|
|
هه‌ژدیهاک
به‌شی یه‌که‌م
ئێستا هه‌ژدیهای سامناکی شه‌و- ده‌م داچڕاوتر له هه‌ر جار و به نه‌ڕه‌تر-
پاڵه‌وانی ته‌واو نووستوی رۆژی هه‌ڵ‌لووشی. ره‌شه با به قیژه‌یه‌کی
خه‌ماوی و پڕ له ئۆف هه‌ڵیکرد. پاڵه‌وانی ته‌واو نوستووی رۆژ چاوی هه‌ڵبڕی
، خۆی به مردویی دی. هه‌ژدیهای سامناکی شه‌و به چنگ خۆی کێش کرد هێدی تا
سه‌ر سنگی ئاسمان خزی. پێش له‌مانه ئاوا- ئه‌من- که‌لاک خۆرێکم دیبو. که
له‌سه‌ر که‌لاکی خۆی هه‌ڵ‌تووتا بوو. شه‌پۆڕ و شینی بوو بۆ مه‌رگی خۆی.
ئه‌من گوێم‌له هاواری ئاسمان قه‌ڵه‌شێنی بوو. خه‌م به‌سه‌ر مندا زاڵ بوو،
ئێسته حه‌زی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه به سه‌رما زاڵه. ئه‌من هه‌رگیز هاواری
ئاسمان قه‌ڵه‌شێنی خۆم به‌رز نه‌کردبووه‌وه. ئه‌منی ئه‌ژده‌هاک که ئێستا
دیلی ئه‌م به‌نده‌م، له‌سه‌ر لووتکه‌ی ئه‌م شاخه، شاشاخی یاخی له‌نه‌وی
بوون- ده‌ماوه‌ند! ئه‌منی ئه‌ژده‌هاک، که له‌وکاته‌وه که چاره‌نووسی سیا
چاره‌م چاوه‌کانمی به‌م دنیایه ئاشنا کرد هه‌موو ده‌م دیلی به‌ندێک بووم-
به‌سراوه‌تر له هه‌موو به‌ندێک. هه‌رگیز هاواری ئاسمان قه‌ڵه‌شێنی خۆم
به‌رز نه‌کردبووه‌وه، ئێسته حه‌زی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه به سه‌رما زاڵه.
ئیتر ئه‌من ، ده‌مبێنی قایم شه‌ته‌ک دراوی ده‌مم داماڵی و دڵی پڕ له
ئازاری خۆمم به‌ره‌ڵا کرد. له په‌نجه‌ی پێوه تا ته‌پڵی سه‌ر- ئه‌من-
هاواری هه‌موو هاواره‌کانی خۆمم داده‌ره‌وه. ئه‌و کاته بوو ئاسمان
شه‌قاری به‌ست. له شه‌قار به‌ستنه‌که‌یه‌وه ئاورێک به‌رپا بوو- هه‌وره
تریشقه...!
پێش له‌مه- ئه‌مپه‌ڕه و په‌ڕ- به‌سه‌ر شی‌و و دۆڵی نوستووی ئه‌م زه‌ویه
خاڵیه، تاریکی هه‌تاهه‌تایی بوو. پاشان هه‌وره‌کان هه‌ستان ره‌ش ره‌ش به
نرکه و ناڵه! تاریکی که له شیوه‌کاندا خۆی مه‌ڵاس دابوو، به دزیه‌وه
روانی( پاڵه‌وانی رۆژی نووستووی) – تاریکی له شی‌و و ده‌رره دوره‌کانه‌وه
سه‌ری هه‌ڵێنا. تاریکی ملی قوت کرده‌وه، تاریکی زه‌لام و ره‌ش- به‌رزه‌وه
بوو هه‌رچۆنێک بوو- وه‌ک دێوله‌سه‌ری هه‌ر دوو پای راوه‌ستا. ئه‌وکاته بوو
ئه‌ژدیهای سه‌رشێتی شه‌و- ده‌م داچڕاتر له هه‌ر جار و به نه‌ڕه‌تر-
پاڵه‌وانی ته‌واو نووستووی رۆژی هه‌ڵ‌لووشی!
ئێسته ئه‌منم که دیلی ئه‌م به‌نده‌م، ره‌شه بایه‌ک هه‌ڵیکردووه!
ده‌بیسم ئه‌وه هاواری ئه‌منه تا دوور فڕیوه و له خۆی ده‌ئاڵێ و به‌شان
و ملی ئه‌وشاره نوستووه‌دا وه‌ک قه‌مچی داباریوه. چما شار بۆ هه‌تا
هه‌تایه نوستووه! ئه‌مه شه‌وه که به هه‌موو قورسایی خۆیه‌وه له
سه‌رشانی من هه‌ڵ‌نیشتووه.
به‌شی دووهه‌م
ئه‌ی شه‌و ئه‌منی خه‌فه‌تبار رۆژگارێ پیاوێک بووم به دڵێکی بێ گه‌رده‌وه،
له سنوورێ له سنووره‌کانی رۆژ و شه‌وا خاوه‌ن خانوویه‌ک بووم خاوه‌ن
ده‌شتێکی سه‌وز، کێڵگه‌یه‌کی به‌رین. له به‌شێ له کێڵگه‌یکه‌ی مندا بوو
شه‌و و رۆژ یه‌کی ده‌گرت، له‌م ده‌شته سه‌وزه‌ی مندا بوو له هه‌موو
به‌ره‌به‌یانێک هه‌تاو، به گۆرانی من- وێنه‌ی گوڵی سوور- ده‌پشکوت. له‌م
زه‌وی و زاره به‌رینه و به پیت و به‌ره‌که‌ته‌ی مندا بوو که
جوتیاره‌کان- گۆرانیه‌کانی خۆیان- له تاریفی ئه‌و هه‌ورانه‌ی کاتی رۆشتن
نازدارن، کاتی بارین پڕ بارن- پێشکه‌ش ده‌کرد.
کێڵگه‌که‌ی من ئاوا بوو، من ماڵم له‌م کێڵگه‌دا بوو. منی هه‌ژدیها کوژ- منی
سه‌ربه‌رز- که‌ماری سێ سه‌ری و شکیم تۆپاند و چاوانه قه‌تیس ماوه‌کانم
به‌ره و جۆباره‌کان هه‌ژاند، کوێراییم دابێ بۆ ئه‌و رۆژه‌ی که یامای
پادشا پای نایه خاکی مه! ئه‌و رۆژه‌ی که باوکی دلۆڤانم شه‌رابی سووری
پێشکه‌ش کرد. یامای سه‌رخۆشی سه‌رمه‌ست ئه‌وی کرده دووکه‌رته‌وه تا
بنواڕێ خوێن سوورتره یان شه‌راب، من پێم وت: به‌شت هه‌ر خه‌م بێ وا
خانووه‌کانی ئێمه‌ت کرده خێڵ خانه‌ی خه‌م. وتی: قه‌مچیم لێ ده‌ن، قه‌مچیم
له پێش چاوی خه‌ڵکی گوند و گه‌ڕه‌کی شار لێده‌ن... کاتێ ده‌یانبردم دیم
خانووه له دار ساز کراوه‌کانی جوان ساز کراوی ئێمه ئاوری تێ‌چبوو!
به‌شی سێهه‌م
ئه‌ی شه‌و تۆ ئه‌نگوسته چاوتر له هه‌موو شه‌وێکی‌تری. دڵێکم دی ره‌شتر
له ره‌شی تۆ. قه‌مچیێکی گه‌لێ درێژ. به وێنه‌ی مارێکی ده‌م داچڕاو.
ده‌مێکی به‌ره‌و من داچه‌قاو. پیاوێ قه‌مچی له مست! رۆژ بوو، هه‌تاو،
به‌رز. عاسمان نه‌وی. خه‌فه‌ت زاڵ. پیاوه‌که ده‌ستی برده سه‌رۆ ده‌ستی
چووه سه‌ره‌وه. پیاوه‌که ده‌ستی برده سه‌رترۆ ده‌ستی چووه سه‌رتره‌وه،
ئه‌و قه‌مچیه‌ی له مستی دابوو خه‌تێکی ره‌شی خسته سنگی ئاسمان. هه‌تاو
که ئه‌دره‌وشایه‌وه خۆی شارده‌وه. قه‌مچی وه‌ک مار جینگڵی ده‌دا، خه‌ڵک
به ترسه‌وه روانیان – به په‌له. قه‌مچی داباری- خوێن- به هاتنه
خوارۆی ئاوری ده‌گرت هه‌زار ده‌مار! ئیتر قه‌مچی داده‌باری، به‌سه‌ر پشتی
پیاوێکدا که ژانی بوو- ئه‌گه‌رچی هی قه‌مچی نه‌بوو!- ئه‌و خه‌ڵکه‌ی خڕ
ببوونه‌وه به یه‌کیان ده‌وت: ئه‌مه کێیه له تاو هه‌ر برینێ پڕ به
ناخی ئه‌زریکێنێ؟ ده‌بێ بۆی بگرین ده‌رده‌داران! خۆیان ده‌گریان، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ده‌رده‌دار بوون! ئیتر قه‌مچی و له‌ش، له‌ش له ژێر قهمچیدا بوو.
ئاسمان به‌راوه‌ژۆ شینگێری مه‌رگی رۆژ. پیاوه‌که قه‌مچی و دڵی له ئاسن
بوو. من روانیم له پشت تارمایی و ژانه‌وه: یامای پادشام بینی که‌وا
هوشیار بوو- سه‌یری کردم سه‌یرێکی سه‌یر، ئه‌و هوشیار بوو. ئێسته - ئه‌و-
مه‌ستی هوشیار خۆی بوو. له شان و ملی منه‌وه سوورترین خوێنی من فیچقه‌ی
کردبوو. ئیتر قه‌مچی و له‌ش، له‌ش له ژێر قه‌مچیهدا بوو. ئاسمان لاشه‌ی
رۆژی به چارشێوێک پۆشی ره‌ش. که وایه شه‌و بوو، گۆرانی پیاوه
مه‌سته‌که‌ش! چاوی قه‌مچی ئیتر له‌شی نه‌دی، ده‌سی قه‌مچی بۆی گه‌ڕا و
نه‌یدۆزیه‌وه.
ئه‌وه زه‌وی خه‌وت و ئاسمان خه‌وتبوو. ئێسته له هه‌موو ئه‌م گه‌ردوونه
نوستووه تاریک و بێده‌نگه‌دا ته‌نیا منی ئه‌ژدیهاک له‌گه‌ڵ ئێش و ژانی خۆ
به‌خه‌به‌ر بووم. دڵی من به بێ فرمێسک‌ترین چاو ده‌گریا. ئێسته سوورترین
خوێنی من ته‌نیا ئاگری هه‌ڵگیرساو له‌م تاریکستانه‌دا بوو.
من سه‌یری خۆمم کرد جوان ده‌له‌رزم- من سه‌یری خۆم کرد جینگڵ ده‌ده‌م. له
پێوه تا سه‌ر- من- خۆم دی ژانی بوو. ژان له پێوه تا سه‌ر له له‌سما
ده‌روێ. ژان له ره‌گه‌کانما هات و چووی بوو. ژان له رێیێ ده‌گه‌ڕا
ده‌رپه‌ڕێ. له ناکاو به خۆما ئاڵاموو هه‌موو له‌شم له خۆی ئاڵا. له‌رز
گرتمی و هه‌موو له‌شم به خۆیه‌وه له‌رزی. من خۆمم کرد به خۆما و خۆم
چووم به ناو خۆما. ئه‌و کاته له من- له قووڵایی ناخی بوونمه‌وه- به
داخوڕین و رقێکی ره‌قه‌وه- دوو مار- به فیشکه و هووژه‌ی سامناکه‌وه-
سه‌ری هه‌ڵدا، وێنه‌ی ده‌رپه‌ڕینی سه‌رشێتانه‌ی ئاگر و دووکه‌ڵ له گه‌رووی
بێده‌نگترین گڕکانه‌وه- هه‌ر وه‌ها- وێنه‌ی ده‌رپه‌ڕینی سه‌رشێتانه‌ی ئاگر
و دووکه‌ڵ له گه‌رووی بێده‌نگترین گڕکانه‌وه.
هه‌رچی بوو. دوو ماری ده‌م به هاوار له شانمه‌وه روان،ره‌ش و سوور، که
خوێن و ژان بوو. من سه‌یری خۆمم کرد و فرمێسکم هه‌ڵ‌وه‌راند، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌م ماره ماری دژایه‌تی بوو. ئیتر تێ‌فکریم ورد، بیر خۆم دایه
وڵاتێکی دور و خاڵی. بیری من به‌ره‌و وڵاتێکی دوور رێی گرته‌به‌ر. من کێوێ
خه‌فه‌ته‌وه له‌و زه‌ویه پڕ ئازاره کۆچم کرد که وا منی به کۆڵه‌وه
گرتبوو. ئێسته گژه با دارستان ئه‌ڕنێ، شه‌پۆله‌کان رۆخی زه‌ریایان
رووخان- ئاسمان گوڕاندی، هه‌موو گریان، جیهان به ژانه و رۆژێکی‌تری بوو.
من به‌ره‌و وڵاتێکی دوور ملم نابوو.
به‌شی چواره‌م
من به‌ره‌و وڵاتێکی دوور رێگه‌م ده‌بڕی هه‌تا ماره‌کانی ناخم به خاک
بسپێرم. ئێسته باڵنده‌ی نووزنی رۆژ له هێلانه فڕی بوو. ئه‌و پیاوه‌ی دڵی
که‌یلی خه‌فه‌ت بوو ماره‌کانی هه‌ناوی به‌ره‌و گۆڕی ده‌م داچڕاوی وڵاته
دووره‌که ده‌برد.- ئه‌ی شه‌و تاکه‌ی به گوڕه‌ی هه‌وری رقاویه‌وه
ده‌مێنییه‌وه؟- ئه‌و پیاوه به کۆڵێ خه‌فه‌تیه‌وه له رێ تاقی
نه‌کراوه‌کانه‌وه رابورد. له تاریکستانه نوستووه‌کانه‌وه رابورد و له
تاریکستانه نوستووکانه‌وه رابورد. ئه‌و ته‌واوی رێگاکه‌ی به کۆڵه
خه‌فه‌ته‌که‌یه‌وه بڕی. ناڵه و گریان ته‌نیا گۆرانی رێگای بوو. رۆی تا
گه‌ییه قاقڕستانی وڵاتی دوور. سه‌رنجی دا وڵاتی دوور تا رمایی به‌ر چاوی
خۆی ده‌سڕێته‌وه تا جوانتر لێی بڕوانێ. سه‌رنجی دا ده‌ی گۆڕه ده‌م
داچڕاوه‌که داچڕاوتر بوو...
کابرا به تاڵیه‌وه هاواری کرد: ئه‌ی کۆڕی سامناکی خاڵی! من ماندویێکی
خه‌فه‌تبارم، هاتووم ماره‌کانی هه‌ناوم به تۆ بسپێرم. ئێسته جوانتر
سه‌رنجم به‌و بزانه داخۆ ره‌ویه‌که‌ی تۆ ماره‌کانی من له خۆ ده‌گرێ؟ گۆری
سامناکی خاڵی ده‌می هه‌ڵچڕیو کردیه جواب: من ماره‌کانی تۆم بێ تۆ ناوێ.من
هیچ مارێکم بێ مار له شان له خۆ نه‌گرتووه. هیچ پیاوێ نه‌ی‌توانیوه
ماره‌کانی ناخی به‌رله خۆی به خاک بسپێرێ. کابرا به تاڵیه‌وه بانگی
هه‌ڵدا: ئه‌ی گۆڕی سامناکێ خاڵی! تۆ بۆ ماره‌کانی من له خۆ ناگری؟ بۆ
ماره‌کانی منت بێ من ناوێ؟ ئاخۆ ماره‌کانی شانی من هه‌تاهه‌تایین؟ تۆش
ماندوویێک ماندووتر ده‌گه‌ڕینه‌وه؟ گۆڕی سامناکی خاڵی له خۆی ئاڵا، له
زه‌وی قاقڕه‌وه گه‌رده‌لوولی تاریکی به‌رپا بوو. تاریکه شه‌و سه‌ری
هه‌ڵدا. کابرا گوێی هه‌ڵخست، هیچ وڵامێکی وه‌رنه‌گرت، ئه‌ی شه‌و تۆ بۆ به
گوڕه‌ی هه‌وری ناو چاو تاڵته‌وه ده‌قڕێنی ئه‌و کابرا به تاڵیه‌وه بانگی
هه‌ڵدا: تف له‌و رێیانه‌ی بێهووده بوو پێوانیان، تف ، هه‌زار ساڵ دوای
ئه‌وه پیاوێ که له رێیه‌کی دووره‌وه راده‌بورد به زه‌لیلیه‌وه گریا.
کابرا له به‌رخۆیه‌وه وتی به‌ره‌و شاری نزیک ده‌ڕۆم، من له‌وێ بۆ خۆم
خانوویه‌ک ساز ده‌که‌م. به‌ره‌وشاری نزیک که‌وته رێ خانوویه‌ک بۆ خۆی
سازکا. ئه‌ی شه‌و ئه‌م گوڕه گوڕه‌ت له چیه به‌م هه‌وره
ناوچاوتاڵانه‌وه؟ ئه‌و پیاوه به کۆڵێ ئێش و برک و ژانه‌وه، له کوێره
رێکانی بێ ئاکامی دیار و نادیاره‌وه رابورد و له لا رێکانی دیار و
نادیاره‌وه رابورد. ئه‌و هه‌موو رێگا که‌ی به برینداری و مه‌نه‌واری بڕی
ته‌نیا گۆرانی رێگای ناڵه و گریان بوو. رۆی تا گه‌یشته شاری نزیک.
سه‌رنجی دا شاری نزیک ک‌ش و مات بوو. ده‌روازه‌ی قایمی شاری دی که
ده‌کرایه‌وه!
کابرا به تاڵی بانگی هه‌ڵدا: ئه‌ی ده‌روازه‌ی ئاواڵه‌ی قایم( من ماندویێکی
خه‌فه‌تبارم و هاتووم له‌م شاره خانوویێک سازکه‌م. ئێسته به جوانی
سه‌یری که‌و بزانه ئاخۆ شاره‌که‌ی تۆ من به‌و مارانه‌ی ناخمه‌وه له خۆ
ده‌گرێ؟ ده‌روازه‌ی ئاواڵه ده‌می هه‌ڵچڕی و وتی: مار له شاری مه که‌م
نین، خه‌ڵک خوراکی یه‌کترین، مار و خه‌ڵکی خۆراکی زه‌وین، زه‌ویش گۆڕێکی
سامناک و خاڵی، من ده‌ڵێم سێ جار له دوای یه‌ک. تۆ خۆراکێکی خۆشی بۆ شاره
ماری ئێمه. کابرا به تاڵیه‌وه بانگی هه‌ڵدا: ئه‌ی ده‌روازه‌ی ئاواڵه ،
من رێبواری رێگه‌یه‌کی دوورم و هاتووم لێره خانوویه‌ک بۆ خۆم ساز که‌م.
ئاخۆ شاره‌که‌ی تۆ من به ماره‌کانی ناخمه‌وه له خۆ ده‌گرێ؟ ده‌روازه‌ی
کراوه شه‌ق داخرا. به‌سه‌ر شاری نزیکه‌وه هه‌وری تاریکی په‌ره‌ی گرت،
تاریکه شه‌و بار و بنه‌ی خست پیاوه‌که گه‌لێ گوێی هه‌ڵخست. به‌ڵام هیچ
وڵامێکی ده‌س نه‌خست. ئه‌ی شه‌و تۆ چ ده‌ڵێی به‌م ده‌مه داچڕاوه‌ی بێ
هاواره‌وه؟ ئه‌و کابرا به تاڵی بانگی هه‌ڵدا: تف له‌و رێیانه‌ی بێهووده
بوو پێوانیان، تف! سێ هه‌زار ساڵ له‌وه دوا ئه‌و که‌سه‌ی له رێیه‌کی
دووره‌وه راده‌بورد زۆر به زه‌لیلی گریا.
به‌شی پێنجه‌م.
پاشان من جارێکی‌تر به کۆڵی ئازاره‌کانمه‌وه رێی خۆم گرته به‌ر. له
سه‌راسه‌ری رێگه‌ی له بڕانه‌وه نه‌هاتووما. ماره یاخیه‌کانی ناخم به
ژه‌ندنی شمشاڵی شوانی ده‌کرده خه‌و. جاری وابوو هاوکات له‌گه‌ڵ ونه‌وزی
ماره‌کانی ناخم خه‌ونووچکه ده‌یبردمه‌وه. من ده‌ڕۆیشتم، له‌و کوێره
رێیانه‌ی پڕ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه بوون و بێ که‌ڵک و بێ ئاکام. من ده‌ڕۆشتم،
له پێچه‌ڵا و پڵووچ و که‌نه‌ڵانی ئه‌و رێیانه‌ی راکشا بوون و پڕ سام. من
ده‌ڕۆشتم ، به ته‌نگه‌ڵام و به‌رده‌ڵان و هه‌ورازا! من له شاری
کوێرانه‌وه تێ په‌ڕیم و له شاری مردووان. من له قه‌ڵای حه‌وحه‌ساره‌وه
تێ‌په‌ڕیم و له چاڵی سه‌د زنجیر. من به هه‌موو ئه‌م شارانه‌دا تێ‌په‌ڕیم.
له رێگه‌ما بۆم ده‌رکه‌وت هه‌موو شتێ شه‌ڕیانه. هه‌موو رووناکییێ له‌گه‌ڵ
تاریکی، هاوار له‌گه‌ڵ بێ ده‌نگی، تێک شکان و سه‌رکه‌وتن، خه‌م و شادی(
خۆمم دی- به‌و جۆره- له‌گه‌ڵ خۆم شه‌ڕمه) رۆژێ ، ئه‌و کاته‌ی له
رێیه‌که‌وه ده‌ڕۆشتم پڕ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه و بێ که‌ڵک و بێ ئاکام –
شمشاڵه‌که‌شم به ژانه‌وه ده‌ژه‌ند- له رێگه‌ما – منی- چه‌ق وێستام.
سه‌یرم کرد ئاسمان بێ بڕانه‌وه بوو، رێگه‌م له ناخی ئه‌و بێ بڕانه‌وه‌یدا
ون ببوو. من وێستام له هه‌ر دوویان رامام، له‌گه‌ڵ عه‌رزی ژێر پای خۆما
له‌رزیم. له دڵی خۆما وتم ئه‌رێ من هه‌ڵاتووم؟ ئاسمان هه‌وری خه‌فه‌تی تیا
شین ده‌بوو! هه‌ڵم دایه هاوارێکی پڕ ئازار. من له‌به‌ر چی هه‌ڵاتووم؟
ئاسمان هه‌وری خه‌فه‌تی لێ ده‌باری. ئیتر من شمشاڵی شوانیه‌که‌م به
ده‌سته ره‌قه‌کانی خۆم شکاند. ماره سه‌ر بزێوه‌کانی گیانم کردیانه
فیشکه فیشک و هاژ و هووژه. من به‌ره‌و شاره بێ دادگه‌ره‌که‌م
ده‌گه‌ڕێمه‌وه. ئێستا له بن دیواری شاره بێ دادگه‌ره‌که‌ما بووم.
به‌ندی شه‌شه‌م
ئه‌مه شاره! من روانیم ، ئه‌مه شاره که وا شڵه‌ژاوه و پڕ ئاژاوه، پڕ
له حه‌شیمه‌تێکی زۆر و نه‌خۆشی ئێش و ژان، ئه‌وان خه‌ڵکی بوون له یه‌ک
هه‌ڵپێکراو ئاڵقه‌ی زنجیریان ده‌هێنایه‌وه یاد! ئه‌وان ده‌رده‌دار بوون و
ده‌گریان. من روانیمه ئه‌وانه‌ی به چڕ و چاوی خڵتانی خوێنه‌وه له
ته‌نیشت من ده‌کشانه‌وه. ئه‌وانه‌ی سه‌رشێتانه نه‌که‌وتبوونه هانا و
هاوار- که‌سیشیان نه‌ده‌گه‌یشته هانا و هاوار- دیم کشانه‌وه و ڕا کردنی
ئه‌و مرۆڤانه‌ی بوون له سه‌ره رێی کاروانی دوا رۆژ- که پێشه‌نگی نادیاری
به توندی ده‌ی‌کوتا- یه‌ک له دوای یه‌ک به لووره‌ی ترسه‌وه له ده‌هۆڵی
بێده‌نگی! بای سه‌بوون به شاردا تێ‌ده‌په‌ڕی و یاوهاڵاوی ده‌کرده هه‌ناوی
شاره‌وه- قه‌مچیێکم دی چووه سه‌ره‌وه و سه‌رتر چوو، پشتی شار به هاتنه
خواره‌وه‌ی پڕ له ئاگر بوو، هه‌میسان! هاوارێ هاته گوێم و وتی: وه‌ی‌لیش
له‌و ده‌مه دیواره‌کان ژێر و ژوور بوون به‌م هاواره. پیاوێ سینگی خۆی
هه‌ڵدڕی بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ دڵی تیایه یان نا؟ بووش و لێشی ده‌دا! یه‌کێکی
دی ره‌گی هه‌ڵبڕی بۆ ئه‌وه‌ی بزنێ خوێنی تیایه یان نا- بووش و سووریش بوو!
هیچکه‌س منی نه‌ناسی. منیس هیچ که‌سم نه‌ناسی. ئیتر تاریکی باڵای کرد. دیم
داڵاشی شه‌و له‌سه‌ر که‌لاکی شار هه‌ڵ‌نیشته‌وه. من شیاوی ئه‌م هه‌مووه
فرمێسکێکم پێ نه‌بوو.
له تاریکیدا – له تاریکایێکی چڕ و پڕدا- زنجیرێکم دی شۆڕۆ کراو.
زنجیره‌که پێی وتم: هه‌ی ئه‌ژدیهاک که خاوه‌ن ئازارێکی پڕ شکۆیت! جوان
لێم ورد به‌ره‌وه و گوێم لێ بگره، چونکا من له تۆ به تۆ نزیکترم. بڕۆ
به‌ره‌و قایم قه‌ڵای قه‌ڵافه‌ت ناقۆڵای مل قوت. یامای پادشا له‌وێیه، ئه‌و
پێت ئه‌ڵێ چ ده‌قه‌ومێ... ئێسته من به‌ره‌و قایمه قه‌ڵای قه‌ڵافه‌ت
ناقوڵای مل قوت که‌وتمه رێ. گه‌یشتم، ورد ورد روانیم . ئه‌مه خۆ کێڵگه
سه‌وزه‌که‌ی منه که‌وا بنجی هه‌موو گیایه‌کی تیا خنکاوه و قه‌ڵایێکی تیا
رواوه. گه‌وره قه‌ڵایێکی قه‌ڵافه‌ت ناقوڵا کردمه هاوار...
به‌ندی حه‌وته‌م
ئه‌ی شه‌و ، منی دڵ پڕ له ئازار به هه‌موو هێزه‌وه کردم هاوار . ئه‌وه
قایمه قه‌ڵای قه‌ڵافه‌ت ناقوڵا ملی قوت کرده‌وه و ئاوڕی دا چووکه‌ڵه
پیاوێکی هاته به‌ر چاو بێ هێز و داماو. قه‌ڵای ناقۆڵا، دایه قاقا،
ئه‌ژدیهاک دی یامای پادشا له قوله‌ی قه‌ڵا ده‌کێشێ قاقا: منم یامای پادشا
ده‌ستی مرگم قه‌ت قه‌ت پێ ناگا! پیاوم هه‌ن ئه‌ستێره‌ی به‌ختم موتاڵا
ده‌که‌ن. شه‌راب و هه‌نگوینی وان له من . له‌وان چار کردنی گرفتی من،
ئه‌وان و لوویانه سبه‌ی با و بۆرانێ هه‌ڵده‌کا ساردترین باو بۆرانه، بۆ
بوونه‌وه و باو و بۆرانی تێکڕاقڕانه. تا زۆرداری قڕ بێ، دزێوی ره‌گ و
ریشه‌ی له بنه‌وه بێ، من دامه قاقا و وتم قایمه قه‌ڵایه‌ک ساز ده‌که‌م
قۆڵی با و بۆران نه‌ی گاتێ، لاقی گڕه بای مه‌رگ له قه‌لاپه قه‌ڵه‌مه
بێ. ئێستا خاوه‌نی قایم‌ترین قه‌ڵام ، من ژنان و ته‌ڵخه‌کم هێناوه‌ته
قه‌ڵا هه‌ر وه‌ها ساز که‌رانی باشترین ساز و شه‌راب.
من قه‌ڵاکه‌ی خۆم به نازداران و خۆشخوانان و به‌گزاده ته‌ڕ پۆشه‌کان
رازاندوه‌ته‌وه هه‌ر وه‌ها به به‌ردی سه‌وز و سووری شایانی شاهان خه‌فه‌ت
و مه‌ینه‌تم تاراندوه‌ته پست دیواره‌کانی ئه‌م قه‌ڵا. ئه‌وان ده‌ڵێن _
خه‌ڵکی ئه‌م شاره ده‌ڵێن) ئه‌ی یامای پادشا که وا هه‌رچی‌بته‌وێ هه‌ته،
رێمان بده بێینه قه‌ڵاکه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی گیان له‌سه‌رمای سڕی مه‌رگ
بشارینه‌وه. من به بزه‌وه ده‌ڵێم: مه‌رگ خۆشترین خۆشیه بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌رگیزاو هه‌رگیز خۆشی به خۆوه نه‌دیوه. ئه‌ژدیهاک ئێستا نه
ئه‌نه‌ڕێنێ: ئه‌ی یامای پادشاه مه‌گه‌ر تۆ خۆشیت بۆ که‌س هێشته‌وه؟ یامای
پادشا ئه‌داته قاقا و ده‌ڵێ: من خۆشی له ناو خه‌ڵکانا به‌خشمه‌وه، ئه‌ی
ئه‌ژدیهاکوژ، ئه‌ی ئه‌ژدیهاک، بۆ من باشه ده‌سه‌ڵات و له خۆم جوانه
پاشایی تا قایمه قه‌ڵایێکی ئاوا به‌رپا که‌م و به حه‌وت بنه‌ماڵه‌ی
هه‌ڵبژارده‌وه بیڕازێنمه‌وه. هه‌ی- دوور بی و دیارت نه‌بێ: خۆزگه باسی
تۆیان نه‌کردایه و نه‌م‌بیستایێ، ئه‌وه‌چیه له‌م روناکایی ناواده‌ی
رۆژه‌ڕه‌شه‌دا به‌سه‌ر شانه‌کانته‌وه؟ نا، ئیتر من له‌گه‌ڵ تۆدا نادوێم!
من به‌سه‌ر شانه‌کانته‌وه شتێ ده‌بینم که تا ئێستا نه‌م‌دیبوو، دوو مار-
ره‌ش و سوور و بێ ئۆقره‌ن! له نوسراوه مێژینه‌کانی ئێمه‌دا پیاوانی وه‌ک
تۆیان ناو ناوه دێ‌و! ئه‌ژدیهاک هه‌ڵ‌کورما و جینگڵی دا و له خۆ ئاڵا، به
هه‌موو هێزیه‌وه له ناخی ئێسقانه‌کانیه‌وه به‌رزترین هاواری ئازاره‌که‌ی
هه‌ڵدا: خۆ من نه‌مده‌ویست ببمه دێ‌و. خۆ من نه‌مده‌ویست ببمه دێ‌و! – پێنج
هه‌زار ساڵ دوای ئه‌وه ، پیاوێ که هه‌موو کات له رێیه‌کی دووره‌وه
راده‌بورد، زۆر به زه‌لیلی گریا. ئێسته ئه‌ژدیهاک ، بانگی هه‌ڵدا: له
پشت قه‌ڵایێکی ناقۆڵا له قاقڕستانێکی تاریکا، له بناری شاخێکی گه‌لێ
به‌رزا، له ژێر قورسایی هه‌ورێکی هه‌ره قورسا. ک‌ش و مات وه‌ک شاخێکی
خه‌وتوو قایمه قه‌ڵای ناقوڵا.
به‌ندی هه‌شته‌م
ئه‌ی شه‌و تۆ ده‌ریام دێنیته‌وه یاد. ئه‌و کاته‌ی وینه‌ی سوپایێک – به
سه‌رۆکایه‌تی رقه‌وه- به‌ره‌و رۆخی ده‌ریا هێرشی باو له سه‌ر سنگی چۆک
داده‌دا تۆ باو بۆرانم دێنێته‌وه یاد. سارده و سڕه و پڕ هات و هاوار- بۆ
بوونه‌وه‌ر باو بۆرانی تێکڕاقڕانه- من چوومه گه‌رووی ئه‌شکه‌وتێکه‌وه
تۆفانی ( گڕه‌بای) تیا خه‌وتبوو. به هاواری ترسی خۆم دام‌چڵه‌کاند بێ
ئاوه من! ئێستا گڕه بای مه‌رگ، گڕه بای مه‌رگی ئه‌ژنۆشکێنی ژیان رفێن،
به گه‌وره‌یی سامناکیه‌وه به‌رانبه‌ر من راوه‌ستا بوو. دووکه‌ڵانه له
خۆی ئاڵا‌و کردی باڵا. هه‌موو ده‌م عه‌رز شه‌قاری ئه‌دا و له ژێر پام
ده‌خنا! ئیتر چاوم نوقاند و زیڕانم : نه‌حه‌له‌ت له‌و کات و جێ، له
خۆشه‌ویستی دوو که‌س ژیانم بوو جێ به جێ، بۆ ئه‌وه‌ی له رێی دژایه‌تی‌دا
که‌وێته رێ. نه‌حله‌ت له‌و کات و جێ، تیاکه‌وتمه سه‌ر عه‌رزێ. نه‌حله‌ت
له‌و کات و جێ، سه‌ری ماری سێ سه‌ری وشکیم پان کرده‌وه تا پاڵه‌وانانی نا
پاڵه‌وان به ده‌رد و ئازاری ئێره‌یی پێ بردن بتلێنه‌وه.
نه‌حله‌ت له تۆ – گڕه بای تۆفناک- هه‌گه هه‌وه‌ڵین نه‌بم به رقی خۆت
ره‌قم که‌یته‌وه، بۆ ئیتر ئه‌و- گڕه بای تۆف و سه‌رما- ئه‌ڵقه‌ی ده‌می
هه‌ڵچڕیو به گرمه و گڤه‌یه‌وه به منی وت:
ئه‌ی ئه‌ژدیهاک ، تۆ خوڵقاوی تا ته‌نیاییت پێ تاقی که‌نه‌وه ئازارت
پێ تاقی که‌نه‌وه، هه‌ر وه‌ها مه‌ینه‌ت. ئه‌و- گژه بای سارد و سڕ به هات
و هاوار- به منی وت: ئه‌ی ئه‌ژدیهاک تۆ نامری، تۆ نامری ئه‌ی ئه‌ژدیهاک،
مه‌گه‌ر ئه‌و کاته‌ی یامای پادشا مرده بێت! ( من تێ‌فکریم) ئێستا ئاسمانی
به‌ره‌به‌یان ئه‌نگرسته چاو. من روانیمه ئه‌م تاریکیه ئه‌و باڵنده
سپیه‌ی کۆچی ده‌کرد، دوایین باڵنده‌ی کۆچه‌ر) ئه‌و وه‌ک هه‌وره گرمه
گرماندی. له‌م تاریکییه‌دا شتێ باڵ ده‌کوتێ( دڵی من بوو لێی ده‌دا)
ئێستا گژه بای چالاک و هه‌ناسه سارد به گڕه گڕ و گژه و گڤه گڤه‌وه
وێنه‌ی وشتر و به‌راز و گورگ ده‌رپه‌ری. هات به‌رووما و له دوو لامه‌وه
به پوتاو تێ په‌ری. وێنه‌ی رێژنه و بۆران و ته‌رزه به‌سه‌ر شاردا داباری
به سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌ی درگای قایمه قه‌ڵایان لێ گاڵه و گرێ درا بوو
داخوڕی و داڕمی و داته‌پی...
من دیم داری بایه‌م و هه‌نجیر ریشه‌ی خۆیان له بیر چبوو. پیاوێ بێ فرمێسک
خۆی به خاک ده‌سپارد. دیشم چلۆن گژه بای چالاک و هه‌ناسه سارد وه‌ک
هه‌شت ئه‌سپی ره‌ش و هه‌شتا ئه‌سپی ره‌ش ره‌ش و هه‌شسه‌د ئه‌سپی ره‌ش،
گه‌ڕه‌که و گه‌ڕه‌ک و کۆڵانه و کۆڵان خه‌ڵکی ده‌ڕفاند. هه‌ر وه‌ها دیشم
چلۆن دڵی ژن له مێردی دابڕا، برایه‌تی برا له‌گه‌ڵ برا توی بڕا. بڕیاری
دۆس له‌گه‌ڵ دۆس شکا. هه‌ر وه‌ها چلۆن شفا و لاڵه‌ی کۆڕی شینگێڕان بێ جواب
ما، فرمێسکی پڕ ئازاری دایکێکی ئه‌ژنۆ له ئامێز- بۆ ژیانی زاڕۆله‌که‌ی-
به گۆنایه، چلۆره‌ی کرد. چلۆن بێ وڵام مایه‌وه شیوه‌ن شیره خۆرێ! ئه‌وا
ده‌ریچه‌کانی ئاسمان داخرا، ده‌می زه‌وی داچڕا، ئیتر هیچ دڵێ لێی نه‌دا،
خوێنه‌کان سوور نه‌بوون، چاوه‌کان نووقا بوون، فرمێسکه‌کان وشک ببوونه‌وه،
ده‌سته‌کان کرابوونه‌وه. ره‌شه بای مه‌رگ بوو زاڵتر له هه‌موو... ئیتر
که‌س هه‌ناسی هه‌ڵ‌نه‌کێشاو ، تیشکی نه‌دی و گۆرانی نه‌بیست و ئازاری
نه‌چه‌شت وهیچ زه‌نجیرێکی له خۆی به خۆی نزیکتر نه‌بوو، من گریام و دیم
کارنامه‌ی رێکان پێچرایه‌وه. له‌شی ئه‌فسانه‌کان سست بوو، کارێزه‌کان ون
بوون. سنووره‌کان ژێره و ژوور بوو. خۆشه‌ویستی قات، باڵنده‌یێک نه‌ما.
گۆرانیێک گوڵی نه‌دا. ده‌ربیجه‌کانی ئاسمان داخرا، ده‌ربیجه‌کان داخرا،
داخرا، داخ!
به‌شی نۆهه‌م
کۆتایی هاتبوو. ره‌شه بای سارد و سامناک کۆتایی هاتبوو. ئه‌ی شه‌و تۆ
ره‌شه‌بایێکی بێ کۆتایی دێنیته‌وه یاد بێ کۆتایی! ئێستا من بیر
ده‌که‌مه‌وه، بیر له شارێ ده‌که‌مه‌وه ئه‌ڵێی هه‌رگیز هه‌ر نه‌ش بووه.
له خه‌ڵکی که ئه‌ڵێی هه‌رگیز هه‌ر نه‌ش بووه. دیتم داڵاشی سه‌و له‌سه‌ر
که‌لاکی شار هه‌ستا، منیش هه‌ستام به کۆڵه ئازاره‌که‌مه‌وه له زه‌ویه
پڕ ئازاره‌که هه‌ستام که وا منی له سه‌ر پشتی خۆی راگرتبوو ئێستا چاوم
بڕیبووه چاوی یامای پادشا: تامه‌زرۆی شه‌ڕ و شه‌ڕخوازی وی! هاژ و هوژی
ماری سه‌رشانم بڕانه‌وه‌یی نه‌بوو. ژاره‌که‌یان په‌له‌ی گیان گرتنی بوو( من
چبووم بۆ گیانی یامای پادشا) ئه‌و قاقا پێده‌که‌نێ – تۆ به‌ژاری کام مار من
ده‌کوژی؟ ماری ژیانی من به هیچ ژارێ نامرێ چونکا خۆم سه‌رتاپا ژارم! ئێستا
ماره‌کانی من له هاژ و هووژه که‌وتبوون! تۆ هه‌رگیز نه‌ت‌دیوه مارێ به
ژاری خۆی بمرێ. ماره‌کانی من به ژاری خۆیان مردبوون. ئێستا بێ هاژ و هووژ
بوون. وتم ئه‌ی یاما – ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی ژیانی خۆت به خۆوه گرێ داوه-
که وایه تۆ من بکوژه!
یامای پادشا نه‌که‌نی. نه‌که‌نی و وتی: پیاوانێکم هه‌ن ئه‌ستێره‌ی به‌ختم
بوتاڵا ده‌که‌ن گرفت و بێ چاره‌ییم چه‌ر ده‌که‌ن ، ئه‌وان وتوویانه - به
منی سه‌ربه‌رزیان وتووه- ئه‌گه‌ر تۆ بمرێنم خۆم ده‌مرم، من تۆ ناکوژم ئه‌ی
ئه‌ژدیهاک، من دیسانه‌وه شارێ داز ده‌که‌م و شار گه‌لێ. خه‌ڵکێکی تیا
به‌ره‌ڵا ده‌که‌م له بنه‌چه‌ی ژنان و لۆتیان و ئه‌ستێره‌ناسان و
به‌گزاده‌کان و ۆیاوانی ده‌سه‌مۆ. من به‌ره‌یه‌کی‌تری ژێر چه‌پۆکه به‌رپا
ده‌که‌م- بترسن له ژاری زمانم که وا سه‌ر له‌ڕێی فرمانمه، چزوویی
پۆڵاینی تێخ! بۆ ئه‌وه‌ی یاخیان تیا نه‌بێ و فه‌رمانه‌کانی من ره‌وواتر بێ!
منی ئه‌ژدیهاک به ئازاره‌وه سه‌رم به‌ردایه‌وه، به ئازاره‌وه
به‌رزمه‌وه کرد. به ئازاری زۆری خۆم لێی مۆره‌وه بووم، ئه‌و کاته
هه‌موو له‌ش و لارم بووه هاوار من شه‌ڕت له‌گه‌ڵ ده‌که‌م( ئیتر منی ته‌نیا
بووم به نینۆکی قامکه ره‌ق و ته‌قه‌کانمه‌وه دیواره به‌رزه‌کانی قایمه
قه‌ڵام ده‌سمی. ئێستا جه‌نگاوه‌ری رۆژ ویستبووی رمی تیشک به‌ره و شه‌و
بهاوێ، جه‌نگاوه‌ری شه‌و به مه‌تاڵ به‌ری پێ گرت. بۆم ده‌رکه‌وت سمینی
قایمه قه‌ڵا گه‌له ده‌ستی پێویست بوو، به‌ڵام ده‌ستی من ده‌ستی گه‌ل
نه‌بوو. جه‌نگاوه‌ری شه‌وده‌ی گوڕان من! دیواره‌کانی قایمه قه‌ڵای
قه‌ڵافه‌ت ناقۆڵا به قامکه‌کانی من نه‌ش ده‌رووشا. قایمه قه‌ڵا قاییم‌تر
له هه‌موو...
به‌شی ده‌هه‌م
ئێستا منم. به‌م سه‌ره‌وه راوه‌ستاو. چاوم ماق ما‌و، له ژێر پای مندا- له
خواره‌وه- شارگه‌لێکن، له شاره‌کان مردووه‌کان دیواری قایم‌ترین قه‌ڵاکان
هه‌ڵ‌ده‌چنن. لێک ده‌ڕوانن بێ‌ده‌نگ، له دڵه‌وه ماڵ ئاوایی یه‌کتر
ده‌که‌ن، له ژێر شریخه‌ی شووڵ و قهمچیدا که‌س فزه ناکا. هه‌تاوی مردووان
تاریکه. یامای پادشا له‌م وڵاته خوایی ده‌کا. گوڕه‌ی هه‌وری ئاسنی ته‌نیا
گرمه‌یه له شاری مردووه‌کان. ئیتر من به‌ره‌وپێش ده‌چم و هاوار ده‌که‌م:
نه‌مانه به‌شی قه‌مچیه درێژه‌کان چونکا ده‌شکێن، نه‌مانه به‌شی قایمه
قه‌ڵاکان چونکا ده‌رمێن. منم ئه‌ژدیهاک رۆڵه‌ی ئازاری زه‌ویم، منم که‌وا
هاوارم له پشت ساڵهای ساڵه‌وه تا ئێره ده‌گا! منم ساڵهای ساڵه ئه‌م
ره‌ش مارانه به شان ده‌کێشم. لاشه‌ی خۆشم، که‌وادایم له‌م رۆوه بۆ سبه‌ی
کێش ده‌که‌م. هاواری تاڵی زه‌وی ئه‌مه‌یه به ئێوه‌ی ئه‌ڵێم: نه‌مانه
به‌شی قه‌مچیه درێژه‌کان چونکا ده‌شکێن. نه‌مانه به‌سی قایمه قه‌ڵاکان
چونکا ده‌رمێن. زه‌وی ده‌ڵێ: هه‌ی لاره مل له سه‌ر پشتی من قیت
راوه‌سته، که‌وا له‌رزینی به‌ند به‌ندی له‌شی تۆ گیانم ده‌له‌رزێنێ. ئه‌و
ده‌ڵێ هه‌ی پشت کووڕ، تۆ رۆڵه‌ی زه‌ویت، مه‌هێڵه به‌ر له‌وه به‌ره‌و من
بگه‌ڕێیه‌وه له دڵی خۆتا ببیته گۆریچه‌ی مه‌رگ! هه‌ی پیاو سه‌رت به‌رز
راگره، له ئاسمان بڕوانه، بڕوانه هه‌وری قه‌مچیه‌کان به‌ری ئاسمانی
گرتووه. من هاتووم ئاسمانت که‌وا له قه‌مچیا ره‌ش داگیرساوه- بیر
بێنمه‌وه! داد له‌م بێداده، گیانت بێ به‌ڵا- ئاخۆ ناوی خۆشبه‌ختیت
به‌رگوێ که‌وتووه؟ یان گوێت به بیستنی ئه‌م جۆره گه‌وهه‌رانه
داهاتووه: شایی و رووناکی و دادگه‌ری و خۆشه‌ویستی؟ ئه‌مه بوو هاواری من،
که هه‌رگیزاو هه‌رگیز وڵامی نه‌بوو. چونکا بۆم ده‌رکه‌وت چاوه داچڕاوه و
بێ نیگا، گوێچکه گوێ به هیج نادا! ئه‌ی شه‌و تۆ له‌چی ده‌گه‌ڕێی له
قاقڕستانی ئاسماندا؟ هاواری من له به‌ردم ئه‌وانه‌وه تێپه‌ڕی و ئه‌وان ک‌ش
و مات! سه‌رنج ئه‌ده‌م یامای پادشا له قوله‌ی قه‌ڵاوه قووله ده‌کا: منم
خواوه‌ندی ئه‌م وڵاته، ئێمه سه‌دان ساڵه مردووین! راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه
من له ئاسمانه‌وه نیشانه‌م بۆ ئێره هێناوه. نیشانی جه‌زای چاکه و سزای
خراپه. له‌م نیشانانه‌دا ئه‌ڵێ بڵحه زه‌لامێکی مارله‌سه‌رشان بۆ لای
ئێوه دێ. مێشکی ئێوه‌یه خواردنی! زمانی ژاراویه، ژارێکی هه‌تاهه‌تایی،
قسه‌کانی سێحراویه سێحراویترین سیحر. من له ئاسماناوه بۆ ئێوه
نیشانه‌گه‌لێکم هێناوه. نیشانه‌ی پاره‌ی زێڕ و نیشانه‌ی قه‌مچی ره‌ش! ئه‌م
نیشانانه ده‌ڵێن هه‌ر قسه‌یێک خاوه‌نی دوو لایه‌نی شاراوه‌یه به وێنه‌ی
دوو ده‌ریا. شێوه‌ی یه‌ک ده‌ده‌ن و وێنه‌ی دوو ده‌ریا جیاوازن. له نیشانه
تاڵه ئاخرشه‌ڕه‌کانا هاتووه: نه‌مانه به‌شی ئه‌وه‌ی هاواری‌ده‌بێته هۆی
له‌رزینی مردووه‌کان ، چونکا قه‌مچیه‌کان به‌رده‌وام‌ترن. نه‌مانه به‌شی
ئه‌وه‌ی زمانی هه‌ژدیهایه، چونکا من زنجیرم بۆ ده‌س و پێ درووس کردووه،
ئه‌مه‌یه فه‌رمانی خواوه‌نده‌که‌تان : کۆت و زنجیری‌که‌ن ، قایم‌ترین
زنجیر.
ئیتر قه‌مچی داده‌بارن، مردوو را ده‌په‌ڕن، هاشاوڵم بۆ دێنن. له‌به‌ر
هه‌موویانه‌وه ئاسنی ئاسنگه‌رێ، که‌وا چنگی پڕه له زێڕ من چاو
ده‌نووقێنم. شه‌و سێبه‌رم له سه‌ر ده‌کا. من به ئازاره‌وه چاوم پشکووت و
خۆم دیلی ئه‌م داوه دی یامای خواوه‌ند بۆی ته‌نی بووم. له‌سه‌ر ئه‌م
شاشاخه‌ی یاخی له نه‌وی بوون- ده‌ماوه‌ند- ئه‌وه بوو زنجیرم له خۆم به
خۆم پێ نزیکتر بوو.
به‌شی یازده
ئێستا منم، ئه‌م کێوه به کۆڵ کێش ئه‌که‌م،له ژێر پێما شارێکه ، خه‌ڵک
خه‌وتوون. مردووه‌کان ، هه‌تاهه‌تایه خه‌وتوون. منم ته‌نیا به هاواری بێ
هاواری خۆمه‌وه ماومه‌ه‌ته‌وه. دێته‌وه یادم ره‌شه بای پڕ تۆفی مه‌رگ
پێی گوتم: ئه‌ی ئه‌ژدیهاک تۆ نامری مه‌گه‌ر ئه‌و کاته‌ی یامای خواوه‌ند مرد
بێ! – ده‌بینم شه‌و به هه‌موو قورسایی خۆیه‌وه خۆی به له‌شما
هه‌ڵواسیوه و من هێشتا هه‌ر زیندووم.
|