|
|
ئه‌فسانه
نیما یوشیج
وه‌رگێڕ: خالید
خاکی
به دابی
پێشه‌کی
به ناوی
به‌رزه ناو!
نیما یوشیج نازناوی‌که‌ڵه‌سواری‌گۆڕه‌پانی‌شێعروهونه‌رویه‌کێ‌له‌سه‌رکه‌وتووترین بناخه‌دانه‌رانی‌شێعری‌نوێ‌ی فارسی
«علی
ئیسفه‌ندیاری»یه که ساڵی 1895 ی
زایینی‌له‌گوندی‌یوش،به‌شی نوور و که‌جووری ناوچه‌ی مازه‌نده‌ران له
باکووری وڵاتی ئێران خونچه گوڵی له‌شی پشکووت و پاش شه‌ست و چوار ساڵ
ته‌مه‌نی پڕبه‌هره،ساڵی 1959،له شمیرانی تاران، به‌ده‌م نه‌خۆشی
سی‌ئاوسانه‌وه شه‌مزا.
به‌ڵام
سه‌باره‌ت به ئه‌فسانه و ئه‌م ده‌قه.
ئه‌فسانه‌هه‌رچه‌ن‌به‌رزترین‌لووتکه‌ی‌شێعری‌نیمانییه،به‌ڵام یه‌کێ‌له
به‌ناوبانگترین شێعره‌کانی‌نیمایه و«مێهدی ئه‌خه‌وان‌سالیس»
گوته‌نی: ئه‌فسانه سنوورێ بوو له به‌ین قه‌مچیه پڕفه‌رته‌نه‌کانی
مه‌شرووته و وێژه‌ی‌کۆن و ئه‌و دنیایه‌ی که نیما له داهاتوداتووانی‌پێکی‌بهێنێ.به‌ڵام‌تا‌راده‌یه‌کی‌ئێجگاردنیای وێژه‌یی‌ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی توڕه و زویر کرد. گۆڤاری هزر و هونه‌ر. خولی دووهه‌م. ژماره 9.
منیش‌به‌پێ‌ی تووان ووێڕای وه‌رگێڕان،ده‌ستم‌دایه‌خوێندنه‌وه‌ی که‌له‌به‌ره‌کان
و نه‌وتراوه‌کانیشی وبۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش‌هه‌رله‌شێعره‌کانی‌نیما وه‌ک:شه‌و،ئه‌تریفێته‌وه مانگه‌شه‌و،ناقووس،قه‌قنووس وهه‌روه‌هاسێ‌به‌یتی‌حافیزودوو شێعری فولکلۆری کوردی‌که‌ڵکم وه‌رگرتووه و‌سه‌رجه‌می‌گشت‌ئه‌مانه‌م‌به‌شێوه‌یه‌کی‌ترله‌چوار چێوه‌ی شانۆگه‌رییکدا دابین‌کردووه وده‌وری‌که‌سایه‌تی ئه‌ڤیندارم خستووه‌یه ئه‌ستۆی نیما وده‌وری
که‌سایه‌تی ئه‌فسانه‌یشم خستووه‌ته ئه‌ستۆی ئاوێنه که هاوتای نیمایه و
له راستیدا له‌ته‌که‌ی‌تری نیما و به واتایه‌کی‌تر ئه‌نیمای نیمایه.
گرینگ
نییه‌م چیم کردووه و بۆ، گرینگ ئه‌وه‌یه تووانیبێتم له کاکڵه و
ناوه‌رۆکی ئه‌فسانه نزییک بووبێتمه‌وه و هه‌نگاوێکم بۆ درکاندنی
بۆشاییه‌کانی هه‌ڵگرتبێ.
ره‌نگه‌به بۆچوونی زۆرکه‌س کاره‌که‌م هه‌ڵه‌یه‌کی زۆرگه‌وره‌ی تا راده‌ی تاوان
بێ. به تایبه‌ت که نیما گووته‌نی:
مرۆڤ که‌ی
نزیکی خۆ ئه‌ناسی؟!
دوورناسه
و له بۆ دوور ئه‌تاسێ.
ئه‌وه‌ی
له هه‌ڵیا ژیانی تاوێ
رێنوێنی‌ی
تۆی به پووشێ ناوێ!
منیش مل‌که‌چی‌قیبله‌ی رووی ئه‌م ئازیزانه‌م و به‌هانی حه‌ز و به‌و په‌ڕی رێزه‌وه
به چه‌شنێکی‌تر ووته‌ی به‌رزی ئه‌و به‌ڕێزه دووپات ئه‌که‌مه‌وه و
ده‌ڵێم:
وا من
ئاماده‌م، به‌ردی هه‌وه‌ڵم تێگرن.
به سپاسه‌وه
وه‌رگێڕ.
دیمه‌ن:(لای‌چه‌پی شانۆ
ئاوێنه‌ی لای راسته و گست شتێ له‌و په‌ڕی هاوتاییدایه.)
لای راست ژوورێک،
په‌نجه‌ره‌یه‌ک که نیشان ئه‌دات دنیای ده‌ره‌وه تاریکه. کاتژمێرێکی
گه‌وره‌ی دیواری که سه‌عات دوو و نیوی شه‌و پیشان ئه‌دات. مێز و
سه‌نده‌ڵییه‌ک. سه‌ر مێز کتێب و کاغه‌ز و قه‌ڵه‌م. له‌سه‌ر سه‌نده‌ڵیش
پیره‌پیاوێ (نیما
یوشیج)دانیشتووه و سیغار ئه‌کێشێ. سیغاره‌که‌ی ئه‌کوژێنێته‌وه.
هه‌ڵده‌ستێ و به‌ره‌و په‌نجێره ئه‌ڕوات. ئه‌ڕوانێته ده‌ره‌وه و به
نائومێدییه‌وه له‌گه‌ڵ خۆ ئه‌که‌وێته قسه( کابرای لای چه‌پیش وه‌ک ئه‌م)
نیما: ئه‌تریفێته‌وه
تریفه شه‌و
ئه‌تروسکێته‌وه تروسکه
شه‌و
نییه تاوێ سوکنای خه‌و
له چاوم
بتارێنی که‌س و به‌ڵام
خه‌می ئه‌م نوستووانه‌ی
چه‌نا
خه‌و له چاوی ته‌ڕما ورد
و خاش ئه‌کا
په‌شێو له‌گه‌ڵما
وێستاوه کازێوه
به‌یان داوام لێده‌کا
که به بۆن و به‌رامه‌ی
مواره‌کی ئه‌و
ئه‌م گه‌له تاساوه
به‌ڵکو راچێنم له خه‌و
( پشت له په‌نجێره
هه‌ڵده‌کات و به‌ره‌و لای چه‌پ ئه‌چێ. له ناوه‌ڕاست شانۆدا هه‌ردوو
به‌یه‌ک ده‌گه‌ن و به‌رانبه‌ری یه‌ک راده‌وه‌ستن.)
نیما: له جه‌رگا
به‌ڵام ره‌شه دڕوێ
درێژه رێ‌ی سه‌فه‌رم
ئه‌پسێنێ
( سه‌رنجی قژه چرچ و
لۆچی سه‌ر و چاوی خۆ ئه‌دات له ئاوێنه‌دا و ئاوێنه‌ش مینا ئه‌و)
نیما: به رواڵه‌ت
ئه‌مه زۆر ساکاره به‌ڵام ئێجگار پڕ مانایه.
ئێمه خۆمان ئاگاداری زۆر شتی خۆمان نین، هه‌گه‌هه‌موو
رۆژێکیش له ئاوێنه‌دا سه‌یری خۆ بکه‌ین، دیسان ئه‌وانه‌ی که ناکاو پاش
چه‌نا ساڵ یا خۆمانگ و حه‌وته ئه‌مانبینن باشترله خۆمان هه‌ست‌به له‌ڕی
و پیر بوونمان ئه‌که‌ن. ئای پیری.هاتی و
من هێشتا نازانم ؛
عابای پواوی خۆ، به
کوێ‌ی ئه‌م
شه‌وه لێڵه‌دا هه‌ڵواسم.
( ده‌گه‌ڕێته‌وه
سه‌رسه‌نده‌ڵییه‌که‌ی وسیغارێک داده‌گیرسێنێ. ئاوێنه ناگه‌ڕێته‌وه و هه‌ر
له‌و جێ‌دا راوه‌ستاوه.)
نیما: ( به ده‌م سیگار
کێشانه‌وه) وه‌ی له من. عابای پواوی
خۆ ، به کوێ‌ی ئه‌م
شه‌وه لێڵه‌دا هه‌ڵواسم/ تا تیره ژه‌هراوییه‌کان/ له سینگی پڕ ئازاری خۆ
بێنمه ده‌ر...
ئاوێنه: له لێڵه شه‌وا،
شێتێ که‌وا
دڵی به ره‌نگی راکه‌ر
سپارده
دانیشته له شیوی سڕ و
چۆڵا
وه‌ک لقه گیایه‌کی با
برده
چیرۆکێ خه‌م هێنه‌ر دائه‌دا...
له ناوه‌ند کۆڕی ماق
ما‌وانا
باسی دانه‌وێڵه و دا‌و
ئه‌کا
( پشووێکی کورت)
له گشت وته‌ی نه‌وتراو
ما‌و
له وه‌رام دڵی پواو
ئه‌دوا
چیرۆکی خه‌یاڵی تێک
شێواو:
«
هه‌ی دڵی من! دڵم!
دڵه‌که‌م!
هه‌ی پڕ مه‌ترسی و
شایه‌نی من!
به‌و هه‌موو قه‌یر و رێز
و پرسه‌م
کام شت که‌بوومه
خاوه‌نی، من
جگه له ئه‌سرینی سه‌ر
گۆناکه‌م؟...
ئاخر دڵی بێچاره! چیت
دی،
که رێ‌ی رزگاریت له خۆ
بڕی
مه‌لی نه‌گریسی و له‌سه‌ر
هه‌موو
لق و پۆپێ، گواره‌ی ده‌نگت زڕی
ئێستا! وه‌ها سست و
ژێرکه‌وتوو؟!
ئه‌ی دڵ! ئه‌تتوانی که
رزگار بی
به‌و مه‌رجه‌ی فریوت
نه‌خواردایێ
ئه‌وه‌ی دیته، خۆت کردت
به خۆ
هه‌ر ساته بیانووێک و
رێگایێ
تاکو له‌گه‌ڵ من به شه‌ڕ
بێ‌ی تۆ!
تا کاتێ که خه‌منۆشی و
مه‌ستی
له‌گه‌ڵ ئه‌فسانه‌دا
هاوڕازی،
عاله‌م دایم هه‌ڵدی له ده‌ستی
تۆ له گه‌ڵیا زۆر ساز و
بازی
نیما: ( به تانه‌و
ته‌شه‌ره‌وه) ئالووه‌ی وا
که‌م دیته‌مستی»
ئاوێنه: ( لۆمه‌ی ئه‌کات)
ئالووه‌یێ وا که به
وێنه‌ی ئه‌و
که‌س له‌م رێدا
هه‌ڵنه‌خلیسکاوه
( زویر)
ئاخ! له مێژه ئه‌م
ووتانه باوه:
له کۆشی چڵ، مه‌لێ
هه‌ڵفراوه
نۆی داڵده‌یه‌کی لێ
جێ‌ماوه.
به‌ڵام...
نیما: به‌ڵام چی؟!
ئاوێنه: به‌ڵام ئه‌م
داڵدانه سه‌رانسه‌ر
له حه‌نا زریان تێک
ئه‌ڕمێن
رێبوارانی ئه‌م رێگا
به‌گه‌ل
ئه‌هۆننه‌وه په‌ژاره
نوێن...
ئه‌ویش رێبواری بوو
چه‌شنی په‌ل.
( پشوویه‌کی کورت)
له ئامێزی ئه‌م کاول
ئاوا،
له ژێر گه‌شه
ئاسمانی به‌رزا،
چه‌نا پێکه‌وه تلانۆ به
سۆ
له ده‌س رووداو، دڵ
هه‌ڵا هه‌ڵا ،
تۆ ئه‌وت ماچ ئه‌کرد و
ئه‌ویش تۆ...
نیما: ( له خه‌یاڵا)
ئای چه‌نا ساڵ پێکه‌وه
سووتاین
چه‌نا وه‌ک نامۆیانی ده‌س
به‌سته
به‌ڵام شه‌پۆلی سه‌ر لێ
شێواو
چیرۆکی تۆی کردبوو به
به‌سته
به‌سه‌ر شه‌پۆله‌وه
بزه‌ت دره‌وشاو...
ئاوێنه: ( زویر) ئه‌ز له
سه‌ر شه‌پۆلی شڵه‌ژاو
تاقه سوارێکی دڵ په‌شێوم
دی
نیما: ( خه‌یاڵاوی)
ئه‌ز گه‌ییشتمه حاس گوڵی
بێ‌ناو
قژی مه‌ته‌ڵی لێ
هه‌ڵده‌وه‌ری، وه‌ک گێژه‌ڵووکه‌ی گرژ و شێواو
ئاوێنه: ئه‌ز له‌م
کاته‌دا، به نهێنی
له‌سه‌ر ئاو ئه‌مکێشا
وێنه‌ی وێ
نیما: ئاخ، ئه‌ز ماچم
ئه‌کرد له دوور و
گۆنام هه‌ڵمژی، به‌ڵام چ
خه‌وێ
نه‌خشین و شیرین، سوکنای
من و تۆ!
( روو له ئاوێنه ئه‌کا
و ئه‌پاڕێته‌وه)
ئاخ! هه‌ی ئه‌فسانه!
هه‌ی ئه‌فسانه!
پێکراوی تیری چاوانی تۆم
هه‌ی ده‌ودای دڵ، سوکنای
له‌رز و یاو
هاوڕێ‌ی گریانی شه‌وانی
خۆم!
چ ده‌که‌ی له منی
ده‌روون بر‌ژاو؟
ئاوێنه: ( پشت له نیما
هه‌ڵده‌کات) ئاخ!
نیما: تۆ چیت ئه‌ی
شاردراوه له چاوان؟!
تارمایی سه‌ر چه‌قی
رێگاکان!
هه‌موو له کوڕ ده‌ناڵن
مودام،
گه‌رمه ناڵه‌ی تۆ، گشت
له باوکان!
خۆت کێ‌ی؟ دایکت کامه؟
باوکت کام؟
( ئاوێنه بێده‌نگه،
نیما ده‌چێته ناو خه‌یاڵه‌وه و له‌گه‌ڵ خۆ):
نیما: که له لانکه
ده‌ری ئه‌هێنام
دایکم، باسی تۆی بۆ
ئه‌کردم
مراخانی تۆی ئه‌کرده
به‌رم،
یه‌کێ بوو... یه‌کێ
نه‌بوو...
که‌س له خوا گه‌وره‌تر
نه‌بوو
که‌س له قاڵاو روو
ره‌شتر نه‌بوو
کۆسه ئه‌مرد جێگا نه‌بوو
دایان ئه‌نا رێگا نه‌بوو
ئه‌یان نا به تاقۆ
چاوی ئه‌چوو له زاقۆ...
باسی تۆ خه‌وی چاو
ئه‌کردم
به ئارامی ، سه‌رخۆش و
دڵگه‌رم
ورده ورده که که‌وتمه
رێ
له دووی یاری منداڵانی
شار
له بیرت دێ؟ ( هاوار
ئه‌کات)
خازه‌ڵێ،خازه‌ڵێ،خازه‌ڵێ
له کونه مشکان
ده‌رپه‌ڕی خازه‌ڵێ خازه‌ڵێ خازه...ئای...
که شه‌و پێ‌ی ئه‌نایه
ئه‌م خاکه
له‌سه‌ر کانی و قه‌راغی
رووبار
سۆزی ده‌نگت ده‌بووه
راوکه...
ئه‌فسانه! ئه‌ی مه‌گه
تۆ نه‌بووی
ئه‌و کاته‌ی که له ناو
بیابانا،
هه‌ڵ‌ئه‌هاتم و وه‌ک شێتێ
ته‌نیا
به‌رز ئه‌گریام و له خۆم
ئه‌دا،
فرمێسکت ئه‌سڕیم له‌سه‌ر
گۆنا؟
ئه‌و کاته‌ی که، ته‌واو
مه‌ست ئه‌بووم
پرچی شێواوم ئه‌دا ده‌س
با،
ئه‌ی تۆ نه‌بووی که شان
به شانم
ئه‌هاتی و ئه‌تدا به
سینگی خۆتا؟
ئاسمانت ئه‌کوتا به
زه‌وییا؟
له لای مه‌ڕه‌کان لێڵه
شه‌وێ،
که‌وتبووم نه‌خۆش و لێو
به بار،
مه‌گه ئه‌و دێوه زله
نه‌بووی تۆ،
ئه‌و قوله ره‌شه‌ی زۆر
شێت و هار
له ترسا، نه‌ڕانم یه‌ک
به خۆ
کات، بزی وردی به‌هاران
ببووه
ئاوێته‌ی سه‌وزه‌ی گۆی
رووباران،
له ژێر تریفه‌ی گه‌شی
مانگا
له بن تاشه به‌ردی
کوێستانان،
له هه‌ر لا، به‌زمێکت
ده‌گێڕا.
بولبولی شێت به کوڵ
ئه‌ناڵا
له حاس گۆنای گیا،
شه‌ونم پڕووکا
رووی مانگی نۆی، به تینی
ئه‌ڤین
مینا گوڵه ئاگر، وورشه‌ی
ئه‌دا،
تۆش ئه‌تنووسی به‌سه‌رهاتی
شین...
ئه‌فسانه! به‌سه‌رهاتی
منی؟
که‌وا په‌شێوو دیلی
خه‌می؟
یا دڵه‌ی ئالووه‌ی دڵه
خورپێ‌ی؟
یاخۆ دوو چاوی پڕ له
ته‌می؟
یاخۆ شه‌یتانی بێ رێ و
جێ‌ی؟
( ئاوێنه ئاخێکی گه‌رم
له قوڵایی دڵه‌وه هه‌ڵده‌کێشێ و ئه‌چێته‌وه سه‌ر کوریسیه‌که‌ی و
دائه‌نیشێ)
نیما: ( ئاشتی
خوازانه)
دڵی پڕ مشت و مڕی منی تۆ،
که‌وا نه‌ناسراوو بێ
نازی؟
یاخۆ سروشتی منی که
نه‌گه‌ڕای
له دوی باو و ناو و
شانازی؟
یاخۆ به‌ختی و له من
ته‌وه‌للای؟
( به‌ره‌و لای ئاوێنه
ئه‌چێ، ئاوێنه‌ها له بیرایه و ئاگای له خۆ نییه)
هه‌موو خۆ له تۆ دوور
ئه‌خه‌نۆ
نازانن که بێ
بڕوانه‌وه‌ی تۆ!
ئه‌ی له گشت لا
ده‌رکراو، کێ‌ی تۆ؟
رێت هێناوه‌ته لام، واپڕ
شکۆ
تکی ئه‌سرینی تۆ، خه‌می ،
یاخۆ؟...
( له‌گه‌ڵ خۆ) له یادمه
شه‌وێکی مانگه شه‌و
له‌سه‌ر کێوی بویه‌ن
هه‌ڵته‌تاو،
چاو به سۆزی ده‌روون نوقمی خه‌و
دڵ له ئاژاوه‌ی چاو
رزگار کراو،
داگه‌ڕا له لوتکه، بای
سڕی شه‌و
پێمی ووت که:
( ئاوێنه هه‌روا له
خه‌یاڵدایه)
ئاوێنه: هه‌ی ساوای
خه‌مبار!
بۆ نامۆی ماڵی خۆتانی تۆ؟
چیت ونه، بۆ که‌یلی و
لێو به‌بار؟
چاو که! چۆن خه‌مڵاوه به نازۆ
کورگوێجی دولێ ته‌سک و
تار...
( بێده‌نگ ئه‌بێ، نیما
چنگ به قژی ئاوێنه‌دا ئه‌هێنێ و )
نیما: چنگی وه‌ک چل چنگ
له پرچم دا.
نه‌رم و به ئه‌سپایی و
دۆستانه
له‌گه‌ڵ منی ماندووی
هه‌ژارا
دایمه‌زران گه‌مه‌ی
مناڵانه ...
ئه‌فسانه! خۆتی ئه‌و
سارده با!
( چاو ده‌بڕنه ناو چاو
یه‌کتر، ئاوێنه سه‌ر دائه‌خات)
نیما: ئای چه‌نا
زه‌رده‌ت گرتبێ تۆ
بۆ خۆشی و تاڵی، خونچه
گوڵی من!
چه‌نێ هاتبی به گریان و شین
بۆ سه‌ردانی ده‌سکه‌وت و
دڵی من
( به رق و بێزارییه‌وه)
دێوی تۆ، یا خۆ په‌ری
نه‌خشین؟
( ماندوو) نه‌ناسراو! کێ‌ی له هه‌موو لاۆ
منی هه‌ژارت وا گرتووه،
تۆ؟
هه‌ر کات په‌نام هێناوه
به تۆ،
زامی کۆنمت هێناوه‌تۆ سۆ؟
( دڵ پڕ)
ئه‌فسانه! بڵێ، وه‌ڵامم به‌رۆ!...
ئاوێنه: به‌س پرسیار که
هه‌ی ده‌روون
بر‌ژاو!
که دڵمت کرده خوێن و
ئاگر.
زانیم که‌یلی خه‌می و
دیلی یاو
ئه‌وه‌ی خه‌می زۆرتر،
قسه‌ی زیاتر!
ئه‌ڤیندار تۆ ئه‌مناسی ته‌واو،
نیما: من!؟
ئاوێنه: له دڵی
ئاسووده، شاراوه بێ،
ئه‌ز ئاواره‌یه‌کی
ئاسمانم
له زه‌مین و زه‌مان
دابڕاوم،
هه‌رچی هه‌م بۆ
ئه‌ڤیندارانم،
هه‌وه‌ی بڵێ‌ی و بته‌وێ،
هه‌مانم.
نیما: چۆن؟!
ئاوینه: نیازی بێ‌که‌سانی
گیرۆده
ئه‌زم، خوڵقێ ئێجگار
کۆنه‌کار
به ناوی من ئه‌یانترسێنێ
پیره دایک، منداڵانی
لاسار،
چیرۆکێکم، کۆتایی نایێ!
نیما: تۆ ته‌نێ
چیرۆکێکی؟
ئاوێنه: ئه‌دی
چیرۆکی ئه‌وینداری
بێ‌پشوو
نائومێدێکی پڕ له سۆر مانێ
که خه‌فه‌تبار و دڵ پڕ
له گڕوو
چه‌نا له‌خه‌ما ژیا به
ته‌نێ.
چیرۆکی عاشقی بریندارم
ناحه‌ز بم وه‌ک دێوی که‌ژ
و کۆ،
یاخۆ پیرێژنێکی بێ ئارام
ناوم بنێ غوولی راکه‌ر
له مرۆ،
به‌رهه‌می دڵه‌خورپێ‌ی
دنیام
سه‌رده‌مێ من کیژێکی لاو
بووم
نیما: ( بێ بڕوا‌و به
گاڵته‌وه) تۆ؟!
ئاوێنه: ( بنج بڕانه)
ئه‌دی من.
سه‌رده‌مێ من کیژێکی لاو
بووم
دڵڕفێن به چه‌شنی هه‌تاو
بووم
ئاژاوه‌م ده‌گێڕا به
چاوان
ئه‌ز سێحری رووتی ته‌واو
بووم
ئه‌هاتمه سه‌ر گڵکۆ و
ئه‌ملاوان
روبابی پێ‌هێنه‌رم، یه‌ک
ده‌ست
به ده‌سته‌که‌ی که‌م،
ده‌فرێکی مه‌ی
ئاوازه‌یه‌ک دانه‌ڕژا،
سه‌رمه‌ست
له چاوانی ره‌شم
هه‌ڵڕژا، وه‌ی
هوون هوون فرمێسکی
خوێنینی خه‌ست
هه‌ر له‌م کاته‌دا...(
ده‌گری)
نیما: هه‌ر له‌م
کاته‌دا چی؟ چی؟ زوو به
بڵێ چی؟
ئاوێنه: هه‌ر له‌م
کاته‌دا، له ئاسۆوه
تاریک بوو رووی هه‌وری
خوێناوی
ده‌جمان له به‌ین عه‌رز
و ئاسمانا
ده‌نگی گڕ و بۆڕ به
تێکه‌ڵاوی
( بێده‌نگییه‌کی کورت،
ئاخ هه‌ڵ‌ئه‌کێشێ و درێژه ئه‌دا)
له‌م خێوه‌ته دووکه‌ڵ
هه‌ڵده‌فڕا.
( بێده‌نگ ئه‌بێ)
نیما: پاشان ، پاشان
چی؟ چی روویدا؟
ئاوێنه: ئاخ!
خه‌و هاتو پێڵووه‌کانمی
لێک نا.
ده‌فر و روبابم دران به
عه‌رزا
روبابم پسا و ده‌فره‌که‌م
شکا،
من له دڵ و دڵ له من
به‌ره‌ڵا
رۆیشتم و نه‌تدیمه‌وه
هه‌تا...
نیما: ( له‌گه‌ڵ خۆ) وا
بوو...
ئاوێنه: ئای شه‌وانی
ترس‌هێنه‌ر چه‌نا
له پشت هه‌وره‌کانۆ زوو
زوو
باڵایێ که پێت
نه‌ده‌ناسرا
به ده‌نگی پڕ له ئازار،
بێ پشوو
ناوی منی ئه‌چرپان به
گوێتا...
نیما: ( به بێ ویستی
خۆ ئه‌ڵێ) ئه‌فسانه!
ئاوێنه: عاشق! ئه‌ز
ئه‌وه‌م نه‌ناسراوم
ئه‌و ئاوازه‌م که له
دڵه‌وه دێ
سیمای مردووانم و
داته‌کاوم
کاتێکم که چون کاره‌با
دێ
دڵۆپی گه‌رمی چاوێ
خوساوم.
( خه‌یاڵاوی) له‌و
کێوانه چی‌یان پێک دێنا
ده‌ستی گه‌ل، له ناو ئاو و گڵا ، گل؟
داخی گرانم، له‌و ده‌مه
به دوا
خه‌ڵک هیچیان نه‌که‌وته
به‌ر پل
چه‌نا ساڵ تێپه‌ڕی به‌دوی
یه‌کا...
مامزێکی راکه‌ر له‌و
شوێنه‌دا
لقی رووتانه‌وه له
گه‌ڵا...
به‌ر گوێ که‌وتن
ده‌نگه‌کانی که...
وێنه‌ی گرد و کۆی کۆخی
ته‌نیا...
چه‌ن رانی بزن له
له‌وه‌ڕگه...
( بێده‌نگ ئه‌بێ)
نیما: ئیتر؟!
ئاوێنه( دێته‌وه به
خۆ‌یا)
پاش ئه‌وه‌ی له ناو ئه‌و
دڕناڵه
له دوی کۆخ گه‌ڕا پیره
شووانێ
چیرۆکێک ده‌س پێکرا، که
له‌ودا،
ون ببوو گشت شوێن و
نیشانێ
ئا له‌م رێدا، مانای منی
لێکدا...
کوا دڵێ ئاگادار بوو له‌م
رازه
که کوننه‌بویش خه‌مبار
پیا هه‌ڵدا؟
تێک‌ڕما کۆخی تاسه و
حه‌ز و نیاز،
ته‌نیا نه‌خشی له‌سه‌ر
زه‌وی ما،
هه‌موو گریان، جگه له
به‌دخوازا!
نیما:
«
ئه‌فسانه! چه‌قڵن
ئه‌و که‌سانه
که به‌ستوویانه رێگه‌ی
گوڵزار.
چه‌قڵ به سه‌د ساڵ تۆڤ ناناڵێ،
گوڵ به گژه بایه‌ک
ده‌یگاتێ ئازار.
مه‌یشاره‌وه ووته‌کانت و
بڵێ...
«
تۆ وه‌ره‌گۆ...
ئاوێنه: به چ زبانێ؟!
نیما: به زبانی دڵی
خۆ!
ئاوێنه: چما...»
نیما: - با هیچ که‌سێ
په‌سه‌ندی نه‌کا!
ئاوێنه: ره‌نگه بکرێ به
درۆ...
نیما: ده‌کرێ درۆ بێته
ناو کایه‌وه،
ئاوێنه: که واته...
نیما: به‌ڵام عه‌یبه
لای پیاوی زانا
له‌به‌ر قسه‌ی خه‌ڵک،
راژو شاردنه‌وه.
ئاوێنه: به‌ڵام...
نیما: ئه‌مه زبانی
دڵ‌ژاکاوانه،
نه زبانی له دوی ناو
گه‌ڕه‌کان،
با هیچ که‌سیش به دڵ گوێ
نه‌دا،
ئێمه که سووتاین
بێ‌نیشان
پاش قسه‌ی خۆ ئه‌گرین پڕ
بڕوا،
کێ له ناو کولێنه‌کانی
که بوو؟
ئاوێنه: هیچکه‌س جگه له
من هه‌ی جوان
ئه‌و حه‌زه‌ت دی و بیستت
ده‌نگیان
له بن ئه‌و بانانه‌ی که
رووخان
له‌سه‌ر ئه‌و دیوارانه‌ی
که مان...
له کولێنێکی بچوکی چێوین
لایه‌کی رووخا‌و،
«
واله بیرتان؟
»
نیما: ئه‌رێ.
ئاوێنه: له بیرته پیرێژنێ دێهاتی
به‌نی ئه‌ڕست و خۆی
ئه‌لاوان،
لێک ئاڵا بوون تاریکی و
کپیه‌تی...
نیما: ئه‌رێ، ئه‌رێ...
وا له بیرمه.
ئاوێنه: گژه با له
دووره‌وه ده‌یگرمان
ئاگر له کوانووی کولێنا
ئه‌گڕا
کیژێ ناکاو هاته به‌ر
درگا
که قوڕی ئه‌پێوا و به‌رز
ئه‌ناڵا:
هه‌ر دوو پێکه‌وه:
-
«
ئه‌ی دڵی من، دڵه‌که‌م،
به‌ر به‌ڵا!»
ئاوێنه: ئاخی له
ده‌روونه‌وه کێشا و
ساردۆ بوو له باوه‌شی
دایکیا..
ئه‌زانی کیژێ وا دڵ دۆڕاو
چی ئه‌م به‌ڵای هێنا به
سه‌را؟
نیما: عیشق!
ئاوێنه: عیشقی
فه‌وتێنه‌ر، ئه‌ز عیشقم و دوا!
به‌ری داری باخی ژیانم،
من!
روناکایی گشت جیهانم، من!
چیرۆکم، سۆزی عه‌شق و
مانم
هێز و تینی له‌ش و گیانم،
من!
گوڵی حه‌زم و به‌ره‌ی
گیانم!
بیرت دێته‌وه ئه‌و
که‌لاوا؟!
ئه‌و شه‌وه و دارستانی
«
ئالیۆ»
باشه‌کانی نوێت ماچ
ئه‌کرد و
کۆنه‌کانت ناوبژێر
ئه‌کردۆ؟!
هه‌ر له‌و حه‌لانه‌وه
دۆستمی تۆ!
»
نیما:
«
ئه‌و حه‌لانه‌ی،
مینا تۆزی سوار
جێ مێنێ له هه‌وارگه‌ی ده‌م که‌ل...»
ئاوێنه:
«
تیژ و تاو ره‌وێ،
که پاشی هه‌و
رێ بووه هه‌رێمی زۆنگ و
زه‌ل
ئۆقره گرتوو له باوه‌شی
خه‌و...»
نیما:
«
به‌ڵام له
به‌زه‌یا، ئه‌و نازداره
مه‌ست ئه‌ێخوێند و سه‌رمه‌ست‌ئه‌ڕۆیی،
بۆوه‌ی هاوچاو به مه‌ستی
بناسێ،
ده‌فری مه‌ی به ده‌ست
ئه‌ڕۆیی.
چ شه‌وێ! مانگ چ پڕبزه و
نازێ!»
ئاوێنه:
«
ئاخ ئه‌ڤیندار!
به‌یان بوو ئه‌و ده‌م،
سینگی ئاسمان روون و
ئاوه‌ڵا،
قافڵه‌ی شایی تێپه‌ڕا
له‌م رێ،
شیوه‌ن بووه زه‌نگی و
به جێ ما
ئاگری سارده‌وه بووی
کوانوێ»
نیما:
«
کێوه‌کان هه‌موو راست وه‌ستا بوون
دوڵه‌کان مینا دز
دانووشتا بوون»
ئاوێنه:
«
به‌ڵێ ئه‌ی
ئه‌ڤیندار! وه‌ها بوو...
دڵ دۆڕاوان له خۆ تۆرا
بوون
( چیرۆکێکی وێم له بیر
مابوو)
هه‌ر کوێ دوو زبانی بێ و
رق و قین،
خه‌ڵکێ، خه‌ڵکێ‌تر له‌ناو ئه‌با.
له‌سه‌ر کێوه‌کانی
«
کۆپاچین»
جێ‌یه‌ک له نێو دووکه‌ڵا
سووتا
له دایک بوو، بێ
ئۆقره‌یێ ساوا...
بۆ پێکه‌وه هه‌ڵکردن،
چه‌نا،
راژۆ هاته نێو چیرۆکی
کورت.
ژنه شووانێ خێرا له‌و
سوچه‌دا
ناووکی تازه‌زاوی کرد
قرت.»
نیما:
«
ئاخ! چ خۆشه کات و
ده‌می وا!
شیرینه چیرۆکی دڵێ بوو،
گه‌ڕایه‌وه به‌ره‌و ماڵی
دڵ...»
ئاوێنه:
«
نا، ئه‌ڤیندار!
بایه‌قۆشێ بوو
ئاشنا بوو له‌گه‌ڵ
وێرانه‌ی دڵ»
نیما: ( هێمن و له‌سه‌ر
خۆ)
«
ئه‌ری ئه‌فسانه، په‌پووی
خه‌م بوو.
له بیر ئه‌وانه‌دا بوو
که بوون
سه‌رانسه‌ر ئه‌مشه‌و،
کوننه‌بووی
چه‌وت.
ئاوێنه: وێده‌چێ« له ناتیلی»
روخاو،
راوه‌ستابێ یاری شیرین ره‌وت!
نیما:
«ده‌ست هه‌ڵپێکراوو
چاو پڕ له ئاو»
ئاوێنه:
«
هاتووه له لای
گڵکۆی پیرۆز
ئه‌ڤیندار! بخوازێ شفا و
ده‌رمان»
نیما: هاتووه به
زبانی تایبه‌تی خۆ
راڤه‌کا چیرۆکی کۆچ
کردووان
«زامی کۆن بهێنێته‌وه سۆ»
ئاوێنه:
«
هاتوه تا ده‌ستی
که‌وێته‌وه
ئه‌و شتانه‌ی که جێ‌ی
هێشتووه
به‌ڵام بێ‌که‌ڵکه،
نیما: ( له‌به‌ر
خۆیه‌وه) له‌م چۆڵه رێ
ئاوێنه: ترس دیسان ژه‌هری هه‌ڵڕشتووه«
نیما: ئه‌بێ ئه‌م
ده‌فره ورد و خاش کرێ.
ئاوێنه:
«
ئه‌و چاتر
نیما: چاتر؟!»
ئاوێنه: باشتره
وێنه‌گه‌ری سێحرباز!
نه خشتێ‌تر داڕژێنی ،
به‌ڵکو خۆ،
له‌م په‌رده‌دا، له
نوێنی نه‌خشیا
له‌مه زیاتر خه‌م لێت
نه‌بێ کۆ.
سپی زاڵ بێ به‌سه‌ر
ره‌شییا.
نیما: به‌ڵام چۆن؟!
ئاوێنه: ئه‌وه‌ی تێپه‌ڕی،
وه‌ک کانی نۆش
رۆژێ بوو له رۆژان وه‌ک ئه‌مڕۆ.
تێبگه ده‌رفه‌ت، قسه وا
لێره‌دا
به‌ره‌ی ماڵ گه‌نج،
به‌ره‌ی دڵ‌ڕه‌نج.
بۆ؟!
- ئه‌ی ئاخۆ چیمه‌ن
مرۆ مه‌ست ناکا؟
ئه‌و کاته‌ی که هه‌رمێ
کێویله
سێبه‌ر ئه‌خاته سه‌ر
ته‌له سه‌نگ
شالوره‌کان له نێو
دارستان
وه‌ک رازاوه کۆرسێکی هاو
ده‌نگ
ده‌جریوێنن لاوک و
حه‌یران.
گله‌یی لانێ، هه‌سته
تماشا که
بڕوانه چۆن ئه‌توێتۆ
زمسان
کێو و دارستان گشت
راپه‌ڕیو
هێزی خه‌فه‌ت سست و بێ
گیان
خه‌ڵک شاد و مه‌ست و دژ
به فریو.
زنجیره‌ی به‌فر ترازا
له‌یه‌ک
لوتکه‌ی کێوان تێکڕا
ئه‌بڵه‌ق بوو
شووان هاته ده‌ر له
که‌نداڵی ته‌ڕ
پێکه‌نی دڵشاد و
سه‌رکه‌وتوو
که هاته‌وه کاتی
ران‌له‌وه‌ڕ.
نیما: به‌ڵام...
ئاوێنه: هه‌ی ئه‌ڤیندار!
هه‌سته به‌هاره
کانی بچووک له کێو
هه‌ڵقوڵا
گوڵ له ده‌شت وه‌ک ئاگر
دره‌وشا،
لێڵه چۆم چه‌شنی تۆڤ خورۆشا،
ده‌شت به گوڵان حه‌وت
ره‌نگه نه‌خشا،
ئه‌وا مه‌ل بۆ داڵده
دروست کردن
له دوی چقڵ و چێو
ئه‌گه‌رێ
گوڵ له‌سه‌ر چڵ گۆرانی
ئه‌ڵێ
سه‌ر ته‌رز واکات به کات
ئه‌زێ
منداڵی ورد و جوانی
ئه‌بێ.»
نیما:
«
له
«سێریها»
له رێ‌ی
«
وه‌رازون»
گورگ به دزیه‌تی خۆ
ئه‌نوێنێ.»
ئاوێنه: عاشیق! ئه‌م قسانه چییه؟ ئێستا،
گورگ( که زۆریش له‌وێ
نامێنێ) ،
بۆ به‌هار هاتووه‌ته
سه‌ما
تیشک ئه‌پرژێنێ ئاڵتوونی
هه‌تاو
له رووی شه‌ونمی نیان و
ساوا
ئاوه‌نگ ده‌نک ده‌نک ئه‌دره‌وشن
وه‌ک یاقوت، چون ماسی له
ئاوا
به سه‌ر شه‌پۆلا ناز
ئه‌فرۆشن
تۆیش هه‌ی هه‌ژار! دڵشاد
بڕۆ و بێ
وا له هه‌ر لا شایی
به‌هاره،
له هه‌موو جێ، گشت
هه‌ڵده‌په‌ڕێ
تاکه‌ی چاوی تۆ،
ئه‌سرینباره؟
شاد بژی دنیا
تێ‌ئه‌په‌ڕێ.
گه‌ڕانی فه‌له‌ک له بیر
ببه
چاو که داوێنی ئه‌م
کێوانه
به‌رخه‌کانی سپی و ره‌ش و
رۆشن
نه‌غمه‌ی زه‌نگۆڵ و گشت
ئه‌مانه
مینا دڵی ئه‌ڤیندار پڕ
جۆشن.
له سه‌وزه‌ڵانی
«بیشێل»، ئێستا
کیژێ لێو به بزه
دانیشتووه
له هه‌موو ره‌نگێ چوکه گوڵانی
کۆ کرده و پێکه‌وه‌ی
به‌ستووه
بۆ پێشکه‌شی به یاری
گیانی.
هێمه‌تێ بکه، که به
دزیه‌تی
تاوه نه‌تاوێ لێت
ئه‌ڕوانێ
عاشیق! هه‌گه ره‌شت خۆش
ئه‌وێ
بڕوانه چ ره‌شی‌ی
چاوانێ!
وا له ئاژاوه‌ی دڵان
ئه‌دوێ.»
نیما:
«
ون به ئه‌فسانه!
ئه‌مه فریوه
دڵ و گه‌ییشتن به شایی؟!
نا.
دیتن و سووتان و حه‌ز و
مه‌یل؟!
چ خه‌یاڵێ سه‌یر و
نائاشنا!
نه‌زان دڵشاده و زانا دڵ
که‌یل!
تا گوڵم بۆ بزه لێوی
بزوان
وه‌رانی رێژنه‌ی ته‌رزه‌ی
ژه‌هراو
ئه‌ز له ناو بازاڕی
شاره‌کان
هه‌موو چتێکم داوه له
پێناو
ژیانی شادی رۆژی ونبوومان
...
هه‌ی هاوار به ماڵم،
هه‌ی هاوار!
وا ته‌نیا و کۆڵی
نامورادی؟!
چون بیر له رابوردوو
ئه‌که‌مۆ
چه‌قی درگای ژین ئه‌گرێ
یادی
خه‌فه‌ت و ده‌رد و زامی
به‌سۆ.
نه‌ناسێ دڵمی برد و ون
بوو،
ئێستا من له دوی دڵ
به‌ڕه‌ڵام،
به‌ڵام...
ئاوێنه: به‌ڵام چی؟
نیما: به‌ڵام له
نه‌شئه‌ی مه‌ستی مه‌یێ
خومارم، سه‌رگران و بێ
ئارام،
قومێ پێویسته رزگارییم
بێ.»
ئاوێنه:
«
سه‌ر له نوێ دیسان
بخوێته‌وه؟
ئه‌ڤینداری هه‌ژار!»
نیما:
«
هه‌گه نه‌خۆم
دڵ چون ئه‌تووانێ رزگار
ببێ
چون ئه‌تووانم که دڵشاد
بڕۆم
تا بگه‌مه به‌هاری لای
وێ؟»
ئاوێنه:
«ئێستا وه‌ره و
به‌ره‌ڵا که تۆ
چ سه‌ره‌تا و چ ئاکامی
ژیان.
ئیتر بیرێ له کۆن
مه‌که‌رۆ
که قه‌ت به‌مانه ناژی
جیهان،
که ده‌سه‌نه‌خواری دڵ
بی‌تۆ.»
نیما:
« به‌ڵام داخ، وه‌ک
مار ئه‌م ئازاره
ده‌گه‌زێ رێزکه رێزکه‌ی
گیانم.
له تاوی ئێش ئه‌ئاڵێمه
خۆ،
له به‌ژنما ناگونجێ
ئێسقانم
ئا ئه‌م حاڵه چۆن فریو
ده‌م به تۆ؟
دڵی من نامه‌ی
ئاسمانه‌کانه.
گڵکۆی ئاوات و
گیانه‌کانه.
دیاری ئه‌و که‌نینی
زه‌مانه،
نادیاری، فرمێسکی
نیهانه.
چۆن وێڵی که‌م؟ چۆن
هه‌ڵێم گیانه؟!
هاوڕێیان ، دیسان
ره‌شیه‌تی هات
ئه‌مبه‌ن چ بمهه‌وێ و چ
نه‌مهه‌وێ.
ئه‌ستێره‌یه‌ک ئه‌دره‌وشێ
چه‌شنی
گڕێ که مردن گه‌مارۆی
دابێ
دڕه با ئه‌نرکێنێ به
توننی!
له ژێر ئه‌و کۆما
نادیارانه،
ئێستا که رێوی مقام
بێژن.
کیو و دارستان
وائه‌نوێنێ،
که کۆگایه‌کی رێوی رێژن.
له‌سه‌ر چڵ مه‌لێ خه‌ون
ئه‌بینێ.»
ئاوێنه: ( ئاخ
هه‌ڵده‌کێشێ) هه‌ر مه‌لێ رووی
له سوچێ ناوه، شه‌و دڵی
عاشیقی
خۆ دۆڕاوه...
نیما:
«
ئه‌فسانه! ماندووی
ئه‌م که‌لاوه
نوستووه و چاوانی لێک
ناوه
به بیرێ که‌وه هۆشی
بڕاوه...
تێپه‌ڕه له من، دڵم
رزگار که.
که زۆر خه‌ونی تێکه‌ڵاوی
دیوه
ئه‌ڤیندار و ئه‌ڤین و
ئاکام،
ئه‌وه‌ی دیویه به
خه‌ونی دیوه،
ئه‌ڤیندارم، شێتم،
بێ‌ئاگام!
چاره‌ساز، شالوری
شه‌یدایه.
گوڵ، له تۆی به‌رگی پڕ
نازا،
رووی هه‌ڵنه‌داۆ، ناکام
شه‌مزا.
پێم بڵێ چ باسه، کام
رازه وا
کاتێک و ئه‌م گشته قڕه
و هه‌را؟!
ئاوێنه: هه‌ر چۆنێ بێ...
نیما : بێڵه
ئه‌فسانه! له‌م ئه‌ستێره
پرسیار که‌م هۆی ئه‌م
هه‌مووه تێکڕا
که : چۆن پشکووت سووره
گوڵی وا؟
چی قه‌وما ؟ گله‌یی له
چی ئه‌کا؟
به هه‌ناسه‌ی با، بۆ وا
شه‌مزا؟
ئه‌وه‌ی دیتوومه خه‌ونی
خاو بوو،
یا خۆ هه‌ر بڵقێ بوو له سه‌ر ئاو؟
ئه‌ڤین، وڕێنه‌ی
نه‌خۆشینێ بوو،
یا شوێنه‌وارێ بوو له شه‌راو؟
دۆستان! چ تاو و جۆشینێ
بوو؟
رامان ئه‌کرد و کامه‌ران
بووین
دڵشاد له‌سه‌ر قه‌راغه‌ی
چۆما
به تینی هه‌ناسه‌ی ده‌م
به‌یان،
ئاوازه‌ی شادیمان پێک
دێنا،
نه خه‌می تاڵی له یه‌ک
دابڕان.
له‌گه‌ڵمانا کۆچی ئه‌کرد
هۆز
هه‌موومان
«شه‌ماله» له نێو مشت.
کێوه‌کان ، پاڵه‌وانانی
لێژ
سه‌ر به‌رز و نزم،
بێ‌توان و بڕشت
رانه‌کان، هه‌موو چبوون
له پێش.
تاکازێوه ئاگرمان
ئه‌گڕا.
با، سست ئه‌ڕۆیی و
ده‌یخوێند:
وه‌ها دیاره له دۆڵی
ته‌سکا
هه‌ندێ بڕۆن و هه‌ندێ
بمێنێت.
له بن دیواری دار
به‌ڕودا.
( ده‌نگی زه‌نگی کلێسه
دێ)
دینگ
دانگ...
نیما: دینگ دانگ...
هاوار و بانگ
چ قه‌وماوه؟
کێ مردووه؟ کێ ماوه؟
ده‌مێ کات مینا سێبه‌ری
سه‌ر ئاو
هه‌زار رووداوی لێ‌زاوه
ئه‌م نووستوه‌یش
هه‌روا له خه‌وا
ئاوێنه: دینگ دانگ...
هاوار و بانگ
سات به سات
رێگه‌یه‌ک به ژین ئه‌گات
له سه‌ره‌تای بوونه‌وه
تا چوار چێوه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی
نه‌مان
هه‌گه وه‌ک ئاگر بپشکۆێ هاوبیرێ
یاخۆ مینا گۆڕ سڕ بێ،
به‌رگیرێ
تۆوی چاندارو سه‌وز ئه‌بێ
نیما: ئه‌م مه‌کینه
کۆنه،
ده‌ستکردی دێرینه.
هه‌ر به خۆیه‌تی بڕین و
دورین و پینه
ئه‌وه‌ی بڕوای پێ نه‌بێ
دیلی نه‌زانینه
ئاوێنه: بێ‌گومان...
نه‌زانتر له وان
ئه‌وانه‌ن که بێ‌ویستی
خۆ
بونه‌ته هاوڕێ‌ی کاروان
له ترسا، گوێزانی دوژمن
تیژ ئه‌که‌ن
به‌م شێوه له رژدایه‌تی
، قیز ئه‌که‌ن
نیما: سات به ساتیش
زیاد ئه‌که‌ن
ئاوێنه: شه‌نی به‌ر باد
ئه‌که‌ن
نیما: ئاخ! ئه‌فسانه!
ئاوێنه: دینگ دانگ...
ئه‌ڵێ زوو به...
وه‌ره‌وه به خۆتا
با
هه‌لی ره‌خساو
نه‌درێ به با...»
نیما: ئه‌فسانه!
ده‌روونم به‌هه‌شته و
له پێش چاوما گشت
وێرانه‌یه،
چاوانه‌ی ئاوی ، چاوی ته‌ڕه
خاکی ، پۆلووی ئه‌م
ئینسانه‌یه،
مه‌ڕوانه رووم وا کپ و
که‌ڕه.
ئه‌ز زۆر دیتوومه
به‌یانی روون
گوڵێ به بزه و دارستانێ
رووت
مانگ و هه‌ور و یاری
مناڵان،
کاروانی زه‌نگۆڵه کز و
نابووت
پێم پڕه له دوومه‌ڵی
بیابان.
دیتوومه رووی زه‌ردی
نه‌خۆشان
کوێره چرای روو له
کوژانه‌وه،
چما که‌سێ ده‌گریا،
مێحراو
گوێ‌ی شل ئه‌کرد بۆ پاڕانه‌وه.
به وێنه‌ی به‌ندیێکی مت
کراو.
تێک هه‌ڵچوو لێواره‌کانی
کێو،
لافاو ناکاو نه‌ڕاندی به
تاو
کۆتره کێوی داڵده‌ی
لێ‌شێوا.
له ئاوایی کاولا ساره‌کێ
ما‌و
بیری هاوسه‌ری له یادا
نه‌ما...
کێ ئه‌تووانێ منی خۆش بوێ
و
له دوی که‌ڵکی خۆ
نه‌گه‌ڕێ تیا؟
هه‌ر که‌سێ له بۆ خۆی
هه‌وڵ ئه‌دا،
که‌س ناچێنێ گوڵێ که بۆنی نه‌کا.
عیشقی بی‌حه‌ز و به‌ر؟
کامه‌تا؟
ئاوێنه:
«
زیر شمشیر غمش رقص کنان‌باید رفت
کانکه شد کشته او، نیک سرانجام‌افتاد.»
نیما:
« ئه‌وه‌ی ده‌مێ زۆر
په‌شمی پۆشا،
نه‌غمه‌ی به‌ر و دوا له
زاری تکا،
خولیای ژینی خۆ بوو،
بێ‌ئاگا
له تۆی جل و به‌رگی
هه‌ڵبه‌ستا
ئای که چه‌نا خۆی فریو
ئه‌دا!
که‌نی عه‌قڵی زانا به‌م
ووته‌یه
که
«
پاش ئه‌م دنیا،
دنیای که‌یه.»
مرۆڤ به‌ری خۆڵ و
لیته‌یه
پێ به‌ندی عه‌شقی شاراوه‌یه،
مۆری توانجی ژینه، ئه‌م
ووته‌یه.
باری ره‌نجێ سه‌رباری
سه‌د ره‌نج،
-
ببیسه ووته‌یێ راست و
وتراۆ
به‌ژنی پڕ له ئازاری
فه‌وتا
له پاشی جێ‌ما، زبانێ
پاراو
تا به له‌ونێ‌تر عه‌شق
راڤه‌کا.
« ما در پیاله عکس رخ یار
دیده ایم
ای بی‌خبر ز لذت شرب مدام ما
هرگز نمیرد آنکه
( هه‌ر دوو پێکه‌وه هاو
ده‌نگ):
دلش زنده شد به عشق
ثبت است بر جریده عالم دوام
ما»
نیما: وه‌ی حافز ئه‌مه
چ درۆیه‌که
به زبانی مه‌ی و
ده‌فره‌وه‌یه؟
تا هه‌تا بناڵێ‌ی بڕوام
نییه
به‌و ئه‌ڤینداره‌ی که
بێ‌وه‌یه،
بڕوام به‌وه‌یه که
ره‌وته‌نیه!
ئاوێنه: سه‌رم سوڕماوه!
ئه‌ز و تۆ کێ‌ین؟
مه‌ستی مه‌ی کام کوپه‌ی کۆنین؟
ئای که چه‌نا
ته‌ل‌به‌سمان پسان،
دیسان پێ به‌سی ترسێ
مۆنین!
بێ‌ئاگا که‌نین، بێ هۆ
گریان.
نیما: ئه‌فسانه! له
من گه‌ڕێ که‌وا
ئاگرێ گڕی ساند و گیانم
سووتا
ده‌ستم به سه‌ر گریانا
ناڕوا،
ئه‌ز چبکه‌م؟ هه‌ر
ئه‌مه‌م پێ‌فێر کرا.
به‌ره‌ڵایی دڵ، سه‌مای
هیوا...»
ئاوێنه: ئه‌ڤیندار!
ئه‌مه بوو گشت ووته‌ت؟
ئه‌تووانین زۆرتر پێکۆ
بدووین!
ئه‌کرێ وه‌ک کوته
دووکه‌ڵێ شین
دوو دڵی له ئاسمانا
بگرسێنین
ئه‌شکرێ وه‌ک شه‌وێکی
بێده‌نگ بین
ئه‌کرێ وه‌ک غوڵامان ، بۆ
فرمان
ده‌ست راوه‌ستی له‌سه‌ر
سینگ،
به‌ڵام،
ئه‌ڤین هه‌روا له بیری
فڕینا
مێشک رۆژا و رۆژ مه‌ته‌ڵ
دائێنێ
مرۆڤیش وا له‌م گێره و
کێشه‌دا.
نیما:
«مرۆڤی خۆ ون
کردوو...»
ئاوێنه: هه‌موو چت
به‌ڵگه‌ی ئه‌م راژۆیه:
ئێمه هاوبه‌شین له‌م
ئیشه‌دا،
سه‌د نه‌خشیش هه‌گه له
دڵ هه‌ڵدا
سێبه‌ریان وا خۆ پێشان
ئه‌دا،
که خه‌ڵک ئه‌یانه‌وێ
بڕوانن پیا.
ئێستا پێ بنێ رێ، که
ئێمه
بێ‌هه‌واڵین له رۆییشتووان
با سه‌رخۆش بین، که ئه‌م
داستانه
ده‌کرێ بیگۆڕین به
هه‌موومان
( نا حه‌ز و جوان، شوێن
پێ‌ی خۆمانه.)
نیما:
«
تووانم نه‌ماوه»
ئاوێنه: تۆ منت ئه‌وێ و
منیش تۆم ئه‌وێ
ئه‌مه چ ناز و توانجێکه
وا،
دڵت ئه‌ڵێ با، زبانت
ئه‌ڵێ نا؟
ئاخۆ یاری ئه‌که‌ی له‌گه‌ڵما؟
یاخۆ دڵت گاڵته‌م
پێ‌ئه‌کا؟
نیما:
«
نا... نا...
به‌ڵام...»
ئاوێنه: ئه‌ی گوڵی نوێ
پشکووتوو،
هه‌رچه‌ن
زۆر زوو ژاکای و وزه‌ت
فه‌وتا،
هۆی گه‌شه‌ی جوانییه که
وایه:
چی زینووتر بوو، زووتریش
مرا
ئه‌ز کارم به زینوو‌ێکی وایه.
نیما:
«
به هه‌ڵه رێت
هێناوه‌ته لام»
ئاوینه: بست به بستی
ئه‌م کۆنه دنیا
له دوی زینوو گه‌ڕاوم
ئه‌وا
درگای ئه‌م باخی ئاوه‌ڵا
کرا
هه‌رچه‌ن په‌رژین
ئێجگاره هێشتا
به‌هاری تۆ، له‌گه‌ڵتا
گرسا.
نیما: ( به‌سه‌ر
سوڕمانه‌وه)
«به‌هاری من؟!»
ئاوێنه:
« نوێ گوڵه‌که‌م
هه‌رچه‌ن که له بن
لقی درۆی زلا داشاریاوی
ئه‌ڤیندارت
ئه‌تدۆزیته‌وه
بۆ تۆیه وڕێنه و له‌رز
و یاوی،
گشت مه‌لێ، تۆ
ناناسێته‌وه.
بولبولی هه‌ژار بۆ لای تۆ
دێ.
ئه‌ڤینداری زامار بۆ لای
تۆ دێ.
خوڵقت رووداوێکی
ته‌واوه.
داخوازی روداو بۆ لای تۆ
دێ.
سوکنای عاشقانت ها به
لاوه!»
نیما:
« ئه‌فسانه! ئه‌ز
هه‌رگیز نامه‌وێ
که بم‌فه‌وتێنن و خۆشیان
لێم بێ.
هه‌ور هێناومی و مناڵی
کوێستانم،
لێم گه‌ڕێن. سه‌وزه‌ڵانیم
ئه‌وێ،
بۆ ئامێزی به‌هاری ژیانم.
نامه‌وێ که‌س ده‌س با له
دڵم،
چون دڵم داڵده‌ی دڵێکی
که‌یه.
هه‌رچه‌ن خۆم له داڵده
بێ‌به‌شم.
هیوام به دوا رۆژی ئه‌م
هه‌یه،
به فرییوو خه‌یاڵێ
دڵخۆشم!»
ئاوێنه: ئه‌ی ئه‌ڤیندار!
له کام فریو که،
تۆ پێت فریوه، پڕ
فریوترم من!
ئه‌وه‌ی که پێک دێ کۆنه
ئه‌بێ،
له هه‌موو درۆیه‌ک،
کۆن‌ترم من!
ده‌رکراوی عاقڵان،
بانگکراوی تۆ
له چۆڵایی کێوا نیشته
جێ. »
نیما:
«
وه‌ک من.»
ئاوێنه:
«
تۆی به ئازار و مت
کراو.( وچانێک)
ئه‌ڕوانمه ئه‌وه‌ی پێش
چاو که‌وی.»
نیما:
«
نایبینی تاقه
ساتێکی خه‌مڵاو...
له داخا ره‌گ و پێست
ئه‌ته‌زێ...»
ئاوێنه:
«ئه‌ی ئه‌ڤیندار!
به‌م هه‌موو وتانه
وا له تکه زێڕمان له
مه‌حه‌ک درا
کام خۆشی؟ کام زبان؟ کام هۆو بڕوا؟
ئه‌م چڵه هاکا وشک بوو
ڕزا و فه‌وتا
هه‌رچه‌ن سه‌وزه و
پاراوه ئێستا.
ته‌نیا راسته‌قینه‌یه‌ک
بنج‌بڕه:
ژین به‌و له‌ونه‌ی که
شیاوه ژینه!
درۆیه‌که، فه‌وتێنه‌ری
ئینسان:
ژین به هه‌ر له‌ونێ بێ
هه‌ر ژینه!
به‌ڵام مه هه‌ر چۆن بین
هه‌ر وه‌هاین!»
نیما:
«
ئه‌فسانه! ئه‌م
قسه‌ت زۆر راسته،
هه‌گه فریوێکیش ببێ، ،
ئێمه‌ین
بێتوو رۆژێ هه‌لێ بڕه‌خسێ
زیاتر له‌مه باسی
لێ‌ئه‌که‌ین،
هاوبڕوا و هاوده‌نگ و
هاوڕێ.
تۆ زامی، زامێکی زۆر نازه‌نین.
تۆ خه‌می ، خه‌مێکی
گه‌ش‌کوڵم.
بێ‌نرخن ئه‌ڤین و دڵی من،
پێشکه‌شی تۆ بێ ئه‌ڤین و
دڵم.
ده‌با تۆش خۆت بسپێریته
من.
ئه‌ی زام! ئه‌ی خه‌م!
ئه‌ی چاک و
خراپ، ئه‌ی...
کێ ووتی تۆ له جێ‌ببزوی؟
کێ ووتی له‌م رێدا روو
له با،
چون گوڵ له‌سه‌ر چڵ
بپشکوی،
وه‌ک مانگه‌شه‌و له
شانۆی باخا؟
ئه‌ی دڵی ئه‌ڤینداران! ئه‌فسانه!
ئه‌ی وێنه‌کێشی تابلۆی
زه‌مان!
ئه‌ی ئه‌وه‌ی که به
روبابی خۆ
پێکت هێنا، ئاوازه‌ی
نه‌مران،
ماچ و موچی لێو
ئه‌ڤینداران!
له پشت هه‌وره‌کان
حه‌شارم به،
تا جگه له فریشته‌کانی
ئاسمان
هیچکه‌س گوێ‌ی نه‌بێ له‌م
ئازاره
که‌س نه‌یه‌وێ‌هۆنراوه و
په‌خشان
جگه له‌وه‌ی به دڵ ئه‌ڤینداره.
فرمێسکم بڕژێنه سه‌ر
گۆنای.
ناڵه‌ی من له دڵیا
بڕوێنه.
له‌وجێ که شیوه‌ن و خۆ
بڕینه،
رۆحی ونم له‌وێ
دابه‌زێنه.
ئاگری گه‌ش به‌ری دڵ
ته‌زێنه.
له‌م دۆڵه ته‌سکه‌وه وه‌ره پێش
که چاترین نوێنی
شووانه‌کانه،
هیچکه‌س رێ‌ی
تێ‌ناکه‌وێته‌وه،
وه‌ره لێره که گشت شتێ
نیانه
بهۆنینه‌وه دڵته‌نگ
پێکه‌وه»
...
« ده‌تریفێته‌وه
تریفه‌شه‌و
هه‌ردوو: ( هاوده‌نگ)
نیه‌تاوێ سوکنای خه‌و له
چاوم
بتارێنێ که‌س و به‌ڵام
خه‌می ئه‌م نوستووانه‌ی
چه‌نا
خه‌و له چاوی ته‌ڕما ورد
و خاش
ئه‌کا»
( وشک ئه‌بن)
کۆڕس: بۆ ئه‌و مه‌له
خۆش خوێنه
هه‌گه ژیان له
چوار‌چێوی
خه‌و و خواردنا بگونجێ
نا... نا...
ئازارێکه که ناکرێ ناویشی ببرێ.
ئه‌و مه‌له دڵڕفێن
خوێنه
له ناخی دڵیه‌وه
هاوارێکی پڕ سۆز
ئه‌کا،
که هه‌ر مه‌لێکی رێبوار
په‌ی به مانای نابا.
ئه‌و وا سه‌رمه‌ستی
ئازاره‌کانی
ده‌روونی خۆ،
خۆ به ئامێزی گڕ
ده‌کاته بۆسۆ.
گژه با ئه‌یده‌مێنێ و
مه‌ل سوتاوه!
خۆڵه‌مێشی له‌شی رژاوه
یه‌کسه‌ر!
سا جووجه‌ڵه‌کان
له ناخ پۆلوویه‌وه،
هه‌ڵبڕن سه‌ر.
کۆتایی1364 سه‌قز
بۆیه‌ن: کێویکه له
به‌ین نوور و که‌جووری مازه‌نده‌ران.
کورگویجی: گه‌ڵای ماووتی
سه‌وزی مه‌یله‌و بۆری گوڵ زه‌رد.
ئالیۆ: چڕه دارستانێکه
له که‌جووردا.
کۆپاچین: کێوێکه له
یووشدا.
ناتێل: شوێنه‌واری شاره
کۆنێکی وێران له نزیک شاری ئامۆل.
سێریها: ناوی کێوێکه.
وه‌رازون: گوندێکی
که‌جووره.
بیشێل: ناوی ده‌شتێکه.
شه‌ماله: لقێکه
ده‌یکه‌نه مه‌شخه‌ڵ.
گوهاستۆیPDF
|