساکار» ه
گه‌مژه له مێشکما ده‌نگ ده‌داته‌وه. ئه‌و هه‌میشه به پێچه‌وانه‌ی من
قسه ده‌کات هه‌رچه‌ند که هه‌میشه‌ش قسه‌ی من دروسته ئێستا له چوار
چێوه‌ی ماڵی خۆمدا هه‌ست به ئاسایشت ده‌که‌م. پێم وایه نیازنم به
پاشۆردن و رۆژنامه خوێندنه‌وه هه‌یه.
دایک: (
دێته ژووره‌وه) نیکۆلای ئیوانۆویچ زۆر زوو گه‌ڕایته‌وه.
مامۆستا:
به‌ڵێ، ده‌کرێ تاسێ ئاوی گه‌رمم بۆ ئاماده بکه‌ی؟ ده‌مه‌وێ لاقم بشۆم.
دایک: زۆرم
پێخۆشبو که گه‌ڕایته‌وه، نیکۆلای ئیوانۆویچ! زۆر خۆشحالم، به‌ڵام ئێستا
ده‌بێ بڕۆیته‌وه چون ژنه‌که‌ی هاوسێمان ئێستا پێ‌ی ووتم که هاوه‌ڵه‌که‌تان
«ساکار
ئێسمێر دیاکۆڤ » کاژێڕێک له‌وه پێش هاتبوو
به دواتانا
و ده‌یویست هه‌رچی زووتر بتانبینێت. ئه‌بێ هه‌ر ئێستا بڕۆن و بیدۆزنه‌وه،
هه‌رچی زووتر باشتر، ده‌بێ بیدۆزنه‌وه نه‌کا کارێکی گرینگی پێتان بێت.
ده‌بڕۆ ده‌ی.
مامۆستا:
پلاگه ئا ولاسۆڤا من ئه‌م دوانیوه‌ڕۆیه له‌گه‌ڵ دیاکۆڤا بووم و هه‌ر
ئێستا له‌یه‌ک جوێ بوینه‌وه.
دایک:
ئا... به‌ڵام ئێره ئێجگار شپرزه‌یه ، جله‌کانیشتم شۆرده و له‌و
دیوه‌ی‌تر هه‌ڵم واسیون.
(ده‌نگی
سرته سرتی وت و وێژی چه‌ن که‌سێک دێت)
مامۆستا:
له‌که‌یه‌وه جله‌کانی من کاتی وشکه‌وه بوون قسان ده‌که‌ن؟( ئیشاره‌ت به
سه‌ماوه‌ره‌که ده‌کات) له‌که‌یه‌وه جله‌کانی من چایی ده‌خۆن؟
دایک:
نیکۆلای ئیوانۆویچ راستت ده‌وێ به ده‌ور یه‌کۆ کۆ ببوینه‌وه و چامان
ده‌خوارد و قسه‌مان ده‌کرد.
مامۆستا: ده‌ی
باشه. له‌گه‌ڵ چ که‌سانێکا نانیشتبوون؟
دایک:
نیکۆلای ئیوانۆویچ نازانم خۆشتان لیێان دێت یا خۆ نا... پاره‌دار نین ...
مامۆستا:
ئا... دیسانه‌وه خه‌ریکی سیاسه‌ت بوون. شوستاکۆویچی به‌تاڵ پایش لێره‌یه؟
دایک:
به‌ڵێ، خۆیه‌تی و ژنه‌که‌ی و براکه‌ی و برازاکه‌ی و مه‌تی و مامه‌ی. ئه‌وان
که‌سانێکی تێگه‌یشتوون و پێم وایه خۆشتان له قسه‌کانیان بێت.
مامۆستا:
پلاگه ئا ولاسۆڤا. مه‌گه‌ر پێشتر بۆم روون نه‌کردبوویتۆ که من پێم خۆش
نی‌یه له ماڵه‌که‌ما قسه‌ی سیاسه‌ت بکریێت؟ که‌چی هیلاک و ماندوو له
مه‌یخانه ده‌گه‌ڕێمه‌وه و ده‌بینم که ماڵه‌که‌م پڕه له سیاسه‌ت.
له‌وانه شاخ ده‌ربێرم و له‌داخانا تۆق بکه‌م.
دایک:
نیکۆلای ئیوانۆویچ من ئێجگار به‌داخه‌وه‌م که بوومه‌ته هۆی ئازاری ئێوه.
به‌ڵام من ته‌نیا نیازم بوو که سه‌باره‌ت به یه‌کی ئه‌یار له‌گه‌ڵیانا
بدوێم. ئاخر ئه‌وان زۆری لێ نازانن.
مامۆستا:
خانمی ولاسۆڤا ئێوه چی له سیاسه‌ت تێده‌گه‌ن؟ هه‌ر ئیمشه‌و به ساکاری
دۆستم که به ره‌زای خوا ئێجگاریش زانایه ده‌ووت:
«
ساکار
هیچ شتێ له دنیادا به‌قه‌ده‌ر سیاسه‌ت گران و ده‌گمه‌ن نی‌یه. »
دایک: ده‌زانم
که
ئێوه زۆر ماندون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشا ده‌زانم که گشتمان ئێجگارمان پێخۆشه
که ئێوه سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ی که بۆ ئێمه به ده‌گمه‌ن ده‌زانن
قسه‌مان بۆ بکه‌ن و بۆمانی شی بکه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها که‌مێ سه‌باره‌ت به
رۆژی یه‌ککی ئه‌یار قسه‌مان بۆ بکه‌ن.
مامۆستا: پێم
وایه ده‌زانن که من چه‌ن رقم له‌و به‌تاڵ‌پا یانی شوستاکۆویچه، گیرام
چه‌ند رێسایه‌کی گرینگی سیاسه‌تم بۆ شی کردنه‌وه، ده‌بێ به چی؟ سه‌ماوه‌ر
و قۆڕییکه بێنه و تۆزێ نان و ترشی هه‌زار دێنێ.
( دایک فێری
خوێندن ده‌بێ)
مامۆستا: (
لای ته‌خته ره‌شه‌که راوه‌ستاوه و ته‌باشیرێکی به ده‌سته‌وه‌یه) زۆر
باشه. ئێوه ده‌تانه‌وێ خوێندن فێر بن. من تێ ناگه‌م ئێوه به‌م
ته‌مه‌نه‌تان خوێندنتان بۆ چییه؟! به‌ڵام قه‌ید ناکا به پێ‌ی تووانی خۆم
و له‌به‌ر دڵی خانمی ولاسۆڤا له‌گه‌ڵتانا خه‌ریک ده‌بم. پێنووستان هه‌یه؟
زۆر چاکه. ئێستا من سێ ووشه‌ی ئاسان ده‌نووسم:
«
دڕوو ،
بولبول، ماسی
»
دووپاته‌ی ده‌که‌مه‌وه
«
دڕوو ،
بولبول، ماسی
» ( ده‌نووسێت)
دایک: ( که
له‌گه‌ڵ سێ که‌سی‌تردا له پشت مێزێک دانیشتووه) ئێستا هه‌ر ده‌بێ دڕوو و
بولبول و ماسی بێ؟ ئێمه پیرین و ده‌بێ ئه‌و ووشانه فێربین
که نیازێکی
زۆرمان پییانه.
مامۆستا: (
بزه ده‌گرێت) ببورن، هۆی خوێندنتان هیچ پێوه‌ندییه‌کی به منه‌وه نی‌یه.
جۆ بۆ ده‌بێ وه‌ها بێت؟ بۆ وێنه پێمان بڵێن ووشه‌ی کرێکار چۆن ده‌نوسریێت؟
به‌ڵکو بۆ پاوول شوستاکۆویچ سه‌رنج‌راکێش بێت.
شوستاکۆویچ:
به‌کاری چی دێ ئینسان بزانێ دڕوو چۆن ده‌نووسریێت؟
دایک: ئه‌و
ئاسنگه‌ره
مامۆستا:
به‌ڵام پیته‌کانی ئه‌م ووشانه بۆ ئێوه پێویسته.
کرێکار: جا
خۆ پیته‌کانی ووشه‌ی
«
شه‌ڕی
چینایه‌تی»
ش بۆ
ئێمه پێویسته.
مامۆستا:
به‌ڵکوو وابێ. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ڵ به ووشه‌ی سووک و ئاسانه‌وه ده‌ست
پێ‌بکه‌ین،نه به ووشه‌ی قورس و گرانه‌وه ، دڕوو ئاسانتره.
شوستاکۆویچ : به
رای من «
شه‌ڕی
چینایه‌تی
»
ئاسانتره.
مامۆستا: گوێ
راگرن. ئه‌وه‌ڵ ده‌بێ ئه‌م باسه روون بکه‌مه‌وه و بزانن که شه‌ڕی
چینایه‌تی نه‌هه‌یه ، نه‌بووه و نه ده‌بێ( شوستاکۆویچ هه‌ڵده‌ستێ)
شوستاکۆویچ:
هه‌گه نه‌تانه‌وێ سه‌باره‌ت به شه‌ڕی چینایه‌تی شت فێر بن ئه‌وا منیش
ناتووانم هیچ شتێ له ئێوه‌وه فێر بم.
دایک:
ئێوه هاتوون فێری خوێندن و نووسین بن و هه‌ر ئه‌مه‌یشمان لێره پێ ده‌کرێ.
خوێندن خۆی شیوه‌ێک شه‌ڕی چینایه‌تیه.
مامۆستا:
قسه‌ی قۆڕ به‌وه ده‌ڵێن. ئه‌میشه قسه بوو؟( ده‌نوسێت) زۆر باشه
«
کرێکار »
ئاوه‌ها ده‌نووسن. بنووسن.
دایک:
ده‌زانن خوێندن خۆی شێوه‌یه‌ک شه‌ڕی چینایه‌تیه یانی چی؟ یانی ئه‌وه‌ی که
پاش فێر بوونی خوێندن و نووسین ده‌توانین ده به‌وریه‌که‌وه کۆ ببینه‌وه
و ئه‌و نووسراوه و کتێبانه‌ی که ده‌مانه‌وێ بخوێنینه‌وه و پاشان
ده‌توانین خۆمان شه‌ڕی چینایه‌تی رابه‌ری بکه‌ین.
مامۆستا:
هه‌رچه‌ن من مامۆستا‌م و دووازده ساڵه خوێندن و نووسین فێر ده‌که‌م به‌ڵام
ده‌بێ شتێ به ئێوه بڵێم. من به‌م راده گه‌ییشتووم که گست شتێ له
راسته‌قینه‌دا قۆڕ و بێ بایه‌خه. کتێبه‌کان گشتیان قۆڕ و بێ مانان. ئه‌وان
مرۆڤ شێت ده‌که‌ن. کابرایه‌کی لادێ‌یی زۆر له شارییه‌که باشتره چون
هێشتا شارستانیه‌ت نه‌یڕزاندووه.
دایک:«
شه‌ڕی
چینایه‌تی »
چۆن
ده‌نووسن؟
پاوول شوستاکۆویچ:
کاتی نووسین ده‌ستت قایم راگره. چون ئه‌گه‌ر وه‌ها نه‌که‌ی ده‌ستت
ده‌له‌رزێ و که‌س ناتووانێ نووسراوه‌که‌ت بخوێنێته‌وه.
مامۆستا: (
ده‌نووسێت)
«
شه‌ڕی چینایه‌تی » ( به
شوستاکۆویچ) هۆشت بێ که‌له‌سه‌ر
هێڵێکی
راست بنووسی. که‌سێ که هێڵی راست به جێ بهێڵێ یاسایش ده‌نێته ژێر پێ.
ئه‌م گشته کتێبه به‌کاری چ ده‌ێن؟ سه‌دان ساڵه زانست و فه‌ن کۆ
ده‌کرێنه‌وه و کتێب له دوی کتێب ده‌نووسرێ و به نووسینی
هه‌ر کتێبێک پشێوی و ئاڵۆزی فراوان‌تر ده‌بێ. کوا مرۆڤی سه‌ده‌کانی
پێشتر ئه‌م هه‌موو ئازاره‌ی هه‌بووه؟ بۆ گه‌یشتن به ژینی ساکاری مرۆڤی
چاخه‌کانی پێشوو ده‌بێ گشت ئه‌و کتێب و مه‌کینانه بکرێنه قووڵترین شوێنی
زه‌ریای ره‌ش. وه‌رن له‌گه‌ڵ زانست و ژینی ناله‌باری سه‌ده‌ی فه‌ز
به‌ربه‌ره‌کانێ بکه‌ین! نووسیتان؟ هه‌نێ جار خه‌مێکی گه‌وره ده‌ست
ده‌نێته بینم و سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه له خۆ پرسیار ده‌که‌م، ئه‌و
بیره خاوێن و رازاوانه‌ی که پێوه‌ندی به ئێستاوه نی‌یه و له لای مرۆڤی
سه‌دان ساڵی رابوردوو سه‌دان ساڵی داهاتووش هه‌ر جووان و بێ هاوتا بوون و
ده‌بن، چ پێوه‌ندییه‌کیان به شه‌ڕی چینایه‌تیه‌وه هه‌یه؟
شوستاکۆویچ: ئه‌م
چه‌شنه بیر و بڕوایانه بێ بایه‌خن. ئێوه به نوقم بوون له زۆنگاوی ئه‌م
بیره خاوانه‌دا یارمه‌تی چه‌وسێنه‌ران ده‌دده‌ن؟
دایک:
بێده‌نگ به شوستاکۆوێج! ده‌کرێ ووشه‌ی چه‌وسانه‌وه بنووسن؟
مامۆستا:
چه‌وسانه‌وه ، چه‌وسانه‌وه ته‌نیا له نێو کتێبه‌کانا هه‌یه، پێتان
وایه من تاکو ئێستا که‌سێکم چه‌وساندووه‌ته‌وه؟
شوستاکۆویچ:
ئێوه بۆیه له‌م قسانه ده‌که‌ن چون هیچتان له‌و تاڵانه پێ نه‌بڕاوه.
دایک:
بڕوانه
« ر »
ێ‌ی کرێکار
وه‌ک
«
ر» ێ‌ی
چه‌وسێنه‌ر ده‌چێ.
مامۆستا:
زانست به‌کاری هیچ نایه‌ت، که‌ڵکی که‌س ناگرێت، ئه‌وه‌ی به‌کاردێ باش
بوونه.
دایک: زۆر
چاکه، ئه‌گه‌ر ئێوه نیازتان به زانسته‌که‌تان نی‌یه، بیده‌ن به ئێمه،
له تاریفی
فێر بووندا
( دایک و
هاوه‌ڵانی به تێکڕا ئه‌م سرووده ده‌خوێنن)
له
هه‌وه‌ڵه‌وه فێر به
بۆ تۆ که
ده‌ته‌وێ ببی به‌رابه‌ر
هیچ کاتێ
دره‌نگ نی‌یه
ئه‌لف و بێ،
یه‌ک و دوو
فێر به زوو
هه‌رچه‌ند
به‌س نی‌یه
به‌ڵام فێر
به،
دوژمنت
نائومێدییه
بۆ فێر بوون
قه‌ت دره‌نگ نی‌یه
هه‌ر
ئێستاکه ده‌س پێ بکه!
خۆت بۆ
رابه‌ری ئاماده که.
گورج که،
ده‌ست و برد که
ئه‌ی کاکی
دوور خراو
خوشکی
پێوه‌ند کراو
پیره پیاوی
ته‌مه‌ن ته‌واو
هاوڕێ‌ی کۆت
و به‌ند کراو
تێکۆشن، فێر
بن ته‌واو
رابه‌رایه‌تیتان بکه‌ن به باو
ئه‌ی خه‌ڵکی
خۆ دۆڕاو
به‌ش
خوراوانی لێ قه‌وماو
فێرگه‌یه‌ک
دامه‌زرێنن به تاو
هه‌ستن، فێر
بن وه‌ک پیاو
ئه‌ی کاکی
رووت و برسی‌ی
چۆله‌که
ورده‌که‌ی نێو هه‌زاران داوی پڕ له مه‌ترسی
له
مه‌ته‌رێزی کتێب‌دا
ده‌ست
بده‌ره چه‌کی قه‌ڵه‌م
دڕ بده به
سپای نائومێدی و خه‌م
هاوه‌ڵان!
هه‌رگیز له
پرسیار سڵ مه‌که‌ن
له‌خۆڕا به
هیچ شتێ بڕوا مه‌که‌ن
بپرسن،بگه‌ڕن، تا پێ‌ی ده‌گه‌ن
خۆتان بۆ
رابه‌ری ئاماده که‌ن
فێر بن،
ئه‌گه‌ر فێر نه‌بن
دوا که‌وتوون
فریو دروا و
کڵاو سه‌ر چوون
قه‌ت له فێر
بوون سڵ مه‌که‌ن
سه‌رنج
بده‌ن، پرسیار بکه‌ن
به فێر بوون
به ئامانج ده‌گه‌ن.
دایک(
هه‌ڵده‌ستێ): بۆ ئه‌مڕۆ به‌سه. ناتووانین وه‌ک زه‌مانی زوو به
کۆبوونه‌وه‌یه‌ک زۆر شت فێر بین. نابێ خه‌و له پاوول شوستاکۆویچ حه‌رام
بکه‌ین. نیکۆلای ئیوانۆویچ له کانگای دڵه‌وه سپاست ده‌که‌ین. به‌راستی
ئێوه به خوێندن و نووسین فێر کردنمان ئێجگار یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن.
مامۆستا: لام
ده‌گمه‌نه بڕوا به‌م قسانه بکه‌م. به‌ڵام به دڵه‌وه پێم خۆش نی‌یه که
بڵێم بیر و بڕواتان به ته‌واوی چه‌وته. له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتودا
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له زیاتر باس ده‌که‌ین.
ئیوان
وسۆفچیکۆڤ ناتووانێ بڕوا بکات که ئه‌و کابرایه براکه‌ی خۆیه‌تی.
ئیوان:
خانمی ولاسۆڤا ویستم هه‌واڵێکتان لێ بزانم و چه‌ند هه‌واڵ نامه‌یه‌کیشم بۆ
هێناون. راستی پاوول نامه‌ی بۆ نه‌نووسیون؟
دایک: نا،
ته‌نانه‌ت دێڕکشی بۆ نه‌نووسیوم. ئێجگار نیگه‌رانم.
مامۆستا:
نیگه‌رانی ئێوه بۆ کوڕێکی وه‌ها زۆر بێ مانایه.
دایک:
په‌رۆشی ئه‌وه‌م که نازانم ئێستا چ ده‌کات. چ به‌ڵایه‌ک به سه‌ریا
هاتووه. ئاخۆ تێر زگی خۆی نانی پێ ئه‌ده‌ن؟ سه‌رمای نی‌یه؟ خۆتان ده‌زانن
که له‌وێ چه‌ند په‌تویان پێ ئه‌ده‌ن. شانازی پێوه ده‌که‌م. دڵشادم که
کوڕه‌که‌م دلێر بوو.( ده‌خوێنێ)
ئه‌و به
ته‌نێ زۆره
کاتێ
که‌سێکی‌تر نی‌یه، با نه‌بێ
به‌ڵام کاتێ
ئه‌و نی‌یه
شوێنه‌که‌ی
زۆر خاڵییه
ئه‌و را
نامێنێ
به کۆششی
خۆ، خۆی ده‌سه‌لمێنێ
به شه‌ڕ دێ
به‌دڵ و به گیان
بۆ پاره،
چایی،به‌رگ و نان
ئه‌و به
شه‌ڕ دێ بۆ ژیان
ئه‌و پرسیار
ده‌کات له بوون
له کوێوه
هاتوون؟
پرسیار
ده‌کات له بیر و بڕوا
ده‌یه‌وێ کام
چین سه‌رخا؟
کاتێ که
بێده‌نگی خاوه‌نی شاره
ئه‌و سه‌رتا
پا هاواره
کاتێ که
زوڵم فرمان ده‌دا
کاتێ گشت
که‌س چاره‌نووس ده‌ست نیشان ده‌کا
ئه‌و به
ده‌نگی به‌رز
تاوانباره‌کان ناو برده ده‌کا
کاتێ
داده‌نیشێ
شۆڕش
داده‌مرکێ
کاتێ ده‌گیرێ
هه‌را و
هوریا ، ده‌ڕوا
له‌گه‌ڵیا .
کاتێ دووری
ده‌خه‌نه‌وه
قه‌یران
ده‌گه‌شێته‌وه
ئیوان: له‌و
کاته‌وه که گرتوویانن هیچ ده‌نگ و باسێکیان نی‌یه، ده‌ڵێ‌ی عه‌رز
هه‌ڵیلووشیون. که‌س نه‌یتووانیوه بیانبینێ. گرتنی ئه‌وان زیانێکی زۆری له
بزووتنه‌وه‌که‌مان داوه. به تایبه‌ت پاوول. چون ته‌نیا که‌سێکه که
ناونیشانی ئه‌و دێهاتیانه‌ی که رۆژنامه‌که‌ی ئێمه‌یان ئه‌وێت ده‌زانێ. به
داخه‌وه له‌م کاته‌شدا هیچ شتێ به قه‌ده‌ر پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
ره‌عیه‌ته‌کانا گرینگ نی‌یه.
دایک: منیش
بیرم لێ کرده‌ته‌وه. مه ده‌بێ له‌گه‌ڵ دێهاتیه‌کان پێوه‌ندییمان هه‌بێ
مامۆستا: جا
ئه‌مه چۆن ده‌کرێ؟ ئێوه ده‌بێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ زۆر که‌سا قسه
بکه‌ن و ئه‌میشه سووک و سانا نی‌یه. دێهاتیه‌کان زیاتر له سه‌د و بیست
ملوێن که‌سن. شۆڕش له‌م وڵاته‌دا و به‌م خه‌ڵکه‌وه هه‌رگیز سه‌رناگرێ.
رووسه‌کان قه‌ت پیاوی شۆڕش نه‌بوون و نین. ئه‌م کاره بۆ رۆژاواییه‌کان
چاکه. بۆ وێنه له ئه‌ڵماندا شۆڕشگێڕی راسته‌قینه زۆرن. ئه‌وان شۆڕش
ده‌که‌ن. به‌ڵام مه‌سه‌له‌یه‌ک هه‌یه که به ساکاری دۆستیشم ووتووه:
رۆژنامه‌کانی ئێره بۆ خوێندنه‌وه نابن چون هیچیان تیا نه‌نووسراوه(
ئیوان پێده‌که‌نێ) به چی پێده‌که‌نی؟
ئیوان:
وێنه‌ی خاوه‌ن شکۆ حه‌زره‌تی تێزارت چی لێ کرد؟ ژووره‌که‌ت به بێ ئه‌و
وێنه‌یه چۆڵ و هۆڵ و رووت و قووته.
مامۆستا: ووتم
به‌ینێ لای ببه‌م باشتره. هه‌میسه له‌به‌ر چا‌وا بێ، مرۆڤ لێ‌ی هیلاک
ده‌بێ. به‌ڵام پێم بڵێن بزانم که بۆ له‌ناو رۆژنامه‌کانتانا شتێ سه‌باره‌ت
به فێرگه‌کان نانووسن؟
ئیوان:
ناتووانم بڕوا بکه‌م که تۆ له‌و وێنه‌یه ماندوو بووبێتی و هه‌ر به‌م
هۆیه‌ش لات بردبێ.
دایک: قه‌ت
وه‌ها مه‌ڵێ. نیکۆلای ئیوانۆویچ
هه‌میشه له دوی شتی تازه ده‌گه‌ڕێ.
ئیوان:
موباره‌ک بێ، ئه‌مه له‌که‌یه‌وه؟
مامۆستا: به
تۆ چی؟ تۆ وه‌ڵامی منت نه‌دایه‌وه. من سه‌باره‌ت به رۆژنامه‌کانتان
پرسیارم کرد.
ئیوان:
نیکۆلای من قه‌ت له بیرم نایه‌ت که تۆ شته‌کانی ژووره‌که‌ت گۆڕیبێ.
ته‌نیا چوارچێوه‌که‌ی دوازده رۆبلی دێنا.
مامۆستا: ده‌ی
دیسان دای‌ده‌کوتمه‌وه. تۆ گشت که‌س به گه‌وج ده‌زانی چون خۆت گه‌وجی.
ئیوان:
نیکۆلای ئیوانۆویچ! سه‌رم سووڕ ماوه. ئه‌م قسانه‌ت سه‌باره‌ت به
تێزاره‌که‌مان جێ‌ی شک و گومانه. به رواڵه‌ت وه‌ها دیاره که بووبێتی به
ئاژاوه‌گێڕ. مه‌ل‌هۆڕی له چاوه‌کانتا به‌دی ده‌کرێ. ته‌نانه‌ت تماشا
کردنت بۆنی مه‌ترسی لێدێت.
دایک:
ئه‌ونه سه‌ر مه‌خه سه‌ر براکه‌ت. ئه‌و پیاوێکی زۆر لێزانه و بیری و رای
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌که ئێجگار گرینگه. چون ئه‌و زۆر شت به
منداڵه‌کان فێر ده‌کات. تازه ئه‌و خوێندن و نووسینی به ئێمه‌یش فێر
کردووه.
ئیوان:
خۆزیا له‌گه‌ڵ ئه‌وانا خۆیشت شتێ فێر ببوایه‌تی.
مامۆستا: من
قه‌ت هیچ شتێ فێر نه‌بووم و نابم. ته‌نانه‌ت ئه‌م خه‌ڵکه‌یش ئێجگار که‌م
له مه‌سه‌له‌که تێده‌گه‌ن. نامه‌وێ ئێوه زویر بکه‌م خانمی ولاسۆڤا.
به‌ڵام ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئێجگار قووڵ و بێ بنه و جگه له‌وانه‌ی که
پله‌ی سه‌ری خوێندنیان تێپه‌ڕ کردووه که‌سی‌تر تێ‌ی ناگا. به‌ڵام سه‌رسووڕ
هێنه‌ر ئه‌مه‌یه که ئه‌وانه‌ی وه‌ک پارووی چه‌ور و به‌له‌ززه‌ت
ده‌یگلێنن، خۆیان هیچی تێناگه‌ن، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌خۆدا چه‌وت نی‌یه.
ته‌نانه‌ت ده‌کرێ داکۆکی لێبکریێت. هه‌رچه‌ند سورو‌شتیهکه ناڕێکی تێدا
بێت. سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له قسه زۆره. گیرام که لایه‌نی ئابووری
مه‌سه‌له‌که ئێجگار گرینگ بێ، به‌ڵام لایه‌نی ئابووری ته‌نیا گرینگی ئه‌م
مه‌سه‌له نی‌یه. هه‌رچه‌ند که زۆر گرینگه. به‌ڵام
«کۆمه‌ڵگه
ناسی»
چی لێ
دێت؟ بۆ وێنه من خۆم لام وایه که لایه‌نی سوروشتیش هه‌ر به‌و قه‌ده‌ره
گرینگه. من له خۆ پرسیار ده‌که‌م مرۆڤی کامڵ له کام لایه؟ مرۆڤ
هه‌میشه وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه.
دایک: (
به ئیوان) لات وا نی‌یه که که‌مێ گۆڕیابێت.
ئیوان:
خانمی ولاسۆڤا، من ناتووانم بڕوا بکه‌م ئه‌مه هه‌ر براکه‌ی جارانی خۆم بێ.
تابلۆی
حه‌وته‌م – به‌ندیخانه
دایک، پاوول،
چاو‌دێر
(پلاگه ئا
ولاسۆڤا به‌و نیازه‌ی که ناوی لادێ‌ییه‌کانی لایه‌نگری شۆڕش له پاوول
بپرسێت. بۆ دیتنی ده‌چێ بۆ به‌ندیخانه)
دایک:
چاو‌دێر له نزییکه‌وه ئاگادارمانه ، به‌ڵام گرینگ نی‌یه من ده‌بێ
ناونیشانی گشت ئه‌و هاوه‌ڵه دێهاتیانه‌ی لێ بپرسم. خوا بکا گشتی له بیر
مابێت( چاو‌دێر پاوول دێنێ)
پاوول: ئه‌م
کاته‌ت باش دایه، چۆنی؟ باشی؟
چاو‌دێر:
ئه‌بێ دوور له‌یه‌ک دانیشن، له‌وێ و له‌وێ. قسه کردنیش سه‌باره‌ت به
سیاسه‌ت و میاسه‌ت قاغه‌یه.
پاوول: بڵێ
بزانم لای ئێوه چ باسه؟
دایک:
به‌ڵێ، پاوول.
پاوول: باش
هۆشیان پێته‌وه هه‌یه؟
دایک:
به‌ڵێ، وسۆفچیکۆڤی مامۆستا ، لای خۆی رایگرتووم.
پاوول: باش
ئاگاداریت لێده‌که‌ن.
دایک:
به‌ڵێ، تۆ چۆنی؟
پاوول:
ده‌ترسام که باش خزمه‌تت نه‌که‌ن.
دایک: ریشت
ته‌واو زۆر بووه.
پاوول:
نه‌ختێ پیرتر دیارم ، وا نی‌یه؟
دایک: من
له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌که‌ی ئیسمیلگینا چووم بۆ سه‌یوان. پۆلیس دیسان هێرشی هێنا و
چه‌ند که‌سێکیان گرت. گشتمان له‌وێ بووین
چاو‌دێر:
خانمی ولاسۆڤا ! ئه‌م قسانه سیاسیه.
دایک: ئێ.
نه‌م‌زانی، ئینسان نازانێ سه‌باره‌ت به چی قسه بکات.
چاو‌دێر:
ئێوه که نازانن قسه‌ی چی بکه‌ن ئه‌ی بۆ هاتوون؟ زیانی ئه‌م کاره هه‌ر بۆ
منه و به‌س.
پاوول: کاری
ماڵیش ده‌که‌ی؟
دایک:
به‌ڵێ، بڕیار وابوو من و وسۆفچیکۆڤ حه‌وته‌ی داهاتوو له شار دووره‌وه
که‌وین.
پاوول:
وسۆفچیکۆڤی مامۆستا؟
دایک: نا ،
ئیوان.
پاوول: بۆ
سه‌یوان؟
دایک:
به‌ڵێ ( نزم) نیازمان به ناونیشانه‌کانه ( به‌رز) پاوول ئێجگار بیرمان
کردووی.
پاوول: (
نزم) کاتێ گیرام لیسته‌که‌م قووت دا. ته‌نیا چه‌ن دانه‌یه‌م له بیر ماوه.
دایک:
پاوول قه‌ت بڕوام نه‌ده‌کرد که له‌م ساڵانه‌ی دوایی ته‌مه‌نم‌دا وه‌هام لێ
بقۆمێ.
پاوول: (
نزم) لوشین له پیرۆگۆڤ
Pirogovo
دایک: (
نزم) له کراپیوونا
Krapivna چی ( به‌رز) تۆ به راستی‌ی دڵمت شکاند.
پاوول: (
نزم) سولینۆڤسکی
Sulinovsky
دایک:
دۆعات بۆ ده‌نووسم ( نزم) سولینۆڤسکی له کراپیوونا ( به‌رز) ئه‌م چه‌ن
رۆژه‌ی ئاخری عومرم بێ تۆ له پاڵ چرایه‌ک تێده‌په‌ڕێنم.
پاوول: (
نزم) تێرێک
Terek له تۆبرایا
Tobraya
دایک:
وسوفچیکۆڤی مامۆستا زۆر لێم قه‌ڵسه
پاوول: (
نزم) ده‌تووانی ناونیشانی ئه‌وانه‌ی‌تر له‌مانه بسێنی.
چاو‌دێر:
ته‌واو.
دایک: ئاغا
رجاتان لێده‌که‌م ته‌نیا ده‌قه‌یه‌کی‌تر. من گێژ و وڕ بووم. پاوول گیان
ئێمه‌ی پیر و داماو ده‌بێ بڕۆینه کونجێک و خۆمان وه‌شارین تا که‌س بێزمان
لێ نه‌کاته‌وه. ئێمه که‌ڵکی که‌س ناگرین ( نزم) لوشین له پیرۆکۆڤ (
به‌رز) تازه ئه‌بێ به هیوای چی بین؟ ( نزم) سولینۆڤسکی له تۆبرایا.
( پاوول
سه‌ری به نیشانه‌ی نا باده‌دات)
دایک:
سولینۆڤسکی له کراپیوونا ( به‌رز) چه‌ژه‌کانیشمان بێ بایه‌خن به سه‌رهات
و قسه و لۆمه و سه‌رزه‌نشتی ئێمه بۆ ئێوه بێ که‌ڵکه. جیاوازییه‌کی
ئێجگار له ناوه‌ند ئێمه و ئێوه‌دایه ( نزم) تێرێک له تۆبرایا ( به‌رز)
ئێمه رێگایه‌کمان پێواوه و ئێوه به رێگایه‌کی‌تردا ده‌ڕۆن ( نزم) تێرێک
له تۆبرایا ( به‌رز) هیچ شتێکی ئێمه و ئێوه له‌یه‌ک ناچێ. داهاتوو هینی
ئێوه‌یه.
چاو‌دێر: ئیتر
ته‌واو.
پاوول: (
سه‌ر داده‌نه‌وێنێ) دایکه گیان لای تۆم خۆش.
دایک: (
سه‌ر داده‌نه‌وێنێ) خوات له‌گه‌ڵ رۆڵه‌ی شیرینم.
سروود
پاوول
ده‌خوێنێ:
یاسا
نامه‌کان ، نیزام و زیندان
پارێزگارن
له‌بۆ که‌ڵکی وان
به‌رپرس و
قازیی و پاسه‌وان
ئاماده‌ی جێ
هێنانی فه‌رمان
به‌ڵام
تاکه‌ی؟
پێش له
فه‌وتان و تیا چوونیان
که شاڵاو
دێنێ بۆیان
ده‌فامن که
کرده‌وه‌کانیان
به‌ژن و باڵا
و ژیان و مان‌یان
بارێکی
قوورسه به شانیان
خاوه‌نی کتێب
و رۆژنامه و گۆڤارن
به‌خێوکه‌ری
شێخ و مه‌لا و سوارن
خاوه‌ن پاره
و خانه‌دانن
به‌ڵام
هه‌رگیز نافامن
که
دوژمنه‌کانیان ئێجگار زاناترن
گورج و
گوڵتر، توند و تۆڵتر، به توواناترن
به‌رای
ئه‌وان ده‌بێ
دیواری شکسه
کۆڵه‌که‌ی
به‌ر بدرێ
به‌ڵام رۆژێ
دێ
که تێ بگه‌ن
گشت ئه‌مانه
بێ بایه‌خن
له‌م زه‌مانه
نه ده‌بابه
و نه تۆپ و نه تفه‌نگیان
دڕ نادا به
خوازت و هێزی کرێکاران
تابلۆی
هه‌شته‌م – جاده‌ی دێ
دایک، ئیگۆر،
هه‌وه‌ڵ که‌س، قه‌ساو، دووه‌م که‌س، ژنی قه‌ساو
(ئاژاوه‌ی
لادێ، دایک و دوو کرێکار ده‌گه‌ن. له‌پڕ به‌ردباران ده‌کرێن. کرێکارانی
هاوڕێ‌ی هه‌ڵدێن)
دایک: (
به‌و که‌سانه‌ی که به‌رده‌بارانیان ده‌کردن) بۆ به‌ردبارانتان کردین؟
ئیگۆر: بۆ
ئه‌وه‌ی که ده‌ستتان له مان هه‌ڵگرتووه.
دایک: ئێ!
که‌واته ئه‌وان ده‌ستیان له مان هه‌ڵگرتبوو. بڵێ بۆ وه‌ها زوو هه‌ڵاتن.
به‌ڵام له کوێ مان‌یان گرتووه؟
ئیگۆر: له
کێڵگه‌کانی ئێسمیڕنۆڤ
دایک:
ئێوه‌یش یه‌کێ له مان گرتووه‌کانن. ته‌وێڵی هه‌ڵماسیوی من وا ده‌ڵێ. من
دژی مان نیم من خه‌لکی تووڕم له‌دوی جوتیارێ به ناوی ئیگۆر لوشین
ده‌گه‌ڕێم.
ئیگۆر:
لوشین؟ من لوشینم لوشین خۆمم.
دایک: منیش
پلاگه ئا ولاسۆڤام. من رۆژنامه‌م بۆ ئێوه هێناوه. نه‌م‌ده‌زانی مانتان
گرتووه. به‌ڵام ده‌بینم که ( ئیشاره‌ت به ته‌وێڵی هه‌ڵماسیوی ده‌کات)
ده‌تانه‌وێ بیکه‌ن به شه‌ڕێکی گه‌وره.
ئیگۆر:
تکایه بمانبووره. مان زۆر خراپ ده‌ڕواته به‌رۆ. نه پاره‌مان هه‌یه و
نه خوارده‌مه‌نی. رامان هاتووه سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌مشه‌و لێک جوێ
بینه‌وه و بڕۆین بۆ ناو زه‌وی و زاره‌کانی ده‌ور و پشت و ته‌مایه‌ر بین
بزانین چ روو ده‌دار. سبه‌ینێ هه‌ندێ زۆر له‌وانه‌ی که ده‌ستیان له مان
کێشاوه دێن بۆ ئێره. هه‌ر له ئێستاوه گوێره‌که و مه‌ڕیان بۆ سه‌ر
بڕیون.
دایک: کێ
سه‌ری بڕیوه؟
ئیگۆر:
قه‌ساو و نانه‌وا و ماست و په‌نێر فڕۆش مان‌یان نه‌گرتووه.
دایک:
ئه‌وان بۆ مان‌یان نه‌گرتووه<
ئیگۆر: بۆ
ده‌بێ مان بگرن؟ ته‌نیا مزی ئێمه پاڵه و سه‌پان که‌م بووه‌ته‌وه.
دایک: که
واته مزی ئه‌وان که‌م نه‌بووه‌ته‌وه.
ئیگۆر:
ئه‌ڵبه‌ت که‌مه‌وه ببوو به‌ڵام نه له‌م ماوه‌دا.
دایک:
له‌گه‌ڵیان وت و وێژتان نه‌کردووه؟
ئیگۆر:
که‌ڵکی نه‌بوو. ئێمه و ئه‌وان چمان وه‌ک یه‌ک ده‌چێ؟ بڕوانه، سه‌یر که
بۆ ئه‌وانه‌ی که ده‌ستیان له مان هه‌ڵگرتووه چۆن دووکه‌ڵ له چێشتخانه
به‌رز ده‌بێته‌وه. مه جوتیارین و ئه‌وان کرێکار. جوتیار جوتیاره و
کرێکار کرێکار. قه‌ساویش کرێکاره ئه‌و له رابوردودا له فرۆشگه‌ی
کارگایه‌ک کاری کردووه.
دایک:
ده‌ته‌وێ بڵێ‌ی که ئه‌و له مانگرتنا هاریکاریتان ناکات و ئێوه‌یش
خوارده‌مه‌نیتان نی‌یه.
ئیگۆر:
خۆتان به‌م پرسیارانه سه‌ر قاڵ مه‌که‌ن. رۆژنامه‌کانمان پێ بده‌ن.
دایک:
ئه‌مانه هی ئێوه‌یه.
ئیگۆر: ئه‌ی
ئه‌وانه‌ی‌تر؟ بۆ هه‌موویمان پێ ناده‌ی؟
دایک:
ئه‌وانه ده‌به‌م بۆ چێشتخانه.
ئیگۆر:
مه‌به‌ستتان قه‌ساوه؟ ئه‌و خۆی چاک ده‌زانێ چ ده‌کات. گوێتان بۆ شل ناکات.
ئه‌و کاری خۆی پێ دروسته. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌هایش نه‌کات ئه‌ویش ده‌بێ
وه‌ک ئێمه زگی برسی بێت. ئه‌م که‌سانه ته‌نیا به گوێره‌ی که‌ڵکی خۆیان
ده‌جوڵنه‌وه.
دایک: ئه‌و
ئه‌گه‌ر زۆریش زۆر زان بێ گرینگ نی‌یه با شتێکت پێ بڵێم: من خۆم کرێکارم و
پێم وایه خۆ دوور گرتنی ئێوه له هاوقه‌تارانی من ته‌نیا به‌و پێ‌یه‌ی که
له هه‌وه‌ڵه‌وه ئه‌نجامێکتان لای خۆتان بۆ دابین کردووه کارێکی
هه‌ڵه‌یه. هه‌میشه‌یش ئه‌مه‌تان له بیر بێ له‌و جێگه‌ی که کرێکارێکی تیا
دایه هێشتا گشت شتێ نه‌فه‌وتاوه. هه‌ر چۆنێ بووه من ده‌بێ
رۆژنامه‌کانیان پێ بده‌م. هه‌رچه‌ن جێ‌ی شه‌رمه‌زارییه که هێشتا له
دووکه‌ڵ‌کێشی چێشتخانه دووکه‌ڵ به‌رز ده‌بێته‌وه.
( به‌ره‌و
چێشتخانه ده‌ڕوات)
ئیگۆر: وا
دیاره حاڵی بوونی بۆ نی‌یه. که‌سانێکی وا قه‌ت راسته‌قینه له پێش چاو
ناگرن. جوتیار جوتیاره و کرێکار کرێکار و ئا ئیتر.
چێشتخانه‌ی
کێڵگه‌کان
( دوو که‌س
له‌وانه‌ی که ده‌ستیان له مان هه‌ڵگرتووه له چێشتخانه دانیشتوون و
له‌گه‌ڵ قه‌ساو شآم ده‌خۆن)
هه‌وه‌ڵ
که‌س: ( به ده‌م جاوینی پاروه‌که‌یه‌وه به‌وی‌تر) که‌سێ کاتی
ته‌نگانه ولاتی جێ بهێڵێ و بڕوات خایه‌نه. کرێکارێ که مان ده‌گرێ
خایه‌نه چون دروست له کاتی ته‌نگانه‌دا وڵاته‌که‌ی به‌ڕه‌ڵڵا ده‌کات.
قه‌ساو: (
به ده‌م خواردنی گۆشته‌وه) مه‌به‌ستت له وڵاته‌که‌ی چییه؟
هه‌وه‌ڵ
که‌س: ئێره رووسیه‌یه و ئه‌وانیش رووسن. رووسیه هی رووسه‌کانه.
قه‌ساو: ئێ.
راست ده‌که‌ی؟!
دووه‌م
که‌س: ئه‌مه بۆ که‌سێ که ناتووانێ له‌م باسه تێ بگات- ئه‌م گۆشته
هێشتا کاڵه- شی ناکرێته‌وه. به‌س ده‌بێ مێشکی ئه‌م که‌سانه بهاڕی‌ی
قه‌ساو: به
ته‌واوی وایه.
هه‌وه‌ڵ
که‌س: ئه‌م مێزه نیشتمانه. ئه‌م گۆشته نیشتمانه
قه‌ساو:
به‌ڵام هێشتا کاڵه.
دووه‌م
که‌س: ئه‌م شوێنه‌ی که من تیا دانیشتووم نیشتمانه. گوێ راگره( به
قه‌ساو) تۆیش پارچه‌یێ له نیشتمانی.
قه‌ساو:
به‌ڵام منیش هێشتا کاڵم.
هه‌وه‌ڵ
که‌س: مرۆڤ ده‌بێ داکۆکی له نیشتمانه‌که‌ی بکات.
قه‌ساو:
به‌ڵێ به‌و مه‌رجه‌ی هی خۆی بێ.
دووه‌م
که‌س: تۆیش خه‌ریکی باسی ئه‌م ماتڕیالیزمه له‌عینه ده‌که‌ی
قه‌ساو:
له‌عین( ژنی قه‌ساو دایک به‌سه‌ری خوێناویه‌وه ده‌ێنێته ژووره‌وه)
ژنی قه‌ساو:
ئا لێره دانیشه! ئێستا ئاوی ساردت بۆ دێنم بۆ ئه‌وه‌ی چاک ببیته‌وه
ده‌بێ شتێ بخۆی( به‌وانت‌تر) ئه‌وان به‌ردیان بۆ هاوێشتووه.
هه‌وه‌ڵ
که‌س: ئه‌مه هه‌ر ئه‌و ژنه‌یه که له رێگادا له‌گه‌ڵمان بوو.
دووه‌م که‌س:
مانگره‌کان ئه‌م به‌ڵایان به‌سه‌را هێناوه. ئێمه زۆر په‌رۆشی بووین.
دایک:
ئێستا تۆزێ باشترم.
هه‌ردوو:
شوکری خوا.
ژنی
قه‌ساو: ئه‌و ئاژه‌ڵه کێویانه چۆن دڵیان هات له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بێ
بایه‌خی کار له‌گه‌ڵ ئه‌م ژنه‌دا به شه‌ڕ بێن! سه‌یرکه چ برینێ! (
ده‌ڕوات ئاو بێنێ)
دایک: (
به بینه‌ران) هاو ده‌ردی ئه‌و مرۆڤانه‌ی که چاوه‌ڕوانی برین ده‌که‌ن
چه‌ند زیاتره له‌و که‌سانه‌ی که بریندار ده‌که‌ن.
هه‌وه‌ڵ
که‌س: ( به چنگاڵه‌که‌ی ئیشاره به دایک ده‌کات) ئه‌مه ژنێکی رووسه
که کرێکاره رووسه‌کان سه‌ریان شکاندووه. ئێوه دایکن؟ یانی منداڵتان
هه‌یه.
دایک:
به‌ڵێ.
هه‌وه‌ڵ
که‌س: دایکێکی رووسیان به‌ردباران کرده.
قه‌ساو: به‌ڵێ. به
به‌رده‌کانی رووس ( به بینه‌ران) سه‌یر که‌ن چ که‌سانێ نانی من ده‌خۆن (
به دایک) بۆ سه‌ریان شکاندی؟
دایک: (
برینه‌که‌ی به پارچه‌یه‌ک ده‌سڕێ) بۆ ئه‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ که‌سانێکا
دیمیان که ده‌ستیان له مان‌گرتن هه‌ڵگرتووه.
دووه‌م
که‌س: چه‌ند خایه‌نن.
دایک:
مه‌به‌ستت له خایه‌ن چییه؟ ئه‌زانن له بیری چیدا بووم؟ بیرم له‌وه
ده‌کرده‌وه که له‌وانه‌یه ئه‌وان هه‌رگیز خایه‌ن نه‌بن.
ژنی
قه‌ساو: ئه‌گه‌ر خایه‌ن نین ئه‌ی بۆ تۆیان به‌ردباران کرد؟ بۆ سه‌ریان
شکاندی؟
دایک: چون
وایان زانی من خایه‌نم.
ژنی
قه‌ساو: بۆ ئه‌بێ وا بزانن؟
دایک:
وه‌یان ده‌زانی که منیش له‌وانه‌م که ده‌ستیان له مان‌گرتن هه‌ڵگرتووه.
قه‌ساو: (
پێده‌که‌نێ) که واته به رای تۆ ئه‌وانه‌ی پشتیان له مان هه‌ڵگرتووه
شیاوی به‌ردبارانن.
دایک: ده‌ی
دیاره که وایه.
قه‌ساو: (
سه‌یری ژنه‌که‌ی ده‌کات) تۆزێ خوارده‌مه‌نی بۆ بێنه! خێراکه! دوو ده‌وری
پڕ بێنه! ( ده‌چێته پاڵ دایک) من ناوم
«
واسیل
یفیمۆویچ» ه (
به ژنه‌که‌ی) یاریده‌ی ئاشپه‌زم بۆ بنێره! ( یاریده‌ی ئاشپه‌ز دێته
ژووره‌وه) مانگره‌کان ئه‌م ژنه‌یان به‌ردباران کرده. سه‌ری شکاوه.
بڕوانه ئا ئێره‌یه‌تی. پرسیارم لێکرد بۆ سه‌رت بریندار بووه ووتی ئه‌وان
پێیان وا بووه منیش له‌و که‌سانه‌م که پشتم له مان هه‌ڵکردووه. پرسیارم
لێ کرد به رای تۆ ده‌بێ گشت ئه‌و که‌سانه‌ی که مان‌یان جێ هێشتووه
به‌ردباران کرێن؟ پێت وایه ووتی چی؟
دایک:
به‌ڵێ
قه‌ساو:
هه‌تا ئه‌مه‌م بیست، ووتم چێشتی بۆ بێنن! دوو ده‌وری پڕ( به دایک) ئه‌ی بۆ
ناخۆی؟ زۆر گه‌رمه؟ ( به ژنه‌که‌ی) بۆ چێشتی وه‌ها گه‌رمت هێناوه،
مه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ده‌می بسووتێنی؟
دایک: (
پاڵ به ده‌وریه‌که‌وه ده‌نێ له خۆی دوور خاته‌وه) نا. واسیل یفیمۆویچ،
زۆر گه‌رم نی‌یه.
قه‌ساو: ئه‌ی
بۆ نایخۆی؟
دایک: چون
بۆ ئه‌وانه‌ت لێناوه که ده‌ستیان له مان هه‌ڵگرتووه
قه‌ساو: وتت
چی؟
دایک: ووتم
ئه‌م چێشته بۆ ئه‌وانه لێنراوه که ده‌ستیان له مان هه‌ڵگرتووه قه‌ساو: زۆر چاکه، تازه ده‌بیسم! خه‌ریکه خۆش ده‌بێ که واته به‌م پێیه منیش خایه‌نم، به‌ڵێ؟ سه‌یری من بکه‌ن – من خایه‌نم! بۆ چ خایه‌نم؟ بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی له‌و که‌سانه ده‌که‌م که ده‌ستیان له مان هه‌ڵگرتووه ( به دایک) وا نی‌یه؟ ( له‌ته‌نیشتیه‌وه داده‌نیشێ) پێت وا نی‌یه مان‌گرتن هه‌ڵه بێ؟ یا خۆ به بڕوات مان‌گرتن هه‌گه هۆیه‌کی ببێ کارێکی دروست و به جێ‌یه؟ ( دایک به سه‌ر ده‌ڵێ وایه) تۆ ده‌ته‌وێ بڵێ‌ی مزه‌کانیان که‌م کرده‌ته‌وه؟ بۆ رات وایه که نه‌ده‌بوو که‌می بکه‌نه‌وه. هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی که ده‌یبینی هی ئاغای « ئیسمێڕنۆڤ» ه که له « ئۆدسا» ده‌ژی. بۆ نه‌تووانێ مزه‌کان که‌م بکاته‌وه؟ ( کرێکاره‌کان له دڵه‌وه خۆش |