|
|
وه‌رگێڕ : خالید خاکی
که‌سایه‌تیه‌کان :
Johnجان
Winston وینستۆن
( دوو زیندانی)
ئه‌م شانۆگه‌رییه بۆ هه‌وه‌ڵ جار له دووه‌می ژولای ( که‌وبه‌داری)ساڵی 1973 به‌ده‌ورگێڕانی جان کانی john kani و وێنستۆن ئێن‌تێشۆنا winston N tshona و ده‌رهێنانی ئاسۆل ڤۆگارد له سه‌ر شانۆپێشکه‌ش کراوه.
تابلۆی هه‌وه‌ڵ
سه‌کۆیه‌ک له ناوه‌راستی شانۆ،نوێنه‌گه‌ری ژوورێکی زیندان له جز‌یره‌ی
رۆبێن
Robben
دایه.هه‌ندێ به‌تانی و راخه‌ری پێویستی زیندانیه‌کان رێک و پێک له‌سه‌ر
یه‌ک هه‌ڵچنراوه.
دولچه ئاوێک و په‌رداخێکی ته‌نه‌که له سوچێکدایه. فیتویه‌کی درێژخایه‌ن
وه‌ک فیتوی گه‌می یاخۆ فیتوی کارخانه‌کان.
به پژاننی تیشک ده‌وری سه‌کۆکه روون ئه‌بێته‌وه. چۆنیه‌تی پژاننی تیشک
به له‌ونێکه که ئه‌ڵێ‌ی خه‌نه‌کێک به ده‌ور سه‌کۆکه‌دا هه‌ڵکه‌ندراوه.
دوو زیندانی، جان له لای راستی شانۆ و وینستۆن له لای چه‌په‌وه له
خه‌نه‌کی به نوور خوڵقێنراودا به شێوه‌ی پانتۆمیم عه‌رز هه‌ڵئه‌که‌نن و
زیخه‌که‌ی ئه‌گوێزنه‌وه. جل و به‌رگی تایبه‌تی زیندانیه‌کان( کراسێکی
خۆڵه‌مێشی و شه‌رواڵێکی کورت) یان له به‌ردایه و سه‌ریان تاشراوه.
چۆنیه‌تیان و ئیشێ که سه‌ریان پێوه‌ی قاڵه، نوێنه‌ری بۆشیه‌تی بێگاره.
هه‌ر کام به نۆره فه‌رخونی خه‌یاڵیی پڕ زیخ ئه‌که‌ن و به هه‌وڵ و
ته‌قه‌لای ئێجگار ئه‌یبه‌ن بۆ شوێنێ که ئه‌وی‌تریان عه‌رز هه‌ڵئه‌که‌نێ و
له‌وێ رۆی ئه‌که‌ن. و روونه که تا کۆتایی دنیا نه زیخ که‌م ئه‌بێته‌وه
و نه بێگار کۆتایی پێ‌دێ.
ده‌نگی‌هه‌ناسه‌بڕکێیان‌وجیڕه‌جێڕه‌ی فه‌رخون و بۆڵه‌بۆڵی‌هۆدۆشه
Hodosheی چاودێریان – به واته‌ی خۆیان کێچی نه‌وسن- ده‌گاته گوێ.
ده‌نگی فیتوو- ده‌ست له ئیش هه‌ڵده‌گرن و شان به شان رائه‌وه‌ستن. ده‌ست
و پێ‌ی ته‌نیشت یه‌کیان به که‌له‌پچه و زنجیر پێکه‌وه ده‌به‌سترێ، ده‌ست
ئه‌که‌ن به را کردن.
جان ورته‌ی دۆعا کردنی دێ و وینستۆن ریتمی راکردنه‌که‌یان که سێ پێ‌یه
به فیکه راده‌گرێ. ناتووانن تیژ هه‌ڵێن و دیاره‌که به‌ر زه‌بر و زه‌نگ
ئه‌که‌ون. مستێکی قورس ئه‌درێ به چاوی وینستۆنا و شه‌قێکیش له لاقی جان
ئه‌درێ که ئه‌بێته هۆی پا لێک ئاڵان و ئازاریان. به‌م شێوه، ئه‌نجام
ئه‌گه‌نه به‌ر ژووری زیندان، گیانیان ئه‌پشکنن. ده‌ست و پایان
ئه‌که‌نه‌وه و فڕێیان ئه‌ده‌نه ناو ژووره‌که و درگایان له‌سه‌ر
دائه‌خه‌ن. هه‌ردووکیان پرش و بڵاو بوونه‌ته‌وه. ماوه‌یه‌ک هه‌ناسه‌یان
سواره و بێده‌نگ و بێ هێز وچان ئه‌گرن.
پاشان له‌سه‌رخۆ و به ئازاره‌وه سه‌رنجی برینه‌کانیان ئه‌ده‌ن. وینستۆن
چاوی و جان لاقی. وینستۆن ئه‌ناڵێنێ و ئه‌وه‌ن درێژه‌ی پێ‌ئه‌دات که جان
واز له برینه‌که‌ی خۆی ئه‌هێنێ و به زگه‌خشێ بۆ لای وینستۆن ئه‌چێ و له
برینه‌که‌ی ورد ئه‌بێته‌وه. ناڵه‌ی وینستۆن ورده ورده ئه‌بێ به رق و
بوغز، جان گمیز ئه‌کاته مشتی و ئه‌یه‌وێ چاوی وینستۆنی پێ‌بشواته‌وه.
له‌م کاته‌دا رقی پۆنگ خواردووی وینستۆن ئه‌تۆقێ و به توندی له جان دوور
ئه‌که‌وێته‌وه و به زگه‌خشکێ له دوی درگای ژووره‌که ئه‌گه‌ڕێ. جان
هه‌وڵ ئه‌دات ئه‌هوه‌نی کاته‌وه. چون هاوارو بانگ ئه‌بێته هۆی
گه‌ڕاننه‌وه‌ی هۆدۆشه و ئه‌زیه‌ت و ئازاری زیاتری ئه‌مان. ئه‌نجام وینستۆن
درگا ئه‌بینێته‌وه به‌ڵام پێش‌ئه‌وه‌ی فریا که‌وێ له درگا بدات، جان
رایئه‌کێشێته دواوه.
وینستۆن:
( زۆر توڕه ئه‌نه‌ڕێنێ) هۆدۆشه!
جان:
چ ده‌که‌ی وینستۆن؟ ئاگات له خۆته؟!
وینستۆن:
کارم پێیه‌تی. ئه‌بێ بیبینم هه‌ر ئێستا ئه‌بێ رایکێشمه
دایره‌ی‌به‌رپرسیاری زیندان. ئه‌بێ بفامێ من چم بۆ بڕاوه‌ته‌وه. له سه‌ر
منیان داسه‌پاندووه که تا ماوم له زیندانا بم. بریار وانه‌بووه که به
ئه‌شکه‌نجه بکوژرێم.
جان:
واز بێنه پیاو! که‌می هه‌ڕا بڕین؟!
وینستۆن:
بێجای کرد. من ئه‌بێ...
جان:
کردی و ئه‌ولاتریش. له کۆڵمان به‌رۆ.
(وینستۆن‌ناکاوهێدی‌ئه‌بێته‌وه. جان وائه‌زانێ قسه‌کانی چووه به گوێ‌ی
وینستۆنا. به‌ڵام ئێجگار زوو تێ‌ئه‌گات که وینستۆن ده‌س به گوێ‌ی خوێناوی
ئه‌ما ئه‌هێنێ. ترسێکی ناکاو به‌رۆکی جان ئه‌گرێت. ده‌ست به گوێ‌ی خۆ‌یا
ئه‌هێنێ. قامکه‌کانی خوێناوی ئه‌بێ. پێکدا ده‌ڕوانن)
وینستۆن:
برای هاو وڵاتم( بارئه‌گۆڕدرێ، ئێستا وینستۆن خه‌ریکی گوێ‌ی جانه.
عاره‌ق‌و خوێنی چاوی‌خۆ ئه‌سڕێ،تاوه‌کو باشتر بیبینێ،جان بێ تاقه‌ته
ووینستۆن ئه‌یه‌وێ ئه‌هوه‌نی کاته‌وه)
وینستۆن: ( پاش پشکنینی برینه‌که)
وایش نی‌یه( به گۆشه‌ی کراسه‌که‌ی خوێنه‌که ئه‌سڕێ)
جان: ( ددانه چیڕه ئه‌کات)
ئه‌و خوێڕییه ئه‌مڕۆ باش ده‌سی به سه‌ر و گوێلاکمانا هێنا. ( به
بزه‌وه) راپۆرتی هه‌واڵه‌کان‌و ره‌چاو کردنی چۆنیه‌تی هه‌وا.
ده‌سه‌ڵاتداری ره‌شه‌کان له لایه‌ن حکوومه‌تی سپی‌پێسته‌کانه‌وه درا به
فڵچیا. هێزی ره‌شه‌کان قۆندره‌کانی ون کردووه. لاقی برینداره و ئه‌شه‌لێ.
ده‌سه‌ڵاتداری ره‌شه‌کان سبه‌ینێ پێخاوس به‌ره‌و ئوردوی ئیشی بێگاری
هه‌ڵدێ. چۆنیه‌تی هه‌وا له هه‌رێمدا وه‌ک خۆی ده‌مێنێ. شڵێوه و چه‌خماخه
و ره‌نگه رێژنه‌ی خه‌ست و خۆڵیش به‌رده‌وامه. هه‌وای لایه‌نه‌کانی‌تر
گه‌رم و خۆش ره‌چاو ده‌کرێ( وینستۆن خوێنه‌که‌ی‌سڕیوه‌وله‌پاڵ جان‌دا
رائه‌کشێ و چاو و لوت و گوێ‌ی زیخاوی خۆ پاک ئه‌کاته‌وه)
وینستۆن:
زیخ! زیخی زه‌ریا کۆنه‌که. کاتێ لاو بووم به زیخه‌کان یاریم ئه‌کرد. له
قه‌راغی گۆلی سێنت ژۆرژ، هه‌وه‌ڵ رۆژی ساڵی نوێ. به زیخ ماڵمان دروست
ئه‌کرد.
جان:
جا ووتوو! ئێمه‌یش ئه‌چووین بۆ ئه‌وێ. دوا... ( پشووێک، بزه ئه‌گرێ و
سه‌ری ئه‌خورێنێ) دوا کریسمه‌س پێش ئه‌وه‌ی بمگرن له‌وێ بووین.
گشتمان چووبووین. شیرینه‌که‌م، مۆندMonde
کچه چکۆله‌که‌م له ناو زیخا یاری ئه‌کرد. بۆ جێژنانه دۆڵچه و بێڵێکی
بچووکمان بۆ کڕی بوو...
وینستۆن:
ده‌ی...
جان:
ئه‌مڕۆیش نۆره‌ی باووکی بوو( به حه‌سره‌ته‌وه سه‌ر ئه‌له‌قێنێ)
وینستۆن ئه‌زانی ئه‌م خۆڕاگرییه له مێژودا ئه‌نووسرێت؟! خۆڕاگرییم
بێ‌وێنه بوو. من پیاوم کاکی خۆم پیاو. هه‌ر چه‌ن هه‌گه هۆدۆشه ته‌نا پێنج
ده‌قێقه دره‌نگتر ده‌سی پێ‌هه‌ڵگرتایه‌تین له ژێر بێگارا ئه‌زام و
ئیمشه‌و له‌م جزیره‌دا ئه‌بووینه خاوه‌نی کۆرپه‌یه‌ک... له‌وانه بوو ده‌س
که‌مه گریان.
وینستۆن:
منیش...
جان:
وا دیار بوو تا یه‌کێ له ئێمه نه‌کوژێ ده‌س‌هه‌ڵگر نابێ.
وینستۆن:
ئه‌و نیازه‌یشی بوو.
جان:
ئه‌م به‌یانیه کاتێ گوتی: هه‌ر دووکتان له قه‌راغه ئیش ئه‌که‌ن. ووتم
باشه. ئه‌مڕۆ نۆره‌ی منه ئاوی زه‌ریا بهێنم و بیکه‌مه خه‌نه‌که‌که.
ئه‌و زۆر که‌یفی له‌م کاره‌یه. به‌ڵام کاتێ ئاماژه‌ی به فه‌رخونه‌کان کرد
زانیم مه‌به‌ستی چییه( سه‌ری ئه‌خورێنێ) هه‌وه‌ڵ پێکه‌نیم. پاشان
به‌رم به پێکه‌نینی خۆ گرت و له دواییشدا رقم له تۆ هه‌ستا. ته‌واو کاس
و وڕ ببووی و وه‌ک گه‌وج تماشات ئه‌کردم.
وینستۆن:
هۆدۆشه‌یش ئه‌مه‌ی ئه‌ویست. ئه‌یویست ئێمه رقمان له‌یه‌ک بێت.
جان:
ئه‌وسا ئه‌م رقه درێژه‌ی ئه‌خایاند. تۆ رقت له من ئه‌بوو و منیش له
تۆ... تۆ منت به تاوانبار ئه‌زانی و منیش تۆ. تووتکه‌سه‌گه، زۆریش گه‌وج
نی‌یه.
وینستۆن:
ره‌نگه هه‌گه خوا بوایه‌ت له ده‌سی بهاتایێ.
جان:
چی؟
وینستۆن:
ئه‌وه‌ی که ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌ک بکاته دوژمن. به‌ڵام ئه‌و ئینسانه و
ئینسانه‌کانیش ئه‌نجام مانوو ئه‌بن. ئێژم... پێت چۆنه؟! ئێمه هێشتا ماوین
چون هۆدۆشه مانوو ببوو.
جان:
ئه‌ی سبه‌ینێ؟
وینستۆن:
کێ چووزانێ؟!
جان:
هه‌گه جارێ‌تر ده‌نگی ئه‌و فه‌رخونانه ببیسم، ته‌نانه‌ت هه‌گه ئاوی
حه‌یاتی پێ‌بێنی...
وینستۆن: ( له‌سه‌ر خۆ و بێ داکۆکی)
کێ چووزانێ( بێده‌نگی)
جان:
( ئه‌ڕوانێره وینستۆن... وێده‌چێ وینستۆن له جان تێ‌نه‌گه‌یشتبێ. جان
له‌سه‌ر وته‌ی خۆ به له‌ونێکی تایبه‌ت پێ‌داده‌گرێ) من زۆر رقم له
تۆیه.
وینستۆن: ( مه‌به‌ستی جان تێده‌گات)
تێگه‌یشتم... منیش ئێجگار رقم له تۆیه.
جان: ( ده‌ست ئه‌نێته سه‌رشانی وینستۆن. برایه‌تیان وه‌ک جاری جاران
به‌رده‌وامه، جان به نه‌رمی راده‌وه‌ستێ)
لفکه‌که له کوێ‌یه؟
وینستۆن:
هه‌ر له‌م ناوه‌دایه. بگه‌ڕه بیدۆزه‌رۆ.
جان:
تۆ خۆت پێ‌شۆرد( به شه‌له شه‌ل له دوی لفکه ئه‌گه‌ڕێ)
وینستۆن:
خۆ من ژنی تۆ نیم. بگه‌ڕه خۆت وه‌یدۆزه.
جان: ( کوته پارچه‌یه‌ک که لفکه‌ی ناوه لای دۆلچه‌که‌یه و جان
ئه‌یبینێته‌وه)
ئه‌وه‌تا... ئه‌شا له کوێ دایه. هه‌گه هۆدۆشه بێت و ئه‌مه لێره‌دا
ببینێ هاواری ئه‌گاته ئاسمان و ئه‌نه‌ڕێنێ: ئه‌مه لفکه‌ی کێ‌یه.ئه‌وسا
ئه‌ڵێ‌ی چی؟
وینستۆن:
ئه‌ڵێم: لفکه‌ی ئه‌وه قوربان.
جان:
چیت ووت؟ ( بیری ئه‌که‌وێته‌وه که ئه‌بێ رقیان له یه‌کتربێت)
ئێ... راست ئه‌که‌ی... هی منه قوربان( بو وینستۆن) کاتێ خۆت ئه‌شۆی
به لفکه‌ی خۆت خۆ پشۆ.
وینستۆن:
باشه... لفکه‌ی هه‌ر دووکمانه قوربان!
جان:
هه‌گه وا بڵێ‌ی. قوڕ ئه‌که‌ی به سه‌ر هه‌ر دووکمانا.( کراسه‌که‌ی
دائه‌که‌نێ که خۆی پشوات. وینستۆن قنگه سیگارێک و شه‌مچه‌یه‌ک که له
پشت دۆلچه‌ی ئاوه‌که دایشاردوون هه‌ڵئه‌گرێ و قنگه سیگاره‌که
دائه‌گرسێنێ) تێ‌یان ریام. چ رۆژێکی درێژه. وینستۆن! ئه‌زانی هه‌گه
کاتژمێری ئه‌و چه‌تاوڵه‌ی که فتیوی پشوو لێ‌ئه‌دات له دواوه بووایه‌ت
ئێستایش له‌وێ بووین؟ ( سێ چوار بزماری ژه‌نگاوی له گیرفانی نهێنی
شه‌ڕواله‌که‌ی ده‌ر ئه‌هێنێ و تماشای وینستۆنی ئه‌دات) بڕوانه!
وینستۆن:
چییه؟
جان:
ملوانکه... بۆ لای بزماره‌کانی‌ته...
وینستۆن:
ملوانکه؟!
جان:
ملوانکه‌ی ئانتیگۆن.
وینستۆن:
واز بێنه پیاو... ئاهه ...( بزماره‌کان به رقه‌وه ئه‌دا به‌عه‌رزا و
مژ له جگه‌ره‌که‌ی ئه‌دات) نه‌عله‌ت له تۆیش و
ئانتیگۆنیش.
جان:
وڕینه مه‌که. دیسان به‌زمه‌که‌یه. تۆ خۆت بڕیارت دا ( به شه‌له
شه‌ل ئه‌چێ بۆ لای به‌تانیه‌که‌ی وینستۆن و ملوانکه‌یه‌کی ناته‌واوی به
بزمار دروست کراو هه‌ڵده‌گرێ) زۆری نه‌ماوه ته‌واو بێ. بڕوانه سێ
قامک و بزمارێ. هه‌ر سێ قامک و بزمارێ( ملوانکه‌که لای وینستۆنه‌وه
دائه‌نێ. وینستۆن سه‌ر بائه‌دات. ئه‌بۆڵێنێ و به‌رقه‌وه مژ له
جگه‌ره‌که‌ی ئه‌دات)
ئیتر قسه‌ی قۆڕ مه‌که. تا حه‌فله‌که شه‌ش رۆژمان ماوه. ئێمه‌یش
هه‌ڵبژێریاوین. بڕیارمان داوه بۆ هه‌ڤاڵه زیندانیه‌کانمان شانۆگه‌ریێک
پێشکه‌ش که‌ین. ئانتیگۆن پێویستیێکی زۆری ناوێ. ده‌ره‌قه‌تی دین. شه‌ش رۆژ
ماوه‌مان هه‌یه و ئه‌توانین باش په‌رداختی بکه‌ین( خۆی ئه‌شوات)
وینستۆن:
ئه‌ی خوا هاوار. جان! ئیمڕۆ ئێمه‌یان بردبوو بۆ بێگاری. هۆدۆشه راوی‌ناین
و تێری تێ‌هه‌ڵداین تۆ بی و خوا واز له مرۆڤێکی شه‌ق و شڕی وه‌ک من...
جان:
نه‌حله‌تی! پێت وایه کێ‌یه له‌گه‌ڵتا هه‌ڵدێ؟ منیش ماندووم. به‌ڵام
بڕیارمان داوه ... زووبه... هه‌ر سێ قامکو...
وینستۆن:
بزمارێ! ( سه‌ر بائه‌دات) حه‌ی...حه‌ی...حه‌ی...
جان:
چییه؟ دیسانیش ناز و نوزه؟ ( ده‌ست له خۆشتن راده‌گرێ)
گوێ‌گره... به‌ندی چل و دوو خه‌ریکی راهێنانی سه‌مای شه‌ڕی زولۆن
Zulu
هه‌ندێ‌تر خه‌ریکی ئاماده کردنی ئاوازێکن. ته‌نیا لێره‌یه که هه‌میشه
شه‌ڕ و قڕه و ناز و نوزه. ئیمڕۆ مل ئه‌ده‌ی و سبه‌ی پاش‌گه‌ز
ئه‌بیته‌وه. به‌یانی‌ی که چووین بۆ بێگار و هه‌ڤاڵه‌کانی‌ترمان دی چی‌یان
پێ بڵێین؟ ( وینستۆن رانایه‌ت. لاسارییه‌که‌ی کار ئه‌کاته سه‌ر
جان. ئه‌نجام لفکه‌که‌ی به‌ره‌و وینستۆن فڕێ ئه‌دات) ها بیگره خۆت
شۆره. ( خۆی خه‌ریکی دروست کردنی گه‌ردن‌به‌ن ئه‌بێ. وینستۆن له ژێر
لچه‌وه ورده بۆڵه‌ی دێ و ده‌س ئه‌کا به خۆ شۆردن) ئه‌ڵێن چاکی
مه‌که با خراپ نه‌بێ. ئه‌مه ئه‌مه‌یه. کار چۆن وا ئه‌بێ.ئێمه هێشتا نه
قسه‌کان ئه‌زانین و نه هات و چۆکان. به بڕوام شانۆگه‌رییه‌کی رێک و پێک
ده‌رئه‌چێ. ( وینستۆن هه‌ر ورده بۆڵه‌یه‌تی. جان ملوانکه‌که
هه‌ڵدێنێ) بڕوانه... زۆری نه‌ماوه ته‌واو بێ. هه‌ر سێ قامکو...
وینستۆن:
بزمارێ.
جان:
دیتت؟ زۆر ئاسانه... ئه‌و شتانه‌ی که دوێنێ ووتم له بیرته؟ مه‌رج
ئه‌که‌م هیچت له بیر نه‌ماوه. دیسان ئه‌بێ سه‌ر له نوێ
ده‌س‌پێکه‌ینه‌وه. ئانتیگۆن کێ‌یه؟... کڕێئۆن کێ‌یه؟...
وینستۆن:
ئانتیگۆن دایکی پولی‌نیس...
جان:
هه‌ی قسه‌ی قۆڕ...( به راستی توڕه ئه‌بێ) وینستۆن! چه‌ن جار پێت
بڵێم؟ ئانتیگۆن خوشکی ئه‌و دوو برایه، نه دایکیان . ئه‌وه‌ی تۆ ئه‌ڵێ‌ی
شانۆگه‌ریه‌کی‌تره.
وینستۆن:
باشه ... باشه ... ببوره.
جان:
هه‌ر ئه‌مه ئه‌زانی... باشه ... باشه چی باشه؟!( ملوانکه‌که‌لا
ئه‌بات) وه‌ره، ئه‌مه دوا رایه... خوام به خوا...
وینستۆن:
جان...
جان:
وه‌ره... بۆ دوا را چیرۆکه‌که‌یت بۆ ئه‌گێڕمه‌وه... هه‌گه ئه‌مشه‌و له
به‌ری نه‌که‌ی، سبه‌ینێ به دایره‌ی به‌رپرسیاری زیندان رائه‌گه‌یه‌نم. خۆت
باش ئه‌زانی که به‌رپرسیاری زیندان کێ‌یه، هۆدۆشه به لایه‌وه
جووجه‌ڵه‌یه.
وینستۆن:هه‌ی
خوا به زیایی نه‌کا. به رۆژا عه‌رز هه‌ڵکه‌ندن و هه‌ڵاتن، به شه‌ویشا
شانۆگه‌ری و ئانتیگۆن و ...
جان: بێده‌نگ به و دانیشه( به زۆر لای خۆیه‌وه دایئه‌نیشێنێ.
وینستۆن کاتێ جان قسه‌ی بۆ ئه‌کات هه‌ر به‌و پارچه ته‌ڕه‌ی که لفکه‌ی
ناوه خۆی وشک ئه‌کاته‌وه) ئه‌ونه‌ی که لاژه‌ت دێ ئه‌ونه خه‌ریکی
شانۆگه‌رییه‌که بوایه‌تی ده‌مێ بوو له‌به‌رت کردبوو.
وینستۆن:
باشه... بێژه بزانم.
جان:
گوێ‌گره، ئێستا تابلۆی لێپرسینه‌وه‌ی ئانتیگۆنه، وایه؟
وینستۆن:
با وابێ.
جان:
هه‌وه‌ڵ، تاوانبار. کێ تاوانباره؟
وینستۆن:
ئانتیگۆن.
جان:
ئاسمان کۆڵه‌که‌ی ئه‌وێ( له به‌رده‌میا له‌سه‌ر عه‌رزکه ئه‌نووسێ)
ده‌سه‌ڵات‌دار کێ‌یه؟
وینستۆن:
کڕێئۆن.
جان:
بژیت. کڕێئۆن ، کڕێئۆن شا ده‌سه‌ڵاتداره...
ئێستا تاوانی ئانتیگۆن چییه؟
وینستۆن:
ئێتێئۆکلێسی برای ناشتووه.
جان:
نا. نا. نۆکه حۆلکه! نا. که‌ی فێر ئه‌بی؟ چه‌ن جار بڵێم؟ ئانتیگۆن پولی
نیسیسی ناشتووه. برا یاخیه‌که‌ی. پێم ووتی خۆ، ئه‌و برایه‌ی که وه‌ک
ئێمه یاخی ببوو... باشه؟
وینستۆن:
تێگه‌یشتم.
جان:
که واته تابلۆی هه‌وه‌ڵ، لێپرسینه‌وه( له‌سه‌ر عه‌رزه‌که ئه‌نووسێت)
ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتداری مۆری چه‌ن تاوانێ ئه‌نێ به ناو چاوی
ئانتیگۆن‌دا. پێریستێ له تاوانه‌کان. ئاگاداری فڕ و فێڵی دام و ده‌زگای
ده‌سه‌ڵاتداری خۆ هه‌ی؟! تابلۆی دووهه‌م داکۆکی یا مل‌دانی ئانتیگۆنه...
وایه؟
وینستۆن:
وایه.
جان:
زۆر چاکه. ووتمان ئانتیگۆن مل‌ئه‌دا و خۆ به تاوانبار ئه‌زانێ یاخۆ
داکۆکی ئه‌کا و ئه‌ڵێ بێ‌تاوانه؟
وینستۆن:
بێ‌تاوانه
جان:(
له خۆ ئه‌نه‌وێ که توڕه نه‌بێ)
بڕوانه وینستۆن، ئیمه نامانه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌م باسه بدوین.
من‌وتۆئه‌زانین که ئانتیگۆن بێ‌تاوانه.به‌ڵام له شانۆگه‌ریه‌که‌دا ددان
به تاوانبار بوونی خۆ ئه‌نێ.
وینستۆن:نا،
جان ئانتیگۆن بێ‌تاوانه.
جان:
له شانۆگه‌ریه‌که‌دا...
وینستۆن: ( رقی هه‌ڵئه‌ستێ)
چاوی شانۆگه‌ریه‌که ده‌رێ! روونه که ئانتیگۆن بێ‌تاوانه. ئه‌و مافی
ره‌وای خۆی بووه که براکه‌ی بنێژێ.
جان:
مه‌ڵێ چاوی شانۆگه‌ریه‌که ده‌رێ. مه‌جبورین وا بکه‌ین. له
شانۆگه‌ریه‌که‌دا ئانتیگۆن پێ‌له تاوانی خۆ ئه‌نێ.
وینستۆن: ( به بێزه‌وه مل ئه‌دا)
باشه! با به که‌یفی تۆ بێ.
جان:
که‌یفی من و تۆ نی‌یه. له شانۆگه‌ریه‌که‌دا...
وینستۆن:
تاوانباره!
جان:
به‌ڵێ، تاوانباره( توڕه له‌سه‌ر عه‌رزه‌که ئه‌نووسێ)
وینستۆن:
تاوانباره!
جان:
تابلۆی سێهه‌م،داوای سووک کردنی باری تاوان.تابلۆی چواره‌م،باسێکی کورت له
لایه‌ن شاهێده‌کانی دام و ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتداری. ده‌رکردنی حوکم و
سڵامه‌تی تۆ. ده‌ی. ده‌س پێ بکه.
وینستۆن:
چی؟
جان: ( رائه‌وه‌ستێ)
ته‌مرین که.
وینستۆن:
ئێمه ئێستا ته‌مرینمان کرد.
جان:
من ته‌مرینم کرد. ئێستا نۆره‌ی تۆیه.
وینستۆن: ( پێش له ده‌س پێکردنی راهێنان به‌ڕقه‌وه لفکه‌که توڕ ئه‌داته
سوچێ)
بێگاری بکه، هه‌ڵێ...
جان:
مه‌یخه ئه‌وێ( لفکه‌که هه‌ڵئه‌گرێ، قه‌دی ئه‌کات و لای ئه‌بات)
کاتێ شانۆگه‌ریه‌که پێشکه‌ش کریێت. شانازی پێوه ئه‌که‌ی. ( به شه‌له
شه‌ل ئه‌چێ بۆ لای به‌تانیه‌که‌ی و ملوانکه‌یه‌کی به کشته‌ک و ته‌نه‌که‌ی
درگای قوتوو مره‌با دروست کراو ده‌رئه‌هێنێ) بڕوانه وینستۆن! میداڵی
کڕێئۆنه. پێت چۆنه؟ ها؟ ( ئه‌یکاته ملی) تۆ تۆ ته‌مرین ئه‌که‌ی،
منیش ملوانکه‌که‌ی ئانتیگۆن ته‌واو ئه‌که‌م
(بزماره‌کان ئه‌کا به ملوانکه‌که‌دا)
یادی به‌خێر، وینستۆن! ژوئێنی 1965
وینستۆن:
ده‌ی...
جان:
ئانتیگۆن له نیۆ برایتۆن
New Brighton
پێشکه‌ش کرا. له تالاری سێن‌ئێستیفێن. تالار پڕ له خه‌ڵک بوو.گشت
سه‌رشناسه‌کان.ریزی به‌ره‌وه‌یش گشت کاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسیاره‌کان. چ
ده‌وره‌یێ بوو... جۆرجی
Georgie
ببوو به کڕێئۆن . ئه‌یناسی؟
وینستۆن:
مامۆستا که؟
جان:
خۆیه‌تی. ئه‌بوا بتدیبایێ. کورته باڵا و قه‌وی و قۆڵ و چاوگه‌ش. به‌ڵام
چه‌ن ماوه‌یه‌ک دوای شانۆگه‌ریه‌که، وا له‌ڕ بوو، ئه‌ت ووت ده‌منه
سیگاره ( رائه‌وه‌ستێ و لاسایی جۆرجی ئه‌کاته‌وه کاتێ ده‌وری کڕێئۆنی
ئه‌گێڕا)
«
هاڤه‌ڵان! ئێستا که خواکان شاری مه‌یان له لافاوی به‌ڵا پارازتووه و
ئاسایش ...»
مولیگانی
Mulligan
پیریش ده‌وری ته‌ته‌ری ده‌بینی و
هه‌واڵی به شاژن ئه‌دا( لاسایی ئه‌و ئه‌کاته‌وه)
«
شاژنی ئازیز! به‌رانبه‌ر به شاڵاوی خه‌م و په‌ژاره خۆڕاگر بن و مه‌هێڵن
جۆگه‌ی فرمێسک گۆنای ئاڵتان بشواته‌وه.»
( ملوانکه‌که هه‌ڵدێنێ)
ته‌واو بوو! نۆم هلێNomhle
ئانتیگۆن بوو. ژنێکی زۆرزان بوو، زۆریش جوان بوو. ئیمشه‌و هه‌ر له
به‌رچاومایه.
وینستۆن: ( ئاماژه به نووسراوه‌کانی عه‌رز ئه‌کات)
فێر بووم.
جان:
دڵنیای؟
وینستۆن:
لێره‌دایه ( ئاماژه به سه‌ری ده‌کات و به قامک ئه‌دا به سه‌ر خۆ‌یا)
جان:
بیبینین وتاریفی به‌ین!( نووسراوه‌کانی عه‌رز ئه‌سڕێته‌وه) باشه،
لێپرسینه‌وه‌ی ئانتیگۆن! گومان لێ‌کراو کێ‌یه؟
وینستۆن:
ئانتیگۆن!
جان:
سه‌ره‌ک ده‌سه‌ڵاتداری؟
وینستۆن:
کڕێئۆن شاه.
جان:
تابلۆی هه‌وه‌ڵ!
وینستۆن: ( ئێجگار دڵنیا)
ئانتیگۆن مۆری چه‌ن تاوانێ...
جان:
نا، نا وینستۆن!!!
وینستۆن:
( ده‌ست ئه‌نێ به ده‌م جانا تا له‌وه زیاتر قسه نه‌کات و توڕه
نه‌بێ) باشه، باشه گوێ‌گره. جان ... گوێ‌گره... دام و ده‌زگای
ده‌سه‌ڵاتداری مۆری چه‌ن تاوانێ ئه‌دا له ناوچاوی ئانتیگۆن ( بێده‌نگ
ئه‌بێ)
جان:
هه‌ڵه مه‌که!
وینستۆن:
باشه.
جان:
تابلۆی دووه‌م!
وینستۆن:
رای ئانتیگۆن.
جان:
خۆ به تاوانبار ئه‌زانێ یا به بێ تاوان.
وینستۆن:
تاوانبار.
جان:
تابلۆی سێهه‌م.
وینستۆن:
داوای لێبوردن ئه‌کا.
جان:
تابلۆی چواره‌م.
وینستۆن:
ووته‌ی کورتی شاهێده‌کان ، بڕیار ده‌رکردنی ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتداری و
ماڵ‌ئاوایی.
جان: ( که‌یف کۆک)
دیت فێر بووی؟ ئا... چه‌ن ئاسان بوو؟! ( وینستۆن رائه‌وه‌ستێ. جان
ملوێنکه و چته‌کانی‌تر ئه‌نێته سوچێک و نوێنه‌کان رائه‌خه‌ن و ئه‌یانه‌وێ
بنوون.) به‌شکه‌م سبه‌ینێ بمانبه‌ن بۆ بێگار. هێشتا بڕێ چت و مه‌کی
شانۆگه‌ریه‌که‌مان که‌مه. ژووری چوارده بڕیاریان داوه بڕێ گوریسمان بۆ
قژی‌ده‌سکرد بۆ بدزن.
وینستۆن:
به‌شکه‌م. گه‌ره‌کمه نه‌ختێ تووتن ببه‌م بۆ سیفۆSipho
جان:
سیفۆ؟
وینستۆن:
دیسان خستویانه‌ته‌وه ژووری تاکه که‌سی.
جان:
دیسانیش؟
وینستۆن:
ئه‌ی چی.
جان
ئاخ... تف!
وینستۆن:
سیمۆن
Simon
ووتی.
جان:
ئه‌م را له‌سه‌ر چی؟
وینستۆن:
پێم وابێ داوای ده‌قی نووسراوه‌ی دیارده‌کانی زیندانی کردبوو.
جان:
بۆچ تاوێ ده‌س له کۆڵی ناکه‌نۆ؟
وینستۆن:
خۆیشی واز ناهێنێ.
جان:
راست ئه‌که‌ی! به‌زنییه هاوژووری نیم. مرۆڤ هه‌گه وه‌کو ئه‌و سه‌رخه‌ر و
که‌لله ره‌ق بێ تووشی گێچه‌ڵ ئه‌بێ و ته‌واوی ژیانی ته‌ڕه‌ماشێکی ته‌ڕ
ناهێنێ.( وینستۆن رائه‌کشێ) تێ‌ئه‌گه‌ی که مه‌به‌ستم چییه؟
وینستۆن:
ئه‌رێ.
جان:
چییه؟
وینستۆن:
چی چییه؟
جان:
مه‌به‌ستم چییه؟
وینستۆن:
واز بێنه پیاو!
جان:
ئه‌ڵێم که‌لله ره‌ق و رقه‌سوو مه‌به. مه‌به‌ستم تۆیه. سبه‌ینێ که
هۆدۆشه ئه‌و درگای کرده‌وه، هه‌رچییه‌کی ووت وه‌کو به‌چکه‌ی بنی‌ئام بڵێ
: به‌چاوان.
وینستۆن: ( ماندوو بێ
حه‌وسه‌له)
باشه جان. باشه.
جان:
له‌م ژووره‌دا ته‌نیا نیت. منیش هه‌م.
وینستۆن:
خۆ گا نیم. کوێر نیم. که‌ڕ نیم.
جان:
گشت که‌س ئه‌بێ بزانێ که به‌رانبه‌ر به که‌سانی‌تر به‌رپرسیاره.
وینستۆن:
به‌راستته؟! که وابێ له بیرته ئه‌مشه‌و نۆره‌ی تۆیه.
جان:
من!؟ بۆ مه‌گه‌ر دوێشه‌و نۆره‌ی من نه‌بوو؟
وینستۆن: ( بنج‌بڕانه سه‌ر راده‌وه‌شێنێ)
نا. نا. نا دوێنێ‌شه‌و من تۆم برد بۆ سینما له بیرته؟
جان:
ئای راست ئه‌که‌ی. فیلمه‌که‌شی زۆر خۆش‌بوو«
به‌ده‌ست و بردترین حه‌وتیر کێشی رۆژئاوا»
گلێن فۆڕدی تێدا بوو( لاسایی ئه‌کاته‌وه و ده‌مانچه ئه‌کێشێ و چه‌ن
که‌سێکی خه‌یاڵی ئه‌کوژێ) به‌ڵام درۆی باشیشت ئه‌کرد. ئاخر کابرا چۆن
ئه‌تووانێ له ناو گه‌ڵیه‌وه به‌ره‌و پشت سه‌ری خۆ تیر بهاوێ؟( له
سه‌ر نوێنه‌کانی دائه‌نیشێ تاوێ تێ‌ئه‌فکرێ. پاشان یه‌کێ له په‌رداخه
ته‌نه‌که‌کان هه‌ڵئه‌گرێ و ئه‌ڵێ‌ی ته‌له‌یفونی پێ‌یه ، ده‌ست ئه‌کا به
ژماره گرتن. وینستۆن گێژ و وڕ تماشای ئه‌کات) ته‌له‌یفوون چی، به
زه‌حمه‌ت نه‌بێ نیۆ بڕایتۆن ... به‌ڵێ نیۆ بڕایتۆن. پۆڕت ئێلیزابێت.
ژماره‌ی 414624 ... ئه‌رێ... لێره قسه ده‌که‌م...
وینستۆن: ( ژماره‌که‌ی لا ئاشنایه)
ژماره‌ی دوکان!( سه‌رخۆش له‌سه‌ر نوێنه‌کانی دائه‌نیشێ. جان درێژه به
ته‌له‌یفونه‌که‌ی ئه‌دا)
جان:
ئێسکات خۆتی؟! چۆنی... ئه‌مناسی! حه‌رامزاد چۆن‌و ناسیم؟! دیس چۆنی... چ
ده‌که‌ی؟ نا . هێشتا له‌م کونه‌دام. هه‌واڵ و باس؟... ناڵێ‌ی؟! نا. جا له
کوێوه؟ ئێمه لێره ئاگامان له هیچ نی‌یه... ده‌ی... چی.... کار و کاسبی
خراپه؟... تۆ به هیچێ تێر نابی...نا...نا... ئێره‌یش خراپ نی‌یه...(
وینستۆن له خۆشیانا هه‌ڵئه‌خاته‌وه و ئه‌یه‌وێ قسه به جان ببڕێ. به‌ڵام
جان هه‌ر قسه ئه‌کا و پێئه‌که‌نێ و ئه‌نجام سه‌رنجی جان بۆ لای خۆی
رائه‌کێشێ)
وینستۆن:
کێ‌ی‌تر له‌وێ‌یه... کێ لای ئێسکاته؟
جان:به
راستی ئێسکات! کێ له لاته؟ ها... نه... بانگی که با قسه‌ی له‌گه‌ڵ
بکه‌م.
وینستۆن:
کێ‌یه؟
جان:( بێ ئه‌وه‌ی ده‌ربسه‌تی وینستۆن بێ)تاقه‌خوله‌کێک
کارم پێیه‌تی...گیانی من ئێسکات... (جان به‌رانبه‌ر به ده‌نگی تازه
ئێجگار که‌یف کۆکه)... چۆنی حه‌رامزایی لووسکه! ... له چییای؟!
وینستۆن:
کێ‌یه؟ ده بڵێ کێ‌یه؟
جان:
گووشیه‌که دوور ئه‌خاته‌وه) ئێسکای.
( وینستۆن خۆی پێ‌ناگیرێ. چوار ده‌ست و پێ ئه‌چێ بۆ لای جان و به ئیشاره
و پچه پچه ، به‌شداری جان ئه‌کای)
جان:
مانجیMangi
چۆنه؟ ووسیVusi
له کوێ‌یه؟ کوڕگه‌ل چۆنن؟ ... وینستۆن؟ .... باشه، لای ده‌سمۆ دانیشته.
نا. باشه... زۆر باشه..،. ئیمڕۆ ده‌م قڕیه‌کی بچووکی ته‌ک هۆدۆشه‌دا
بوو...یه‌کێ له چاودێره‌کان...نا...زۆر گرینگ نه‌بوو... چاوی راستی
بریندار بوو... وه‌سه‌لام. بڕوانه! وینستۆن پرسیار ئه‌کا پانکیزPunkies
خه‌ریکی چییه؟ ( به ده‌نگی به‌رز پێده‌که‌نێ) ئه‌ی زۆرزان...
چتێکیش بۆ ئێمه بهێڵه‌رۆ! ( وینستۆن دیسان ئه‌یه‌وێ قسه‌ی له‌گه‌ڵا
بکات) زۆر باشه... باشه! باشه!(هه‌ر به ته‌له‌یفونه‌که)
گوێ‌گره ئێسکای! وینستۆن ئه‌ڵێ هه‌گه هه‌ڵکه‌وت و پێت کرا تا شه‌قامی دۆرا
dora
پچۆ، به ژنه‌که‌ی وینستۆن بڵێ: وینستۆن زۆر باشه... بڵێ گشت چتێ دروست
ئه‌بێ... بڵێ ئه‌بێ خۆڕاگر بێ... وای دانێ که هیچێ رووی نه‌داوه... پی
بڵێ ئاگاداری گشت چتێک و گشت که‌سێک بێت... ئه‌رێ( وینستۆن هه‌ر که
بیری ژنه‌که‌ی ئه‌که‌وێته‌وه حاڵی تێک ئه‌چێ. ماوه‌یه‌ک بێده‌نگ ئه‌بێ
و پاشان شه‌که‌ت و به سکه‌خشێ ئه‌چێته تۆی نوێنه‌کانی. جانیش ئه‌گۆڕدرێ)
ئێسکای! له شه‌قامی گراتن نزییکی. بڕۆ بۆ ئه‌وێ. ژماره‌ی سی‌وهه‌شت. سه‌رێ
له ئه‌میره‌که‌م به. ژنه‌که‌م ئه‌ڵێم. هه‌واڵێکی پرسه. سێ مانگه
نامه‌یم نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌س. بڵێ بۆ نامه نانووسێ؟ ئه‌مه‌وێ هه‌واڵی
مناڵه‌کانم بزانم. مۆند
Mond
ی کچم هه‌ر ئه‌چێ بۆ فێرگه؟ لف و دووانه‌کان چۆنن. هه‌روه‌ها دایک و
باوکم! دایکم ناساخه؟ مه‌ترسن. پێم بڵێن... من ئه‌بێ گشتێ بزانم. ئه‌زانم
گرفتارن و فریای نامه نووسین ناکه‌ون. به‌ڵام ئێمه دڵمان پی خۆشه... به
ژنه‌که‌م بڵێ... رۆژێ‌تریش تێپه‌ڕی. لێره رۆژه‌کان گشت وه‌ک یه‌ک ئه‌چن.
ئیمڕۆ چووبوین له لم و زیخ ... ده‌ریا شڵه‌ژا بوو.... وڵاته‌که‌مان له
دووره‌وه جوان نه‌ده‌بینرا... بڵێ ره‌نگه سبه‌ینێیش بمانبه‌ن... خراپ
نی‌یه... گشتمان پێکه‌وه‌ین... پی بڵێ، لێره هه‌وا ساردی کرده... به‌ڵام
ساردتریش ئه‌بێ...
( شانۆ هێدی هێدی تاریک دادێ)
تابلۆی دووهه‌م
ژووری ته‌سکی زیندان، پاش چه‌ن رۆژ، جان له ژێر به‌تانیه‌ک خۆی حه‌شار
داوه. قینستۆن بۆ گێڕانی ده‌وری ئانتیگۆن سینگ قژی ده‌ست‌کرد و تاقی
ده‌کاته‌وه.
جان:
ئاماده‌ی؟
وینستۆن: ( خه‌ریکی ئیشی خۆیه‌تی)
نا.
جان:
ئاماده‌ی؟
وینستۆن:
نا( پشوو)
جان:
ئاماده بووی؟ ( وینستۆن که ئاماده بووه ته‌مایه‌ر راده‌وه‌ستێ. جان
هێدی به‌تانیه‌که لا ده‌دات و ده‌ڕوانێته وینستۆن. ناتووانێ بڕوا بکات.
وینستۆن رواڵه‌تێکی سه‌یری هه‌یه، سووڕمانی جان له‌گه‌ڵ پێکه‌نینێکی
درێژدادڕانه جێ گۆڕکێ ده‌کات. به م‌ست له دیواری ژووره‌که ئه‌دات و
بانگی زیندانیه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و دیو ژووره‌که ده‌کات) هه‌ی ، نۆڕمان
، نۆڕمان! هه‌گه پێت ده‌کرێ ده‌روه بڕوانه... شاگوڵێکم خستووه‌ته دا‌و.
( به حه‌ز و مه‌یلێکی ئێجگاره‌وه به ده‌ور وینستۆنا هه‌ڵده‌سوطێ وسینگ و
به‌رۆکی ده‌گووشێ، دێنێته پێش چاو که
ده‌ست له ناو ده‌ستی یه‌کتر له سه‌یرانگه پیاسه ده‌که‌ن. پاش هه‌ر
کارێک تێر پێده‌که‌نێ سه‌ره‌کی‌ترین کاتی گاڵته و پێکه‌نینی، کاتێکه که
پانتۆڵه‌که‌ی داده‌که‌نێ) وه‌ره باوه‌شم جه‌رگه‌که‌م.
(وینستۆن که به‌رامبه‌ر به کرده‌وه‌ی جان هه‌تا ئه‌و کاته به
زویرییه‌وه خۆڕاگری نوواندووه، ئه‌م گه‌مه‌ی پێ‌هه‌ڵناتاوێ،قژو سینگ
گوڵۆڵه ده‌کات و فڕێیان ئه‌دات، به‌ره‌و دۆڵچه‌ی ئاو ئه‌چێ و ده‌ست به
خۆشتن ده‌کات.)
وینستۆن:
ئیدی ته‌واو. من یاری ناکه‌م. ئانتیگۆن بکه به قنگتا!
جان: ( ده‌س له پێکه‌نین هه‌ڵده‌گرێ)
ده‌ست راگره پیاو. ده‌ست راگره.( دیسانه‌وه
پێده‌که‌نێ)
وینستۆن:
من نامه‌وێ به‌شداری بکه‌م. برای ئازیز!
جان:
وینستۆن، تکات لێده‌که‌م.
وینستۆن:
هه‌تا دڵت ئه‌خوازێ پێکه‌نه ئازیز گیان. به‌ڵام با چتێکت رێک و راست
پێ‌بڵێم، من ده‌وری ئانتیگۆن ناگێڕم. هه‌گه بۆکه‌سێت ده‌وێ... من پیاوم،
نه ژن.
جان:
من که‌ی وام گوتووه؟
وینستۆن:
ئه‌ی به چی پێده‌که‌نی؟
جان:
ئێستا ئیتر پێناکه‌نم.
وینستۆن:
ئه‌ی چ ده‌که‌ی؟ ده‌گریت؟ ( قاقای پێکه‌نینی جان) دیسانیش پێکه‌نه
ئه‌رێ پێکه‌نه، زیاتر پێکه‌نه، ئه‌ته‌وێ سبه‌ی شه‌و به گێڕانی ده‌وری
ئانتیگۆن خۆ بکه‌مه گاڵته چاڕ، لات وایه نازانم به دوایا چی روو
ئه‌دات؟ رۆژانی داهاتوو که ده‌چین بۆ هوردوی کار...گشت به من
پێده‌که‌نن.ها... ها.... ها.... به یه‌کتر ده‌ڵێن: گیان! ئانتیگۆن هات...
وه‌رن ئه‌م کابانه لێقه‌وماوه یارمه‌تی بده‌ن... به‌سه ئیتر، بڕۆبمره
به خۆت و ئه‌م ئانتیگۆنه‌ته‌وه!
جان
: به تۆ پێناکه‌نم.
وینستۆن:
ئه‌ی به کێ پێده‌که‌نی. لیره جگه له من کێ جل و به‌رگی ژنانه‌ی کرده
به‌ر و خۆی کرد به گاڵته جاڕی تۆ؟
جان: ( ئه‌یه‌وێ ئارامی بکاته‌وه)
زۆر باشه وینستۆن، ئیتر پێناکه‌نم.
وینستۆن:
بڕۆ ون به له‌به‌ر چاوم. به‌م قۆریاتانه‌وه که ده‌ڵێ‌ی....
جان:
بڕوانه وینستۆن! ئه‌مه شانۆیه! بۆ نافامی ؟ ئه‌مه شانۆیه.
وینستۆن:تۆبه
گاڵته کردن به من ده‌ڵێ‌ی شانۆ؟به گۆڕی باوکی خۆت و شانۆته‌وه.
جان:
وینستۆن، پیاوه‌تی که بێده‌نگ به و گوێ راگره.
وینستۆن:
نا ئازیزه‌که‌م . من ده‌وری ئانتیگۆن ناگێڕم، ئه‌وه‌م پێ چێتره که
ته‌واوی ماوه‌ی رۆژ به فرمانی هۆدۆشه هه‌ڵێم .چۆن هیچ نه‌بێ ئه‌زانم چی
ئه‌که‌م. ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌یه‌وێ، ئه‌وه‌یه که من بکات به پیاو نه ژنێکی
ده‌سه‌مۆ.
جان:
باشه، باشه، زۆر باشه.
وینستۆن:
ئیتر وته‌یه‌ک بۆ ووتن...
جان: ( به سه‌ریا ئه‌نه‌ڕێنێ)
ئه‌کرێ بێده‌نگ بی!
وینستۆن: ( به رقه‌وه لفکه‌که ئه‌کوتێ به عه‌رزا)
باشه، فه‌رموو!
جان:
من پێکه‌نام، وایه. من پێکه‌نام ، به‌ڵام ئه‌ته‌وێ بزانی بۆ؟ بۆ ئاماده
کردنی تۆ، بۆ فه‌وتانی ترسی تۆ. ترسی شانۆ، لات وایه خۆم نازانم چی
ئه‌که‌م؟ پیکه‌نین بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ترسی شانۆیه. من ئه‌و
حه‌رامزادانه ئه‌ناسم. کاتێ بێیته سه‌ر شانۆ، دڵنیا به پێت پێده‌که‌نن.
ها... ها.... ئه‌وان پێده‌که‌نن، به‌ڵام له بیرت بێ برا، پێکه‌نینه‌که‌یان
هه‌تا هه‌تایی نی‌یه، کاتێ ده‌گات که به‌ر به پێکه‌نینی خۆ ده‌گرن و ئه‌و
کاته،کاتێکه که ئانتیگۆن به ووته‌کانی خۆشوێنیان له‌سه‌رداده‌نێ و
کاریان تێده‌کات.
وینستۆن:
مرۆڤێکی خۆش خه‌یاڵی جان، به‌س ئه‌مه بکه به مێشکتا که من ده‌وری
ئانتیگۆن ناگێڕم. فامی ئه‌مه زۆر ده‌گمه‌ن نی‌یه.
جان: ( بۆ هه‌وه‌ڵ جا تێده‌گات که ده‌بێ به نه‌رمی بجووڵێته‌وه)
هه‌ی ، وینستۆن. ده‌س راگره پیاو. ئێمه تاقه رۆژێ ده‌رفه‌تمان هه‌یه،
باشترین به‌شی به‌رنامه‌یان بۆ شانۆکه‌ی ئێمه دابین کردووه، ئێمه ئه‌بێ
شانۆکه ته‌واو بکه‌ین، ئێستا ئیتر ناتووانی خۆ هه‌ڵنجێنی.
وینستۆن:
ناتووانم؟ ده‌ته‌مایه‌ر به و بیبینه.
جان:
وینستۆن، ئه‌ته‌وێ من تووشی چه‌رمه‌سه‌ری بکه‌ی؟ ئه‌مه‌ت ئه‌وێ؟
وینستۆن:
باشه، هاریکاری ده‌که‌م.
جان: ( دڵشاد له‌وه‌ی که سه‌رکه‌وتووه)
ئێستا بوویته‌وه به هاڤه‌ڵی من.
وینستۆن: (سینگ و قژه ده‌سکرده‌که هه‌ڵده‌گرێت و ئه‌یانداته ده‌ست جان)
ئه‌مه‌یش ئانتیگۆن. ئه‌م سینگ و قژه بگره و خۆت ده‌وری ئانتیگۆن بگێڕه.
من ئه‌مه‌وێ ده‌وری کرێئۆن بگێڕم. تێده‌گه‌ی که چ ده‌ڵێم؟ ئه‌و دوو
مه‌مکه هه‌ڵگره. من خۆم هێلکه‌گونانم هه‌یه و ده‌وری کرێئۆن ئه‌گێڕم.(
پشت له جان که گێژ و وڕ بووه هه‌ڵده‌کات. له پشت دۆڵچيکه قنگه
جگه‌ره‌یه‌ک و شه‌مچه‌یه‌ک هه‌ڵده‌گرێ، داده‌نیشێ و جگه‌ره داده‌گیرسێنێ)
جان: (پاش بێده‌نگیه‌کی به‌ره‌ی گێژ و وڕ بوون)
ناگه‌ی. دوێنێ بیرم لێ کرده‌وه.فریا ناکه‌وی. بۆ فێر بوونی قسه‌کانی
کرێئۆن ده‌رفه‌ت پێویسته.
وینستۆن: ( هه‌روه‌ها که جگه‌ره‌ده‌کێشێ)
ووتنی بۆم هاسان نی‌یه. به‌ڵام ئه‌مه که‌سایه‌تیه ئێجگار خراپه. من
ده‌وری ئانتیگۆن ناگێڕم.
جان: ( توڕه ئه‌بێ، پاش ماوه‌یه‌ک دوو دڵی ، قژ له سه‌ر ده‌نێ و سینگه
ده‌سکرده‌که له سه‌ر سینگی داده‌نێ)
لێم بڕوانه! ئێستا پێکه‌نه( وینستۆن ئه‌یه‌وێ پێکه‌نێ، به‌ڵام
پێکه‌نینه زۆره‌ملیه‌که‌ی زۆر زوو کۆتایی پێ‌دێت) درێژه‌ی به.(
پشوو) پێکه‌نه! بۆ پێشت به پێکه‌نینی خۆ گرتووه؟ ئه‌ته‌وێ بزانی بۆ؟
چون ئه‌زانی له پشت ئه‌م جڕ و جانه‌وه‌رانه‌وه منم. ئه‌زانی که ئه‌مه
منم. باشه! پێت وایه ئه‌و حه‌رامزادانه که شانۆکه ده‌بینن نازانن تۆی؟
با، ئه‌زانن و هه‌ر بۆیه‌کیش پێده‌که‌نن. به‌ڵام گرینگ نی‌یه. ئه‌وان
هه‌وه‌ڵ پێده‌که‌نن ، به‌ڵام پاشان گوێ راده‌گرن و ئه‌مه ئه‌و چته‌یه که
ئێمه ده‌مانه‌وێ... گوێ را‌گرتن له به‌شی ئاخری شانۆکه.
وینستۆن:
بۆ من گرینگ نی‌یه چ ده‌ڵێ‌ی جان، من ده‌وری ئانتیگۆن ناگێڕم.
جان:
وینستۆن خه‌ریکی خۆڵ ئه‌که‌یته‌چاوم... تۆ بڕیارت دا...
وینستۆن:
به‌جه‌هه‌نه‌م!... پێشتر نه‌تگوتبوو رووداوی ئانتیگۆن... یه‌ک چی پێ
ده‌ڵێن... یه‌ک رازه‌یه. ئه‌مه‌ت دوێنێ شه‌و درکان. رازه‌یه‌کی یۆنانی!
چتێ که قه‌ت رووی نه‌داوه، ته‌نانه‌ت چیرۆکێکی مێژووییش نی‌یه. بڕوانه
برا! من ده‌رفه‌تی فیشاڵ کردن و رازه و چیرۆک رستنم نی‌یه. به گۆڕی
باوکی هه‌رچی رازه‌وه‌یه. چاو له من بکه. خه‌ریکم له‌م ژووره ته‌سکه‌ی
زیندانا ده‌ژیم و ئه‌زانم بۆ چ لێره‌م... ئه‌مه مێژووه نه رازه! له
«کڕادۆک»
به‌رانبه‌ر به به‌رپرسی دادگا، قسه‌ی خۆم کرد و ئێستا لێره‌م. شانۆگه‌ری
ئانتیگۆنی تۆ وه‌ک یاری زارۆکان ده‌چێ.
جان:
وینستۆن، ئه‌مه وته‌ی هۆدۆشه‌یه.
وینستۆن:
به گۆڕی باوکی تۆ و هۆدۆشه‌وه.
جان:
وته‌ی هۆدۆشه‌یه وینستۆن. ئه‌و هه‌میسه ئه‌م وته‌یه دووپاته
ده‌کاته‌وه. ئه‌مه ئه‌و چته‌یه که ئه‌و ئه‌یه‌وێ ئێمه له درێژه‌ی
ته‌مه‌نمانا بیڵێین ئه‌وبه گشت داب و نه‌ریت و بیر و بڕواکانی ئێمه ده‌ڵێ
یاری و گه‌مه‌زارۆکان. هه‌ر کارێ بکه‌ین گه‌مه‌ی منداڵانه‌یه. ته‌نانه‌ت
کاتێ سه‌رانسه‌ری رۆژله ژێر گوێزانی هه‌تاوا هه‌ڵدین و پاڵ له
گارییه‌کانه‌وه ده‌نێین،کاتێ هاوار و دا‌و ئه‌که‌ین... کاتێ... ئه‌و
حه‌رامزاده به گشتی ده‌ڵێ گه‌مه‌ی منداڵانه. گوێ‌گره برا... من له‌م
قسانه‌م زۆر بیستووه. هیچکه‌س ناتووانێ ببێ به له‌مپه‌ری پێشکه‌ش کردنی
ئانتیگۆن.( ناکاو لێک دوور ده‌که‌ونه‌وه. به په‌له روو له دیوار
راده‌وه‌ستن و ده‌سته‌کانیان به‌رز ده‌که‌نه‌وه. پانتۆڵه‌کانیان له پایان
داده‌که‌وێ ، هۆدۆشه بانگ له جان ده‌کات.) به‌ڵێ گه‌وره‌م! (
پانتۆڵه‌که‌ی هه‌ڵده‌کێشێ و له ژوور ده‌چێته ده‌ر، وینستۆنیش پانتۆڵه‌که
هه‌ڵده‌کێشێ. له رۆیشتنی جان دڵشآد ده‌بێ و له ژێر لچه‌وه ده‌پشکێنێ)
وینستۆن:
ئاوبه‌ئاگرا کرا! ئێستا به خزمه‌تی ده‌گا. هیوادارم هۆدۆشه ده‌رسێکی باشی
پێ بدات. هه، ئانتیگۆن گرینگه! ئانتیگۆن وه‌هایه، ئانتیگۆن ئاوایه،
فیشاڵ که‌ر! به ده‌س فشه کردنیه‌وه وه‌ره‌س بووم، پولی نیسیس،
ئه‌تێئۆکلێس! زیندانیه‌کانی‌تریش هه‌ر وه‌ها هیچ که‌س به ده‌س ئه‌م
ئانتیگۆنه له‌حنه‌تیه‌وه ئاسایشی نی‌یه. هیوادارم هۆدۆشه ئه‌مه‌ی پێ
بفامێنێ( گه‌ییشتوه‌ته درگای ژووره‌که، گوێ هه‌ڵده‌خات. به‌ره‌و قژه
ده‌سکرده‌که ده‌ڕوات. به ده‌وریا ده‌گه‌ڕێ. هه‌ڵیده‌گرێ و دیسان به‌ره‌و
درگای ژووره‌که ده‌ڕوات هه‌تا دڵنیا ببێ که که‌س نایه‌ت. دۆڵچه‌ی ئاو
مێشکی ده‌هه‌ژێنێ، قژه‌که له سه‌ر ده‌نێ و له دۆڵچه‌که‌دا له خۆ
ده‌ڕوانێ. پێکه‌نینێکی خۆشه‌ڵانه ناکاو ده‌یبڕێ. له ژووردا هه‌نگاو
هه‌ڵده‌گرێ و به چه‌ن شێوه ئانتیگۆن نیشان ئه‌دات. هیچکامیانی به دڵ
نابێ، خۆی به نه‌فام ئه‌زانێ. ئه‌نجام قژه‌که به قیزه‌وه ئه‌دا به
عه‌رزا) له‌حنه‌تی( ده‌ست له گیرفان و پڕ بڕوا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ)
کایه ناکه‌م. کاتێ گه‌ڕایه‌وه، پێ‌ی ده‌ڵێم بۆ جارێکیش بووه ئه‌بێ ئه‌و
ده‌مه تاکڵاشه‌ی داخات و گوێ راگرێت. نامه‌وێ ده‌م بنێمه ناو ده‌می،
به‌ڵام خوا بیزانێ که...( قژه که ئه‌داته به‌ر شه‌ق)
له‌حنه‌تی! هه‌گه له‌م ژووره‌دا پێویستی به ژنه ، بنێرێ له دوی
ژنه‌که‌ی با بێت. پیوه‌ندی به منه‌وه نی‌یه چۆن من له مانگرتنا
به‌سداریم کرد و به‌ڵگه‌ی هات و چۆ که‌م له‌به‌ر بینای پۆلیسدا سووتاند.
پاشانیش بریکارم گرت و زیندانی بێ کۆتاییم بۆ بڕایه‌وه و ناردمیانه
ئێره. به‌ڵام نه‌بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جل و به‌رگی ژنانه بکاته به‌رم و
گاڵته‌م پێ بکات. هه‌ر که‌پێ‌ی بنێته ژووره‌وه پێ‌ی ده‌ڵێم...( جان
دێته ژووره‌وه، وینستۆن وا سه‌رقاڵی باسی ئانتیگۆنه که هه‌وه‌ڵ جار
په‌ی به ره‌نگ گۆڕانه‌که‌ی جان نابات. درێژه ده‌دات) گوێ‌گره برا!
ئه‌مه من نیم که گێره و کێشه پێک ده‌هێنم. ئه‌مه ئانتیگۆنه. نه،
جان، تکات لێده‌که‌م. به خوا قه‌سه‌م ناتووانم ده‌وری ئانتیگۆن بگێڕم،
هه‌وڵ ئه‌ده‌م کارێکی دیکه بکه‌م.وه‌ک گۆرانی ووتن، تۆ هه‌میشه زیاتر که
تووانای مرۆڤت له مرۆڤ ئه‌وێ. ئه‌زانی که من ده‌تووانم
گۆرانی بێژم یان خۆ سه‌ما بکه‌م.
به‌ڵام ناتووانم ده‌وری ئانتیگۆن بگێڕم. جان تکات لێده‌که‌م...
جان: ( له‌سه‌ر خۆ)
وینستۆن...
وینستۆن: ( هه‌وا له خۆدا و بێ ئاگا له گۆڕانی جان)
یه‌ک و دووم له‌گه‌ڵ مه‌که، ئێمه ماوه‌یه‌کی درێژ له‌م ژووره‌دا پێکه‌وه
بووین و نابێ بۆ ئه‌م قوڕیاتانه لێک زویر بین. من باش ئه‌ناسی، تاقه شتێ
ناتووانم خۆمی له‌به‌را راگرم پیکه‌نین و گاڵته‌ی خه‌ڵکه. هه‌گه سبه‌ینێ
شه‌و ئه‌و حه‌رامزادانه ده‌س بکه‌ن به پێکه‌نین، هه‌وه‌ڵ که‌سێ که به‌ر
ده‌ستم که‌وێ جن جنی ده‌که‌م. خۆت ده‌ستت کرد به پێکه‌نین و به چاوی خۆت
دیت چم کرد. گه‌ره‌کم بوو ده‌م و له‌وست تێک نێم. گاڵته ناکه‌م جان، به
راستی ئه‌مویست ... هه‌ی.... گوێت له منه؟ ( چاو ده‌بڕێته چاوی جان)
جان:
وینستۆن: ... ئه‌بێ هه‌واڵێکت پێ رابگه‌یه‌نم.
وینستۆن: ( بۆ هه‌وه‌ڵ جار په‌ی به گۆڕانی ره‌نگ و رووی جان ده‌بات)
چ بووه؟ چ رووی داوه؟ سه‌باره‌ت به هۆدۆشه‌یه؟ چتێ قه‌وماوه؟ قڕه‌مان
بۆ ساز بووه؟ ئه‌بێ بچین بۆ ژووری تاکه که‌سی؟
جان:
چوارشه‌ممه‌ی رابوردوو، زیندانه‌که‌م سووک کراوه، سێ مانگی دیکه رزگار
ده‌بم. ( بێده‌نگی درێژخایه‌ن وینستۆن گێژ و سه‌رسووڕماوه و
ئه‌نجام....)
وینستۆن:
سێ...
جان:
سێ مانگی دیکه.
وینستۆن:
سێ...
جان:
ئه‌رێ ، ئه‌مه چتێ بوو که پرنیسگوو لووتی.
وینستۆن:
جان! ( وینستۆن ئێجگار خۆشحاڵه، یه‌کتر له باوه‌ش ده‌گرن.
هه‌ڵده‌په‌ڕن، ئه‌نجام وینستۆن ده‌س به‌ر ئه‌دات و بۆ راگه‌یاندنی هه‌واڵ
به زیندانیه‌کانی دیکه به م‌ست ئه‌دا به دیواره‌که‌دا) نۆڕمان! ...
نۆڕمان! جان سێ مانگی دیکه، رزگار ئه‌بێ. ئه‌رێ، هه‌ر ئێستا هه‌واڵیان پێ
دا.( هه‌ژانی وینستۆن، رقی جان هه‌ڵده‌ستێنێ. ئه‌و له دیواره‌که دوور
ئه‌خاته‌وه)
جان:
وینستۆن! ئێستا نا. سبه‌ینێ کاتی ئیش به گشتیان راده‌گه‌یه‌نین. بهێڵه با
نه‌ختێ ئاسووده بین.
وینستۆن:
باشه، باشه، بیگێڕه‌وه بزانم چ بوو؟ ( داده‌نیشن)
جان:
تێکه‌ڵم کردووه، ئه‌رێ، هه‌ر که درگای ژوورم کرده‌وه چاوم که‌وت به
هۆدۆشه، ئای خوای مه‌زن... لای خۆ گووتم، بێت و نه‌بێ قرم و قاڵه‌که‌مان
تووشی گێره و کێشه‌ی کردووین. رۆیشتینه بن داڵانه‌که، به لای راست‌دا،
به‌ره‌و ژماره‌ی چوار له تاکه‌که‌سییه‌کان تێپه‌ڕاین. رۆییشتینه بن
داڵانه‌که و له باتی ئه‌وه‌ی به لای راست‌دا بڕۆین، به لای چه‌پدا
رۆییشتین، به‌ره‌و بینای سه‌ره‌کی و ئه‌نجام گه‌ییشتین به ژووری پرنسیلوو.
وینستۆن:
پرنسیلوو!
جان:
ووتم که. ژووری پرنسیلوو بوو. نه‌ختێ له ده‌ره‌وه‌ی راوه‌ستاین. پاشان
هۆدۆشه پاڵی له منه‌وه نا بۆ ناو ژووره‌که، پرنسیلوو له پشت
مێزه‌که‌یدا دانیشتبوو و خه‌ریکی کاغه‌زه‌کان بوو. په‌ڕه‌یه‌کی ده‌رهێنا و
به منی گووت: زۆر ناوچاو به‌رزی! بریکاره‌که‌ت زۆر به دوای
کاره‌که‌ته‌وه بووه، ماوه‌ی زیندانییه‌که‌ت له ده ساڵه‌وه کراوه به
سێ مانگ.
وینستۆن:
هۆدۆشه چی گووت؟
جان:
هیچ! گزیر گزه‌ی نه‌ما( هه‌ر دووکیان پێده‌که‌نن)هه‌ی! چتێ‌تر ،
هۆدۆشه هێشتی به ته‌نیایی بگه‌ڕێمه‌وه. ئیدی وه‌دووم نه‌که‌وت.
وینستۆن:
ده دیاره، تۆ ئیتر ئازادی.
جان:
هه‌ی! هێشتا ماویه‌تی وینستۆن، سێ مانگی دیکه... ره‌نگیشه ئه‌مه پیلان
بێت.
وینستۆن:
مه‌به‌ستت چییه؟
جان:
ئه‌و بێ دایک و باوکانه بۆ ورد کردنی مرۆڤ گشت کارێ ده‌که‌ن. هه‌ر کاتێ
به لێدان و بێگار هیچیان پێ نه‌کرا، پیلانێکی‌تر ده‌گێڕن. دوا
چاوپێکه‌وتنی زیندانیه‌کان له‌گه‌ڵ خێزانیه‌کانیانت له بیره؟ هه‌تا
زیندانیه‌کان رێک وێستان... فرمان ده‌رچوو«باش
بڕوانن! خواحافیزی بکه‌ن، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ژووره‌کانتان.»
وینستۆن:
گوتت پنسیلووت دیت، ئا؟
جان:
خودی پرنسیلوو، ناکه‌س کاتێ چوومه ژووره‌که‌ی ، هه‌ر نه‌یش بزووت: راسی...
ئه‌شیا کاغه‌زێکیشم ئیمزا کردایێ، ئه‌رێ، به‌ڵگه‌یه‌ک که ده‌یسه‌لماند
ده‌س‌که‌وتی پێداچوونه‌وه به حوکمه‌که‌میان به من نیشان داوه... و
ئه‌وه‌ی که سێ مانگی دی رزگار ئه‌بم... ئه‌رێ... ئیمزام کرد.
وینستۆن: ( بێ هیچ دوودڵییه‌ک)
که واته، سێ مانگی دیکه ، جان!
جان: ( هاته‌ته‌وه به خۆ‌یا و زۆر له سه‌رخۆ)
وینستۆن، سێ مانگی دیکه ، سێ ساڵه که پێکه‌وه له‌م ژووره داین، سێ ساڵ
له‌مه‌وپێش له
«کێڕک
وود»
به‌رانبه‌ر به به‌رپرسی دادگا راوه‌ستا بووم. ئه‌و عه‌نته‌ره، به بێ
ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت لێم بڕوانێ، گووتی: ده ساڵ . کاتێ جیڕه‌ی قه‌ڵه‌مه‌که‌ی
هات، ده ساڵ له ژیانم ، له‌به‌ر چاوما بوو به دووکه‌ڵ و چوو به
حه‌وادا. هه‌وه‌ڵێن ئاشنایمان شه‌وی ئه‌و رۆژه بوو، کاتێ به لۆرییه
تایبه‌تیه‌کان بردمانیان بۆ زیندانی
«رووی
هیل».
وینستۆن:
ئه‌رێ ، من و چه‌ن که‌سی دی له شاری کڕادۆک ده‌گه‌ڕاینه‌وه . له‌وێ
محاکه‌مه‌یان کردین.
جان:
تۆ، تێمبا...
وینستۆن:
سیفوو...
جان:
ئه‌و فشه‌که‌ره!
وینستۆن:
هه‌وه‌ڵ را که زیاتر یه‌کمان ناسی رۆژێ دوای ئه‌و رۆژه بوو ، کاتێ له
حه‌سار، ریزیان کردین هه‌تا به لۆری بمانهێرن بۆ ئێره...
جان: پاشانیش لێک ماره‌مانیان کرد. ( یه‌کیان ده‌ستی راست و ئه‌وی‌تر
ده‌ستی چه‌پ له لای یه‌ک دایده‌نین و که‌له‌بچه‌بوونی دوو تووڵی نیشان
ئه‌ده‌ن.)
وینستۆن:
نێوی ئه‌و پیره‌پیاوه‌ت له بیره؟ ... ئه‌وه‌ی که هه‌میشه له سه‌رپێچی
ریزکه‌دا راده‌وه‌ستا و له‌گه‌ڵ سیفۆ که‌له‌بچه ده‌کرا؟
جان:
له‌گه‌ڵ سیفۆ؟
وینستۆن:
ئه‌رێ، ئه‌وه‌ی که ده‌ستی کرد به گۆرانی چڕین...
جان:
( بیری ئه‌که‌وێته‌وه) ئه‌ها... پیتێر... تاتووپیتێر.
وینستۆن:
خۆیه‌تی.
جان:
گشت چته‌کان خه‌ریکن دێنه‌وه بیرم. کاتێ لۆریه‌کان له دروازه‌کانی
زیندانه‌وه ده‌رکه‌وتن ژنه‌کان و دایکه‌کان به‌ره‌ولایان هه‌ڵاتن...
ئه‌یانویست خواحافیزییان لێ بکه‌ن. ئێمه‌یش له ناو لۆرییه‌کانا ، هه‌وڵمان
ئه‌دا بۆ دوا جار له ده‌لاقه‌کانه‌وه بیانبینین.
وینستۆن: ( سه‌ر ده‌له‌قێنێ)
جا ووتوو.
جان:
مه‌رج ئه‌که‌م گۆرانی ئه‌و پیره پیاوه‌شیت له بیر نه‌ماوه( وینستۆن
نایه‌ته‌وه بیری، جان هێدی ده‌ست به چڕین ده‌کات، گۆرانی سروودێکی
به‌رگرییه، وینستۆن هاوڕێی ده‌کات)
وینستۆن: ( به داخه‌وه سه‌ر راده‌وه‌شێنێ) کاتێ گه‌ییشتین به
هۆمێنز دۆرپ، گشتا بێده‌نگ ببووین.
جان:
سروودێکی قۆڕ بوو! ئه‌مویست پیایا هه‌ڵمیزم، هه‌ڵه‌م کرد و کاتی رێ‌که‌وتن
له رۆیی‌هێل دۆڵچيیه‌ک له سوچی لۆرییا بوو، به‌ڵام به له‌ونێ
ته‌پانبووینه یه‌ک که نه‌مان‌ئه‌تووانی ببزوین. له بیرته؟ ویستم له
به‌ین تۆ و یه‌کێ‌تره‌وه تێپه‌ڕم به‌ڵام ئیفاقه‌ی نه‌بوو. خۆم راگرت.
هه‌تا
«
هۆمنیز دۆرپ»،
هه‌تا
«
ئێستورمز ری‌وه‌یر»
هه‌تا
«
بلایۆکرانتز»
یش تووانیم خۆ راگرم. به‌ڵام له
«کنیسنا»
گووتم جه‌هه‌نم و ...( لاسایی رزگار بوونی میزه‌ڵدان پاش میز کردن
ده‌کاته‌وه. وینستۆن له دڵه‌وه پێده‌که‌نێ. جانیش له‌گه‌ڵیا پیده‌که‌نێ)
لام وایه هه‌تا ئه‌و کاته تۆیس خۆت خوساندبوو!
وینستۆن:
نا.
جان:
ره‌نگه وابێ. به‌ڵام ئه‌تووانم بڵێم هه‌تا شاری
«ژۆرژ»
که‌س نه‌بوو پانتۆڵه‌که‌ی نه‌خوسا بێ. له بیرته کاتێ له‌وێ راوه‌ستاین؟
وینستۆن:
ئه‌رێ ، لام وا بوو ئه‌هێڵن چه‌ن هه‌نگاوێ بڕۆین به رێگادا.
جان:
ئه‌و حه‌رامزادانه؟ له پومپ به‌نزینی زیندان ماشینه‌که‌یان پڕ کرد و رێ
که‌وتنه‌وه. زیندانیه‌کانی ئه‌وێت له بیره؟ له پشت ده‌لاقه‌ی
ژووره‌کانیانا کۆبوونه‌وه و هاواریان ئه‌کرد:
«
به هێز بن برایان، وره به‌ر مه‌ده‌ن»
پاشان... خوا گیان ، ئیتر ماندوو ببووم. نازانم پاشان خه‌وتین یان
نه‌خه‌وتین.
وینستۆن:
چ ده‌ڵێ‌ی؟ به هیج له‌ونێ نه‌ده‌کرا بخه‌وین.
جان:
پاشانیش قه‌راغه بوو و به‌له‌مه‌کان... هه‌وه‌ڵ جار بوو سوار به‌له‌م
ئه‌بووم. ویستم بڕشێمه‌وه... به‌ڵام زگی خاڵیم هیچی تیا نه‌بوو.
وینستۆن:
من بۆ نایه‌ژی.
جان:
ئه‌نجام بۆ هه‌وه‌ڵ را چاومان به‌م ئاده که‌وت. هه‌رچه‌ن ته‌م و پژ ده‌ور
و به‌ری گرتبوو به‌ڵام له دووره‌وه جووان بوو.
وینستۆن:
من حاڵم خراپتر له‌وه بوو که بتووانم چتێ ببینم.
جان:
کاتێ بازت دایه سه‌ر قه‌راغه، له بیرته چیت گووت؟( پشوو، له
یه‌کتر ده‌ڕوانن) وته‌یه‌کی دڵڕفێن بوو، گه‌ڕایته‌وه، روانیت له
کێوه‌کان و گووتت... ماڵئاوا ئافریقا. هیچ کاتێ ئه‌م وته‌یه فرامۆش
ناکه‌م. سێ ساڵی پێش بوو!
وینستۆن:
ئێستایش تاقه سێ مانگ له ماوه‌ی زیندان بوونت ماوه.( بیده‌نگی، جێژن
و شادییان سڕ ئه‌بێته‌وه. جان تێده‌گات که هه‌واڵی خۆشی ئه‌و له لایه‌ن
وینستۆنه‌وه چلۆن راڤه ده‌کرێت.)
جان:
به گۆڕی باووکی گشت چتێ. با بنووین( وینستۆن نابزوێ، جان قژه
ده‌سکرده‌که ئه‌دۆزێته‌وه) وینستۆن! خه‌ریک بووم بیرم ئه‌کرده‌وه،
بیرم له بنه‌ماڵه‌که‌م، ژنه‌که‌م پڕه‌نسێس و مناڵه‌کانم ئه‌کرده‌وه، لات
وایه هه‌واڵیان پیداون؟ خوا گیان! ره‌نگه ئێستا، ئه‌وانیش خه‌ریک بن بیر
له‌وه بکه‌نه‌وه، له سێ مانگی دی! ئه‌م سێ مانگه وه‌ک سێ ساڵ ده‌نوێنێ.
کاتێ ته‌مایه‌ری چتێکی کات زۆر به ئه‌سپایی تێده‌په‌ڕێ( پشوو. وینستۆن
هه‌روا بیده‌نگه. جان باس و شێوه‌ی گووتنی خۆ ده‌گۆڕێ) گوێ راگره!
ئه‌بێ بڕیار بده‌ین له‌م ژووره‌دا ئیتر له سێ مانگ نه‌دوین. ره‌نگه گشت
ئه‌م چتانه دا‌و و پیلان بێ، که واته با فه‌رامۆش بکه‌ین. سبه‌ینێ گشت
به‌ره‌و هۆردوی کار هه‌ڵدین. پێکه‌وه. ئێستا ئیتر با بنووین!
تابلۆی سێهه‌م
ژووری زیندان، هه‌ر ئه‌و شه‌وه، پاش ماوه‌یه‌ک ، دوو به‌ندی نوستوون،
وینستۆن به رواڵه‌ت نوستووه، جان تاوه‌نه‌تاوێ له سه‌رشان ئه‌تلێته‌وه،
ئه‌نجام هه‌ڵده‌ستێ، بێده‌نگ به‌ره‌و دۆڵچه ده‌چێء، ئاو ئه‌خواته‌وه و
به‌ره‌و نوێنه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام راناکشێ. به‌تانیه‌که‌ی ئه‌دا
به سه‌رشانیا و بیر له سێ مانگی داهاتوو ده‌کاته‌وه، به قامکه‌کانی
ده‌یژمێرێ، له پشتیه‌وه وینستۆن له‌سه‌ر جێگه‌ی خۆ داده‌نیشێ و ماوه‌یه‌ک
بێده‌نگ له‌و ده‌ڕوانێ.
وینستۆن: ( به بزه‌یه‌کی نا ئاساییه‌وه)
رۆژه‌کان ده‌ژمێری؟
جان:
( راده‌چڵه‌کێ) چی؟ وینستۆن! تۆقام، پیاو لام وابوو نوستووی.
چیه؟ ناتوانی بنووی؟
وینستۆن: ( هه‌روه‌ها بزه له‌سه‌ر لێو ، بێ ده‌ربه‌ست بوون به‌رانبه‌ر به
پرسیاری جان) له
ئێستاوه رۆژ ژماردنت ده‌ست پێکرده!
جان:
( بێ هێز) ئه‌رێ.
وینستۆن:
چه‌ند رۆژی دی؟
جان:
نه‌وه‌د و دوو رۆژی دی.
وینستۆن:
باش حه‌ساوه‌که‌یو راگرتووه.
جان: ( هه‌ژاو)
هاسانه! بڕوانه! ... بیست رۆژ له‌م مانگه‌مان ماوه، سی رۆژ ژوئن، سی و
یه‌ک رۆژ جولای و یازده رۆژیش ئووت. ... به سه‌ریه‌که‌وه ده‌کاته
نه‌وه‌د و دوو رۆژ.
وینستۆن: ( بزه له‌سه‌ر لێو، ورد ده‌ڕوانێته جان)
سبه‌ینێ.
جان:
نه‌وه‌د و یه‌ک رۆژ
وینستۆن:
دوو سبه‌ی.
جان:
نه‌وه‌د.
وینستۆن:
رۆژێکییش ده‌بێ به هه‌شتا رۆژ.
جان:
وایه.
وینستۆن:
پاشان حه‌فتا.
جان:
به‌ڵام وینستۆن، به‌م په‌له‌ی که تۆ ده‌ڵێ‌ی تێناپه‌ڕێ.
وینستۆن:
پاشان، ته‌نیا شه‌ست رۆژی دی.
جان:
ئه‌وسا ده‌بێ دوو مانگ دی له‌م جزیره‌دا بم.
وینستۆن:
په‌نجا رۆژ... پاشان هه‌ر چل رۆژ له هۆردووی بێگارا.
جان:
خوای مه‌زن، وینستۆن!
وینستۆن:
سی رۆژ
جان:
یانی سێ مانگ، تاقه سێ مانگ.
وینستۆن: بیست رۆژ( ده‌ستی هه‌ڵدێنێ و به قامکه‌کانی ده‌ژمێرێ)
پاشان ده رۆژ... پێنج، چوار، سێ ، دوو... و ئه‌نجام سبه‌ی ئه‌و رۆژه!
( جان هێز له له‌شیا نامێنێ)
جان:
کۆتایی پێ بهێنه، وینستۆن! تکات لێده‌که‌م، ئه‌م قسانه مرۆڤ ئازار
ئه‌دات، ئیدی باسی مه‌که. سێ مانگ فه‌رامۆش بکه! ئه‌مه‌وێ بنووم(
ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو نوێنه‌که‌ی، خۆ گرمۆڵه ده‌کات و ئه‌یه‌وێ بخه‌وێ،
وینستۆن دیسان راده‌کشێته‌وه، له میچی ژووره‌که ده‌ڕوانێ و پاش
پشوویه‌کی کورت له‌سه‌ر خۆ ده‌ست پێده‌کات) له‌م سێ مانگه، ئه‌وان
ته‌نیا دوو مانگی لێره رات ده‌گرن. پاشان ده‌تبه‌ن بۆ قه‌راغه و سواری
به‌له‌مت ده‌که‌ن. له‌م جزیره ماڵ‌ئاوایی ده‌که‌ی، یه‌ک‌راست ده‌تبه‌ن بۆ
زیندانی ویکتۆر وێرستێر له وڵاتی ئه‌فریقا!
( جان به نا به‌دڵی گوێ راده‌گرێ، ئه‌نجام داده‌نیشێ و ته‌واو گوێ رایه‌لی
وینستۆن و باس و تاریفه‌که‌ی ئه‌و له دوا رۆژانی پێش له رزگار بوون
ده‌بێ)
له‌وێ ژیانت ده‌گۆڕدرێ، زۆر ساناتر ده‌بێ، چون ئه‌وێ هۆدۆشه‌ی لێ نی‌یه.
هۆدۆشه له‌گه‌ڵ من له‌م ئاده‌دا ده‌مێنێته‌وه. له ویکتۆر ورمێستڕ ئیزنت
پێ ئه‌ده‌ن له ره‌زستانا ئیش بکه‌ی، جان! ئیتر باسێ له لم کێشان و کاری
قورس نی‌یه. په‌یتا په‌یتا پرته‌قاڵ و ترێ ده‌خۆی... خوارده‌مه‌نیت زۆر و
پێخۆرت باش ئه‌بێ. پێخۆری باش و له‌ش راهێنان، به شێوه‌یه‌ک که کاتێ
رزگار بووی رێک و پێک و به‌ده‌ماخ بنوێنی. شه‌وانه‌یش گشت جۆره یاری و
سه‌رقاڵی ... لۆتۆ، شاترنج، دامه... پاشان رۆژێ بانگت ده‌که‌ن، سه‌یاره‌ی
زیندان ته‌مایه‌رته. هه‌ر ئه‌و پانسه‌د کیلۆمێتره گه‌ز ده‌که‌یته‌وه،
به‌ڵام ئه‌م جاره ناچار نیت به سه‌ر پێوه راوه‌ستی، ئه‌تووانی دانیشی،
که‌له‌بچه‌یش له ده‌ستتدا نی‌یه. ته‌نانه‌ت ره‌نگه له ناو رێدا رایگرن و
ده‌س به ئاویش بگه‌یه‌نی. ئه‌رێ دڵنیام، ئه‌م کاره ده‌که‌ن. ته‌نانه‌ت
ئه‌تووانی له سوچێکدا راکشێ‌ی و بخه‌وی. ئه‌نجام ده‌گه‌ی و پۆرت ئیلیزابێت
و دیسان زیندانی روئی هیل. جان! ئیتر زۆر له شاره‌که‌تان دوور نیت. شاری
دوایی نیۆ‌بڕایتۆ نه، له ده‌لاقه‌ی ژووری زیندانه‌که‌ته‌وه هات و چۆی
خه‌ڵک ده‌بینی و ده‌نگی باسه‌کان ده‌بیسی. پاشان سه‌وێکی دی که ناتووانی
بخه‌وی، چون دیسان ده‌بێ بژمێری، به‌ڵام نه‌وه‌ک ئێستا رۆژه‌کان، به‌ڵکوو
کاتژمێره‌کان ده‌ژمێری. بۆ به‌یانییا ، ئه‌و رۆژه رازاوه دێ جان! له
زیندانه‌وه یه‌ک سه‌ر ده‌تبه‌ن بۆ ئه‌و ژووره تایبه‌ته‌ی که کراس و
پانتۆڵی تازه و جووتێ پێڵاوی قاوه‌ییت پێده‌ده‌ن...هه‌روه‌ها چت
ومه‌که‌کانی خۆت.له بیرم چووه‌وه، چی له به‌رتا بوو؟
جان:
راستت ئه‌وێ، کراسێکی سپی و پانتۆڵێکی خۆڵه‌مێشی و که‌ڕاواتێکی ره‌ش...
پێڵاوه‌کانم قاوه‌یی بوو، گۆره‌وییه‌کانم...؟ ( بزه ده‌گرێ)
گۆره‌وییه‌کانم له بیر نه‌ماوه... کۆتێکی چوارخانه‌یش له‌به‌رمدا بوو...
و کاتژمێره‌که‌م! کاتژمێریشم له ده‌ست بوو.
وینستۆن:
گشت ئه‌م چتانه‌ت بۆ ده‌پێچنه‌وه. بوخچه‌که‌ت ده‌نێیته ژێر باڵت و
به‌ره‌و دروازه‌ی زیندان رێنوێنیت ده‌که‌ن و له‌ده‌ره‌وی زیندان ، جان! له
ده‌ره‌وه نیۆبڕایتۆن چاوه‌ڕێته، باووکت، دایکت، پڕێنسسی ژنت و
منداڵه‌کانر و مه‌وکاتێ ده‌رکه ده‌که‌یته‌وه...( جان جارێکی دی و ئه‌م
را توڕه‌تر، ناڕه‌زایه‌تی ده‌نوێنێ، چما خه‌یاڵی رزگاری پێ‌هه‌ڵناتاوێ)
جان:
به‌سی لێ بڵێ وینستۆن، بیکه به خاتری خوا و ده‌س له‌م سێ مانگه
هه‌ڵگره... ئه‌مه‌وێ بنووم ( ئه‌یه‌وێ له وینستۆن دوور که‌وێته‌وه،
به‌ڵام وینستۆن که ئیتر ئه‌و بزه ده‌سکرده به سه‌ر لێویه‌وه نه‌ماوه،
وه‌دووی ده‌که‌وێ)
وینستۆن: ( جان راده‌گرێ که ئه‌یه‌وێ به چنگه‌کڕێ خۆی دوور خاته‌وه)
هێشتا کۆتایی نه‌هاتووه، جان.
جان:
له کۆڵم به‌ره‌وه.
وینستۆن:
کۆتایی نه‌هاتووه، بنه‌ماڵه‌که‌ت ده‌تبه‌نه‌وه بۆ ماڵ، شه‌قامی گراتێن
ژماره‌ی سی و هه‌شت، له بیرت ماوه خۆ، جان! گشت خزم و که‌س چاوه‌ڕێتن...
پوره‌کان، مه‌تیه‌کان، خاڵۆکان، مامه‌کان، دۆستان و هاوسێ و دراوسێکان،
وه‌کوو شا له‌سه‌ر کورسی دات‌ده‌نێن، هه‌رچیه‌ک دڵت بخوازێ پێت ده‌ده‌ن...
خوڕابی، شه‌ربه‌ت، دۆی سه‌رته‌زێن، پاشان سه‌ری قسه ده‌کرێته‌وه، تۆ باسی
ئێره‌یان بۆ ده‌که‌ی، باسی هۆدۆشه و هۆردووی بێگار، باسی دۆسته گیانی
گیانیه‌که‌ت. وینستۆن، که رۆیشتی و به جێت هێشت... به‌ڵام هێشتا
ناسره‌وی، چون نیازت به عێشقبازییه، عێشقبازییه‌کی ئاگراوی و به تین و
که‌رانه.
جان:
به‌سه ئیتر وینستۆن!
وینستۆن: ( بێ به‌زه‌ییانه)
هۆی ئه‌وه‌شه که هه‌ر ئه‌وشه‌وه کاتژمێری ده له درگای پشته‌وه‌ی ماڵ
ده‌چیته‌ده‌ر و به‌ره‌و ئێسکای ده‌چی! بیری لێ بکه‌ره‌وه پیاو! ته‌واوی
هاڤه‌ڵان چاوه‌ڕێت ده‌که‌ن. جۆرجی،مانجی، سۆمۆزی. هه‌تا پێت ده‌خورێ بیره‌ت
پێده‌ده‌ن. ته‌ڕ و وشکت ده‌که‌نه‌وه، ئه‌زانن دڵت به چیه‌وه‌یه، ژنێکت
بۆ دێنن.
جان:
به‌سه ئیتر...ئیتر...
وینستۆن:
شوێنێکی چۆڵیش دابین ده‌که‌ن و به‌جێتان ده‌هێڵن. هه‌وه‌ڵ پیایا ده‌ڕوانی،
ئه‌و جل و به‌رگه‌ی داده‌که‌نێ و تۆ لێ‌ی ده‌ڕوانی. پاشان....
جان:
وینستۆن، به‌سیه ئیتر!
وینستۆن:
ئێستا گشت چتێ ئاماده‌یه! حه‌ساوی رایده‌بوێری( جان ئه‌نجام به‌ره‌و
لای وینستۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه، بێده‌نگی درێژخایه‌ن، چاو له چاوی یه‌ک
ده‌بڕن،جان به بینینی تێکچوونی ره‌نگ و رووی وینستۆن ترس دایده‌گرێ)
جان:
وینستۆن، چی قه‌وماوه؟ بۆ وا لۆمه و ته‌مێم ئه‌که‌ی؟
وینستۆن: (له‌سه‌ر خۆ)
پاشان بۆگه‌ن ده‌که‌ی جان! بۆگه‌نی بیره، هه‌ڵس و که‌وت، جنده‌بازی و
رزگاری، رزگاریت تازه بوونی خۆی له ده‌س ئه‌دات و بۆگه‌ن ده‌کات جان!
ئه‌مه چتێکه که من شێت ئه‌کات.
جان:
وا نی‌یه وینستۆن!
وینستۆن:
وایه. حه‌شا مه‌که. سێ مانگی‌تر کاتێ خه‌ریکی که‌فی بڕه له زارت
ده‌سڕی، ده‌ست به ناوگه‌ڵه‌ته‌وه‌یه و لنگ حه‌وا که‌وتوویه‌ک چاوه‌ڕێت.
پێده‌که‌نی، ده‌خۆیته‌وه، خؤش رایده‌بوێری و گشت چتێ له بیر ئه‌چێته‌وه.
فشه و فیشاڵ مه‌که. کات که‌مه، ته‌نیا دوو مانگی دی پێکه‌وه‌ین
(پشوویه‌ک) ئه‌زانی ئه‌م به‌یانییه بیرم له چی کردوه‌وه؟ کاتی بێگار
لای ده‌ست هاری پیره‌وه راوه‌ستا بووم... خۆ ئه‌یناسی؟
جان:
ئه‌رێ.
وینستۆن:
ئه‌رێ چی؟ چۆنی ده‌ناسی؟
جان:
هاری پیره، ژووری ژماره بیست و سێ، حه‌فتا ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی و
زیندانه‌که‌ی هه‌تا هه‌تایی و بێ کۆتاییه.
وینستۆن:
مه‌به‌ستم ئه‌مه نی‌یه. سبه‌ینێ که چووین تۆ بێگار، باش لێ‌ی بڕوانه.
بڕوانه ده‌سته‌کانی و چاوه‌کانی ، گیانلربه‌رێکی دیسان لێ دروست کردووه،
پیری ئه‌ڵێ‌ی بووه به به‌رد! کاتێ به چه‌کوش کار ئه‌کات باش لێ‌ی
بڕوانه، رۆژی بیست به‌ردی گه‌وره ئه‌تاشێ. که‌س ناتووانێ کاری وه‌ها
بکات. ئه‌ڤینداری به‌رده. هه‌ر بۆ ئه‌مه‌شه کاهربه‌ده‌ستانی زیندان
خۆشییان ده‌وێ، خۆی له بیر چووه‌ته‌وه، گشت چتێکی له بیر چووه‌ته‌وه.
نازانێ له کوێوه هاتووه و بۆ لێره‌یه. ئه‌مه به‌ڵایه‌که به سه‌ر
منیشا دێت. له بیرم چووه‌تۆ بۆ لێره‌م.
جان:
وایش نی‌یه.
وینستۆن:
من بۆ لێره‌م!
جان:
به خاتری که‌سانی دی.
وینستۆن:
به گۆڕی باووکی که‌سانی دییه‌وه.
جان:
وا مه‌ڵێ. بیر له بیر و بڕواکانمان بکه‌ره‌وه.
وینستۆن:
به گۆڕی باووکی بیر و بڕواوه.
جان:
نا وینستۆن! دروشمه‌کانمان ، رزگاری منداڵه‌کانمان...
وینستۆن:
به گۆڕی باووک دروشم و رامیاری و ئه‌م جۆر چتانه. من بۆ لیره‌م؟ جان
ئیره‌یی به رزگاری تۆ ده‌به‌م، منیس دڵم پێوه‌یه بژمێرم. خوا ده قامکی
به منیش داوه، به‌ڵام ئه‌بێ چی پێ بژمێرم؟ ژیانم؟ چلۆن جان ؟ یه‌ک...
یه‌ک یه‌ک
رۆژی‌تریش تێپه‌ڕی...یه‌ک ... جان یارمه‌تین بده... یه‌ک
رۆژی‌تریش...یه‌ک...یه‌ک... ڤرا یارمه‌تیم بده... یه‌ک...( جان
به‌رانبه‌ر به ده‌رد و ئازاری وینستۆن نازانێ چی بکات، وابزا وینستۆن له
ژێر باری خه‌ما تێکشکاوه. پاش‌ماوه‌یه‌ک هێواش هێواش راست ده‌بێته‌وه و
دیسان روو له جان ده‌کات، ده‌نگی پڕ له سۆز و خه‌م و په‌ژاره‌یه)
برای هاووڵات. ( جان سه‌ر به‌رز ئه‌کاته‌وه و لێ‌ی ده‌ڕوانێ) برای
هاو وڵات! ...ئیتر گشت چتێ کۆتایی پێهات. گشت چتێ( ئاوڕ له جان
ئه‌داته‌وه) بمبوره( جان ئه‌یه‌وێ داکۆکی بکات) نا،
جان. بمبوره... چون بڕیارم وایه فه‌رامۆشت بکه‌م. ئه‌رێ فه‌رامۆشت
ده‌که‌م. زیندانیه‌کانیهتر دێن بۆ ئێره... رۆژ ده‌ژمێرن،رزگار ده‌بن و من
فه‌رامۆشیان ده‌که‌م. ئه‌وان دێن، رۆژه‌کان ده‌ژمێرن- وه‌کاتۆ- پاشان رزگار
ده‌بن- مینا تۆ- منیش فه‌رامۆشیان ده‌که‌م. تا ئه‌نجام رۆژێ کۆتایی به
هه‌موو چتێ دێ( رووناکایی تێپه‌ڕ بوونی ده‌مان نیشان ئه‌دات، وینستۆن
که‌ره‌سه‌ی ئانتیگۆن کۆ ده‌کاته‌وه) بڕۆین. گشت ته‌مایه‌رن!
جان:
وته‌کانت له بیرماوه.
وینستۆن:
ئه‌رێ، با بڕۆین، ئه‌گینا ناگه‌ین.
تابلۆی چواره‌م
دوو زیندانی ، ئه‌ردی ژوور وه‌ک شوێنی شانۆگه‌ری ده‌گۆڕن به‌تانیه‌کانیان
ده‌که‌نه په‌رده‌ی پشت شانۆ، هه‌ڵی ده‌واسن و وینستۆن له پشتیانه‌وه خۆ
ده‌شارێته‌وه. جان که هێشتا جل و به‌رگی کرێئۆنی له‌به‌ر نه‌کردووه،
دێته پێش و ورد له جه‌ماوه‌ر.
جان:
سه‌روان پرنسیلوو، هۆدۆشه چاودێران و به‌ڕێزانی زیندانی! دوو برا له
بنه‌ماڵه‌ی لابداکووس له شه‌ڕێکی ده‌سته و یه‌خه‌بووندا به‌رانبه‌ر به
یه‌ک راده‌وه‌ستن، یه‌کیان لایه‌نی ده‌سه‌ڵات و ئه‌وی دی دژی ده‌سه‌ڵات.
هه‌ر دووکیان له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا ده‌کوژرێن. کرێئۆن شا، فرمانی دا به
ژنی ئه‌و براکه لایه‌نگری ده‌سه‌ڵات بوو به داب و نه‌ریتی ئایینی، به‌و
شێوه‌ی که شایه‌نی مرۆڤه به ناوبانگه‌کانه، به خاک بسپێردرێ، به‌ڵام
به ژنی براکه‌ی دی.
پولی نیسیسی خایه‌ن و یاخی ، که له ته‌ریکه‌بوونه‌وه گه‌ڕابووه‌وه
هه‌تا وڵاتی باووکی بسووتێنێ و خوێنی ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی بڕژێنێ،به بێ گۆڕ
و شیوه‌ن. له گۆڕه‌پاندا ده‌مێنێته‌وه با بگه‌نێ و بڕزێ، یاخۆ ببیته
خۆراکی درنده‌کان. ئه‌مه یاسا و فرمان بوو! به‌ڵام ئانتیگۆن، خوشکی ئه‌و
دوو برا، هه‌ڵیدایه یاسا. له‌شی براکه‌ی له خاکا نێژا. ئانتیگۆن گیرا و
زیندانی کرا. هه‌ر به‌م هۆیه ئه‌مشه‌و ئه‌م دوو گوێ‌درێژه‌ی هۆدۆشه،
زیندانیانی ژووری چل و دوو، بۆ سه‌رقاڵی ئێوه، شانۆی
«لێپرسێنه‌وه
و سزای ئانتیگۆن»
پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
( ده‌چێته پشت به‌تانیه‌کان، ده‌نگی ترۆمپێت، به‌تانی لاده‌درێ و جان له
جل و به‌رگی کرێئۆن‌دا ده‌رده‌که‌وێ ملوانکه‌ی به‌ردین له مل و تاجێکی
له‌سه‌ره، به‌تانیه‌کیش وه‌کا عابا له‌سه‌ر شانیه‌تی)
گه‌ل و هۆزی من! کرێئۆن به‌رانبه‌ر به کۆشکه‌که‌ی راوه‌ستاوه و سپاستان
ده‌کات! بێده‌نگ! بێده‌نگ! چ ده‌بیسم؟ تۆ پیاوی باش بڵێ بزانم . که‌سێ
ووتی: بژی شا، وا بوو؟ گه‌لی زانای من! من خزمه‌تکاری ئیوه‌م- خزمه‌تکارێکی
به‌خته‌وه‌ر بۆ خزمه‌ت به ئێوه. چه‌ن جار ئه‌بێ بڵێم و داوا بکه‌م که
له‌م جل و به‌رگه پاشایانه وه‌ک جل و به‌رگی خزمه‌تکاری خۆ بڕوانن. من
به‌خته‌وه‌رم که ده‌بینم ئێوه به‌خته‌وه‌رن، کرێئۆن به‌خته‌وه‌ری ئێوه‌ی
ئه‌وێ. چلۆن ده‌کرێ شیاو بوونی ده‌سه‌ڵاتێ هه‌ڵسه‌نگێ؟ به شکۆی کۆشک و
سه‌راکانی؟ رێک و پیکی و مه‌زن بوونی په‌رستگاکانی؟ سه‌رکه‌وتی زانایان و
بلیمه‌ته‌کانی که ئێستا ده‌تووانن بچنه کوره‌ی مانگ؟ هیچ کام. ئه‌م
پێوه‌رانه گشت به‌رانبه‌ر به به‌خته‌وه‌ری خه‌ڵک بێ بایه‌خن.
تا ئێستا بیرتان لێ کردووه‌ته‌وه و پرسیارتان له خۆ کردووه که دابین
کردن و پێک هێنانی ئه‌م به‌خته‌وه‌رییه ئه‌رکی سه‌رشانی کێ‌یه؟ وه‌ڵام
هاسانه، وا نی‌یه؟ ئه‌رکی سه‌ر شانی خزمه‌تکاره‌که‌تان ، پاوشایه ئه
پرسیاره‌شتان پرسیوه که شا بۆ به‌دی هاتنی ئه‌م به‌خته‌وه‌رییه نیازی
به چییه؟ یه‌ک شا جگه له تاجه و ته‌خته جێ‌گه‌مه‌که‌ی چ ئامرازێکی بۆ
وه‌دی هاتنی به‌خته‌وه‌ری گه‌له‌که‌ی پیویسته؟ وه‌ڵام هاسانه، یاسا.
به‌ڵێ یاسا، قشه‌یه‌کی چوار پیتی. ئیوه چه‌ن جار و چه‌نا جار ئه‌م وشه
له‌سه‌ر زارتان ئاڵ و گۆڕ ده‌که‌ن به بێ ئه‌وه‌ی له خۆ پرسیار بکه‌ن:
یاسا چییه؟
هه‌گه‌ریش پرسیارتان کردبێ ، گورج ده‌سه‌ودامێنی وه‌ڵامه سواوه‌کان
بوونه‌ته‌وه: یاسا ئه‌وه دابین ده‌کات، یاسا ئه‌مه دابین ده‌کات، یاسا
ئه‌ڵێ.... گه‌لی باشی من! یاسا دابین‌که‌ر یا بێژه‌ری هیچ نی‌یه. یاسا
داکۆکی که‌ره، یاسا داکۆکی ده‌کات.
یاسا که‌متر یا زیاتر له ئامرازێ نی‌یه که بۆ داکۆکی له ئێوه به ده‌ست
منه‌وه دراوه. به‌ڵام ته‌نانه‌ت هه‌گه له‌مپه‌رێکی تووانایش بێ، بوونی
له یه‌ک ده‌ستا بۆ داکۆکی که‌ڵکی ئه‌وتۆی نی‌یه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له
ده‌سته‌که‌ی‌ترشدا شمشێرێ هه‌بێ بۆ وه‌شاندن که واته یاسا تایبه‌تمه‌ندی
تایبه‌تی خۆی هه‌یه، سزا! ئێمه دۆخێکی تاڵمان تێپه‌ڕاند. پێویست ناکا
بڵێم، چ قات و قڕی و ورم و قاڵ له‌و دیو سنووره‌کانی منه‌وه خۆیان لێ مڵاس
داوین. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و مشکه بێ غیره‌تانه‌ی که به‌خته‌وه‌ری ئێمه‌یان
ده‌ست نیشان کرده و ویستویانه ئاسایشمان بجاون و بیفه‌وتێنن به شه‌ڕ
هاتووین. ئه‌و نه‌گریسانه‌مان تێک شکاندووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه، هێشتا
توخمه‌ی زیانکار و پیلانگێر.... نه‌فه‌وتاوه. هێشتا له نێو ئێمه‌دا ماون.
ئه‌و مشکانه‌ی که هیچ چتێ جگه له فه‌وتانی ئه‌م گه‌له‌یان ناوێ و من
ئه‌بێ رووکارێکی دیکه‌ی کرێئۆنیان پێ نیشان بده‌م... رووکارێکی ته‌واو
جیاواز له‌گه‌ڵ ئه‌و رووکاره‌ی که هۆزی به‌خته‌وه‌ری ئێمه خۆشیان ئه‌وێ و
بژی بژی بۆ ده‌که‌ن. به دڵێکی پڕ له ناسۆڕه‌وه- که زۆر زوو هۆیه‌کی
تێده‌گه‌ن- ئه‌بێ به ئێوه‌ی رابگه‌یه‌نم که یاخیه‌کی دیمان گرتووه،
هه‌ربۆ ئه‌مه‌ش ئێوه‌م لێره کۆ کردووه‌ته‌وه. ره‌نگه ده‌رسی عیبره‌تێ بێ
بۆ ئه‌وانه‌ی که له ناو ئێوه‌دا هێشتا دڵ کڕمۆڵن، په‌نای مشکه‌کان
ئه‌ده‌ن و داکۆکیان لێده‌که‌ن. یاسا داکۆکی کرد و ئێستا نۆره‌ی شمشێره‌که
بوه‌شێت. تاوانبار بهێنن ( وینستۆن به جل و به‌رگی ئانتیگۆنه‌وه دێته
ناوه‌وه، قژی ده‌کردی له‌سه‌ره، ملوانکه‌یه‌کی له بزمار دروست کراوی له
مله و باتانیه‌ک وه‌کا داوێن له ده‌ور له‌شی ئاڵاوه) ناو!
وینستۆن:
ئانتیگۆن کچی ئۆدیپووس، خوشکی ئێتێئۆکلێس و پولی نیسیس.
جان:
تۆ تاوانبار کراوی به‌وه‌ی که یاسات له ژیر پێ ناوه و به بێ ئه‌وه‌ی
رێز له‌وه‌مان بگری، له‌شی پولی نیسیس یاخی و تاوانبارت به خاک سپاردووه.
وینستۆن:
من له‌شی برای خۆ پولی نیسیسم به خاک سپاردووه.
جان:
ئه‌تزانی که یاسا به‌رگری له‌م
کاره کردووه؟
وینستۆن:
به‌ڵێ.
جان:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش گوێت به یاسا نه‌دا.
وینستۆن:
به‌ڵێ.
جان:
ئه‌تزانی سزای ئه‌م دژایه‌تیه له‌گه‌ڵ یاسادا چییه؟
وینستۆن:
به‌ڵێ.
جان:
به‌رانبه‌ر به‌م کرده‌وانه؟ یاسا چۆنی هه‌ڵسه‌نگاندی، تاوانبار یان بێ
تاوان.
وینستۆن:
تاوانبار!
جان:
ئانتیگۆن تۆ پێت له کرده‌ی خۆت ناوه و تاوانباری. وته‌یه‌کی دیکه‌ت
هه‌یه که بۆ که‌م بوونه‌وه‌ی باری تاوانت بیڵێ‌ی ، ئه‌مه بۆ تۆ دوا
ده‌رفه‌ته. هه‌گه وته‌یه‌کت هه‌یه بڵێ.
وینستۆن:
کێ یاسای به‌رگری له به خاک سپاردنی براکه‌می داناوه؟
جان:
حکومه‌ت.
وینستۆن:
حکومه‌ت کێ‌یه؟
جان:
وه‌کو شا، من نوێنه‌ری حکومه‌تم.
وینستۆن:
که واته تۆ ئه‌م یاسایه‌ت داناوه.
جان : به‌ڵێ! دانانی یاسا
بۆ حکومه‌ت.
وینستۆن:
تۆ کێ‌ی؟ خوای؟
جان:
کچه‌تیوه، ئاگات له ده‌مت بێ.
وینستۆن:
کێ گووتی ئه‌مه دوا ده‌رفه‌تی منه بۆ قسه کردن؟
جان:
به‌ڵام نه بۆ گاڵته جاڕ.
وینستۆن:
ده‌رفه‌تێ گاڵته‌م نی‌یه. حوکمی ژیان و مردنی من پێوه‌ندی به چۆن
لێوکردنه‌وه‌ی تۆوه هه‌یه.
جان:
کو واته قسه بکه.
وینستۆن:
کاتێ پولی نیسیس له شه‌ڕدا کوژرا، ئه‌وه‌ی لێ‌ی به جێ ما، به‌ژنی بێ
گیانی بوو. ئه‌و ئیتر نه ئازار و نه یارمه‌تی دانی که‌س له ده‌س
نه‌ده‌هات. ئه‌وه‌ی له‌و گۆڕه پانه که‌وتبوو و هه‌تا رزان ته‌مایه‌ری
هۆدۆشه بوو، هی خوا بوو، به‌ژنی هه‌رکه‌سێ هی خوایه. تۆ کرێئۆن ته‌نیا
گیانله‌به‌رێکی دوو پێ‌ی. هه‌گه چه‌ن یاسایه‌ک له لایه‌ن مرۆڤه‌وه دابین
ده‌کرێ، هه‌ن یاساگه‌لێکیش که له لایه‌ن خواوه دابین کراون. ئه‌و کاته‌ی
که گیانی من یاخی بێ، خوا ئاگاداره ته‌نانه‌ت هه‌گه سیخوڕه‌کانی تۆ شه‌و
و رۆژ له گه‌ڕدا بن هه‌تاکوو بزانن کێ فرمانی تۆی له ژێر پێ ناوه. ئه
کاته‌ی که به‌رانبه‌ر به خوا تاوانباربم، ئیتر نامه‌وێ به خاتری هیچ
مرۆڤێ بژیم. ئه‌وسا به بێ یاسای تۆ و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی تۆ، ئه‌زانم
که ئه‌بێ بمرم. یاسای تۆ و له ژێر پێ دانانی ئه‌و یاسایه له لایه‌ن
منه‌وه، ئه‌مه چاره‌نووسێ بوو چاوه‌ڕوانی منی ده‌کرد و چ باشتر،
هه‌ڕه‌شه‌ی تۆ لای من هیچ ناهێنێ، بێ بایه‌خه، به‌ڵام هه‌گه بمهێشتایێ
کوڕی دایکم، منداڵی وڵاته‌که‌م، له‌سه‌ر خاک بمێنێ هه‌تا ده‌بێته خۆراکی
هۆدۆشه‌ی لاشخۆر ، هیچ کاتێ گیانم سره‌وتنی به خۆیه‌وه نه‌ده‌دی. له
مه‌به‌ستم خۆ تێده‌گه‌ی کرێئۆن.
جان:
وته‌کانت ته‌نیا یاخی بوونت ده‌سه‌لمێنێ. یاخی بوونی که‌سێ که جگه له
وێرانی و به‌ڵا هیچ بۆ هاووڵاتیه‌کانی ره‌وا نابینێ. هه‌وه‌ڵ یاسا له ژێر
پێ ده‌نێ‌ی و پاشان جنێو به حکومه‌ت ده‌ده‌ی.
وینستۆن:
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی که بیری تۆم خسته‌وه که گیانله‌به‌رێکی دووپای؟؟
جان:
جیا له جنێو دان به حکومه‌ت ، شانازیش به کرده‌وه‌ت ده‌که‌ی. نا.
ئانتیگۆن! ته‌نانه‌ت هه‌گه جگه‌رگۆشه‌ی خۆیشم بووایه‌تی، خراپترین سزا
ده‌درای.
وینستۆن:
خراپترین سزا ؟ جگه له کوشتنی من چت له ده‌س دێ؟
جان:
من ئه‌مه‌م ئه‌وێ.
وینستۆن:
که واته کۆتایی پێ بهینه و کات به فیڕۆ مه‌ده. من براکه‌م به خاک
سپارد و شانازی پیوه ده‌که‌م، کرێئۆن! هه‌گه ترسی تۆ و یاسای تۆ
نه‌بووایه‌ت ، گشت ئه‌م خه‌ڵکه لایه‌نی منیان ده‌گرت.
جان:
وانییه! هیچ که‌سێ له خه‌ڵک وه‌ک تۆ بیر ناکه‌نه‌وه.
وینستۆن:
گشت وا بیر ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام که‌س ناوێرێ بیدرکێنێ، تۆ ئاسووده نانووی
کرێئۆن.
جان:
تۆ بێ شه‌رمییش به تاوانه‌کانی خۆ زیاد ده‌که‌ی، ئانتیگۆن!
وینستۆن:
هیج شه‌رتێ له کاره پڕ له شانازییه‌که‌ی خۆ نابینم.
جان:
ئه‌وه‌ی‌تر که مرد برای تۆ نه‌بوو؟
وینستۆن:
با، برای من بوو.
جان:
تۆ به شانازی کردن به یه‌کێکیان ، ئه‌وی‌تریانت سووک کرد.
وینستۆن:
من خۆشه‌ویستی خۆمم له ناویانا به‌ش کردووه نه رق و قینم.
جان:
که واته ئێستا بڕۆ و خۆشه‌ویستیه‌کانت له ناو مردووه‌کانا به‌ش بکه.
هه‌تا مابێتم یاسایه‌ک بۆ مشکه‌کان دانانێم.
وینستۆن:
که‌می لێ بڵێ کرێئۆن! ئێمه خه‌ریکین کات به فیڕۆ ئه‌ده‌ین. وته‌کانی تۆ
ئامانجه‌که‌ت ناسه‌لمێنن، هه‌ر ماوه‌ی ژینی من درێژتر ده‌که‌ن.
جان:
( دیسان روو له بینه‌ران ده‌کات) گشت راسته‌قینه‌کانتان سه‌باره‌ت
به رووداوه‌که بیست. پیویست به هاتنی لایه‌نگران و به‌ڕێوه‌به‌رانی
حکومه‌ت که به بێ سێ و دوو ئانتیگۆن با تاوانبار داده‌نێن، ناکات.
حکومه‌تیش خۆی پڕ به دڵ پێخۆشه ئه‌وانه نه‌ناسراوقه بمێننه‌وه،
یاسایه‌ک دابین کرا وپاشان پێشێل کرا. سزا روونه و هیچ کارێکیش له ده‌ست
من نایه‌ت ( لاسایی کرێئۆن) بێ رامان ئه‌و ببن بۆ جزیره. ته‌واوی
ماوه‌ی ته‌مه‌نی له ژوورێکدا رایگرن و ئه‌وه‌نده پێخۆری پێ بده‌ن که
خوێنی ئه‌ستۆمان نه‌گرێ.
وینستۆن:
( روو له بینه‌ران) خوشکان و برایانی هاووڵاتی! وا دوا کۆجی خۆ
ده‌که‌م! به زۆر ئه‌بێ رووناکایی رۆژ بۆ هه‌میسه جێ‌بهێڵم و به‌ره‌و
جزیره‌یه‌کی نه‌ناسراو مل بنێم هه‌تا له ناوه‌ند مان و نه‌مانا ون ببم.
له زیندان ، که هه‌ر ئه‌و گۆره هه‌تا هه‌تاییه‌ی منه، هه‌تا کاتی مردن
به زۆر ده‌ژیم( قژه ده‌سکرده‌که لا ده‌بات و ده‌بێته‌وه به وینستۆن)
خواکان ، باوکانمان، وڵاته‌که‌م، نیستمانه‌که‌م، ده‌مان ته‌مایه‌ر نابێ! وا
به‌ره‌و مردنی به‌ره به‌ره ده‌ڕۆم ، به‌و تاوانه‌ی که شانازیم به‌و
چتانه‌وه ده‌کرد که شیاوی شانازی بوون!
( هه‌ر دووکیان چته‌کان له خۆیان ده‌که‌نه‌وه، به تانیه‌کان داده‌گرن و
ژوور وه‌ک هه‌وه‌ڵی خۆی لێده‌که‌نه‌وه، ئه‌وسا شان به شان راده‌وه‌ستن و
وه‌ک هه‌وه‌ڵی شانۆ ده‌نوێنن، ده‌ست و لاقیان به‌یه‌که‌وه که‌له‌پچه
کراوه. ده‌ست به هه‌ڵاتن ده‌که‌ن. جان دۆعا ده‌کات و ویسنتۆن ریتمی پێیان
– که وه‌ک سێ پێ‌ی لێ هاتووه- له ژێر لچه‌وه به ئاهه‌نگ لێده‌دات،
ده‌نگی زه‌نگی ده‌سپێکی بێگار! رووناکی هه‌تا تاریکایی ته‌واو ، به‌ره
به‌ره کز ده‌بێت) گوهاستۆیPDF |