|
|
داریۆفۆ
رازه‌ی به‌ور
وه‌رگێڕ: خالید خاکی
به‌شی هه‌وه‌ڵی شانۆ وتارێکه په‌ڕاوپه‌ڕ
هیواده‌روبزه‌روێن، ئه‌ویش له سه‌رده‌مێکدا که به‌ره‌وپاش وه‌رگه‌ڕان
وخۆخواردنه‌وه پێخوری گشت ژمێکی مه‌یه. وتاری شانۆ پڕله هێما و
نیشانه‌یه ."رازه‌ی به‌ور" یاخۆباشتر بڵێین"رازه‌ی به‌وری مێ". هه‌وه‌ڵ
جار که ئه‌م شانۆیه‌م پێشکه‌ش کرد.کارێکی ئه‌زموونی بوو. ئه‌وشه‌وه‌م باش
له‌بیرماوه؛هاوڕیه‌تی و به‌شداری کردنی جه‌ماوه‌رم زۆرله‌لاگرینگ
بوو.بینه‌ران به وردیی سه‌رنجی گشت لایه‌نێکی کاره‌که‌میان ئه‌دا،منیش
ئه‌وساتانه‌ی که شانۆ نزم ده‌بوو یاخۆ له‌بواری خۆ ده‌ترازا و یان ئه‌و
به‌شانه‌ی که ده‌بووا کورت ببنه‌وه‌م ده‌ست نیشان ده‌کرد.
به‌م شێوه بوو که ئه‌م رازه گوشراو هاته یه‌ک . له
سه‌ره‌تادا پانزه خوله‌ک زیاتر درێژه‌ی نه‌بوو؛به‌ڵام به‌ره‌به‌ره به‌هۆی
سوان،لێ قرتان،جه‌م وجۆرکردن و گوشران ...شانۆ به چل و پێنج خوله‌ک
گه‌ییشت. گاڵته ناکه‌م :گوشران له‌شانۆدابه‌هیچ جۆر به‌مانای کورت
بوونه‌وه نییه؛ بگره رێک به پێچه‌وانه‌یشه .
من شێوه‌گێڕانه‌وه‌یه‌کی ئه‌م رازه‌م بۆهه‌وه‌ڵ جارهه‌شت
ساڵ له‌مه‌وپێش له‌شاری شانگهای- رێکتر بڵێم-له‌هه‌شتا کیلۆمیتریی ئه‌م
شاره گه‌وره بیست.باشتره بڵێم شآنۆگه‌ریێکی ئه‌م رازه‌م دیت.سه‌رده‌مێ
بوو که له‌م شیوه رازانه له چینا زۆر ده‌گوترا.
له شانۆی ره‌سمی و حکومه‌تی که تێپه‌ڕین، پڕهات
وچووترین وزینوو ترین شانۆیه‌ک که به‌چاوی
گه‌ڕیده کانی یه‌ک دوو رۆژه نابینرێت،شانۆی خه‌ڵکیی ئه‌وێیه
.شانۆیه‌ک له په‌راوێزدا،پڕله ره‌نگ ونه‌خش،کارگه‌یه‌کی پڕله
گاڵته‌وگه‌پ. پێم وانییه ئه‌م رازه به‌و شێوه که من دیتم ئێستا پێشکه‌ش
بکرێت؛ به‌رامبه‌ربه‌هه‌زاران هه‌زار که‌س،له زن و پیاو و پیرولاو،له
کێڵگه ...له کێڵگه‌کانی نزیک شانگهای.بێژه‌ر یان رازه‌خوێن فه‌لایه‌کی
چینی بوو.به‌سروشتێکی وه‌کاخه‌ڵکی ناوچه‌ی شانگهای.رازه‌یه‌ک که
ده‌یگێڕایه‌وه به بێ شک رازه‌ی به‌ورێک بوو؛چما ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ڕاندو چنگ
وددانی نیشان دا که هه‌ر باس ناکرێت. له پاشماوه‌ی رازه‌که‌یش هیچ
تێنه‌گه‌ییشتم.هه‌ربۆیه له دیلمانجه چینیه‌که‌مانم داوا کرد رازه‌که‌م
بۆ بگێڕێته‌وه.دیلمانجیش که له پێکه‌نه‌وه هاتبوو،وڵامی دامه‌وه که
به‌داخه‌وه یه‌ک وشه‌یش له وته‌کانی کابرا تێنه‌گه‌ییشتووه.بۆئه‌وه‌ی
که رازه‌بێژ به‌زاراوه‌ی ده‌وروبه‌ری شانگهای ئه‌دوا؛ زاراوه‌یه‌ک که هی
که‌مایه‌تیه‌کی ئه‌و ده‌وروبه‌ره بوو. که‌مایه‌تیێکی نزیک به هه‌شتا
ملوێن که‌سی. ئاخر له چینا که‌متر له سه‌د ملوێن که‌س به که‌مایه‌تی
ناوبرده ده‌کرێن.ئێستاخۆتان حیسابی بکه‌ن که له‌وێ چ قرم وقاڵێکه! یه‌ک
میلیارد یان نه‌ختێ زیاتر به‌زبانی ره‌سمی چینی ده‌په‌یڤن . ئه‌نجام
دیمانجه پێکه‌نیه‌که‌ی ئێمه چوو له دوی دیلمانجێکی خه‌ڵکی ئه‌وێ بگه‌ڕێ
که بۆ وه‌رگێڕان یارمه‌تی لێ وه‌رگرێ .پاش چه‌ن خوله‌کێک کابرایه‌کی
دۆزیه‌وه که هه‌م زبانی ئه‌و شوێنه‌ی ده‌زانی وهه‌م زبانی پێکه‌نی . ئه‌م
دیلمانجه‌تازه‌یش هه‌وه‌ڵ جاری بوو که‌شانۆیه‌کی‌وه‌های‌ده‌دیت. هه‌ربۆیه
هه‌وه‌ڵ گوێی ده‌دا،پاشان پێده‌که‌نی،پاش ئه‌وه‌ش وه‌ریده‌گێڕا.دیلمانجه
پێکه‌نیه‌که‌ی ئێمه‌یش به‌نۆره‌ی خوی پێده‌که‌نی و پاشان بۆ منی
وه‌رده‌گێڕا،که‌منیش به‌نۆره‌ی خۆ پێده‌که‌نیم. بێ‌بایه‌خه که‌پێتان بڵێم
که جه‌ماوه‌ر چه‌نێ مۆڕه‌یان لێمان کردوچلۆن ده‌نگی ووس ووسیان
به‌رزببووه‌وه. به‌م شێوه بووکه‌ئێمه توانیمان وه‌رگه‌ڕاوی ده‌قی بێ
زیادوکه‌می ئه‌م چالاکییه چینیه فێرببین .
هه‌رچۆنێ‌بێ،ده‌نگ‌وئاهه‌نگێ
که ئه‌م‌ده‌ورگێڕه‌دێهاتیه‌به زاراوه‌ی
ناوچه‌ی‌خۆی‌ده‌ریده‌هێنا،
چۆنیه‌تی‌ده‌ربڕین و
وێژه‌ی‌ئه‌وئێجگارله‌منا
کاریگه‌ربوو.ئه‌مه‌له‌گه‌ڵ‌ئه‌وه‌ی هه‌تائه‌ورۆژه له‌ده‌نگ وئاهه‌نگی‌زبانی‌په‌تیی
چینی
بیستبووم‌جیاواز
بوو.ئێجگاربه‌ربڵاوتر... ده‌نگه‌کانیش
زبروبه‌متربوون،به
نزم‌بوونه‌وه‌ی زنجیره‌ده‌نگه‌لێکی قوڕگیی،منیان
وه‌بیر شانۆگه‌رییه ره‌خنه‌ییه‌کانی دێهاتیه‌کانی دۆڵی "پۆ"یان نه‌قڵه‌کانی
خه‌ڵکی کوێستانی شیوی "لۆمبارد" ئه‌خسته‌وه. چۆن بڵێم ،چتێ بووکه‌به‌گوێم
نائاشنا نه‌بوو.کاتێ که ئه‌م چالاکه
هه‌ژانی‌ده‌ست‌وقۆڵ‌و
به‌ژن‌وباڵای‌خۆی،
هه‌ندێ‌جارهاوته‌ریبی
قیژوواژوهاواروبانگ
وهه‌ندێ‌جاربه‌پێچه‌وانه‌ی پێ‌زیاد‌ده‌کرد،هه‌ندێ
جارهه‌ڕه‌مه‌وهه‌ندێ‌جار
هێدی ده‌ینواند وبێده‌نگێێ ....
به‌کورتی"میم"و"یارییه‌کی‌لاڵانه" که‌منی ئاگادارکرده‌وه‌که روباری
شانۆیه‌کی مه‌زن بوومه‌ته‌وه که له‌ودا به‌ورێک ده‌وری سه‌ره‌کی ده‌گێڕێ.
به‌ورێکی زۆر وزه دار‌و پڕتووان که هاویارییه‌کانی بێچووه به‌ورێک و
سه‌ربازێکی ساکارن .
چیرۆک،چیرۆکی سه‌ربازێکه‌وهه‌رئه‌ویشه‌که
وه‌کاهه‌وه‌ڵ
که‌س چیرۆک ده‌بێژێ . ئه‌وله‌خۆی‌و له ژیانی سه‌ربازی خۆ ئه‌دوێ... که
له‌سنووری مه‌نچوریه‌وه دێ هه‌تا له رێ پێوانه گه‌وره‌که‌ی چینا
به‌شداری بکات. رێ پێوانێکی گه‌وره که به خه‌ڵکانێکی نزیک به‌شه‌ش‌سه‌دهه‌زارکه‌سه‌وه ده‌ستی پێکردوبه‌ره به‌ره ئه‌وه‌نده‌یان لێ که‌م
بووه‌وه که گه‌ییشتن به نزیکه‌ی سه‌دهه‌زارکه‌س.دیسان بۆجارێ ترزۆربوون وئه‌وه‌نده زۆربوون که شۆڕ‌شیان کرد و بوون به نزیکه‌ی یه‌ک
میلیۆن که‌س .
ئێ،ئه‌زانن که‌ئه‌وهێزه‌سپاییانه‌ی که‌باسیان
ده‌که‌ین‌له‌هۆردوی چواره‌م وحه‌وته‌م‌وچه‌ند په‌لێکی هوردوی هه‌شتمی
قۆشه‌نی چینه. ئه‌وانه هه‌زاران هه‌زارکه‌سێ بوون که‌له باکووری چینه‌وه
به‌ره‌و کانتۆن داگه‌ڕان وهه‌زاران کیلۆمێتررێگه‌یان بڕی و به‌سنووری
کانتۆن گه‌ییشتن و له‌وێ تێپه‌ڕین وپێش له‌گه‌ییشتن به شانگهای ،
ناڤبڕبه‌ره‌ورۆژئاوا چوون وبه‌شێوه‌یه‌کی هه‌سۆیی به ته‌واوی چینا گه‌ڕان
وبه‌روه زنجیره کێوه‌کانی هیمالیا رێ که‌وتن. که‌واته ئه‌وان ئه‌بووا
هه‌وه‌ڵین سه‌ره‌ولێژاییه‌کانی زنجیرکێوه‌کانیان بۆ گه‌ییشتن به زه‌ریای
سه‌وز- ئه‌وزه‌لکاوه‌به‌ناوبانگه به‌ربڵاوه‌ی که هاوته‌ریبی مۆغۆلستانه
- تێپه‌ڕکردایێ و له‌وێوه دیسان به‌ره‌و باکووررێ که‌وتایه‌تن ،شوێنێ که
بڕیاربوو له‌وێ پێک بگه‌ن و شۆڕشی مه‌زن رێ بخه‌ن .
ئێستابۆئه‌وه‌نده خواروژووریان کردبێ؟ وه‌ڵڵا من نازانم
.کار، کاری چینیه‌کانه.به‌ڵام خواهه‌ڵناگرێ حه‌ق به‌ئه‌وان بوو؛چوون به‌م
شێوه شۆڕ‌شیان کرد.
به‌ڵام سه‌ربازه‌که‌ی ئێمه به‌زه‌ریای سه‌وزناگات.ئه‌و
رێک کاتی تێپه‌ڕین‌له‌هیمالیاله‌لایه‌ن سه‌ربازه‌کانی چیانکای چێک
ده‌پێکرێت. گوللـه به‌جۆرێکی پڕمه‌ترسی ئه‌وی بریندار کردووه.برینه‌که‌ی
چڵکی کردووه‌و بۆگه‌نی دێ وسه‌ربازی هه‌ژار خه‌ریکه ده‌مرێ. ئه‌و ئێشی
هه‌یه‌وهیچی پێ ناکرێ،هه‌ڤاڵان و براده‌ران ده‌زانن که ئه‌وزیاترله‌چه‌ن
رۆژێ نامێنێ. یه‌کێ له یارانی ئه‌و،سه‌ربازێکی دی‌که له هاوسه‌نگه‌ران و
هاڤه‌ڵانی دێکه‌یانه، له‌دڵسۆزییا ده‌مانچه ده‌ردێنێ‌وئه‌یه‌وێ بیخات
به‌لایه‌کدا.ئه‌و بکوژێ و له‌م گشته‌ئازاره رزگاری بکات:" تۆ له‌خۆڕا
ده‌ردئه‌کێشی،کارت ته‌واوه،کۆتاییت هاتووه،گوللـه‌یه‌ک،
رزگارت ده‌کات.
"به‌ڵام سه‌ربازه‌که‌ی ئێمه مل
نادات.ئه‌وهاوارئه‌کات:"من‌ئه‌مه‌وێ‌به‌رگه بگرم وبه‌رگری بکه‌م." ئه‌مه‌هه‌وه‌ڵین‌هێماودیارده‌ی شانۆیه:بارانبه‌رکێ‌کردن؛ته‌نانه‌ت رووباری مردن.
ئه‌وسووره له‌سه‌رئه‌وه‌ی که‌هاڤه‌ڵان جێی بهێڵن .
ده‌مانچه‌یه‌ک، به‌تانیه‌ک ونه‌ختێ برنجی پێ بده‌ن.ئه‌و به ته‌نیا
ئه‌مێنێته‌وه‌وخه‌وی لێده‌که‌وێ.به‌ڵام به‌وپێیه که گیروگرفتێک هیچ کات
به‌ته‌نیاسه‌رله مرۆڤ نادات،شریخه‌ی ئاسمان‌وبۆرانێکی ترس هێنه‌رله‌خه‌وی راده‌چڵه‌کێنێ. بێژنگی ئاسمان کون ده‌بێ و تاڤگه‌یه‌کی زه‌به‌ند
به سه‌ریاده‌ڕژێ‌وچۆمێکی
ئاوله‌ژێرپێیا وه‌ڕێ ده‌که‌وێ.به‌کۆششێکی
ئێجگارله داوێنه‌ی کێوسه‌رده‌که‌وێ.به
زگه‌خشێ‌خوی ده‌کێشێته سه‌رته‌پۆڵکه‌یه‌ک وله‌لافاوێکی قورس خۆده‌ربازده‌کات.له‌وبه‌ری‌چۆم
له‌سه‌رسینگی به‌ردینی شاخ،ئه‌شکه‌وتێکی گه‌وره ده‌بینێ.وئه‌نجام کاتێ که
له ئه‌شکه‌وتا هه‌ست به ئاسایش ده‌کات، به‌ور ده‌بینێ. به‌ورێکی مێ
له‌گه‌ڵ بێچووه‌که‌یا. له چینا به‌ور هێماونیشانه‌یه و مانایه‌کی روونی
هه‌یه. ئه‌ڵێن: ژنێ،یان پیاوێ،یان نه‌ته‌وه‌یه‌ک "به‌وریان‌هه‌یه" که
رووباری کێوی گیروگرفت له
به‌رپرسایه‌تی
هه‌ڵنه‌یه‌ن،ناوگه‌ڵیان
نه‌خوسێنن،سه‌رشۆڕ
نه‌که‌ن،خۆنه‌دزنه‌وه،
خۆ
ناوزڕاونه‌که‌ن و پشت له‌بایه‌خه‌کانی خۆهه‌ڵنه‌که‌ن – له‌کاتی ته‌نگانه‌دا
ئه‌وانه‌ی که "به‌وریان هه‌یه" خونادۆڕێنن و داکۆکی ده‌که‌ن. فه‌لاکانی
شانگهای ده‌ڵێن : ئه‌وانه‌ی داکۆکی ده‌که‌ن،ئه‌بێ سکڵی گه‌شاوله‌ناومشتیانا
راگرن،هه‌تا ئه‌وانه‌ی که ترساون و رایان کردووه ، رۆژێ که دیسان چاکی
هیمه‌تیان به‌لاداکردو گه‌ڕانه‌وه،بتووانن ئه‌وانه‌ی که‌مه‌شغه‌ڵیان
له کوژاننه‌وه پاراستووه ، بناسن‌ودیسان‌به رێکخراوی
نوێ، ده‌ست بده‌ن به
ده‌ستی یه‌کتره‌وه‌و درێژه به خه‌بات بده‌ن.
به‌ورماناوراڤه‌یه‌کی‌تریشی هه‌یه ، ره‌نگه
گرینگ‌ترینیان . خاوه‌نی به‌وربوون یانی ئه‌رک له‌سه‌رشانی
که‌سێ‌تردانه‌نان،ئیشی خۆ به که‌سێکی‌ترنه‌سپاردن،
ته‌نانه‌ت‌هه‌گه ئه‌م
که‌سه پێشه‌وای‌شکۆداروخۆشه‌ویستی هه‌مووان بێ،یان که‌سێ بێ که
لێهاتوویی‌خۆی به‌هه‌مووان سه‌لماندبێ،یان‌بڕواپێکراوترین سه‌رۆکی‌پارتی...بێ. نا،هه‌رگیز!که‌سێ که"به‌وری‌هه‌یه"به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی
ده‌زانێ که خۆدوورنه‌گرێ،له کرده‌وه‌کانا به‌شداری بکات،به وردی بڕوانێ
و ئاگاداری گشت لایه‌نێ بێت.به‌رپرسایه‌تی به‌ئه‌ستۆبگرێت .نه به‌وهۆیه
که‌بڕوای به‌که‌سانی‌ترنییه،نا.به‌ڵکوو ته‌نیابۆپارێزکردن‌له‌ئیمان وبڕوا ولایه‌نگرییه‌کی به‌رچاو ته‌نگانه که پڕمه‌ترسی‌ترین‌وپڕئازارترین‌شێرپه‌نجه‌ی شه‌ڕی چینایه‌تیه ودوژمنی سوێند خواردووی فام و زانست و
شۆڕشه.
وزه و هێزی شانۆ ! ده‌ست پێده‌که‌م .
وه‌ختانێ‌له‌گه‌ڵ
هۆردوی‌چواره‌م‌وهه‌شته‌م و بگره گشت
قۆشه‌نی حه‌وته‌م‌له‌مه‌نچوری رێ که‌وتین،شه‌وورۆژخۆمان کێش ده‌کرد.ئێمه‌سه‌دان‌وبگره‌هه‌زاران‌که‌س‌بووین.به‌کۆڵێ که‌لو په‌له‌وه،شه‌که‌ت
وچڵکن،هیلاک‌ومانووبه‌ره‌وپێش‌ده‌چووین،ئه‌سپه‌کان‌بڕیان‌نه‌ده‌کرد
وده‌مردن. ئێمه له‌برسییه‌تیا چه‌نا ئه‌سپمان خوارد. هه‌ر که ئه‌سپێک
نه‌ختێ شل ده‌بوووهێواش پێی هه‌ڵده‌گرت؛خێراگشت
ته‌موره‌یان
ئه‌داو..مرد،مرد!وله‌چاو لێک نانێکداله‌ت‌و
په‌تیان‌ده‌کردو ده‌یانخوارد،
چه‌ناماینمان‌خوارد،
چه‌ناکه‌ره‌تۆپیومان‌خوارد،
چه‌ناسه‌گمان‌خوارد.
ئێمه‌ته‌نانه‌ت–به‌چ‌ئیشتیایێ– پشیله‌کان،مشکه‌کان،مارمیلکه‌مان‌ئه‌خوارد!وئه‌وزگه شۆره‌ی که‌تووشی ببووین!گشت پانتۆڵه‌کانمان...
ئه‌وه‌نده‌ده‌ستمان‌به ئاوگه‌یاند که لام وایه هه‌تاچه‌نا سه‌دان ساڵی
که،باڵابه‌رزترین‌وجوان‌وسه‌وزترین‌سه‌وزه
له‌وێ
بڕوێ. کاتێ‌سه‌ربازه
به‌کرێ گیراوه‌کانی
چیانکای‌چێک ده‌سڕێژیان‌لێده‌کردین،ئێمه‌وه‌کامێش
ومه‌گه‌س خلارده‌بووینه‌وه... ئه‌وان تیربارانیان ده‌کردین، جه‌رده‌ی
خۆفرۆش؛ له گشت لایه‌که‌وه ده‌ستڕێژیان لێده‌کردین، بۆسه‌یان بۆمان
داده‌نا،له‌درێژه‌ی رێداهێرشیان‌بۆمان ده‌هێنا،
گشت‌رۆژێ...له‌بۆسه‌دا
بووین. یاخۆله‌دێهاتی‌سه‌ر‌رێمان‌ته‌مایه‌رمان‌بوون،له‌پشت دیواره‌کانا‌خۆیان‌داده‌گرت،ژه‌هریان‌له‌ئاو ده‌کرد، و
ئێمه‌ده‌مانخوارده‌وه‌وده‌مردین،
ده‌مردین،ده‌مردین.ئێمه‌له‌شانگهای
تێپه‌ڕببووین و گه‌ییشتبووین به‌شوێنێ که‌رێک به‌رانبه‌رمان کێوی هیمالیا
سه‌ری له ئاسمان ده‌ساوی. لێره‌بووکه‌سه‌رۆکه‌کانی ئێمه گووتیان: "
راوه‌ستن! پێ ده‌چێ لێره داوێکیان نابێته‌وه،یان بۆسه‌یان
بۆمان‌دانابێ،که‌واته‌ئه‌وانه‌ی‌پێشڕه‌ون،
سه‌رکه‌ون و ئێشک راگرن
تاکووئێمه‌له سه‌رمله تێپه‌ڕین"، ئێمه‌یش چوارده‌ست‌وپێ سه‌رکه‌وتین،
سه‌رکه‌وتین‌هه‌تا گه‌ییشتین به به‌رزترن‌لوتکه؛باله‌وسه‌ره‌وه ئاگادار
بین که‌سێ تیربه‌قنگیانه‌وه نه‌نێ.ئه‌وانیش تێپه‌ڕان، هه‌ڤاڵان تێپه‌ڕان،
تێپه‌ڕان،تێپه‌ڕان‌و ئێمه‌له‌وسه‌ره‌وه‌بانگمان لێده‌کردن‌و ئه‌مانگووت:
"دڵنیابن،ئێمه‌لێره‌ین‌وئاگادارتانین...
بهه‌ژێن،زووبن، تێپه‌ڕن !"
چ ئێشێ..."قوڕوه‌بان‌سه‌رم- به‌خۆمم گووت- دیاره
گوللـه‌ی بێ خاوه‌ن ئێسکمی کوناودیو
کردووه!" نا، پێشه‌م هیچی لێ
نه‌هاتبوو. "ره‌نگه ده‌مارێکی گرتبێ..." به‌ڵام نا،خوێنێ دیارنه‌بوو. لاقم
گووشا،گووشام‌به‌ڵکووخوێنی‌لێ بێت.بو رێ رۆییشتن – شوکری خوا- له‌هیچ
چاکتربوو،شه‌له‌شه‌ل که‌وتمه رێ،به‌ڵام دوورۆژدوای ئه‌وه،چ له‌رزویاوێک
سه‌ری لێدام،یاوێ که‌له‌دڵمه‌وه هه‌تا نووکی په‌نجه‌ی پام هه‌ژانیم هه‌ست
ده‌کرد. ته‌پ،ته‌پ،ته‌پ،ته‌پ! ئه‌ژنۆم‌هه‌ڵمساولویه‌کی‌گه‌وره له
نه‌رمایی رانم ده‌رهات."قانقاڕیا" قانقاڕیای به له‌حنه‌ت بوو! به‌خوێنێکی
گه‌نیاوه‌وه، بۆگه‌نێکی ئه‌وه‌نده پیسی هه‌بووکه هاڤه‌ڵانم ووتیان:"
نه‌ختێ له‌دواوه وه‌ره، بۆگه‌نه‌که‌ت ئێجگارزۆره !"ئه‌وان
دووهه‌زیرانی درێژیان‌بڕی،هه‌رکام هه‌شت گه‌زیان‌ده گه‌زده‌بوو.یه‌کیان
له‌پێش ویه‌کیان له‌پاش‌داره‌کانیان نابووه‌سه‌ر
شان‌ومنیش
له‌وناوه‌راسته‌داهه‌ڵواسراو، داره‌کان له‌بن
باڵما،سه‌ربه‌پشتاکه‌وتوو،
لووتیشم گرتبووکه بۆگه‌ن که‌متر‌ئازارم‌بدات‌و‌به‌م شێوه ده‌ڕۆییشتین.ئه‌نجام شه‌وێ
گه‌یشتین به‌وشوێنه‌ی که پێی ده‌ڵێن " گه‌وره زه‌ریای سه‌وز"،
سه‌رانسه‌ری شه‌وهاوارم کرد،گشت پیرومشایه‌خێکم دایه‌به‌ر،هاوارم له دایکم
ئه‌کرد. بۆ به‌یانیاسه‌ربازێ،یه‌کێ‌له‌وهاڤه‌ڵانه‌ی که‌وه‌کا
برام‌خۆشم‌ئه‌وێ،ده‌مانچه‌که‌ی ده‌رهێنا
ونایه ئائێره‌م(ته‌وێلی خۆ نیشان ئه‌دات) :
"ئیدی به‌سه!تۆبه‌ئه‌ندازه‌ی پێویست گریای وناڵه‌ت کرد،مرۆڤ
تاکه‌ی‌ئه‌توانێ بێده‌نگ بێ و ببینێ که‌سێ ئه‌وه‌نده ئازاری هه‌یه...
یه‌ک‌گوللـه، تاقه یه‌کێک وئیدی ته‌واو".
- " سپاست ده‌که‌م
برا،گه‌لێ سپاسی هاودڵیت ئه‌که‌م، تۆباش ئه‌زانی من چی ئه‌کێشم،من گومانم
له‌برایه‌تی تۆدانییه،به‌ڵام ده‌س راگره!خۆ مه‌ڕه‌نجێنه، من کاتێ کاتی
هات خۆم خۆم ئه‌کوژم. ئه‌ی باوه،ئه‌مه‌وێ خۆراگرم! ئێوه بڕۆن،بڕۆن له‌دوی
ئیش وکاری خۆتان، درێژه به رێگای خۆتان به‌ن، جێی مه‌ترسییه دوا
بکه‌ون. هه‌رچۆنێ بێ من ئیتر مه‌یتم وئێوه ئیتر ناتووانن من له‌گه‌ڵ خۆ
کێش بکه‌ن، زووبن ،بڕۆن ، به‌تانیه‌ک و ده‌مانچه‌یه‌ک – بۆ رۆژی مه‌بادا –
وتۆزێ برنجیش،ئه‌ونده‌ی که‌نه‌مرم له‌برسانا وبتووانم له‌خۆداکۆکی
بکه‌م، له‌ناو قابله‌مه‌که‌دا دانێن!
ئه‌وان رۆییشتن،ئه‌وان‌رۆییشتن‌وخه‌ریک بوون له‌ناو
چڵپاوی "زه‌ریای سه‌وزا" شڵپه‌شڵپ به‌ره‌وپێش ئه‌چوون که‌من‌هاوارم کرد:"
هۆی!هاڤه‌ڵان، برایان!...قوڕی عاله‌م به‌سه‌رم!... به دایکم نه‌ڵێن که
ئه‌وبۆگه‌نی کردومرد،بڵێن گوللـه پێکای و به‌ده‌م پێکه‌نینه‌وه مرد!
هۆی! له‌گه‌ڵ ئێوه‌مه!"
به‌ڵام ئه‌وان ته‌نانه‌ت لایشیان نه‌کرده‌وه، خۆیان
کردبه که‌ڕ. نه‌یانویست چاویان به چاوم بکه‌وێ؛ بۆئه‌وه‌ی دڵنیام که
ده‌گریان و فرمێسک به سه‌ر گۆنایانا ده‌هاته خوار.خۆم دا به عه‌رزاوبه‌تانیه‌که‌م له‌خۆمه‌وه ئاڵاندوخه‌وتم.باش‌نازانم چ خه‌ونێکی ئاشه‌وپاشه‌م دیت،پێم وابێ‌خه‌ونم دیت‌چه‌خماخه‌یه‌کی دا،ئاسمان دڕاوزه‌ریایه‌ک
ئاورژابه‌سه‌رما.له‌گشت لایه‌که‌وه ئاو ئه‌ڕژا.ششڕ، ششڕ،ششڕ، ششڕ!
ده‌نگێکی سه‌یر "بااممم"هاته‌گوێم!له‌خه‌وراچڵه‌کام هه‌ربه‌راست
زه‌ریایه‌ک ئاوگشت لایه‌کی گرتبوو،بۆران‌ده‌ستی پێ‌کردبوو،چۆمه‌کان‌هه‌ستا بوون و ئاو گشت شوێنێکی گرتبوو، لافاوێ سه‌یر رێ که‌وت .قوڵ قوڵ قوڵ
قوڵ قوڵ. ئاوگه‌یی به سه‌ر ئه‌ژنۆم."ئه‌مه‌یه نامه‌تیی ، بۆگه‌ن
ناکه‌م،ئاوئه‌م خنکێنێ!" به‌هه‌ر‌ده‌رده‌سه‌رێ‌بوو خۆم‌به‌په‌له،ئێجگاربه‌په‌له،به‌سینگه‌خشێ له ناوخۆڵ‌وبه‌رد کێشایه‌سه‌ر و بۆئه‌وه‌ی به‌رنه‌بمه‌وه به‌چنگ وددان که‌وتمه‌گیان چڵ وچێو وزیخ وبه‌رد،گشت نینۆکه‌کانم شکابوون.کاتێ سه‌رکه‌وت،بۆگه‌ییشتن به‌وبه‌ری‌لێژه‌وار،لاقی چه‌پم کێش ئه‌کردوهه‌ڵده‌هاتم. لاقم مینالاقی‌بووکێکی‌په‌مه‌یی لێهاتبوو،بێ‌هه‌ست وبڕست،خۆم هاوێشته ناوسێڵاو و ده‌ستم کردبه‌مه‌له کردن،به‌گشت هێزو تووانمه‌وه ده‌ست وپێم ئه‌کوتا.گه‌ییشتم به‌و به‌ری‌سێڵاو، به هه‌زارکێشه‌خۆم له‌ئاوده‌رکێشاورێک رووبه‌رووم چیم دی!ئاخ!کونێکی‌گه‌وره!ئه‌شکه‌وتێک.
خۆم پێداکرد :" رزگاریم هات! له‌ئاوا
ناخنکێم ...بۆگه‌ن ئه‌که‌م و ئه‌مرم!"
روانیمه ده‌وروبه‌ر،گشت لایه‌ک تارک بوو،به‌ره‌به‌ره
چاوم به‌تاریکی راهات...چه‌ن کوته پێشه له‌م لاولاده‌بینم. لاشه‌ی شڕو
دڕکراوی‌حه‌یوانێکی گه‌وره،ئێجگارگه‌وره...
گه‌وره‌ترله گامێش... "کێ
وه‌ها گۆشت ئه‌خوا!؟چ گیانله‌به‌رێ!؟هیوادارم لێره‌رۆییشتبێ خۆیشی وخزم
وکه‌س وکاریشی، ته‌فروتونا بووبێتن،ئینشه‌ڵڵا وایه. ئێنشه‌ڵڵا ئه‌م
سێڵاوه..."ئه‌نجام ئه‌چمه بنئه‌شکه‌وت وشوێنێ بۆخۆم‌دابین
ئه‌که‌م.دیسان هه‌ست به‌ته‌په‌ته‌پێ دڵم هه‌تانووکی په‌نجه‌ی پام
ئه‌که‌م.ته‌پ،ته‌پ،ته‌پ،
ته‌پ،ته‌پ."خه‌ریکم ئه‌مرم،خه‌ریکم
ئه‌مرم،ئه‌مرم".ناکاو له رۆچنی درگای ئه‌شکه‌وته‌وه،سێبه‌رێکی بڕگه بڕگه
ده‌بینم.سه‌رێکی زل. له‌و سه‌رانه! دوو چاوی زه‌ردکه که‌دووسه‌ره‌تیری
ره‌ش له‌ناوه‌راسته‌وه کردونی به‌دووکوته‌وه. چاوانێ وه‌کا
له‌نته‌ر.به‌ور! چ حه‌یوانێ! به‌ورێکی مێ به‌قه‌رای فیلێک! وه‌ی ی ی ی ی ی
ی ی ی ! منداڵێکی‌بچووکی‌به‌ده‌مه‌وه‌یه،بێچووه‌به‌ورێک
که‌زگی‌پڕبووه‌له‌ئاو.خنکاوه؟لافاوتلی
پێداوه؟ له‌سوسیس‌ده‌چێ،وه‌ک به‌رموسه‌ڵانی هه‌ڵمساو.فرێی ئه‌داته
سه‌رعه‌رز..بۆووم...لاق ده‌نێته سه‌رزگی و...تڵق...ئاوله‌ده‌میه‌وه قڵپه
ده‌کات ...قڵپ...ئێژی به راستی خنکاوه! منداڵێکی لاوازی بێ گیانیشی
له‌گه‌ڵ دایه که هه‌ر خۆی تێ هه‌ڵده‌ساوێ،هه‌رچه‌ن لاوازه‌به‌ڵام زگی
زۆرگه‌وره‌یه ،ئه‌ڵێی شووتیه‌کی گه‌وره‌ی قووت داوه، شه‌که‌ت
خۆی‌راکێش‌ده‌کات،
هه‌تا قورگ ئاوی خواردووه‌ته‌وه.به‌وره‌خان‌سه‌ربه‌رزئه‌کاته‌وه وهه‌وای ناوئه‌شکه‌وت به جارێ هه‌ڵده‌مژێ ...هی ی ی ی
م...هی ی ی ی ی م ...هی ی ی ی ی
ی م ....." وه‌ی خوا، قوڕکه‌م به‌سه‌رما، نه‌کا حه‌زبه‌گۆشتی گه‌نیو
بکات، به‌خوائه‌مکا به پاروێک!"
وه‌ی،نه‌که‌ی،به‌وره‌خان‌چاوی‌تێ بڕیوم ولێم دێته
پێش.گه‌وره بووه‌وه‌و گه‌وره‌ترو گه‌وره‌ترو دیسانیش گه‌وره تر.چه‌ن
گه‌وره‌یه! موی له‌شم له‌ترسا گشت شه‌ق وه‌ستا.موی لووتم ببوون به سوژن
وهه‌ناسه‌م پێ نه‌ده‌کێشرا،هه‌ستم ده‌کرد گشت مووی له‌شم راست ببوونه‌وه و
وه‌کا ژیشکم لێهاتبوو، خه‌ریکه به‌رولام دێ، ئه‌وه‌تا، هات،هات،هات،مردن
چه‌ن هاسانه ، به‌قه‌پۆزی بۆم پێوه ده‌کات.به‌بێ‌مه‌یلی سه‌ری به‌ره‌ودوا
ده‌بات...وه‌کووشتێ دڵی تێکه‌ڵهاتبێ.
ئه ه ه ه ه ه ه ه پ ف ف ف ف ف ف ف ف ف ف ف ف!
به‌کۆڵێ نازوغه‌مزه‌وه دوورئه‌که‌وێته‌وه،ئه‌چێته‌بن‌ئه‌شکه‌وت وخۆله‌سه‌رعه‌رزپان ئه‌کاته‌وه.
منداله‌لاوازه‌که‌ئه‌گرێ وئه‌ینوسێنێ به‌خۆیه‌وه،روانیم،دیتم گووانه‌کانی ئه‌وه‌ن شیریان تێدایه
له‌وانه‌یه‌لێک ببنه‌وه،دیاره چه‌ن رۆژێکه نه‌مژراون،به‌م لافاوه‌ی که‌دنیای تێک‌ومه‌سکه‌ن داوه...
به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که یه‌کێ له
بێچووه‌کانیشی خنکاوه و ..دایکه‌سه‌ری مناڵ‌ئه‌گرێ و ئه‌ینێ به
گووانه‌کانیه‌وه.
- با ا ا ا ا ها ا ا ا ا
اهاهاهاها ا ائا ئا ئا
بێچووه‌که : نا ا ا ا ا ها ها ها ها ا ا ا ا
- م م م م ی ی ی ی ها ها
ها ها ا ا ا ا ا
- ا ا ا ا ا ها ؟
- ها ها ها ها ها ها ها ها
ها ها
- ئی ی ی ی ی ی هه هه هه
هه هه هه هه
چ مشت ومڕێ،له‌وشه‌روقڕانه‌ی ناو خیزانی ماڵ! ئه‌وبێچووه
هه‌ژاره ناحه‌قی نه‌بوو.ئه‌و فیڕنه له میزه‌ڵدانیه‌وه‌هه‌تا قورگی ئاو
بوو.مینا مه‌شکه‌ی لێهاتبوو...ئیتر جێگای نه‌بوو، ته‌نانه‌ت جێگه‌ی قومێ،شیری تازه،تازه‌ی تازه،خه‌س وخۆڵ؟هه‌رچۆنێ بوو، بێچووهه‌ڵات و چووه
سوچێکی ئه‌شکه‌وت.... ده‌ستی کردبه بۆڵه‌بۆڵ : هه هه هه هه ها ها ها
ها هو هو هو هو
دایکه‌یش ده‌ستی‌کردبه‌مۆڕه‌کردن وبۆڵاندن،ئه‌ویش‌چ
بۆڵاندنێ! پاشانیش....ئاوڕی له‌من دایه‌وه.له‌جێ‌هه‌ستا وروانییه من.منی
ده‌ست نیشان‌کردووه.ئه‌ی‌خۆاهه‌ڵینه‌گری،له کوڕه‌که‌ی رقی هه‌ستاوه
ئه‌یه‌وێ به‌سه‌ر منا بڕمێ!به‌من چی،تاوانی من چییه؟ ئه‌وان دایک و
فرزه‌نن لێک نابوورن ،نه‌کاو....کوڕه به‌خوا من هه‌ر پێش له دایک بوونیشم
که‌ڕوکوێر بووم ... من نه‌هیچم دیت و نه‌هیچم بیست ...من ..من...بڵۆم بڵۆم
بڵۆم بڵۆم بڵۆم،هه‌رمووه‌و ده‌بێته سوژن،وا بوومه‌وه به ژیشک!
به‌وره‌خان لێم نزیک بووه‌وه‌ولابه‌لا، له‌به‌رده‌مما راوه‌ستا و ...ته‌پ !گووان بوو که‌درابه ته‌وقی سه‌رما!" ئه‌مه چ هه‌ڵس وکه‌وتێکه،یانی چی
که به گووان مرۆڤ گێژووێژ ئه‌که‌ن!"پاشانیش رووی وه‌ر گه‌ڕاند و: ب ی ب ی
ب ی مه مه مه بی بی ، که
یانی :"بیمژه!" منیش نووکی گووانیم گرت وتوزێ به‌لێوگووشام..."سپاس، هه‌گه مه‌به‌ست چه‌شتن بوو؛ به‌سه، چه‌شتم".ده‌ستێکم به‌نووکی گووانیاهێنا و...نه‌ده‌بوو ئه‌م کاره‌م بکردایێ! ئه‌م کاره‌م بوو به‌هۆ که‌به‌وره‌خان‌چاوببڕێته ناوچاوم‌وناوچاوی‌گرژکات‌وتوڕه‌ببێ: هاها هاهاهاهاهاها
وه‌ی له‌و که‌سه‌ی که نه‌یه‌وێ به‌وره‌کان میوانداری لێ
بکه‌ن. به‌م کاره ،سووکایه‌تی به به‌وره‌کان کردووه. ئه‌م کاره ئه‌وان
زۆرتوڕه ئه‌کات.په‌ڕام گوانیم گرت و ده بیمژه...مڵچه مڵچه‌مڵچه مڵچ
مژیم و مژیم . خۆشه!زۆرخۆشه! شیری به‌ورخۆشه!تۆزێ تاڵه،به‌ڵام
خۆشه‌ویستان بڕوابکه‌ن‌زۆرچه‌وره!شیرهه‌روا ده‌چووه خوار،چه‌ورو
نه‌رم.له که‌له‌وای چۆڵما ده‌خولایه‌وه..قۆڕه قۆڕه قۆڕ...هه‌وه‌ڵین
ریخۆڵه‌ی بۆشی ئه‌دۆزییه‌وه...قڵپه قڵپه قڵپ قڵپه قڵپه قڵپ...پاشان
له‌گشت ریخۆڵه خاڵیه‌کانما بڵاو ده‌بووه‌وه. ئاخر پانزه رۆژێ ئه‌بوو
که‌هیچم نه‌خواردبوو...غڕغڕ
غڕغڕغڕنب...
شیربووکه‌شه‌پۆلی‌ئه‌دا
وریخۆڵه‌کانمی ده‌هه‌ژاند. به‌ڵام ئاخر مه‌گه من
چه‌ند ریخۆڵه‌م هه‌یه!به‌سه‌ئیتر...مڵچه مڵچه مڵچ مڵچ... به‌سه
ئیتر،گووانیم لادا :" سوپاس، زۆر به‌رمنه‌تتانم".
به‌ڵام خاتووبه‌ورهه‌نگاوێکی به‌ره وپێش دانا
و...تاڵاپ... گووانێکی دی‌که!ئه‌م به‌ورانه‌یش چه‌نێ گووانیان هه‌یه !
پیاو له ژماردنیان وه‌ڕه‌س ئه‌بێ. خه‌ریک گووانی دووهه‌م بووم، ویستم
نه‌ختێکی تف که‌مه‌وه ،به‌ڵام مه‌گه ده‌کرا،خاتوو به‌ور به سه‌ر
سه‌رمه‌وه‌راوه‌ستابوو،
ئاگادارم‌بوو..هه‌گه نه‌ختێکم تف کردایه‌ته‌وه
بابۆڵه‌ی ده‌کردم.ئیترهه‌ناسه‌یشم بۆنه‌ده‌کێشرا. مڵچه‌مڵچه
مڵچه‌مڵچ! ده‌م
مژی و ده‌م مژی.له‌وانه‌بووبخنکێم. پڵق پوڵوق پوڵوق پڵق.... ده‌نگی
به‌ره‌وخوارچوونی شیرم هه‌تا ده‌ماره‌کانی لاقم
ده‌بیست.هه‌ستم‌کرد
سییه‌کانیشم بوونه کانگای شیر،پڕپڕببووم له‌شیر.
به‌سه‌ئیتر.تاڵاپ:خاتوون وه‌رگه‌ڕاو گووانێکی‌تر. دیسان ئه‌بێ بمژم. هه‌ستی
کارکردن له کارخانه‌م هه‌بوو! زگم هه‌ربای کردوبای کرد‌و هاته‌پێش، پڕپڕ،پڕی
پڕ!به‌له‌ونێ که چیچکه‌م‌کرد به‌وزگه هه‌ڵمساوه‌مه‌وه وام زانی
بوومه‌ته "بودا" . ئائائاڕڕڕق‌ق‌ق،
ئائائاڕڕڕق‌ق‌ق،ئائائاڕڕڕق‌ق‌ق،
قرقێنه‌وقرقێنه.گۆڵمه‌ته‌کانی قنگم پاڵیان
له‌یه‌که‌وه ده‌ناوله‌وانه‌بووبخنکم،چرکه‌م لێ بڕابوو!" هه‌گه تووشی
دڵێشه ببم و شیر وه‌کا فواره بێته ده‌ر،چی؟ ئه‌وسا بێتوو نه‌بێ هه‌ڵم
ئه‌گرێ وئه‌مکا به‌ناوشیراووه‌ک تریتی ناو چای شیرین هه‌ڵمئه‌لووشێ !"
مژیم ومژیم .من تۆم ئه‌مژی، من تۆم ئه‌مژی،ئه‌نجام
براگیان،سه‌رانسه‌ربه‌ژنم ببوو به‌شیر، به‌شیرمه‌ست ببووم،ئیترئاگام له‌هیچ نه‌بوو،هه‌ستم ئه‌کرد شیرله گوێچکه‌کانمه‌وه دێته ده‌ر، له‌گوێچکه‌ولووتمه‌وه، قڵپه‌قڵپه‌قڵپ. ف ی ی ی ی ی ی ش ش ... هه‌ناسه‌م لێ
بڕابوو... ف ی ی ی ی ی ش ش ش !
کاره‌که‌م‌که‌کۆتایی‌پێهات،
به‌وره‌خان‌به‌زبان‌سه‌روچاوی
لستمه‌وه:ن و ن و و و چ...چاوم وه‌کا چاوی پیاوچاکان‌جۆلانێی ده‌کرد!پاشانیش‌به‌وره‌خان به‌بارێ نازوبازه‌وه چووه بن ئه‌شکه‌وت و خۆی پان
کرده‌وه‌و خه‌وت...ئه‌و بێ گیانه‌یش پێشتر خه‌وتبوو.
منیش‌ببوومه‌به‌رمیلی‌شیرو
هه‌رواوشک ببووم (لاسایی په‌یکه‌ره‌ی بودا
ده‌کاته‌وه). " ئه‌شا ئه‌و به‌خت وناوچاوه... بێتوو بجووڵێم، ته‌نانه‌ت
چاوبتروکێنم، ده‌ته‌قێمه‌وه ... ب ا ب ا م ب ب ب م ب م ." ئه‌نجام‌خه‌وم‌لێکه‌وت.جا چۆنه‌که‌ی‌نازانم.وه‌ک‌به‌به‌یه‌کی بچووک، ته‌خت خه‌وتم.به‌یان‌که‌له خه‌وهه‌ستام، تۆزێ سووک‌ببووم،عه‌رزی ده‌وروبه‌رم‌گشت‌خوسابوو... نه‌مئه‌زانی‌چی رووی داوه .ده‌ڕوانمه خاتووبه‌ور:دیارنییه.بێچووه‌که‌یشی هه‌روه‌ها.چوونه‌ته‌ده‌رۆ.ره‌نگه بۆده‌س به ئاو چووبێتن .تۆزێ راده‌وه‌ستم... دڵه راوکێم بوو.هه‌ر ده‌نگێکم ده‌بیست تێر ده‌ترسام ، نه‌کاوگیانله‌به‌رێکی غه‌ریب بێ. یاخۆئاژه‌ڵێکی کێوی‌لێم وه‌ژوورکه‌وێ . من‌خۆناتووانم‌پێی‌بڵێم:ببورن،به‌داخه‌وه،کابان‌له‌ماڵ‌نییه.چوونه‌ته‌ده‌ر،جه‌نابتان‌وه‌ختێ‌تر
ته‌شریفتان
بێ‌تۆ؛یان‌وه‌رامی‌بۆدابنێن".دڵم وه‌ک سیروسرکه
ده‌کوڵا،ئه‌نجام‌بووبه
شه‌و...
کابان‌ته‌شریفیان
هێنایه‌وه،رێک‌وپێک‌ودڵڕفێن، گووانه‌کانی‌دیسان تۆزێ‌هه‌ڵماسی‌بوو.به‌ڵام
نه‌ک وه‌کادوێنێ که له‌وانه بوون
شه‌ق‌به‌رن،به‌دوایا
بێچووه‌که‌ی‌وه‌ژوورکه‌وت.کابان‌هه‌ر که
گه‌ییشت،بۆنێکی کردوبه‌ده‌وروبه‌راچاوی‌گێڕا ، چاوی که‌به‌من
که‌وت:"ئائائائاهاهاهاها ا ا ا ا ر ر ر ر "مینائه‌وه‌ی‌بڵێ"هێشتاهه‌ر
لێره‌ی؟"لاوازی نیوه‌گیانیش هه‌روا:"ۆ ۆ ۆ ۆ ئائائاهاهاها ا ا ا".
پاشانیش‌هه‌ردووکیان‌چوونه‌بن
ئه‌شکه‌وت.به‌وره‌خان خۆی پانه‌وه
کرد. بێچووه‌که‌یشی‌هه‌رچه‌ن زگی نه‌ختێ نیشتبووه‌وه‌به‌ڵام هێشتا
جاروبار... قر ..قر..قرقێنه‌ی ئه‌داوئاوی هه‌ڵئه‌هاورده‌وه.ئه‌ویش‌له
پاڵ‌دایکیاراکشا.دایکه‌دلۆڤانانه
سه‌ری‌گرت‌ونایه سه‌ر گووانه‌کانی: - " ن
ا نا نی نا مامائائائا!"(لاسایی به‌گوێره‌نه‌کردنی بێچووه‌که
ده‌کاته‌وه.)
به‌وه‌ره‌خان :- "وه‌ه‌ه‌ه‌ه‌ه‌ررررره‌ه‌ه
وووووه‌ه‌ه‌ه‌رررره‌ه‌ه‌ه!"
- " ئه ئه‌ئه‌ی ی ی ی
ه‌ه‌ه‌ه‌ۆۆۆۆۆۆۆ!وبۆی ده‌رچوو وخۆی
ده‌ربازکرد. ئه‌ونه‌یئه‌ویست
ناوی‌هیچ‌چتێکی ئاوه‌کی ببیسێ.(لاسایی
به‌ورئه‌کاته‌وه‌که‌به‌ره‌ولای
سه‌رباز ئاوڕئه‌داته‌وه،سه‌رباز- مل‌که‌چ‌و
گوێ‌رایه‌ڵ-خۆبۆشیرمژین‌گیڤ‌ئه‌کاته‌وه)مڵچ‌مڵچ،مڵچه‌مڵچه‌مڵچ!چ‌گیرێکمان‌کرده!ئه‌مه‌زینده‌گییه‌یان‌زینده‌گو!هه‌رواکه‌خه‌ریکی مژینی
گووان‌بووم،دیتم‌ئه‌ویش‌ده‌ستی‌کردبه‌لستنه‌وه‌ی‌برینه‌که‌م:"ئه‌ی‌بینایی‌چاوان،خۆت‌بگه‌ره‌هانام،
خه‌ریکه‌ئه‌یچێژێ!هه‌گه‌پێی‌خۆش‌بێ،چێ؟
من‌ئه‌وئه‌مژم‌وئه‌ومن‌ئه‌خوا". به‌ڵام‌وانه‌بوو،ئه‌ومنی‌ئه‌لسته‌وه که‌چاکم
کاته‌وه، منی‌ئه‌لسته‌وه‌که‌هه‌رچی چڵک‌وپیسایی له شلکێنه‌ی‌رانمابوو
بیمژێ‌وف ف ف ر ر ر ت ت ..تفی‌کاته‌وه...ت ت ف ف ف...
ته‌واوگسکی‌لێدا...پاک‌پاکی کرده‌وه...خوای‌گه‌وره!ئه‌وئه‌یزانی‌ئه‌بێ
چ‌بکات.ئاوی‌ده‌می خۆی‌کردبه سه‌ر‌برینه‌که‌ما!هه‌رئه‌وتفه‌خه‌سه‌ی‌که‌به‌وره‌کان هه‌یانه.ناکاوبیرم‌که‌وته‌وه‌که‌تفی
خه‌سی‌به‌وره‌کان‌ده‌وایه‌کی
نایابه،که‌مۆجیزه‌ده‌کات،شفاده‌دات، کاتێ‌منداڵ‌بووم،پیاوانێ‌پیرو
کورته‌باڵاده‌هاتن‌بۆ
دێهاته‌کانمان‌که‌حه‌کیم‌گه‌لێکی‌فره‌شاره‌زا بوون،جادوگه‌رانێ‌که‌سێحرو جادوویان ئه‌زانی.ئه‌وان‌هه‌میشه
ی خوا قوتووێکی بچووک
که‌فی‌ده‌می‌به‌وریان‌پێ‌بوو؛و له‌گشت‌لایێ‌هاواریان‌ئه‌کرد:
"خه‌ڵکینه،های‌خه‌ڵکه!به‌تایبه‌ت ئێوه‌ی‌کابان!شیرتان‌ووشک بووه؟
مه‌مکه‌کانتان‌به‌مه‌چه‌ورکه‌ن...ئه‌وساده‌بینن‌که...ق ڵ ڵ پ.......
مه‌مکتان‌ئه‌وه‌نده شیری‌تێ‌ده‌زێ‌که‌له‌وانه‌یه‌شه‌و‌به‌رێ!هۆپیره‌پیاوان!
پیرێژنان!دیانه‌کانتان ده‌له‌قێ؟ نه‌ختێ له‌مه‌بده‌ن‌له‌پووکتان..ئه‌وساده‌بینن‌که...ش ش ش رر ر ه ق ...ددانه‌کانتان‌وه‌کووشفره‌ی به‌رازعه‌رزی پێ‌شێڤ‌که‌ن!های‌خه‌ڵکه‌هه‌گه‌دمه‌ڵ‌وزیپکه‌وبرین له‌له‌شتاناهه‌یه،ته‌نیاتۆزێ له‌مه‌گشتی‌ساڕێژئه‌کات."به‌راستییش‌وابوو.که‌ف‌ولیکی‌ده‌می‌به‌ورزۆرمۆعجیزه‌یه. هه‌ڵبه‌ت‌نه‌لیک‌وکه‌فێ‌که‌که‌ڵه‌ک‌وکوڵوکی‌تیابێ،نا.لیک‌وکه‌فی‌راسته‌قینه،لیک‌وکه‌فێ‌که له ده‌می به‌ورگیرابێ.ئه‌وان‌به‌ده‌ستی‌خۆئه‌ولیک‌وکه‌فه‌یان ده‌گرت.بیری‌لێ‌که‌نه‌وه
ئه‌م حه‌کیمه پیره‌کورته باڵایانه چه‌ن‌ئازابوون. ئه‌وان‌لیک‌وکه‌فیان‌له
ده‌می‌به‌ورده‌گرت، ئه‌ویش کاتێ‌که به‌وربه‌ده‌می داپچڕاوه‌وه نووستووه
خ خ خ ر ر ر ت ت ت ،خ خ خ ر ر ر ت ت ت !(لاسایی‌توند
کۆکردنه‌وه‌ی‌که‌ف‌ولیک)پاشان‌گورج‌خۆیان‌ده‌ربازئه‌کرد.گشت‌که‌س‌ئه‌وانی‌مینا گای‌قه‌شقه‌ده‌ناسی،بۆئه‌وه‌ی‌ده‌ستێکیان‌کورت‌ترله‌وه‌ی‌تریان‌بوو(لاسایی‌مرۆڤی‌گۆج‌ده‌کاته‌وه). کرێکاری سه‌ره‌ڕۆ!هه‌رچه‌ند،نازانم،ره‌نگه‌من‌واهه‌ستم‌پێ‌کردبێ، هه‌رچۆنێ‌بێ‌هه‌روه‌هاکه خاتووبه‌ورمنی ده‌لسته‌وه،هه‌ستم‌کردئه‌وا
دیسان‌خوێن‌به
ده‌ماره‌کانما ده‌گه‌ڕێ، هه‌ست‌به‌جوڵه جوڵی‌قامکه‌گه‌وره‌ی‌لاقم‌ده‌که‌م.ئه‌ژنۆم‌سووک‌بوو، دیسان زینووبوومه‌وه.به‌له‌ونێ که‌یفم‌کۆک ببووکه‌به‌ده‌م‌شیرمژینه‌وه‌گۆرانیم‌ده‌چڕی،فووم‌ده‌کرد!تێکه‌ڵ‌وپێکه‌ڵم‌ده‌کرد:
له‌باتی‌ئه‌وه‌ی هه‌واهه‌ڵمژم،بام‌ئه‌داده‌ره‌وه...پف...پف... پف..گووان‌هه‌ڵمسا، ئه‌وه‌نده، وه‌ک پزدان!(لاسایی‌خاڵی
کردنه‌وه‌ی‌بای‌گووان،پێش‌ل‌ئاگاداربوونه‌وه‌ی‌به‌ور،ده‌کاته‌وه)هووف، باکه‌ی‌خاڵی‌بووه‌وه!خاتووبه‌ورشادوبه‌بزه
- به‌م‌شێوه(لاسایی‌رازیی‌بوونی‌به‌ور)- به‌پێی
راهات‌منی‌ده‌لسته‌وه.بێچووه‌که‌یش‌له‌وێ‌بووو سه‌رنجی‌راکێشرا
بوو.پاش‌کۆتایی‌کاری‌دایکه، بێچووه‌که‌هاته به‌رده‌مم‌وزبانی‌ده‌رکێشآ، وه‌کائه‌وه‌ی‌بڵێ: "منیش‌ده‌تووانم‌بیلێسمه‌وه؟"
به‌وره‌کان‌وه‌کامنداڵ‌وان.هه‌رکارێ که‌دایکیان‌بیکات،ئه‌وانیش ئه‌یکه‌ن.
"ئه‌ته‌وێ‌بیلێسیته‌وه؟زۆرباشه،به‌ڵام‌ئ اگات‌له‌ددانه‌تیژه‌کانت‌بێ،ئا..
هه‌رکام‌به‌لانی‌که‌مه‌وه چوارقامکن...ئااا(به‌مست‌هه‌ڕه‌شه‌ی‌لێده‌کات)
ئاگاداربه‌گازنه‌گری.ها.ئا؟"
هاته‌پێش‌ومڵچه‌مڵچه‌مڵچ،مڵچه‌مڵچه‌مڵچ.... منی‌لسته‌وه......زبانی‌بچووکی‌ختکمی‌ئه‌دا... پاش‌ماوه‌یه‌ک.
..ئاااااای ی ی
گازی‌گرت.ئه‌ویش‌چ‌گازێ!له‌وگازانه!هێلکه‌کانی‌له‌به‌رده‌ستمابوون...ش ه
ت ه ر ه ق..(لاسایی مشت لێدان‌ئه‌کاته‌وه).مشتێکی‌وه‌هام‌لێدا!وه‌ی ی ی
ی ی که‌وه‌ک کتکێکی به‌رهه‌وره‌تریشقه‌که‌وتوو به‌سه‌ردیواری
ئه‌شکه‌وته‌که‌دادایه‌غار!وابزامۆتۆڕسوار بوو!به‌وره‌کان‌ئه‌بێ‌هه‌رله‌رۆژی‌هه‌وه‌ڵه‌وه، هه‌رله‌وکاته‌وه‌که بستێ
منداڵن،فێری رێز‌و قه‌یرکرێن. له‌و رۆژه‌به‌دواوه-
برای‌ئازیز-هه‌رکات‌ئه‌یویست له به‌رده‌م منه‌وه
تێپه‌ڕێت، ئاگاداربوو، نه‌یده‌وێرا لابه‌لا بڕوات و پشتاوپشت
ده‌ڕۆییشت!(ده‌ست‌وپێ‌رێک،که‌به نۆره‌له‌سه‌ر عه‌رز داده‌نرێن،لاسایی‌بێچووه‌به‌ور ده‌کاته‌وه‌که‌لاره‌ولارده‌ڕوات‌و
ده‌یه‌وێ‌خۆ دوورراگرێ نه‌کاو هێلکه‌کانی وه‌به‌رمشت‌که‌ون.)
چیرۆک‌ده‌بێژێ؛به‌وره‌خان‌خه‌وتبوو، بێچووییش‌خه‌وی‌لێ‌که‌وت
منیش‌هه‌روا،خه‌وتم. ئه‌و شه‌وه‌زۆر باش‌خه‌وتم. خه‌ونم‌دیت‌له‌ماڵه‌وه‌م و
له‌گه‌ڵ‌خێزانم‌هه‌ڵده‌په‌ڕم،له‌گه‌ڵ‌دایکم گۆرانی ده‌چڕم.به‌یان‌که‌هه‌ستام،
دیتم‌شوێن‌ته‌ڕه‌و
منداڵ‌ون؛دایکیشی‌هه‌روه‌ها، چبوونه ده‌ره‌وه!"ئه‌مانه‌ئیترکێن!چ‌بنه‌ماڵه‌یه‌کی‌سه‌یرن!هیچ‌کاتێ‌له‌ماڵ‌نین.ئێستا
ئه‌بێ‌کێ خزمه‌تی من بکات،ها؟چوونه ده‌ره‌وه‌یشیان‌خۆوه‌ک‌چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی
مرۆڤ‌نییه، ره‌نگه‌حه‌وته‌بخایه‌نێ."
ته‌مایه‌رمام.بووبه‌شه‌و.هه‌تائێستاله‌ده‌ره‌وه‌بوون‌مانای‌چییه؟
"چ دایکێکی‌نه‌زان‌کاره!منداڵێ که‌هێشتا ده‌می بۆی‌شیری‌خاوئه‌دات‌هه‌تا ئه‌م کاته‌ی
شه‌وله ده‌ره‌وه‌خه‌ریکی به‌ڕه‌ڵاییه!ئه‌م‌منداڵه‌کاتێ‌که‌گه‌وره‌بێ‌چی لێ‌ده‌ردێ؟کێوییه‌کی زوان نه‌زان!
به‌یان‌ونابه‌یان‌گه‌ڕانه‌وه،پێش‌له‌کازێوه!ئه‌ڵێی‌هیچیش‌نه‌قه‌وماوه.به‌وره‌خاتوون‌حه‌یوانێکی گه‌وره‌ی مردووی به‌ده‌مه‌وه‌بوو.نازانم‌چی
بوو،وابزاکه‌ڵه کێوییه‌کی‌گه‌وره‌بووکه‌ئه‌تگوت گایه...به‌وشاخه
درێژانه‌یه‌وه!خاتووبه‌وروه‌ژوورکه‌وت‌وف ڕ ڕ ڕ ت ت ت حه‌یوانی
فڕێ دایه‌سه‌رعه‌رز.بێچووه‌که‌له به‌رده‌م منه‌وه تێپه‌ڕی و ئا ئا ئا ها
ها ها ن ن ن ن ێ ێ ێ ێ که‌یانی"من‌ئه‌وه‌م‌کوشتووه".(مستی‌خۆی‌به‌ره‌وبێچووه‌که ده‌هاوێ‌ولاسایی‌ترسانی‌ئه‌وئه‌کاته‌وه که‌لاره‌ولارهه‌ڵدێ)ئێ‌ی،بابگه‌ڕینه‌وه‌بۆلای‌که‌ڵه‌کێویه‌که‌ی‌خۆمان.خاتوو
به‌و‌رپه‌نجه‌تیژه ترسناکه‌کانی نیشانداوکه‌ڵی خست‌به‌پشتا وش ڕ ڕ ڕ ر ڕ ود
ڕ ڕ ڕ ڕ ڕ...زگی‌هه‌ڵدڕی... ق ر ر ر ر ر ر ر ر
چ..زگی‌بووبه‌سفره،سی‌ودڵ‌وجه‌رگ‌و ریخۆڵه‌ی‌کێشایه‌ده‌ره‌وه؛
هه‌رچییه‌ک له وناوه‌دابوو،گورچه‌ویله، میزه‌ڵدان،ئاشک...ش ڕ ڕ ڕ ڕ ت...ش
ڕ ڕ ڕ ڕ ت...هه‌رچییه‌ک‌له‌وناوه‌دابوو، پاک‌پاکی‌کردووه.بێچووه‌که...پ ا
ا ڕ ڕ ڕ ڕ ا ا ا م... پ ه ه ه ڕ ڕ ڕ ا ا م...پ ه ه ه ڕ ڕ ڕ ڕ ی ی ی ی
م په‌ڕییه ئه‌وناوه....... دایکه‌یش...ئا ئا و و ااااهاهاها ا ا ا
نه‌عره‌ته‌یه‌کی‌وای‌کێشا...که هه‌رباسی نه‌کرێ‌چێتره!
بۆئه‌وه‌ی‌که‌به‌وره‌کان...بێتووکه‌سێ
قامک‌له‌چێشتیاناهه‌ڵژه‌نێ... ئه‌م‌کرده‌ئه‌وان‌شێت‌ئه‌کات!دایکه‌سه‌ری
کرد به ناوزگی‌که‌ڵاوله‌گه‌ڵ بێچووه‌که‌یا که‌له‌ناوه‌دابوو...ق اا ڕ ڕ ڕ
ڕ ا ا ا چ ق و و و ڕ ڕ ڕ ڕ و چ ق ی ی ی رڕ ڕ ڕ و چ ق و و و ڕ ڕ ڕ وچ ق وو
وو ڕ ڕ و چ کردیانه‌رمه‌ڵغه‌زایێ ...که گوێی‌مرۆڤ‌که‌ڕئه‌بوو.سه‌عاتی‌نه‌خایاندکه‌گشت‌چتێکیان خوارد، پێشه‌کان برقه‌یان‌ئه‌دایه‌وه!تاقه رانێک مابووه‌وه‌و کلک‌وئاوبێره‌وده‌س‌شۆره. خاته‌به‌ورلای
کرده‌وه‌به‌لای‌مناوگووتی:" ئو ئو ئو ا ا ا هو هو هو "یانی " برسیت
نییه؟"
پاشانیش لاقی که‌ڵی فڕێ‌دایه‌به‌رده‌م‌من..ب ڕ ڕ ڕ و م ب
...که:" بیخۆ.".( بێده‌سه‌ڵاتانه).- " پ ی ی ی ف ف ف پ ی ی ف ف ف ف ف
...ئه‌مه‌بخۆم؟ئه‌مه‌خۆوه‌کاداروایه.. من خۆدیانم
وه‌ک‌ددانی‌تۆنییه...بڕوانه‌ئه‌مه گشتی‌چه‌رمه،کوتێ‌باشترله‌مه نه‌بوو
که‌پێمی بده‌ی، بڕوانه‌چه‌ورییه‌کانی!ئه‌مه‌خۆهه‌رچه‌رم‌ومووه،هه‌ردووگه!هه‌گه گڕێکی‌ئاگرئه‌بووکه‌ئه‌مه‌ی له‌سه‌رببرژێنم!ئاگر!خوای
مه‌زن..ئه‌رێ،پووش‌وپڵاشه‌که‌ی که‌هه‌یه،سێڵاودنیایه‌ک کۆته داری
له گه‌ڵ‌خۆهێناوه" . ئه‌چمه‌ده‌رۆ.....تازه
داره‌داره‌م‌ئه‌کرد،شه‌له‌شه‌ل‌و گه‌ڵاوه‌گه‌ڵ. له‌به‌رده‌رکه‌ی‌ئه‌شکه‌وت‌دنیایه‌ک‌کۆته‌داربوو،به‌هه‌رچه‌رمه
سه‌رییه‌ک بووچڵ‌وچێو ودارم کێش‌کردبۆناوه‌وه.کۆمایه‌کم‌له‌چڵ‌وچێودروست‌کرد؛به‌م‌قه‌را.ئه‌وسادووشاخ‌ودوو‌پێشه‌م راست و
چه‌پ‌داناولنگی‌که‌ڵم نایه‌سه‌ری.پاشانیش‌له‌دوی‌به‌رده‌چه‌خماخ گه‌ڕام
ودووبه‌ردی‌زۆرباشم دۆزییه‌وه‌و ده‌ستم‌کردبه‌لێکدانیان...ج ر ر ق ...ج ی
ر ر ی ق ج و ر ر ر و و و ق
(لاسایی‌به‌ردلێکدان‌ده‌کاته‌وه).چوار بریسه‌ی‌دا..به‌وره‌کان له ئاگر
ده‌ترسێن!
- " ئۆ ئۆ ئۆ ووووا ا ا ی
ی ی ".(لاسایی که‌سێ‌که‌بیه‌وێ به هاژه‌وهوژه‌هه‌وساری‌کاروبار له‌ده‌ستیا
راگرێ).- چییه؟چی‌بووه؟ تۆخۆبه‌شی گڵاوی خۆت‌هه‌ربه‌کاڵی‌به‌خوێن و
خوڕه‌وه هه‌ڵلووشی! من‌پێم خۆشه
بیبرژێنم.نافامی؟هه‌گه‌ریش‌پێت‌خۆش‌نییه،بابه‌شه‌ق‌پێت
بخۆشێنم!(لاسایی‌خاتووبه‌ور ئه‌کاته‌وه که ده‌ترسێ‌و ئه‌چێ‌راده‌کشێ)
پیاوئه‌بێ‌به‌ردی‌بناخه‌باش‌دابنێ!له‌گه‌ڵ‌ژنائه‌بێ‌هه‌میشه‌ده‌ستی‌خۆت
وه‌پێش‌بخه‌ی!ته‌نانه‌ت
هه‌گه‌ئه‌وژنه‌کێوی‌بێ!خه‌ریکی‌قاوچه‌خماخی‌خۆم‌بوومه‌وه.. چ ا چ ا ق...چ
ا چ ا چ ا ق...چ اچ اچ اچ ا ق... ئاگر!...گڕی‌کێشا...گڕهه‌ستا...گ ڕ ڕ ڕ ڕ
هه‌رچی چه‌وری‌بووکه‌وته چزه‌چزوبووبه‌ئاوو تکایه سه‌رئاگر...دووکه‌ڵێکی‌خه‌ستی‌ره‌ش به‌رزبووه‌وه
وبه‌ره‌وبنی ئه‌شکه‌وت‌چوووخاتوو به‌وری‌گه‌مارۆدا:
-"ئا ئا ئا
پ پ پ پ ش ش ش ش ی" (لاسایی‌پشمینی‌به‌ور)
-" دووکه‌ڵ ئازارت
ده‌دا؟بڕۆده‌ره‌وه!تۆیش هه‌روه‌هاچڵمن(به مشت‌هه‌ڕه‌شه‌ی‌لێده‌کات.
پاشان‌لاسایی بێچووه به‌ورئه‌کاته‌وه‌که‌گوایه
ترساوه‌وگه‌ڵاوگه‌ڵ‌ئه‌چێته‌ده‌ره‌وه). بۆده‌رێ!"
ده‌یبرژێنم‌وده‌یکه‌م به
که‌باب.هه‌ڵی‌ده‌گرم‌وباره‌وباری ده‌که‌م.ج ی ی ی ی ل ی ی ی ز...و ی ی ی ل
ی ی ی ز..ج ز ج ز ...بۆنێکی ناخۆش،بۆنی گه‌نیاودێته‌لووتم...
-"کاوولم‌کرد،هه‌گه‌چتێ‌بووایێ که‌بۆی‌گه‌نخیاویی‌ئه‌م‌گۆشته‌ی
فه‌وتانایێ‌فره‌باش‌ئه‌بوو.. ئه‌ی، له‌ده‌ره‌وه سیری
کێویم‌دی"ئه‌چمه‌ده‌رۆ رێک له‌چه‌ق‌درگای‌ئه‌شکه‌وتا.ئا.رێک
لێره‌باووشێ سیری‌کێوی‌هه‌ڵده‌که‌نم.ساقه‌تێکی‌سه‌وزده‌بینم‌وئه‌ویش‌هه‌ڵده‌که‌نم:"پیوازه!"من‌ته‌نانه‌ت‌بیواری
تیژیشم‌دۆزییه‌وه.به‌کوته‌پێشه‌یه‌کی شکاوی‌نووک
تیژ‌رانه‌که‌م‌کون‌کون‌کردوهه‌رکونێکم پڕ کردله‌سیروپیوازوبیوار...
پاشانیش،به‌ڵێ،ئه‌مجاهه‌سته‌وله‌دوی خوێ بگه‌ڕێ. ئاخرجارو بارله
نێو ئه‌شکه‌وته‌کاندابه‌رده‌خوێ‌ده‌س ده‌که‌وێ. به‌ڵام‌جگه‌له‌کڕێشه‌به‌رد
زیاترهیچم‌چنگ نه‌که‌وت.
-" چارچییه؟!
خۆ‌کڕێشه‌به‌ردیش‌زۆرخراپ‌نییه، یانی‌چارنییه،
به‌ڵام‌مخابن‌نه‌ختێ‌تاڵه، جیا له‌وه‌یش له‌سه‌رئاگر ئه‌یکا به
ته‌ق‌وتۆق‌و..."
کوڵۆکڕێشه‌کانیش‌له‌هه‌ندێ‌له‌کونه‌کانی رانه‌که‌ده‌که‌م‌وپاش ماوه‌یێ
ئاگرده‌ست‌ده‌کات‌به ت ه ت ه ر ه ق .. ت ه ت ه ر ه ق..ته‌ره‌ق...
خاتووبه‌ور:"ئا ئا ئا هه هه هه ."(لاسایی‌به‌ورده‌کاته‌وه‌که‌له‌درگای
ئه‌شکه‌وته‌که‌وه سه‌ری‌کێشاوه‌ته‌ژووره‌وه).
-" بۆده‌ره‌وه!
بڕۆده‌رۆ!ئه‌م‌کاره،کاری‌پیاوانه!بڕۆده‌رۆ!"ده‌ی
ئه‌م‌باره‌وباری‌بکه‌و ئه‌م‌باره‌و باری‌بکه. ئه‌نجام
دووکه‌ڵ‌کۆتایی‌پێ‌دێ . بۆنێک‌هه‌ڵده‌ستێ، دۆستی‌ئازیز، پاش‌کاتژمێرێ بۆنێکی ئه‌وه‌نده‌خۆش
به‌رزئه‌بێته‌وه‌که‌هه‌ر مه‌پرسه!" ه ه ه ه و و و و م م...چ بۆنێ!"...
ت ی ل ی ی ک ..کوتێ گۆشت لێده‌که‌مه‌وه...(لاسایی جاوین‌و خواردنی
گۆشت‌ده‌کاته‌وه.)...ه ه ه و و و م م م ...ی ی ی ا ا ا م م م م م م
..."
وه‌ی چ‌تامێ"ده‌مێ‌ساڵ‌بووکه چتی وام نه‌خواردبوو.به‌تام،نه‌رم‌وخۆش.روانیم،دیتم‌بێچووه به‌ورله‌وێیه... شۆڕه
شۆڕ ئاوله زاریه‌وه ئه‌تکا.-"ئه‌ته‌وێ
بیچه‌شی؟"ها؟به‌ددانی‌تۆناخورێ،چی؟پێت‌خۆشه؟ده
وه‌ره!(به‌توندی،لاسایی لێکردنه‌وه‌ی‌به‌شێ له‌گۆشته‌که‌ئه‌کاته‌وه‌که
بێچووه‌به‌ورله‌چاوتروکانێکدا ده‌یخوات.)...هو ڵو ڵو پ!"
گۆشته‌که‌ده‌ماشێته‌وه‌ورووئه‌کاته‌من وده‌ڵێ:-"ئۆ ئا ئا
ئا هاهاها"
خۆشه؟پێت‌خۆش‌بوو؟تۆنازوئه‌دات‌نییه!کوتێ‌تر..هوڵوڵوپ!
(دیسان‌لاسایی‌گۆشت‌لێکه‌ندنه‌وه‌وفڕێ‌دانی‌بۆ به‌ربێچوو‌وبه‌مه‌یله‌وه
خواردنی‌گۆشت‌له‌لایه‌ن بێچووه‌به‌وره‌وه‌ده‌کاته‌وه).
-ئا ه ئا ئا...قو ل و پ
...ک ل ی ..ئا ئا ئا و
ها...ح و م ...گ ل
و ئا و ...ه و م م م م
م م ها!
- "
سپاست‌ده‌که‌م،سپاست‌ده‌که‌م.به‌ڵێ،ده‌س‌پوختی‌خۆمه.دیسان
ئه‌ته‌وێ؟ئاگاداربه، هه‌گه دایکت بزانێ چتی‌وه‌هائه‌خۆی..."ئه‌مکاته
پاروێک؛مایچه‌یه:"ئه‌مه‌هی‌خۆمه. به‌ڵام‌ئه‌مه‌یان زیاییه،وه‌ره.لاق‌وسمه‌که‌یشی بۆتۆ".(لاسایی‌فڕێ‌دانی لاق بۆ‌بێچووه‌که‌ده‌کاته‌وه).ب ئا ئا
ئا م ب... رێک‌دای‌به‌ته‌پڵه‌سه‌ریا. بڵاۆ‌بوو.پاشان‌هه‌ستاولاقه‌که‌ی‌هه‌ڵگرت‌وکاس‌ووڕلیداو رۆیی. زۆری‌پێ‌نه‌چووکه‌دایکه‌که هاته‌وه‌وکردییه چ
قرم‌وقاڵێ: - هاهاهائائائااااهاها...چاومان روون!
ئه‌م‌بۆگه‌ن‌وبۆساره‌چییه‌رێت‌خستووه؟ ئه‌مه‌یانی‌چی؟له‌که‌یه‌وه ئاغه
گۆشتی‌سووتاوی پێخۆشه!وه‌ره‌پێش،به‌بزانم...هاهاهائائائاهاهاهاااا.
- ئۆ ئۆ هاها ئۆ ئۆ هه
هه هه ...
له‌وبگره‌وبه‌رده‌دا‌کوتێ‌گۆشت‌له‌زاری دایکه‌داده‌مێنێته‌وه،قوتی
ئه‌داوپێی‌خۆش‌ئه‌بێ:
- هو ئا ئا ئا م م م ئا ئا
ئا ...
- هو ئا ئا ئا م م م ئا ئا
ئا ...(لاسایی‌دایک‌وبێچووده‌کاته‌وه
که‌له‌سه‌رگۆشت‌ده‌ستیان داوه‌ته به‌رۆکی‌یه‌ک).
- هو ئا ئا ئا م م م ئا ئا
ئا ...ئه ئه ئه مه مه مه و و و ێ ێ ێ ...و
ئێسقان‌ته‌واوکروسایه‌وه!له‌م‌کاته‌داخاتووبه‌ور رووی‌له‌من‌کرد وگوتی: -
ئۆ ئا ئا ها ئا ئا ئا ئا...هی تر نه‌ماوه؟
-
با!ئه‌مه‌ماوه.به‌ڵام‌ئه‌مه‌هی‌خۆمه وده‌ستم‌به‌خواردن‌کرد،خاتوو
به‌ورلێم‌نزییک‌بووه‌وه... وه‌م زانی‌ئه‌یه‌وێ‌گۆشته‌که‌م‌بڕفێنێ،به‌ڵام‌ئه‌ونیازی‌لستنه‌وه‌ی‌من‌وتیماری‌برینه‌که‌م‌بوو.چ‌دلۆڤان‌بوو!ئه‌ومنی
لسته‌وه‌وچووله‌سه‌رجێگه‌که‌ی‌خۆیا‌راکشا‌ولێی‌نوست.بێچووه‌که‌یش
خه‌وی‌لێکه‌وتبوو، منیش‌راکشام‌و خه‌وتم.به‌یانی که‌هه‌ستام دیتم دیسان
دیارنین.چ خووو خه‌ده‌یه‌ک!خووێ بیگری‌به‌شیری‌ته‌رکی‌ناکه‌ی‌به‌پیری.سه‌رانسه‌ری‌رۆژته‌مایه‌ریان‌بووم، هه‌رنه‌هاتنه‌وه. نیوێ‌له‌شه‌وتێپه‌ڕی.هیچ‌هه‌واڵ‌وباسێکیان‌نه‌بوو.ئیترخه‌ریک بووتۆقم‌ئه‌کرد.به‌یانیش‌هات و ئه‌وان‌هه‌رنه‌هاتنه‌وه!
"ئێستائه‌بێ‌کێ‌من‌بلێسێته‌وه؟ئه‌بێ‌کێ‌تیمارم بکات؟ ئاخرئه‌مه‌یانی‌چی‌که‌مرۆڤ‌به‌تاقی‌ته‌نیاخۆی‌جێ بهێڵن‌و
بڕۆن؟! "سێ‌رۆژدوای‌ئه‌وه هاتنه‌وه.
"کارێکیان‌پێ‌بکه‌م‌که‌بابه‌ده‌واری‌شڕی‌نه‌کردبێ"
به‌ڵام‌لاڵ‌بووم‌وهیچم‌پێ‌نه‌گووترا،بوومه‌په‌یکه‌ره‌ی‌سه‌رسووڕمان‌خاتووبه‌وربه گیانله‌به‌رێکی ساخ‌به‌ده‌مه‌وه
خۆی کردبه‌ژوورا.دوو
قاتی‌ئه‌وه‌ی‌پێشووئه‌بوو. که‌ڵه‌کێوییه‌کی‌گه‌وره... یان‌که‌ڵ‌گامێش!
بێچووه‌که‌یش‌یاریه‌ی ئه‌دا. هه‌ردووکیان هاتنه ژووره‌وه...ده‌بیکێشه...
ده‌ی! ...ک ێ ێ ێ ێ ش ک ێ ێ ێ ێ ش ک ێ ێ ێ ێ ش..
هه‌روه‌هالابه‌لاگیانله‌به‌ریان‌کێش‌کردوکێشایان‌هه‌تابه‌رده‌می‌من‌و...ب ۆ
ر ر ر ۆ م ب ۆ م
... (لاسایی‌به‌وره‌کان‌ئه‌کاته‌وه‌که‌لاشه‌که‌ئه‌ده‌ن‌به عه‌رزا).خاتووبه‌ورکه‌به "هاها...هاها...هاها... هاهاها"که‌وتبوو(لاسایی‌هه‌ناسه‌بڕکێی‌خاتووبه‌ورئه‌کاته‌وه)رووی‌له‌من‌کردوگووتی:"ئائاهاهائائائائا" که‌یانی"خه‌ریکی‌برژان‌به!"(به‌زویری‌و
توڕه‌ییه‌وه سه‌روچاوی‌خۆ‌به‌ده‌سته‌کانی‌داده‌پۆشێ)فه‌رموو،ئه‌مه‌ش
ده‌سکه‌وتی‌نازونیونازی به‌ورکێشان!
"کابانی‌ده‌س‌ونه‌خش‌جوان،ببوره،وابزانم خراپ‌تێگه‌ییشتوون.من‌خۆبه‌ئاووئاگرابه‌م؛به‌ده‌ور ئاگراهه‌ڵپش‌هه‌ڵپش‌که‌م ،که‌جه‌نابتان
بچن‌بۆگه‌ڕان‌وسه‌یران!؟من‌چیم؟من‌کێم؟ کاره‌که‌رو چێشت‌لێنه‌ر؟ من؟
(لاسایی‌به‌ور ئه‌کاته‌وه که‌ده‌ڕازێته‌وه‌هێرشی‌بۆببات).
- ئۆ ۆ ۆ ئا ئا ها ها ئا
ئا ئۆ ئۆ ئۆ ئا ئا ئا
راوه‌سته!ئۆ هۆ... ئۆ هۆ...ئۆ
هۆهوهو...گاڵته‌م‌کرد.ویستم تۆزێ پێبکه‌نی.گاڵته‌نازانی؟ هه‌رهیچ نه‌بێ
تۆزێ‌زمانڕه‌وانیت‌ببێ.هه‌ڤپه‌یڤین!باشه...باشه ...ئۆ
هۆهۆهۆ...راوه‌سته!توڕه‌مه‌به!توڕه مه‌به،چاوم‌ده‌رهات،
ملم‌شکا...چێشتیشت‌بۆلێده‌نێم،چۆنی لێنانێم،هه‌ر دار‌و باره‌که‌ی‌بێنه!
- ئۆئۆئۆها ئۆ
ها!(لاسایی‌به‌ورئه‌کاته‌وه‌که‌تێنه‌گه‌ییشتووه)
- نا نا
...نا.زره‌نگی‌ی‌مه‌که.وادانگۆمان پێکه‌وه‌ناکوڵێ.تۆباش
ئه‌زانی‌ئاگربه‌بێ‌دارناکرێ‌و هه‌گه نازانی
دارچییه‌وه‌ره‌ده‌رێ،وه‌ره‌با پێت‌پیشان‌ده‌م.به‌مه‌ده‌ڵێن‌پووش.ئه‌مه‌ش‌دار.
گشت ئه‌مانه هه‌ڵگره‌و بیانهێنه ژووره‌وه.
زووبه!خاتووبه‌ورباش‌تێگه‌یی‌دارچییه!ئه‌وه‌نده
باش تێگه‌یی‌که‌کاتژمێری‌نه‌خایاند نیوه‌ی‌ئه‌شکه‌وت بوو به‌دارو
هه‌ڵچنرا.
"هه‌ی،چڵمن،باش‌بۆخۆت‌رائه‌بوێری!ده‌ستوکرده‌به‌گیرفانتا و
پیاسه‌ده‌که‌ی!"(به‌بینه‌ران)نا،هه‌ربه‌راستی ده‌ستی‌له‌گیرفانیابوو!ده‌سته‌کانی‌قونجاندبووونابوویه‌تۆی‌رێ‌رێ ره‌شه‌که‌ی. ئاوا(ده‌ستی له
که‌له‌که‌ی ده‌نێ) وابزا ده‌ستی‌له گیرفانیابوو!ده‌ی‌وه‌خۆکه‌وه!باقه‌یر
بزانی. مه‌ترسه لێت که‌مه‌وه‌نابێ!سیری‌کێوی، پیوازی کێوی؛ بیواری
کێوی؛ونه‌خت‌و پوخت هه‌رچی‌کێوی‌وکێویله‌یه‌به‌ئه‌ستۆی‌تۆ.!ئاده‌ی
بزانم‌چ‌ده‌که‌ی.
- ئا ئا ها ئا ئا؟
"نه‌خێروادیاره‌ئه‌مه‌ش‌تێناگات...وه‌ره‌باپێت پیشان‌ده‌م.باش‌بڕوانه
ئه‌مه‌پیوازه؛ئه‌مه‌ش‌بیواره،ئا...ئ
ائه‌مه‌ش‌پێی‌ده‌ڵێن‌سیری‌کێوی.حاڵی‌بووی‌تێنه‌گه‌یشتی؟"
داماوه‌سێ‌رۆژی‌ته‌واوهه‌رهات‌وهه‌رچوو، ده‌م‌وله‌وسی‌پڕله‌سیروپیوازوبیوار...ئاها..ئاها...وابوو
که‌دوای‌ئه‌م‌سێ‌رۆژه‌یش‌بۆگه‌نی
مرۆڤی‌کاس‌ئه‌کرد،دوورله‌رووتان بۆگه‌نی‌رۆژه رێیه‌ک ده‌رۆیی!
منی‌هه‌ژاریش‌سه‌رانسه‌ر‌ئه‌ورۆژه‌لای قرچه‌ی‌ئاگره‌وه‌که‌بابم‌برژاند.
له‌وانه‌بووبمرم.تاوابوومه‌وه.هه‌ربه‌جارێ‌پڕووکابووم.سه‌روچاوم وه‌ک سه‌روچاوی
قوله ره‌شه‌کانی‌لێهاتبوو،چاوه‌کانم‌ببوونه‌کانی‌وبه
خوڕئاویان‌لێده‌هات،قژم‌ببووبه کۆته‌ره‌ی نیوه‌سووتاو.چۆن‌بڵێم...له
پێشه‌وه‌سووروله‌پاشه‌وه‌سپی بووم،یانی‌به‌دواوه‌ئاشپه‌زیم پێنه‌ده‌کرا.
خواهه‌ڵینه‌گرێ.ئه‌مه‌ش‌بووبه‌ژیان،چێشت‌لێنان وچێشت‌لێنان‌ودیسان
چێشت‌لێنان؟ ئه‌وانه‌ش‌هه‌رده‌زانن‌هه‌ڵیماشن‌وداینێن‌وبنوون.
"نا.وانابێ...ئه‌مه‌بۆمن‌نابێ...ئه‌مه‌نه‌بووبه‌ژین"
شه‌وێکی‌که‌گشت‌گیانم‌هاتبووه‌سۆ،به‌خۆمم‌گووت:"به‌سه‌ئیتر!هه‌تاپام‌ده‌گرێ‌هه‌ڵدێم"... کاتێ
ئه‌وان - به‌زگی هه‌ڵماسیوه - خه‌ونی حه‌و
پاشایان‌ده‌دی،به‌تایبه‌ت‌ئه‌وه‌ی که‌هه‌تائه‌وجێگای‌پێم ده‌کراده‌رخواردم
دابوون- به‌زگه‌خشێ‌خۆم‌به‌ده‌رکی‌ئه‌شکه‌وت‌گه‌یاند... ئه‌وه‌نده‌م نه‌مابووبچمه ده‌رێ‌و ده‌ربازببم‌که‌بێچووه‌که‌راچه‌نی‌و
هاواری کرد : "ئا ئا ها ها ئا ئا ئا ئا !دایه،خه‌ریکه هه‌ڵدێ!"
-"بێده‌نگ‌به‌نه‌گبه‌تی‌شه‌ڕخۆشکه‌ره!رۆژێ‌ئه‌نجام‌به‌م‌ده‌ستانه‌ی‌خۆم‌هێلکه‌گونانت‌ده‌ردێنم‌و ده‌یکه‌مه‌هێلکه‌ورۆن‌وده‌رخوارد
دایکتی‌ده‌ده‌م،ئه‌وساده‌زانی‌دنیابه‌ری‌به‌کوێوه‌یه.!باران ده‌ستی پێ‌کرد!ناکاو دایکرد.به‌ڵام چ داکردنێ.بیرم‌که‌وته‌وه‌که به‌وره‌کان له‌ئاوده‌ترسن. پام پێوه‌ناو بۆم‌تێته‌قان
سه‌ره‌ولێژایی‌ئه‌شکه‌وت هه‌تاچۆمم به‌هه‌ڵاتن بڕی.
خۆم‌له‌چۆم‌هاوێشت‌و ده‌ستم‌به مه‌له‌کردن‌کرد.به‌وره‌کان‌له‌ئه‌شکه‌وت
هاتبوونه‌ده‌ر." – ئۆ ئۆ ئا ئا ها ها ئا ئا " منیش:"- ئۆ ئۆ ئا ئا ها ها ئا
ئا ها ها ئا ئا" (مه‌له‌کردنه‌که‌ی‌ده‌کاته‌گاڵته،وه‌ک‌ئه‌وه‌ی‌بیه‌وێ‌که‌سێ
فرییو بدات، واده‌نوێنێ‌که‌مه‌له‌نازانێ‌وئاو دایئه‌تلێنێ.)به‌وبه‌ری‌چۆم
که‌گه‌ییشتم‌پام‌پێوه‌نا.چه‌نارۆژبه پیاده‌و پێ‌خاوس رێگام‌بڕی... حه‌وته،مانگێ،دوومانگ..نازانم!نه‌که‌پرێکم‌دیت‌نه‌ئاواییه‌ک.گشت‌هه‌ردارو‌ده‌وه‌ن‌بوو. هه‌تاکوو ئه‌نجام‌رۆژێکیان‌ده‌مه‌و‌به‌یانی گه‌ییشتمه‌سه‌ر
ته‌پۆڵکه‌یه‌ک، شیوێکی ئاوه‌دان‌وه‌ده‌ر که‌وت. له‌وخواره ماڵ‌ده‌بینم.
ئاوایی...دێ! دێیه‌کی‌پڕله‌ژن‌وپیاووپیرولاو..."هۆی.هۆی... له‌گه‌ڵ
ئێوه‌مه!"وبه‌په‌له‌به‌ره‌و لایان‌داگه‌ڕام."ئای‌خه‌ڵکه!من‌رزگاریم‌هات!من
سه‌ربازی‌له‌شکه‌ری
چواره‌م،به‌سڵامه‌ت ده‌ر چووم.من..."
چاویان‌که‌به‌من‌که‌وت:"
مردوو،رۆح،له‌گۆڕهه‌ڵاتوو!"گشت‌به په‌له‌بۆی‌ده‌رچوون .
خۆیان‌به ماڵاکردو درگا و ده‌لاقه‌یان کلیل‌دا.
"–
بۆواده‌که‌ن؟کامه‌رۆح؟کێ‌مردووه؟ئاخربۆ؟های‌خه‌ڵکه من."
چاوم‌هه‌ڵهێناوله‌شووشه‌ی‌ده‌لاقه‌یه‌کداخۆم
دیت،داچڵه‌کام ورامام:سه‌روقژهه‌ڵچوووگشت‌سپی
بوو،سه‌روچاوره‌ش‌وسووتاو،چاوه‌کانم
سووروه‌کاپلی‌خوێن!هه‌روه‌ک‌مردوو!دووپام‌هه‌بوو، چواری‌تریشم‌قه‌رزکرد‌وبه‌ره‌وکانی‌هه‌ڵاتم؛ خۆم‌هاوێشته‌نێوئه‌ستێروده،
بشۆره ده‌ی ده خۆ بساوه
ده‌ی!به‌لم‌وزیخ‌وخۆڵ‌وهه‌رچییه‌ک‌له‌به‌رده‌ستمابووخۆم
ساوی‌وته‌ڕوتازه‌له ئه‌ستێر هاتمه‌ده‌ر. "
–های‌خه‌ڵکه،له‌گه‌ڵ‌ئێوه‌مه!وه‌رنه‌ده‌ر،وه‌رن‌ببینن،به‌چاوی‌خۆببینن‌من‌مرۆڤم، مرۆڤی‌راسته‌قینه
من‌مردوو نیم، من رۆح‌نیم،من‌مرۆڤێکم‌وه‌کا هه‌رکام‌له‌ئێوه ".
ئه‌وان‌هاتنه‌ده‌ر،تۆزێ‌ترساو،تۆزێ‌شڵه‌ژاو،تۆزێ‌سه‌رسوڕماو،
پیاوه‌کان،ژنان‌ومنداڵان، هه‌ر کام به‌شێوه‌یه‌ک، ده‌ستێکی‌لێدام‌ومنیش
بۆم‌ده‌گێڕانه‌وه که:
(زۆربه‌په‌له‌کورته‌ی‌باسه‌که ده‌گێڕێته‌وه) . "من‌له له‌شکری‌چواره‌می
مێنچوری‌دابووم، له کوێستانی‌هیمالیا،هێرشیان
کرده‌سه‌رمان.من‌لاقم‌برینداربوو،هێلکه‌ی‌هه‌وه‌ڵ‌ودووه‌مم
رووشا.. حه‌وتیره‌که‌ی‌نابه‌ته‌وێڵمه‌وه:سپاست‌ده‌که‌م‌برا، ده‌ست‌راگره،داینێ‌بۆدوایی... ف‌ووررررت...
خه‌وم لێکه‌وت ... ف ووررررت ... باران‌باریی،لافاو ... ف
ووررررت ... هاته‌نێو ئه‌شکه‌وته‌که ... خاتوو به‌ور...
منداڵه‌که‌ی‌خنکابوو...هاته‌پێش... له‌ترسانا‌مووی‌له‌شم‌گشت
ببووبه‌سوژن... ببووم‌به‌ژیشک،لێم‌چه‌شت،مژیم‌ومژیم!که‌وبه‌ولادا.. .
دیسان‌مژیم ... یه‌کێکی‌تر...ت
ه ه ه پ..به‌مست‌دام‌به‌هێلکه‌گونانیا. ...جارێکی‌دی...ب ر ر ر ر م بۆ
م... که‌ڵ‌گامێش...ده‌یبژێنم... پێشم‌سووروپاشم‌سپی..ئا ئا ها ها ئا ئا ئا
ئا ئا...دایه، خه‌ریکه ... هه‌ڵدێ...هێلکه‌کانت له‌بن ده‌رده‌کێشم...ئا
ها ها ئا ئا ها ها...خۆم رزگارکرد.!"
هه‌روه‌ها که چیرۆکه‌که‌مم بۆده‌گێڕانه‌وه؛ دیتم که ئه‌وان‌سه‌یرله یه‌ک
ده‌ڕوانن‌و به‌شێوه‌یه‌کی گوماناوی سه‌ر راده‌وه‌شێنن: - داماوه،ته‌واو
فامی‌خۆی‌له‌ده‌ست‌داوه... چ‌ماوه‌یه‌کی‌پڕمه‌ترسی تێپه‌ڕاندووه.ته‌واو
مێشکی شڵه‌قاوه.هه‌ژاری‌هه‌ش‌به‌سه‌ر.
- بڕوابه‌قسه‌کانم‌ناکه‌ن؟
-
جاچۆن،بڕواده‌که‌ین،بڕواده‌که‌ین‌وباشیش‌بڕواده‌که‌ین!گووانی‌به‌ورمژین‌چتێکی‌ئاساییه... هه‌رکه‌سێ
ده‌تووانێ به‌وره‌کان‌بمژێ . له‌م دێ‌ی ئێمه‌دا زۆرکه‌س‌به مژینی‌گووانی به‌ور پێگه‌ییشتوون.جاروبارئێمه‌له‌ناو
خۆماندا ده‌ڵێین: ده‌چی‌بۆکوێ؟
-
ده‌چم‌به‌وربمژم.باسی‌گۆشتی‌برژاو‌هه‌رمه‌که...!ئووووووووه!...دیاره‌ئێجگاریان‌پێخۆشه... به‌وره‌کان مشته‌ری‌هه‌میشه‌یی‌گۆشتی‌کوڵاون!!!!ئێمه‌خۆمان‌چێشت‌خانه‌یه‌کێ‌تایبه‌تیمان
بۆ به‌وره‌کانمان‌هه‌یه......
ئه‌وان‌حه‌وته‌ی‌جارێ به تایبه‌ت دێن‌بۆ
ئه‌م‌دێ‌که‌له‌گه‌ڵ‌ئێمه‌نان‌بخۆن.
هه‌ستم‌کردخه‌ریکن‌نه‌ختێ‌گاڵته‌م‌پێده‌که‌ن.هه‌رله‌م‌ساته‌دابووکه
نه‌ڕه‌ی‌به‌وره‌کانم‌بیست...ئا ئا ها ها ئا ئا ئا ئا.چ
نه‌ڕه‌یه‌ک!له‌لوتکه‌ی‌کێو‌ره‌شایی‌دووبه‌ورده‌رکه‌وت.خاتووبه‌ورو بێچووه‌که‌ی. بێچووه‌که‌به‌قه‌د
دایکی لێهاتبوو. ئاخرچه‌ن‌مانگێ‌تێپه‌ڕی‌بوو... بیری لێ بکه‌نه‌وه . باش تێفکرن، پاش‌ئه‌م‌ماوه‌درێژه‌منیان‌دۆزییه‌وه!ئاخۆئه‌بێ‌من‌له
درێژه‌ی رێداچ‌بۆنێکم له‌خۆم‌جێ هێشتبێ!...ئا ئا ئا ئا ها ها ها ها ئا ئا
ئا ئا ئا ... گشت‌خه‌ڵکی‌ئاوایی‌له‌ترسا زریکاندیان : -به‌ورهات!
بگه‌نه‌هاوارمان! له‌چاوتروکانێکا‌گشت هه‌ڵاتنه ماڵه‌وه‌و
درگایان‌کلیل‌دا.
بۆکوێ‌ده‌چن؟بۆده‌رده‌چن؟...ئه‌مانه‌هه‌رئه‌وهاڤه‌ڵانه‌ی‌منن‌که‌بۆم
باس‌کردن. خاتووبه‌ورو بێچووه‌که‌ی .وه‌رنه ده‌رێ‌مه‌ترسن.
به‌وره‌کان‌داگه‌ڕان...ت ا ا ڵ ا ا پ ...ت و و ڵ و و
پ...ت ا ا ڵ ا ا پ ...ت و و ڵ و و پ!هێشتاده‌گه‌زێک‌مابوو‌به‌من‌بگه‌ن،
دایکه‌کردییه ره‌مه‌ڵغه‌زایێ که‌نازانم‌چۆنی‌باس‌بکه‌م.
- ئائا ها ها ئائا ئا ئا
ئاوا‌سپاسم‌لێده‌که‌ی!ئه‌وهه‌مووه‌من‌تۆم‌دواند. تۆم‌لسته‌وه.ئۆ ئۆ ها ها
ئا ئا ئاها ها ئا ئا ئا تۆم‌له‌مردن‌رزگارکرد! هو هو هو ئو ئو ها ها ئا ئا
ئا ئه‌وکاره‌ی بۆتۆم‌کرد ته‌نانه‌ت‌بۆ
شووه‌که‌یشمم‌نه‌کردبوو، ته‌نانه‌ت‌بۆهیچ‌کام‌له‌خزم‌و که‌سه‌کانیشم...هۆ هۆ
ئۆ ئۆ ئا ئا ها ئه‌وساتۆئێمه‌ت‌به‌جێ‌هێشت‌وهه‌ڵاتی ... ئۆ ئۆ ها ها ئا ئا ها
ها ها ئا ئا ئا ...له‌وه‌یش خراپتر‌تۆئێمه‌ت‌به‌گۆشتی‌کوڵاوفێرکرد؛ئێستا
هه‌رکات‌گۆشتی نه‌کوڵاوونه‌برژاوئه‌خۆین ... هو هو ئو ئو ها ها ئا ها
...هه‌ڵیدێرینه‌وه ... ده‌ڕشێینه‌وه، زگه‌شۆره‌ده‌گرین؛
چه‌ناحه‌وته نه‌خۆش‌ئه‌بین.ئا ئا ئا ها ها ئا ئا ئا ها ها ها ئا!
منیش‌وڵامم‌دایه‌وه:- ئۆ ئۆ ها ها ئا ئا ئا ئا
...پێت‌وایه‌چییه؟یانی‌هه‌روا زوو‌له بیرت چووه‌وه که چۆن‌گووانه‌کانتم‌مژی‌وهه‌گه نه‌ممژییایێ‌ئه‌ته‌قای...ئا ها ئۆ ئا ها ئا ئا
ئا!پاشانیش‌گۆشتم‌بۆ برژاندن،به‌ڵام‌خۆئێوه‌تێرخواردنتان‌نییه،ئه‌ونه‌م
برژان له‌وانه بوو گه‌ڵ‌وگووانم‌بێته‌یه‌ک!(مستی قونجاوی
به‌ره‌وبێچووه‌که‌ده‌گرێ)ئا ئا ها ها ها ئا ئا ئا
... تۆ‌ئیترقسه‌مه‌که..باگه‌وره‌یش‌بووبێتی به‌لای‌منه‌وه هه‌رگچکه‌ی.....
به‌ڵام‌ئێوه‌باش‌ده‌زانن،کاتێ‌خۆشه‌ویستی‌له‌ناو‌خێزانی‌ماڵدا‌هه‌بێ...
پێکه‌وه‌ئاشت‌ده‌بینه‌وه. من بێخ‌ریشه بزنیه‌که‌ی
خاتوو‌به‌ورم‌خوراند...ئه‌ویش‌منی‌لسته‌وه... بێچووه‌که‌یشی‌دزه‌چنگێکی لێگرتم...منیش‌شه‌پڵاغه‌یه‌کم‌لێدا...
ئاوا...نه‌ختێ‌کلکی‌دایکه‌م‌کێشا... چه‌ن پڵتۆکێکیشم
له گووانانی‌دا؛ئاخرپێی‌خۆشه ... شه‌قێکیش‌بۆناوگه‌ڵ بێچووه‌که چون
خه‌ریک بوو روودار ئه‌بوو.(به‌وخه‌ڵکه‌ی‌که‌درگای‌ماڵه‌کانیان‌له‌سه‌رخۆکلیل‌داوه)"هۆی،له گه‌ڵ ئێوه‌مه،ئێمه
ئاشت بووینه‌وه...وه‌رنه ده‌ر.
مه‌ترسن...وه‌رن!(به‌به‌وره‌کان)ئێوه‌یش‌ددانه‌کانتان‌بشارنه‌وه...ئا ئا م
م ... ئاوا(به‌لێو‌ددانه‌کانی‌داده‌پۆشێ)زۆروه‌به‌رچاویان‌مه‌خه‌ن.
چنگه‌کانیشتان‌هه‌ڵکێشن ... بینێنه‌بن‌باڵتان... له سه‌ر ئه‌ژنۆ‌بڕۆن... ئاوا(خۆێ‌له‌سه‌رئه‌ژنۆ‌ده‌ڕوات)
خه‌ڵکی‌ئاوایی‌به‌ره‌به‌ره‌هاتنه‌ده‌ر...
به‌ئه‌سپایی‌ده‌ستێکیان‌به‌سه‌رو گوێلاکی‌خاتوو‌به‌ورا هێنا...
-
وه‌ی،چ‌ئافره‌تێکی‌نازداره!گ و گ گ و ر ی گ و ر ی گ و ر ی گ و گ گ و ر ی
.. یه‌کێکی‌ترل ی ل ی ل ی ل ی ل یه‌کی‌دی پ ش ت پ ش ت پ ش
ت...مڵچه‌مڵچ...مڵچه مڵچ..بووه‌ماچ‌ولێساننه‌وه‌یه‌کی‌سه‌یر...چنگیان‌ده‌گرت،هه‌ڵبه‌ت‌زۆر‌نه‌رم.سه‌ریان ده‌وه‌شاند، ته‌نانه‌ت‌بێچووه‌که‌یش،پاشانیش‌چوارمناڵ‌بازیان
دایه‌سه‌رسمتی خاتووبه‌ور.هه‌چواریان‌پێکه‌وه. ب ا ڕا ڕ ه پ ب ا ڕا ڕ
ه پ ب ا ڕا ڕه پ ...ب ا ڕا ڕ ه پ ....خاتووبه‌وردۆمانه‌ی‌ده‌کرد،
وه‌کوو چاره‌وا!پاشان‌خۆێ تلانه‌وه،ئه‌و چوارتوخمی‌شه‌یتانه‌یش کلکی‌بێچوو‌یان‌گرتبووو به گشت‌هێزی‌خۆئه‌یانکێشا.
(لاسایی بێچووه‌به‌ورده‌کاته‌وه كه‌کلکی‌ده‌کێشن‌وبۆداکۆکی‌چنگ به
عه‌رزاده‌چه‌قێنێ)ئا ئا ها ها ئا ئا ها ها ها !منیش‌له‌دوایه‌وه‌ئاگام‌له‌منداڵه‌کان‌بو(مستی‌قونجاوی راده‌وه‌شێنێ)ئه‌م‌به‌ورانه‌چ‌زه‌ینێکیان‌هه‌یه!پاشان‌ده‌ستیان‌کردبه‌یاری‌کردن،چ‌بگره‌وبه‌رده‌یه‌کیان رێخست
ئاشیابووایه‌تن‌وبتان‌دیایێ!سه‌رانسه‌ری‌ئه‌و‌رۆژه‌ئه‌وان‌له‌گه‌ڵ‌ژنان،منداڵان،سه‌گه‌کان‌وپشیله‌کان‌یارییان‌کرد.ئه‌وه‌نده‌زۆر بوون‌که‌هه‌گه‌جاروباریه‌ک
دووانێکیشیان لێ وون ببووایه‌ت‌که‌س‌نه‌یده‌زانی!
رۆژێک‌که‌گشت‌خه‌ریکی‌یاری‌وخۆتلاننه‌وه‌بوون؛هاواری‌فه‌لایه‌کمان‌بیست‌که‌له‌داوێنی کێوه‌وه داده‌گه‌ڕاوده‌ینه‌ڕاند:های‌خه‌ڵکه،هاوار،هاوار،فریامان‌که‌ون،جه‌رده‌سپییه‌کان‌هێرشیان‌هێناوه‌ته سه‌رئاواییه‌که‌مان،وا
خه‌ریکن‌ماین‌وچاره‌واکانمان‌قه‌ڵغ‌ئه‌که‌ن،گاومه‌ڕو
ماڵاتمان‌تاڵان‌ئه‌که‌ن، ژنه‌کانمان‌به‌دیل‌ئه‌به‌ن... تفه‌نگه‌کانتان
هه‌ڵگرن‌وبێن‌به‌هاوارمانه‌وه. ئه‌وان‌گووتیان:- زۆربه داخه‌وه‌ئێمه‌تفه‌نگمان‌نییه!من‌گووتم: - به‌ڵام‌خۆ‌به‌ورمان‌هه‌یه.به‌وره‌کانمان هه‌ڵگرت‌وبه‌په‌له‌بۆ یارمه‌تی‌چووین...ت ا ڵ ئا پ ...ت ا ڵ ئا پ ...ت
ا ڵ ئا پ.... له‌که‌ل‌سه‌رکه‌وتین‌و له‌و لایه‌وه به‌ره‌ودێ‌داگه‌ڕاین. سه‌ربازه‌کانی‌چیانکای‌چێک‌خه‌ریکی‌ته‌قه‌کردن‌ودزی‌و کوشت‌و
بڕبوون.
- به‌وه‌ره‌کان ن ن ن !!!!
- ئا ئا ئا ئا ها ها ها ئا
ئا ئا ئا ئا ئا
به‌بیستنی‌ده‌نگی‌به‌وره‌کان‌دۆخینی‌سه‌ربازه‌کان‌پسا.نافه‌کیان‌دڕا...ریان‌به‌گۆره‌وی‌و‌پێڵاوی خۆدا‌و ف
ڕڕڕت فیڕکه‌یان‌گرت‌وفڕکه‌یان‌کردوبۆی‌ده‌رچوون! له‌وه به‌دواهه‌رجاربۆ‌هه‌ر شوێنێکی ده‌وروبه‌رسه‌ربازه‌کانی
چیانکای‌چێک‌هێرشیان ببردایێ، خه‌ڵکه‌که‌ی
ده‌هاتن به‌شوێن ئێمه‌دا. به‌وره‌کان ن ن ن !!!!
ئێمه‌یش‌گورجێ‌ده‌چووین‌به‌هاواریانه‌وه،ته‌نانه‌ت،جاری‌وابوو به‌ورێک
له‌م‌دێ‌بوو، به‌ورێک له‌ودێ. له‌گشت لایه‌که‌وه یارمه‌تیان
ئه‌ویست.هه‌ندێ‌دێ‌حه‌وتوویه‌ک پێشتر‌نۆره‌یان‌ده‌گرت. جارێکیان
دوازده‌دێ‌پێکه‌وه‌داوای یارمه‌تیان‌کرد!
- چ قوڕێ
به‌سه‌رمانابکه‌ین.ئێمه‌خۆدووبه‌ورزیاترمان‌نییه...
ناتووانین‌له‌گشت شوێنێ بین. چارچییه؟! ئه‌بێ چبکه‌ین؟
- من گووتم :
به‌وری‌ده‌سکرد! به‌وری‌ده‌سکرد‌سازئه‌که‌ین.
- چلۆن؟ به‌وری‌ده‌سکرد؟
- ئه‌رێ،هاسانه.
نموونه‌که‌مان‌که‌هه‌یه،دووسه‌ری‌گه‌وره،دوو
که‌للـه‌سه‌ری‌زه‌لامی‌مقه‌بایی به مشه‌ماومۆم‌وسرێش‌وکاغه‌ز‌دروست
ده‌که‌ین.ده‌مامکێک‌به‌دووچاوی ره‌شه‌وه‌ی‌پێ‌زیادئه‌که‌ین؛ وه‌کا چڕ‌و
چاوی‌خاتووبه‌ورو بێچووه‌که‌ی.که‌سێک له‌پێشه‌وه راده‌وه‌ستێ به‌سه‌ری‌به‌وره‌که‌وه که...ک و ئا ک...ک
وئاک ...ک وئاک ...ده‌کات‌وشان‌وقۆڵی‌راده‌وه‌شێنێ.ئاوا.له‌پشت‌سه‌ری ئه‌وه‌وه‌که‌سێ‌ترکه
داده‌نه‌وێته‌وه ده‌چه‌سپێ پێیه‌وه . ئاوا.
که‌سێکی‌دیکه‌یش‌که‌کلکی‌به‌وری‌پێوه چه‌سپاوه‌داده‌نه‌وێته‌وه‌و
ده‌چه‌سپێ‌به‌که‌سی‌دووهه‌مه‌وه.ئائه‌وا.ئه‌وسا...به‌تانییه‌کی‌زه‌ردی‌رێڕێ ئه‌مان داده‌پۆشێ،هه‌ڵبه‌ت‌به‌تانی‌ئه‌بێ ته‌واوپایان‌بگرێ؛بۆئه‌وه‌ی‌که‌شه‌ش‌پابۆبه‌ورێک‌نه‌ختێ زۆره.پاشان‌ئه‌بێ‌چارێک‌بۆ‌نه‌عره‌ته‌ی‌به‌ورببینینه‌وه.ئه‌بێ‌فێری‌نه‌عره‌ته
کێشان‌ببین.ئه‌بێ خۆ رابهێنین‌که‌وه‌کابه‌ورنه‌عره‌ته‌بکێشین.کاربه‌بێ
زه‌حمه‌ت‌نه‌بووه‌و‌نابێ.گشت‌وه‌رنه‌ئه‌م‌به‌رووه‌کا فێرگه‌ریزببه‌ستن.به‌وره‌کانیش‌ده‌بنه‌مامۆستا.ده‌ی‌زووبن.فێرمان بکه‌ن چلۆن‌نه‌عره‌ته
بکێشین.
- ئۆ ئۆ ئا ئا ها ها ها ئا
ئا ئا
-
زۆرباشه.تۆ‌دووپاتی‌بکه‌ره‌وه.(ئیشاره‌به‌که‌سێک‌ئه‌کات)
- ئۆ ئۆ ئا ئا ها ها ئا ئا
!
- جارێکی‌تر.
- ئیۆهاها ئا ئا ئا!
-
به‌رزتر،گوێ‌له‌بێچووه‌که‌راگره.
- ئی ئی ئۆ ئۆ ها ها ئا ئا
ها ها ئا ئا !
- رایه‌کی‌تر.
- ئی ئی ئی ها ها ئۆ ئۆ ها
ها ئا ئا ئا !
- جارێکی دی،به‌هێزتر!
- ئی ئی ئۆ ئۆ ها ها ئا ئا
ئا ئا ئا ئا
- گشت‌پێکه‌وه!(وه‌کا
به‌ریوه‌به‌ری‌سه‌مفونیا،گشت‌رێنوێنی‌ده‌کا)
- ئۆ ئۆ ئۆ ئۆ ها ها ها ها
ئا ئا ئا ئا ئا ئا ئا ها ها ئا ئا ئا ئا
ببووه‌چ‌قرم‌وقاڵ‌وقاووقیژێ!هه‌گه‌بێتوونامۆیه‌ک‌به‌رێکه‌وت‌رێی‌که‌وتایه‌ته‌دێ،بێ‌سێ‌ودوو‌ئاوای(لاسایی
که‌سێ ده‌کاته‌وه که له ترسا ووشک‌بووبێت)لێده‌هات.
ماوه‌یه‌کی‌تر‌سه‌ربازه‌کانی‌چیانکای‌چێک جارێکی‌ترهاتن:
- به‌وره‌کان ن ن ن !!!
- ئۆ ئۆ ئۆ ئۆ ها ها ها ها
ئا ئا ئا ئا ها ها ها ئا ئا ئا
ئه‌وانیش‌له‌ترساناروویان‌له زه‌ریا نا .
لێره‌دابووکه‌سه‌رپه‌له‌کانی پارت‌په‌یدابوون‌وگووتیان:
- بهه بهه،بهه بهه
،باریکه‌ڵڵاوسه‌دباریکه‌ڵڵا.به‌ور،چ‌ئاڤراوێکی‌سه‌رنج‌راکێش!
فه‌ته‌باره‌که‌ڵڵا ئه‌حسه‌نولخالقین!خه‌ڵک هێزێکی
داهێنه‌روئاڤرێنه‌ری‌وای‌هه‌یه‌که‌هیچ‌که‌سێ‌نییه‌تی!ماشه‌ڵڵا، ماشه‌ڵڵا!به‌وربیرێکی‌به‌جێ‌وتایبه‌ته.به‌ڵام‌راگرتنی‌به‌وره‌کان‌لای‌خۆتان‌باش
نییه!ئه‌وان‌ئه‌بێ بگه‌ڕنه‌وه‌بؤ‌شوێنی‌خۆیان بۆ شوێنێ که‌پێشتر‌بوون.
ئه‌وان‌ئه‌بێ‌بگه‌ڕنه‌وه‌بۆدارستان!
ئاخربۆ؟ئێمه‌لای‌به‌وره‌کانمان‌پێخۆشه‌وبه‌وره‌کانیش‌لای
ئێمه‌یان‌پێخۆشه . ئه‌وان‌هه‌ڤاڵ‌وبراده‌ری‌ئێمه‌ن.ئه‌وان
پارێزگاریمان لێده‌که‌ن. ئێمه‌به‌ته‌واوی‌مانا‌نیازمان...
-
به‌هیچ‌جۆرێ‌ناکرێ.به‌وره‌کان‌ئاژاوه‌گێڕن.زمان‌ڕه‌وانی‌وقسه‌و
به‌ڵگه‌تێناگه‌ن.ناتووانن‌پله‌و پایه‌یکیان‌له‌ناوپارت‌داهه‌بێ.له‌ناوپارت‌دا
جێگه‌یان‌نییه.واته‌به‌شێ‌له‌خه‌ڵکی‌چه‌وساوه‌نین. نازانن‌هه‌ڤ‌په‌یڤین‌چییه‌وبۆچییه‌و
یانی‌چی!به‌گوێره‌ی‌فرمانه‌کانی‌پارت‌کردن‌ئه‌رکی‌پیرۆزی گشت که‌س‌ولایه‌نێکه.به‌وره‌کان‌بنێرنه‌وه‌بۆ‌دارستان.
ئێمه‌یش‌گووتمان: - "
باشه،ئه‌وان‌ده‌نێرینه‌وه‌بۆدارستان." به‌ڵام وامان‌نه‌کرد.ئه‌وانمان‌کرده ناو کولانه‌مریشکه‌کان.ئاوا.(لاسایی‌به‌وره‌کان‌ده‌کاته‌وه‌که‌وه‌کامریشک له‌سه‌ربه‌رزاییه‌کان‌هه‌ڵتووتاون) هه‌رکاتێکیش‌سه‌روکه‌للـه‌ی‌سه‌رۆکه‌کانی‌پارتی‌په‌یداده‌بوو؛ئێمه‌به‌وره‌کانمان‌فێرکرد بووکه‌بڵێن: قو قو لی قو قو
قو قو لی قو قو .
کاربه‌ده‌ستانی‌فێره‌پشتی‌مێزیش‌لێکیان‌ده‌ڕوانی‌وده‌یانگووت:-"که‌ڵه‌شێری‌به‌وری!؟"و سه‌ریان بۆده‌له‌قان‌و
ده‌چوون به‌دوای‌کاری
خۆیانا.شوکربۆخوای‌مه‌زن‌که‌ئێمه‌به‌وره‌کانمان راگرت. چماپاش چه‌ن
ماوه‌یه‌ک سه‌رو کڵاوی ژاپۆنیه‌کانمان‌لێ‌په‌یدابوو!کورته‌بنه،
زۆر، بێ‌ئه‌ده‌ب، توڕه، ئه‌ژنۆ نیوبازنه‌یی، قنگ داشۆڕاو،به‌شیری درێژوتفه‌نگی‌بێ ئه‌ژماریانه‌وه، به‌ئاڵای سپی‌وپزدانه سووره‌که‌ی
ناوه‌راستیه‌وه،یه‌ک‌به‌سه‌رتفه‌نگه‌وه‌و
یه‌کی‌دی‌به‌سه‌رکڵاوه‌کانیانه‌وه،
یه‌کێکیشیان‌کردبووبه‌قنگیانابه‌وپزدانه‌سووره‌وگزنگه‌کانی هه‌تاوی به‌خت
!
به‌ورها ها ها ها ها!!!
- ئا ئا ئا ها ها ها ئا ئا
ئا ئا ها ها ها
ئیدی‌ئاڵا نه به سه‌رتفه‌نگه‌کانیانه‌وه‌بوو
نه‌به‌سه‌رکڵاوه‌کانیانه‌وه، هه‌رئاڵاکانی‌ناوقنگیان‌مابوو که...و و ز ز
ز ز ز ز ز ز ز ی ی هه‌روه‌ک
پوش‌به قنگه بۆی‌ده‌رچوون‌وگۆڕیان‌گوم‌کرد. سه‌رۆکه
نوێکانی پارت هاتن‌وگووتیان: -
باریکه‌ڵڵا،گوێ‌رایه‌ڵ‌نه‌بوونی‌ئێوه بۆفرمانه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی‌پارت‌جێگه‌ی رێز‌و شایه‌نی سپاسه.ئه‌و
سه‌رۆکایه‌تیه‌خوازیاری‌ره‌هه‌ندی نوێ‌و دژ‌به‌شۆڕش‌بوو.کارێ‌زۆر
باشتان‌کرد.هه‌تادوژمن‌هه‌یه،
ئه‌بێ‌به‌وره‌کان‌له‌به‌رده‌ستابن. به‌ڵام له‌ئێستاوه‌ئیدی‌نیازێ‌به‌وان‌نییه.بۆئه‌وه‌ی‌که‌ئیتردوژمنێ‌نییه...گورج‌ئه‌وان‌بنێرنه‌وه بۆدارستان.
- ئه‌ی بابه! دیسانیش؟
-
مل‌که‌چی‌بۆفرمانی‌سه‌رۆکایه‌تی‌واجیبه!
- هه‌ڤپه‌یڤین!؟ وت و وێژی
بێ‌گرێ!؟
-
باریکه‌ڵڵا،ئافه‌ره‌م،سه‌دئافه‌ره‌م.
- باشه، وایه.ئێستاکه
ده‌بێ،بۆچی؟
ئێمه‌یش‌ئه‌وانمان‌بۆکولانه‌مریشکه‌کان‌گه‌ڕانده‌وه.به‌خته‌وه‌رانه!چون‌پاش‌ماوه‌یه‌ک دیسان‌سه‌رو گوێلاکی‌سه‌ربازه‌کانی‌چیانکایچێک په‌یدابوو؛ئه‌ویش‌به‌چه‌کی‌ئه‌مریکاییه‌وه،به‌تۆپ‌وتفه‌نگ و تانگه‌وه.ژماره‌یشیان
زیادی‌کردبوو!!!
- به‌وره‌کان ن ن ن ن !!!
- ئۆ ئۆ ئۆ ئی ئی ئی ها ها
ها ئا ئا ئا ها ها ئا ئا
ئه‌وانیش..هو هو هو هو هو هو هو ..وه‌کا با بۆی‌ده‌رچوون.
رۆییشتن‌بۆئه‌وپه‌ڕ‌زه‌ریاکان. هیچ که‌سیان‌به‌جێ‌نه‌ما. لێره‌دابووکه
سه‌رۆکه‌کان‌گشتیان‌هاتن‌بۆدیتنی‌ئێمه،هه‌رکام‌ئاڵایێ به ده‌ستیه‌وه‌بوو
که با ده‌یشه‌کان....گشت‌چه‌پڵه‌یان‌بۆئێمه لێدا!سه‌رۆکه‌کانی‌پارت‌وسه‌رۆکه‌کانی سپا‌بوون.نوێنه‌رانی‌رێبه‌رایه‌تی
ناوه‌ندی!!!گشتیان‌چه‌پڵه‌یان‌لێده‌داوده‌یان‌نه‌ڕاند:-ئافه‌ره‌م!ئافه‌ره‌م،سه‌دئافه‌ره‌م!مل‌که‌چ‌نه‌بوونی‌ئێوه‌شایه‌نی
قه‌یرو
رێزه.به‌ورئه‌بێ‌هه‌میشه‌له‌گه‌ڵ‌خه‌ڵک بێ. چون‌به‌ور له‌خه‌ڵکه‌وه‌سه‌رچاوه‌ده‌گرێ،داهێنراووئاڤراوی‌خه‌ڵکه،
که واته هی‌خه‌ڵکه... له‌موزه‌دا...نا، له‌باخێکی‌کێوی.بۆهه‌میشه!
-
له‌باخی‌کێوی؟ئه‌مه‌ئیتریانی‌چی؟!
- مل‌که‌چی‌بۆسه‌رۆکایه‌تی واجیبه.ئێمه‌نیازێکمان‌به‌وان‌نییه.
ئیدی‌نیازێکمان‌به‌به‌ورنییه. ئیدی دوژمه‌نایه‌تیه‌ک نه‌ماوه.خه‌ڵکه‌و
پارت‌وسپا.پارت‌وسپاوخه‌ڵک‌ئه‌ندامێکن.هه‌ڵبه‌ت،باش‌ئه‌زانن که‌بوونی رابه‌رهه‌میشه‌پێویسته.بۆئه‌وه‌ی به‌بێ‌رابه‌ر،رابه‌رایه‌تی‌نابێ‌وبه‌بێ
بوونی هێزی رابه‌رایه‌تی ،قووڵه باسی پڕمانای هه‌ڤپه‌یڤین؛که‌دیارده‌که‌ری رێ‌و
شوێنێکه‌که‌به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی‌هه‌میشه‌له‌سه‌ره‌وه‌گوتراوه‌و له
خواره‌وه په‌ل‌وپۆی پێ دراوه و ئه‌وسا وه‌کا ئایه‌تێکی له سه‌ره‌وه
ناردراوله‌خواره‌وراڤه‌کراوه.خوارێ که وه‌رگری پێشنیاره‌کان و بۆچوون و
راڤه کراوه‌کانی سه‌ره‌وه‌ن،نه‌بۆئه‌وه‌ی‌ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نێ
زیاتروده‌سه‌ڵاتی لایه‌نێ که‌متره.نا به‌ڵکوو بۆئه‌وه‌ی که‌هاوکێشی‌وهاوته‌ریبی‌دیارده‌کراوی‌چاره‌نووس‌ئه‌بێ‌هاوسه‌نگی‌به وزه‌وتووانی پله‌کانی‌ئه‌ستوونی
ده‌سه‌ڵات‌و رووداوه‌کانی‌ئاسۆیی په‌راوێزکه‌له شان هێلی
ره‌چاوکراوی رابه‌ری رووی‌داوه وله‌خواره‌وه‌گه‌شه‌ی سه‌ندووه
وگه‌ییشه‌ته‌سه‌ره‌وه‌وله سه‌ره‌وه‌گه‌ییشوه‌ته خواره‌وه، له
پێوه‌ندییه‌کی ئازاد‌و رزگاریخوازانه‌و دێمۆکڕاتیک....
- ب ب ب ب ب ه وره‌کان ن
ن ن ن ن ن!!!!(لاسایی هێرشێکی قورس‌بۆسه‌ررێبه‌ران ده‌کاته‌وه).
- ئای ئای ئای ئا ئا ئا ئا
ها ها ها ها ها ئا ئا ئا ئا ئا ئا ئا
کۆتایی
|