|
|
پێشه‌کی و پێشکه‌شی بۆ هه‌وه‌ڵ جار و هانده‌ری ئه‌م ئیشه کاک " سه‌لاحی موحه‌ممه‌دی بانه" بوو که ئاسکێ‌ی وه‌رگێڕا بووه سه‌ر زبانی کوردی و من و"کاک ئاغا"ی نه‌مریش هاندراین هه‌رده‌وێڵ و ته‌ڵحه‌ک وه‌رگێڕین و بڕیار وا بوو پاشان هه‌ر سێ ده‌قه‌که پێکه‌وه "هه‌ر وه‌ک فارسییه‌که‌ی پێکه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه" له به‌رگێک‌دا بڵاو بکه‌ینه‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه زیاتر له ساڵ ته‌مایه‌ر بووین و کاک سه‌لاح وه‌رگه‌ڕاوه‌که‌ی نه‌هێنا و ... ناچار به‌وپه‌ڕی بێ‌مه‌یلیه‌وه‌ئه‌م‌ئیشه‌دووباره‌کیه‌م‌کرد ودیسان‌وه‌رمگێڕایه‌وه و هه‌ر به‌و هۆیه‌ش پێشکه‌ش به کاک سه‌لاحی ئه‌که‌م .
ئیتر سپاس . خالید.
26/10/1380سه‌قز
بارام به‌یزایی ئاسکێ
کامێرا ده‌کرێته‌وه:
ته‌رمی هه‌ڵڕژاو، چۆڵگه،پشت دیواری شارێک ،بێده‌نگیی
کامێرا ده‌به‌سترێ.
کامێرا ده‌کرێته‌وه به رووی : چیرۆکی هه‌وه‌ڵدا
قه‌راخ چۆم، رۆژ، خۆر پڕ گزنگ
- وێنه‌ی خوڕی ئاوێ روون که تیشکی هه‌تاو تیا ده‌بریسکێته‌وه.
- وێنه‌ی کوڕه‌که به ساقه‌تی گژ و گیا تاجه‌گوڵینه رێک ئه‌خا
- وێنه‌ی کیژ که له ناو گژ و گیا سه‌ر ئه‌کا.
- کوڕ تاجه‌گوڵینه‌که‌ی ئه‌کاته مل کچ، کچه ده‌ستی کوڕ ماچ ئه‌کا.
- کوڕ و کچ زۆر ماقوڵانه له ناو ئاوا مه‌له ئه‌که‌ن.
- کچ سواری ئه‌سپ،. کوڕ هه‌وساری ئه‌سپه‌که‌ی گرتووه و ده‌یهێنێ. تارای کچ
با ده‌یشه‌کێنێ.
مه‌یانی دێ. رۆژ
( له‌به‌ر ماڵه‌کانا ده‌ر و دراوسێ دانیشتوون. له چه‌ن لا مه‌نجه‌ڵ و
قازان له‌سه‌ر کوانووی داره و دووکه‌ڵیان به‌ره‌و ئاسمان ئه‌ڕوات.
شنه‌بایه‌ک جل و به‌رگ ئه‌له‌رێنێ . مناڵه‌کان شڕ و شڕۆڵ سوور له‌مان
خه‌ریکی یارین. لاوه‌کان راوه‌ستاون. گه‌وره‌کان له ناوه‌راست مه‌یان
له‌سه‌ر به‌رد یان کڵۆ و یاخۆ کۆته‌ره دار دانیشتوون. یه‌کێ حه‌سیر
ئه‌چنێ. له لایه‌ک قوماشی ره‌نگ کراو له به‌ر تاوا هه‌ڵخراوه. یه‌ک دوو
که‌س ئاگاداریی کوانووه‌کان ئه‌که‌ن ، یه‌کێ مس ئه‌ساوێ.)
پیر:
ده‌ی!
دایکی زاوا:
رمڵیان خستووه، ئه‌ستێره‌کان هات و نه‌هاتیان هه‌یه. هه‌گه چه‌تی تێ
نه‌که‌وێ، چوارده‌ی مانگ.
پیر:
هه‌ڵبه‌ت مانگی چوارده ته‌واو ته‌واوه .
باوکی زاوا:
ئه‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌ی که خان ئه‌رباب نه نه‌هێنێته ناوکار.
پیر:
گرنگیش هه‌ر ئه‌مه‌یه، که خان ئه‌رباب که‌یفی لێ‌بێ و نا نه‌ڵێ.
خوشکی زاوا:
قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌مه‌یه، هه‌ر دووکیان
پیر:
بێ ئیزن؟ ئێمه که چتی وامان نه‌بیستووه.
باوکی زاوا:
ئیزن که هیچ. خان ئه‌رباب ئه‌بێ به‌ره‌که‌ت باته وه‌وی. به‌ره‌که‌ت له
بۆ خێر و بێر، به‌ره‌که‌ت له بۆ زاوزێ.
زاوا:
بێ شه‌رت و شروت.
پیر:
ئه‌بێ پێشکه‌شی ببه‌تیه خزمه‌تی، مه‌ڕێ یان بزنێ، یا خۆ مامر و که‌ڵه‌باب
و خپراو هه‌گه هه‌تبێ.
زاوا:
ئێوه داوتانه‌ته راوه غار. گوێ له من راگرن، ئه‌مڕۆ کچ چتێکی به من
ووت.
قه‌راخ چۆم. رۆژ
وێنه‌ی کچ
کچ:
من خۆم خاوه‌ن به‌ره‌که‌تم
مه‌یان. رۆژ( درێژه)
ئێستا کچیش راوه‌ستاوه. با جل و به‌رگی ئه‌شه‌کێنێ، چپه چپی هه‌مووان.
دایکی زاوا دڵه‌راوکێ‌یه‌تی.
دایکی زاوا:
که‌ژاڵه‌کام، له ده‌ورت گه‌ڕم. گاز له زبانت گره.
کچ:
قسه‌یه‌کی خراپم کرد؟
بیرکه‌ن:
( به پاڵ ده‌سته‌که‌ی) دایکێکی زگ گه‌وهه‌ری هه‌بووه، لاسارییه‌که‌ی
به‌ڵام له باوکی چووه.
پیر:
گه‌وجایه‌تی ئه‌که‌ن. نه فامی ئه‌که‌ن. پێتان بفامێنن که ئه‌مه نه‌ریتی
کۆنه. باوکانی ئێمه ئه‌مه‌یان کرد.
کچ:
باوکانی ئێوه، نه من.
پیر:
( هه‌ڵچوو) ئه‌وه‌ی که نه‌یکرد عه‌وداڵ بوو.
کچ:
ئه‌وه‌ی نه‌بوو له چوار رێیانی با دا دانیشت.
دایکی زاوا:
( دڵ له دوا) ئاسکه‌که‌م ، داخت نه‌وینم ، ئاگات له خۆ بێ.
دراوسێ:
چه‌توون، به له‌ونێ ئه‌دوێ وا بزا ئێمه گشت زۆڵین.
زاوا:
( به دراوسێ) ئا‌و لێڵ مه‌که!
دراوسێ:
قسه‌ی کراو، تیری هاوێژرراو، حاشاتان پێ ناکرێ.
زاوا:
گڕ به کۆته‌ره‌وه مه‌نێ –( به بووک) تۆ به خراپ باست کردن؟
کچ:
زبانم به بڕین چی هه‌گه به خراپه ناوم بردبێتن. دراوسێ‌یه‌ل من باسی
ئێوه‌م نه‌کردووه. ئێوه ملی رێ‌ی باو باپیرتان بگرن و منیش هه‌ر وا.
دایکی زاوا:
( به بووک) مامزه‌که‌م، به‌ڵا گه‌ردانت بم. زارت سکڵی سووره. دارا
هاتووی. ئاگر هه‌ڵگرسێنه
ژنی دراوسێ:
( توڕه) چیرۆک ئێژی- که‌چی؟ وا بزا ئێمه بۆ زۆڵ خستنه چووین. له خوا
ترستر له ئێمه کێ‌یه؟ ژنان بۆ بێده‌نگن. من لێره‌وه به هه‌مووان
راده‌گه‌یه‌نم سه‌ر به‌رزم که وه‌ختێ وه‌ختی بوو به گوێره‌ی حه‌ق
خوڵامه‌وه، له هه‌وه‌ڵ شه‌وی بووکێنیما ئه‌ربابی گه‌وره به‌ره‌که‌تی دا
به من و خوایش لێم رازی بوو. هه‌ر بۆیه ئێستا خاوه‌ن ماڵ و چه‌نا مناڵ و
مێردێک و کامه‌رانیم.
پیرێژنان:
راست ئه‌که‌ی، له خوا شاراوه نییه.
ژنی دراوسێ:
بڕواننه ئه‌و روانینه. ئه‌و پێ‌ی خێر نانێته ماڵتان.
( به توڕه‌یی ده‌ڕوات . مێرده‌که‌ی ده‌یبات. با دێ . باوکی زاوا به‌ره‌و
زاوا ده‌چێ.)
باوکی زاوا:
ده‌ستی لێ هه‌ڵگره. ده‌س له‌و هه‌ڵگره. یانی بڵێن تایفه‌ی ئێمه
نه‌یانتووانی کچ بۆ خزمه‌تی خان بنێرن؟ من ئه‌م بێ ئه‌مه‌کیه‌م پێ ناکرێ.
( زاوا چاوی پاڕانه‌وه ده‌بڕێته بووک. با دێ)
باوکی زاوا:
لای ده و دراوسێ سه‌رشۆڕم مه‌که. پیاو به- سه‌ری پێ دانه‌وێنه.
( زاوا بۆ لای بووک ئه‌چێ، بووک پشتی لێ‌هه‌ڵده‌کات)
کچ:
( به جه‌ماوه‌ر) لێره که‌سێک هه‌یه منی گه‌ره‌ک بێ؟
( زاوا قه‌تیس ئه‌بێ، بێده‌نگیه‌کی ناله‌بار- هاوسێکان له رووده‌ربایسی
له‌گه‌ڵ ماڵی زاوا. بیرکه‌ن هه‌ڵده‌ستێ.)
بیرکه‌ن:
من کابرایه‌کی بیرکه‌نم. یانی که ئێمه واین له بنی بیر و ئێوه وان له
سه‌ر. هه‌گه کوریسی په‌لکه‌ت شۆڕ بکه‌یته‌وه ئێمه‌ت هه‌ڵکێشاوه‌ته سه‌ر.
( زاوا خنجێر ده‌ردێنێ. بیرکه‌ن به گه‌مه و پێکه‌نینی جه‌ماوه‌ر
دائه‌نیشێته‌وه. دایکی زاوا به گریانه‌وه به‌ره‌ولای بووک هه‌ڵدێ.)
دایکی زاوا:
کارمامزه‌که‌م. قوربانت بم. لاساری مه‌که، زارت هێشتا بۆنی شیری لێ‌دێ.
مه‌مکت تازه هه‌ڵتۆقیوه، خوێن هه‌ڵمه‌گرسێنه.
قه‌راخ چۆم. رۆژ
( - کچ ناکاو له ئاوی چۆم دێته ده‌ر
- له‌سه‌ر هه‌وراز سێ سوار ده‌رئه‌که‌ون و را ده‌وه‌ستن.
- وێنه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌رباب له‌وپه‌ڕی شکۆدا.)
ئه‌رباب:
جووانه.
راوێژیار:
ره‌وه‌که.
ئه‌رباب:
به‌ڵام ده‌لال وچه‌له‌نگه، من به‌ره‌که‌تی پێ ئه‌ده‌م.
( یه‌کێ له کچه‌کان ئه‌قریشکێنێ. گشتا ئه‌و کچانه‌ی له قه‌راخ چۆمن
به‌ره‌ولای یه‌ک هه‌ڵدێن. سێ سوار دوور ئه‌که‌ونه‌وه. کچ ترسا‌و
ئه‌ڕوانێته دوور که‌وتنه‌وه‌یان.)
مه‌یان. رۆژ ( درێژه)
( ژنێ شێت به دار ده‌سته درێژه‌که‌یه‌وه نزیک ئه‌بێته‌وه. هه‌ر ئه‌و
شوێن و چۆنایه‌تیه‌ی پێشوو)
شێته ژن:
باش نییه من ئه‌مه بڵێم، گیانی ئه‌و کابرا له گۆڕا ئه‌له‌رزێ به‌ڵام چ
ته‌وفیرێ ئه‌کا، ئێستا ئیتر کۆتایی به هه‌موو چتێ هاتووه. به‌ڵام –
راستیه‌که‌ی ئه‌مه‌یه ، ئه‌و شه‌وه، هه‌ر ئه‌رباب ، ته‌نیا خۆی نه‌بوو-
ئه‌و، چه‌ن میوانی هه‌بوو، که هه‌موو مه‌ست بوون ....
( پیر بێ‌تاقه‌ت له شوێنی خۆ هه‌ڵده‌ستێ)
شێته‌ژن:
( به گریانه‌وه) پاش ئه‌رباب نۆره‌ی ئه‌وان هات.
پیر:
ئه‌م ژنه ئاگای له خۆ نییه. شێته. گشت باش ئه‌یناسن.
شێته‌ژن:
( به گریانه‌وه هاوار ئه‌کات) بۆ ئه‌مه‌یه که من بۆ مێرده‌که‌م خێرم
نه‌دایه‌وه.
پیر:
بۆ ئه‌بێ گوێ له قۆڕیاتی خۆ فرۆشێ راگرین؟ ئه‌مه کفری نێعمه‌ته! ساڵ دێ
و ده‌چێ. بۆره ده‌سکه‌وتێ پاش ئه‌و گشته عاره‌ق رژاندنه، ئه‌مه‌یش ئه‌بێ
به غه‌زه‌بی ئاسمان له کیس چی؟ خوایێ له ئاسمان ، خوایێ له زه‌وی.
زاوا:
منم که عه‌رز ئه‌کێڵم و تۆ‌و ئه‌چێنم.
پیر:
زه‌ویه‌که‌ی تۆ وشکه و ئا‌و هی ئه‌ربابه.
زاوا:
زه‌وی له بۆ ئێوه، من راو ئه‌که‌م.
پیر:
خنجیر و دا‌و هی تۆیه، مه‌لی ئاسمان هی ئه‌ربابه.
زاوا:
من ده‌س گراوی خۆ ئه‌گرم و لێره ئه‌ڕۆم.
باوکی زاوا:
نیگای ژنێ وای گۆڕاوی؟ سبه‌ینێ که له گه‌ڵت نووست چ ده‌بێ؟ بێده‌نگ به.
دوو گوێیان به تۆ داوه و زبانێ ، که یه‌ک بڵێ‌ی و دوو. ببیسی. چاویان
به تۆ داوه که دایخه‌ی. پشتیان پێداوی که بچه‌میته‌وه. پێیان پێداوی
که چۆک دا به‌ی. تۆی به چکه سه‌پان سه‌رچڵی مه‌که. قه‌یر راگره. گوێ
بگره و بڵێ وه‌بان چاو. ئیزن بخوازه و هه‌گه ئه‌و به‌ره‌که‌تی به
ژنه‌که‌ت دا له هه‌موولا بگه‌ڕێ و چاڕیده و سفره راخه و شایی بکه، بۆ
ئه‌م به‌خته به‌رزه‌ی که هه‌تاوی به‌ره‌که‌ت له ماڵه‌که‌ت پژاوه.
ماڵی ئه‌رباب. رۆژ
( ئه‌رباب سه‌ر به‌رز ئه‌کاته‌وه. له به‌رده‌میا زاوا به چۆکا هاتووه.
ده‌ست و پێوه‌ندی ئه‌رباب له لایه‌وه‌ن.)
زاوا:
ئه‌رباب، هه‌تا کوێ زه‌وی تۆیه؟
ئه‌رباب:
رێ‌یان لێ به‌ده‌ر نابه‌ی. هه‌تا پێ‌ی تۆ عه‌رز بگرێ و رێ ببڕێ زه‌وی منه.
زه‌ویه‌کانی من له‌گه‌ڵ تۆدا ده‌ڕۆن. پان ئه‌بنه‌وه. درێژ ئه‌بنه‌وه و
دێنه یه‌ک. زه‌ویه‌کانی من به کێوه به‌رز و تووشه‌کان ده‌وریان گیراوه.
زاوا:
ئه‌رباب! من له کێوه تووشه‌کان وه‌سه‌ر ده‌که‌وم.
به‌رکۆخی کچ. رۆژ
( دایکی زاوا دڵ پڕ، کچ بێژنگ ئه‌چنێ. بای دێ، حه‌سیری نیوه چنراو و
قوماشی ره‌نگ کراو به‌سه‌ر گورسیه‌کانه‌وه راخراون.)
دایکی زاوا:
ئا‌سکۆڵه‌که‌م. من له بۆ ئه‌ترسم. هه‌گه خۆشت ئه‌وێ بگه‌ره فریای.
ره‌عیه‌ت که دایه باری سه‌رشێتی ئیتر ره‌عیه‌تی ناکات. ئێمه گشت گیای
عه‌رزین. گیای هه‌رز بژار ئه‌کرێ و هه‌رزن ئا‌و ئه‌درێ. من ترسم له بۆ
تۆیه. باوکت زۆر نه‌ژیا. لاساران ته‌مه‌نیان کورته.
لای کۆخی زاوا. رۆژ
( بای دێ ، باوکی زاوا به دار ده‌س هێرشی بۆ بردووه، هاڤه‌ڵانی زاوا
ئه‌ویان که وه‌ک دڕنده‌یه‌ک توڕه و رقاوییه راگرتووه.)
باوکی زاوا:
ووتم ده‌سی لێ هه‌ڵگره- تۆ ئه‌وت له شه‌ڕه دارا بردووه‌ته‌وه، راست
ناڵێم؟ هه‌رچه‌ن ئه‌ڵێن پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یه و تۆ له به‌ر ئه‌و شه‌ڕه
دارکه‌ت بردووه‌ته‌وه. ( راماو) گه‌نجه‌کان ، وا پیاما مه‌ڕوانن- (
داره‌که‌ی فڕێ ئه‌دات) من پیرێکی خره‌فیاو، به‌ڵام هه‌رچتێ بایی چتێکه،
نانێ به دراوێ ، دوو نان به دوو دراو، به‌ڵام هیچ چتێ نییه که سه‌نگ
بایی ژیان بێ.
لای ئاشی با. رۆژ
( کچ ئیش ئه‌کات، زاوا به په‌ناپسکێ نزیک ئه‌بێته‌وه. ده‌نگی زه‌نگۆڵه‌ی
چه‌ن وڵاخ. کایه و یاریی مناڵانی شڕ و شڕۆڵ.)
کچ:
دوێنێ شه‌و له پشت درگای کۆخه‌که‌مدا بووی.( کوڕ ماق ماوه) من له
ده‌لاقه‌وه چاوم لێت بوو.
زاوا:
شه‌وانی پێشوویش.
کچ:
من گشت شه‌وێ چاوم لێت بووه.
زاوا:
تاکه‌ی دوان بنێم به جه‌رگا؟ هه‌رچی ئه‌بێ با ببێ، هه‌تا که‌نگێ له پشت
ده‌رکی کۆخه‌که‌تا ته‌مایه‌ری رۆژ بوونه‌وه بم؟
کچ:
ئه‌مشه‌و که بیت درگای کۆخه‌که‌مت بۆ ده‌که‌مه‌وه.
زاوا:
سه‌رت سڵامه‌ت. له‌وانه‌یه په‌ل و پۆ ده‌رکه‌م، به‌ڵام...
کچ:
له لۆمه نا‌ترسێم.
زاوا:
بۆ ئه‌بێ وه‌کا دز بێم بۆ کۆخی تۆ؟ ئێمه که هێشتا پاڕانه‌وه‌مان تاقی
نه‌کردووه‌ته‌وه. که‌ره‌می خوات چ دیوه؟ ئه‌مڕۆ ده‌چم بۆ لای خانی تاتار
، ده‌ستی ماچ ئه‌که‌م، پێ‌ی ماچ ئه‌که‌م. رازیی ئه‌که‌م. قه‌سه‌می ئه‌ده‌م.
کچ:
هه‌گه نه‌بوو؟
زاوا:
بوخچه‌ی کۆچ تێک‌نێ، به‌شه‌و ئه‌ڕۆین.
ژوورێ له کۆشکی ئه‌رباب. رۆژ
ئه‌رباب:
فێره قسه بوویی کوڕه ره‌عیه‌ت. نوێژت باتڵ و ئاوت حه‌رام. ئه‌مه قسه‌ی
کێ‌یه، تۆ یان کچه؟
زاوا:
( خۆ به زه‌ویدا ئه‌دا) ئه‌و رازیی بوو ئه‌رباب. من ئه‌م بیجایه‌م کرد.
ئه‌رباب:
یاخی بوون وه‌کا تاعونه. چۆن ره‌عیه‌ت له خوو و خده‌ی خۆ لا دات؟ مینا
ئه‌وه‌ی که خاک بڵێ به‌ر ناده‌م.
زاوا:
ئێمه له خاک که‌مترین ئه‌رباب.
ئه‌رباب:
( رازیی) من ئه‌وم دی. کیژێکی پێگه‌یشتوو و دڵڕفێن بوو. ئه‌رباب به‌شی خۆی
بێ که‌م و زیاد گه‌ره‌که.
زاوا:
ئه‌رباب، تۆ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی، وه‌کا مناڵی خۆت پیامانا بڕوانه. سه‌رشۆڕم
مه‌که. به وشه‌یه‌ک فه‌رمایش فه‌رموو، بنووسه چوار دیوارییه‌که‌ی من
حه‌سێب بکه‌ن. پاره‌ی ره‌ش بێ یان سپی فه‌رق ناکات. ئیزن فه‌رموو. سه‌رشۆڕم
مه‌فه‌رموو.
ئه‌رباب:
ناجسن، تۆیێ که لێره وا ئه‌پاڕێیته‌وه له ناو ده‌ر و دراوسێت‌دا ئه‌ڵێ‌ی
چی؟ ئه‌ڵێ‌ی ئه‌ربابمان فریو دا یان ترسانمان؟ ئێوه‌ی ده‌غه‌ڵ باش ده‌ناسم.
زاوا:
له‌گه‌وره‌ییت که‌م نابێته‌وه ئه‌رباب، ئیزن فه‌رموو. با کاری نه‌بێ
په‌ژیوانی له دوا بێ.
ئه‌رباب:
خانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات به تۆ ئه‌ڵێ: له زه‌وی و زاری منا سرکه مایینی
ئێجگار ده‌ڵه‌وه‌ڕن. من که‌یفم له هه‌ر کام بێ ده‌یهێنمه ژێر رکێڤ.
( زاوا وه‌ک شێت ده‌ست ئه‌داته خنجێر ، به‌ڵام به‌ر خۆ ده‌گرێ) زاوا:
به‌داخه‌وه هه‌ر دووکمان بێژه‌ری لا ئیلاهه ئیله‌ڵڵاین.
( ده‌یگرن. راوێژیار خنجێره‌که‌ی له کێلان ده‌ردێنێ و ئه‌یدا به
ئه‌رباب.)
راوێژیار:
ئه‌مه گیانی خۆی ناوه‌ته سه‌ر ده‌ست و هاتووه.
ئه‌رباب:
تۆ ژیانت ناوه‌ته سه‌ر ده‌ست و هاتووی( خنجێره‌که فڕێ ئه‌دات) من ئه‌وه‌ت
پێ ئه‌ده‌مه‌وه( زاوا به‌ڕه‌ڵا ئه‌که‌ن) با بڵێ‌ی خانی ئه‌رباب دلۆڤانی
کرد.
( زاوا له خۆشییا سه‌ری کڕنۆش ئه‌نێته سه‌ر عه‌رز.)
راوێژیار:
خنجێر!
زاوا:
ئامرازی ئیشی راوه.
ئه‌رباب:
ره‌عیه‌ت ئامرازی پێویسته. هه‌ڵیگره. هه‌رچی زووتر سه‌ری خۆ داخه و بڕۆ.
هه‌رچه‌ن ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ئاوه‌ز و فامه. به‌ڵام بڕۆ. تۆ ئازادی.
زاوا:
ئێوه گه‌لێ دلۆڤانن ئه‌رباب( ده‌ستی ئه‌رباب ماچ ئه‌کات.) دۆعای خێرت بۆ
ده‌که‌م
ئه‌رباب:
( ده‌ستی ئه‌کێشێته دواوه) چاو رۆشنانه و دیاریی ئه‌رباب به دوا تا دێ.
بڕۆ و ئاوڕ مه‌ده‌ته‌وه.
چۆڵگه . نیوه‌ڕۆ
( زاوا له ته‌پۆڵکه‌وه داده‌گه‌ڕێ. هه‌ڵدێ و هه‌ڵئه‌خاته‌وه و شاد و
سه‌رمه‌ست. له خۆشیانا یه‌ک دوو جار هاوار ئه‌کا و ئه‌نه‌ڕێنێ. دوو سوار
به دوایا له ته‌پۆڵکه‌وه دا ئه‌گه‌ڕێن. زاوا له شوێنێکا رائه‌وه‌ستێ و
به دیتنیان دڵشاد ده‌ستیان بۆ هه‌ڵدێنێ. دوو سوار به‌ره‌ولای ئه‌م دێن.
زاوا به‌ره به‌ره ترس گه‌مارۆی ئه‌دا و وه‌ڕێ ئه‌که‌وێ. به‌ره به‌ره
هه‌نگاوه‌کانی توندتر ئه‌کات. ئه‌وانیش هه‌روه‌ها. زاوا یه‌خه‌ی کراسه‌که‌ی
ئه‌کاته‌وه. ئه‌گه‌نه راسایی چۆڵگه. زاوا هه‌ڵدێ. ئه‌وانیش به سواریی
له دوو لایه‌وه به گه‌مه و یاری پێکردن دوور و نزیک ئه‌بنه‌وه و جار و
بار به قامچی، سووک له زاوا ئه‌ده‌ن. زاوا هه‌ستی به مه‌ترسی کردووه.
خنجێر ده‌ردێنێ و ئه‌یه‌وێ ئه‌وان له خۆ دوور بکاته‌وه. به هه‌موو
هێزه‌وه هه‌ڵدێ. نوقمی عاره‌قه و ئاوه و یه‌که یه‌که که‌وا و کراس و
پشتوێن له خۆ دوور ئه‌خاته‌وه. دوو سوار تاوێ دوور ئه‌که‌ونه‌وه. زاوا
به هه‌ناسه‌بڕکێ و شه‌که‌ت، پڕ له عاره‌قه و تینوو چاوی به چۆم
ئه‌که‌وێ. خنجێره‌که دا ئه‌خات و به‌ره‌و ئا‌و هه‌ڵدێ. هه‌ناسه سوار سه‌ری
خۆ ئاکا به ناو چۆما و ئا‌و ئه‌خواته‌وه. پاش تاوێکی کورت ده‌ستێک سه‌ری
له بن ئاوا راده‌گرێ. زاوا هه‌وڵ ئه‌دا خۆ رزگار بکات. بێ که‌ڵکه ده‌س و
پا ئه‌کوتێ و ئه‌مرێ)
- ئاسمان
- که‌روێشکه‌ی با له ناو گژ و گیای قه‌راخ چۆما
- ته‌رمی زاوا به‌سه‌ر ئاوه‌وه.
گۆڕستان. رۆژ
( چه‌ن که‌سێ گۆڕ هه‌ڵده‌که‌نن. ژنانی شین‌گێڕ له گۆڕستانن. کوڕێکی مناڵ
هه‌ڵدێ و ترسا‌و ئه‌نه‌ڕێنێ. هه‌ندێ که‌س ئه‌که‌ونه دوای.)
قه‌راخ چۆم. رۆژ
( کوڕه‌ی ترسا‌و ده‌گاته قه‌راخ چۆم. هه‌موو له‌وێ له‌م به‌ر و به‌ری چۆم
کۆ بوونه‌ته‌وه. دایکی زاوا ده‌گات. هاوه‌ڵانی زاوا خۆ له ئا‌و ئه‌ده‌ن.
کچ تا ناوقه‌دا له ئاوایه و له ژوور سه‌ری ته‌رم راوه‌ستاوه و ماق
ماوه. به ده‌نگی قریشکه و گریانی دایک دێته‌وه به خۆ‌یا، ته‌رمه‌که
وێڵ ئه‌کا که هاوه‌ڵانی زاوا بیگرن و خۆی له چۆم دێته ده‌ر. بیرکه‌ن به
خنجێره‌وه نزیک ئه‌که‌وێته‌وه.)
بیرکه‌ن:
من ئه‌مه‌م زۆر له ژوورتره‌وه دۆزیه‌وه. هینی ئه‌و بوو، ئه‌بێ بیده‌م
به کێ؟
کچ:
( خنجێره‌که وه‌ر ئه‌گرێ و پیایا ئه‌ڕوانێ) تۆ هێشتا منت ئه‌وێ؟
بیرکه‌ن:
ژینی من خراپتر له‌وه‌یه که پا ڕه‌شی که‌سێ خراپی بکات.
کچ:
به هه‌مووان رابگه‌یه‌نه.
بیرکه‌ن:
گاڵته ناکه‌ی؟ بۆ راوه‌ستاوم- هه‌گه وابێ ئه‌بێ پێشکه‌شیه‌کت پێ بده‌م.
کچ:
تۆ پێشکه‌شی خۆت داوه.
( ئه‌ڕوات. بیرکه‌ن ماق ماوه. هاوار و بانگ و شین و شه‌پۆڕ.)
مه‌یان. پاش نیوه‌ڕۆ
( نیشانه‌کانی جێژن و شایی و زه‌ماوه‌ند له دار و دیوار داده‌گرن.)
گۆڕستان. پاش نیوه‌ڕۆ
( دووکه‌ڵی چراکان. گشت شینگێڕن. گۆڕ هه‌ڵده‌که‌نن. دایکی زاوا سینگ
ئه‌کوتێ. هه‌ریه‌ک به جۆرێ ده‌گری و ده‌لاوێنێ. هاوه‌ڵانی زاوا له
دووره‌وه ده‌ف لێده‌ده‌ن و کۆڕێکی زکری قورس و خه‌مبارانه ده‌گرن.)
دایکی زاوا:
( به سۆزه‌وه ده‌گری) من به‌و روو داماڵراوه‌م ووت: هه‌ی بێ ئابڕوو، هه‌ی
بێ حه‌یا، هه‌ی بێ شه‌رم. به گیانی تاقه کوڕه‌که‌م یاریی مه‌که. من به‌و
لاساره بێ گوێیه‌م ووت. مه‌خابن.
( له ناو دووکه‌ڵ و ده‌فه‌وه کچه ده‌ر ئه‌که‌وێ که شینی نه‌پۆشاوه.
کابرای بیرکه‌ن ها به دوایه‌وه. کچ به ئه‌سپایی دێته پێش. جووڵه‌ی
جه‌ماوه‌ر. دایکی زاوا دیتوویه‌تی. ئاگای له خۆ نامێنێ. خۆڵ ئه‌کا به
ده‌ور و به‌را.)
دایکی زاوا:
وه‌ره و بڕوانه. ئه‌وه‌ی که له بۆی مردی مێشێ میوانی نییه. سه‌ر و دڵ
خۆش. وه‌ک دار سه‌وڵ راست راوه‌ستاوه. ته‌نانه‌ت فرمێسکێکی نه‌ڕژاند. دایک
هه‌ژار بۆ که‌سێ بمردایه‌تی که یاوی بۆ بکردایه‌تی. پێم ووت:
کارمامزه‌که‌م. ده‌رد و به‌ڵات له من که‌وێ. ئاگر مه‌نێ به
خه‌رمانمه‌وه. دوژمن شادم مه‌که. دڵم مه‌شکێنه، چاوم نوقمی خوێن
مه‌که.( ناکاو) هه‌ی سه‌ڵیته، هه‌ی کافر، بۆ هاتی؟ ( خۆی به سه‌ر
مه‌یته‌که‌دا ئه‌دات.) تاقه لاوه‌که‌م، بۆ کی به رووتی چوویته ژێر گڵ،
له کوێ‌ی که بێ ئه‌مه‌ک به رووتی له نوێنا ببینی، ئه‌و بێ پیاو
هه‌ڵناکات. هه‌تا به تۆ ئه‌گات له پاڵ هه‌زارا ئه‌نوێت.( به بووک) بۆ
هاتی؟ ره‌نگه هاتبێتی پێمان رابگه‌یه‌نی که ئه‌ته‌وێ شوو بکه‌ی.
کچ:
من شوو ئه‌که‌م.
دایک:
( سه‌رسووڕماو) نا. من باش نه‌مبیست. ئه‌ی بۆ نامرم. بۆ نامرم؟
( به‌ره‌و کچ هاشاوڵ ئه‌بات. رایده‌گرن. کچ له ژوور سه‌ری ته‌رم
دائه‌نیشێ. ده‌ست ئه‌نێته سه‌ر عه‌رز.)
کچ:
ئیزنم بده. ئه‌ستێره‌کان هات و نه‌هاتیان هه‌یه. چوارده‌ی مانگ.
( قریشکه و هاواری دایک که له سه‌رخۆ ئه‌چێ.)
خوشکی زاوا:
هه‌ی روو ره‌ش. هه‌ی ئاڵۆشایی. بۆ به‌م په‌له ؟ نه‌ت ئه‌تووانی دوو رۆژ
دوان بنێ‌ی به جه‌رگا؟
بیرکه‌ن:
( به کچ) پیران تاقه‌تیان گه‌لێکه. من قسه‌یه‌کم
نییه بیخه‌ینه دوواوه.
کچ:
( هه‌ڵده‌ستێ) نا. چوارده‌ی مانگ شه‌وێکی مواره‌که. من ئه‌بووایه
ببووایه‌تم به بووک و ئێستایش ده‌بم.
بیرکه‌ن:
ئه‌رباب به‌ره‌که‌تت پێ ئه‌دات.
کچ:
هیچ چتێ نه‌گۆڕیاوه.
( کچ هێدی دوور ئه‌بێته‌وه، زۆر به ترسا‌و و بێ بڕوا ده‌ڕواننه دوور
که‌وتنه‌وه‌که‌ی. بای دێ)
دایک:
خوێنرێژ. خوێنرێژ. تۆ ژن نیت. به‌بری مێ‌ی، جل و به‌رگی بووکێنی کفنت بێ-
که‌ژاڵه‌که‌م، ئازیزی دڵه‌که‌م، تۆ چیت کرد به من؟
له به‌ر کۆخی کچ. رۆژ
( سووڕی چه‌رخ، گارییه دێته سه‌ر جاده، کچ له گارییه دایه. تارای
بووکێنی به‌سه‌ریه‌وه. زۆربه‌یه‌ک له پێش و پاشی گاریه‌وه دێن. ده‌ور و
به‌ری کچ ئاوێنه راده‌گرن. کابرای بیرکه‌ن، هه‌وساری ئه‌سپی گاریه‌که‌ی
به ده‌سته‌وه‌یه. شاد و کامران دێته به‌ر چاو. گارییه به‌ره‌و پێش
ئه‌ڕوات، له دوو لاوه شین گێڕان به‌ره‌و روویان دێن.)
مه‌یان. رۆژ
( گارییه له لای مه‌یانه‌وه تێپه‌ڕ ئه‌بێ، گشت له چوارچێوی
ده‌لاقه‌کانا ، یان له پاڵ درگای خانووه‌کانا سه‌یر ئه‌که‌ن. باوکی زاوا
له به‌رده‌م درگای ماڵه‌که‌یا دانیشتووه، تێکڕمیا و چاو به گریان به
ده‌ست سه‌ر و چاوی خۆ دائه‌پۆشێ.)
گۆڕستان. رۆژ
( وێنه‌ی شین‌گێڕی و شین‌گێڕان له ئاوێنه‌کانی ده‌ور و به‌ری بووکدا.
ده‌هۆڵ و زووڕنا که له پێشدا ئاهه‌نگی شاییان ده‌گێڕا، ئاهه‌نگ ئه‌گۆڕن
به چه‌مه‌ری و کاتێ له گۆڕستان تێپه‌ڕ ئه‌بن دیسان ده‌یکه‌نه‌وه به
ئاهه‌نگی شایی و هه‌ڵپه‌ڕین. دایک به دیتنی پۆلی زه‌ماوه‌ند وه‌ک شێت له
گۆڕستان دا هه‌ڵدێ و ئه‌وانی‌تر ئه‌که‌ونه دوای که ئه‌هوه‌نی
بکه‌نه‌وه.)
چۆم. پاش نیوه‌ڕۆ
( گاریه‌ی بووک له لای چۆمه‌وه تێپه‌ڕ ئه‌بێ. له‌سه‌ر ته‌پۆڵکه چه‌ن
سوار بۆ پێشواز راوه‌ستاون.)
دیواری باخی ئه‌رباب. پاش نیوه‌ڕۆ.
( گاریه‌ی بووک که سواره‌کان له پێش و پاشیه‌وه‌ن ده‌گاته به‌ر درگای
باخ، درگای باخ ئاوه‌ڵا ئه‌بێ. گاریه و سواره‌کان ئه‌چنه ژووره‌وه. به‌ر
به کابرای بیرکه‌ن ئه‌گرن. بیرکه‌ن ئه‌مێنێته‌وه و ئه‌ڕوانێته دوور
که‌وتنه‌وه‌ی گاریه له باخا، درگای باخ ئه‌به‌سرێ، بیرکه‌ن ئاوڕ
ئه‌داته‌وه و نازانێ چی بکات. بۆ هاوڕێکانی بزه ده‌گرێ. راوێژیار له
ده‌رکێ بچووکی پاڵ درگای باخه‌وه دێته ده‌ر.)
راوێژیار:
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵتان. هه‌تا به‌یان شه‌وێ درێژی ماوه. زاوا کام‌یه‌ک
له ئێوه‌یه؟
( بیرکه‌ن به نابه‌دڵیه‌وه ئه‌چێته پێش.)
راوێژیار:
( چاوێ به سه‌رتاپایا ئه‌خشێنێ) خانی چاو وه‌ر که‌ره‌مێکی گه‌وره‌ی بۆ تۆ
کرد. بووکت مواره‌ک، تۆ ئه‌تووانی هه‌ر لێره بمێنیته‌وه. به‌ڵام به بێ
ده‌نگ و هه‌را. نان و پێخۆری شێو بۆ ئێوه‌یش ئه‌هێنن.
بیرکه‌ن:
شێو؟ ئا ، به‌ڵێ، ئه‌مێنمه‌وه.
راوێژیار:
( ئه‌ڕوانێته ئاسمان) زۆری نه‌ماوه مانگ هه‌ڵبێ.
ژووری ناو کۆشک. ئێواره.
( پیرێژنه‌کان جێگه و نوێن را ده‌خه‌ن. شه‌راب و پیاڵه له لای نوێنه‌وه
داده‌نێن.)
شه‌قامێکی باخ. ئێواره
( کچ به جل و به‌رگی بووکێنی له ناو داره‌کانه‌وه که وه‌ک کۆڕی تاپۆ و
تارمایی ده‌نوێنن، ده‌برێت. ده‌هۆڵ و زووڕنا له به‌ر ده‌م ماڵی ئه‌ربابا
ده‌یکوتن.)
سه‌ربانی کۆشک. ئێواره
( خانی ئه‌رباب و هاو پیاڵه‌کانی)
میوانێک:
بڕوانن، وا مانگ هه‌ڵات.
ئه‌رباب:
ئه‌و شه‌رابی مێوژه بده به من.
میوانی هه‌وه‌ڵ:
من مانگم به‌م تریفه نامۆوه نه‌دیتبوو
ناو کۆشک . شه‌و
( پیرێژنه‌کان کچه ئه‌به‌نه ژووره‌وه و درگا داده‌خه‌ن.)
مه‌یان. شه‌و
( گشت له‌سه‌ر عه‌رز دانیشتوون. به‌ره به‌ره به شێوه‌یه‌کی هێمنانه
لاواننه‌وه‌یه‌کی گشتی ده‌ست پێده‌کات و په‌ره ئه‌سێنێ. یه‌کێک ده‌س ئه‌کا
به لاواننه‌وه‌یه‌کی به‌رز و به ده‌نگ.)
ژووری خه‌و. شه‌و
( پیرێژنه‌کان ده‌ست ئه‌که‌ن به رووت کردنه‌وه‌ی کچ. ده‌هۆڵ و زووڕنا له
باخا ئاهه‌نگێکی نوێ لێده‌دات.)
سه‌ربان. شه‌و
( ئه‌رباب هه‌ڵده‌ستێ. ئه‌و په‌ڕی شان و شکۆ.)
ژووری خه‌و.( درێژه)
( پیرێژنه‌کان رووباری سرکایه‌تی کچ ئه‌بنه‌وه. یه‌کیان دووانه‌که‌ی‌تریان
ئه‌نێرێته ده‌ره‌وه.)
پیرێژن: باش، بۆ ده‌ره‌وه. ئه‌مه ئیشی خۆمه. بڕوانن گشت گیانی به
عاره‌قه خوساوه.
( دوو پیرێژنی هه‌وه‌ڵ به پێکه‌نینه‌وه ده‌ڕۆن.)
پیرێژن:
دڵ داشۆره که‌نیله، چتێ نییه. خوا و خورمات بیستووه؟ فاڵ و تماشا
پێکه‌وه( تارا له‌سه‌ر رووی لا ئه‌دات.) که‌نییه شیرینه‌که‌م ئه‌ز تۆ
ده‌ناسم. پاره‌که لای کانی چاوم پێت که‌وت، چه‌نێ گه‌شایته‌ته‌وه. ئه‌و
دوو لیمۆکه‌ت چ لێ کرد؟
کچ:
گۆڕامه‌وه به دوو هه‌نار.
پیرێژن:
گیان‌ئه‌ده‌ی بۆ پیاو. ئه‌زانم. منیش خۆم شه‌وێ وا وه‌ک تۆم هات به سه‌را.
( قسه به سه‌رلێویه‌وه ئه‌ماسێ. بریقه‌ی خنجێری نێو مه‌مکۆڵانی کچ.
پیرێژن ده‌ترسێ و ده‌سڵه‌مێته‌وه.)
کچ:
ئا‌و بێرن بۆ ده‌ست نوێژ.
پیرێژن:
نا، تۆ ئه‌و کیژه نیت که من لای کانی دیتم. تۆ وه‌کا ئه‌و به‌وره‌ی ده‌چی
که باووکم له حه‌کایه‌ته‌که‌یا باسی ده‌کرد.
( به گریانه‌وه دێته پێش و ده‌ستی کچ ماچ ئه‌کات.)
ژووری ئه‌رباب. شه‌و
( ده‌نگی ده‌هۆڵ و زووڕنا، پیرێژن دێته ژووره‌وه.)
پیرێژن:
خان گیان، وه‌ساقه‌ت بم، که‌نیله چاوه‌ڕێته.
ئه‌رباب:
( رازیی) ئا‌و بهێنن بۆ ده‌س‌نوێژ.
ژووری خه‌و. ( درێژه)
( پیرێژن به گریانه‌وه دۆعا ئه‌کات. ناکاو گوێ رادێرێ، چراکه کز ئه‌کات.
ئه‌رباب دێته ژووره‌وه. چاوی به کچ ئه‌که‌وێ، کچ پشت له ئه‌رباب و روو
له ئاوێنه ، تارا له‌سه‌ر به‌ژنی خۆ لا ئه‌بات. ئه‌رباب به که‌یفه‌وه
چاو ئه‌قونجێنێ و بزه ده‌گرێ.)
ئه‌رباب:
شوکری خوا.
پیرێژن:
له پشت ده‌رکه راده‌وه‌ستم.
( ئه‌رباب سه‌ر ئه‌له‌قێنێ. پیرێژن ئه‌ڕوات و درگا داده‌خرێ.)
باخ. شه‌و
( پیرێژن به مۆسیقا ژه‌نه‌کان و چاودێران )
پیرێژن:
ئه‌رباب فه‌رموویان هه‌موو سه‌رخۆش بن. هه‌ر که‌سێ ویستی بچێ بۆ
شه‌رابخانه بابچێ و ئیزنی دراوه. به‌ڵام ده‌هۆڵ و زووڕنا ئه‌بێ به‌رزتر
بیکوتن. به‌رزتر و به‌رزتر. ئه‌رباب گوتی ئه‌بێ گوێ‌ی فه‌له‌ک که‌ڕ بکه‌ن.
ژووری خه‌و( درێژه)
( وێنه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌رباب که خنجه‌رێکی لێ ئه‌درێ. خوێن له ده‌میه‌وه
دێته ده‌ر. بۆ تاوێ هه‌ناسه‌ی لێده‌چنرێ.)
- وێنه‌ی ته‌واو باڵای هه‌ردووکیان . رووتن، ئه‌رباب هه‌وڵ ئه‌دا هاوار
بکات. کچه له‌تێ له جل و به‌رگه‌که‌ی ئه‌کا به ده‌میا و زاری ئه‌ئاخنێ.
خنجێری کوڕ له مشتی کچ دایه. کچه خنجێری‌تر دائه‌هێنێته‌وه، ئه‌رباب دێ
به چۆکا.)
باخ. شه‌و
( ده‌هۆڵ و زووڕنا ده‌یکوتن، پیرێژن ده‌گری.)
ژووری خه‌و( درێژه)
( ده‌سته‌کانی ئه‌رباب له دوو لاوه به‌ستراوه‌ته‌وه. کچ له‌سه‌رخۆ و به
وردی جن جنی ئه‌کات. کامێرا ده‌به‌سترێ.)
کۆتایی
|