|
|
"مۆزاڕت"یه‌کێ‌له
بلیمه‌ته‌هه‌ره به‌ناوبانگه‌کانی‌وڵاتی‌مۆسیقابووکه‌ئێجگار زوو
سه‌ری نایه‌وه . مردنی ئه‌م گیانه به‌رزه بۆگه‌لێ که‌س‌هه‌ڵنه‌ده‌تاوێنرا . هه‌ربۆیه هه‌ندێ بیرۆکه‌ی جۆراوجۆر سه‌باره‌ت
به‌م مه‌رگه بڵاو بووه‌وه . یه‌کێ له‌وبیرۆکانه ئه‌وه بووکه
گوایه مۆزاڕتی نه‌مرله‌لایه‌ن‌هاووڵاتیه‌کی به ناوی"سالیری"ه‌وه،ژارخوارد کراوه.بلیمه‌تی وڵاتی شێعر،"پووشکین " ئه‌م
بیرۆکه‌یه ده‌کاته به‌رزه شێعرێکی شانۆیی و...
بێ وڵاتێکیش
وه‌کا من کردی به کوردی وبه‌و په‌ڕی رێزیه‌وه پێشکه‌شی خوێنه‌رانی
به‌ڕێزی ده‌کات.
مۆزارت و سالیری
ئه‌لێکساندر پووشکین
1830
تابلۆی هه‌وه‌ڵ
دیمه‌ن : ژوورێ
بچکۆلانه"ژووری سالیری" ( سالیری دێ وده‌چێ، له ناو فیکر‌و
خه‌یاڵدایه.)
سالیری :
هه‌موو ده‌ڵێن : ماف له عه‌رزا خۆ ناگرێ .
له ئاسمانیشا
نییه وله خه‌یاڵیشا نابینرێ .
ئه‌مه روونه و
لام ئه‌وه‌نده هاسانه ،
وه‌ک ده‌سپێکی
ئاهه‌نگێ بچکۆلانه .
خولیای هونه‌ر
له‌دایک بووم و له‌منداڵیدا ،
کاتێ ئۆرگی
توڕه‌ی به‌رزه باڵا
له کلیسه
کۆنه‌که‌مانا...
ده‌ستی
په‌ناگوێ ئه‌ناو
ده‌نگی
هه‌ڵده‌دا...
ئه‌ز،
نوقمی خوازتی
گوێ را‌گرتن،
ئه‌توامه‌وه و
فرمێسکی بێ
ویستی من ،
گلار گلار؛
به گۆناما
ئه‌هاته خوار.
زوو...
ئێجگار زۆر زوو
،
هه‌ڵمدایه
گه‌مه‌ی درۆ .
ئه‌وه‌ی بۆ
مۆسیقا
نه‌بوایه‌ته
هۆ،
رق و بوغزمی
ده‌گرته خۆ.
به‌سه‌ربه‌رزیی
و پڕبایی ،
لێم ده‌کرد ماڵ
ئاوایی .
ئه‌ز...
خۆم سپارده
ده‌س دایکی مۆسیقا .
بوومه هاوڕازی
فریشته‌ی سه‌ما .
دژوار ،
هه‌نگاوی هه‌وه‌ڵ و...
دڵخواز ،
ژووانگا
خوازتی
به‌تینیش یاریه‌می ئه‌دا .
بۆیه ....
سه‌غڵه‌ت نه‌ما
له به‌ر
ده‌ما.
. . .
قامکه‌کانم له
سه‌ر پیانۆ
گوێ رایه‌ڵی
فرمان ،
ناسکیه‌تی
به‌ژنی بایان
ئه‌درکان .
گوێم نیازی ڕۆژ
و
توانجی شه‌وی
ئه‌بیست .
مێشکم ،
به شیری تیژی
ویست ،
په‌رده‌کانی
ده‌نگی دائه‌دڕان .
. . .
ئاهه‌نگم به
پێوانه‌ی "جه‌بر" پێوا .
قاڵبووی زانست
بووم و
ئیزنم به خۆم
دا ،
به‌رهه‌مێ نوێ
پێک بهێنم .
تا له ئامێزی
ته‌نیاییما بیلاوێنم .
بێ ئه‌وه‌ی ناو
وناوبانگ ،
له شانۆی
خه‌یاڵما ببێ به مانگ .
ئێجگار زۆر زوو
،
دڵ پڕ ژ ئاوات
و خه‌مبار،
له ژووره
سارده‌که‌ما هه‌ڵتووتاو،
بێ هێزو نه‌خۆش
و پڕ یاو ،
خۆ ون کردوو،
دڵ دۆڕاو ،
مه‌مکی کیژی
ئیلهامم ده‌گووشی و
مینا چڵی مۆم
لۆ ئاڤران ،
دائه‌تاوام .
ئه‌نجام ...
گلیۆک ...
گلیۆکی مه‌زن
وه‌ک خۆر تیشکی
هاوێشت و
دنیای به گزنگی
خۆ خه‌مڵاند .
تؤۆی گوڵی
مۆسیقای نوێ ی
له ده‌رونمانا
وه‌شاند .
ئه‌وسا من ...
هه‌رچییه‌ک
پێشتر خۆشم ئه‌ویست ،
هه‌وه‌ی به بێ
گلیۆک ئه‌مبیست ،
هه‌موویم فڕێ‌دا
.
هه‌موویم فڕێ‌دا
و
وه‌ک رێ ون
کردوێکی بێ ئاگا
له گه‌ڵ ئه‌وا
گه‌یشتمه‌وه به
رێگا .
درێژه دان
وتێکۆشان
بوونه هه‌وێنی
ناوبانگ .
دواپله‌ی
زانستی فه‌ن
بۆم بوو به
مه‌ڵبه‌ن .
. . .
هاوڕێیه‌تی
خه‌ڵک وبه‌رهه‌مه‌کانم
بوونه
مه‌رهه‌می برینه‌کانم .
به به‌رهه‌م و
ناوبانگ و فه‌ن لوام ،
شاد و
سه‌ربه‌ست و کامه‌ران ئه‌ژیام.
گه‌شه‌ی زانستی
هاڤه‌ڵانم
نه‌شئه بوون له
بۆ ژیانم .
. . .
هه‌رگیز به‌غێڵ
نه‌بووم و
ئێستایش تامی
نازانم .
ته‌نانه‌ت ،
کاتێ پووچینی ،
پاریسیه کانی
رائه‌ژه‌نی ،
ته‌نانه‌ت کاتێ
هه‌وه‌ڵ جار
ئاهه‌نگی "
ئیڤی ژنه "
به ناخما چووه
خوار ،
کێ ده‌یگووت من
، من ،
منی مه‌زن ،
ئا ئێستا وه‌ک
مارێکی نه‌وسن
له ژێر پێ
له‌قه‌ی خه‌ڵکا
سه‌ری کڕنۆشی
به عه‌رز
ده‌گا ؟!
تا دوێنێ ،
کێ ده‌یووت ؟
کێ؟!
به‌ڵام ئێستا
...
خۆم هاوار
ئه‌که‌م .
پڕ به گه‌روو
جاڕ ئه‌ده‌م :
ئێجگار ،
ئێجگار زۆر به‌غێڵم .
دڵ پڕ رقم ،
چاوانه‌ی فێڵم ؛
خۆ ... ئاخر
...
ئاسمان ! له
کوێیه داد؟
کوانێ گوێگری
فریاد ؟!
ئاخر ...
کاتێ زانست و
تووان ،
ده‌بنه
ئاوێته‌ی پیاوێ
که قه‌یرله
ئه‌ڤین نانێ ،
که نازانێ له
خۆ بوردن
ره‌نج و
مه‌ینه‌ت و مردن
نیاز و توانج و
په‌نابردن
چین و بۆ هه‌ن
و چۆنن !؟
کاتێ پیاوێ ...
وه‌ها پیاوێ
...
شێتێکی بێ
ده‌رمان ،
گه‌مژه‌یه‌کی
هیچ نه‌زان ،
به نێوی مۆزارت
،
...
مۆزارت ! (مۆزارت دێته ژووره‌وه )
مۆزارت : چاو
تیژی بێ سره‌وت
چلۆن چاوو پێم
که‌وت ؟
سالیری : (
په‌شۆکاو ) تۆ ! تۆ لێره‌ی ؟
که‌ی هاتی ؟
بڵێ بۆ بێده‌نگ
ماوی ؟
ده‌مێکه‌یه
راوه‌ستاوی ؟
مۆزارت : نا .
هه‌رئێستا هاتمه ژوورۆ
چتێکم هێناوه
بۆ لای تۆ ،
یانی ...
له لای
مه‌یخانه‌وه تێده‌په‌ڕییم
ناکاو ئاوازی
ویۆڵۆنێ
هاته گوێم
وئه‌ژنۆی بڕییم .
نا .نا. سالیری
خۆشه‌ویست !
ناتووانم بڵێم
چیم بیست .
کوێرێکی ویۆڵۆن
ژه‌ن
ئێجگار جووان
وبێ ژه‌نگ
به‌سته‌ی "دوون
ژووان " می ده‌ژه‌ند .
من ،
من خۆم پێ
نه‌گیرا ،
ده‌ستم گرت وبۆ
لاتم هێنا ،
باش گوێ راگره
و بڕوانه پییا .
وه‌ره ژوورێ ،
وه‌ره !
(
کوێرێکی ویۆڵۆن ژه‌ن دێته ژووره‌وه )
مۆزارت : چت له
مۆزارت له یاده؟
( پیره
پیاوی ته‌نیا ژه‌ن سۆلۆی ئۆپێڕێتی دوون ژووانی مۆزارت ده‌ژه‌نێ ،
مۆزارت له
خۆشییا قاقا پێده‌که‌نێ .سالیری توڕه ئه‌بێ .)
سالیری : تۆ !
تۆ پێده‌که‌نی ؟!
مۆزارت : ده‌س
هه‌ڵگره سالیری !
مه‌گه تۆ خۆت
پێناکه‌نی؟
سالیری : نا !
خۆشم له ره‌نگ
که‌رێکی بێ هونه‌رنایێ
که چه‌ن خاڵێ
ناو بنێ " مریه‌م " و
لاسایی "
رافاییل " کاته‌وه .
یاخۆ درۆزنێک
به گاڵته
بیه‌وێ
ناوبانگی به‌رزی " دانته "
بسڕێته‌وه .
ون به پیره
پیاو ، ون به .
( پیره
پیاو ئاخێک هه‌ڵده‌کێشێ و ئه‌یه‌وێ بڕوات . مۆزارت بانگی ده‌کات .)
مۆزارت :
راوه‌سته ، ها ئه‌مه بگره . (دراوێک به پیره پیاو ئه‌دات )
مه‌ی بنۆشه به
سه‌لامه تیم ( پیره پیاو به ئه‌سپایی کڕنۆش ئه‌بات .)
به سه‌لامه تیی
ئه‌وه‌ی که دیم .( پیره پیاو ئه‌ڕوات )
مۆزارت :
سالیری ! تۆ ئه‌مڕۆ ماتی ، مات !
وا باشه
ده‌رفه‌تێکی تر بێم بۆلات .
سالیری : چتێکت
هێناوه ؟
مۆزارت : (
ئه‌یه‌وێ بڕوات ) نا !
بێ بایه‌خه
وبه‌رباد.
نه‌نووستنی
دوێنێ شه‌و
ئازارم ئه‌دات
.
هه‌ڵبه‌ت ؛
ئه‌مڕۆ له
ئاسۆی خه‌یاڵا ،
دوو سێ تروسکه
...
به‌ڵام نا .نا
. بێ که‌ڵکه ،
ئێستا بیرت
نییه له لام .
سالیری : ئاخ .
مۆزارت . مۆزارتی هیوام !
هه‌رگیز ،
هه‌رگیز چتی وه‌ها بووه !؟
که‌ی بیرم لای
تۆ نه‌بووه ؟!
دانیشه . من
گوێ رایه‌ڵتم .
مۆزارت : ( ده
گه‌ڕێته‌وه لای پیانۆکه .)
بڕوانه ...که‌ی
؟
باش ...بگره من
، نه‌ختێ لاوترم .
ئه‌ڤیندارم ،
زۆریش نا ،
ته‌نیا نه‌ختێ
،
له گه‌ڵ کیژه
لاوی ده‌زگیرانم ...
یان دۆستێکی
خۆشه‌ویستم ؛
دۆستێ وه‌کا تۆ
، دۆستی ئازیزم ...
من سه‌ر خۆش و
دڵشاد و پڕهیوا ،
به‌سته‌ی نزمی
جۆگه و شنه‌ی با ...
ناکاو ، به‌ژنێ
، گۆڕستانێ ...
تاریکیه‌کی
کوتوپڕ ، ته‌موره‌م ئه‌دا.
یاخۆ به
له‌ونێکی تر...
تارماییه‌ک ،
تاپۆیه‌ک ...
یانی گوێ راگره
! ( پیانۆ لێده‌دات )
سالیری :
به‌مه‌وه ئه‌هاتی بۆ لای من و
تووانیت لای
مه‌یخانه‌یش راوه‌ستی ؟
هه‌ر وه‌ها
ساکار
دڵ به ویۆڵۆنی
کوێرێ ببه‌ستی ؟
خوا گیان ...
تۆ مۆزارتی
خۆشه‌ویست !
خۆت شایه‌ن به
خۆت نیت .
ئه‌مه سێحری
رووته ،
گه‌وهه‌ره ،
یاقووته ، زمڕووته .
مۆزارت : ها؟
به‌کاردێ ؟
سالیری : له
خه‌یاڵیشا ناگونجێ .
چه‌ن بێ بنه ،
ئه‌مه‌یه
نه‌غمه‌ی یه‌زدانی ،
تۆ مۆزارت !
بێ وێنه‌یت و
خۆت نازانی .
به‌ڵام من ،
من ئه‌زانم ،
من تێده‌گه‌م
من که له
قوڵایی بیری رونتا مه‌له ده‌که‌م .
مۆزارت :
گاڵته‌م پێده‌که‌ی ؟
سالیری : گاڵته
؟! یانی تۆ خۆت نازانی ؟
تۆ له درۆ
کردنیشا بێ هاوتای .
مۆزارت :
هه‌رچۆنێ بێ ،
ئێستا ئه‌م تاک
وته‌نیا
برسییه‌تی
ئازاری ئه‌دا .
سالیری : گوێ
راگره ، ئه‌مڕۆ بۆ پێکه‌وه بوون
چێشته‌نگاو
ده‌به‌ینه " شێر ئاڵتوون "
مۆزارت : زور
باشه .به‌ڵام ده‌رفه‌تێکم ئه‌وێ
به‌خێزانم
راگه‌یه‌نم ،ته‌مایه‌رم نه‌وێ .
جارێ به دۆعا
و ماڵ ئاوا . ( ئه‌ڕوات )
سالیری : چاوه
روانتم .
نا . له‌مه
زیاتر پێم ناکرێ .
هێز
له‌ئه‌ژنۆما نه‌ما.
دژ به
چاره‌نووسم ، ناتووانم راوه‌ستم .
ناکرێ . نا .
نا ... من هه‌ڵبژارده‌م .
هه‌ڵبژارده‌م ،
ده‌ستی له‌کار پێ هه‌ڵگرم .
ئه‌گینا ...
ئێمه هه‌موومان
،
نه هه‌ر من و
ناوبانگم به ته‌نیا ؛
به‌ڵکوو گشت
خزمه‌تکارانی مۆسیقا ،
له ناو ئه‌با .
که‌ڵکی چییه
مۆزارت !؟
بۆ ئه‌بێ بمێنێ
؟
که دیسان روو
له لوتکه‌یه‌کی نوێ بنێ ؟!
به‌مه گه‌شه
ئه‌درێ به فه‌ن؟
نا . نا . که
ئه‌و فه‌وتا ...
دیسانیش مۆسیقا
...
ئه‌و خۆ جێ
نشین جێ ناهێڵێ .
با وه‌ک فریشته
چه‌ن
نه‌غمه‌یه‌کی به‌هه‌شتییش پێک بهێنێ .
با ئێمه‌ی
زاده‌ی گڵ بهێنێته سه‌ما ،
په‌ڕ و باڵ با
به‌ئاواتی بێ جێگا .
خۆ تا کۆتایی
دنیا ، نامێنێ .
ئه‌نجام
ئه‌فه‌وتێ ، که وایه ،
تیاچون هه‌ر
له‌رێیدایه ،
ساهه‌رچی زووتر
، باشتر.
ئه‌مه‌یش ژه‌هر
و....
دوا بیره‌واری
یارم .
"
هه‌ژده ساڵه رامگرتووه له‌ژێر باڵم ."
له‌م ماوه‌دا
زۆرجار
ژیانی ئێجگار
تاڵ وناله‌بار،
دوژمنی
رقه‌سوو،
جه‌رده‌ی بێ
شه‌رم وروو،
بوونه‌ته
به‌ره‌نگارم ...
ئه‌گه‌رچی
مانای ترس نازانم ؛
به‌ڵام ،
گوێم
نه‌داوه‌ته سرته‌ی وه‌سوه‌سه .
هه‌رچه‌ن ،
زۆرجار درۆ وده‌له‌سه ؛
توونیی
به‌مردنیان ئه‌کردم . به‌ڵام ...
که‌م بوو .
ئه‌و ئازارانه ، که‌م بوو له‌لام .
هیواداربووم
سۆزوئیلهام
دیسان
گه‌ڕێته‌وه بۆ لام .
یاخۆ ،
"
هایدن " چتێکی نوێ پێک بهێنی و
دیسان دڵی من
داخورپێنێ .
کاتێ له‌گه‌ڵ
میوانێ ناله‌بار دائه‌نیشتم ،
ده‌مگووت :
به‌ڵکوو ئازارێکی خراپتر
ده‌ردێکی پتر
هاته ته‌نیشتم
؛
ئه‌و سا که‌ڵک
له ژه‌هر وه‌رده‌گرم .
ئه‌و سا له پای
ژه‌هرا ئه‌مرم .
مافی خۆم بوو
...
ئه‌نجام دوژمنی
خۆمم دۆزییه‌وه ،
به‌ناخ "
هایدنا " رۆچومه‌وه .
ئێستا ...
ئێستا کات و
ساتی چاوه‌رووان کراوه .
ئه‌ی خه‌ڵاته
نهێنیه‌که‌ی دۆستایه‌تی !
ئه‌مڕۆ
بتوێره‌وه ناو
شه‌رابی دۆستی
بێزراو .
تابلۆی دووهه‌م
دیمه‌ن :
ژوورێکی تایبه‌تی چێشتخانه .پیانۆ .( مۆزارت وسالیری خه‌ریکی نان
خواردنن .)
سالیری : بۆ
ره‌نگ زه‌ردی ؟ بۆ وا لێوبه‌باری؟
بۆ وه‌ها
کزومات دیاری ؟
مۆزارت : من ؟
نا !
سالیری : با !
ناوچاوگرژی ، زویری .
پێم ناڵێ‌ی
له‌چی دڵگیری ؟
مۆزارت : راستت
ئه‌وێ برا ؟
"
به‌سته‌ی مردن " ئازارم ئه‌دا ...
سالیری : ها ؟
به‌سته‌ی مردن ده‌نووسی ؟
سابۆیه وه‌ها
مه‌ئیووسی .
له که‌یه‌وه ؟!
مۆزارت : سێ
حه‌وته‌یه ، به‌ڵام ئێستا ...
به تۆم
نه‌گوتبوو ؟ نا ؟
سالیری : نا .
مۆزارت : ده
گوێم لێ راگره .
سێ حه‌وته
له‌مه‌و پێش
رۆژێ دره‌نگان
چوومه‌وه و
ووتیان : که‌سێ
هاتبوو بۆ لات .
سه‌رانسه‌ر
ئه‌و شه‌وه ،مێشکم هاژه‌ی هات .
ئاخۆ کێ بووبێت
؟
بۆچی هاتبێت ؟
سبه‌ینێش دیسان
هاتبوو، به‌ڵام ....
رۆژی سێهه‌م ،
کاتێ له‌گه‌ڵ
مناڵه بچکۆڵه‌که‌ما
کردبوومانه قڕه
وهه‌را
بانگیان کردمه
به‌ر درگا .
دیتم
کابرایه‌کی ره‌شپۆش کڕنۆش ئه‌با .
ئه‌نجام ،
"
به‌سته‌ی مردن" ی لێم خوازت .
هه‌ر ئه‌و سات
.
ده‌ستم دایه
نووسین...
به‌ڵام ره‌شپۆش
ئیتر نه‌هاته‌وه .
هه‌رچه‌ن پێی
خۆشحاڵم
چما نامه‌وێ
بیباته‌وه .
به‌ڵام ...
سالیری :
به‌ڵام چی ؟
مۆزارت : رووم
نییه بیڵێم .
سالیری : بۆ؟!
مۆزارت :
ره‌شپۆش سه‌و ورۆژ له‌گه‌ڵمایه .
هه‌رکوێ
ئه‌ڕوانم ئه‌وی تیایه ...
وا ئه‌زانم
هه‌ر ئێستا ،
دانیشتووه له
به‌ر ده‌مما .
سالیری :
مۆزارت ! پیاوێ زانا مینا تۆ ،
نابێ ئیزن بدا
به خۆ ،
ترس گه‌مارۆی
بدا
هاشاوڵ بۆ
مێشکی ببا .
"بوماڕشه " ئه‌یووت :
[
سالیری ! گوێ راگره .
هه‌رکات دیتت
دڵت پڕه ،
به شه‌راب
بیڕه‌وێنه
"شایی
فیگارۆ "بچڕێنه .]
مۆزارت :
راستی‌ی بوماڕشه دۆست بوو له‌گه‌ڵ تۆ،
تۆ" تارار"ت بۆ
ئه‌و هۆنیبوۆ ،
تارار،
به‌سته‌یه‌کی زۆر جووانه ؛
نیشانه‌ی
ئه‌ڤینداریی ئینسانه ؛
لا-لا- لا- لا-
ها ؟
به‌ڵام سالیری
، ئه‌مه راسته که بوماڕشه؛
ژه‌هری داوه‌ته
ده‌رخوارد مرۆڤێکی که ؟
سالیری : نا
.پێم وانییه .
ئه‌و زاوری
ئه‌وه‌ی نه‌بوو .
مۆزارت : راست
ئه‌که‌ی ، ئه‌و بلیمه‌ت بوو .
ئه‌و زاوری
ئه‌وه‌ی نه‌بوو ،
چون بلیمه‌ت
بوو .
بلیمه‌ت ،
وه‌کا من وتۆ .
دژایه‌تی
له‌بلیمه‌ت ناوه‌شێتۆ .
زانست و مرۆڤ
کوژیی
هه‌رگیز
پێکه‌وه ناژی .
سالیری : وه‌ها
تێی گه‌ییشتووی .
(
ژه‌هر ده‌کاته نێو جامه‌که‌ی مۆزارت .)
مۆزارت : تۆ
پێت وانییه ؟
سالیری : (
جامه‌که‌ی هه‌ڵده‌گرێ) باشه ، بنۆشه .
نۆشین خۆشه
(مۆزارت جامه‌که‌ی هه‌ڵده‌گرێ )
مۆزارت :
ئه‌یخۆمۆ به‌سڵامه‌تی تۆ .
درێژه دار بێت
پێوه‌ندی گه‌رمی دوو رۆڵه‌ی مۆسیقا
بژی یه‌کبوونی
مۆزارت و سالیری‌ی تووانا ...
(جامه‌که‌ی هه‌ڵئه‌دات )
سالیری : (
ئه‌یه‌وێ پێشی بگرێ )
راوه‌سته ،
راوه‌سته ،( فریای ناکه‌وێ )
بۆ خواردته‌وه
؟( ئاخێک هه‌ڵده‌کێشێ وبای ئه‌داته‌وه)
به بێ من ؟!
مۆزارت : (
هه‌ڵده‌ستێ و ده‌چێته لای ئۆڕگه‌که )
به‌سمه ، تێر
بووم . "به‌سته‌ی مردن "م
سالیری ! گوێ
گره له به‌سته‌ی مردنم .( لێده‌دات .سالیری ده‌گری )
ده‌گریت ؟!
سالیری :
(به‌ده‌م گریانه‌وه)هه‌وه‌ڵ جاره که ئه‌م فرمێسکه ئه‌ڕێژم
هه‌م بریندارم
ئه‌کات و هه‌م ئه‌کا ساڕێژم.
ئه‌رکێکی قورس
له سه‌رشانم هه‌ڵگیرا ،
کێردێکی تیژی
شفاهێنه‌ر،
بووبه لابه‌ری
ئه‌ندامێکی ره‌نجده‌ر!
ئه‌مه فرمێسکی
خه‌مه وئه‌سرینی شادی‌ی
نوێنه‌واری
موراده و
لایه‌نگری
نامورادی‌ی .
ئه‌مه ...
مۆزارت :
ئه‌مه‌چی ؟
سالیری :
تێپه‌ڕه ... دیسان لێده
زووبه هه‌موو
قوژبنی گیانم پڕکه له ده‌نگ
بم لاوێنه به
شه‌پۆلی به‌حری فه‌ن !
مۆزارت : خۆزیا
هه‌موو وه‌ک تۆ تێگه‌یشتایه‌ن
به‌ڵام ...
سالیری :
به‌ڵام چی ؟
مۆزارت :
ئه‌وسا گشت دنیا ...
هه‌موو وه‌کو
تۆ ومن
ده‌بوونه
خزمه‌تکاری فه‌ن .
هه‌ڵبه‌ت ئێستا
ئێمه که‌مین .
به‌ڵام
کامه‌رانین
چون زاناین و
ئه‌زانین .
چون که‌ڵکی
دنیایی فریومان نادا .
مرۆڤائه‌تیمان
له‌پێش چاو ون ناکا .
ئاسۆی روون
وگه‌شی دوا رۆژمان حه‌شار نادا.
چون ...
به‌ڵام ئه‌مڕۆ
دوور له گیانی
تۆ ،
ئێجگار نه‌خۆشم
.
باش وایه بڕۆم
بنووم .
به یارمه‌تیت .
سالیری : چاوت
هه‌ڵنایێ ، بڕۆ بنوو ...
مۆزارت : لای
تۆم خۆش !
سالیری : به
خێر چی ! ( مۆزارت ئه‌ڕوات )
(
سالیری به‌ته‌نیا وله‌گه‌ڵ خۆ )
زور ئه‌خه‌وی
مۆزارت ، زۆر...
به‌ڵام ،
ئاخۆ ئه‌و راست
ئه‌کاو من بلیمه‌ت نیم ؟!
"
زانست و مرۆڤ کوژیی ،
هه‌رگیز
پێکه‌وه ناژین "
ئه‌ی من چیم ؟
من ...
من ...
نا ...نا...من
زانام ، بلیمه‌تم...
"
زانست و مرۆڤ کوژیی ...
نا .نا...
ئه‌مه درۆیه ،
گه‌مه‌ی خه‌ڵکه .
گوێ را‌گرتن بۆ
ئه‌م ووتانه ، بێ که‌ڵکه .
ئاخر ...
مه‌گه‌ر
خاوه‌نی "واتیکان "
به خوێن
بناخه‌ی واتیکانی دانه‌مه‌زران ؟!
کۆتایی .1982ی
زایینی .
|