|
|
مێژوویانی‌چۆنایه‌تی رابواردنی‌ژیانی گه‌ل نه‌رازه‌ی‌زانایه‌تی‌ولێهاتی‌قاره‌مان پێشکه‌ش‌به‌وئازیزانه‌ی‌که‌به‌نرخی‌گۆڕانی‌خۆ له‌سه‌ر‌شانۆ مانای‌به‌رزیی‌ژین‌ده‌که‌نه هۆ بۆدژوێستانی‌رووبار زوڵم‌وترس‌ودرۆ "خالید" مرۆڤه‌کان
گالیله ئۆ گالیله ای
Galileo Galilei
ئاندره ئا ئێساڕتی
Andrea Sarti
مادام‌ئێساڕتی،دایکی‌ئاندره‌ئا،خزمه‌تکاری‌گالیله
Madame sartie
لودویکۆماڕسیلی‌لاوی‌ده‌وڵه‌مه‌ندی‌هوڵه‌ندی
ludovico Marsile
پڕیۆلی کاربه‌ده‌ستی هه‌ره‌به‌رزی
زانستگه له پادوا Priuli ساگرێدۆ هاڤه‌ڵی گالیله Sagredo
ویرجینیا کچی‌گالیله
Virginia
فێدێرزۆنی‌هاوێنه‌تراش‌و هاوکاری گالیله
Federgoni
میری وێنیز
Le
Dogo de Venise
شازاده‌ی مێدسی میری
فلۆڕانس Come
de Medicis
خزمه‌تکاری بارگا
زانای ئاینیی
پیتۆڵ
بیرکار
که‌یبانووێکی بارگا ( پسیر)
که‌یبانووێکی بارگا (لاو)
ئه‌ندامانی شۆرای سه‌رۆکایه‌تی
دوو راهێبه
دوو سه‌رباز
پیرێ‌ژنێک
ئوسقۆفی قه‌ڵه‌و
دوو بلیمه‌ت
دوو ئه‌ستێره‌ناس
سێ که‌شیش
که‌شیشێکی له‌ڕ
کاردینالێکی پیر
کریستۆفێڕ کلاویوس، ئه‌ستێره‌ناس
Christophore Clavius
فۆلگانزیۆ که‌شیشی
لاو
Fulganji
کاردینالی نوێنه‌ری بیر پشکینن
کاردینال‌باربرینی‌پاشان‌ده‌بێ‌به‌پاپ
Cardinal
Barberini
کاردینال‌بێلاڕمین
Belarmin
دوونوسه‌ری‌بیر پشکینن
دوو ژنی لاو
فیلیپۆ موکیوس،بلیمه‌ت
Filippo Mucius
گافۆن سه‌رۆکی زانستگه‌ی فلۆڕانس
Gaffone
وێژه‌ری گه‌ڕاڵ
ژنی وێژه‌ر
وانی
Vanni
مه‌ئموور
به‌ڕێوه‌به‌رێکی پایه به‌رز
پیاوێکی نه‌ناسراو
وه‌رزێڕێ
که‌شیشێ
سنوورداران
نووسه‌ری سنوورداران
پیاوه‌کان
ژنه‌کان
منداڵه‌کان
یه‌ک
گالیله‌ئۆ گالیله‌ئی مامۆستای بیرکاری له پادوادا ده‌یه‌وێ گریمانی نوێ‌ی
کۆپێرنیک سه‌باره‌ت به جیهان بسه‌لمێنێ.
له ساڵی هه‌زار و شه‌ش‌سه‌د و نۆدا ، له پادوای وێنیزا له ماڵێکی
بچکۆڵانه، مه‌شغه‌ڵی زانست بڵێسه‌ی ساند و گه‌شه‌ی کرد.
گالیله‌ئۆ گالیله‌ئی ده‌یسه‌لمێنێ که خۆر خۆگره و زه‌وی ده‌سووڕێ.
مرۆڤه‌کان: گالیله، ئاندره‌ئا، مادام ئێساڕتی، لودویکۆ، کاربه‌ده‌ست.
دیمه‌ن: دیوێکی بچکۆڵانه ( دیوی گالیله و ژووری خوێندنه‌وه و نووسینی
گالیله له پادوا)
کات: کازیوه
( کوڕێک به نێوی ئاندره‌ئا، کوڕی خزمه‌تکاره‌که‌ی گالیله، لیوانێ شیر و
په‌نجه‌یه‌ک نان ده‌هێنێ)
گالیله:
( دڵشاد خه‌ریکی شۆردنی کراسه‌که‌یه‌تی) شیره‌که بنێ سه‌ر مێزه‌که،
به‌ڵام ده‌س له هیچ په‌ڕتووکێ مه‌ده.
ئاندره‌ئا:
ئاغه‌ی گالیله! دایکم ده‌یووت: ده‌بێ پوڵی شیرفرۆش بده‌ین ئه‌گینا زۆر زوو
هێڵێ به ده‌ور ماڵه‌که‌مانا دێنێ.
گالیله:
ده‌بێ بووترێ: دێڕێ ده‌کێشێ.
ئاندره‌ئا:
هه‌رچۆن به دڵتانه. ئه‌گه‌ر پووڵ نه‌ده‌ین به ده‌ور ماڵه‌که‌مانا دێڕێ
ده‌کێشێ.
گالیله:
ئێستا که ئاغه‌ی کامبیۆن ده‌ور گێڕه و یه‌ک راست به‌ره‌و لای مه دێت،
به رای تۆ له به‌ین دوو نوخته‌دا چ هێڵێ هه‌ڵده‌بژێرێ؟
ئاندره‌ئا:
( به پێکه‌نینه‌وه) نزیکترین رێگه، هێڵی راست.
گالیله:
باشه. چتێکم بۆ داناوی. بڕوانه ئه‌م نیگاره‌ی ئاسمان.
( ئاندره‌ئا له پشت نیگاری ئاسماندا
نیگارێکی گه‌وره له گریمانی بتێلمیووسی ده‌ر دێنێ)
ئاندره‌ئا:
ئه‌مه چی‌یه؟
گالیله:
ئۆسترلابه. ئه‌مه ده‌زگایه‌که که به رای پێشینیان نیشان ده‌دات که
چۆن ئه‌ستێره‌کان به ده‌ور زه‌ویدا ده‌سووڕێن.
ئاندره‌ئا:
جا چۆن؟
گالیله:
باش سه‌رنجی بده. زووبه بۆ من راڤه بکه.
ئاندره‌ئا:
ناوه‌راست به‌ردێکی بچکۆڵه‌یه.
گالیله:
که زه‌وییه.
ئاندره‌ئا:
ده‌وران ده‌وری چه‌ن کاسه‌یه‌کن له سه‌ر یه‌ک.
گالیله:
چه‌ن دانه؟
ئاندره‌ئا:
هه‌شت دانه.
گالیله:
ئه‌مانه چه‌رخی بلورینن.
ئاندره‌ئا:
چه‌ن گوڵۆڵه‌یه‌کی بچکۆڵه‌یان ناوه به سه‌ر کاسه‌کانه‌وه.
گالیله:
که ئه‌ستێره‌ن.
ئاندره‌ئا:
هه‌ندێ شریت که ووشه هایه‌کیان له‌سه‌ر نووسراوه.
گالیله:
چ ووشه‌هایه‌ک؟
ئاندره‌ئا:
نێوی ئه‌ستێره‌کان.
گالیله:
بۆ وێنه؟
ئاندره‌ئا:
گوڵۆڵه‌ی خواره‌وه مانگه. یانی وه‌ها نووسراوه و سه‌ریشیه‌وه خۆره.
گالیله:
باشه. ئێستا خۆر بسووڕێنه.
ئاندره‌ئا:
( کاسه‌کان ده‌سووڕێنێ) وه‌ی چه‌ن جووانه. به‌ڵام ئێمه چۆن له‌م ناوه‌دا
گیرمان کردووه؟
گالیله:
( خه‌ریکه ده‌ستی ووشک ده‌کاته‌وه) به‌ڵێ. منیش هه‌وه‌ڵ جار که ئه‌م
ده‌زگایه‌م دیت، ئه‌مه‌م له خۆ پرسی. هه‌ندێ که‌س ئه‌م پرسیاره‌یان بۆ پێش
دێت. ئه‌م گشته دیواره و ئه‌م گشته کاسه، بێده‌نگ و بێ بزووتن! ماوه‌ی
دوو هه‌زار ساڵ مرۆڤ رای وه‌ها بوو که خۆر و هه‌موو ئه‌ستێره‌کان به
ده‌وریا ده‌سووڕن. پاپ، کاردیناڵه‌کان ، شازاده‌کان، بلیمه‌ته‌که‌ن،
رێکخه‌ره‌کان، به‌ڕێوه‌به‌ران، ساد و سه‌ودا گه‌ران، ماسی فرۆشه‌کان و
منداڵه قووتابیه‌کان وه‌هایان بییر ده‌کرده‌وه که به بێ بزووتن له نێو
ئه‌م قاپه بلوورینه‌دا ده‌ژین. به‌ڵام، ئاندره‌ئا! ئه‌مڕۆ ئێمه
ئه‌مانه‌وێ له‌م قه‌فه‌زه بلوورینه بیینه ده‌ره‌وه. ئه‌ویش زۆر به
په‌له. ئه‌و ده‌مانه تێپه‌ڕی و ئێستا سه‌ده‌یه‌کی نوێ دێته گۆڕه‌وه.
مرۆڤ له سه‌ده‌یه‌کی پێشتره‌وه چاوه‌نوارری و ته‌مایه‌ری ئه‌م سه‌ده‌ی
کردووه. شاره‌کان ته‌سکن و بازنه‌ی بیریش ته‌نگ. کۆنه‌په‌رستی مافه‌ته.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر تا ئێستا وه‌ها بووه، ئه‌مه نابێته به‌ڵگه که هه‌ر
وه‌هایش بمێنێ. چونکا هه‌موو چتێ، هه‌میشه له تێپه‌ڕ بوون و گۆڕینایه،
گیانه‌که‌م. به بیر و رای من ئه‌م چۆنیه‌تی‌یه به ده‌س‌پێکردنی زه‌ریا
گه‌ڕی و که‌شتی گه‌ریه‌وه هاته کایه‌وه. تا ئه‌و جێگه‌ی مرۆڤ له
بییر‌یه‌تی که‌شتیه‌کان هه‌میشه له درێژایی قه‌راغه‌دا ده‌هاتن و
ده‌چوون، به‌ڵام ناکاو قه‌راغه‌یان به‌جێ هێشت و به تاو زه‌ریاکانیان
پێوا. له که‌رته‌ی ئێمه‌وه ده‌نگ به‌رزه‌وه بوو که
که‌ره‌ته‌هایه‌کی‌تریش هه‌ن و له‌و کاته‌وه که که‌شتیه‌کانی ئێمه ده‌چن
بۆ ئه‌وێ، هه‌موو تێگه‌یشتوون که زه‌ریا که ئه‌و هه‌مووه لێ‌ی ده‌ترسان،
ته‌نێ گۆلێکی بچکۆله‌یه و به‌س و به‌ره به‌ره خه‌ڵک ویستیان که له
هه‌موو چتێ تێبگه‌ن و بزانن بۆ کاتێ به‌ردێ حه‌وا ده‌خه‌ن هه‌وه‌ڵ
ده‌ڕواته سه‌ره‌وه و پاشان ده‌که‌وێته خوار. وه‌های لێ‌هاتووه که پیره
سه‌د ساڵه‌کان ده‌یانه‌وێ لاوه‌کان باسی چته تازه‌کانیان بۆ بگێڕنه‌وه.
به‌ڵێ زۆر چت ده‌رکه‌وتووه به‌ڵام هێشتا نه‌هێنیه‌کان زۆرترن و به‌م
له‌ونه، بۆ به‌ره‌ی نوێ ، کار ئێجگاره زۆره و ئه‌رکێکی مه‌زن ها به‌سه‌ر
شانیانه‌وه.
کاتێ که لاو بووم له سینادا کۆشکهایه‌کم دیت و پێک‌هێنه‌رانێکم ناسی که
بۆ ئه‌م باره و بار کردنی زناره گه‌وره‌کان شێوازی کۆنیان گۆڕی و ویستیان
گوریسه‌کان به شێوه‌یه‌کی نوێ به‌کار ببه‌ن و ئه‌م کاره پاش چه‌ن
چرکه‌یه‌ک ووت و وێژ سه‌ر‌گرت. ئه‌مه‌م که دیت، زانیم ته‌مه‌نی ده‌وره‌ی
کۆن تێپه‌ڕیوه و ده‌وره‌یه‌کی نوێ ده‌ستی پێکردووه. له داهاتووێکی
ئێجگار نزییکا مرۆڤ زه‌وی، یانی ئه‌و ئه‌ستێره‌ی که تیادا ده‌ژی،
ده‌ناسێت. باس و نووسراوه‌ی په‌ڕتووکه کۆنه‌کان ئیتر به‌ش ناکه‌ن و
ناتووانن مرۆڤ تێر و ته‌سه‌ل بکه‌ن. بنچینه‌ی رێبازگه‌ی هه‌زاران ساڵه
شه‌ق ده‌بات و ئیتر جێ‌ی متمانه نی‌یه و نابێ و بێ باوه‌ڕی و گومان جێگری
ده‌بێ. ئیتر دنیا ده‌ڵێن: ئه‌م قسانه هی ناو په‌ڕتووکه و ده‌بێ خۆمان له
نزییکه‌وه بیبینین.
چی جێ‌ی متمانه و دڵنیایی بوو ئێستا جێ‌ی شک و گومانه.
کاتێ با هات و داوێنی شازاده‌کانی لا دا و لاقیان ده‌رکه‌وت، خه‌ڵک دیتیان
که لاقیان وه‌ک لاقی هه‌موو مرۆڤێکی‌تره و ده‌رکه‌وت که له ئاسمانیشا
هیچ نی‌یه و ئه‌م باسه هۆی گاڵته و پێکه‌نینی هه‌مووانه.
به‌ڵام له زه‌ویدا، ئاو کارگا نوێکانی خستووه ته‌ڕێ و له کێڵگه و
کارگاکاندا هه‌زاران قۆڵ پێکه‌وه هه‌ڵکراوه و به پێ‌ی یاسایه‌کی نوێ
که‌وتنه‌ته بزووتن و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن. وه‌ها دیاره چه‌ن ماوه‌یه‌کی دی له
بازاڕیشا سه‌باره‌ت به ئه‌ستێره ناسی بدوێن و ئه‌م باسه ببێته باسی
هه‌موو لا و منداڵی ماسی فرۆشه‌کان بچنه فێرگه.
ئێستا هه‌موو به دوای چتی نوێن و پێ‌یان خۆشه که گریمانێکی نوێ دنیا
راشه‌کێنێ. له‌وه‌ته‌ی دنیا هه‌یه وه‌هایان زانیوه که ئه‌ستێره‌کان
له‌سه‌ر چه‌رخێکی بلوورین سوارن و به‌وه‌وه چه‌سپاون تاکوو نه‌که‌ونه
خواره‌وه. ئه‌مڕۆ ئه‌م ئیزنمان به خۆمان داوه که بهێڵین ئه‌ستێره‌کان
سه‌ر به خۆ بسووڕێن و بێ وێستانن له هات و چوودا بن و مینا که‌شتیه‌کانی
مه، هه‌میشه له سه‌فه‌ردا بن.
عه‌رز به خۆشییه‌وه به ده‌ور تاوا ده‌سووڕێ و ماسی فرۆشه‌کان ،
ساوسه‌وداگه‌ران، شازاده‌کان و کاردیناڵه‌کان و ته‌نانه‌ت پاپیش له‌گه‌ڵیا
ده‌سووڕێن.
جیهان له چاو لێک نانێکا چه‌قی خۆی له ده‌س داوه و ئه‌مڕۆ هه‌موو که‌س
ده‌تووانێ چه‌قی جیهان بێ و هه‌روه‌ها هیچ که‌س ناتووانێ چوونکا هه‌موو
ده‌تووانن و که‌شتیه‌کانی مه ده‌چنه ده‌ریا و ئه‌ستێره‌کانیشمان له ناو
ئه‌ردی پان و پۆڕا ده‌سووڕێن. ئه‌مڕۆ ته‌نانه‌ت له شه‌ترنجیشا هه‌موو
رووخه‌کان هه‌موو خانه‌کان ده‌گه‌ڕن. هۆنه‌ر سه‌باره‌ت به‌م باسه چۆن
ده‌دوێ.
ئاندره‌ئا:
ئه‌ی کازێوه پێگه‌یشتووه‌کان/ ئه‌ی فێنکه بای قه‌راغه‌کان/ شیره‌که‌تان
پخۆن/ ئێستا که‌سانێ بۆ دیتنتان دێن و سه‌ر و دڵتان ده‌گرن.
گالیله:
له‌و چتانه‌ی که دوێنێ بۆم باس کردی تێگه‌یشتووی؟
ئاندره‌ئا:
چی؟ کووپرنێک ( ناوه‌که‌ی نازانێ) و چه‌رخ و فه‌له‌که‌که‌ی؟
گالیله:
ئه‌رێ کۆپێرنیک و چه‌رخ و فه‌له‌که‌که‌ی.
ئاندره‌ئا:
نا. چۆن ده‌تانه‌وێ من له‌م باسانه تێبگه‌م. زۆر ده‌گمه‌نه. پێم گرانه.
مانگی ئوکتۆبر من تازه ته‌مه‌نم ده‌بێته یازده ساڵ.
گالیله:
من ده‌مه‌وێ که تۆ تێبگه‌یت و فێر بیت. من کار ده‌که‌م و له باتی ئه‌وه‌ی
که پووڵی شیرفرۆش بده‌م پاڕتووک ده‌کڕم تاکوو تێگه‌یشتن و فێر بوونی ئه‌م
چتانه هاسان بێت.
ئاندره‌ئا:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ، ئه‌ز به چاوی خۆ ده‌بینم که به‌یان خۆر له
لایه‌که و ئێواره له لایه‌کی دی. ده‌ی که وابێ خۆر ناوێستێ و ده‌گه‌ڕێ.
گالیله:
ده‌بینی! چ ده‌بینی؟ تۆ هیچ نابینی. ته‌نێ ده‌ڕوانی. روانین جیا له
بینینه.( ته‌شته‌که ده‌نێته ناوه‌راست دیوه‌که) باشه. ئه‌مه خۆره.
دانیشه( ئاندره‌ئا له سه‌رکه‌تێ داده‌نیشێ. گالیله له پشتیه‌وه
راده‌وه‌ستێ.) خۆر له کوێ‌یه؟ لای راست یا خۆ لای چه‌پ؟
ئاندره‌ئا:
چه‌پ.
گالیله:
چۆن ده‌چێته لای راست؟
ئاندره‌ئا:
به‌و شێوه که ئێوه هه‌ڵیگرن و بینێنه ئه‌و لا.
گالیله:
جۆرێکی‌تر نابێ؟ ( ئاندره‌ئا به که‌ته‌که‌وه هه‌ڵده‌گرێ و ده‌یباته ئه‌و
به‌ر ته‌شته‌که) ئێستا خۆر له کام لایه؟
ئاندره‌ئا:
لای راست.
گالیله:
له جێگه‌ی خۆی بزووت؟
ئاندره‌ئا:
نا.
گالیله:
چی بزووت؟
ئاندره‌ئا:
من.
گالیله:
( ده‌نه‌ڕێنێ) هه‌ڵه‌یه گه‌مژه‌ی نه‌زان. که‌ته‌که بزووت.
ئاندره‌ئا:
له‌گه‌ڵ منا که له سه‌ری دانیشتووم.
گالیله:
هه‌ڵبه‌ت. که‌ته‌که زه‌وییه و تۆیش به سه‌ریه‌وه‌ی.
مادام ئێساڕتی:
( له بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی نوێنه‌کانی گالیله هاتووه. ده‌ڕوانێ) ئاغه‌ی
گالیله! ئاندره‌ئا چی لێده‌که‌ی؟
گالیله:
بینینی فێر ده‌که‌م، مادام ئێساڕتی.
ئێساڕتی:
ئه‌ویش به گه‌ڕانن به ده‌ور ژووره‌که‌دا؟
ئاندره‌ئا:
ده‌س‌هه‌ڵگره دایه. تۆ تێناگه‌ی.
ئێساڕتی:
ده‌ی! ئه‌ی تۆ تێده‌گه‌ی؟ ئاغه‌یه‌کی لاو هاتووه لای ئێوه ده‌رس بخوێنێ.
ته‌ڕپۆشه و نووسراوه‌یه‌کیشی پێ بوو( نامه‌یه‌ک ده‌دا به گالیله)
ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر ئه‌م باسانه ده‌ڕۆن که ئاندره‌ئا به من ده‌ڵێ دوو و
دوو ده‌کاته پێنج. هه‌موو ئه‌و چتانه‌ی که پێ‌ی ده‌ڵێی تێکه‌ڵیان
ده‌کات. دوێنێ شه‌و ده‌یویست به هه‌ر نرخێ بێ به من بسه‌لمێنێ که زه‌وی
به ده‌ور خۆردا ده‌سووڕێ. ده‌یووت ئاغه‌یه‌ک به نێوی کی‌پڕنێک ئه‌مه‌ی
سه‌لماندووه.
ئاندره‌ئا:
ئاغه‌ی گالیله! مه‌گه‌ر کووپێڕنێک ئه‌مه‌ی نه‌سه‌لماندووه؟ خۆتان پی بڵێن
با باوه‌ڕ بکات.
ئێساڕتی:
چی؟ به راستی تۆ ئه‌م قسه قۆڕانه‌ی فێر ده‌که‌ی؟ بۆچی؟ بۆ ئه‌وه‌ی که
بچێته فێرگه و ئه‌م قسانه جاڕ بدات. ئه‌وکاته که‌شیشه‌کان زۆر بۆ من
بێنن که ئه‌م منداڵه قسه‌ی پڕ به ده‌می خۆ نی‌یه و کفری گه‌وره
گه‌وره ده‌کات. ترێق نابنه‌وه ئاغه‌ی گالیله؟
گالیله:
( به‌رقلیان ده‌خوات) بڕوانن مادام ئێساڕتی من و ئاندره‌ئا پاش هه‌ندێ
لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆر و قیژ و واژێکی ئێجگار چت‌هایه‌کمان ده‌ست که‌وتووه و
رامان وه‌هایه که ئیتر له‌مه زیاتر بێده‌نگ نه‌بین. ده‌ورێکی تازه و
سه‌ده‌یه‌کی نوێ ده‌س پێده‌کات که ژیان له‌ودا به چێژ و تامتره.
ئێساڕتی:
ده‌ی هیوادارم که له‌م ده‌وره نوێیه‌دا بتووانین پووڵی شیرفرۆش بده‌ین(
نامه‌که پیشان ده‌دات) تکایه بۆ جارێکیش بووه به قسه‌ی من بکه‌ن و
وه‌کوو قووتابیانی‌تر وڵامی نه‌ی پێ مه‌ده‌ن و ... من له بیری قه‌رزه‌که‌ی
شیر فرۆشام( ده‌ڕواته ده‌ره‌وه)
گالیله:
( پێده‌که‌نێ) لێم‌گه‌ڕێ با شیره‌که‌م بخۆم( به ئاندره‌ئا) دوێنێ چه‌ند
چتمان ده‌س که‌وت.
ئاندره‌ئا:
هه‌ر بۆ ئه‌وه به دایکمم ووت که ده‌می ماق بمێنێ، ئه‌گینا جۆر ده‌رنایێ.
ئێوه به منتان ووت که ءه‌رز هه‌م به ده‌ور خۆرا ده‌گه‌ڕێ هه‌م به
ده‌ور خۆ‌یا. ئێوه که‌ته‌که‌تان به لاشانا به ده‌ور خۆ‌یا سووڕان. نه
وه‌ها ( به قۆڵی حه‌ره‌که‌تێ بۆ به‌رۆ ده‌کات) ئه‌گینا روونه که من
ده‌که‌وتم. بۆ که‌ته‌که‌تان بۆ به‌ره‌وه نه‌سووڕان؟ بۆ ئه‌وه‌ی که روونه
که ئه‌گه‌ر عه‌رز وه‌ها بسووڕی من ده‌که‌ومه خواره‌وه. دیتتان ، ئه‌م
جاره گیر که‌وتن.
گالیله:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پێم سه‌لماندی که...
ئاندره‌ئا:
به‌ڵام دوێنێ شه‌و بیرم لێ کرده‌وه و دیتم هه‌گه زه‌ویی به راستی
بسووڕایه‌ت، من شه‌و و سه‌ره‌و نخوون ده‌بوومه‌وه، ئه‌میشه که روونه.
گالیله:
( سێفێک له‌سه‌ر مێزه‌که هه‌ڵده‌گرێ) بڕوانه، ئه‌مه زه‌وییه.
ئاندره‌ئا:
نا ئاغه‌ی گالیله. به‌م چتانه راڤه‌ی مه‌که. به‌م بیانووانه هه‌میشه
پیرۆز ده‌بی.
گالیله:
( سێفه‌که داده‌نێته‌وه) زۆر باشه.
ئاندره‌ئا:
هه‌گه که‌سێ چاوبه‌س بێ هه‌میشه به نواندنی نوێنه‌ره‌کان به ئامانج
ده‌گات. به‌و له‌ونه‌ی که ئێوه منتان به ده‌ور ژووره‌که‌دا خولانده‌وه،
من ناتووانم دایکم به که‌ته‌که‌وه هه‌ڵبگرم. که وایه ئه‌مه
نیشانکردێکی چه‌وته. باشه . ئێستا هه‌گه سێف زه‌وی بێ، چ ده‌بێ؟ هیچ
نابێت.
گالیله:
( پێده‌که‌نێ) ئه‌ڵبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی که تۆ ناته‌وێ تێبگه‌ی.
ئاندره‌ئا:
دیسان هه‌ڵیگره‌رۆ. ئاخر چۆن من شه‌و تا به‌یان سه‌ره‌ونخوونم؟
گالیله:
باشه ئه‌مه زه‌وییه و ئه‌میشه تۆی( پڕووشێ له کۆتی دار ده‌که‌نێته‌وه
و ده‌یکات به سێوه‌که‌دا) ئێستا زه‌ویی ده‌س ده‌کات به سووڕانن.
ئاندره‌ئا:
ئێستا من سه‌روخوار شۆڕه‌وه ده‌بم.
گالیله:
چۆن؟ باش بڕوانه . سه‌رت له کوێێیه؟
ئاندره‌ئا:
( سێوه‌که پیشان ده‌دات) ئه‌وه‌تا، خواره‌وه.
گالیله:
چی؟ ( سێوه‌که بۆ دواوه ده‌سووڕێنێ) سه‌ری تۆ هه‌میشه له سه‌ر جێگه‌ی
خۆی نی‌یه؟ پاکانت هه‌میشه له خواره‌وه نین؟ کاتێ ئه‌مه ده‌سووڕێنم
هه‌ر وه‌ها له‌سه‌ر جێ‌دا نیت؟
ئاندره‌ئا:
نا. ئه‌ی بۆ نابینم که بسووڕێم؟
گالیله:
بۆ ئه‌وه‌ی که تۆیش له‌گه‌ڵ عه‌رزا ده‌سووڕێ‌ی. تۆ و هه‌وای سه‌ر سه‌ری تۆ
و هه‌موو چتێ که له‌سه‌ر زه‌وییدایه.
ئاندره‌ئا:
ئه‌ی بۆ مرۆڤ وه‌ها ده‌زانێ که خۆر ده‌ڕوات؟
گالیله:
( دیسان سێوه‌که ده‌سووڕێنێ) تۆ زه‌ویی له سه‌ره‌وه چاو لێده‌که‌ی و
زه‌ویی هه‌میشه له ژێر پێ‌ی تۆدایه و به رێژه‌ی تۆ نابزوێت و بێ جم و
جووڵه. ئێستا بڕوانه سه‌ره‌وه، چراکه له سه‌ر سه‌رته. باشه . ئێستا
ئه‌گه‌ر من سێوه‌که بسووڕێنم، چی له‌سه‌ر سه‌رته؟ سه‌ر سه‌رت تماشا بکه.
چراکه له کوێ‌یه؟
ئاندره‌ئا:
خواره‌وه.
گالیله:
دیتت؟
ئاندره‌ئا:
ئه‌مه زۆر جووان بوو. دایکم به بیستنی ته‌واو ماق ده‌بێ.( لودویکۆ
ماڕسیلی لاوی ده‌وڵه‌مه‌ند دێته ژووره‌وه)
گالیله:
مه‌گه ئێره خانه هه‌رکه‌س بیه‌وێ بێته ژووره‌وه؟
لودویکۆ:
کات باش مامۆستا. من لودویکۆ ماڕسیلیم.
گالیله:
( نامه‌که ده‌خوێنێته‌وه) له هوله‌نده‌وه هاتوون؟
لودویکۆ:
به‌ڵێ. له‌وێ ئێجگار نێوی ئێوه‌مان بیستبوو، مامۆستا!
گالیله:
خانه‌واده‌ی ئێوه له کامپانیادا مڵکیان هه‌یه؟
لودویکۆ:
دایکم ئاواتی ئه‌وه‌ی بوو که من ده‌ور و به‌ر ببینم و بزانم له دنیادا چ
باسه و ...
گالیله:
وه له هوله‌ندا بیستتان که له ئیتالیادا باس و خه‌به‌ری من هه‌یه؟
لودویکۆ:
چون دایکم هیواداره که من زانست فێر ببم...
گالیله:
ده‌رسی تایبه‌تی مانگی ده سککه.
لودویکۆ:
به‌سه‌ر چاوان مامۆستا.
گالیله:
خۆشت له چی دێ؟
لودویکۆ:
له چاره‌وێ.
گالیله:
دروست.
لودویکۆ:
مامۆستا! من مێشکی خوێندن و فێر بوونم نی‌یه.
گالیله:
دروست. هه‌رگا وه‌هایه مانگی پانگزه سککه.
لودویکۆ:
با چاوان مامۆستا.
گالیله:
من ته‌نێ کازێوه‌کان ده‌تووانم به تۆ ده‌رس بڵێم. به‌ڵام ئه‌ندره‌ئا .
ئه‌مه ئیتر به زه‌ره‌ری تۆ سه‌ر ده‌گرێ چون ده‌رفه‌تێک بۆ تۆ نامێنێ.
تێگه‌یشتی؟ ئاخر خۆتۆ پووڵت نی‌یه.
ئاندره‌ئا:
ئێستا که من ده‌رم. ئیزن ئه‌ده‌ن سێوه‌که هه‌ڵگرم؟
گالیله:
هه‌ڵیگره( ئاندره‌ئا ده‌ڕواته ده‌ره‌وه)
لودویکۆ:
به‌ڵام ده‌بێ تاقه‌ت و حه‌وسه‌له‌ی چکتان ببێ که بتووانن له‌گه‌ڵ مندا
سه‌ر و که‌لله لێده‌ن. به تایبه‌ت که له زانست‌دا مه‌سه‌له‌کان به
شێوه‌یه‌کن که له‌گه‌ڵ عه‌قڵا یه‌ک ناگرنه‌وه. بۆ وێنه ئه‌م لووله
ناباره چاو لێ بکه‌ن که له ئامێستڕداما ده‌یفرۆشن. ئه‌ز باش ژێره و
ژوورم کرد. به‌رگێکی چه‌رمی سه‌وز و دوو هاوێنه، یه‌کێ به‌م شێوه(
هاوێنه‌یه‌کی چاڵ به ده‌س نیشان ده‌دات) یه‌کێکیش به‌م شێوه(
هاوێنه‌یه‌کی به‌رز به ده‌س نیسان ده‌دات) بیستوومه که یه‌کیان چت
که‌وره ده‌کاته‌وه و ئه‌وی‌تریان بچووک. هه‌ر مرۆڤێکی عاقڵ وه‌ها ده‌زانێ
که ئه‌م دوو هاوێنه کاری یه‌کتر له ناو ده‌به‌ن. به‌ڵام وه‌ها نی‌یه و
له نێو ئه‌م لووله‌وه مرۆڤ هه‌موو چتێ پێنج به‌رابه‌ر ده‌بینێ. زانستی
ئێوه‌یش هه‌ر ئه‌مه‌یه ئیتر.
گالیله:
مرۆڤ چ چتێ پێنج به‌رابه‌ر گه‌وره‌تر ده‌بینێ؟
لودویکۆ:
زه‌نگی کلیسه‌کان، کۆتره‌کان، هه‌ر چتێ که دوور بێ.
گالیله:
خۆتان زه‌نگی کلیسه‌تان گه‌وره‌تر دیت؟
لودویکۆ:
به‌ڵێ مامۆستا.
گالیله:
لووله‌که دوو هاوێنه‌ی بوو؟ ( له‌سه‌ر کاغه‌زا ده‌یکێشێ) وه‌ها بوو؟ (
لودویکۆ به سه‌ر ده‌ڵێ وه‌ها بوو) ده‌مێکه‌یه داهاتووه؟
لودویکۆ:
وه‌ها بزانم چه‌ند رۆژ پێش له‌وه‌ی له هوله‌ند بێمه ده‌ره‌وه. به‌ڵام
تازه هاتبووه بازاڕه‌وه.
گالیله:
( زبان خۆش) بۆ ده‌تانه‌وێ فیزیک بخوێنن؟ بۆ ناتانه‌وێ په‌روه‌رده کردنی
چاره‌وێ بخوێنن؟ ( مادام ئێساڕتی دێته ژووره‌وه به‌ڵام گالیله نایبینێ)
لودویکۆ:
دایکم پێ‌ی وایه که تۆزێ زانست پێویسته. ده‌زانن که له‌م دنیادا و له‌م
رۆژگاره‌دا هه‌موو زانست ده‌که‌نه مه‌زه‌ی شه‌راب.
گالیله:
هه‌ر وه‌ها ده‌کرێ زبانه له بیرچووه‌کان یا خۆ زانستی ئاینیی هه‌ڵبژێرن.
هاسانتره. ( مادام ئێساڕتی ده‌بینێ، به په‌له) باشه. دوا نیوه‌ڕۆی
سێ‌شه‌ممه بێن( لودویکۆ ده‌ڕوات) بۆ وه‌ها پیاما ده‌ڕوانی؟ خۆ گلم
دایه‌وه.
ئێساڕتی:
چون چاوتان به من که‌وت، کاربه‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت له زانستگه‌دا له
ده‌ره‌وه ته‌مایه‌رتانن.
گالیله:
بڵێن بێته ژوور. ئه‌مه گرینگه. به‌ڵکو پانگسه‌د سککه‌که دروست بووبێ.
ئه‌و کاته ئیتر قووتابیم بۆچییه؟!( مادام ئێساڕتی کاربه‌ده‌ست
ده‌هێنێته ژووره‌وه. گالیله به په‌له چه‌ن ژمارده‌یه‌ک له‌سه‌ر لێنووس
ده‌نووسێ) کات باش سککه‌یه‌کم پێ بده به قه‌رز( کاربه‌ده‌ست سککه‌یه‌ک
ده‌دات به گالیله. گالیله‌یش ده‌یدات به مادام) ئاندره‌ئا بنێره بۆ لای
چاوێلکه‌ساز و بڵێ دوو هاوێنه بکڕێت. ئه‌میشه ئه‌ندازه‌کانی ( مادام
کاغه‌زه‌که وه‌رده‌گرێت و ده‌ڕواته ده‌ره‌وه)
کاربه‌ده‌ست:
به خزمه‌ت گه‌یشتم که سه‌باره‌ت به داخوازی ئێوه یانی زیاد کردنی مزتان
به هه‌زار سککه بدوێم. به‌داخه‌وه که نه‌م‌تووانی زانستگه رازی بکه‌م.
خۆتان باش ده‌زانن که ده‌رسی بییرکاری که‌م که‌س به لای زانستگه‌دا
ده‌کێشێ. له بییرکاری، به کورتی: نان و ئاو ناڕوێت. نه ئه‌وه‌ی که
جه‌مهووری قه‌یری بییرکاری نه‌زانێ، نا به‌ڵام بییرکاری نه به راده‌ی
پیتۆڵی پێویسته و نه به راده‌ی زانستی ئایینی به‌هره داره. ئه‌ڵبه‌ت
بۆ بلیمه‌تان تام و له‌زه‌تێکی بێ‌کۆتایی و تایبه‌تی هه‌یه و ...
گالیله:
( به‌سه‌ر کاغه‌زه‌کانیدا دانووخاوه) ئاغه‌ی به‌ڕێز! من ناتووانم به
پانسه‌د سککه بژیم و سه‌ر و بنی ژیانم بهێنمه یه‌ک.
کاربه‌ده‌ست:
بڕوانن ئاغه‌ی گالیله! ئێوه حه‌وته‌ی دوو جار، هه‌ر جارێ دوو کاژێڕ ده‌رس
ده‌ده‌ن. ناوبانگی به‌رز و بێ وێنه‌تان تا بته‌وێ قووتابیانێک بۆ دێنێ که
ده‌تووانن پووڵ بده‌ن. مه‌گه ئێوه قووتابی تایبه‌تیتان نی‌یه؟
گالیله:
کاکی خۆم! ئێجگار زیاتر له ئه‌ندازه‌م هه‌یه. هه‌میشه فێر ده‌که‌م و فێر
ده‌که‌م، ئه‌ی که‌ی فێر ببم؟ به‌داخه‌وه و زۆر به داخه‌وه که من به
وێنه‌ی مامۆستایانی ئایینی عه‌قڵی گشتی نیم. ئه‌ز نه‌زانم. ئه‌ز هیچ
نازانم. ده‌ی که وه‌هایه ده‌بێ کون و درزی زانستم بگرم و بیچنمه‌وه،
که‌ی ده‌تووانم وه‌ها بکه‌م؟ که‌ی به ساخ کردنه‌وه بگه‌م؟ ئاغه‌ی ئازیز!
زانستی من تینووی زانستی زیاتر و نوێتره. سه‌باره‌ت به گرینگ‌ترین
مه‌سه‌له‌کان هێشتا چتێ زیاتر له گریمان نی‌یه له‌به‌ر ده‌ست‌دا و هه‌گه
مه ئه‌م گریمانانه نه‌سه‌لمێنین، ئه‌ی کێ بیانسه‌لمێنێ؟ هه‌گه من بۆ
ئه‌وه‌ی له برسیه‌تیدا نه‌مرم. مه‌جبوورم به مێشک هه‌موو زبان نه‌زانێکا
رۆکه‌م که دوو دێڕی هاوسه‌نگ و به‌رانبه‌ر له کۆتاییدا به یه‌ک ده‌گه‌ن،
ئه‌ی چۆن هه‌نگاوێ به‌ره‌و پێش هه‌ڵبگرم؟
کاربه‌ده‌ست:
له بیرتان نه‌چێ که هه‌رچه‌ن جه‌مهووری به ئه‌ندازه‌ی هه‌ندێ له
شازاده‌کان مز نادات، به‌ڵام له باتیدا ئازادی پرس و جۆ و ساخ کردنه‌وه
پشتگری ده‌کات. له پادوادا ئێمه ته‌نانه‌ت بوونی پڕۆتستانه‌کان به نێوی
گوێڕاگر قه‌بووڵ ده‌که‌ین و ره‌ده‌ی دوکتورایان پێده‌ده‌ین. هه‌رچه‌ند که
سه‌لما، دووپاته‌ی ده‌که‌مه‌وه ئاغه‌ی گالیله! سه‌لما که ئاغه‌ی
کڕمۆنینی قسه‌ی دژ به ئایینی کردووه به‌ڵام نه ته‌نیا نه‌ماندا ده‌س
ده‌زگای بیرپشکنین به‌ڵکوو مزیشمان زیاد کرد. لێره‌وه تا هوله‌مد هه‌موو
ده‌زانن که وێنیز جه‌مهورییه‌که که قسه‌ی بیرپشکنین ، بۆی ئایه‌ته و
هه‌موو ده‌بێ به گوێره‌ی بکه‌ن. بۆ ئێوه که ئه‌ستێره‌ناسن و ... یانی
زانستتان زۆر له مێژه‌وه‌یه که ریز له کلیسه ناگرێ، ئه‌م مه‌سه‌له
ئه‌بێ ئێجگار گرینگ بێ.
گالیله:
ئێوه هه‌ر لێره‌وه جیۆردانۆ بڕۆنۆتان نارد بۆ رۆم. بۆ؟ بۆ ئه‌وه‌ی که
گریمانی کوپێرنیکی لا به دروست بوو...
کاربه‌ده‌ست:
نا. نه به‌م هۆیه که گریمانی کوپێرنیکی لا به دروست بوو – که ئه‌بێ
بیشڵێم که هه‌ڵه‌یه- به‌ڵکوو به‌و هۆیه که ...
به راستیش وه‌ها باشه که سه‌باره‌ت به پیاوێ که له ناو ئاگرا برژا
نه‌دوێین. چونکو له‌گه‌ڵ ئازاریشدا دروست نی‌یه که ناوی که‌سێ که کلیسه
له‌حنه‌تی لێ کردووه، له کووچه و کۆڵاندا بێته سه‌ر زبان. ته‌نانه‌ت
لێره‌یش دروست نی‌یه ناوی ببه‌ین- باش نی‌یه.
گالیله:
کاکی من! فه‌رموون بزانم، پشتیوانی ئێوه له ئازادی بیر و بڕوا ، ساد و
سه‌ودایه‌کی باشه؟! نه؟ ئێوه مامۆستایان به دێوه زمه‌ی بیر پشکنین له
شوێنه‌کانی دی ده‌ترسێنن و لێره به مزێکی که‌مه‌وه رایان ده‌گرن. یانی
ئێوه هه‌ندێ له مزی مامۆستایان به بیانووی پشتگریتان له‌وان به‌رانبه‌ر
به بیر پشکنین بۆ خۆ هه‌ڵده‌گرن.
کاربه‌ده‌ست:
بێ ئینسافیه. ئه‌مه بێ ئینسافیه! ئه‌گه‌ر بێ سه‌واد و زانستی بیر پشکنین
بتووانێ به‌رگری له گه‌شه و پشکووتنی بیرتان بکات، ماوه و ده‌رفه‌تی
خوێندن و ساخ کردنه‌وه‌تان بۆ چی‌یه؟ هیچ شازاده‌یه‌ک به بێ که‌شیش
نی‌یه. هه‌روه‌ها که هیچ گوڵێک بێ دڕوو نی‌یه.
گالیله:
ئازادی بیر کردنه‌وه به بێ ماوه و ده‌رفه‌تی ئازاد بۆ بیر کردنه‌وه به
کاری چی دێت؟ چ به‌سه‌ر بیر کردنه‌وه و ساخ کردنه‌وه‌دا دێت؟ به‌ڵکوو رۆژێ
ئه‌م ده‌سکه‌وتانه سه‌باره‌ت به یاسای که‌وتنه‌وه‌ی ئه‌جسام (
به‌سته‌یه‌کی نووسراوه ده‌دات به کاربه‌ده‌ست) به کاربه‌ده‌ستانی
زانستگه نیشان بده‌ی و پرسیاریان لێ بکه‌ی ئاخۆ ئه‌مانه به چه‌ند
سککه‌یه‌کی زیاتر نایه‌ژین؟
کاربه‌ده‌ست:
نرخی ئه‌م ده‌ست که‌وتانه ئێجگار زیاتره.
گالیله:
ئێجگار زیاتر که‌چی عه‌رز که‌م. ته‌نیا پانگسه‌د سککه زیاتر.
کاربه‌ده‌ست:
هه‌رچتێ به ئه‌ندازه‌ی پووڵێ که په‌یدای ده‌کات نرخی هه‌یه. هه‌گه
پووڵتان ده‌وێ ده‌بێ کارێکی‌تر بکه‌ن. بۆ زانستێ که ده‌یفرۆشن ناتووانن
نرخێکی زیاتر له‌وه‌ی که ئه‌م زانسته بۆ خاوه‌نی په‌یدای ده‌کات داوا
بکه‌ن. بۆ وێنه بڕواننه پیتۆڵی که ئاغه‌ی کۆلۆمبا له فلوڕانسدا
ده‌یفرۆشێ. ئه‌م پیتۆڵیه به لانیکه‌مه‌وه ساڵی ده هه‌زار سککه خێری بۆ
ئه‌میری فلۆڕانس تێدایه. پای لێ ده‌نێم که یاسای ئێوه سه‌باره‌ت به
که‌وتنه‌وه‌ی ئه‌جسام ئێجگار ده‌نگی داوه‌ته‌وه. له پاریس و پڕاگاریزتان
لێده‌نێن و به شانازییه‌وه ناوتان ده‌به‌ن. به‌ڵام که‌س به‌م بۆنه‌یه‌وه
پووڵێک به زانستگه‌ی پادوا نادات. مامۆستا، به‌دبه‌ختی ئێوه پسپۆڕی
ئێوه‌یه.
گالیله:
تێده‌گه‌م، ئازادی ساد و سه‌ودا. ئازادی لێکۆڵینه‌وه. یاخۆ ئازادی ساد و
سه‌ودای لێکۆڵینه‌وه. به‌ڵێ!
کاربه‌ده‌ست:
چ شێوه درکاندنێ. ئاغه‌ی گالیله! من تێبینییه‌کانی ئێوه باش تێناگه‌م.
به بڕوای من چۆنیه‌تی ساد و سه‌ودای جه‌مهووریمان جێ‌ی گاڵته نی‌یه و من
به ناوی کاربه‌ده‌ستێکی زانستگه هیچ کاتێ ناتووانم له‌گه‌ڵ ئه‌م شێوه
تێبینیه ناله‌باره‌دا هاوبڕوا ببم. باش بڕواننه ده‌ور و به‌رمان و
چۆنایه‌تی سه‌ده‌مان له‌به‌ر چاو بگرن و بیر له‌وه‌یش بکه‌نه‌وه که له
زۆر جێ‌دا زانست له ژێر قه‌مچی دیلیه‌تیا خۆی گرمۆڵه کردووه! له زۆر
جێ‌دا به‌رگی چه‌رمی په‌ڕتووکه‌کانیان دڕاندووه و به چه‌رمه‌که‌یان
قامچییان درووست کردووه. له زۆر جێ‌دا نابێ بزانی به‌رد چۆن
ده‌که‌وێته‌وه، به‌ڵکوو ده‌بێ هاو بڕوای ئه‌ره‌ستوو بیت. له زۆر جێ‌دا چاو
ته‌نێ له بۆ خوێندنه‌وه پێویسته. ئه‌ڵبه‌ت له جێیه‌کدا که ته‌نێ یاسای
ئه‌ژنۆ کووتین شیاوی رێز بێت، ئیتر یاسای که‌وتنه‌وه‌ی ئه‌جسام به‌کاری چی
دێت؟ له باتیدا بڕوانن که جه‌مهووری مه چه‌ن به گه‌رمی پشتگری بییری
ئێوه ده‌کات. ئێوه لێره ده‌تووانن درێژه به کاره‌کانتان بده‌ن و هیچ
که‌س به سه‌ر سه‌رتانه‌وه رانه‌وه‌ستاوه.
لێره هه‌موو به شانازییه‌وه له
«
فیزیکی باشتر»
ده‌دوون و پێشکه‌وتنی فیزیکیش ئه‌ڵبه‌ته به‌و
هۆیه‌وه‌یه که هه‌موو ده‌یانه‌وێ ده‌زگای قاڵێ چنینێکی باشتریان ببێ.
پێکه‌وتوترین هاوشاریه‌کانمان دێن بۆ دیتنی تۆ و ئه‌وانه‌ی که ماوه‌یان
به نرخه و ئیزن ده‌ده‌ن تۆ ده‌سکه‌وته‌کانی خۆتیان پێ پیشانده‌ی.
مامۆستا! ساد و سه‌ودا بێ بایه‌خ نی‌یه و لێره هه‌موو که‌س پێ‌ی خۆشه تۆ
کار بکه‌یت و به‌رگریت لێ ناکه‌ن. مامۆستا! دان به مه‌دا بنێ که لێره
که‌س به‌رگریت لێ ناکات.
گالیله:
( ناهومێد) به‌ڵێ.
کاربه‌ده‌ست:
به‌ڵام سه‌باره‌ت به باری که‌ره‌سه‌یی مه‌سه‌له‌که. باشه . دیسان چتێ
به جووانی خشته به ناو بانگه‌کانتان درووست بکه‌ن که به یارمه‌تی
ئه‌وان( به قامکه‌کانی ده‌ژمێرێت) به بێ شاره‌زایی له بیرکاری‌دا ،
ژماردن و دێڕ کێشان سه‌ر ده‌گرێت و ده‌کرێ قازانجی ئاوێته‌ی سه‌رمایه
بژمێرێیت. ده‌کرێ نه‌خشه‌ی خانووێک به چکۆله‌ترین و یا خۆ گه‌وره‌ترین
پێوه‌ر بکێشرێت. هه‌ر وه‌ها قورسایی گولله‌یه‌کی تۆپ دابین بکرێت.
گالیله:
بێ بایه‌خه.
کاربه‌ده‌ست:
چۆن؟ چتێ پیاوه هه‌ره ماقووڵه‌کانی نوقمی خوازت و ویست کردووه و پووڵی
نه‌ختی پێک هێناوه به بڕوای ئێوه بێ بایه‌خه؟ بیستوومه که ته‌نانه‌ت
ژێنڕاڵ ئێستفانۆگرێی به یارمه‌تی ئه‌م به‌رهه‌مه، ده‌تووانێ ریشه‌ی
ژماره‌کان تێ بگات و بفامێ.
گالیله:
به راستی که جێ‌ی سه‌ر سووڕمانه پڕیۆلی! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ، ئێوه
منتان هاندا. له‌وانه‌یه بتووانم چتێ‌تر وه‌ک ئه‌وه‌تان بۆ درووست بکه‌م.(
کاغه‌زێک و نه‌خشه‌یه‌ک هه‌ڵده‌گرێت)
کاربه‌ده‌ست:
به راستی؟ ئێجگار باشه . مامۆستا ! رێ‌ی چاره‌سه‌ر کردن ئه‌مه‌یه و
ئێمه ده‌زانین که ئێوه پیاوێکی هه‌ڵکه‌وتوون. ئه‌ڵبه‌ت ببوورن ،
هه‌ڵکه‌وتوو ناڕازی.
گالیله:
ناڕازی؟ به‌ڵی من ناڕازیم و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه پێم وایه ئه‌گه‌ر رێزاڵێ
مێشکتان ببووایه‌ت ده‌بوا پووڵێکی باشترتان به من بدایه‌ت. چون من له خۆم
ناڕازیم و ئێوه‌یش من ناچار ده‌که‌ن که له ئێوه‌یش ناڕازی بم. وێنیزیه
به‌ڕێزه‌کان! من پێم ناخۆش بی‌یه هه‌گه له ده‌ستم بێت له کارگاکان و
تۆپ داڕژاننتانا یارمه‌تیتان بده‌م، به‌ڵام ئه‌و کاته ده‌رفه‌تێکم نابێت
تا وه‌کو لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی خۆم درێژه بده‌م. لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که بۆ
مانم پێویسته و بۆ ژیانم جێ‌ی نیازه. ئێستا چل و شه‌ش ساڵ ته‌مه‌نمه و
هێشتا نه‌متووانیوه کارێ بکه‌م که خۆم رازی بکات.
کاربه‌ده‌ست:
له‌مه زیاتر سه‌رتان نایه‌شێنم.
گالیله:
سپاست ده‌که‌م. لای تۆ خۆش.
کاربه‌ده‌ست:
ماڵ ئاوا( ده‌ڕوات. گالیله به ته‌نێ ده‌مێنێته‌وه و ده‌س ده‌کات به
کار. ئاندره‌ئا به پڕتاو خۆ ده‌کات به ژوورا)
گالیله:
( کار ده‌کات) بۆ سێوه‌که‌ت نه‌خوارد؟
ئاندره‌ئا:
ده‌مه‌وێ هه‌ر وه‌ها نیشانی دایکمی بده‌م و پێ‌ی بسه‌لمێنم که زه‌ویی
ده‌سووڕێ.
گالیله:
گوێگره ئاندره‌ئا! له‌گه‌ڵ هیچکه‌سا سه‌باره‌ت به بیر و رامان مه‌دوو.
ئاندره‌ئا:
بۆچ؟
گالیله:
کاربه‌ده‌سته‌کان قاغه‌یان کردووه.
ئاندره‌ئا:
جا بۆچ؟ مه‌گه بیر و رای ئێمه راسته‌قینه‌یه‌کی سوروشتی نی‌یه؟
گالیله:
به‌ڵام قاغه‌یان کردووه. سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له گرینگ ئه‌وه‌یه که
ئێمه فیزیک‌زانه‌کان ئێستا که زۆر چت ده‌زانین که ناتووانین به باشی
بیانسه‌لمێنین. ته‌نانه‌ت گریمانی کۆپێڕنیکی مه‌زن هێشتا نه‌سه‌لماوه و
ته‌نیا گرتمانێکه. هاوێنه‌کان بده به من.
ئاندره‌ئا:
پووڵه‌که‌ت به‌شی نه‌کرد. کۆته‌که‌ی خۆیشم بارمته دانا.
گالیله:
زستان به بێ کۆت چ ده‌که‌ی؟ ( بێده‌نگی. گالیله هاوێنه‌کان به له‌ونێ
که له‌سه‌ر کاغه‌ز کێشاویه‌تی داده‌نێ)
ئاندره‌ئا:
گرتمان چی‌یه؟
گالیله:
گرتمان یانی چتێ که پێ‌یان وه‌هابێ درووسته، به‌ڵام بۆ سه‌لماندنی
به‌ڵگه‌یه‌کیان نه‌بێت. ئه‌مه‌ی که ژنێ مه‌مکی ناوه‌ته ده‌م منداڵێ و
شیری پێده‌دا و پاره‌یه‌کی لێ ناستێنێ، هه‌تا له نزییکه‌وه نه‌یبینین و
نه‌سه‌لمێ وه‌ک گرتمانێک ده‌چێ. ئه‌ڵبه‌ت ئێمه چاومان زۆر که‌م بینایه.
ئه‌و پییره کۆنانه‌ی که هه‌زاران ساڵ خه‌ڵک بڕوایان پێ‌ی بووه، به‌ره‌و
روخانن ده‌ڕۆن. ئێجگار زۆرن ئه‌و یاسایانه‌ی که خوازتێکی گرینگ‌یان تیادا
نه‌گونجاوه. که‌چی ئه‌م گریمانه نوێ‌یه به‌لانی که‌مه‌وه چه‌ند
یاسایه‌کی هه‌یه که چاره‌سه‌رکه‌ری هه‌ندێ زۆر له ناله‌باری و
ده‌گمه‌نیه‌کانه.
ئاندره‌ئا:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئێوه ئه‌م مه‌سه‌له‌تان بۆ من سه‌لماند.
گالیله:
ته‌نیا سه‌لماندم که دنیا ده‌تووانێ وه‌ها بێت. تێده‌گه‌ی؟ گریمانێکی پڕ
له گه‌شه‌یه و هیچ چتێ نایفه‌وتێنێ.
ئاندره‌ئا:
ئاغه‌ی گالیله! من دڵم پێوه‌یه ببم به فیزیک‌زان.
گالیله:
منیش دڵم پێوه‌یه چونکو له کاری ئێمه‌دا ئێجگار چتی ئاڵۆزاو هه‌یه و
ده‌بێ هه‌موویشی بکرێنه‌وه( ده‌چێته پێش ده‌لاقه‌که و به هاوێنه‌کان
تماشای ده‌ره‌وه ده‌کات. ئه‌وه‌ی ده‌یبینێ تۆزێ سه‌رنجی
راده‌کێشێ)ئاندره‌ئا. وه‌ره سه‌یر بکه.
ئاندره‌ئا:
هه‌موو چتێ نزیک بووه‌ته‌وه. زه‌نگی کلیسه نزییکه‌وه بووه. ته‌نانه‌ت
ووشه‌کانی سه‌ر دییواره‌کان ده‌خوێنمه‌وه. ئه‌وه‌تا. ئه‌و دێڕه
نووسراوه: سپاس بۆ خوای مه‌زن که ...
دوو
گالیله پێک هێنراوێکی نوێ پێشکه‌ش به جه‌مهووری وێنیز ده‌کات.
پێویست ناکات که هه‌موو کارێکی پیاوێکی زانا و گه‌وره پسپۆڕانه و سه‌رنج
راکێش و مه‌زن بێت. گالیله‌یش پیاوێک بوو زگ په‌روه‌ر. گوێڕاگرن و هه‌ر
ئه‌وه‌ی که چۆنیه‌تی تێلێسکۆپتان بۆ ده‌رکه‌وت برۆکانتان لێک گرێ مه‌ده‌ن
و روو تاڵ و ترش مه‌که‌ن.
مرۆڤه‌کان: گالیله- ساگرێدۆ-کاربه‌ده‌ست- ئه‌ندامانی شۆرای سه‌رۆکایه‌تی.
ویرجینیا- لودویکۆ. میری وێنیز
دیمه‌ن: تالاری گه‌وره‌ی وێنیز که به سه‌ر زه‌ریادا ده‌ڕوانێ. ئه‌ندامانی
شۆرای سه‌رۆکایه‌تی و میری وێنیز دانیشتوون. ساگرێدۆی هاڤه‌ڵی گالیله له
لایه‌کی شانۆ راوه‌ستاوه. ویرجینیا گالیله‌ی پانگزه ساڵه باڵنجێکی
پێ‌یه و لووله‌ی دوور بینێ به درێژایی نیو گه‌ز له سه‌ر باڵنجه‌که‌یه.
گالیله له سه‌ر سه‌کۆیێ راوه‌ستاوه. له پشت سه‌ر گالیله‌وه پایه‌ی
تایبه‌تی دووربین دانراوه. فێدێرزۆنی‌ی هاوێنه دروست‌که‌ر خه‌ریکی رێک و
پێک کردنیه‌تی.
کات: پاش‌نیوه‌ڕۆ.
گالیله:
میرم! به‌ڕێزان! ئه‌ز مامۆستای بیرکاری له زانستگه‌ی پادوای ئێوه‌دا، و
هه‌ر وه‌ها به نێوی سه‌رۆکی زه‌ڕادخانه‌ی بێ وێنه‌ی ئێوه، هه‌موو کاتێ
به ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆمم زانیوه که هه‌موو تووانام له رێگه‌ی فێر
کردنا به کار ببه‌م. هه‌ر وه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ، به پێک هێنانی چتی
باش و به‌هره‌دار، به‌هره‌ی ئێجگار بۆ جه‌مهووری وێنیز ده‌س بخه‌م. جێ‌ی
شانازی منه که ئه‌مڕۆ ده‌زگایه‌کی به ته‌واو مانا نوێ به خزمه‌تتان
پێشکه‌ش بکه‌م. دووربین یان تێلێسکۆپی من که له زه‌ڕادخانه‌ی به
ناوبانگی ئێوه و له سه‌ر بناخه‌ی پته‌وی زانست و قه‌یرنان له یاسای رێک
و پێکی شه‌رعی مه‌سێحیه‌ت پێکهاتووه، به دروستی‌ی به‌ره‌ی حه‌فده ساڵ
لێکۆڵینه‌وه‌ی بێ پشووی ئه‌م خزمه‌تکاره‌ی خۆتانه( گالیله له سه‌ر سه‌کۆ
دێته خوار و له لای ساگرێدۆوه راده‌وستێ. چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ده‌ن.
گالیله کڕنۆش ده‌بات و سپاسی خۆی ده‌ر ده‌بڕێ.)
گالیله:
( نزم به ساگرێدۆ) ده‌رفه‌تی ئازیز چۆن بێ بایه‌خ ده‌فه‌وتێ. ئه‌م کارانه
هۆی سه‌ر ئێشانه.
ساگرێدۆ:
( نزم) به‌ڵکوو بتووانی قه‌رزی قه‌ساو بده‌یته‌وه‌ی دۆستی ئازیز.
گالیله:
به‌ڵێ. به‌لانی که‌مه‌وه پووڵی ده‌س ئه‌وان ده‌که‌وێ( دیسان کڕنۆش ده‌بات)
کاربه‌ده‌ست:
( ده‌ڕواته سه‌ر سه‌کۆکه) میرم! به‌ڕێزان! دیسان لاپه‌ڕه‌یه‌کی‌تر له
لاپه‌ڕه زێڕینه‌کانی په‌ڕتووکی مه‌زنی هونه‌ر به ده‌ست وێنیزیه‌کان
نووسرا و ره‌ش کرایه‌وه.( چه‌پڵه‌ی هێمن) ئێستا بلیمه‌تێ که ناوبانگی له
دنیادا زڕاوه، ده‌زگایه‌ک به ئێوه و ته‌نێ به ئێوه‌ی به‌ڕێز پێشکه‌ش
ده‌کات که نرخی ساو سه‌ودایی ، ئێجگاره و ده‌تووانن به خوازتی دڵی خۆتان
و به‌و له‌ونه‌ی که بتانه‌وێ دروستی بکه‌ن و بینێرنه بازار( چه‌پڵه‌ی
تووندتر) جگه له‌وه‌یش ئێمه به یارمه‌تی ئه‌م ده‌زگایه ده‌تووانین کاتی
شه‌ڕ، له چۆنایه‌تی که‌شتیه‌کانی دوژمن تێبگه‌ین و دوو سه‌عات پێش له‌وه‌ی
ئه‌وان مه ببینن، ئێمه ئه‌وان به‌دی بکه‌ین.( چه‌پڵه‌ی تووندتر) ئێستایش
میرم! به‌ڕێزان! مامۆستا گالیله تکای ئه‌وه‌ی لێتانه که ئه‌م
پێکهێنراوه له ده‌س کیژه جووانه‌که‌ی وه‌ربگرن.( مامۆستا، ویرجینیا
ده‌ڕواته پێش، سه‌ری به نیشانه‌ی رێز دانان داده‌نه‌وێنێ. دووربینه‌که
ده‌دات به کاربه‌ده‌ست و کاربه‌ده‌ست ده‌یدا به فێدێزرۆنی. فێدێزرۆنی
دووربینه‌که له‌سه‌ر پایه‌که‌ی رێک ده‌کات. میر و ئه‌ندامان ده‌چنه سه‌ر
سه‌کۆکه و له دووربینه‌که‌وه ده‌ڕوانن)
گالیله:
( ئێجگار نزم) ناتووانم بڕیار بده‌م که تا کۆتایی ئه‌م کایه قۆڕه
به‌رگه بگرم. ئه‌مانه وه‌ها ده‌زانن که دیسان ئه‌سپاب بازییه‌کی
به‌نرخیان ده‌س که‌وتووه. به‌ڵام ئه‌م دوور نوێنه ئێجگار نرخی له‌مانه
زیاتره. دوێنێ‌شه‌و بارته‌قای مانگم پێ پێوا.
ساگرێدۆ:
چی‌و دیت؟
گالیله:
دیتم که مانگ رووناکیه‌که‌ی هی خۆی نی‌یه.
ساگرێدۆ:
چیت ووت؟
یه‌کێ
له ئه‌ندامان: ئاغه‌ی گالیله، قه‌ڵای سانتاڕۆزیتا ده‌بینم.
له‌وێدا ، له ناو به‌له‌مێکدا دوو که‌س خه‌ریکی نان خواردنن. ماسی
ده‌برژێنن. ده‌می مرۆڤ پڕ ده‌بێ له ئاو.
گالیله:
ده‌یبیسی؟ ئه‌ستێره‌ناسین هه‌زاران ساڵه که ساوایه. بۆ؟ بۆ ئه‌وه‌ی که
ئه‌ستێره‌ناسه‌کان دوور نوێنیان نه‌بووه.
یه‌کێ
له ئه‌ندامان: ئاغه‌ی گالیله.
ساگرێدۆ:
له‌گه‌ڵ تۆیانه.
یه‌کێ
له ئه‌ندامان: ده‌بێ به ژنه‌کانم بڵێم ئیتر له‌سه‌ر
بانیجه خۆیان نه‌شۆن.
گالیله:
ده‌زانی کاکه‌شان له چی پێکهاتووه؟
ساگرێدۆ:
نا.
گالیله:
به‌ڵام من ده‌زانم.
یه‌کێ
له ئه‌ندامان: مامۆستا. چتێکی وه‌ها به حه‌واوه ده‌سککه
ده‌کات.
( گالیله به نیسانه‌ی رێز سه‌ر داده‌نه‌وێنێ. لودویکۆ دێته ژوور.)
ویرجینیا:
( لودویکۆ ده‌بات بۆ لای بابی) بابه! لودویکۆ ئه‌یه‌وێ پیرۆزباییت پێ بڵێ.
لودویکۆ:
( ناڕه‌حه‌ت و په‌شێو) ته‌بریک عه‌رز ده‌که‌م، مامۆستا!
گالیله:
من رێک و پێکترم کرد.
لودویکۆ:
ئه‌ڵبه‌ت مامۆستا! من باش تێده‌گه‌م. له هوله‌ندا به‌رگه‌که‌ی سه‌وز بوو،
ئێوه به‌رگی سوورتان بۆ هه‌ڵبژاردووه.
گالیله:
( روو ده‌کاته ساگرێدۆ) ته‌نانه‌ت وابزانم که بتووانم به‌م دوورنوێنه
گریمانێکی تایبه‌ت بسه‌لمێنم.
ساگرێدۆ:
ئاگات له خۆت بێ.
کاربه‌ده‌ست:
گالیله! له‌وه ده‌چێ پانگسه‌د سککه‌که‌ت حه‌ڵاڵ کردبێ.
گالیله:
( بێ ئه‌وه‌ی بایه‌خ به‌و بدات) ئه‌ڵبه‌ت من خۆشم له قسه‌ی زڕ نایه‌ت.(
میر که پیاوێکی قه‌ڵه‌وه‌یه له گالیله نزییک ده‌بێته‌وه و به
له‌ونێکی ناله‌بار ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بدوێ)
کاربه‌ده‌ست:
مامۆستا! میرم.( میر ده‌ستی گالیله ده‌گووشێ)
گالیله:
به‌ڵێ! پانگسه‌د سککه، لێم رازین میرم؟!
میر:
به داخه‌وه هه‌موو کاتێ ده‌بێ بیانووێک بۆ نوێنه‌ران داتاشین تاکوو
بتووانین نان و ئاوێ به زانیاران و بلیمه‌تان بگه‌یه‌نین.
کاربه‌ده‌ست:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ، هه‌گه وه‌ها نه‌بێ ئیدی هانده‌رێک نابێ.
میر:
( به پێکه‌نینه‌وه) ئێمه پێویستیمان به بیانووه( میر و کاربه‌ده‌ست
گالیله ده‌به‌ن بۆ لای ئه‌ندامان و ئه‌وان ده‌وریان ده‌گرن، ویرجینیا
لودویکۆ به ئه‌سپایی ده‌ڕۆنه ده‌ره‌وه)
ویرجینیا:
باش تووانیم؟
لودویکۆ:
به رای من ئێجگار باش بوو.
ویرجینیا:
ئه‌ی چ ده‌ڵێی؟
لودویکۆ:
هیچ، هیچ ، به‌ڵکوو به‌رگی سه‌وزیش هه‌ر وه‌ها لێ‌ی بکاڵایه‌ته‌وه.
ویرجینیا:
وه‌ها تێده‌گه‌م که هه‌موو له بابم دڵشاد و رازین.
لودویکۆ:
منیش وه‌ها تێده‌گه‌م که به‌ره به‌ره زانست فێر بم.
سێ
10 ژانوویه‌ی 1610. گالیله به یارمه‌تی دوورنوێن، چتهایهکی له ئاسمان
وه‌به‌ر چاو ده‌که‌وێ که سه‌لمێنه‌ری گریمانی کۆپێڕنیکن. دۆستی گالیله،
ئاکامی سامناکی لێکۆڵینه‌وه‌کان و لێکۆڵێنه‌ره‌کان ده‌خاته وه بیر
گالیله. به‌ڵام ئه‌و به بڕوای خۆ له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و زانستی مرۆڤدا ده‌دوێ.
له ده‌ی ژانوویه‌ی 1960دا ، گالیله ئۆ گالیله‌ئی دیتی که ئاسمانێک له
کارا نی‌یه.
مرۆڤه‌کان: ساگرێدۆ. گالیله. ئێساڕتی. کاربه‌ده‌ست. ویرجینیا.
دیمه‌ن: ژووره‌که‌ی گالیله له پادوادا. گالیله و ساگرێدۆ خۆیان
پێچاوه‌ته دوو باڵتای ئه‌ستوور و له پشت دوورنوێنه‌که‌دا دانیشتوون.
کات: شه‌وه.
ساگرێدۆ:
( له دوورنوێنه‌که‌وه ده‌ڕوانێ و به ئه‌سپایی ده‌ڵێ) په‌راوێزی مانگی
یه‌ک شه‌وه ته‌واو ناڕێک و بڕه بڕه‌یه. له ناوچه‌ی تاریکیدا، نزییک به
په‌راوێزی روون، خاڵ خاڵی بڵێسه‌دار به‌دی ده‌کرێت. یه‌ک به دوای یه‌کا
گه‌شه ده‌ستێنن، هه‌ر کام له‌م خاڵانه نووریان لێ ده‌بارێت و تیشکیان لێ
بڵاو ده‌بێته‌وه. ئه‌وه‌تا، له‌وێدا خاڵه بڵێسه‌داره‌کان له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی
رووناکا تێکه‌ڵ ده‌بن.
گالیله:
بیر و رات سه‌باره‌ت به‌م خاڵه نریفه پژێنانه چی‌یه؟
ساگرێدۆ:
پێم وابێ ته‌نێ خه‌یاڵ و گومانن.
گالیله:
نه. راسته‌قینه‌ن. ئه‌مانه کێون.
ساگرێدۆ:
ئه‌ویش له نێو ئه‌ستێره‌دا؟
گالیله:
کێون و ئێجگاریش به‌رزن و هه‌تاو گوڵی ئالتوون ده‌دا له پرچی لووتکه‌یان.
به‌ڵام داوێنیان هێشتا تارییکه. بڕوانه که رووناکایی له
لووتکه‌کانه‌وه داده‌گه‌ڕێ و له ناو شیوه‌کانا بڵاو ده‌بێته‌وه.
ساگرێدۆ:
به‌ڵام ئه‌مه، ئه‌ستێره‌ناسی دوو هه‌زار ساڵه ده‌فه‌وتێنێ.
گالیله:
وه‌هایه. ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یبینی جگه له من و تۆ هیچ مرۆڤێکی دی نه‌یدیوه.
ساگرێدۆ:
به‌ڵام خۆ مانگ ، زه‌وی نی‌یه هه‌تا شیوودۆڵ و چاڵ و به‌رزی تێدا بێت.
هه‌روه‌ک چۆن زه‌ویش ئه‌ستێره نی‌یه.
گالیله:
مانگ ده‌تووانێت وه‌ک زه‌وی بێت و ده‌شکرێ زه‌وی ئه‌ستێره بێت. یه‌کێ له
هه‌زاران ته‌نی ده‌ره‌کی کاکه‌شان و ده‌نکێ له خه‌رمان. جارێکی دیش
بڕوانه. ئاخۆ کوتی تارییکی مانگ به ته‌واوی تارییکه؟
ساگرێدۆ:
نا. ئێستا باش ورد بوومه‌وه و تریفه‌یه‌کی بێ تین ده‌بینم.
گالیله:
ده‌ی ئه‌م تریفه هی کوێ‌یه؟
ساگرێدۆ:
ه...م...؟
گالیله:
هی زه‌وییه.
ساگرێدۆ:
بێ مانایه. چۆن زه‌وی؟ ئه‌م ته‌نه سارده به‌م کێو و گۆله‌وه ده‌تووانێ
رووناکی بڵاو بکاته‌وه؟
گالیله:
هه‌ر وه‌ها که مانگ تریفه ده‌پژێنێ. چونکو هه‌ر دووکیان تیشکی خۆر وه‌ر
ده‌گرن. له بۆ ئه‌وه‌یشه که هه‌ر دوویان ده‌دره‌وشن . ئێمه بۆ مانگ
مینا مانگین بۆ خۆمان. مانگیش جارێ ئێمه به یه‌ک شه‌وه، جارێ به شه‌وی
چوارده و هه‌ندێ جاریش هه‌ر نامانبینێ.
ساگرێدۆ:
وه‌ها بێ مانگ و زه‌وی نابێ ته‌وفیریان ببێ.
گالیله:
له‌وه ناچێ.
ساگرێدۆ:
پێ بزانم ده ساڵ له‌مه‌و پێش بوو که پیاوێ له رۆما سووتێنرا. ناوی
جیۆردانۆ بڕۆنۆ بوو و ئه‌ویش بیر و رای وه‌ها بوو. وه‌ها نی‌یه؟
گالیله:
وه‌هایه و ئێستا ئێمه به چاوی خۆ ده‌بینین که زه‌وی و مانگ ته‌وفیرێکی
ئه‌وتۆیان نی‌یه. ئه‌مڕۆ 10ی ژانوویه‌ی 1610 ، مرۆڤ له ده‌فته‌ری
بیره‌وه‌ریه‌کانیدا ده‌نووسێ: ئاسمان فه‌وتا.
ساگرێدۆ:
چه‌ند ترسناکه.
گالیله:
چتێ ترم ده‌ست که‌وتووه که له‌مه پڕ مه‌ترسیتره( مادام ئێساڕتی دێته
ژووره‌وه)
مادام
ئێساڕتی: کاربه‌ده‌ستی زانستگه هاتووه بۆ لات.
کاربه‌ده‌ست: ( به په‌له خۆی به ژووره‌که‌دا ده‌کات) ببورن که ئێستا
هاتووم. ده‌مه‌وێ ته‌نیا بین. ته‌نیا هه‌ردووکمان زۆر چاتره.
گالیله:
پڕیۆلی ئازیز، هه‌ر چی‌یه من بیبیسم ساگرێدۆیش ده‌تووانێ بیبیسێت.
کاربه‌ده‌ست:
به‌ڵام هاتوو پێتان خۆس نه‌بیت که ئه‌م ئاغه تێ‌بگات. به‌داخه‌وه چتێکه
که له‌گه‌ڵ عه‌قڵا یه‌ک ناگرنه‌وه.
گالیله:
ساگرێدۆ لای من داهاتووه که زۆر چت ببینێ که له‌گه‌ڵ عه‌قڵا یه‌ک
ناگرنه‌وه.
کاربه‌ده‌ست:
ده‌ترسێم، ده‌ترسێم( ئیساره‌ت به دوورنوێنه‌که ده‌کات) ئه‌مه‌یش هه‌ر
له‌و ده‌زگایه؟ ده‌تووانی به دڵنیایی فڕێ‌ی ده‌ی. به خۆڕاییش گرانه.
ساگرێدۆ:
( په‌شۆکاو دێت و ده‌چێت) چ ده‌ڵێی؟
کاربه‌ده‌ست:
ده‌زانن که ئه‌م دوورنوێنه که ئێوه به ناوی به‌ره‌ی حه‌فده ساڵ
لێکۆڵینه‌وه ناسانتان چه‌ند زۆره؟ ده‌تووانی له هه‌ر کۆڵانێکی ئیتالیا،
دانه‌یێ له‌مانه ، ئه‌ویش ئێجگار هه‌رزان بکڕی. دروست کراوی هوله‌نده.
ئێستا که ئێمه قسه ده‌که‌ین که‌شتیه‌کی هوله‌ندی خه‌ریکی داگرتنی
پانگسه‌د دانه له‌م دوورنوێنانه‌یه.
گالیله:
به‌راستی؟
کاربه‌ده‌ست:
من تێناگه‌م چۆن ئێوه وه‌ها له‌سه‌رخۆن؟
ساگرێدۆ:
ئاخر ئیوه بۆ وه‌ها په‌شۆکاون؟ بهێڵن با پێتان بڵێم که مامۆستا هه‌ر به‌م
دوورنوێنه چتهایهکی له کاکه‌شان ده‌ست خستووه که هه‌موو چتێ له ره‌گ
و ریشه‌وه ده‌گۆڕێ.
گالیله:
( به پێکه‌نینه‌وه) پڕیۆلی! ده‌تووانن خۆتان له دوورنوێنه‌که‌وه چاوی
لێ بکه‌ن.
کاربه‌ده‌ست:
ده‌بهێڵن با پێتان بڵیم بۆ من هه‌ر ئه‌م ده‌سکه‌وته به‌سه که بزانم ئه‌ز
که‌سێکم که به هه‌زار درۆ و ده‌له‌سه تووانیم مزی ئاغه‌ی گالیله دوو
به‌رانبه‌ر بکه‌م. هه‌موو نوێنه‌ران به ته‌ما بوون که چتێکیان ده‌س
بکه‌وێ که جگه لێره له هیچ کوێ‌یه‌کی دی نه‌تووانن دروستی بکه‌ن.
هه‌گه تا ئێستا ئه‌م باسه لای ئه‌وان نه‌درکابێ که کڵاو چوواته سه‌ریان
، ئه‌گینا ئه‌م لووله و له‌م درێژتر و زلتریش تاقه سککه‌یه‌ک ناهێنێ ،
ئه‌وه سه‌یره( گالیله به ده‌نگی به‌رز پێده‌که‌نێ)
ساگرێدۆ:
ئاغه‌ی پڕیۆلی ئازیز! دروسته که من ناتووانم سه‌باره‌ت به نرخی ئه‌م
ده‌زگا له ساو سه‌ودادا بدوێم، به‌ڵام له پیتۆڵیدا ئه‌وه‌نده به نرخه
که ...
کاربه‌ده‌ست: پیتۆڵی؟ ئاغه‌ی گالیله بیرکاره، ئه‌و کاری به پیتۆڵی
چی‌یه؟ بڕوانن ئاگه‌ی گالیله! ئێوه له‌مه‌و پێش ترومپای باشتان دروست
کرد و ئێستایش هه‌موو له ده‌س تروومپاکانتان رازین. ده‌ی من ناڵێم ، خۆتان
بڵێن، چۆن ته‌مایه‌ری کاری وه‌ها بم؟
گالیله:
راوه‌سته پڕیۆلی! وه‌ها به په‌له بۆ کوێ؟ رێگای زه‌ریاکان ئێستایش درێژ
و پڕ له مه‌ترسین. ئێستا من به یارمه‌تی ئه‌م دوورنوێنه ده‌تووانم ئه‌و
ئه‌ستێرانه ببینم که هات و چۆیان رێک و پێکه و ... به یارمه‌تی
نه‌خشه‌ی نوێ ده‌تووانین میلیۆنه‌ها سککه له کاری هات و چۆی زه‌ریاییدا
پاشه‌که‌وت بخه‌ین.
کاربه‌ده‌ست:
ده‌ست هه‌ڵگره. له‌م ووتانه‌م ئێجگار بیستووه، به پاداشی ئه‌و گشته
ره‌نجه‌ی من، من‌و کرده به دار ده‌ستی ئه‌و خه‌ڵکه . له‌مه به دوا
خه‌ڵک چ ده‌ڵێن؟ کاربه‌ده‌ستێکی هه‌ره پایه به‌رزی زانستگه به
دوورنوێنی کڵاوی سه‌رچوو. ئێوه مافی خۆتانه پێبکه‌نن، چون به پانگسه‌د
سککه‌ی خۆتان گه‌یشتن، به‌ڵام ئه‌ز، به ناوی پیاوێکی به شه‌ره‌ف پێتان
ده‌ڵێم که ئێجگار رقم لێتانه!( به توڕه‌ییه‌وه ده‌ڕواته ده‌ره‌وه و
درگاکه ئێجگار توون پێوه ده‌دات)
گالیله:
کاتێ رقی لێمه زیاتر خۆشم ده‌وێ. بیستت؟ کاتێ نه‌کرێ باش پاره چنگ خات و
ساد و سه‌ودای گه‌رم رێ خات رقی هه‌ڵده‌ستێ.
ساگرێدۆ:
تۆ چتێکت سه‌باره‌ت به دوورنوێنه هوله‌ندییه‌کان ده‌زانی؟
گالیله:
که‌م و کورتێکم بیستبوو. به‌ڵام دوورنوێنه‌که‌ی من هه‌زار به‌وان دێنێ.
کاتی به سه‌ر مرۆڤه‌وه راده‌وه‌ستن چۆن مرۆڤ ده‌تووانێ کار بکات؟ جگه
له‌وه‌یش ، ویرجینیا جیازی ده‌وێ. مێشکیشی باش کار ناکات. له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌یشدا من ده‌مه‌وێ په‌ڕتووک بکڕم، ئه‌ویش نه ته‌نیا په‌ڕتووکی فیزیک.
ئێجگاریس نه‌وسنم. کاتێ چێشتێکی چه‌ور و گه‌رم ده‌خۆم بیری نوێ له مێشکما
هاژه‌ی دێت. چ رۆژگارێ، ته‌نانه‌ت به قه‌د گاریه‌چیه‌کانیش مزم پێ ناده‌ن،
پووڵی مشتێ زووخاڵ بۆ دوو وانه‌ی بیرکاری. تازه پانگسه‌د سککه‌م له چنگ
ده‌رهێناون، به‌ڵام ، هێشتا قه‌رزارم . هێشتا قه‌رزی بیست ساڵ له‌مه‌وپێش
له سه‌رمه. ئه‌گه‌ر پێنج ساڵ ده‌رفه‌تم ببووایه‌ت و به پێ‌ی خوازتی خۆم
له چت ورد ببوومایه‌ته‌وه هه‌موو چتێکم ده‌سه‌لماند ئێستا ئیزن بده
چتێ‌ترت پێ نیشان بده‌م.
ساگرێدۆ:
( به ترسه‌وه له دوورنوێنه‌که نزییک ده‌بێته‌وه) گالیله! پێم وابێ
ئێجگار ده‌ترسم.
گالیله:
ئێستا ده‌مه‌وێ په‌ڵه هه‌ورێکی روون و چه‌رمووی کاکه‌شانت پێ نیشان بده‌م
. بڵێ بزانم، له چی پێکهاتووه؟
ساگرێدۆ:
ئه‌ستێره‌یه. بێ کۆتایی...
گالیله:
ته‌نێ له لایه‌ک زیات له پانگسه‌د ئه‌ستێره‌ی خۆگر و نه‌گۆڕ کۆ
بوونه‌ته‌وه. هه‌موو ئه‌مانه هه‌ر کام بۆ خۆیان جیهانێکن. بێ تاوان چوو
به ده‌ست بیر پشکنینه‌وه. ئه‌و مرۆڤه زانایه ئه‌م ئه‌ستێرانه‌ی
نه‌دیتبوو به‌ڵام چاوه‌نواڕی ده‌کردن.
ساگرێدۆ:
به‌ڵام گرتمان زه‌ویش ئه‌ستێره بێ. هێشتا زۆرمان ماوه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین
به ده‌ور خۆرا ده‌سووڕێ. هیچ ئه‌ستێره‌یه‌ک به ده‌ور ئه‌ستێره‌یه‌کی‌ترا
ناگه‌ڕێ. ده‌یش‌زانین که مانگ ئه‌ستێره‌یه و به ده‌ور زه‌ویشدا
ده‌سووڕێ. ئه‌ی ئه‌مه چۆنه؟
گالیله:
منیش وام له‌م بییره‌دا. له پێره‌وه له‌م بیره‌دام. ئه‌مه ئه‌ستێره‌ی
موشته‌ری‌یه. ( دوورنوێنه‌که رێک ده‌کات) چوار ئه‌ستێره‌ی بچووک له
پاڵیدان و ته‌نێ به دوورنوێن به‌دی ده‌کرێن. دووشه‌ممه ئه‌وانم دیت.
به‌ڵام چۆنیه‌تیانم باش له بیر نه‌ماوه و له جێ‌یه‌کیشدا نه‌منووسیوه،
دوێنێ دیسان رووانیم . سوێند ده‌خۆم که چۆنیه‌تی دوو شه‌ممه‌یان نه‌مابوو،
ئه‌مه‌م باش له بیره و ئێستا دیسان چۆنیه‌تیان گۆڕدراوه. ( به تین)
ئه‌مه چی‌یه؟ دوێنێ چوار بوون( له پشت دووربینه‌که دوور
ئه‌که‌وێته‌وه) تۆیش وه‌ره چاو که!
ساگرێدۆ:
ته‌نیا سێ ئه‌ستێره به‌دی ده‌که‌م.
گالیله:
چواره‌میان له کوێ‌یه؟ خشته‌کان بێنه بزانم. بزانین چی لێ‌هاتووه( به
نیاز و خوازتێکی زۆره‌وه خه‌ریکی کار ده‌بن. شانۆ تارییک دادێت. له‌م
کاته‌دا موشته‌ری و به ده‌ورا گه‌ڕه‌کانی له ئاسۆوه ده‌ر ده‌که‌ون. کاتێ
شانۆ روون ده‌بێته‌وه ئه‌وان هێشتا هه‌ر خه‌ریکی کارن)
گالیله:
ئیتر جێ‌ی گومان نی‌یه. چواره‌میان ته‌نیا ده‌تووانێ بڕواته پشت موشته‌ری
و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه نابینرێت. موشته‌رت ئه‌ستێره‌یه‌کی خۆگره و
ئه‌ستێره‌کانی پاڵی به ده‌وریا ده‌سووڕێن.
ساگرێدۆ:
ئه‌ی چه‌رخی بلوورین که موشته‌ریشی پێوه چه‌سپاوه چ لێ ده‌که‌ی؟
گالیله:
باسمان هه‌ر ئه‌مه‌یه. ئه‌ستێره‌ی چواره‌م له کوێ‌یه؟ ئه‌گه‌ر
ئه‌ستێره‌کانی‌تر به چه‌رخی بلوورینه‌وه چه‌سپاوێتن ئه‌ی جۆن ده‌سووڕێن؟
لێره‌وه ده‌ر ده‌که‌وێ که له ئاسمانا کۆڵه‌که و مۆڵه‌که نی‌یه. له
جێهاندا وێسانن و سره‌وتن نی‌یه و هه‌رگا وه‌ها بێ ئه‌مه‌یش بۆ خۆی
خۆرێکه.
ساگرێدۆ:
وه‌ره خوارێ ، زۆر به په‌له‌ی.
گالیله:
په‌له‌ی چی پیاو؟! له خۆت بنه‌وه. ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یبینی چاوی مرۆڤ
نه‌یدیتووه. حه‌ق به‌وان بووه.
ساگرێدۆ:
کێ؟ لایه‌نگرانی کۆپێڕنیک؟
گالیله:
هه‌ر وه‌ها ئه‌وانی‌تریش . ته‌واوی دنیا وه‌ستا بوون و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش
ووته‌ی ئه‌وان راست بوو. چتێ تازه‌م بۆ ئاندره‌ئا ده‌س خستووه( ده‌چێته
پاڵ ده‌رکی ژووره‌که و بانگ ده‌کات) دایه ئێساڕتی! دایه ئێساڕتی!
ساگرێدۆ:
ددان به خۆدا گره پیاو!
گالیله:
ببزوه ساگرێدۆ.
ساگرێدۆ:
( دوورنوێنه‌که ده‌سووڕێنێ) بۆ مینا پیاوی شێت ده‌قیڕێنی؟
گالیله:
ئێستا که راسته‌قینه ده‌رکه‌وتووه ده‌ته‌وێ ببیته دار چناری ووشک و چاو
ببڕیته من؟
ساگرێدۆ: هه‌وه‌ڵه‌ن من وه‌ک
دار رانه‌وه‌ستاوم. دووه‌مه‌ن له‌رزم لێ‌هاتووه که نه‌کا ئه‌م چته راست
بێت.
گالیله:
چی؟
ساگرێدۆ:
مێشکت له ده‌س داوه؟ هه‌گه ئه‌مه راسته‌قینه‌ی ئه‌م گرینگه بێت.
ده‌زانی چیت به‌سه‌ر دێ؟ بیرت لێ کرده‌ته‌وه؟ ئێستا ده‌ته‌وێ سوڕنا
هه‌ڵگری و جاڕ ده‌ی به شارا که زه‌وی ئه‌ستێره‌یه و چه‌قی دنیا نی‌یه؟
گالیله:
به‌ڵێ و به پێچه‌وانه‌ی بیری هه‌مووان، دنیا ئێجگار مه‌زنه و روونه که
ئه‌م کاکه‌شانه گه‌وره به ده‌ور زه‌وی ئێمه‌دا ناسووڕێ.
ساگرێدۆ:
یانی هه‌موو ئه‌مانه ئه‌ستێره‌ن؟ ئه‌ی خوا له کوێ‌یه؟
گالیله:
تێناگه‌م! ده‌ته‌وێ بڵێ‌ی چی؟
ساگرێدۆ:
خوا! خوا له کوێ‌یه؟
گالیله:
( تووڕه) هه‌ر وه‌ها هه‌گه گیانله‌به‌رێ لێره به دوایا بگه‌ڕێ، ده‌ستی
ناکه‌وێت، له‌و سه‌ره‌یش تووشی نابێت.
ساگرێدۆ:
ئه‌ی که وه‌هایه خوا له کوێ‌یه؟
گالیله:
من چوزانم. من خۆ ده‌رسی ئایینی ناڵێم. من بییرکارم.
ساگرێدۆ:
پێش له هه‌موو چتێ تۆ مرۆڤی و ئه‌ز له تۆ ده‌پرسم که له‌م دنیای تۆدا
کامه جێگه، جێ‌ی خوایه و خوا له کوێ‌یه؟
گالیله:
یا له ده‌روونی ئێمه‌دایه و یا خۆ هه‌ر نی‌یه.
ساگرێدۆ:
( به قیژه) هه‌ر ئه‌و قسانه‌ی که ئه‌و تاوانباره سووتێنراوه ده‌یکرد.
گالیله:
هه‌ر ئه‌و قسانه.
ساگرێدۆ:
له به‌ر ئه‌وه‌یش بوو که به زیندویی سووتانیان . هێشتا ده ساڵی لێ
تێپه‌ڕ نه‌بووه.
گالیله:
چونکو نه‌یتووانی هیچ چتێ بسه‌لمێنێ. چون ته‌نیا قسه‌ی به ده‌سته‌وه بوو.
ئێساڕتی!
ساگرێدۆ:
گالیله! من هه‌میشه تۆم به پیاوێکی زیره‌ک ناسیوه. ماوه‌ی حه‌فده ساڵ
له پادوادا و سێ ساڵ له پیزادا تۆ به تاقه‌ته‌وه گریمانی بته‌لمیووست
که خاوه‌ن پشتگری کلیسه و ئایینه، ده‌رس داوه. تۆیش وه‌ک کۆپێڕنیک
گریمانی بته‌لمیووست به هه‌ڵه و چه‌وت ده‌زانی به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یسدا
ده‌نگت ده‌رنه‌ده‌هات.
گالیله:
بۆ ئه‌وه‌ی که نه‌مده‌تووانی هیچ چتێ بسه‌لمێنم.
ساگرێدۆ:
( بێ باوه‌ڕ) پێت وایه ته‌وفیرێ ده‌کات؟
گالیله:
ئێجگار ته‌وفیر ده‌کات. باش گوێ راگره ساگرێدۆ! من ئیمانم به مرۆڤ هه‌یه
یانی ئیمانم به عه‌قڵ و زانستی مرۆڤ هه‌یه و به بێ ئه‌م ئیمانه ناژیم.
ساگرێدۆ:
ده ئێستا تۆ گوێ راگره! ئه‌ز ئیمانم به عه‌قڵ و زانستی مرۆڤ نی‌یه.
له‌م چل ساڵه‌دا باش زانیومه که مرۆڤ له‌گه‌ڵ عه‌قڵا به‌ینی نی‌یه. کلکی
سووری ئه‌ستێره‌یه‌کیان پیشان بده و ده‌بینی که سه‌ر لێ شێواو پێکدا
ده‌ئاڵێن و له ترسانا هه‌ڵدێن و ئه‌وه‌نده به په‌له‌یش هه‌ڵدێن که
له‌وانه‌یه ملی خۆ بشکێنن و ... به‌ڵام وه‌ره و قسه‌یه‌کی راستیان بۆ
بکه و به هه‌زار به‌ڵگه پێ‌یان بسه‌لمێنه، ته‌نیا پێت پێده‌که‌نن و
گاڵته‌ت پێده‌که‌ن.
گالیله:
به ته‌واوی هه‌ڵه‌یه. هه‌موو ووته‌کانت بێ بناخه‌ن و هه‌ڵبه‌ستراون.
هه‌گه بڕوات به‌م قسانه‌یه ئه‌ی چۆن زانستت خۆش ده‌وێ؟ یا بزانی. ته‌نیا
مردووه‌کان به‌رانبه‌ر به به‌ڵگه کپن.
ساگرێدۆ:
تۆ چۆن فڕ و فێڵی ئه‌وان له عه‌قڵ جوێ ناکه‌یته‌وه؟
گالیله:
من له فڕ و فێڵیان نادووم. ئه‌گینا باش ده‌زانم که کاتی کڕین به شالوور
ده‌ڵێن قشقڕه و کاتی فرۆش به قشقڕه ده‌ڵێن شالوور. به‌ڵام کاتێ باران
ببارێت هه‌موو خۆ حه‌شار ده‌ده‌ن. من هیوام به مانه‌یه. ئه‌مانه‌ن که
نرخ ده‌ده‌ن به به‌ڵگه . من ئیمانم هه‌یه که عه‌قڵ به‌سه‌ر مرۆڤا
زاڵه. ناکرێ زۆر به‌رانبه‌رکێ‌ی له‌گه‌ڵا بکرێت. هیچ مرۆڤێ ناتووانێ چه‌ن
جار من ببینێ( ورده به‌ردیک هه‌ڵده‌گرێت و ده‌یخاته خواره‌وه) که ئه‌م
به‌رده ده‌خه‌مه خواره‌وه و بڵێ: ناکه‌وێته خوار. هیچ مرۆڤێک ئه‌مه‌ی
لێ ناوه‌شێته‌وه، عه‌قڵ و زانست خه‌ڵک هان ده‌ده‌ن که له راسته‌قینه
تێبگه‌ن و هه‌ندێ زۆر زوو و هه‌ندێکیش نه‌ختێ دێر دێنه ژێر رکێف.
بییرکردنه‌وه یه‌کێ له مه‌زنترین سه‌رقاڵییه‌کانی مرۆڤه.
مادام
ئێساڕتی: ( دێته ژووره‌وه) به‌ڵێ ئاغه‌ی گالیله! چتێکتان
پێویسته؟
گالیله:
( ده‌ڕوانێته دوورنوێنه‌که و چتێ ده‌نووسێ و زۆر به گه‌رمی) به‌ڵێ!
ئاندره‌ئام ده‌ویست.
ئێساڕتی:
ئاندره‌ئا؟ نووستووه.
گالیله:
ناکرێ به‌خه‌به‌ری بکه‌یته‌وه؟
ئێساڕتی:
چ کارێکت پێ‌یه‌تی؟
گالیله:
ده‌مه‌وێ چتێکی پێ نیشانده‌م . ده‌زانم که ئێجگار پێ‌ی خۆشه. چتێکی پێ
نیسان ئه‌ده‌م که تا ئێستا جگه له مه که‌س نه‌یدیتووه.
ئێساڕتی:
مه‌رج ده‌که‌م که هه‌رچی‌یه‌ک هه‌یه له ژێر سه‌ر ئه‌م لووله‌دایه.
گالیله:
به‌ڵێ: دیسانیش له ژێر سه‌ر ئه‌م لووله‌دایه.
ئێساڕتی:
هه‌ر بۆ ئه‌مه به‌م نیوه‌شه‌وه به‌خه‌به‌ری بکه‌مه‌وه؟ ئاگاتان له
خۆتانه؟ منداڵ ده‌بێ ته‌واوی ماوه‌ی شه‌و بنوێت. ته‌نانه‌ت بیریشی لێ
مه‌که‌نه‌وه. هه‌ڵیناسێنم.
گالیله:
ئێ؟
ئێساڕتی:
ئێ!
گالیله:
ده به‌ڵکوو ئیوه بتووانن یارمه‌تیمان بده‌ن. بڕوانن مه‌سه‌له‌یه‌ک
هاتووه پێش که ئێمه ناتووانین رێک که‌وین. حه‌تمه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که
په‌رتووک خوێندنه‌وه‌ی زۆر مێشکی لێ ساندووین. گوێ‌گرن! مه‌سه‌له‌که
سه‌باره‌ت به ئاسمانه. سه‌باره‌ت به ئه‌ستێره‌کان. به بڕوای تۆ ئاخۆ
بچووک به ده‌ور گه‌وره‌دا ده‌گه‌ڕێ یا خۆ به پێچه‌وانه؟
ئێساڕتی:
( دوو شک) ئینسان تێ ناگات. هه‌ر به راستتانه؟
گالیله:
به‌راستی.
ئێساڕتی:
وڵامی هاسانه. من چێشت بۆ ئێوه دێنم یا خۆ به پێچه‌وانه؟
گالیله:
ئێوه چێشت بۆ من دێنن، به‌و ناونیشانه‌ی که دوێنێ سووتا بوو.
ئێساڕتی:
پرسیارتان نه‌کرد بۆ سووتاوه! ناتانه‌وێ بزانن بۆ سووتاوه؟ بۆ ئه‌وه‌ی
که کاسه‌که له سه‌ر چراکه دانرابوو و من چووم قۆنده‌ره‌کانی ئێوه
بێنم. مه‌گه وه‌ها نه‌بوو؟
گالیله:
ده‌کرێ وه‌ها بێت.
ئێساڕتی:
ئێوه ده‌رستان خوێندووه و ده‌تووانن پاره بده‌ن.
گالیله:
تێگه‌یشتم، تێگه‌یشتم، ئیتر گرینگێک نه‌ماوه. لای ئیوه خۆش ( ئێساڕتی
به پێکه‌نینه‌وه ده‌ڕوات)
گالیله:
یانی ئه‌م مرۆڤانه نایانه‌وێ له راسته‌قینه تێبگه‌ن؟ ئه‌مانه تینووی
راسته‌قینه‌ن.
( زه‌نگی کلیسه دێت. ویرجینیا به له‌نته‌رێکه‌وه دێته ژوورێ)
گالیله:
بۆ وه‌ها زوو هه‌ستاوی؟
ویرجینیا:
له‌گه‌ڵ مادام ئێساڕتیا ده‌چین بۆ نوێژ. لودویکۆیس دێت. شه‌و چۆن بوو؟
گالیله:
رووناک.
ویرجینیا:
ئیزن ده‌ده‌ن تماشای بکه‌م؟
گالیله:
بۆ تماشای بکه‌ی؟ خۆ ئه‌مه بووکه شوشه نیهیه. بووکه شووشه‌یه؟
ویرجینیا:
نا.
گالیله:
جگه‌له‌مه‌یش ئه‌م دوورنوێنه ، فێڵه ، هه‌موو ده‌ڵێن پێش له‌مه له
هوله‌ندا دروست کراوه.
ویرجینیا:
چتی تازه‌ت له ئاسمانا نه‌دیتووه؟
گالیله:
چتێ که سه‌رنجی تۆ رابکێشێت نا. ته‌نیا چه‌ن کووته هه‌ور له لاشان
ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌وره‌که من سه‌رنجی هه‌مووان به‌م په‌ڵه هه‌ورانه
راده‌کێشم.( له‌سه‌ر سه‌ر کچه‌که‌یه‌وه له‌گه‌ڵ ساگرێدۆ دا ده‌دوێ)
له‌وانه‌یه به نیسانه‌ی رێزنان له میری گه‌وره‌ی فلۆڕانس ناویان بنێم
ئه‌ستێره‌کانی مێدیسی.( دیسان روو ده‌کاته کچه‌که‌ی) وه‌ره ویرجینیا.
ده‌بێ ئه‌م هه‌واڵه بۆ تۆ سه‌رنج‌ڕاکێش بێت. له‌وانه‌یه بچین بۆ فلۆڕانس.
نامه‌یه‌کم نووسیوه و پرسیارم کردووه که ئاخۆ میری گه‌وره من به
بییرکاری بارگا وه‌رده‌گرێ.
ویرجینیا:
( ئێجگار دڵخۆش) بارگا؟
ساگرێدۆ:
گالیله!
گالیله:
ئازیزه‌که‌م ئه‌ز ده‌رفه‌تم پێویسته. به‌ڵگه‌م ده‌وێ و زگیشم داوای نان
ده‌کات. هه‌گه ئه‌مه سه‌ربگرێ ئیتر ناچار نیم گریمانی چه‌وتی
به‌ته‌لمیووسی ده‌رخواردی قووتابیانم بده‌م. ئه‌و کاته ده‌رفه‌تم ده‌بێ و
ده‌تووانم به‌ڵگه کۆ بکه‌مه‌وه، ئێستا لیره ده‌رفه‌تم نی‌یه و وه‌هایش
ناتووانم به‌رانبه‌ر به دنیا سینگم بکه‌م به قه‌ڵغان. هێشتا بچکۆڵه‌ترین
به‌ڵگه‌م ده‌ست نه‌که‌وتووه که بسه‌لمێنێ که ته‌نێ له‌ته‌نه‌کانی
کاکه‌شان به ده‌ور خۆرا ده‌گه‌ڕێن. به‌ڵام به‌ڵگه ده‌س ده‌خه‌م. به‌ڵگه
بۆ هه‌مووان، له مادام ئێساڕتیه‌وه بگره تا وه‌کو پاپ. ته‌نیا ترسم
ئه‌وه‌یه که بارگا رێگه‌م نه‌دات.
ویرجینیا:
به ئه‌ستێره‌ی نوێ و له‌م چتانه ، بێ گومان رێگه‌مان ده‌که‌ن و ...
گالیله:
باشه ئیتر بڕۆ نوێژه‌که‌ت بکه( ویرجینیا ده‌ڕوات) من زۆرکه‌م نامه
ده‌نووسم.
( کاغه‌زێک ده‌دات به ساگرێدۆ) وه‌ها بزانم کارێکی دروستم کردبێت.
ساگرێدۆ:
( به ده‌نگی به‌رز دێڕه‌کانی ئاخری نامه‌که ده‌خوێنێته‌وه) هیچ چتێکم
له‌مه زیاتر صۆش ناوێ، که به ئێوه یانی خۆرێ که سه‌ده‌ی ئێمه‌ی روون
کرده‌ته‌وه خزمه‌ت بکه‌م. میری گه‌وره‌ی فلۆڕانس نۆ ساڵه.
گالیله:
وه‌هایه. ده‌زانم. به بیر و رای تۆ ئێجگار زبانه لووسکێ‌ی تێدا کراوه؟
هه‌ر که‌سێک ده‌تووانێ نامه بنووسێ به‌و مه‌رجه‌ی که ته‌نیا به
هاوسه‌نگی ئه‌ره‌ستوو زانستی ببێ. به‌ڵام پیاوێ وه‌ک من نا. پیاوێ وه‌ک من
ده‌بێ ته‌وێڵ بنێته عه‌رز تاکوو نیوه‌ی ئه‌وه‌ی که نیازیه‌تی ده‌ستی
بکه‌وێ و باش ده‌زانی ئه‌ز چه‌ند رقم له‌و که‌سانه‌یه که مێشکیان تووانای
تێر کردنی زگیانی نی‌یه.
ساگرێدۆ:
مه‌ڕۆ بۆ فلۆڕانس.
گالیله:
بۆ چ؟
ساگرێدۆ:
چونکا له‌وێ که‌شیشه‌کان می‌رن.
گالیله:
بلیمه‌تی به ناوبانگیشی ئێجگار تێدایه.
ساگرێدۆ:
هه‌موویان غولامی گوێ به فه‌رمانن.
گالیله:
ده‌ی ملیان ده‌گرم و ده‌یان هێنمه پشت دوورنوێنه‌که‌م. که‌شیشه‌کانیس
ئینسانن وه‌ها نی‌یه؟ به‌ڵگه بیر و رای ئه‌وانیش دڕ ده‌دات. له بیرت
نه‌چێ که کۆپێڕنیک داوای لێده‌کردن که بروا به ژماره‌کان بکه‌ن. به‌ڵام
من داوایان لێده‌که‌م که بڕوا به چاوی خۆیان بکه‌ن. کاتێ که راسته‌قینه
بۆ پارێزگاری له خۆی بێ هێزه، ده‌بێ ده‌س له پارازتنی خۆ هه‌ڵگرێ و هێرش
ببات. پشت ملیان ده‌گرم و کارێ ده‌که‌م که له دووربینه‌که‌وه تماشای
جێهان بکه‌ن.
ساگرێدۆ:
گالیله! ده‌بینم که رێگه‌یه‌کی پڕ له مه‌ترسیت گرتووه‌ته پێش. شه‌وێ
که مرۆڤ راسته‌قینه‌ی ده‌ست بکه‌وێ، شه‌وێکی ترسناک و ناله‌باره. کاتێ
مرۆڤ به عه‌قڵ و زانستی خۆئیمان په‌یدا بکات، وڕ ده‌بێت و ئه‌نجام سه‌ر
له خۆ ده‌شه‌وێنێ. چۆن ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ده‌هێڵن که‌سێ که راسته‌قینه
ده‌زانێت، هه‌رچه‌ند که راسته‌قینه‌یه‌ک بێت سه‌باره‌ت به دوورترین
ئه‌ستێره‌کان، رزگار بێت. وه‌ها ده‌زانی که کاتێ به پاپ بڵێ‌ی له
هه‌ڵه‌دای به راستی تۆ باوه‌ڕه ده‌کات و له ده‌فته‌ری
بیره‌وه‌ریه‌کانیدا ده‌نووسێ: 10 ی ژانوویه‌ی 16120، ئاسمان فه‌وتا؟ چۆن
ده‌ته‌وێ راسته‌قینه له‌گیرفان و دووربین له مشت له جه‌مهووری ده‌رچیت و
خۆ بخه‌یته ناو داوی شازاده و که‌شیشه‌کان؟ تۆ که له زانست‌دا وه‌ها ورد
و هۆشیاری ، چۆنه که له ژینا وه‌ها ساکار و منداڵی؟ هه‌ر ئێستا که له
پشت دووربینه‌که‌ته‌وه دانیشتبووی و سه‌یری ئه‌ستێره‌ی نوێت ده‌کرد. وه‌ها
ده‌چوو که له سه‌ر کۆما دارێک دانیشتبێتی و کاتێ ووتت به به‌ڵگه و
زانست ، ئیمانت هه‌یه، بۆنی گۆشتی سووتێنراوت هاته لووتم. من زانستم خۆش
ده‌وێ، به‌ڵام تۆم زیاتر خۆش ده‌وێ، دۆستی ئازیزم مه‌ڕۆ بۆ فلۆڕانس.
گالیله:
هه‌گه خوازتم به‌راورد بکه‌ن ده‌چم.( دوا لاپه‌ڕه‌ی نامه‌له به‌ر چاو
ده‌که‌وێت، نووسراوه) کاتێ ئه‌ستێره تازه ناسیاوه‌کان به نێوی مه‌زنی
بنه‌ماڵه‌ی مێدیسی ناو ده‌نێم، باش ده‌زانم که ئه‌گه‌ر خواکان و
پاڵه‌وانه‌کان به رۆیشتن بۆ ئاسمان ناویان نوقمی شانازی بوو، ناوی مه‌زنی
مێدیسی به پێچه‌وانه، بیری ئه‌ستێره‌کان چه‌سپاو و نه‌مر ده‌کات. به‌ڵام
من ته‌نیا خوازتم ئه‌وه‌یه که بێمه ریزی خزمه‌تکاره دڵسۆزه‌کان. هیچ
چتێکم ناوێ جگه له‌مه‌ی که بتووانم به ئێوه یانی به خۆری تیشک هاوێژی
ئه‌م سه‌ده‌یه خزمه‌ت بکه‌م.
گالیله ئۆ گالیله‌ئی
چوار
گالیله جه‌مهووری وێنیزی جێ هێشتووه و ئێستا له بارگای فلۆڕانس
ده‌سکه‌وته‌کانی بڕه‌ویان نیهیه و زانایانی فلۆڕانس بڕوای پێ ناکه‌ن.
کۆن ده‌ڵێ: له سه‌ره‌تاوه بناخه‌ی من وه‌ها دانراوه و هه‌ر به‌م له‌ونه
بووم و ده‌بم.
نوێ ده‌ڵێ: به‌ڵام هه‌گه که‌ڵکت نه‌ما، خۆیشت نابێ بمێنی و ئه‌م هه‌رد و
مه‌کانه جێ‌ی تۆ نی‌یه.
مرۆڤه‌کان: ئێساڕتی. ئه‌میر. خزمه‌تکاری بارگا. ئاندره‌ئا. گالیله.
مامۆستایان . زانیاری ئاینیی. پیتۆڵ. بییرکار. فێدێرزۆنی. که‌یبانووه‌کانی
بارگا.
دیمه‌ن: ماڵی گالیله له فلۆڕانسدا.
کات: پاش نیوه‌ڕۆ.
( مادام ئێساڕتی خه‌ریکی کۆ کردنه‌وه‌ی دیوه‌که‌ی گالیله‌یه. ئاندره‌ئا
خه‌ریکی رێک و پێک کردنی نه‌خشه‌کانی کاکه‌شانه.)
ئێساڕتی:
له‌و کاته‌وه گه‌یشتووینه‌ته فلۆڕانس، ئه‌ونده هاتوون به ده‌ور و
به‌رمانا و دێن و ده‌چن که هه‌راسیان لێ هه‌ڵگرتووین. هه‌موو خه‌ڵکی شار
دێن و ده‌ڕواننه ئه‌م دووربینه و قۆڕ و که‌سافاتی شار له‌گه‌ڵ خۆیانا
ئه‌هێنن و منی هه‌ژار و داماو ده‌بێ گسک له ده‌ستم دانه‌که‌وێت و هه‌ر
خه‌ریکی بۆگه‌ن ماڵین بم. هه‌گه چتێ له‌م ده‌م و ده‌زگا هه‌ڵوه‌رییاێت
که‌شیشه‌کان پێش له هه‌موو که‌س تێده‌گه‌یشتن. من چوار ساڵی ره‌به‌ق له
ماڵ مۆنسیۆڕ فیلیسپۆدا کاره‌که‌ریم کردووه. ئه‌وه‌نده کتێبی بوو که
هه‌رگیز هه‌موویم بۆ نه‌ژمێردرا. به هه‌ر لایه‌کدا ده‌تڕوانی په‌ڕتووکت
ده‌دیت و به‌ڕێز فیلیسپۆ ئه‌وه‌نده به‌رانبه‌ر به‌م په‌رتووکانه
دانیشتبوو که سمتی دمه‌ڵێکی نیو مه‌نی ده‌ر کرد بوو. من ناڵێم، خۆتان
بڵێن: ده‌کرێ ئه‌م دام و ده‌زگا چتێکی لێ هه‌ڵوه‌رێ و به‌ڕێز فیلیسپۆ تێ‌ی
نه‌گات؟ میوانی ئه‌مڕۆ وه‌ها ئابڕوومان ده‌بات که سبه‌ینێ روومان نه‌بێ
سه‌رهه‌ڵ بێنین. کاتێ پێ‌ی ده‌ڵێم باهیچ نه‌بێ چێشتێکی چه‌ور و گه‌رممان
بێت که میوانه‌کان پێش له‌وه‌ی بچنه پشت دووربینه‌که سمێڵیان چه‌ور
بووبێت ، ده‌مزانی چی پێده‌ڵێم. به‌ڵام نا( لاسایی گالیله ده‌کاته‌وه)
چتێ‌ترم بۆ ته‌رخان کردوون.( له درگا ده‌ده‌ن. ئێساڕتی ده‌ڕوانێته
ئاوێنه‌ی خوار ده‌لاقه‌که) خوای مه‌زن! ئه‌میری خاه‌ن شکۆ هات. به‌ڵام
گالیله هێشتا له زانستگه‌یه( به په‌له ده‌چێ درگاکه ده‌کاته‌وه و
شازاده‌ی مێدیسی میری گه‌وره‌ی توسکانا- کوڕێکی پانگزده ساڵه- له‌گه‌ڵ
خزمه‌تکاری بارگا و دوو ژنی بارگا دێنه ژووره‌وه)
ئه‌میر:
من هاتووم دووربینه‌که ببینم.
خزمه‌تکاری
بارگا: وه‌ها باشه خاوه‌ن شکۆ ئیزن بده‌ن تاکوو مامۆستا گالیله و
مامۆستایانی دی له زانستگه بگه‌ڕێنه‌وه( به ئێساڕتی ده‌ڵێ) گالیله
ده‌یویست ئه‌ستێره‌کانی مێدیسی به ئه‌ستێره‌ناسه‌کان پیشان بدات.
ئه‌میر:
ئه‌وان بڕوایان به دووربین نی‌یه. ئه‌ی دووربینه‌که له کوێ‌یه؟
ئێساڕتی:
ها له سه‌ر، له دیوه‌که‌ی گالیله دایه.( کورره‌که پێ‌پلیه‌کانه‌کان
پیشان ده‌دات و ئێساڕتی کڕنۆش ده‌بات. کورره‌که به په‌له سه‌رده‌که‌وێ)
خزمه‌تکار:
( پیاوێکی پیر) میرم! ( به ئێساڕتی) سه‌ر که‌سی لێ‌یه؟
ئێساڕتی:
سه‌باره‌ت به خاوه‌ن شکۆ دڵ ره‌حمه‌ت بن. کورره‌که‌ی من له سه‌ره.
ئه‌میر:
( دێته ژووره‌وه) کات باش ( ئه‌میر و ئاندره‌ئا بۆ یه‌ک سه‌ر
داده‌نه‌وێنن. بێده‌نگی. ئاندره‌ئا دیسان خه‌ریکی کاره‌که‌ی ده‌بێت)
ئاندره‌ئا:
( به وێنه‌ی گالیله) وه‌کو چتێ، ئێره خانه، هه‌رکه‌سێ بیه‌وێ خۆی پێدا
ده‌کات.
ئه‌میر:
زۆر که‌س بۆ تماشا دێن؟
ئاندره‌ئا:
دێن و له‌قه ده‌خه‌ن، به‌ڵام که‌ر و کۆپان لێک جیا ناکه‌نه‌وه.
ئه‌میر:
تێده‌گه‌م( ئیشاره‌ت به دووربینه‌که ده‌کات) ئه‌مه‌یه؟
ئاندره‌ئا:
ئه‌رێ ئه‌مه‌یه. به‌ڵام ده‌ستی لێ نه‌ده‌ی.
ئه‌میر:
ئه‌ی ئه‌مه چی‌یه؟ ( گریمانی به‌ته‌لمیووسی نیشان ده‌دات)
ئاندره‌ئا:
ئه‌مه نه‌خشه‌ی گریمانی به‌ته‌لمیووسی‌یه
ئه‌میر:
ئه‌مه نیشان ده‌دات که چۆن خۆر ده‌گه‌ڕێ، وه‌ها نی‌یه؟
ئه‌ندره‌ئا:
با، وا ده‌ڵێن.
ئه‌میر:
( له‌سه‌ر که‌تێ داده‌نیشێ و نه‌خشه‌که ده‌نێته سه‌رڕانی) ئێره چه‌ند
خۆشه.
ئاندره‌ئا:
( نیگه‌ران دێت و ده‌چێت و له لووله‌ی نه‌ناسیاو ورد ده‌بێته‌وه و
ئه‌نجام نه‌خشه‌ی گریمانی کوپێڕنیل ده‌ر ده‌هێنێت) به‌ڵام ئه‌مه دروسته.
ئه‌میر:
چۆنه؟
ئاندره‌ئا:
( نه‌خشه‌که‌ی سه‌ر رانی ئه‌میر نیشان ده‌دات) وا ده‌زانن وه‌هایه. به‌ڵام
( نه‌خشه‌که‌ی خۆی نیشان ده‌دات) وه‌هایه. زه‌وی به ده‌ور خۆرا ده‌گه‌ڕێ،
تێده‌گه‌ی؟
ئه‌میر:
راست ده‌که‌ی؟
ئاندره‌ئا:
ئه‌ڵبه‌ت ، ئه‌مه سه‌لماوه.
ئه‌میر:
سه‌لماوه؟
ئاندره‌ئا:
وه‌هایه دیاره باوه‌ڕناکه‌ی. نا؟
ئه‌میر:
بۆچ نا؟
ئاندره‌ئا:
( کوتوپڕ نه‌خشه‌ی سه‌ر رانی ئه‌میر نیشان ده‌دات) بیده به من. تۆ
له‌مه‌یش تێناگه‌ی.
ئه‌میر:
تۆ دوو نه‌خشه‌ت بۆچییه؟
ئاندره‌ئا:
ده‌بێ بیده‌یته‌وه، خۆ ئه‌مه کایه‌ی مناڵان نی‌یه.
ئه‌میر:
زۆر باشه ده‌یده‌مه‌وه. به‌ڵام وه‌ها باش بوو تۆزێ به حورمه‌ت بی.
تێده‌گه‌ی؟
ئاندره‌ئا:
چ به حورمه‌ت چ بێ‌حورمه‌ت، تۆ گه‌مژه‌ی، زووبه ئه‌گینا ده‌بێ به
شه‌ڕمان.
ئه‌میر:
ده‌س‌هه‌ڵگره، ده‌بیسی یا خۆ...؟ ( ده‌س ده‌که‌ن به شه‌ڕ و یه‌کتر
ده‌تلێننه‌وه)
ئاندره‌ئا:
ئێستا پێت حاڵی ده‌که‌م ئه‌م نه‌خشه بۆ چی باشه. ئا بده بزانم.
ئه‌میر:
بوو به دوو له‌ت، بۆ ده‌ستم با ده‌ده‌ی؟
ئاندره‌ئا:
ئێستا ده‌زانی حه‌ق به کاممانه. زه‌وی ده‌سووڕێ؟ یا خۆ بتخنکێنم؟
ئه‌میر:
هه‌سته که‌ڵه سوور. ئه‌گینا وه‌هات عاقڵ ده‌که‌م که خۆت حه‌ز بکه‌ی.
ئاندره‌ئا:
که‌ڵه سوور؟ به من ده‌ڵێی که‌ڵه سوور؟ ( بێده‌نگ له‌یه‌کتر ده‌ده‌ن.
گالیله و چه‌ند مامۆستانی زانستگه و به دوایانا فێدێرزۆنی دێنه
ژووره‌وه)
خزمه‌تکار:
ماندوو نه‌بن.
گالیله:
( دڵ‌سارد) خاوه‌ن شکۆ نایه‌ن؟
خزمه‌تکار:
ته‌شریفیان هێناوه. داوا ده‌که‌م رامه‌وه‌ستن. بارگا ئێجگار حه‌ز ده‌کات
که هه‌رچی زووتر بیر و رای زانستگه‌ی به‌ڕێز سه‌باره‌ت به پێکهێنراوه و
ده‌سکه‌وتی سه‌ر سووڕ‌هێنه‌ری مامۆستا گالیله و ئه‌ستێره‌کانی بزانێت.(
ده‌ڕۆنه سه‌ر، هه‌ر که ده‌نگی پێ‌دێت، کورره‌کان ده‌س له شه‌ڕ
هه‌ڵده‌گرن)
ئه‌میر: ئه‌وه هاتن. بهێڵه با هه‌ستم( به په‌له هه‌ڵده‌ستن)
مامۆستایان:
( سه‌ر ده‌که‌ون) نا. نا. هه‌موو چتێ روونه. بۆ زانستگه‌ی پزیشکی روونه
که له ناو نه‌خۆشه‌کانی شاری کۆنا نیشانکردێ له نه‌خۆشی مافه‌ته
نه‌بینراوه. له‌م سه‌رمادا خۆره‌ی هه‌ر نه‌خۆشینێ یه‌خ ده‌به‌ستێ. به‌ڵام
باس و راپۆرتی درۆ ئێجگار له سه‌ری ده‌ڕۆن. ته‌نیا نه‌خۆشه‌ینێ که هه‌بێ
په‌تایه و ئیدی هیچ( دێنه ژووره‌وه . سه‌لام و کڕنۆش)
گالیله:
میری خاوه‌ن شکۆ، ئێجگار به شانازییه‌وه ده‌مه‌وێ ده‌ستکه‌وته‌کانم به
مامۆستایان بناسێنم( ئه‌میر بۆ هه‌مووان، ته‌نانه‌ت بۆ ئاندره‌ئایش سه‌ر
داده‌نه‌وێنێ)
زانیاری
ئایینی:( چاوی به نه‌خشه دڕاوه‌که‌ی به‌ته‌لمیووس ده‌که‌وێ)
ئه‌وه بۆ دڕاوه؟( شازاده نه‌خشه دڕاوه‌که هه‌ڵده‌گرێته‌وه و
ده‌یداته ده‌س ئاندره‌ئا. گالیله نه‌خشه‌که‌ی کۆپێڕنیک دێنێته
به‌رده‌ست)
گالیله:
به‌له‌ونێ که بێگومان خاوه‌ن شکۆ باش ئاگادارن ، ئێمه ئه‌ستێره‌ناسه‌کان
زۆر له مێژه‌وه تووشی دانسته‌یه‌کی گه‌وره هاتووین. به‌م شێوه که
بیروڕای کۆن هانمان ده‌دات که رێگه‌یه‌ک درێژه بده‌ین که له‌گه‌ڵ
پیتۆڵیدا یه‌ک ده‌گرنه‌وه، ئه‌گه‌رچی به پێچه‌وانه‌ی راسته‌قینه‌ش بێت.
ئه‌ستێره‌ناسه‌کان به پێ‌ی ئه‌م گریمانه ، یانی گریمانی به‌ته‌لمیووسی ،
رایان وه‌ها بوو که هات و چۆی ئه‌ستێره‌کان ئێجگار ده‌گمه‌ن و سه‌ر
سووڕهێنه‌ره. بۆ وینه زوهره ده‌بێ خولگه‌یه‌کی وه‌ها بپێوێت( له‌سه‌ر
تابلۆکه خولگه‌ی زوهره به پێ‌ی گریمانی به‌ته‌لمیووسی ده‌کێشێته‌وه)
ته‌نانه‌ت هه‌گه ئه‌م خولگه چه‌وته به راست بژمێرین ناتووانین چۆنیه‌تی
ئه‌ستێره له ماوه‌یه‌کی دواتردا حه‌سێب بکه‌ین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا
گریمانی به‌ته‌لمیووس سه‌باره‌ت به هات و چۆی هه‌ندێ له ئه‌ستێره‌کان
بێده‌نگه و هیچ ناڵێت. به بڕوای من ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی که
دۆزیومنه‌ته‌وه ئه‌م ووته‌یه‌م ده‌سه‌لمێنن. ئیزن بده‌ن به دیتنی
ئه‌ستێره نوێ‌کان یانی ئه‌ستێره‌کانی مێدیسی ده‌س پێبکه‌ین.
ئاندره‌ئا:
( ئیشاره‌ت به دووربینه‌که ده‌کات) فه‌رموون.
پیتۆڵ:
خۆش بیت کوررم، به‌ڵام ئاغه‌ی گالیله! ده‌ترسم کار به‌م هاسانیه نه‌بێت.
پێش له‌وه‌ی دووربینه به ناوبانگه‌که‌ی تۆ چاو لێ بکه‌ین، ئیزن بده‌ن
هه‌گه ده‌کرێ سه‌باره‌ت به‌م گرینگه هه‌ندێ بدووین. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی
که ئاخۆ ئه‌ستێره‌ی وه‌ها ده‌تووانن ببن
یا خۆ نا؟
بیرکار:
ووت و وێژێکی زانایانه.
گالیله:
من وه‌هام ده‌زانی که به بێ هیچ ووته‌یه‌ک له دووربینه‌که‌وه ده‌ڕوانن
و رازی ده‌بن.
ئاندره‌ئا:
فه‌رموون.
بیرکار:
ئه‌ڵبه‌ت، ئه‌ڵبه‌ت. خۆ باش ده‌زانن که به بیروڕای پێشینیان هیچ
ئه‌ستێره‌یه‌ک ناتووانێ ببێ و بژی و به‌ده‌ور زه‌ویدا نه‌سووڕێ و هه‌ر
ئه‌ستێره‌یه‌ک پاڵی به کۆڵه‌که‌یه‌که‌وه داوه.
گالیله:
به‌ڵێ.
پیتۆڵ:
من بێ ئه‌وه‌ی که سه‌باره‌ت به بوون و یاخۆ نه‌بوونی ئه‌م ئه‌ستێرانه
که وه‌کو چتێ مامۆستای بییرکار شکیان لی هه‌یه( سه‌ر بۆ بییرکار
داده‌نه‌وێنێ) بدوێم، ده‌مه‌وێ له باری پیتۆڵیه‌وه پرسیارێکتان لێ بپرسم:
ئه‌ویش ئاخۆ ئه‌م ئه‌ستێرانه جێ‌ی نیازن؟ یانی بوونیان پێویسته؟
ئاریستۆ دیونینی ئونیوێڕ سووم
Aristotelis divinni universum
گالیله:
ناکرێ به زبانی خۆمان بدوێ‌ی؟ فێدێڕزۆنی هاوکارم لاتین تێ‌ناگات.
پیتۆڵ:
مه‌گه ته‌وفیرێ ده‌کات؟
گالیله:
به‌ڵێ. پیتۆڵ: ببوورن. وامزانی که ئه‌م ئاغه‌ی هاوێنه تراشی ئێوه‌یه.
ئاندره‌ئا:
ئاغه‌ی فێدێڕزۆنی بلیمه‌ت و زانایه‌کی هاوێنه تراشه.
پیتۆڵ:
باشه کوررم. هه‌گه ئاغه‌ی فێدێڕزۆنی زۆر ده‌یانه‌وێ...
گالیله:
من ده‌مه‌وێ.
پیتۆڵ:
به‌م له‌ونه شکۆ و جووانی ووتار ده‌وه‌رێت. به‌ڵام قه‌ید ناکات. هه‌ر
چی‌یه بێت مه لای ئێوه میوانین. ئه‌و نیگاره‌ی کاکه‌شان که ئه‌ره‌ستووی
مه‌زن باسی کردووه. ئه‌و چه‌رخه سه‌رنج راکێشه و ئه‌و هه‌موو خولگه
جووان و قه‌شه‌نگه و کۆڕایی خولگه‌ی هه‌تاویی و نیشانه‌کانی ئه‌ستێره‌کان
و پێرستی له باریان و ...
ئه‌وه‌نده رێک و پێک و سه‌رنج راکێش و جووان داڕژاوه که ده‌بێ به
هه‌موو توواناوه، خۆ له شێواننی بپارێزین.
گالیله:
چ ده‌بێ هه‌گه میری خاوه‌ن شکۆ ئه‌و ئه‌ستێرانه که هه‌م نه‌بێ ببن و
هه‌م پێویست نین به چاوی خۆ ببینن؟
بیرکار:
ئیتر ئه‌وه‌نده‌ی لێ ده‌ڵێن که مرۆڤ ناچار ده‌بێ بڵێ: ئه‌گه‌ر
دووربینه‌که‌تان چتێ پیشان ده‌دات که نی‌یه، ئه‌مه تاوانی که‌س نی‌یه و
دووربینه‌که‌تان تاوانباره و درۆزنه.
گالیله:
ده‌تانه‌وێ بڵێن چی؟ مه‌به‌ستتان چی‌یه؟
بیرکار:
ئاغه‌ی گالیله، وه‌ها باش نی‌یه که ئێوه فه‌رموون به پێ‌ی کام رێ
به‌دی‌ی و به چ هۆیه‌ک ده‌ڵێن که ئه‌ستێره‌کان بێ کۆڵه‌که‌ن و ده‌تووانن
بسووڕێن؟
پیتۆڵ:
هۆ. به‌ڵێ ئاغه‌ی گالیله! سونگه و هۆ.
گالیله:
کاتێ که دیتنێکی ئه‌ستێره‌کان و سه‌رنجێکی نووسراوه‌کانی من ، ئه‌م چته
ده‌سه‌لمێنن ئیدی چ هۆیه‌کی تایبه‌ت پێویسته؟ برای ئازیز. ووت و
وێژه‌که‌مان ئێجگار بێ بنه‌ڕه‌ت و بێ تامه.
بیرکار:
ئه‌گه‌ر دڵنیا ببووایه‌تم که له‌مه زیاتر ئاڵۆز نابن ده‌مووت ئه‌وه‌ی که
دووربینه‌که‌ی ئێوه‌دا هه‌یه و ئه‌وه‌ی که له ئاسمانی خوادا هه‌یه،
یه‌کێ نین.
پیتۆڵ:
باشتر له‌مه ناکرێ بییر و بڕوامان ده‌ربڕین.
فێدێڕزۆنی:
پێتان وایه مه وێنه‌ی ئه‌ستێره‌کانی مێدیسیمان له سه‌ر هاوێنه‌کان
کێشابێت.
گالیله:
ده‌تانه‌وێ بڵێن فریوتان ده‌ده‌ین؟
بیرکار:
ده‌زگاکه‌ی ئێوه چ به‌رهه‌می خۆتان بێت و چ به‌رهه‌می به‌رهه‌مه‌که‌تان،
ئێجگار زۆرزانه.
پیتۆڵ:
باشیش ده‌زانین ئاغه‌ی گالیله! که نه ئێوه و نه هیچ که‌سێکی دی
نا‌تووانێت ناوی میرمان ببڕێ به سه‌ر تاقمه ئه‌ستێره‌یه‌کدا که بوونیان
نه‌سه‌لماوه( هه‌موو بۆ شازاده کڕنۆش ده‌به‌ن و شازاده به چاو له دوی
ژنه‌کانی بارگا ده‌ڕوانێت)
میر:
مه‌گه‌ر کاری ئه‌ستێره‌کانی من که‌م و کوڕی له رێدایه؟
خزمه‌تکار:
به‌ڕێزم، ئه‌ستێره‌کانی جه‌نابتان به فه‌رمانتانن، ووت و وێژی ئاغه‌یان
سه‌باره‌ت به‌م باسه‌یه‌که ئاخۆ ئه‌ستێره‌ی وه‌ها هه‌یه یاخۆ نا؟
فێدێڕزۆنی:
ئه‌نجام دووربینه‌که چاو لێده‌که‌ن یان نا؟
پیتۆڵ:
ئه‌ڵبه‌ت، ئه‌ڵبه‌ت.
بیرکار:
ئه‌ڵبه‌ت( بێده‌نگی. ناکاو ئاندره‌ئا ده‌یه‌وێ بڕواته ده‌ره‌وه و له
ناوراست شانۆوه تێده‌په‌ڕێ. دایکی هه‌ڵدێ و ده‌یگرێ)
ئێساڕتی:
چ بووه؟
ئاندره‌ئا:
ئه‌مانه ئێجگار گه‌وجن( له ده‌ست دایکی هه‌ڵدێ و ده‌چێته ده‌ره‌وه)
پیتۆڵ:
منداڵی بێچاره!
خزمه‌تکار:
ده‌بێ به عه‌رزی خاوه‌ن شکۆ رابگه‌یه‌نم که تاوه‌کو سێ چاره‌که‌ی دی
شه‌ونشینی بارگا ده‌س پێده‌کات.
بیرکار:
بۆ ئه‌م لاو ئه‌و لا بکه‌ین. ئاغه‌ی گالیله ده‌بێ ئه‌نجام رۆژێ
راسته‌قینه بناسێت. ئه‌م ئه‌ستێرانه‌ی ئه‌و چه‌رخی بلوورین ده‌فه‌وتێنن.
فێدێڕزۆنی:
ده‌یا چتێ بڵێم که ده‌ستان له گۆ بکه‌وێ. چه‌رخی بلوورین نه‌بووه و
نی‌یه و نابێ.
پیتۆڵ:
ئاغه‌ی ئازیز، هه‌ر په‌رتووکێکی وانه‌یی بکه‌یته‌وه ئه‌م چته‌ی تێدایه.
فێدێڕزۆنی:
که وه‌ها بێ ، ده‌بێ هه‌رچی زووتر په‌ڕتووکی وانه‌یی نوێ بنووسریێت.
پیتۆڵ:
میری به‌ڕێز، من و هاوکاری به‌ڕێزم، ته‌نیا پاڵمان به هێزی ئه‌ره‌ستووی
مه‌زنه‌وه داوه.
گالیله:
( نه‌رم و له‌سه‌ر خۆ) به‌ڕێزان! ئیمان به زانستی ئه‌ره‌ستوو
مه‌سه‌له‌یه‌که و راسته‌قینه‌یه‌ک که به چاو ده‌بینرێ مه‌سه‌له‌یه‌کی
دی. ئێوه ده‌ڵێن که ئه‌ره‌ستوو ده‌ڵێ چه‌رخی بلوورین له ئاسمانا هه‌یه
وکه وه‌ها بێ هه‌ندێ هات و چۆ ناتووانێ سه‌ر بگرێت ئه‌گینا ئه‌ستێره‌کان
چه‌رخه‌کان ده‌شکێنن. به‌ڵام هه‌گه به چاوی خۆتان ئه‌م هات و چۆیانه
به‌دی بکه‌ن، چ ده‌ڵێن؟ به‌ڵکوو ئه‌و کاته بڵێن که چه‌رخی بلوورینێ له
کارا نی‌یه. من داواتان لێده‌که‌م که ئیمانتان به چاوی خۆتان ببێت.
بیرکار:
گالیله‌ی خۆشه‌ویست! به‌ڵکوو ئه‌م ووته‌یه به رای ئێوه کۆن و بێ تام
بێت. به‌ڵام من خووم گرتووه که نووسراوه‌کانی ئه‌ره‌ستوو بخوێنمه‌وه و
ئه‌م کاره‌یش به چاوی خۆم ده‌که‌م.
گالیله:
منیش داهاتووم به وه‌ی که ببینم که مامۆستایانی زانستگاکان چلۆن
به‌رانبه‌ر به راسته‌قینه‌کان چاو بقوونجێنن و بڵێن هیچمان نه‌دیوه.
نووسراوه‌کانم ده‌نێمه پێش ده‌ستیان ، بزه ده‌گرن. دووربینه‌که‌م
ده‌نێمه پێش ده‌ستیان گیرفانێ قسه‌ی ئه‌ره‌ستووم بۆ ده‌جاونه‌وه. به‌ڵام
ئه‌ره‌ستوو، دووربینی نه‌بوو.
بیرکار:
راسته نه‌یبوو.
پیتۆڵ:
( خۆ خوازانه) ئه‌گه‌ر قه‌راره ئه‌ره‌ستوو ، یانی هێزێکی وه‌ها مه‌زن که
نه ته‌نیا زانستی کۆن، به‌ڵکوو زانیاران و پایه به‌رزانی کلیسه‌یش رێزی
لێ ده‌گرن، ببێ به نیشانکردنی جنێو و تانه‌ی ئێوه، به بڕوای من
درێژه‌دان به باسه‌که ته‌نیا سه‌ر ئێشه‌ی له دوایه و به‌س. من نامه‌وێ
له ووت و وێژێکی دژ به زانستی‌دا به‌شدار ببم. ئیدی کۆتایی ووت و وێژ!
گالیله:
راسته‌قینه منداڵی زه‌مانه نه په‌روه‌رده‌ی کار به ده‌ستان و پایه
به‌رزان. نه‌زانینی مه گۆمی بێ بنه. تێکۆشین رێزاڵێ له قوورسایی باری
نه‌زانیمان لا ببه‌ین. ئێستا که به یارمه‌تی ئه‌م ده‌زگایه ده‌تووانین
سه‌ره ده‌رزیێ ئاسمان گه‌وره‌تر ببینین بۆ نه‌یبینین؟
پیتۆڵ:
میری خاوه‌ن شکۆ! ژنان و پیاوانی به‌ڕێز! نازانم به‌م له‌ونه به کوێ
ده‌گه‌ین؟
گالیله:
پێ بزانم پیاوانی خاوه‌ن زانست نابێ دڵ نیگه‌رانی ئه‌وه بن که
راسته‌قینه بۆ کوێ‌یان ده‌بات.
پیتۆڵ:
( به تووندی) ئاغه‌ی گالیله، راسته‌قینه ئێمه ده‌بات بۆ زۆر جێگه و
زۆر چتمان پیشان ده‌دات.
گالیله:
میرم! ئێستا هه‌موو شه‌وێ له سه‌رانسه‌ری ئیتالیا دا دووربینه‌کان رووه و
ئاسمان راوه‌ستاون. هه‌یڤه‌کانی موشته‌ری نرخی شیر ناهێنێته خوار، به‌ڵام
هه‌رگیز که‌سێ نه‌یدیتوون و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هه‌ن و بوون و ده‌بن. خه‌ڵک
تێده‌گه‌ن که هه‌گه ته‌نیا چاویان بکه‌نه‌وه زۆر چت ده‌بینن و ئێستا
ته‌نیا چاوه‌نواری بیر و باوه‌ڕی ئێوه‌ن. ئه‌مه هات و چۆی چه‌ند
ئه‌ستێره‌یه‌ک نی‌یه که وه‌ها خه‌ڵکی گوێ رایه‌ڵ کردووه به‌ڵکوو ئه‌م
دڵه‌خورپێ‌یه بۆ ئه‌وه‌یه که زانستی کۆن درزی بردووه و ئه‌مڕۆ ئیتر
هه‌موو ده‌زانن که بیری کۆن و باوه‌ڕی کوێرانه شایه‌نی ژین و مان نی‌یه.
فێدێڕزۆنی:
ئێوه مامۆستایان ده‌بێ وه‌ها بیری کۆن بفه‌وتێنن که ئیتر هه‌رگیز سه‌ر
هه‌ڵنه‌داته‌وه.
پیتۆڵ:
چه‌ن باش ده‌بوو هه‌گه خزمه‌تکاره‌که‌ی ئێوه ئه‌وه‌نده په‌یتا په‌یتا
بازی نه‌دایه‌ته ناو باسه‌که.
گالیله:
میرم! کاتی ئیش له زه‌ڕادخانه‌ی وێنیزدا، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ نه‌خشه‌کێش و
به‌ننا و کرێکارا ئاشنا بووم و رۆژانه پێکه‌وه بووین. ئه‌م پیاوانه زۆر
چتی نوێیان به من فێر کرد. ئه‌وان بێسه‌وادن و ته‌نێ به یارمه‌تی پێنج
هه‌ستیان زۆر چت تێده‌گه‌یشتن و زۆر جار ناترسن که بڕوا کردن به‌م
هه‌ستانه بۆ کوێ‌یان ده‌بات.
پیتۆڵ:
ده‌ی! ده‌ی!
گالیله:
به‌ڵێ. مینا خاوه‌ن گه‌میه‌کانی خۆمان که سه‌د ساڵ له‌مه‌وپێش له
قه‌راغه جوێ بوونه‌وه بێ ئه‌وه‌ی بزانن به کام قه‌راغه ده‌گمه‌ن و ئاخۆ
قه‌راغه ده‌بینن وه‌یا خۆ نا؟ ئه‌مڕۆ وه‌ک دیاره بۆ ئه‌و ویست و خوازته‌ی
که مایه‌ی شانازی‌یه هه‌ر ده‌بێ بچین بۆ ناو کارگه‌ی که‌شتی‌سازی‌یه‌کان.
پیتۆڵ: ئه‌وه‌ی که لێره بیستمان جێ‌ی گومانی نه‌هێشته‌ته‌وه که مامۆستا
گالیله ، لایه‌نگرانی خۆی له کارگا که‌شتی‌سازییه‌کانا ده‌دۆزێته‌وه.
خزمه‌تکاری
بارگا: میرم! ده‌بێ به خزمه‌تت رابگه‌یه‌نم که ئه‌م ووت و وێژه
سه‌رنج راکێشه، ماوه‌ی ئێجگار درێژ بوو. پێش له شه‌ونشینی، میرم ده‌بێ
ماوه‌یه‌ک بنوون( میر به ئیشاره‌تی خزمه‌تکاری، به‌رانبه‌ر به گالیله
سه‌ر داده‌نوێنێ. خۆ حازر ده‌که‌ن که بڕۆن. ناکاو ئێساڕتی به ده‌وریێکی
پڕ له شیرینی‌یه‌وه به‌ر به میر ده‌گرێ)
ئێساڕتی:
میری به‌ڕێز! غوڕابی مه‌یل نافه‌رموون؟
( میر و جه‌ماعه‌ت به دوایا ده‌ڕۆنه ده‌ره‌وه)
گالیله:
( به شوێن میرا هه‌ڵدێت) به‌ڵام ده‌با تماشایه‌کی دووربینه‌که‌تان
بکردبایێ.
بیرکار:
میرم درێغ ناکه‌ن که بیر و رای زانیاری به‌ڕێزی ئایینی کریستۆفێڕ
کلاویووس، گه‌وره‌ترین ئه‌ستێره‌ناسی ئه‌م چاخ و سه‌ده‌یه و هه‌ر وه‌ها
وه‌رۆکی کۆڕی ئه‌ستێره‌ناسه‌کانی پاپی مه‌زن له رۆما، سه‌باره‌ت به
ووته‌کانی تۆ بپرسن.
پێنج
گالیله به بێ ترس له مافه‌ته، به‌رده‌وام ئیشی خۆی درێژه ده‌دات.
ئه‌گه‌ر پێویست بێ، به نرخی مردنیش بێ ، گالیله ده‌ست له کار هه‌ڵناگرێ.
ئه‌لف
مرۆڤه‌کان: گالیله. ویرجینیا. ئێساڕتی. ئاندره‌ئا. نۆکه‌رێکی میر.
دیمه‌ن: ژووری گالیله له فلۆڕانسدا
کات: کازیوه.
( گالیله له لای دووربینه‌که‌یه‌وه به‌سه‌ر مێزه‌که‌دا نووشتاوه‌ته‌وه.
ویرجینیا به جانتایه‌که‌وه دێته ژووره‌وه)
گالیله:
ویرجینیا چی رووی داوه؟
ویرجینیا:
کلیسه‌یان به‌ست. ئێمه ناچار بووین زوو بگه‌ڕیینه‌وه. له ئاڕچیتریدا
مافه‌ته بێداد ده‌کات.
گالیله:
( بانگ ده‌کات) ئێساڕتی!
ویرجینیا:
له شه‌وه‌وه کۆڵامی لای بازاڕیان به‌ستووه. ده‌ڵین له شاری کۆنا دوو
که‌س مردوون. له نه‌خۆش‌خانه‌دا سێ که‌س خه‌ریکی گیان‌دانن.
گالیله:
وه‌ک هه‌میشه، تا دوا کات هه‌موو چتێکیان شارده‌وه.
ئێساڕتی:
( دێته ژوور) لێره چ ده‌که‌ی؟
ویرجینیا:
مافه‌ته...
ئێساڕتی:
خوای مه‌زن! خه‌ریکم که‌ره‌سه‌کان کۆ ده‌که‌مه‌وه( داده‌نیشێ)
گالیله:
هیچ مه‌به‌ن. ویرجینیا و ئاندره‌ئا هه‌ڵگرن و بیانبه‌ن. من له دووی
نووسراوه‌کانم ده‌گه‌ڕێم.
( به په‌له هه‌ندێ لێ‌نووسراو کۆ ده‌کاته‌وه. ئاندره‌ئا به هه‌ڵاتن
دێته ژوورێ و ئێساڕتی باڵته‌یه‌ک ده‌کاته به‌ری و خه‌ریکی کۆ کردنه‌وه‌ی
په‌تووه‌کان ده‌بن. نۆکه‌رێکی میری گه‌وره دێته ژووره‌وه)
نۆکه‌ر:
چون مافه‌ته که‌وته‌ته نێو شار، میر شاریان جێ‌هێشتووه و چوون بۆ
بۆلۆنیا. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یشدا فه‌رمانی داوه هه‌موو چتێ بخه‌ینه خزمه‌ت
مامۆستا گالیله تاکوو ئه‌ویش به سه‌لامه‌ت ده‌رچێ. دروشکه تاکوو دوو
دێقه‌ی دی ده‌گات. ئێساڕتی: ( به ویرجینیا و ئاندره‌ئا) زوو بڕۆنه
ده‌ره‌وه. ئه‌مه‌یش له‌گه‌ڵ خۆتان ببه‌ن.
ئاندره‌ئا:
به‌ڵام بۆ؟ تاکوو نه‌ڵێ‌ی بۆ من ناڕۆم.
ئێساڕتی:
مافه‌ته کوررم. مافه‌ته.
ویرجینیا:
ته‌مایه‌ری باووکم ده‌بین.
ئێساڕتی:
ئاغه‌ی گالیله رێ که‌وین؟
گالیله:
( دووربینه‌که‌ی کۆ ده‌کاته‌وه) ویرجینیا و ئاندره‌ئا سووار بکه‌ن، ئه‌وا
منیش دێم.
ویرجینیا:
نا، ئێمه به بێ تۆ ناڕۆین. کۆ کردنه‌وه‌ی په‌ڕتووکه‌کانی تۆ قه‌ت دوایی
نایه‌ت.
ئێساڕتی:
درووشکه ماتڵه.
گالیله:
ویرجینیا! عاقڵ به. ئه‌گه‌ر زوو سووار نه‌بن درووشکه ده‌ڕوات.
مافه‌ته‌یه خۆ گاڵته نی‌یه.
ویرجینیا:
( بۆڵه ده‌کات. ئێساڕتی ئه‌و و ئاندره‌ئا ده‌باته ده‌ره‌وه) یارمه‌تی
بده‌ن په‌ڕتووکه‌کانی کۆ بکاته‌وه. به بێ په‌ڕتووکه‌کانی بۆ هیچ کوێ
ناچێ.
ئێساڕتی: ( له به‌ر ده‌رگاوه) ئاغه‌ی گالیله! درووشکه ئیتر له‌مه زیاتر
ماتڵ نابێ.
گالیله:
مادام! وا بزانم من نابێ بێم. ده‌بینن که کاره‌کانم نیوه و ناته‌واو
ماوه‌ته‌وه. هه‌گه دووشه‌وی دی ماتڵ نه‌بم به‌ره‌ی سێ مانگ لێکۆڵینه‌وه‌م
به زایه ده‌چێ. ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش خۆ له گشت لایه‌که.
ئێساڕتی:
ئاگه‌ی گالیله! زوو به رێ که‌وه. مه‌گه‌ر شێت بووی؟
گالیله:
ئێوه له‌گه‌ڵ ئاندره‌ئا و ویرجینیا بڕۆن من به دواتانا دێم.
ئێساڕتی:
کاژێڕێکی‌تر که‌س ناتووانێ لێره بچێته ده‌ر. وه‌ره( گوێ شل ده‌کات)
درووشکه خه‌ریکه ده‌ڕوات. با بچم رایگرم( هه‌ڵدێته ده‌ره‌وه، گالیله
گورج دێت و ده‌چێت. ئێساڕتی ره‌نگ زه‌رد دێته ژووره‌وه)
گالیله:
بۆ هاتنه‌وه؟ ئێستا درووشکه له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانه رێ ده‌که‌وێت.
ئێساڕتی:
درووشکه رۆیشت. ناچار بوون ویرجینیا به زۆر رابگرن. ئاگای له ئاندره‌ئا
ده‌بێت. ئه‌گه من بڕۆیشتایه‌تم کێ چێشتی چه‌وری بۆ ئێوه لێ نایه‌ت؟
گالیله:
تۆ شێتی. له ناو گێژاوی مافه‌ته‌دا و چێشتی چه‌ور؟( نووسراوه‌کانی کۆ
ده‌کاته‌وه) وه‌ها نه‌زانن من شێتم. ناکرێ ئه‌م گشته ره‌نج و زه‌حمه‌ته
به زایه بدرێ. من دوژمنی پڕ هێزم ئێجگار زۆره که له راسته‌قینه‌دا
دوژمنی زانست و مرۆڤایه‌تین. ده‌ی بۆ سه‌لماندنی راسته‌قینه به‌ڵگه کۆ
بکه‌مه‌وه و ...
ئێساڕتی: پێویست ناکات بیانوو بگری. به‌ڵام ماننه‌وه‌مان عاقڵانه نه‌بوو.
بێ
مرۆڤه‌کان: گالیله. دوو راهێبه. پیرێ‌ژنێ. سه‌ربازه‌کان ( دوو که‌س) ژنێ.
ئاندره‌ئا. دوو کابرا.
دیمه‌ن: به‌ر ماڵی گالیله له فلۆڕانسدا
کات: پێش نیوه‌ڕۆ.
( گالیله له ماڵ دێته ده‌ر و به ده‌ور و به‌را ده‌ڕوانێ. دوو راهێبه
تێپه‌ڕ ده‌بن)
گالیله: ببورن خوشکان، ئێوه نازانن له کوێ شیر ده‌سده‌که‌وێ؟ شیر فرۆش
ئه‌مڕۆ نه‌هاتووه و خزمه‌تکاره‌که‌یشم چووه‌ته ده‌ره‌وه.
راهێبه‌یه‌ک: له خواروی شار دوکان هه‌یه.
راهێبه‌که‌ی دی: ئێوه خه‌ڵکی ئه‌م ماڵه‌ن؟( گالیله به سه‌ر ده‌ڵێ به‌ڵێ)
( دوو راهێبه‌که له‌سه‌ر سینگیان خاچ ده‌کێشن و هه‌ڵدێن. پایوێک تێپه‌ڕ
ده‌بێ.)
گالیله:
ئێوه هه‌ر ئه‌و نانه‌وا نین که نانتان بۆ مه ده‌هێنا؟ ( کابرا به سه‌ر
وڵام ده‌داته‌وه: با) خزمه‌تکاره‌که‌ی منتان نه‌دییوه؟ ده‌بێ دوێنێ شه‌و
رۆیشتبێ. ئه‌مڕۆ دیار نه‌بوو.( کابرا سه‌ر راده‌وه‌شێنێ. به‌رانبه‌ر ،
ده‌لاقه‌یه‌ک ده‌کرێته‌وه و ژنێ ده‌ڕوانێ)
ژن:
( ده‌قیژێنێ) هه‌ڵێن. مافه‌ته‌ی گرتووه( کابرا ده‌ترسێ و هه‌ڵدێ)
گالیله:
ده‌زانی خزمه‌تکاره‌که‌ی من له کوێ‌یه؟
ژن:
خزمه‌تکاره‌که‌تان؟ له‌و په‌ڕی کۆڵان حاڵی تێک چووه. وه‌کو چتێ خۆی
ده‌یزانی هه‌ر بۆیه‌که‌یش چووه‌ته ده‌ره‌وه. چه‌ند که‌مته‌ر خه‌من.(
ده‌لاقه‌که ده‌به‌ستێ. منداڵه‌کان ده‌ر ده‌که‌ون و تاکوو چاویان به
گالیله ده‌که‌وێ هه‌ڵدێن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه. هه‌ر که گالیله روو ده‌کات
به‌و لاوه دوو سه‌ربازی به‌رگ ئاسنینی سه‌ر و چاو داپۆشراو به په‌له
ده‌گه‌ن)
سه‌ربازه‌کان:
زوو بڕۆ ماڵۆ.( به نێزه‌کانیان گالیله ده‌خه‌نه ئه‌و دیوه‌وه و ده‌رگای
به بزمار ده‌به‌ستن)
گالیله:
( له ده‌لاقه‌وه) ده‌کرێ پێم بڵێن ئه‌و ژنه چی به سه‌را هاتووه؟
سه‌ربازه‌کان:
ده‌یانخه‌نه چاڵه‌وه.
ژن:
( دیسان دێته‌وه پێش ده‌لاقه‌که) سه‌رانسه‌ری کۆڵانی خواره‌وه مافه‌ته
تێیداوه، بۆ نایبه‌ستن؟ ( سه‌ربازه‌کان گوریسێ له ناوه‌راست کۆڵاندا
رایه‌ڵ ده‌که‌ن) ئیتر هیچکه‌س ناتووانێ بێ بۆ لای مه؟ گه‌ره‌کی ناوێ ئێره
ببه‌ستن. ئێره هه‌موو ساخن. راوه‌ستن . ده‌س‌ڕاگرن. گوێ گرن، ئاخر
مێرده‌که‌ی من چووه بۆ ناوشار، به‌م له‌ونه ئیتر ناتووانێ بگه‌ڕێته‌وه.
قورمساخانه.( ده‌نگی شیوه‌ن و شه‌پۆڕی دێت. سه‌ربازه‌کان ده‌ڕۆن له به‌ر
ده‌لاقه‌یه‌کی‌ترا پیرێ‌ژنێ ده‌ر ده‌که‌وێ)
گالیله:
له‌وه ده‌چێ ئه‌و پشته ئاگری گرتبێ.
پیرێژن:
هه‌ر لا که بۆنی مافه‌ته‌ی لێ بێت نایکوژێننه‌وه. ئیتر هه‌موو ته‌نیا له
بیری مافه‌ته‌دان.
گالیله:
کاره‌کانیشیان وه‌کو خۆیان وایه. مه مینا لقی وشکی دار هه‌نجیر ده‌بڕن.
مینا لقی بێ به‌ر.
پیرێژن:
وه‌ها مه‌ڵێن. سه‌ریان ئێجگار قاڵه. له‌مه زیاتر ئیدی چ بکه‌ن؟
گالیله:
ئیوه ته‌نیان؟
پیرێژن:
به‌ڵێ. کورره‌که‌م چه‌ن ووشه‌ی بۆ نووسیون. دوێنێ شه‌و زانیویه‌تی که له
پشتمانه‌وه که‌سێ مردووه، ئیتر نه‌گه‌ڕاوه‌وه‌ته‌وه. دوێنێ شه‌و
مافه‌ته یازده‌که‌سی له‌م گه‌ڕه‌که‌دا کوشتووه.
گالیله:
نازانم بۆ زوو خزمه‌تکاره‌که‌م نه‌نارد بڕوات. تاوانی من بوو. من ئیشێکی
گرینگ و پێویستم بوو، به‌ڵام هۆیه‌کی نه‌بوو ئه‌و بمێنێته‌وه.
پیرێژن: مه ئیدی ناتووانین بینه ده‌ر. ئه‌گینا هه‌گه بمرین کێ ته‌رممان
هه‌ڵده‌گرێ؟ تاوانی ئێوه نه‌بوو. من دیتم. ئه‌مڕۆ کات‌ژمێر حه‌وتی به‌یانی
له ماڵ هاته ده‌ر. ناساز بوو چون کاتێ دی من بۆ نان کڕین هاتمه ده‌ر
لای‌دا که تووشی من نه‌بێ، نه‌کا منیش نه‌خۆشینه‌که‌ی بگرم. ده‌یویست کارێ
بکات که ئه‌مانه درگا له ئێوه نه‌به‌ستن به‌ڵام ئه‌مانه په‌ی به گشتێ
ده‌به‌ن.( ده‌نگی جووزه‌له دێت)
گالیله:
ئه‌مه ده‌نگی چی‌یه؟
ژن:
به‌م شێوه ده‌یانه‌وێ ئه‌و هه‌ورانه‌ی که مافه‌ته‌یان ۆێ‌یه دوور
بخه‌نه‌وه( گالیله قاقا پێده‌که‌نێ)
ژن:
باشه که هێشتا ده‌تووانن پێبکه‌نن( کابرایه‌ک له خوارووی کۆڵانه‌وه دێت
و چاوی به گوریسه‌که ده‌که‌وێ)
گالیله:
خاڵي! ته‌ک ئێوه‌مایه، درگای ماڵه‌که‌میان بزمار رێز کرده و له
ماڵیشه‌وه هیچ خوارده‌مه‌نییه‌ک ده‌س ناکه‌وێ( کابرا هه‌ڵدێ)
گالیله:
ئێوه ناتووانن بهێڵن که مه له برسیه‌تیا بمرین. هۆ خاڵه، خاڵۆ، هۆ
له‌گه‌ڵ تۆمه...
پیرێژن:
به‌ڵکوو چتێ بهێنن. هه‌گه نه‌یان هێنا ئه‌ز ده‌تووانم شه‌وکاسه‌یه‌ک شیر
بێنمه به‌ر درگاکه‌تان. هه‌ڵبه‌ت به‌و مه‌رجه‌ی که نه‌ترسن.
گالیله:
هۆ هۆ! هۆ هۆ! ئه‌نجام ده‌نگمان ده‌بیسن.( ئاندره‌ئا له پشت گوریسه‌که‌وه
ده‌ر ده‌که‌وێ، گریاوه)
گالیله:
ئاندره‌ئا! چۆن هاتی؟
ئاندره‌ئا:
ئه‌مڕۆ به‌یانی هاتم. دام له ده‌رکه. به‌ڵام ئێوه نه‌تانکرده‌وه. بیستم
که...
گالیله:
که وه‌ها بێ نه‌ڕۆیشتبووی؟
ئاندره‌ئا:
با، به‌ڵام تووانیم له رێدا خۆم فڕی ده‌مه خوار. ویرجینیا رۆییشت. ناکرێ
بێمه ماڵه‌وه؟
پیرێژن:
نا! ناکرێ. بڕۆ بۆ لای راهێبه‌کان. به‌ڵکوو دایکیشت له‌وێ ببینی.
ئاندره‌ئا:
له‌وێوه دێم. نه‌یان هێشت چاوم پی بکه‌وێت. ئێجگار ناساخه.
گالیله:
له‌و دووره‌وه دیت؟ تۆ سێ رۆژه رۆیشتووی.
ئاندره‌ئا:
هه‌مووی به‌ڕێوه بووم. تووڕه مه‌بن. که‌ڕه‌تێکیش گرتمیان( ده‌گری)
گالیله:
( به دڵسۆزییه‌وه) ئیدی مه‌گری. ده‌زانی له‌م ماوه‌دا زۆر چتم
ده‌سکه‌وته؟ بۆت بڵێم ( ئاندره‌ئا به ده‌م گریانه‌وه به ئیشاره‌تی سه‌ر
ده‌ڵێ: ئه‌رێ)
گالیله:
باش گوێ راگره ئه‌گینا تێناگه‌ی. له بیرته که ئه‌ستێره‌ی زوهره‌م پێ
نیسان دای؟ ( ده‌نگی هه‌را هه‌را دێت) گوێ به‌م هه‌را هه‌را مه‌ده. هیچ
نی‌یه. له بیرته؟ ده‌زانی تازه چیم دیتووه؟ زوهره مینا مانگ . هه‌م
یه‌ک شه‌وه‌یم دیت و هه‌م چوارده‌یشی. بیر و رای تۆ چی‌یه؟ به
گوڵۆڵه‌یه‌ک و شه‌مێک ده‌تووانم هه‌موو چتێکت پێ نیشانده‌م. ئه‌مه
ده‌سه‌لمێنێ که ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ش خۆی گزنگی نیهیه و به ده‌ور خۆرا
ده‌سووڕێ و بازنه‌یه‌کی ساکار پێک دێنێ. باش نیهیه؟
ئاندره‌ئا:
( به گریانه‌وه) هه‌ڵبه‌ت. ئه‌مه خۆی راسته‌قینه‌یه‌که.
گالیله:
( به ئه‌سپایی) من گلم نه‌دایه‌وه( ئاندره‌ئا بێده‌نگ ده‌بێ) به‌ڵام
هه‌ڵبه‌ت هه‌گه من نه‌مایه‌تمه‌وه وه‌هامان لێ نه‌ده‌هات.
ئاندره‌ئا:
باوه‌ڕ به قسه‌ت ده‌که‌ن؟
گالیله:
ئێستا ئیتر به‌ڵگه‌م زۆر کۆ کرده‌ته‌وه، بڕوانه کاتێ ئه‌م چۆنیه‌تیه
تێپه‌ڕێ ده‌چم بۆ رپم و پێ‌یان ده‌سه‌لمێنم( دوو کابرای سه‌ر و چاو پێچاوه
به دار ده‌ستی درێژ و زه‌مێڵه‌ی پڕ له نانه‌وه دێن و به یارمه‌تی
داره‌کان نان ده‌نێنه به‌ر ده‌لاقه‌ی گالیله و پیرێژنه‌که)
پیرێژن:
به‌رانبه‌ریش ژنێک و سێ منداڵی تێدایه. چتێ بۆ ئه‌وانیش دابنێن.
گالیله: به‌ڵام من هیچم نی‌یه گه‌رووی پێ ته‌ڕ بکه‌م. تکێ ئاو له
ماڵماندا نی‌یه( کابراکان شان راده‌وه‌شێنن) سبحه‌ینێیش دێنه‌وه؟
یه‌کێ له کابراکان: کێ چووزانێ سبحه‌ینێ چمان لێ دێ.
گالیله:
هه‌گه سبحه‌ینێ هاتنه‌وه، ده‌کرێ کتێبێکم پێویسته بۆم بهێنن؟
کابرا:
( پێده‌که‌نێ) ته‌نیا کتێب خوێندنه‌وه‌ت که‌مه. دۆعا بکه نانت ده‌سکه‌وێ.
گالیله:
ئه‌م کورره قووتابی منه. ئه‌و کتێبه‌که‌تان پێده‌دات. ئاندره‌ئا!
نه‌خشه‌ی خولگه‌ی عه‌تاڕۆدم پێویسته، چونکو گومم کردووه، ده‌تووانی له
فێرگه‌ی وه‌ربگری؟
( کابراکان دوور که‌وتوونه‌ته‌وه)
ئاندره‌ئا:
هه‌ڵبه‌ت مامۆستا! ئێستا ده‌چم په‌یدای ده‌که‌م.
( ده‌ڕوات. گالیله له‌به‌ر ده‌لاقه دوور ده‌که‌وێته‌وه. پیرێژن دێت و
پارچێک سه‌نێته به‌ر ده‌رگای گالیله)
شه‌ش
1616: کۆڕی لێکۆڵینه‌وه‌ی واتیکان( کۆلیجبیۆم رۆمانوم
collegiuym Romanum) ده‌ستکه‌وته‌کانی گالیله ده‌ناسێت و ره‌زامه‌ندی خۆی ده‌رده‌بڕێ.
له دنیادا که‌م بینراوه که مامۆستایان خۆیان، بیانه‌وێ چت فێر بن. به‌ڵام
کلاویووس ، هێمنانه مافی دا به گالیله.
مرۆڤه‌کان: ئۆسقۆفی قه‌ڵه‌وه، بلیمه‌تێ. که‌شیشێ. که‌شیشی دووه‌م و سێهه‌م،
بلیمه‌تی دووه‌م. دوو ئه‌ستێره‌ناس. پیتۆڵ. که‌شیشی له‌ڕ. کاردینالی پیر.
کلاویووس. گالیله. درگاوان.
دیمه‌ن: ساڵۆنی کۆڕی لێکۆڵینه‌وه‌ی واتیکان له رۆمدا.
کات: شه‌وه
( ئۆسقۆفه‌کان. که‌شیشه‌کان. بلیمه‌ته‌کان. پۆل پۆل له لایه‌که‌وه و
گالیله به ته‌نێ له لایه‌که‌وه . پێش له لاچوونی په‌رده ده‌نگی قاقا
و پێکه‌نین دێت.)
ئۆسقۆفی
قه‌ڵه‌وه: ( ده‌ستی ناوه‌ته سه‌ر سکی و قاقا پێده‌که‌نێ) ئه‌م گشت
نه‌زانین و نه‌فامینه. دڵم پیوه‌یه که‌سێ چتێ بڵێ که خه‌ڵک نه‌یانه‌وێ
بڕوای پێ بکه‌ن.
بلیمه‌تێ:
مینا ئه‌وه‌ی که مرۆڤ به دیتنی چێشتێکی چه‌ور دڵی تێکه‌ڵ بێت. به‌ڕێز
ئۆسقۆفی
قه‌ڵه‌وه: باوه‌ڕ ده‌که‌ن. باوه‌ڕ ده‌که‌ن. ته‌نیا به چتی
زانایانه و دروست بڕوا ناکه‌ن. له بوونی شه‌یتانا شک ده‌که‌ن ، به‌ڵام
باوه‌ڕ ده‌که‌ن که زه‌وی مینبا که‌للایه‌ک بسووڕێته‌وه. چه‌ند خۆش
باوه‌ڕن ئه‌م خه‌ڵکه نه‌زان و نه‌فامه.
که‌شیشێ:
( ئه‌دا ده‌ر دێنێت) سه‌رم گێژ ده‌خووات. زه‌ویی ئێجگار توون ده‌سووڕێت.
مامۆستا ئیزنم بده‌ن پاڵ به ئێوه‌وه بده‌م( خۆی ده‌خا به‌م باره و بارا
و قۆڵی بلیمه‌ت ده‌گرێت)
بلیمه‌ت:
( وه‌ک ئه‌و ده‌کات) ئه‌رێ خوای مه‌زن! ئه‌مڕۆیش دیسان ئه‌م زه‌وییه پیره
مه‌ستی کردووه؟
( قۆڵی که‌سی لای ده‌ستیه‌وه ده‌گرێت)
که‌شیش:
رایگره! رایگره! ده‌که‌وین! زوهره ته‌واو لاره‌وه بووه. ئێستا ته‌نیا
کلکی ده‌بینم. به هاوارم بگه‌ن. ( به قاقا کێشان و پێکه‌نین له ده‌ور
یه‌ک کۆ ده‌بنه‌وه و ئه‌دا ده‌ردێنن. به گاڵته هه‌ر کام ده‌یه‌وێ خۆی
به‌وی دیه‌وه راگرێ تاکوو نه‌که‌وێ)
که‌شیشی
دووه‌م: خوا بکات فڕێ نه‌درێینه مانگ. ده‌ڵێن لووتکه‌ی کێوه‌کانی
ئێجگار تیژن.
بلیمه‌تی
هه‌وه‌ڵ: که وه‌هایه پات توون بکه له زه‌ویی.
که‌شیشی
هه‌وه‌ڵ: خواره‌وه تماشا مه‌که‌ن. مینا سمتی لۆتی ده‌سووڕێ.
ئۆسقۆفی
قه‌ڵه‌وه: ( به ده‌نگی به‌رز، به گالیله) سمتۆ لۆتی؟! ئه‌ویش
له کۆبوونه‌وه‌ی کۆڕی لێکۆڵینه‌وه‌ی واتیکان‌دا؟ ( هه‌موو پێده‌که‌نن.
ده‌رکی روو له سه‌یر که‌ران ئاوه‌ڵا ده‌بێت و دوو ئه‌ستێره‌ناس دێنه
ژووره‌وه. کپیه‌تی ئه‌رد داده‌گرێ)
که‌شیش:
ئێوه لێکۆڵینه‌وه درێژه پێده‌ده‌ن؟ مایه‌ی ئابڕوو چوونه.
ئه‌ستێره‌ناسی
هه‌وه‌ڵ: مه که نه.
ئه‌ستێره‌ناسی
دووه‌م: ئه‌نجام به کوێ ده‌گات؟ من له کاری کلایووس تێناگه‌م...
هه‌گه بڕیار بووایه‌ت هه‌موو ئه‌و وتانه‌ی که له په‌نجا ساڵ له‌مه‌و
پێشه‌وه کراوه ، بایه‌خ پێ بدرایه‌تن و گوێ‌یان بۆ شل کرایه‌ت، چمان
لێده‌هات؟! له ساڵێ 1572 دا ، له دوورترین چه‌رخه‌کانا، له چه‌رخی
هه‌شته‌مدا، له چه‌رخی چه‌سپاوه‌دا، ئه‌ستێره‌یه‌کی نوێ روونه‌وه ده‌بێت
و به‌ره به‌ره گه‌وره‌تر ده‌بێت و گه‌شه ده‌سێنێت و ئه‌نجامپاش هه‌ژده
مانگ ده‌کوژێته‌وه و دیسان ده‌فه‌وتێ، که وه‌ها بێ ئه‌م پرسیاره به
جێ‌یه که ئه‌نجام ئاسمان چی لێ دێت و بۆ چ؟
پیتۆڵ:
هه‌گه ئیزن به‌مانه بده‌ن، له پێش چاومانا ئاسمان هه‌لا هه‌لا ده‌که‌ن.
ئه‌ستێره‌ناسی
هه‌وه‌ڵ: به‌ڵێ ، ئه‌نجام به کوێ ده‌گه‌ین؟ هێشتا پێنج ساڵ تێپه‌ڕ
نه‌بوو که تێکۆ بڕاهێمی دانماڕکی خولگه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌کی کلک داری ناساند.
ئه‌م ئه‌ستێره له‌و په‌ڕ مانگه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و هه‌موو چه‌رخه‌کانی
کۆڵه‌که‌ی ئه‌ستێره‌کانی ئاسمانی شکاند و هیچ به‌رگریه‌کی لێ نه‌کرا و
پرشنگی نه‌فه‌وتا. ئاخۆ ئه‌م پرسیاره‌ش نابێ بکری که چ به‌سه‌ر
چه‌رخه‌کانا هاتووه؟
پیتۆڵ:
لێبوردن تاوانێکی ناڕه‌وایه. ئاخۆ چۆن کریستۆفێڕ کلاویووس ، گه‌وره‌ترین
ئه‌ستێره‌ناسی ئیتالیا و کلیسه، خۆی به درێژه‌دان به‌م باسه‌وه خه‌ریک
ده‌کات؟
ئۆسقۆفی
قه‌ڵه‌وه: هێشتا درێژه‌ی پێده‌دات. له‌و ناوه دانیشتووه و له‌م
دووربینه له‌عنه‌تیه دووره‌وه ناکه‌وێت.
ئه‌ستێره‌ناسی
دووه‌م: ئه‌بێ هه‌وه‌ڵ سه‌رچاوه روون بێته‌وه. هه‌موو چتێ
لێره‌وه سه‌ر چاوه ده‌گرێ، ئێمه ماوه‌یه‌کی ئێجگار ژماردراوه‌کان و
خشته‌کانی کۆپێڕنیکی کافرمان بۆ ژمارده کردنی ساڵی هه‌تاویی و کاتی مانگ
گیریان و رۆژ گیریان و زۆر چتی دی، به هار هێناوه.
که‌شیشێ:
من پرسیارێکم هه‌یه. ئاخۆ به بیر و رای ئێوه کام یه‌ک له‌م دووانه
خراپتره. گرتنی مانگ سێ رۆژ پاش ئه‌و رۆژه‌ی که له رۆژ ژمێرا نووسراوه
یا خۆ له کیس چوونی به‌هه‌شتی خوا؟
که‌شیشێ‌تر:
( له‌ڕ و لاوازه، ئێنجیلێکی کراوه‌ی پێ‌یه. دێته پێش شانۆ و
تووڕه‌ییه‌وه قامک ده‌نێته سه‌ر دێڕێک) لێره چ نووسراوه؟ هه‌تاو
له‌سه‌ر جه‌بعوون راوه‌سته ، و ئه‌ی مانگ له سه‌رنشیوی ئه‌یالۆن
بمینه‌وه. هه‌گه وه‌ک ئه‌م بێدینانه ده‌ڵێن خۆر خۆگره و ناگه‌ڕێت ئه‌ی
چۆن خوا پێ‌ی ده‌ڵێ راوه‌سته؟ یانی کتێبی پیرۆز درۆ ده‌کات؟
ئه‌ستیره‌ناسی
هه‌وه‌ڵ: نه‌و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه ئێمه ده‌ڕۆین
ئه‌ستێره‌ناسی
دووه‌م: راسته که زۆر چت زۆر ده‌گمه‌نی پێکهێناوه، به‌ڵام مه‌گه
پێویسته مرۆڤ هه‌موو چتێ بزانێ؟
( هه‌ر دوو ئه‌ستێره‌ناس ده‌ڕۆن)
که‌شیشی
له‌ڕ: ئه‌مانه نیشتمانی مرۆڤ و ئه‌ستێره‌یه‌ک وه‌ک یه‌ک داده‌نێن.
مرۆڤ به‌له‌وه‌ڕ، په‌له‌وه‌ر، گیاندار، بێ گیان زیندوو مردوو ده‌که‌نه
گاریه‌یه‌کۆ و له ئاسمانی چۆڵ و هۆڵا ده‌یانسووڕێن. به بڕوایان ئیتر
زه‌وی و ئاسمان نه‌ماون. زه‌ویی نه‌ماوه چونکه ئه‌ستێره‌یه و ئاسمان
نه‌ماوه چون ته‌نیا زه‌ویی هه‌ن و ئیتر ته‌وفیری به‌ین خراپ و باش ، مردوو
و زیندو نه‌ماوه. مه ده‌مانزانی که ده‌مرین و ده‌فه‌وتین به‌ڵام
ئه‌مانه هاتوون و ده‌ڵێن ئاسمانیش فه‌وتاوه و یاخۆ ده‌فه‌ه‌وتێ. خۆر
هه‌یه و مانگیش هه‌یه و ئه‌ستێره‌ش هه‌یه و ئێمه‌یش له سه‌ر زه‌ویی
ده‌ژین. ئه‌مه به‌م شێوه له کتێبی پیرۆزیشدا نووسراوه به‌ڵام ئێستا به
بیر و بروای ئه‌مانه زه‌ویش ئه‌ستێره‌یه. هه‌موو چتێ ئه‌ستێره‌یه.
رۆژێکیش ده‌بێ که‌بێن و بڵێن لایه‌کی زه‌وی مرۆڤ و لایه‌کی دی بله‌وه‌ڕی
تیا نی‌یه و به‌ڵکوو مرۆڤیش حه‌یوانه و هه‌موو حه‌یوانین و ئه‌م بێژرم و
رووانه. به مانه‌یش داناکه‌ون.
بلیمه‌تی
هه‌وه‌ڵ: ( روو له گالیله) مامۆستا گالیله. پێ بزانم چتێ له
مشتتان داکه‌وت.
گالیله:
_ له‌م ماوه‌دا زیخێکی له گیرفان ده‌رهێناوه و کایه‌ی پێده‌کات.
زیخه‌که‌ده‌که‌وێته خواره‌وه. داده‌نه‌وێ و هه‌ڵیده‌گرێته‌وه) بۆ
سه‌ره‌وه به‌ڕێز. فڕێم دا بۆ سه‌ره‌وه.
ئۆسقۆفی
قه‌ڵه‌وه: بێ حه‌یا( کاردیناڵێکی پیر پاڵی داوه به که‌شیشێکه‌وه
و دێنه ژوورێ. هه‌موو به رێزه‌وه هه‌ڵده‌ستن و به رێزه‌وه جێگایان بۆ
چۆڵ ده‌که‌ن)
کاردیناڵی
پیر: هێشتا هه‌مووتان هه‌ر لێره‌ن؟ مه‌گه ناتووانن زووتر ئه‌م قسه
قۆڕانه کۆتایی پێ‌بێنن؟ خۆ کلاویووس ئه‌ستێره‌ناسه، بیستوومه ئه‌م
جه‌نابی گالیله‌مرۆڤ له ناوه‌راست دنیا هه‌ڵده‌گرێ و ده‌یهاوێته پاڵ
گیانله‌به‌رانی‌تر. که وه‌ها بێ زۆر روونه که دوژمنی مرۆڤه و
تاوانباره و ده‌بێ تۆڵه‌ی لێ بسێنێیته‌وه. مرۆڤ خۆشه‌ویستی خوایه. هه‌ر
منداڵێکیش ئه‌مه باش ده‌زانێ. خوا له خۆشه‌ویستی مرۆڤدا زه‌ویی
پێکهێناوه، ئێستا چۆن ئه‌م خۆشه‌ویسته‌ی خودا له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌کی
سه‌رگه‌ردان به‌ڕه‌ڵا ده‌کرێ؟ کام گه‌مژه‌یه‌ک ئه‌م قسه قۆڕانه باوه‌ڕ
ده‌کات و گوێ‌یان بۆ راده‌گرێ؟
ئۆسقۆفی
قه‌ڵه‌وه: ( نزم) ئه‌مه‌یه.
کاردیناڵی
پیر: ( روو له گالیله) چی؟ ئه‌م نائینسانه ئێوه‌ن؟ نازانن یاخۆ
ده‌زانن من چاوم باش نابینێت. به‌ڵام باش ده‌زانم ئێوه‌یش له‌و کافره‌ی
ده‌چن که ماوه‌یه‌کی پێش سووتانمان.
که‌شیش:
گه‌وره‌م نابێ خۆتان تووڕه بکه‌ن، دوکتور....
کاردیناڵی
پیر: ( که‌شیش لاده‌دا و ورد له گالیله) ئێوه ویستووتانه
ئابڕووی زه‌وی ببه‌ن. ئێوه خۆتان له سه‌ر ءه‌رز ده‌ژین و وه‌هایش ناوی
چه‌په‌ڵ ده‌که‌ن؟! به‌ڵام من ئه‌م قسانه به گوێما ناچێط( پاڵ ده‌نێت له
که‌شیشه‌وه و به پۆزه‌وه دێت و ده‌چێت) من مرۆڤێکی بێ ناو نیشان نیم که
له سه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌کی بچووک و بێ ناو نیشانا بگه‌ڕێم. ئه‌ویش
ئه‌ستێره‌یه‌ک که به ده‌ور خۆ‌یا ده‌سووڕێ. من له سه‌ر زه‌ویی خۆگر و
چه‌سپاو ده‌ژیم و به ئیمانه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرم. زه‌ویی خۆگره و
چه‌قی دونیایه. من له سه‌ر چه‌قی دنیام و چاوی خوا ئاگاداری منه.
چه‌سپاوه‌کان که به‌هه‌شت چه‌رخی بلوورینه‌وه راوه‌ستاون له ده‌ور و
به‌ری مندان و خۆری مه‌زنیش که بۆ تیشک‌پژان به خانووی من پێکهاتووه به
ده‌ورمدا ده‌گه‌ڕێت و ماڵی من رووناک ده‌کاته‌وه با خوا بمبینێت. که
وه‌ها بوو هه‌موو چتێ بۆ من، یانی بۆ مرۆڤ پێکهاتووه. مرۆڤ ده‌ستکردی
کردگاره و هه‌رگیز نامرێ و رۆحی هه‌ر ده‌مێنێت و ...( هه‌ناسه‌ی سوار
ده‌بێت و له قسه ده‌که‌وێت)
که‌شیش:
به‌ڕێزم خۆتان ماندوو کرد( له‌م کاته‌دا درگای به‌رانبه‌ر به
سه‌یرکه‌ران‌ده‌کرێته‌وه‌وکلاویووسی‌به‌ناوبانگ‌له پێش
ئه‌ستێره‌ناسه‌کانی‌تره‌وه ده‌رده‌که‌وێت. ته‌لار بێده‌نگه و کلاویووس
بێده‌نگ تێده‌په‌ڕێ و تماشای هیچ که‌س ناکات و کاتێ ده‌یه‌وێ بچێته
ده‌ره‌وه روو له که‌شیش ده‌کات)
کلاویووس:
هه‌موو ووته‌کانی دروسته.( له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ناسه‌کان ده‌ڕۆن. درگای
به‌رانبه‌ر به دانیشتووان ئاوه‌ڵایه، کپیه‌تیه‌کی سامناک ئه‌ردی شانۆ
داده‌پۆشێ. کاردینالی پیر ئاگای دێته‌وه به خۆ‌یا)
کاردینالی
پیر: چ باسه؟ چ قه‌وماوه؟ بیر و رایان چبوو؟( هیچکه‌س ناوێرێ
وڵامی باته‌وه)
که‌شیش:
وه‌ها چاکه گه‌وره‌م بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵ.( یارمه‌تی‌ی کاردینال ده‌ده‌ن و
هه‌موو تووڕه ده‌چنه ده‌ره‌وه. که‌شیشێکی لاو، ئه‌ندامی کۆڕی
لێکۆڵینه‌وه‌ی کلاویووس لای گالیله ده‌مێنێته‌وه)
که‌شیشی
لاو: ( به نزمی‌ی) کلاویووس پێش له رۆیشتنی ووتی: ئێستا نۆره‌ی
زانایانی ئایینییه که بزانین چۆن چه‌رخه‌کانی ئاسمان که‌ڵه‌ک ده‌که‌نه
سه‌ر یه‌ک. ئێوه بردتانۆ. ( ده‌ڕواته ده‌ره‌وه)
گالیله:(
ده‌یه‌وێ که‌شیش رابگرێ) من؟ من نه‌م برده‌ته‌وه. زانست بردویه‌ته‌وه (
که‌شیشی لاو رۆیشتووه. گالیله‌یش ده‌یه‌وێ بڕوات. له به‌ر ده‌رگا ده‌گات
به ئۆسقۆفێکی‌باڵابه‌رزکه ئه‌ستێره‌ناسێک به دواۆیه‌تی. گالیله سه‌ر
داده‌نه‌وێنێ و کاتێ ده‌یه‌وێ بڕواته ده‌ره‌وه به سرته چتێ له درگاوان
ده‌پرسێ)
درگاوان:
( به سرته) به‌ڕێز کاردیناڵ، نوێنه‌ری بییر پشکنین( ئه‌ستێره‌ناس و
کاردیناڵ ده‌چن بۆ لای دووربینه‌که)
حه‌وت
به‌ڵام بییر پشکنین گریمانی کۆپێڕنیکی به گریمانێکی پڕ له مه‌ترسی
داده‌نێ.
5 ی مارسی 1616
هه‌ر که گالیله به رۆم گه‌ییشت بردیان بۆ کۆشکی یه‌کێ له کاردیناڵه‌کان
چایی و نان و پاره و شه‌رانیان نایه به‌رده‌ستی و له باتیدا چتێ
بچکۆڵانه‌یان لێ ویست.
مرۆڤه‌کان: ویرجینیا. لودویکۆ. گالیله. دوو نووسه‌ر. کاردیناڵه‌کان.
باربرینی. بێلاڕمین. کاردیناڵی نوێنه‌ری بییر پشکنین. دوو ژن.
دیمه‌ن: کۆشکی کاردیناڵ بێلاڕمین. کۆڕی شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێ.
کات: شه‌وه
( گالیله له لایه‌ن هه‌ندێ سه‌ر و چاو داپۆشراوه‌وه په‌زێرایی ده‌کرێت و
چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ده‌ن. ئه‌و و ویرجینیا و ده‌زگیرانی ویرجینیا. لودویکۆ
ماڕسیلی پێکه‌وه دێنه ژوورێ. دوو نووسه‌ر( کاتێب) خه‌ریکی شه‌تره‌نجن)
ویرجینیا:
من ئیتر له‌گه‌ڵ هیچ که‌سی‌ترا ناڕه‌خسم، لودویکۆ!
لودویکۆ:
دوگمه‌ی سه‌ر شانت کراوه‌ته‌وه.
گالیله:
په‌ری شێوه! ئه‌و حه‌ریره‌ی که له‌سه‌ر مه‌مکت خزاوه
به ده‌ستت رێکی مه‌که، حه‌ریر به‌ر هه‌ڵستی چاوه
له پێش چاوی من و چاوی هه‌موو بینه‌رانی دی
شێواوی بایه‌خ داره، زاخاو ده‌ری هه‌ناوه
له ژێر تیشکی مه‌شغه‌ڵ و له نێو کۆڕی میوانانا
له بیری جێگه‌یه‌کی تاریکم که ده‌م بنێمه ئه‌و ناوه.
ویرجینیا:
ده‌س بنێ سه‌ر دڵم
لودویکۆ:
( ده‌ست ده‌نێته سه‌ر دڵی) لێده‌دات.
ویرجینیا:
پێم خۆشه جووان بم.
گالیله:
ده‌بێ‌جووان بی ئه‌گینا دیسان سووڕاننی زه‌ویی ده‌بێته جێ‌ی گومان.
لودویکۆ:
زه‌وی قه‌ت ناسووڕێ( گالیله پێده‌که‌نێ) له رۆما هه‌موو سه‌باره‌ت به
ئیوه قسه ده‌که‌ن به‌ڵام مامۆستا! له ئه‌مشه‌و به دواوه سه‌باره‌ت به
کچه‌که‌ت قسه ده‌که‌ن.
گالیله:
ده‌ڵێن له نه‌هاری رۆما جووان نوانن هاسانه. که وه‌ها بێ منیش
جووانه‌وه ده‌بم. به‌ڵام هێشتا هه‌ر قه‌ڵه‌وم( به نووسه‌ره‌کان) من لێره
ته‌مایه‌ری کاردیناڵ ده‌بم. ( به ده‌زگیرانه‌کان) بڕۆن خۆش رابوێرن(
ویرجینیا له به‌ر ده‌رگا به راکردن ده‌گه‌ڕێته‌وه)
ویرجینیا:
بابه! سه‌لمانی تا ناوی تۆی بیست چوار که‌سی خسته دوای منه‌وه و هه‌وه‌ڵ
منی ئارایشت کرد، ( ده‌ڕوات)
گالیله:
( به نووسه‌ره‌کان) چۆن هێشتا به شێوه‌ی کۆن کایه ده‌که‌ن؟ مه‌یانی
کایه وه‌ها زۆر ته‌سکه. ئه‌مڕۆ ده‌بێ مه‌یان بدرێ به داشه‌کان و روخ
ئاوا دێت و ده‌ڕوات( روخ ده‌هێنێت و ده‌یبات) و فیل ئاوه‌ها و وه‌زیر
ئاوه‌ها و ئه‌وه‌ها. به‌م له‌ونه جێگه زیاتره و کایه خۆشتره.
نووسه‌رێک:
مه به‌م مزه که‌مه‌مانه‌وه ناتووانین به‌م شێوه کایه بکه‌ین. مه
ته‌نیا ده‌تووانین ئاوه‌ها هێرش ببه‌ین( هێرشێکی بچووک ده‌کات)
گالیله: به پێچيوانه دۆستی من. به پێچه‌وانه، رزقی هه‌ر که‌س به پێوانه‌ی
هیممه‌تیه‌تی. ده‌بێ مرۆڤ له‌گه‌ڵ زه‌مانا هه‌نگاو هه‌ڵگریت. ناکرێ هه‌ر
له قه‌راغ زه‌ریادا بیت و بچیت. ده‌بێ جارێکیش خۆ به ده‌م ئاوه‌وه
بده‌ی.
(کاردیناڵه پیره‌که‌ی تابلۆی پێش له‌گه‌ڵ که‌شیشه‌که‌ی یاریده‌ری
تێده‌په‌ڕێت. ده‌ڕوانێته گالیله. دیسان ده‌گه‌ڕێته‌وه و سڵاوێک له
گالیله ده‌کات داده‌نیشێ. له کۆڕی ره‌خسه‌وه ده‌نگی گۆرانی منداڵان
دێت.)
دیم که له چاو
لێک نانێکا سووره گوڵ هه‌ڵده‌وه‌رێ
ده‌ژاکێت و ده‌مرێت و ده‌فه‌وتێ
تێگه‌یشتم که خۆ به زل زانین
چه‌ن تاوانه. چه‌ن بێ‌جێ‌یه، چه‌ن ناڕه‌وایه.
گالیله: جێژنی گه‌وره‌ی رۆمه، نا؟
نووسه‌ری هه‌وه‌ڵ: هه‌وه‌ڵین کارناواڵی پاش مافه‌ته‌یه. له هه‌ر
بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئیتالیا، ئه‌مشه‌و که‌سێ لێره‌یه. ئه‌رسینی‌کان،
ویلانیه‌کان، توکۆلی‌یه‌کان، سۆوانیری‌یه‌کان، کانه‌کان له که‌شیه‌کان،
ئێستێنسیه‌کان، کولومبینیه‌کان و ... ( نووسه‌ری دووه‌م قسه‌که‌ی ده‌بڕێت)
نووسه‌ری دووه‌م: به‌ڕێزان! کاردیناڵ بێلاڕمین و کاردیناڵ باربرینی...(
کاردیناڵه‌کان دێنه ژوورێ، وێنه‌ی به‌رز و وێنه‌ی کۆترێکیان به
گۆچانه‌وه گرتووه‌ته پێش چاویان)
باربرینی: ( به قامک ئیساره به گالیله ده‌کات) خۆر هه‌ڵدێ و خۆر داده‌چێ، ئه‌مه
ووته‌ی سلێمانه. ووته‌ی گالیله چی‌یه؟
گالیله: به‌ڕێزان!کاتێ ته‌مه‌نم پانگزده ساڵ بوو( به ده‌ستی به‌رزایه‌تی باڵای
ئه‌وکاته‌ی‌خۆنیشان‌ده‌دات) له سه‌ر گه‌می‌یه‌ک دانیشتبووم و نه‌ڕاندم:
قه‌راغه هه‌ڵدێ. به‌ڵام‌ئێستاده‌زانم‌که‌قه‌راغه‌خۆگربووه‌و گه‌می به‌ره‌و
پێش رۆییشتووه.
باربرینی: چه‌ند زانایانه و تێگه‌ییشتووانه، بێلاڕمین! یانی ئه‌وه‌ی به چاو
ده‌بینرێ وه‌ک گه‌ڕاننی خۆر ئاشکرا نیهیه و نه‌سه‌لماوه ، مینا گه‌می و
قه‌راغه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که دروسته وه‌ک گه‌ڕاننی زه‌ویی به چاو
نابینرێت، فێڵه‌باز هه‌یڤه‌کانی موشته‌ری پاروێکه که له گه‌رووی
ئه‌ستێره‌ناسه‌کانی ئێمه‌داگیرده‌کات. به داخه‌وه من نه‌ختێ
ئه‌ستێره‌ناسیم خوێندووه. بێلاڕمین! وه‌ک خۆره له‌شی پیاو ده‌خواته‌وه.
بێلاڕمین: له‌گه‌ڵ زه‌مانا هه‌نگاو هه‌ڵگرین. هه‌گه ئه‌و نه‌خشانه‌ی که له سه‌ر
بناخه‌ی گریمانی نوێ داڕژاون کاری زه‌ریا هاسانتر ده‌کاته‌وه چ باشتر . با
ببن. مه ته‌نیابه‌رهه‌ڵستی‌ئه‌و چتانه‌ین که ده‌یانه‌وێ کتێبی پیرۆز
بفه‌وتێنن.
گالیله: به‌ڵام کتێبی پیرۆز، سلێمان ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی که خه‌له و خه‌رمان هه‌مار
کات بۆ ئه‌وه‌ی که گرانتر به خه‌ڵکی بفرۆشێته‌وه له‌عنه‌تی خوای له‌بۆ
خۆ هه‌ڵبژاردووه.
باربرینی: سلێمان ده‌ڵێ: پیاوی زانا زانستی خۆی ده‌ر ناخات.
گالیله: هه‌گه گه‌وڕ پربێ له‌گا، پیس‌ده‌بێت. به‌ڵام نان به هێزی گا پێک دێت.
باربرینی: ئه‌وه‌ی که‌عه‌قڵ‌له رکێڤیا بێت، پیاوتره له‌وه‌ی که شارێک ده‌گرێت.
گالیله: ئه‌و که‌سه‌ی که داوای یارمه‌تی له عه‌قڵ ناکات ، ئه‌ژنۆ داده‌دات.
( بێده‌نگی) مه‌گه راسته‌قینه به‌رز هاوار ناکات؟
باربرینی: کام که‌س هه‌یه پێ به ئاگرا بنێ و لاقی نه‌سووتێ؟ گالیله‌ی ئازیز!
به‌خێر بیت. وه‌ره تا میوانه‌کانت پێ بناسێنم. ( رێ ده‌که‌وێت . گالیله
به نه‌وه‌دڵیه‌وه ده‌که‌وێته دوای) ناته‌وێ ڤیت؟ وت و وێژی خۆمان‌و لا
خۆشتره؟! باشه. به‌راستی‌گالیله!ئاخۆپیت وا نی‌یه که ئیوه
ئه‌ستێره‌ناسه‌کان پێتان خۆشه که کاره‌که‌تان سووکتر بێته‌وه؟ (
ده‌یهێنێته پێش) ئێوه بیر له بازنه،دێڕ،هات و چۆ به کورتی‌ی ئه‌وه‌ی
که مێشکتان ئیزن ده‌دات ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه خوا ویستبێتی
ئه‌ستێره‌کان له خولگه‌یه‌کی وه‌هادا بسووڕێنێت.
( به قامک به په‌له چه‌ن دێڕی تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ ده‌کێشێ) ئێوه چ
ده‌که‌ن؟
گالیله: به‌م له‌ونه هه‌گه خوا خولگه‌یه‌کی وه‌های هه‌ڵبژاردایێ( مینا دێڕه‌که‌ی
ئه‌و به قامک ده‌کێشێ) مێشکی مه‌یشی وه‌ها دروست ده‌کرد( دیسان هه‌ر ئه‌و
دێڕه ده‌کێشێته‌وه) و ئه‌و کاته ئه‌م خولگه‌یش هاسان ده‌ینواند. من
ئیمانم به عه‌قڵ هه‌یه.
باربرینی: به بڕوای من عه‌قڵ ته‌واو نی‌یه و که‌م و کووڕی تێدایه( بێده‌نگی)
گالیله وڵام ناداته‌وه ماقووڵتر له‌وه‌یه که بڵێ عه‌قڵی من ته‌واو
نی‌یه
( پێده‌که‌نێ)
بێلاڕمین: دۆستی ئازیز! عه‌قڵ هه‌موو کارێکی له ده‌ست نایه‌ت. مه له ده‌ور و
به‌رمانا جگه له دزی و جه‌رده‌یی چی‌تر ده‌بینین؟ ئه‌ی راسته‌قینه له
کوێ‌یه؟
گالیله: ( تووڕه) من ئیمانم به عه‌قڵ هه‌یه.
باربرینی: ( به نووسه‌ره‌کان ) ئێوه نابێ ئه‌مانه بنووسن، چونکو وت و وێژێکی
زانستی‌یه له ناو دۆستانا.
بێلاڕمین: ماوه‌یه‌ک تێفکرین که پێکهێنه‌رانی کلیسه و پێشینیان چه‌ندها ره‌نجیان
کێشاوه. چه‌ند تێفکران که بۆ ئه‌م دنیا چه‌په‌ڵه مانایه‌ک لێکده‌ن.
بڕوانه دڵ ره‌قی ئه‌و خوێنمژانه‌ی که وه‌رزێران ده‌خه‌نه ژێر قامجی و
گه‌مژه‌یی ئه‌م هه‌ژارانه‌ی که پێ‌ی ئه‌و خوێنمژانه ماچ ده‌که‌ن.
گالیله: جێ‌ی شه‌رمه‌ساریه. کاتێ ده‌هاتم بۆ رۆم، له رێدا دیم که...
بێلاڕمین: بۆ ئه‌وه‌ی به‌م چتانه که ئێمه تێ‌یان ناگه‌ین و سه‌رانسه‌ری ژیانمانیان
داگیر کردووه مانا بده‌ین باری ئه‌م گرینگه‌مان ناوه‌ته سه‌رشان و هێزێکی
ته‌یبه‌ت بۆیه هاتین و وتمان که ئه‌م کارانه رێکخه‌رێکی هه‌یه و
کۆتاییه‌کی ده‌بێت. به‌ڵام ئێستا ئێوه هاتوون و ده‌ڵێن وه‌ها نی‌یه و
خۆیشتان هه‌موو ئه‌مانه ده‌زانن، ئاخۆ عه‌قڵ ئه‌مه‌یه؟
گالیله: من ئیمانم به کلیسه و ...
باربرینی: چ چیرۆکێکه. خراپتر ئه‌وه‌یه که ده‌یه‌وێ به خوا بسه‌لمێنێ که له
ئه‌ستێره‌ناسیناگه‌وره‌ترین‌درۆوده‌له‌سه‌ی‌ناوه به یه‌که‌وه. یانی
ده‌فه‌رموون‌خوا کاتێ کتێبی پیرۆزی ده‌نووسی، باش سه‌ری له ئه‌ستێره‌ناسین
ده‌رنه‌چووه؟
بێلاڕمین: به راستی بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه که خوا خۆی باشتر تێده‌گات؟
گالیله: گوێ‌گرن به‌ڕێزان! ده‌کرێ که مرۆڤ هات و چۆی ئه‌ستێره‌کان تێ‌بگات به‌ڵام
ده‌شکرێ که مرۆڤ کتێبی پیرۆز تێ‌نه‌گه‌یشتبێ.
بێلاڕمین: ئه‌وه‌ی که چۆن ده‌بێ له کتێبی پیرۆز تێبگه‌ین ، ئه‌رکی سه‌رشانی
زانایانی ئایینی کلیسه‌ی پیرۆزه. وه‌ها نیهیه؟ ( گالیله بێده‌نگه)
بڕوانن. ئێستا ئیتر هیچتان پێ نه‌ماوه( ئیشاره‌ت به نووسه‌ران ده‌کات)
ئاگه‌ی گالیله! کوڕی پیرۆزی ئه‌مشه‌و و بیر و رای خۆی ده‌رده‌بڕێ و ده‌ڵێ
که: گریمانی کۆپێڕنیکی که به‌پێ‌ی ئه‌و خۆر چه‌قی جیهانه و خۆگره و
چه‌سپاو و به‌پێچه‌وانه زه‌وی نه چه‌قی جیهانه و نه خۆگر، له رووی
ئیمانه‌وه بێ بایه‌خه و قوڕه و کفره و بت په‌ره‌ستیه. من راسپارده‌م
که پێتان راگه‌یه‌نم که ده‌ست له‌م بێدینیه هه‌ڵبگرن( به نووسه‌ری
هه‌وه‌ڵ) دووپاته‌ی بکه‌نه‌وه)
نووسه‌ر: به‌ڕێز کاردیناڵ بێلاڕمین به گالیله ئۆ گالیله‌ئی فه‌رموو: کۆڕی پیرۆز
ئه‌مشه‌و و بیر و رای خۆی ده‌رده‌بڕێ و ده‌ڵێ که: گریمانی کۆپێڕنیکی که
به پێ‌ی ئه‌و خۆر چه‌قی جیهانه و خۆگره و چه‌سپاوه و به پێچه‌وانه
زه‌ویی نه چه‌قی جیهانه و نه خۆگر، له رووی ئیمانه‌وه بێ بایه‌خه و
قۆڕه و کفره و بت په‌ره‌ستیه. من راسپارده‌م که پێتان راگه‌یه‌نم که
ده‌ست له‌م بێدینیه هه‌ڵبگرن.
گالیله: مه‌به‌ستتان چی‌یه؟ ( له ته‌لاری ره‌خسه‌وه ده‌نگی گۆرانی دێت.
منداڵه‌کان ده‌خوێنن) :
مه‌گه نه‌م ووت؟ وه‌رزی شادیی زۆر زوو تێده‌په‌ڕێ
هاڤه‌ڵان! پێش له کۆتایی به‌هار ، گوڵی سوور بچننه‌وه.
( باربرینی ئیشاره‌ت به گالیله ده‌کات که تا گۆرانی
ته‌واو نه‌بووه هیچ نه‌ڵێت. گوێ ده‌گرن)
گالیله: ئه‌ی راسته‌قینه چ لێ دێت؟ وه‌هامزانی دروست تێگه‌ییشتووم
که کۆڕی لێکۆڵینه‌وه‌ی واتیکان‌ددانی‌ناوه‌به‌دروستی بیر و را و
نووسراوه‌کانما.
بێلاڕمین: ئه‌ڵبه‌ت. له‌گه‌ڵ قووڵترین
سلاو و رێز و داوای لێ بوردنتان ئه‌ویش به له‌ونێ که ئابڕووی ئێوه و
ئێمه ...
گالیله: ئه‌ی هه‌یڤه‌کانی موشته‌ری و ؟ ئه‌ی وێنه‌ی زوهره؟...
بێلاڕمین: کۆری پیرۆز به بێ بایه‌خ دان به‌م چته وردانه رای خۆی ده‌ربڕیوه.
گالیله: تێده‌گه‌م. له‌مه به دوا هه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی...
بێلاڕمین: شایه‌نی رێزه، ئاغه‌ی گالیله! هه‌ڵبه‌ت به‌و مه‌رجه‌ی که له سه‌ر
بنه‌ڕه‌تی بڕوای ئایینی دامه‌زرابیت. ئیوه ته‌نانه‌ت ده‌تووانن بیر و
راتان به ناوی گریمانێکی بیرکاری ده‌ربڕن. زانست منداڵی خۆشه‌ویستی
کلیسه‌یه. هیچکاممان بڕوامان نیهیه که تۆ بته‌وێ ئیمان به کلیسه
بفه‌وتێنی.
گالیله: ( تووڕه) هه‌ر ئیمانێ ده‌فه‌وتێ و ره‌گ و ریشه‌ی ده‌ڕزێ، هه‌گه بیانه‌وێ
به زۆر دایسه‌پێنن.
باربرینی: راستی؟ ( پێده‌که‌نێ و ده‌ست ده‌نێته سه‌رشانی گالیله و دڵداری
ده‌داته‌وه) دۆستی خۆشه‌ویست ته‌ڕ و وشک پێکه‌وه مه‌سووتێنن، زیاتر
له‌وه‌ی که ئێوه نیازتان به ئێمه بێت. ئێمه ئێوه‌مان پێویسته.
بێلاڕمین: زۆرم پێخۆشه که گه‌وره‌ترین بیرکاری ئیتالیا به نوینه‌ری کۆڕی
پیرۆزکه‌ئێجگاریش‌رێزتان‌لێده‌گرێت‌بناسێنم.( هه‌ر کام تۆڵێکی گالیله
ده‌گرن)
باربرینی: دۆستی ئازیز! چاتر وه‌ها بوو به جل و به‌رگی لایه‌نگرانی زانسته‌وه
بهاتایه‌تین ئه‌م جل و به‌رگه‌ی ئه‌مڕۆم نه‌ختێ ئازادیم پێده‌به‌خشێ. له
کۆڕێکی وه‌هادا ده‌تووانم به سرته پێتان بڵێم: هه‌گه خوا نه‌بێ، ده‌بێ
خۆمان دروستی بکه‌ین.
( گالیله ده‌به‌ن بۆ کۆڕی ره‌خس)
نووسه‌ری هه‌وه‌ڵ: دوا وته‌ت نووسی؟
نووسه‌ری دووه‌م: خه‌ریکم ده‌ینووسم( تووند تووند خه‌ریکی نووسینه) دێڕێکی
ووت که ئیمانی به عه‌قڵ هه‌یه نووسیت؟ ( کاردیناڵی نوێنه‌ری بیر پشکنین
دێته ژووره‌وه)
کاردیناڵی نوێنه‌ر: وت و وێژ سه‌ری‌گرت؟
نووسه‌ره‌کان: ( به په‌له) هه‌وه‌ڵ ئاغه‌ی گالیله و کیژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانی
کیژه‌که‌ی...( نوێنه‌ر به ئیشاره‌ت بێ حه‌وسه‌ڵه‌یی خۆی نیسان ده‌دات)
ئاگه‌ی گالیله سه‌باره‌ت به شێوه‌ی نوێ‌ی شه‌تره‌نج له‌گه‌ڵ ئێمه دوا و
...
کاردیناڵی نوێنه‌ر: ( به په‌له) نووسراوه‌کان) نووسراوه‌کانی پێده‌ده‌ن.
داده‌نیشێ و خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌یان ده‌بێت. دوو ژن دێن و کڕنۆشێک ده‌که‌ن)
ژنێک: ئه‌مه کێ‌یه؟
ژنه‌ی دی: کاردیناڵی نوێنه‌ری بیر پشکنین( بزه ده‌گرن و ده‌ڕۆن. ویرجینیا
دێته ژووره‌وه)
نوێنه‌ر: ده‌ی کچم؟!
ویرجینیا: ( به مه‌ترسیه‌وه) عالی جه‌ناب!؟ ( نوینه‌ر بێ ئه‌وه‌ی که چاو له
نووسراوه‌کان هه‌ڵبگرێت ده‌ستی راستی بۆ رادێنێ. ویرجینیا نزییک
ده‌بێته‌وه و ئه‌نگووسیله‌که‌ی ماچ ده‌کات.)
نوینه‌ر: شه‌وێکی خۆشه. ئیزن بده‌ن پیرۆز باییتان پێ بڵێم، مێرده‌که‌تان پیاوێکی
باشه. لای ئێمه له رۆما ده‌مێننه‌وه؟
ویرجینیا: ئێستا نه، به‌ڕێزم! بۆ زه‌ماوه‌ن ده‌بێ زۆر چت ساز بکریێت.
نوێنه‌ر: که وه‌ها بێ له‌گه‌ڵ باوکتدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ فلۆڕانس؟ زۆرم پێخۆشه،
ده‌زانم که باوکت نیازێکی ئێجگاری به ئێوه هه‌یه. بیرکاری دۆستێکی سارد
و سڕه. وه‌ها نی‌یه؟ له جێگه‌یه‌کی وه‌هادا مرۆڤێک به خوێن و گۆشت و
پێسته‌وه ده‌تووانێ ده‌ۆستێکی باش بێت. هه‌گه مرۆڤ پیاوێکی گه‌وره بێت
به هاسانی له دنیای ئه‌ستێره‌کانا ، ون ده‌بێت.
ویرجینیا: ( هه‌ناسه له خۆی ده‌چنێت) ئێوه ئێجگار باشن. به‌ڵام من له‌م قسانه
تێناگه‌م.
نوێنه‌ر: تێناگه‌ن؟ ( پێده‌که‌نێ) یانی مرۆڤ له ماڵی ماسیگیرا بژی و لێوی له ماسی
نه‌که‌وتبێت؟ لێره‌دا نووسراوه که نوێ‌خوازه‌کانی ئێمه که بوکت
رابه‌ریانه و به راستی که پیاویکی به ناوبانگ و زانایه، پێ‌یان
وه‌هایه که زه‌ویی ئێجگار گه‌وره‌یش نی‌یه و زۆریش دوور نی‌یه له خۆر
و ... دیسانیش بڵێن که ئه‌م نوێ‌خوازانه به‌رز نافڕن( ویرجینیا و نوێنه‌ر
پێده‌که‌نن) به راستی هه‌ندێ له ئه‌ندامانی کۆڕی پیرۆز کاتێ گریمانی
نوێیان بیست راچڵه‌کین. ئه‌وه‌ی ئێمه پێمان زۆر بوو له چاو ئه‌وه‌ی
نوێ‌خوازه‌کان ده‌ڵێن وه‌ک ده‌نکه ملوانکه‌یه‌کی بچووکه. هه‌ندێ
ناڕه‌عه‌تن که نه‌کا ئۆسقۆفه‌کان و پاپه‌کان ون بن. کجم! ئێمه باوکی
تۆمان ئێجگار خۆش ده‌وێ. باش ئاگاداری به. زۆر تۆم راگرت. نه‌کا
ده‌زگیرانه‌که‌ت دڵ‌پیس بیت یاخۆ باووکت زویر بێ که بۆ ئه‌مانه‌م به تۆ
ووتووه، چون من به شێوازێکی کۆن دوام. ببورن. هه‌ستن. بڕۆن بڕه‌خسن.
بڕۆن.
( ویرجینیا کڕنۆشێ ده‌بات و ده‌ڕوات)
هه‌شت
ووت و وێژ
گالیله خه‌ریکی شێعر خوێندنه‌وه بوو که که‌شیشێکی لاو
هات بۆ لای. که‌شیش کوڕه وه‌رزێرێ هه‌ژار بوو و ده‌یویست بزانێ چ بکات و
چۆن زانست فێر بێت.
مرۆڤه‌کان: گالیله. که‌شیشی لاو.
دیمه‌ن: کۆشکی نوێنه‌ری فلۆڕانس له رۆم
کات: کازێوه.
( گالیله له‌گه‌ڵ که‌شیشێکی لاو که پاش کۆ بوونه‌وه‌ی
کۆڕی لێکۆحڵینه‌وه‌ی واتیکان قسه‌کانی کلاویووسی بۆ گالیله گێڕابووه‌وه ،
قسه ده‌کات)
گالیله: قسه بکه‌ن، زوو بن، قسه بکه‌ن! جل و به‌رگه‌که‌تان ئه‌و مافه‌تان
پێده‌دات که هه‌رچی دڵتان پیوه بێ بیڵێن.
که‌شیشی لاو: من بیر کاریم خوێندووه مامۆستا.
گالیله: هه‌گه ئه‌مه ئێوه‌ی هان دابایه‌ت که بروا بکه‌ن که هه‌موو کاتێ دوو
دانه دوویی ده‌کاته چوار، به کارتان ده‌هات.
که‌شیشی لاو: ئاغه‌ی گالیله، سێ شه‌وه نه‌نووستووم! نه‌مده‌زانی ئه‌وه‌ی
که ده‌زانم و ئه‌وه‌ی که له دووربینه‌که‌دا به چاوی خۆم دیتم چۆن یه‌ک
بخه‌م، بڕیارم هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی که پاش نوێژی به‌یان بیم بۆ لای ئیوه.
گالیله: تاکوو پێم بڵێن که هه‌یڤه‌کانی موشته‌ری درۆیه.
که‌شیشی لاو: نا من تووانیم حیکمه‌تی کتێبی پیرۆز تێبگه‌م. بۆم روون
بووه‌وه که لێکۆڵینه‌وه و زانستی سنوور نه‌ناس چه‌ند ترسناک و پڕ له
مه‌ترسی‌یه و بڕیارم وه‌هایه که پست له ئه‌ستێره‌ناسی هه‌ڵبکه‌م.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا وه‌هام پێ باشبوو که هه‌ندێ چت که ده‌بنه کۆسپ و
چه‌ڵه‌مه‌ی رێگه‌ی زانست و لێکۆڵینه‌وه به ئیوه بنساێنم.
گالیله: ئیزن ده‌ده‌ن بڵێم که من ئه‌م چتانه له مێژه‌وه ده‌ناسم؟!
که‌شیشی لاو: تێده‌گه‌م چه‌ند زویرن. ئێوه له بیر ئه‌و چتانه‌دان که له
وزه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کلیسه‌دایه.
گالیله: بێ‌په‌رده فه‌رموون که‌ره‌سه‌ی ئه‌شکه‌نجه و ئازار.
که‌شیشی لاو: به‌ڵام من ده‌مه‌وێ سه‌باره‌ت به چتێ‌تر بدوێم... ئیزن بده‌ن
له خۆم بدوێم. من کورره ره‌شاییم و له کامپانیادا گه‌وره بووم، دایک و
بابم ئێجگار خاو و ساکارن. داری زه‌یتوون باش ده‌ناسن به‌ڵام له‌مه زیاتر
هیچ نازانن. کاتێ که وینه‌ی زوهره ده‌بینم بیری دایک و بابم
ده‌که‌ومه‌وه که له‌گه‌ڵ خوشکما له‌سه‌ر ته‌نوورێکی ره‌ش و ترسناکا
دانیشتوون و به ده‌ستی کوتراویانه‌وه پارووه نان ده‌نێنه ده‌میان و
له‌ونه رێبازێکی به‌رز هانیان ده‌دات که بژین.
باووکم وه‌رز له‌گه‌ڵ وه‌رز کۆمتر ده‌بێته‌وه و چتێکی نه‌ماوه که لووتی
له زه‌وی بدرێ، به‌ڵام له دین یارمه‌تی وه‌رده‌گرێ و ژیان تێده‌په‌ڕێنێ و
ده‌تووانێ پاڵ بدات به بیر و خه‌یاڵی به‌هه‌شت و خواوه.
بیر
له‌وه ده‌که‌مه‌وه که هه‌گه پێ‌یان بگوترێ که له‌سه‌ر به‌ردێکی ره‌س
به ناوی زه‌ویی ده‌ژین و له ئه‌ردا سه‌رگه‌ردانن، چۆن ماق ده‌بن . یانی
کاتی بزانن که هه‌موو ئه‌و چتانه‌ی که تا ئێستا هیوایان پێ‌یان بووه
درۆیه و کپیه‌تی و برسیه‌تی و سه‌ردانه‌واندن هه‌ڵه بووه و له
راسته‌قینه‌دا برسیه‌تی ته‌نێ به مانای نه‌بوونی خوارده‌مه‌نیه نه چتێ
بۆ تاقی کردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی مرۆڤه باشه‌کان و ئیش کردن ته‌نیا به
مانای پشت کوڕ کردنه‌وه و بارکێشانه، نه بۆ ده‌سکه‌وتی به‌هه‌شت و نزییک
بوونه‌وه به خوا و ... ده‌زانن که ئه‌ز بۆ کتێبی پیرۆزم خۆش ده‌وێ و
له‌ودا چ ده‌بینم. دڵسۆزی و یارمه‌تی دان و ...
گالیله: دڵسۆزی و یارمه‌تی دان. ئێوه پیتان وه‌هایه که چاره‌یه‌ک نی‌یه.
شه‌رابیان خوارده‌ته‌وه و زاریان سڕییوه و بهێڵه با داوێنی که‌شیشه‌کان
بگرن. بۆ چاره‌یه‌ک نی‌یه؟ بۆ به پێ‌ی یاسای ئه‌م وڵاته زگ ده‌بێ برسی
بێ و پێویستی ته‌نیا به مانای کار کردن و ره‌نج کێشانی ته‌سه‌ره‌مه‌رگه؟
وه‌رزێرانی کامپانیای ئێوه خه‌رجی شه‌ڕهایه‌ک ده‌کێشن که نوێنه‌ری
مه‌سێحی دڵسۆز له ئیسپانیا و حه‌ڵماندا رێ‌ی خستووه. بۆ زه‌ویی به چه‌قی
جیهان داده‌نین؟ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ختی پێتڕۆسی پیرۆز له ناو جه‌رگه‌ی
زه‌ویی‌دا بێت و واتیکان ببێ به چاوانه‌ی جیهان. ئێوه راست ده‌که‌ن.
مه‌سه‌له ، مه‌سه‌له‌ی ئه‌ستێره‌کان نی‌یه. مه‌سه‌له‌ی وه‌رزێرانه.
ده‌زانن مرواری چۆن پێک دێت؟ چتێ وه‌ک ده‌نکێ زیخ ده‌چێته ناو سکی سه‌ده‌ف
و نه‌خۆشینێکی قوورس تووشی سه‌ده‌ف ده‌کات و زۆر جار ده‌یمرێنێ و ...
مرواری به جه‌هه‌نم. من سه‌ده‌فی ساخ و سڵامه‌تم ده‌وێ، دۆستی خۆشه‌ویست!
گه‌وره‌یی به نه‌بوونیه‌وه نه‌لکاوه، یه‌گه‌ر دایک و بابتان ئاسووده و
کامران بووایه‌تن ده‌یانتووانی زانست و شاره‌زایی و ره‌وشت به‌رز پیشه
بکه‌ن. هه‌گه ره‌وشتی به‌رز یانی مینا که‌ر کار کردن و ره‌نج کێشان، من
ئه‌م ره‌وشت به‌رزیه‌م ناوێ. دۆستی من! ترومپاکانی من زۆر زیاتر له ره‌نج
کێشانی که‌س و کاره‌که‌ی ئێوه کاریان له ده‌ست دێت و ... کورت و
موخته‌سه‌ر، ئێوه ده‌تانه‌وێ که‌س و کاره‌که‌تان فریو بده‌م؟
که‌شیشی لاو: نا، به‌ڵام زۆر جار درۆ له راست چاکتره.
گالیله: ئه‌مڕۆ دروشکه‌چیه‌که‌ی کاردیناڵ بێلارمین کات‌ژمێرێکی ئێجگار جووان و
گرانبایی بۆ هێناوم. ده‌تانه‌وێ چاوی لێبکه‌ن؟ ئازیزه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی
نه‌کا من به‌هه‌شتی درۆی دایک و بابی تۆ بشه‌وێنم خاوه‌ن هێزه‌کان و کار
به‌ده‌سته‌کان شه‌رابم پێده‌ده‌ن، ئه‌ویش شه‌رابێ که به عاره‌قه‌ی
ته‌وێڵی وه‌رزێران پێکهاتووه، هه‌گه بێده‌نگ بم ناز و نێعمه‌تم
پێده‌ده‌ن. ناز و نێعمه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی که ناز و نێعمه‌تی خه‌یاڵی وه‌رزێران
نه‌فه‌وتێ.
که‌شیشی لاو: ئاغه‌ی گالیله! من که‌شیشم
گالیله: به‌ڵام بیر کاریش هه‌ی، وێنه‌ی زوهره‌ت دێمووه. بڕوانه( له
ده‌لاقه‌که‌وه ده‌رۆ نیشان ده‌دات) هه‌گه گه‌وره‌ترین ماشینه‌کان، ماشینێ
که له پێش چاومانه، یانی ده‌زگای ئه‌ستێره‌کان شی نه‌کرێته‌وه و لێ‌ی
نه‌کۆڵیێته‌وه ئه‌ی چۆن ماشین بۆ ورد کردنی گه‌نم دروست بکه‌ین. ناکرێ
سه‌رجه‌می سووچه‌کانی سێ سووچ به پێ‌ی ویستی باره‌کای پاپ بگۆڕین. ئه‌ز
ناتووانم هات و چۆی ئه‌ستێره‌کان له ئه‌ردا به شێوه‌یێ بژمێرم که گسکی
جادووگه‌ره‌کانیشی تێدا بگونجێ.
که‌شیشیلاو:پێتان وه‌ها نی‌یه که راسته‌قینه به بێ ئێمه‌یش په‌ره
ده‌سێنێت؟
گالیله: نا، نا، نا ، راسته‌قینه تا ئه‌و راده په‌ره ده‌ستێنێ که ئێمه
په‌ره‌ی بده‌ین، سه‌رکه‌وتی عه‌قڵ یانی سه‌رکه‌وتی عاقڵان، ئێوه له
وه‌رزێران ده‌دوون به‌ڵام نازانم چۆن سه‌رجه‌می سووچه‌کانی سێ سووچ له‌گه‌ڵ
ژیان و نانی ئه‌واندا ناسازگاره؟ هه‌گه ئه‌وان نه‌بزوون و فێری تێفکران و
بیر کردنه‌وه نه‌بن باشترین شێوه‌ی زه‌وی کێڵان چۆن فێر ده‌بن؟ له‌حنه‌ت
له شه‌یتان، تاقه‌تی به‌رزی که‌س و کارت ده‌بینم به‌ڵام ئه‌ی قینی
به‌رزیان چی لێ‌هاتووه؟
که‌شیشی لاو: ماندوون.
گالیله: ( پاکه‌تێ پڕ له کاغه‌ز ده‌خاته به‌ر ده‌ستی که‌شیش) هانێ، بگره .
ئه‌مه شی کراوه‌ی هۆی هاتنه سه‌ر و چوونه خواره‌وه‌ی ئاوی ده‌ریایه.
به‌ڵام نابێ بیانخوێنیته‌وه، تێده‌گه‌ی؟ ئێ. هه‌ر ئێستا ده‌ستت کرد به
خوێندیه‌وه؟ که وه‌ها بێ تۆ فیزیک‌زانی( که‌شیشی لاو نوقمی خوێندنه‌وه‌ی
کاغه‌زه‌کانه) سێوێ له داری زانست ها به ده‌ستیه‌وه و ده‌بێ بیخوات و
مۆری له‌حنه‌ت له ته‌وێڵی دریێت. هه‌ندێ جار تێده‌فکرم که پێم خۆشه له
زیندانێکی تاریک‌دا بژیم و ناخم ده‌س نه‌که‌وێت به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی
تێبگه‌م که تیشک چی‌یه، خراپتر له هه‌مووی یه‌وه‌یه که ده‌بێ ئه‌وه‌ی
به‌یزانم شی بکه‌مه‌وه و هه‌موو که‌س فێر بکه‌م. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه ته‌نیا
حه‌ز و مه‌یله، به‌ڵام ئاخر تاکه‌ی ده‌تووانم له قووڵایی بیری دڵا ته‌نیا
له‌گه‌ڵ خۆم بدويم؟
که‌شیشی لاو: ( قامک ده‌نێته سه‌ر دێڕێک) من له‌م دێڕه تێناگه‌م.
گالیله: بۆت شی ده‌که‌مه‌وه. بۆت شی ده‌که‌مه‌وه.
نۆ
پاش هه‌شت ساڵ بێده‌نگ بوون گالیله به هه‌ڵبژارده
بوونی پاپێ نوێ که خۆی پیاوێکی زانا و بلیمه‌ته، دڵ و زاوته ده‌دات به
خۆ و دیسان لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی خۆی درێژه پێده‌دات، خاڵه‌کانی هه‌تاو.
هه‌شت ساڵ زبانی خۆی گرێ دا.
راسته‌قینه‌ی له
دڵدا گه‌مارۆ دا
به‌ڵام ئه‌نجام
نه‌یتووانی به‌ر خۆی بگرێ و هاواری هه‌ڵهێنا:
ئه‌ی راسته‌قینه!
به‌ره‌و پێش هه‌نگاو هه‌ڵگره
رێگه‌ت ئاوه‌ڵایه،
ئاوه‌ڵا...
مرۆڤه‌کان: ویرجینیا. ئێساڕتی. ئاندره‌ئا. فیلیپۆ موکیوس.
گالیله، فێدێرزۆنی. گافۆن. که‌شیشی لاو. لودویکۆ.
دیمه‌ن: ماڵی گالیله له فلۆڕانسدا
کات: پاش نیوه‌ڕۆ
( قووتابیانی گالیله، فێدێرزۆنی، که‌شیشی لاو، ئاندره‌ئا
که تازه ریشی ده‌رهاتووه، بۆ وانه‌یه‌کی چه‌ژه‌یی کۆ بوونه‌ته‌وه،
گالیله راوه‌ستاوه و کتێب ده‌خوێنێته‌وه ، ویرجینیا و مادام ئێساڕتی
خه‌ریکی جل دورینن.)
ویرجینیا: چت دوورین چه‌ن خۆشه، دایکی لودویکۆ پێ‌ی خۆشه میوانی بدات. به‌ڵام خۆشی
له کتێبه‌کانی باووکم نایه‌ت.
ئێساڕتی: چه‌ن ساڵه که باووکت کتێبی نه‌نووسیوه.
ویرجینیا: وه‌ها بزانم خۆیشی زانیبێتی که هه‌ڵه‌ی کردووه. له رۆما یه‌کێ له پیاو
ماقووڵانی کلیسه زۆر چتی پێ ووتم.
ئاندره‌ئا: ( ناوی وانه‌ی ئه‌و رۆژه له‌سه‌ر تابلۆ ده‌نووسێ) پاش نیوه‌ڕۆی
پێنج‌شه‌ممه، ته‌نی مه‌له‌که‌ر، نه‌ختێ سه‌هۆڵ ، تاسێک ئاو، ترازوێێک،
چه‌ن ده‌رزی پۆڵا و کتێبی ئه‌ره‌ستوو.( به دوای چت و مه‌کدا ده‌گه‌ڕێ،
فیلیپۆ موکیوسی بلیمه‌ت به په‌شۆکاوی دێته ژووره‌وه)
موکیوس: ده‌کرێ داوا بکه‌م له مامۆستا که ئیزن بده‌ن بیانبینم؟ مێ ئه‌وه‌ی گویم
لێ راگرێ و قسه‌م ببیستێ له‌حنه‌تم لێده‌کات.
ئێساڕتی: باش ده‌زانن که نایه‌وێ ئێوه ببینێ.
موکیوس: هه‌گه داوای لێ بکه‌ن ئێجگار سپاستان ده‌که‌م.
ویرجینیا: ( روو له پێ‌پلیکانه‌کان) بابه!
گالیله: ( ناکاو) هه‌ڵده‌ستێ و دێ بۆ سه‌ر پلیکانه‌کان و قووتابیه‌کانیشی به
دوایا دێن) چیتان ده‌وێ؟
موکیوس: ئاغه‌ی گالیله تکا ده‌که‌م ئیزن فه‌رموون ئه‌و به شانه‌ی له
په‌ڕتووکه‌که‌م که گریمانی کۆپێڕنیک سه‌باره‌ت به سووڕاننی زه‌وی به
هه‌ڵه ده‌زانن شی بکه‌مه‌وه. من...
گالیله: ده‌تانه‌وێ چی شی بکه‌نه‌وه. ئێوه فه‌رمانی 1616 ی کۆڕی پیرۆزتان لا
مه‌زن و به‌ڕێزه. له مافی خۆتان که‌ڵک وه‌ر ده‌گرن. راسته‌که لێره
بیرکاری فێر بوون به‌ڵام ئێمه دایناسه‌پێنین که ده‌بێ ئێوه بڵێن دوو و
دوو ده‌کاته چوار. ئێوه ده‌تووانن بڵێن که ئه‌م زیخه( زیخێک له
گیرفانی ده‌ردێنێ و ده‌یخاته خواره‌وه) چوو به حه‌وادا.
موکیوس: ئاغه‌ی گالیله. ئه‌ز...
گالیله: باسی گیروگرفتی مه‌که‌ن. مافه‌ته نه‌یتووانی به‌ر به لێکۆڵینه‌وه‌ی من
بگرێت.
موکیوس: ئاغه‌ی گالیله! پڕ مه‌ترسی‌تر له مافه‌ته‌یش هه‌یه.
گالیله: ئه‌مه له من ببیسن: راسته‌قینه ئێجگار گرینگه. ئه‌وه‌ی راسته‌قینه
تێ‌ناگات نه‌زانه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له راسته‌قینه ده‌گات و ناوی درۆی
لێده‌نێت، دوژمنی گه‌ل و مرۆڤه، فه‌رموون بڕۆن لای ئێوه خۆش.
موکیوس: ( ئێجگار نزم) حه‌ققتان پێده‌ده‌م( ده‌ڕوات. گالیله ده‌گه‌ڕێته‌وه)
فێدێرزۆنی: به‌داخه‌وه، پیاوێکی زانا نی‌یه و هه‌گه قووتابی‌ی ئێوه نه‌بووایه‌ت
به هیچ نه‌یان ده‌ژمارد. به‌ڵام ئێستا هه‌ڵیدێنن و ده‌نه‌ڕێنن که :
ئه‌وه‌ی گالیله ده‌یزانی ئه‌م بیستی و ئه‌نجام به‌مه گه‌ییشت که هه‌مووی
بێ بناغه و درۆیه.
ئێساڕتی: زگم به‌م کابرایه ده‌سووتێ.
ویرجینیا: باوکم زۆری خۆش گه‌ره‌ک بوو.
ئێساڕتی: ویرجینیا! ویستم سه‌باره‌ت به زه‌ماوه‌نده‌که‌ت بدووم. تۆ هێشتا زۆر
منداڵی. دایکت نی‌یه و باوکت له باتی ئه‌وه‌ی که له بیری تۆدا بێت
کوته سه‌هۆڵ ده‌خاته سه‌ر ئاو. پێشت ناڵێم که سه‌باره‌ت به زه‌ماوه‌ن
له‌گه‌ڵیا بدووی، چون تا لێو ته‌ڕ بکه‌ی، حه‌وت رۆژی حه‌وته و له پێش
چاوی ئه‌م لاوانه ئه‌وه‌ی نه‌شێ و نه‌مێنێ پێت ده‌کات. چه‌نکا قه‌ت
نه‌یزانیوه که شه‌رم و حه‌یا یانی چی... به‌ڵام من کارم به‌م چتانه
نه‌داوه و له بیری داهاتووی تۆدام. سه‌باره‌ت به‌م باسه هیچ نازانم
چونکو بێسه‌وادم. له کاتی وه‌هادا مرۆڤ ناتووانێ چاو بقونجێنێ و دڵ له
ده‌ریا دات. به راستی پێم وایه که بچی‌وله‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ناسێکی
راسته‌قینه‌ی زانستگه‌دا سه‌باره‌ت به داهاتووت بدووی و ئه‌و کتێبێکت بۆ
بگرێته‌وه. بۆ پێده‌که‌نی؟
ویرجینیا: چونکو چووم و ئه‌و کاره‌م کرد.
ئێساڕتی: ده‌ی! چی ووت؟
ویرجینیا: له ئێستاوه تا سێ مانگی که، ده‌بێ ئاگاداری خۆم بم. چوون هه‌یڤ له
چنگی قرژانگدایه، به‌ڵام پاشان باش ده‌بێ و هه‌وره‌کان ده‌ڕه‌وێن. هه‌گه
ئاگاداری موشته‌ری بم ده‌تووانم بچم بۆ سه‌فه‌ر، چونکه به‌ختی من له
مانگی قرژانگدایه.
ئێساڕتی: لودویکۆ چی؟
ویرجینیا: لودویکۆ؟! به‌ختی ئه‌و له مانگی شێرایه ( پاش نه‌ختێ بێده‌نگی) ده‌بێ
زۆر هه‌وه‌سی بێ. ( بێده‌نگی- ده‌نگی پا دێت)
ویرجینیا: ئه‌م ده‌نگی پایه ده‌ناسم. مامۆستا گافۆن ره‌ییسی زانستگه‌یه.
( گافۆن ره‌ییسی زانستگه دێته ژوورێ)
گافۆن: په‌ڕتووکێکم هێناوه که سه‌رنجی بابتان راده‌کێشێ. تکا ده‌که‌م مزاحیمی
مامۆستا مه‌بن. من که هیچم له ده‌ست نایه‌ت، به‌ڵام پێم وایه هه‌ر
چرکه‌یه‌ک له ماوه‌ی ئه‌م پیاوه مه‌زنه بدزن له ئیتالیایان دزییوه.
هێواش په‌ڕتووکه‌که ده‌ده‌مه ده‌س ئێوه‌ی ئازیز و ده‌ڕۆم( ده‌ڕوات،
ویرجینیا کتێبه‌که ده‌داته ده‌ست فێدێرزۆنی)
گالیله: سه‌باره‌ت به چی‌یه؟
فێدێرزۆنی: نازانم! ( ده‌یخوێنێته‌وه)
De
maculis in sole
گالیله: سه‌باره‌ت به خاڵه‌کانی هه‌تاوه، دیسانیش په‌ڕتوکێکی دی.
( فێدێرزۆنی) په‌ڕتووکه‌که‌ی پێده‌دات)
ئاندره‌ئا: گوێ له‌م رێزنامه‌یه بگرن، بۆ گالیله ئۆ گالیله‌ئی، مه‌زنترین مرۆڤی
زیندووی زانستی فیزیک( گالیله دیسان نوقمی په‌ڕتووکه‌که‌ی خۆیه‌تی) من
نووسراوه‌که‌ی فابرێچیووسی هوله‌ندیم سه‌باره‌ت به خاڵه‌کانی خۆر
خوێنده‌ته‌وه. به بڕوای فابرێچیووس ئه‌م خاڵانه سێبه‌ری تاقمه
ئه‌ستێره‌یه‌کن که له به‌ین عه‌رز و خۆرا دێن و ده‌چن.
که‌شیشی لاو: مامۆستا! به بڕوای ئێوه ئه‌م ووته‌یه دروسته؟ ( گالیله
وڵام ناداته‌وه)
ئاندره‌ئا: له پاریس و پڕاگا پێ‌یان وایه که ئه‌مانه هه‌ڵمی خۆرن.
فێدێرزۆنی: م‌م.
ئاندره‌ئا: فێدێرزۆنی پێ‌ی وانی‌یه.
فێدێرزۆنی: له‌م ووت و وێژانه‌دا ده‌وری من دێڕ بگرن. من ته‌نیا ووتم م‌م ئه‌ز هاوێنه
تراشم. هاوێنه‌کان رێک ده‌که‌م تاکو ئێوه ئاسمانیان پێ ببینن، ئه‌وه‌ی
ئێوه ده‌یبینن خاڵ نی‌یه. ماکولیس
Maculis ه چه‌ند جار بڵێم من ناتووانم ئه‌م په‌ڕتووکانه بخوێنمه‌وه چونکو به
زیانی لاتین نووسراون( تووڕه خه‌ریکی ترازووه‌که ده‌بێ. تایه‌کی
ترازووه‌که ده‌که‌وێته خوار، گالیله به بێ قسه هه‌ڵیده‌گرێته‌وه)
که‌شیشی لاو: ده‌ڵێن رزگاری له گومانایه. به‌ڵام بۆ چ؟
ئاندره‌ئا: پانگزده رۆژ هه‌موو رۆژێ ده‌چمه هه‌ماری ژێربان، گزنگی هه‌تاو له درزی
داره‌کانی میچه‌که‌وه دێته ئه‌م دیو کاتێ کاغه‌زێ ده‌ده‌مه به‌ر گزنگ
وێنه‌ی پێچه‌وانه‌ی هه‌تاو ده‌بینم، خاڵێکم دی به قه‌د مێشێکی گه‌وره،
وه‌ک په‌ڵه هه‌ورێک ده‌هات و ده‌چوو، بۆ لێکۆڵینه‌وه‌مان سه‌باره‌ت به
خاڵه‌کانی خۆر درێژه ناده‌ین؟ مامۆستا!
گالیله: بۆ ئه‌وه‌ی که سه‌باره‌ت به ته‌نی مه‌له‌که‌ر ده‌کۆڵینه‌وه.
ئاندره‌ئا: چه‌ند زه‌مێڵه نامه‌ت بۆ هاتووه و هه‌مووی بێ وڵام ماننه‌ته‌وه. له
سه‌رانسه‌ر ئوروپادا ده‌یانه‌وێ بیر و رای تۆ سه‌باره‌ت به‌م باسه بزانن.
ئێستا زانستی ئێوه له راده‌یه‌کدایه که ئیتر ناتووانن بێده‌نگ بن.
گالیله: زانستم بۆ ئه‌وه په‌ره‌ی ساندووه که چه‌ند ساڵ بێده‌نگ ماوم.
ئاندره‌ئا: به‌ڵام ئیدی ناتووانن ئه‌م بێده‌نگیه درێژه بده‌ن.
گالیله: نایشمه‌وێ له نێو گڕی ئاگردا ببرژێم
ئاندره‌ئا: یانی خاڵه‌کانی هه‌تاویش پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌م باسه هه‌یه؟
( گالیله وه‌ڵام ناداته‌وه)
ئاندره‌ئا: باشه،خه‌ریکی‌کوته‌سه‌هۆڵه‌کان بین. ئه‌مانه ئیتر ناتووانن ئازارتان
بده‌ن.
گالیله: ئێجگار راست و دروسته، گریمانی مه چ بوو، ئاندره‌ئا؟
ئاندره‌ئا: مه به‌وجێ گه‌یشتین که له‌سه‌ر ئاو ماننه‌وه‌ی چته‌کان کاری به وێنه و
چۆنیه‌تی ئاشکرایان نه‌داوه، به‌ڵکو پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه که له
ئاو سووکترین یاخۆ قوورستر.
گالیله: ئه‌ره‌ستوو سه‌باره‌ت به‌م باسه چ ده‌ڵێ؟
که‌شیشی لاو: دیزکووس لاتووس پلاتیکوو... Discus Latus Platique
گالیله: وه‌رگه‌ڕاوه... وه‌ریگێڕن.
که‌شیشی لاو: ته‌خته سه‌هۆڵێکی ساف و رێک ده‌تووانێ له سه‌ر ئاو راوه‌ستێ
به‌ڵام سووزنێکی ئاسن ده‌که‌وێته بن ئاو.
گالیله: به بیر و رای ئه‌ره‌ستوو بۆ سه‌هۆڵ ناکه‌وێته بن ئاو؟
که‌شیشی لاو: چون پان و رێکه و ناتووانێ ئاو ببڕێ.
گالیله: باشه( کوتێ سه‌هۆڵ هه‌ڵده‌گرێ و ده‌ینێته ناو تاسه‌که) ئێستا تووند
ده‌ست ده‌نێم به سه‌ریا و تا بن ئاو ده‌یبه‌م و ئه‌و کاته ده‌ستم لا
ده‌به‌م. چی لێ دێت؟
که‌شیشی لاو: سه‌هۆڵ دێته سه‌ر ئاو.
گالیله: راسته. که وه‌ها بێ روونه که کاتێ دێته سه‌ر ئاو یانی ده‌تووانێ ئاو
ببڕێ.
که‌شیشی لاو: بۆ دێته سه‌ر ئاو: سه‌هۆڵ له ئاو قوورستره ، چونکو سه‌هۆڵ
ئاوی سفتۆ بووه.
گالیله: له‌کوێوه ده‌زانی ئاوی سفته‌وه بوو قوورستره؟
ئاندره‌ئا: سه‌هۆڵ له ئاو سووکتره بۆیه به سه‌ر ئاوه‌وه راده‌وه‌ستێ.
گالیله: وه‌هایه.
ئاندره‌ئا: که وه‌ها بێ ده‌رزی ناتووانێ له‌سه‌ر ئاو راوه‌ستێ. هه‌رچی‌یه‌ک سووک بێت
له‌سه‌ر ئاو راده‌وه‌ستێ و به پێچه‌وانه. ئه‌مه ئه‌و چته‌یه‌که ده‌بێ
بیسه‌لمێنین.
گالیله: ئاندره‌ئا پێویسته که له سه‌لماندنا به په‌له هه‌نگاو هه‌ڵنه‌گرین.
ده‌رزی پۆڵا بده به من. په‌ڕه‌یێ کاغه‌زیشم پێ بده. پۆڵا له ئاو
قوورستره؟
ئاندره‌ئا: به‌ڵێ.
گالیله: ( سووزنه‌که ده‌نێته سه‌ر کاغه‌زه‌که و ده‌ینێته سه‌ر ئاوه‌که) چ لێ
دێ؟ ( بێده‌نگی)
فێدێرزۆنی: وه‌رزییه‌که به سه‌ر ئاوه‌ۆیه! ئه‌ره‌ستووی پیرۆز! مرۆڤێک ده‌ست
نه‌که‌وت که ووته‌کانت به پێوانه‌ی چه‌ژه بپێوێت( پێده‌که‌نن)
گالیله: هۆی هه‌ره گرینگی ده‌ستکورێی زانست، زۆر جار بیری زۆر زانینه، ئامانجیان
ئه‌وه نی‌یه که درگایه‌ک بۆ زانستی بێ کۆتایی ئاوه‌ڵا بکه‌ن، به‌ڵکوو
ده‌یانه‌وێ ده دوای دێڕی هه‌ڵه‌ی بێ کۆتاییدا نوخته‌ی دواهات دابنێن.
بنووسن.
ویرجینیا: چی‌یه؟
ئێساڕتی: هه‌رکاتێ‌پێده‌که‌نن‌له‌رزهه‌ڵمده چۆقێنێ . نازانم به چی پێده‌که‌نن.
ویرجینیا: باوکم ده‌ڵێ: مامۆستا یانی ئایینی زه‌نگیان هه‌یه و ئێمه بیرکاران
پێکه‌نین.
ئێساڕتی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به‌زنی‌یه ئیتر زۆر تماشای دووربینه‌که‌ی ناکات!؟ ویرجینیا: |