|
|
هه‌رده‌وێڵ
هه‌وه‌ڵ که‌س: چ رۆژێ- له
رۆژێ وه‌هادا چت‌ده‌وێ؟
دووهه‌مکه‌س: بزانم له کوێ
ده‌مرم و چلۆن ده‌مرم ( هه‌وه‌ڵ که‌س پێده‌که‌نێ و مستێ ئاوی پێدا ده‌کات)
هه‌وه‌ڵ که‌س: گه‌مژه.
( دووهه‌م که‌س گاڵته به گاڵته وه‌ڵام ئه‌داته‌وه و
ده‌م به پێکه‌نین هه‌ڵده‌ستێ و به‌ره‌و ئاسۆ هه‌نگاو ده‌نێ- ئه‌و رێگه‌ی
که لێ‌یه‌وه هاتوون تاوێ رائه‌وه‌ستێ و ده‌نواڕێ. هه‌وه‌ڵ که‌س هه‌ر
وه‌ها که راکشاوه و ئۆخژن دێ به له‌شیا، ده‌ستی له ژێر سه‌ری دائه‌نێ و
ئه‌یکاته کۆڵه‌که‌ی سه‌ری. چاوی به زانیار ده‌که‌وێ.)
هه‌وه‌ڵ که‌س: زانیارێک(
دووهه‌م که‌س ئاوڕ ئه‌داته‌وه) ئه‌یبینی؟
دووهه‌م که‌س: ئه‌و ئێمه
نابینێ.
هه‌وه‌ڵ
که‌س:
له‌وساوه‌هاتووین‌ته‌نانه‌ت‌لایه‌کی نه‌کردۆته‌وه
لێ‌مان بڕوانێ.
دووهه‌م که‌س: ده‌نگی
چاره‌واکانی بیستووه. هه‌گه ده‌نگی ئێمه‌شی نه‌بیستبێ، ده‌نگی حیلکه‌ی
ئه‌سپه‌لانی هه‌ر بیستووه.
هه‌وه‌ڵ که‌س: ره‌نگه ئه‌بێ
بڕۆینه خزمه‌تی( هه‌ڵده‌ستێ. هه‌ر دووکیان به ئه‌سپایی ده‌چنه پێشه‌وه.
حه‌زیان له گاڵته و رابواردنه. تۆز و بایه‌ک له شاری وێرانه‌وه دێ.
هه‌وه‌ڵ که‌س راده‌وه‌ستێ و پشت‌سه‌ری خۆی ئه‌خورێنێ)
هه‌وه‌ڵ که‌س: ( به دووهه‌م
که‌س) تۆ سڵاوت کرد؟ من بیستم سڵاوت کرد.
دووهه‌م که‌س: هه‌گه
بیستبێتت دیاره کردوومه.
هه‌وه‌ڵ که‌س: ( به‌رانبه‌ری
زانیار راده‌وه‌ستێ) سڵاو کردن موسته‌حه‌ببه و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی واجێب. (
به دووهه‌م هه‌س) تۆ وه‌ڵامت بیست؟
دووهه‌م که‌س: نا. بێده‌نگه.
هه‌وه‌ڵ که‌س: نقه ناکا( به
زانیار) ئه‌های ( به گاڵته‌وه) ره‌نگه مردو بێ.
( هه‌وه‌ڵ که‌س هه‌نبانه‌ی زانیار ده‌دا به دووهه‌م که‌س
و ئه‌و ئه‌یپشکنێ)
هه‌وه‌ڵ که‌س: ره‌نگه
پێویستی به دراو هه‌بێ. خۆ به نه‌دار نواندن، پرچی دریژ، پیس، مێزه‌ر و
به‌رگی چڵکن و دڕا‌و ( دووهه‌م که‌س هیچی له هه‌نبانه‌که‌دا وه‌چنگ
نه‌که‌وته‌ه‌وه) له هه‌نبانه‌که‌یشیا هیچ.
دووهه‌مکه‌س: ( هه‌نبانه‌که
فڕێ ئه‌دات) گه‌لێ به حورمه‌تی ئێمه هه‌ڵده‌ستن و رێز ده‌گرن.
هه‌وه‌ڵ که‌س: لێ‌ی ناگیرێ،
که‌سانی وه‌ک ئه‌و لاقیان نیه له‌سه‌ری راوه‌ستن.
دووهه‌م که‌س: ئه‌های ئێمه
ده‌بینی؟ ئه‌و وه‌ستای تیر و که‌وانه و پیشه‌ی من شمشێره.
هه‌وه‌ڵ که‌س: تۆ ده‌ترسێی،
وه‌ها نییه؟ کاتێ یه‌کێ له ئێمه ده‌ست بداته شیر گشت کونه مشکیان لێ
ده‌بێته قه‌یسه‌ری. بڕوانه ئه‌و شاره. ئێمه ژێره و ژوورمان کرد. کاتێ
تۆفانی ئێمه‌ی لێ گوزه‌را، چۆله‌که تیانه‌مابوو.
دووهه‌م که‌س: ( به
پێکه‌نینه‌وه) به‌م سه‌ر شۆڕی و مل داکێشانه ئه‌گه‌شێمه‌وه.
هه‌وه‌ڵ که‌س: ( به زانیار)
درۆزن. ئێوه گشت بڵح و فێڵبازن. ئه‌مانه فڕ و فێڵه، درۆیه، به‌زه‌یی
کڕین، سواڵ کردن، ئه‌ڵێ‌ی نا؟ هانێ( له هه‌نبانه‌که‌ی خۆی نان ده‌ردێنێ)
تۆ ئه‌شێ برسیت بێ( نانه‌که به‌ره‌و رووی ده‌بات) مه‌ی؟ یاخۆ دراوێ له بۆ
زگ تێر بوون؟ ئه‌ته‌وێ؟ زۆربه‌ی ئێوه گوێ له مستی ده‌نگی دراون، ده
ئێستا گوێ گره، ده‌نگی سه‌دان دراو.
دووهه‌م که‌س: خۆ به‌م پێ
په‌تیه رووته‌ڵه‌وه ماندوو مه‌که. له رۆژێکا سه‌ری ده‌ی وه‌ک ئه‌ومان
ئه‌په‌ڕان. ( به زانیار) تۆ له دنیا وازت هێناوه یان دنیا له تۆ؟
هه‌وه‌ڵ که‌س: ( پێده‌که‌نێ و
به ده‌ور زانیاردا ده‌سوڕێته‌وه) تۆ چ له زانیاران ده‌زانی؟
دووهه‌م که‌س: ناسی
هه‌ڵپه‌ڕینی سه‌یریانم بیستووه، گوایه سه‌مایه‌کی سه‌رخۆشانه‌یه.
هه‌وه‌ڵ که‌س: ئه‌توانین ئه‌و
هه‌ڵپه‌ڕێنین؟
دووهه‌م که‌س: ( به
ته‌وسه‌وه) ئه‌وان پێوه‌ندییان به دنیاوه نه‌ماوه، وازیان له دنیا
هێناوه.
هه‌وه‌ڵ که‌س: ئه‌یانه‌وێ چی
بسه‌لمێنن؟
دووهه‌م که‌س: تێشکانی هه‌واو
هه‌وه‌س، تێشکانی هانه هانه‌ی شه‌یتان.
هه‌وه‌ڵ که‌س: ( ده‌ست به
زگیه‌وه ده‌گرێ و قاقا پێده‌که‌نێ. له‌سه‌ر عه‌رز را ده‌کشێ و لاقه‌کانی
به‌رز ئه‌کاته‌وه و لاقه فرتێ ئه‌کات. زانیار هه‌ر بێ جووڵه و باسه.
هه‌وه‌ڵ که‌س ناکاو راست ئه‌بێته‌وه و به‌رۆکی زانیار ئه‌گرێ) یه‌کێ به
منی گوت ئێوه بۆ شه‌ڕ له گه‌ڵ دوژمنا شێوه‌یه‌کی تایبه‌تیتان هه‌یه.
ئه‌و شێوه تایبه‌ته کامه‌یه؟
دووهه‌م که‌س: گوێ شل
ده‌که‌ین، بڵێ بزانین.
هه‌وه‌ڵ که‌س: ئه‌و شێوه
تایبه‌ته کامه‌یه؟
دووهه‌م که‌س: هه‌ر
بێده‌نگه.
هه‌وه‌ڵ که‌س: به‌ڵام بێده‌نگ
نامێنێ.
دووهه‌م که‌س: کام شێوه‌ی
تایبه‌ت؟ شینی سه‌دی وه‌ک ئه‌و نه‌بووه به‌رگری له‌شکری سه‌رکه‌وتوو. کاتی
زه‌بر و زه‌نگ دۆعایان به کوێ گه‌یی؟
هه‌وه‌ڵ که‌س: ( ئاڵۆز)
بێده‌نگه! ( واز له زانیار ئه‌هێنێ و دوور ئه‌که‌وێته‌وه و پێچ له خۆ
ئه‌دات.)
دووهه‌م که‌س: ( به زانیار)
وا نییه؟ راستم نه‌گووت؟
( پشوویه‌ک) ئه‌های ئه‌م داره چ دارێکه؟ ( گوێ هه‌ڵده‌خا،
وه‌ڵامێ نییه) ره‌نگه که‌ڕ بێ
هه‌وه‌ڵ که‌س: کوێر خۆ نییه.
دووهه‌م که‌س: ( به
شێوه‌یه‌کی سه‌یر زگ ده‌رئه‌په‌ڕێنێ، مل درێژ ئه‌کاته‌وه ، ده‌م لار
ئه‌کاته‌وه و هتد...) بزه‌یه‌کیشی نه‌گرت. ( مێزه‌ره‌که‌ی لا ئه‌بات و
پرچی ده‌ئاڵۆزێنێ) وا جوڵایه‌وه.
هه‌وه‌ڵ که‌س: ئه‌ی چی؟
ئه‌یه‌وێ بڵێ ئێمه نابینێ؟
دووهه‌م که‌س: ووسس! (
پێده‌که‌نێ، له‌سه‌ر خۆ و دڵۆڤان ناکاو زۆر گورجانه نووکی خه‌نجه‌ره‌که‌ی
ئه‌نێته سه‌ر هه‌نیه‌ی زانیار، رێک له ناوه‌ڕاستی هه‌ردوو چاویا. زانیار
راده‌چڵه‌کێ. هه‌وه‌ڵ که‌س له خۆشییا ده‌نه‌ڕێنێ، به‌ڵام زانیار زۆر زوو
دێته‌وه به خۆدا)
دووهه‌م که‌س: هۆی
هه‌وه‌ڵ که‌س: ( توڕه)
بێده‌نگیه‌کی ده‌ست ئه‌نقه‌ست.
دووهه‌م که‌س: ره‌نگه لاڵ
بێ.
هه‌وه‌ڵ که‌س: هه‌ی نییه! (
شێتانه تیروکه‌وانه‌که‌ی هه‌ڵده‌گرێ)
دووهه‌م که‌س: چ ده‌که‌ی؟
هه‌وه‌ڵ که‌س: ئه‌مه له لای
لووتیه‌وه تێپه‌ڕ ئه‌بێ.
دووهه‌م که‌س: هۆشت بێ.
هه‌وه‌ڵ که‌س: سه‌گێ که‌متر(
تیر له لای لووتی زانیاره‌وه تێ ئه‌په‌ڕێ. دووهه‌م که‌س چاو ده‌قونجێنێ.
هه‌وه‌ڵ که‌س تیرێکی‌تر داده‌نێ) ئه‌مه له لای گوێی‌یه‌وه تێ ئه‌په‌ڕێ.(
دووهه‌م که‌س هه‌ڵدێ و خۆ ده‌کاته قه‌ڵغان) کرده‌وه‌ت دۆستانه نییه. واز
بێنه.
هه‌وه‌ڵ که‌س: چۆن خۆی پێ
راده‌گیرێ؟
دووهه‌م که‌س: ئێمه دۆستین(
پشوو- به زانیار) چ بووه؟ عاره‌قت کرده؟ ( سه‌ر هه‌ڵدێنێ و ده‌ڕوانێته
ئاسمان) داخی- وانییه؟ ( ده‌سره‌که‌ی ئه‌کا به ئاوی کانیه‌که‌دا و له
پشت ملی زانیاردا ئه‌یگوشێ. زانیار بۆ تاوێ ته‌زی پێدا دێ. به‌ڵام گورج به
خۆیدا دێته‌وه. دووهه‌م که‌س به‌رانبه‌ری داده‌نیشێ. به په‌لی کڵاوه
ئاسنینه‌که‌ی ختووی سه‌ر و چاو و گیانی زانیار ئه‌دات)
دووهه‌م که‌س: تۆ چله کێشی،
ئه‌بێ له خه‌ڵوه‌دا بی. نا؟ ئێجگار لاوازی. دڵنیام که ئێشت پێ ناگات(
هه‌ڵده‌ستێ، به نووکی چه‌کمه‌که‌ی سووک ئه‌دا به که‌له‌که‌ی زانیاردا،
زانیار نابزوێ، تووندتر لێ‌ی ئه‌دات، تووندتر، تووندتر- زانیار
ئه‌نوشتێته‌وه) ئێی. نا . مه‌به‌ستم ئه‌مه نه‌بوو. هه‌ر ویستم تاقیت
بکه‌مه‌وه. ئێمه دۆستین. لایه‌نگری پێکه‌نین که هه‌ی، ها؟ ( ختووی
ئه‌دات و خۆی پێده‌که‌نێ، زانیار بێ ئه‌وه‌ی بزه بگرێت ئاو به چاویا
دێته خواره‌وه به‌ڵام ده‌نگی ده‌رنایه‌ت. هه‌وه‌ڵ که‌س زۆر توڕه کڵاوه
ئاسنینه‌که‌ی خۆی ئه‌دا به عه‌رزا.)
هه‌وه‌ڵ که‌س: وا خۆی گرتووه
که ئه‌ڵێ‌ی هیچێ بۆ ئه‌و ته‌وفیر ناکات( ده‌ست بۆ شیر ده‌بات) هه‌تا ئێستا
که‌س ئه‌وه‌ن په‌ستی نه‌کردووم( دووهه‌م که‌س به‌ر به ده‌ستی ده‌گرێ)
ئه‌یه‌وێ بڵێ بوون و نه‌بوونی ئێمه وه‌ک یه‌که؟ ( خۆ له دووهه‌م که‌س
ده‌رباز ئه‌کات و خۆ به زانیار ده‌گه‌یێ‌نێ) تۆ کابرایه‌کی له کاروان جێ
ماوی( لێ‌ی ئه‌دات) تۆیه‌کی وه‌ها بێده‌سه‌ڵات خۆ به چیته‌وه را ئه‌ده‌ی؟
هه‌ژاری هه‌رده‌وێڵ!
( دووهه‌م که‌س ئاوێنه‌یه‌کی ده‌رهێناوه، تیشکی تاو
ئه‌خاته ناو چاوی زانیار)
هه‌وه‌ڵ که‌س:
پاڵه‌وانه‌کانتان پۆل پۆل به‌زان، زانایان مه‌زنایه‌تی ئێمه‌یان کرده
وێردی زبان. ئێمه خێڵی جه‌به‌روت که شمشێره‌که‌ی بوومه له‌رزه‌یه و به
ژه‌هری مار زاخاو دراوه. وه‌ره گۆ، ده‌م بکه‌رۆ، یانی سپای نه‌به‌زی
سه‌رکه‌وتوو له ده‌ستی نایه‌ت تۆ بێنێته گۆ؟
دووهه‌م که‌س: گرێ‌و ئه‌که‌ین،
زینێ به دوو چاره‌وا.
هه‌وه‌ڵ که‌س: ئه‌بێ هه‌وسارت
که‌م. یاڵڵا، سمکۆڵ که ( له‌سه‌ر ملی دائه‌نیشێ) بناڵێنه، بپاڕێوه،
به‌رزتر، باش نه‌مبیست.
دووهه‌م که‌س: ده‌نگێ نییه
تا بی‌بی‌سی.
هه‌وه‌ڵ که‌س: مه‌یشاره‌وه،
تۆ به نهێنی وێرد ئه‌خوێنی. تۆ له دڵتاگۆڕی مه هه‌ڵده‌که‌نی. له چ
بیرێکدای که وه‌ها بێده‌نگی؟ ( چاوه‌کانی زانیار سۆڵه سۆڵیانه،
به‌رده‌وام تیشکی تاو ئازاری ئه‌دات، له پرچ و ریشیه‌وه دووکه‌ڵ به‌رز
ئه‌بێته‌وه. دووهه‌م که‌س ده‌عبایه‌کی ناحه‌زی دیتووه)
دووهه‌م که‌س: ئه‌ڵێن جڕ و
جانه‌وه‌رتان خۆش ئه‌وێ، هانێ، یه‌کێکه له هاڤه‌ڵان.( ده‌عبای ناحه‌ز
ده‌خاته ناو کراسه‌که‌ی زانیاره‌وه. زانیار ره‌نگ دۆڕاو پێچ ئه‌دا له
خۆ. ئه‌و دووانه پێده‌که‌نن و ئه‌ده‌ن به ده‌ست و رانی خۆیانا. ده‌عبا
له هاتو چۆ دایه. زانیار ئێش و ئازار که‌ووی ئه‌کاته‌وه. کراسه‌که‌ی
ئه‌دڕێنێ و ده‌عبای ترسا‌و ده‌ر ئه‌په‌ڕێ و ئه‌ڕوات.)
هه‌وه‌ڵ که‌س: ترسه‌نۆک! ( تف
له زانیار ئه‌کات) بڕوای تۆ لای من په‌ناباتێ ناکات.
دووهه‌م که‌س: کام بڕوا؟ من
ئه‌تووانم به گێڕانه‌وه‌ی باسێ بناخه‌ی بیر و بڕوای تێک و مه‌سکه‌ن ده‌م.
( ئه‌چێته پێشه‌وه. له پاڵ زانیار) له‌گه‌ڵ ژنانا به‌ینت چۆنه؟
هه‌وه‌ڵ که‌س: ( به
دڵه‌ڕاوکێوه ده‌ڕوانێته سیمای زانیار) زۆر به جێیه، زیاتر بڵێ.
دووهه‌م که‌س: ژنانت پێ
چۆنه؟ لایان لێ کردوویته‌وه؟ باشترینیان. ئێمه ئێستا له‌گه‌ڵ یه‌کێ
له‌وانا بووین. ته‌مه‌نت به فیڕۆ چووه هه‌گه هه‌روه‌ها دانیشتبێتی. یانی
هه‌ستی تۆ ناوره‌ژێنن؟ ( به ئه‌سپایی له هه‌نبانه‌که‌یا کراسێکی
ئاودامێنی ژنانه ده‌ردێنێ. زانیار ره‌نگی ده‌بڕوسقێ) راست وایه. کراسی
ژنێکه، ئێمه له به‌رمان داکه‌ند. هێشتا بۆن و به‌رامه‌ی به‌ژنی ئه‌و
ئه‌دات. ( ئه‌یهێنێ به سه‌ر و چاوی زانیاردا) به‌ژنێکی جوان و رێک و پێکی
هه‌بوو. مل‌نه‌دانی زۆری نه‌خایاند. منداڵه‌که‌ی له‌و لاتره‌وه
ده‌یزریکاند. هه‌ڵبه‌ت من به به له‌قه‌یه‌ک بێده‌نگم کرد و ئیتر ته‌واو.
جگه له‌مه به‌زمه‌که‌مان هیچ که‌مایه‌تیه‌کی نه‌بوو. ( هه‌وه‌ڵ که‌س
بێتاقه‌ته، ئه‌نه‌ڕێنێ و هوروژم دێنێ. دووهه‌م که‌س پێشی پێ ده‌گرێ و
دیسانه‌وه له پاڵ گوێی زانیارا ئه‌ڵێ) : ژنێکی سه‌رچڵ بوو. نه‌ی ئه‌ویست
خۆی به ده‌سته‌وه بدات. وه‌ک گیانله‌به‌رێکی پێکیاو لاقه فرتێی ئه‌کرد،
چه‌ن جار چنگوڕی گرت. من ئێجگار که‌یفم له ژنی وایه.( به هه‌وه‌ڵ که‌س)
شوێن په‌نجه‌کانی پیشان ده. ( زانیار ماوه‌یه‌که ئه‌له‌رزێ، هێدی فرمێسک
ئه‌ڕژێنێ، به‌ڵام بێده‌نگه. هه‌وه‌ڵ که‌س شوێن په‌نجه‌ی ژنه له
سه‌رگۆنای خۆی ئه‌باته پێشه‌وه)
هه‌وه‌ڵ که‌س: نایبینی؟ (
بێتاقه‌ت به‌رۆکی زانیار ده‌گرێ) کامه‌ران ئێوه‌ن. خه‌ڵک ده‌سته ده‌سته
ده‌مرن، دوژمن رووبارتان راوه‌ستاوه و ئێوه هه‌روه‌ها دانیشتوون.
دووهه‌م که‌س: وڵام
ناداته‌وه، ناناڵێنێ، پێناکه‌نێ!
هه‌وه‌ڵ که‌س: ( ئه‌گۆڕێنێ)
ئه‌و به ددان به‌جه‌رگانانی خۆ، سووکایه‌تی به ئێمه ده‌کات ( وه‌ک شێت
هه‌ڵدێ و قامچی هه‌ڵده‌گرێ، دووهه‌م که‌س هه‌وڵ ئه‌دا پێشی پێ بگرێ.)
دووهه‌م که‌س: ئه‌یتۆپێنی.
هه‌وه‌ڵ که‌س: ( به قامچی
له زانیار ئه‌دات) له به‌رم زۆر گرانه، گه‌لحۆیه‌ک، نه‌زان سه‌گێک! (
لێ‌ی ئه‌دات و ... زانیار چاوه‌کانی لێک ده‌نێ، ددانه چیڕه‌یه‌تی. جل و
به‌رگه‌که‌ی دڕاوه، دووهه‌م که‌س به‌ره به‌ره شێت ئه‌بێ.)
دووهه‌م که‌س: ( به
پاڕانه‌وه) تاقه وشه‌یه‌ک بڵێ، ووته‌یه‌ک جووڵه‌یه‌ک، گریانێک، جنێوێک، (
وه‌ڵامی نییه. هه‌وه‌ڵ که‌س هه‌ناسه‌ی سوار ئه‌بێ. دووهه‌م که‌س ناکاو
وه‌ک شێت قامچی له ده‌س هه‌وه‌ڵ که‌س ئه‌ڕفێنێ و ئه‌گوڕێنێ و له زانیار
ئه‌دات. هه‌وه‌ڵ که‌س ماندووه و گشت گیانی نوقمی عاره‌ق ئه‌درێ به
عه‌رزا، زبان ده‌رئه‌کێشێ و به مست له عه‌رز ئه‌دات. خوێن له پشت
زانیاره‌وه چۆڕاوگه ئه‌به‌ستێ به‌ڵام هه‌ر بێ جووڵه‌یه، ئه‌و سه‌ره‌ڕای
ئازار و خوێنێ که به هۆی قامچیه‌وه له له‌شی ده‌تکێ، به بێده‌نگی خۆ،
خۆڕاگری ده‌سه‌لمێنێ. که‌چی ئه‌و دووانه له سنووری شێتی تێپه‌ڕیون. ئێستا
هه‌وه‌ڵ که‌س گوێی خۆی گرتووه که نه‌ڕه‌ی دووهه‌م که‌س نه‌بیسێ و به
گوڕه گوڕ به ده‌ور هه‌ردووکیانا ئه‌سوڕێ، ئه‌نجام خۆی پێ ناگیرێ.)
هه‌وه‌ڵ که‌س: واز بێنه! (
قامچیه‌که ده‌ڕفێنێ) واز بێنه! ( دووهه‌م که‌س هه‌ناسه سوار ئه‌درێ به
عه‌رزا) ناتوانی بڵێ‌ی هیچ رووی نه‌داوه. خوێن ، تۆ ئازارت پێ ده‌گات.
ناتووانی بڵێ‌ی ئێمه‌ت نه‌دیتووه. ئێمه چه‌کدارانی سه‌رکه‌وتووین.
جه‌نگاوه‌رانی ته‌رخان‌ی شه‌و به ئاگا، که له ئێوه غوڵام و خۆ فرۆشی
پێک هێنا. تاقه یه‌ک وشه.
دووهه‌م که‌س: ( ئه‌ناڵێنێ)
له راونگه‌ی ئه‌وه‌وه ئێمه پیاوکوژین.
هه‌وه‌ڵ که‌س: هه‌گه
بیکوژین. رای ئه‌ومان سه‌لماندووه.
( دووهه‌م که‌س
ناکاو راده په‌ڕێ)
دووهه‌م که‌س: وه‌ک پیاو
هه‌سته راوه‌سته با من و تۆ بڕێ یه‌ک هه‌ڵسوڕێنین . ئاگات لێیه؟ من و
تۆ- تۆ! قسه له‌گه‌ڵ کێ ئه‌که‌م؟ ئێوه هه‌رگیز نه‌تانوێراوه به شه‌ڕ
بێن. هه‌رگیز روباری دوژمن رانه‌وه‌ستاون. ده‌ک داوه‌شێی. داڕزێی . ژیانت
له مستی ئێمه دایه. ناترسێی؟
هه‌وه‌ڵ که‌س: له چی؟ له
مه‌رگ؟ هه... بۆ بترسێ ئه‌و که‌سه‌ی که خۆی مه‌رگه.
دووهه‌م که‌س: نا. ( ترساوه)
ئێستا تێگه‌یشتم. که وه‌ها.
هه‌وه‌ڵ که‌س: چ بووه؟
دووهه‌م که‌س: ئه‌و خه‌ریکی
شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێمه دایه.
هه‌وه‌ڵ که‌س: بێ ئه‌وه‌ی
ببزوێ؟
دووهه‌مکه‌س:بێ ئه‌وه‌ی
ببزوێ. ئه‌و ئه‌یه‌وێ بمانترسێنێ، به بێده‌نگی.
هه‌وه‌ڵ که‌س: ( ترساوه)
ترس؟ ئێمه و ترس؟
( هه‌ردوو شیر هه‌ڵده‌کێشن. به هه‌ردوو ده‌ست)
دووهه‌م که‌س: بڕوانه، بزه‌ی
گرت.
هه‌وه‌ڵ که‌س: شیر هه‌ڵکێشان
له عاستی پیاوی بێ چه‌کا؟( شیره‌که‌ی ئه‌دا به عه‌رزا، پیاوه‌تیه‌که‌ت
کوا؟ ( خۆ ئه‌دا به عه‌رزا، ده‌قروسکێنێ. به مست خۆڵ به خۆ دا ئه‌کات)
ئه‌و به ئازایه‌تی و پیاوه‌تی ئێمه پێده‌که‌نێ. ( دووهه‌م که‌س ناکاو دوو
شیره‌که‌ی ده‌ستی به نه‌عره‌ته‌وه فڕێ ئه‌دات، هه‌ڵدێ، به‌رۆکی زانیار
ئه‌گرێ و به سه‌ر عرزا رایده‌کێشێ.)
دووهه‌م که‌س: له ده‌ستم دێ
ئاوی ئه‌م کانیه به خوێنت سوور که‌م. ئه‌تووانم ئه‌وه‌ن خۆڵ له ده‌مت
رۆکه‌م هه‌تا ئه‌خنکێی.( هه‌ڵدێ، که‌مه‌نده‌که‌ی ئه‌به‌ستێ به لقی
داره‌که‌وه) ئه‌تووانم هه‌ر لێره‌دا هه‌ڵتواسم. هه‌روه‌ها که هه‌زارانم
له دار داوه. به‌ڵام به‌ر له مردنت ئه‌بێ بێیته گۆ. یاڵڵا بپاڕێره‌وه،
بۆ ژینت بکه‌وه لاڵاننه‌وه، بگری، یانی له مردن ناترسی؟ ئه‌مه داری
راسته‌وینه‌یه. ئه‌مه گوریسه، ئه‌مه گرێ، بڕوا ناکه‌ی؟ بڕوانه(
بازنه‌ی گرێی ته‌ناف ئه‌خاته ملی خۆ و نه‌عره‌ته ئه‌کێشێ) بڕوانه! ( خۆی
ئه‌کا به په‌ته‌وه، گرێی گوریس تووند ئه‌بێ. ئه‌و ده‌ست و پا لێ ئه‌دات.
هه‌وه‌ڵ که‌س ترسا‌و رێزاڵێ دره‌نگ به خه‌نجێره‌وه هه‌ڵدێ و گوریس ده‌بڕێ.
دووهه‌م که‌س ئه‌درێ به عه‌رزا، به زۆر هه‌ناسه‌ی بۆ ده‌کێشرێ. چنگ به
عه‌رزا ئه‌کات و گاز له عه‌رز ئه‌گرێ. مستێ خاک و خۆڵی خواردووه، چوار
ده‌ست و پێ خۆ بۆ سه‌رکانی ئه‌خشێنێ. ئه‌که‌وێته ناو ئاوه‌که و هه‌ناسه‌ی
پیا نایه‌ته‌وه. هه‌وه‌ڵ که‌س زۆر ترساوو پاش‌گه‌ز لاقی ئه‌گرێ و
ئه‌یکێشێته ده‌ره‌وه. بڕوا ناکات و له خۆدا ده‌ڕمێ.)
هه‌وه‌ڵکه‌س : ئه‌و به
مه‌رگێکی شه‌رمسارانه مرد، ئه‌مویست چاوم نه‌بوایه‌ت و شتی وام نه‌دیبایێ.
( به‌که‌ف و کوڵه‌وه) تاوانی به ئه‌ستۆی تۆیه. ( شیر به ده‌ست هوروژم
ئه‌بات، به‌ڵام سارده‌وه ئه‌بێ) ئه‌مه یانی ئه‌وه‌ی که تۆ ئه‌وت
به‌زاند( ده‌گری) تۆ ناتوانی ئه‌و ببه‌زێنی. ( به ترسه‌وه ده‌کشێته‌وه،
راده‌وه‌ستێ، ده‌گوڕێنێ) ئه‌و به مه‌رگێکی سووک و چرووکانه مرد. تۆی
سه‌گیش هه‌ر دانیشتووی. چتێ بنوێنه، هه‌ر هیچ نه‌بێ شادی خۆت ده‌ربڕه. (
ده‌نه‌ڕێنێ) تۆ که‌یفت کۆکه. وا نییه؟ ( له سه‌ر خۆ) یان پێی‌دا
بڕوانه. یانی ئه‌وه‌نده ناهێنێ؟ ئه‌و چه‌کداری سه‌رکه‌وتوو بوو، نه‌به‌زو
دلێر. وه‌ک خۆم ئه‌مه ئیتر چ بزه‌یه‌که؟ وا له گشت هه‌رێم و ناوچه‌یه‌ک
باس باسی سه‌رکه‌وتنی ئێمه‌یه. به‌ڵام تۆ سه‌رکه‌وتوو نابینی (
نه‌عره‌ته‌یه‌ک لێ ده‌دا) من لێره‌م. به‌رابنه‌ر به تۆ. ئه‌مه منم! به
خه‌نجێر ئه‌کوتێ به سینگی خۆدا) من ( دیسان له خۆ ئه‌داته‌وه) منم! (
دیسان ئه‌کوتێ به سینگیا) تۆ ناتووانی سه‌رکه‌وتوو بی. ناتووانی
نه‌به‌زێی، ناتووانی پیرۆز بی( هه‌ناسه‌ی سوار ئه‌بێ، به‌ره‌و لای
چاره‌واکان هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ. چاره‌واکان هه‌ڵدێن. رێ ده‌که‌وێ. پاش یه‌ک
دوو هه‌نگاو ئه‌درێ به عه‌رزا و خنجێر هه‌تا ده‌سکه‌که‌ی ئه‌چێ به زگیا.
بێده‌نگی. – با. حیلکه‌ی ئه‌سپه‌کان له دووره‌وه)
( زانیار که ئیتر به جارێ تاواوه‌ته‌وه سه‌ر
هه‌ڵده‌بڕێ و بۆ یه‌که‌م جار ده‌ڕوانێته ته‌رمه‌کان. ئه‌وسا نه‌رم و نیان
له ژوور سه‌ریان ده‌ست ئه‌کات به سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕ‌ینێکی سه‌یر و پڕ
مه‌ترسی.)
کۆتایی 25/2/1378 ی هه‌تاوی
سه‌قز وه‌رگێڕ: عه‌بدوڵڵا راشدی |