|
|
بارام به‌یزایی ته‌ڵحه‌ک و که‌سانی که
کامێرا ده‌کرێته‌وه: گه‌لێ ته‌رمی مرۆڤ،چۆڵگه، پشت دیواری شارێک، له‌ره‌ی
پارچه به ده‌م باوه. ته‌پ و تۆزێ له عه‌رز هه‌ڵده‌ستێ، کامێرا
ده‌به‌سرێ.
کامێرا به‌ڕووی چیرۆکی سێهه‌م‌دا ده‌کرێته‌وه.
1.
رۆژ – ده‌ره‌وه- چۆڵگه و ده‌روازه‌ی شار- ده‌نگی لوره‌ی گورگ.
له ده‌روازه‌ی شاره‌وه چۆڵگه و ئاسۆ به‌دی ده‌کرێ. هه‌تاو پرشنگداره
به‌ڵام عرز و چاڵاوه‌کان باسی ئاخر و ئۆخری زمسان ئه‌که‌ن. له پانایی
چۆڵگه‌دا هیچ چتێ که جووڵه‌یه‌کی هه‌بێ به‌دی ناکرێ، جگه له ته‌نکه
دووکه‌ڵێ له هه‌واداو له پشت ئه‌ویشه‌وه وێنه‌ی له‌رزۆکی ته‌ڵحه‌ک و ماڵ
و مناڵی که له دووره‌وه ماندوو شه‌که‌ت دێن. له پشت سه‌ریانه‌وه
گردێکه که لێی داگه‌ڕاون. دیاره که ده‌مێکه‌یه به‌ڕێوه‌ن.
ته‌ڵحه‌ک و ژنه‌که‌ی و کچه‌که‌ی و کوڕه‌که‌ی.
پێش له‌وه‌ی بگه‌ن یه‌ک یه‌ک سست ئه‌بن و ئه‌درێن به عه‌رزا.
چه‌ن که‌سێ له ده‌روازه‌وه به‌ره‌و لایان هه‌ڵدێن و به سه‌ر سوڕییه‌وه
ئاخڵه‌یان ئه‌ده‌ن.
2.
رۆژ- ده‌ره‌وه- ده‌رکه‌ی مه‌یدان
ده‌نگی گوریس و دۆڵچه‌ی بیر و ئاوکێشان. قازانه چێشته‌کانی سه‌ر ئاگر به
هه‌ڵم و بۆقه‌وه راده‌گه‌یه‌نن که رۆژێکی گرینگه. ته‌ڵحه‌ک له بن
دیوارا دانیشتووه و خه‌ریکی خواردنه. نه‌ختێ له‌و لاوه‌تره‌وه له ناو
ژنه‌کانا، ژن و کچه‌که‌ی که وا دیاره تێریان خواردووه. ژن ده‌سته‌کانی
هه‌ڵدێنێ و له ژێر لچه‌وه شوکرانه بژێره.
ژنێک:
که‌سێک به شوێنتانه‌وه بوو؟
ژنی
ته‌ڵحه‌ک: چه‌ن گورگی برسی، هه‌رکه هێسره‌که‌مان تۆپی سه‌ر و
گوێلاکیان په‌یدا بوو.
ژن:
به‌ختتان یار بووه.
ژنی
ته‌ڵحه‌ک: به مواره‌کی، جێژنه؟
ژن:
میری نه‌ورۆزی رێ ئه‌خه‌ن.
ژنی
ته‌ڵحه‌ک: به سه‌ر و دڵ‌خۆشی.
ژن:
دابی هه‌موو ساڵه‌یه.
کچی
ته‌ڵحه‌ک: ( به یه‌کێ‌تر) من که ئێجگار ترسام. کاتێ چاوم پێیان
که‌وت هه‌ناسه‌م لێ چنرا.
ژنی
ته‌ڵحه‌ک: ئێمه رێبوارین، ره‌وته‌نین، راستان ئه‌وێ پیاوه‌که‌مان
له دووی کاول‌بووێ ئه‌گه‌ڕێ ئاوه‌دانی کاته‌وه. ئێجگار ساکار و بێ پێچ و
په‌نا و خه‌ڵک خۆشه‌ویسته.
وێنه‌ی ته‌ڵحه‌ک که دڵشاده و به حه‌زه‌وه خه‌ریکی خواردنه و چه‌ن ورد
و درشتێ که به مه‌یله‌وه تێی ئه‌ڕوانن. له ئه‌ردا، له ناو مه‌یدان، جم
و جووڵ و هات و چو بۆ رێ‌خستنی جێژن له ئارادایه. یه‌ک دوو به‌هارخه‌و
پێکه‌وه ئه‌به‌ستن که سه‌کۆی ده‌ورگێڕان سازکه‌ن. پارچه و جل و به‌رگی
جۆراوجۆر تاقی ده‌که‌نه‌وه. چه‌ن که‌سێ به ده‌وری یه‌که‌وه، به‌ڵێن و
بڕیاری یاری ده‌ده‌ن. ده‌نگیان دێ.
سه‌رۆک:
تۆ قامچی‌وه‌شێن به، تۆیش میر غه‌زه‌ب، تۆ ببه به وه‌زیر، تۆش به دز.
ده‌ورگێڕی
یه‌که‌م: بێ قامچی به‌ڕێوه ده‌چێ، بێ میرغه‌زه‌ب سه‌ر ئه‌گرێ، بێ
دز ئه‌کرێ، به‌ڵام بێ میری نه‌ورۆز هه‌ر نابێ.
سه‌رۆک:
من چ قوڕێک بکه‌م به سه‌رما که لۆتی تۆبه‌ی کردووه، گۆڵمه‌ز له ماڵ
نایه‌ته ده‌ر و لاسایی‌که‌ر که‌وتووه به رقا؟
ده‌ورگێڕی دووهه‌م: هه‌موو ساڵێ ئه‌م به‌زمه‌یه، وا نابێ( ته‌ڵحه‌ک به
لاوێ که له پاڵ ده‌ستیایه)
ته‌ڵحه‌ک:
بۆ وا داگیریاون؟
لاو:
کاره‌که‌یان چه‌تی تێ‌که‌وته. ئه‌مساڵ ساڵێکی به پیت بوو. گشت ساڵێ
وه‌ختی قوربانی ئه‌بووه قرم و قاڵ. ئه‌مساڵ که‌س خۆی لێ‌نادا.
ته‌ڵحه‌ک قاپه‌که دائه‌نێ و هه‌ڵده‌ستێ.
ته‌ڵحه‌ک:
شوکر بۆ خوا.
کوڕی ته‌ڵحه‌ک دامێنی ده‌گرێ.
کوڕی
ته‌ڵحه‌ک: باوه گیان، سه‌فه‌ره‌که‌ت دوا ئه‌که‌وێ. تۆ ئه‌بێ مشۆرێ
بۆ ئه‌و ره‌وه گورگانه‌ی ژووره‌وه پخۆی.
ته‌ڵحه‌ک:
چاره‌یان خه‌نه‌که رۆڵه گیان. خه‌نه‌ک و ئه‌و گۆپاڵه وشترکوژه‌ی که خۆم
دروستم کرده. تۆ ئه‌بێ من و گۆپاڵه‌که‌م له شه‌ڕه گورگا ببینی.
ته‌ڵحه‌ک دوور ئه‌که‌وێته‌وه. کوڕه روو له که‌سێ
کوڕی
ته‌ڵحه‌ک: هه‌رگیز پاروێ نانی بێ ره‌نجمان نه‌گلاندووه.
·
کۆڕی ده‌ورگێڕان
ده‌ورگێڕه‌کان هه‌ر خه‌ریکی قسه و باسن. سه‌رۆک له به‌ر گشتیان
ئه‌پاڕێته‌وه و هیچیان نایگرنه ئه‌ستۆ.
سه‌رۆک:
برا بێ با ئابڕوومان نه‌چێ، خه‌ڵاتی له به‌رکه.
ده‌ورگێڕ:
به هه‌ر له‌ونێ بته‌وێ سه‌رمه‌وقولات لێ ئه‌ده‌م. به‌ڵام شه‌ڕوقڕه بۆ خۆم
ناکڕم
( دوور ئه‌که‌وێته‌وه. سه‌رۆک روو له یه‌کێ‌دیکه ئه‌کات)
سه‌رۆک:
وه‌ره، ئه‌م یارییه شۆخێکی وه‌ک تۆی ئه‌وێ. به پێی ووته‌ی جه‌ماوه‌ر چتێ
ساز که‌و بڵێ. چتێ که زیاتر جێی پێله‌نین بێ.
ده‌ورگێڕ:
ئه‌وه‌ی جێی پێکه‌نین بێ چۆنیه‌تی ئێستای تۆیه.
( پێده‌که‌نێ و دوور ئه‌که‌وێته‌وه. ئه‌وانی دیکه‌ش له گه‌ڵیا ئه‌ڕۆن.
سه‌رۆک نا‌ئومێد له سه‌ر سه‌کۆ دائه‌نیشێ و عاره‌قه‌ی هه‌نیه‌ی ئه‌سڕێ.
چه‌ن لاوێ ده‌وری ئه‌ده‌ن.
سه‌رۆک:
ئه‌مساڵ میری نه‌ورۆزمان نییه. ئه‌مساڵ پیت و به‌ره‌که‌ت نامێنێ.
( ته‌ڵحه‌ک دێته ناو کۆڕه‌که‌وه)
ته‌ڵحه‌ک:
خوا خه‌م نه‌دا. بیستم چبووه.
·
کۆڕی ژنان
( ژنی ته‌ڵحه‌ک له ناو ژنانی دیکه‌دا قاپ ئه‌شۆرێ.)
( کچی ته‌ڵحه‌ک و کچێکی دی له به‌ری پێشه‌وه دیمه‌نن.)
کچی
ته‌ڵحه‌ک: من ئێره‌م پێ‌خۆشه. ئێره زۆر خۆشه.
کچ:
پێیان بڵێ هه‌ر لێره بمێننه‌وه. له خۆڕا له شوێن چ ده‌گه‌ڕێن؟ ئه‌م
خه‌ڵکه ئێجگار میواندارن.
·
کۆڕی ده‌ورگێڕان
( سه‌رۆک را ئه‌چڵه‌کێ)
سه‌رۆک:
چت گووت؟ جارێ‌تر بیڵێ.
ته‌ڵحه‌ک:
بڕوانن. من نازانم ئه‌م میری نه‌ورۆز ه کێیه. به‌ڵام له باتی ئه‌و نان و
پێخۆره‌ی که به من و ژن و مناڵه‌که‌متان دا وا له خزمه‌تتاندام.
سه‌رۆک:
ئاخر ئه‌شێ پیاوی قسه‌ی نه‌سه‌ق و گاڵته و گه‌پ بی.
ته‌ڵحه‌ک:
تێر بم پیاوی گشتێکم.
سه‌رۆک:
به‌م جوامێریه‌ت هه‌موو دڵشاد ئه‌که‌ی.
( سه‌رۆک له ده‌هۆڵ ئه‌دات. کوڕی ته‌ڵحه‌ک له ته‌ڵحه‌ک نزیک ئه‌بێته‌وه)
کوڕی
ته‌ڵحه‌ک: بابه تۆ به‌ر زمانی خۆت پێ‌ناگیرێ. زبانت را ناگری.
ته‌ڵحه‌ک:
ئه‌وه چ قسه‌یه‌که رۆڵه گیان. هونه‌ری من زبان راگرتنه، به‌ڵگه‌یشم
ئه‌وتا سه‌رم هێشتا به سه‌ر شانمه‌وه‌یه.
سه‌رۆک:
( ئاوڕ ئه‌داته‌وه) تۆ ناوت چییه؟
ته‌ڵحه‌ک:
ته‌ڵحه‌ک.
سه‌رۆک:
وا بزانه تۆ میری و که‌سانی دیکه گوێ له مست و ده‌س و دایره‌ی تۆن.
ده‌ورگێڕێ:
هه‌ڵبه‌ت به قه‌ستی و له بۆ گاڵته.
سه‌رۆک:
چوار مه‌لیک له چوار لایه‌نی تۆن، چوار په‌لی تۆن. تۆ قاڵاوت پێیه و ئه‌و
مه‌شکه و باوه‌شێن و تاوڵه‌مه و خشت.
·
کۆڕی ژنان
( گرد و کۆ کردنی که‌ره‌سه‌و چت و مه‌کی شانۆ به‌رده‌وامه. ده‌نگی ده‌هۆڵ
و ده‌نگی پیاوێ که له سه‌ر سه‌کۆوه را ده‌گه‌یه‌نێ.)
ده‌نگی
پیاو: سه‌ره‌تای یاری پاش بانگی نیوه‌ڕۆ. ئاگادار بن، ئاگادار...
( ژنان گوێ را ده‌گرن)
ژنێک:
ساڵێ ئه‌تاسین و رۆژێ ئه‌ماسین.
ژنی
ته‌ڵحه‌ک: چ ده‌که‌ن؟
ژن:
پیاوی تۆ گرتیه‌ته ئه‌ستۆ. خوا رووسووری بکات. هه‌رکه‌س رایه‌ک ئه‌بێته
میری نه‌ورۆز رای دووهه‌م خۆ له قه‌ره‌ی نادا. ئه‌م یارییه چ
نه‌هێنییه‌کی تێدایه که‌س تێناگا.
کچ:
( به کچی ته‌ڵحه‌ک) خوا بکات به گاڵته و گه‌پ کۆتایی بێ.
کچی
ته‌ڵحه‌ک: چه‌ن باش
ژن:
( به ژنی ته‌ڵحه‌ک) خوا بیکردایێ به شادی کۆتایی بهاتایێ.
·
کۆڕی ده‌ورگێڕان
( سه‌رۆک یارییه‌که‌یان بۆ راڤه ئه‌کات. جل و به‌رگ وه‌به‌ر ته‌ڵحه‌ک و
چه‌ن ده‌ورگێڕی دیکه ئه‌که‌ن.)
سه‌رۆک:
باشه تۆ تۆماری گاڵته چیه‌کانت خوێنده‌وه. ده‌فته‌ری گاڵته و گه‌پ له
به‌ر پشتێنه‌که‌تایه. به هیچ چتێ لێڵ مه‌به. مه‌به‌ست شادی و
پێکه‌نینه. له‌م یارییه‌دا که‌س نایدۆڕێنێ. خه‌ڵاتی له ماڵی حاکمه‌وه
دێنن. ساڵی رایه‌که. گشت چتێ به‌و جۆره‌یه که گووتم. که‌س هیچ ناگرێته
خۆ و زویر نابێ. گشت به رواڵه‌ت تووڕه ئه‌بن. باش تێ‌گه‌یشتی؟
( ته‌ڵحه‌ک به سه‌ر ئیشاره ئه‌کات که ئه‌رێ. کڵاو له سه‌ری ده‌نێن و
عابا ئه‌ده‌ن به سه‌رشانیا. له پشت سه‌ریه‌وه ئاڵاکان هه‌ڵدێنن.
3.
رۆژ – ده‌ره‌وه- کۆڵانه‌کان و مه‌یدان
له دوو لایه‌نی کۆڵانه‌کان، له سه‌ر بانه‌کان، له پشت ده‌لاقه‌کان و ناو
ژووره‌کان خه‌ڵک کۆ بوونه‌ته‌وه. ده‌نگی مۆسیقاژه‌نه‌کان . تاقمی میری
نه‌ورۆزی که‌وتووه‌ته رێ. ته‌ڵحه‌ک به سه‌ر گوێ درێژێکه‌وه و قاڵاوێک
به ده‌ستیه‌وه. له دوایه‌وه هه‌ندێ به خۆ رازاننه‌وه‌ی سه‌یر و
سه‌مه‌ر. یه‌کێ به ریشێکی سازدرا‌و له پێستی مه‌ڕ، یه‌کێ به پێستی ره‌شی
بزنه‌وه، یه‌کێ به شاخی گاوه، یه‌کێ به کڵاوی زه‌نگۆڵه‌داره‌وه، یه‌کێ
به مت و مورووه‌وه، یه‌کێ به سه‌ر و چاوی ئارداییه‌وه، یه‌کێ به سه‌ر
و چاوی دووکه‌ڵاییه‌وه، یه‌کێ به چڕ و چاوی زه‌رد و سووره‌وه. چه‌ن
پیاوێکی به‌رگی ژنانه له به‌ر به سووراو سپیاوی ژنانه‌وه سه‌ما
ئه‌که‌ن. چه‌ن که‌سێ جل و به‌رگی شه‌ڕیان له به‌ره، ئاڵای سه‌یر و
هه‌روه‌ها گۆپاڵ و دار به ده‌سته‌وه. چه‌نا سوونگی درێژ که که‌لله
سه‌ری گوێ‌درێژ و مه‌ڕۆ مانگایان به سه‌ره‌وه‌یه. به ده‌ور و
به‌ریانه‌وه تاقمی گاڵته‌چی و مۆسیقاژه‌ن و له پێشیانه‌وه سه‌رۆک و
هاوڕێ‌کانی که رێنوێنی ده‌که‌ن. ته‌ڵحه‌ک به سواری گوێ‌درێژه‌وه
پێده‌که‌نێ و به سه‌ر بۆ گشت لایه‌نی جه‌ماوه‌ر که نوقڵ و برنجی بۆ
ده‌هاوێن کڕنۆش ده‌بات. له ناو جه‌ماوه‌ره‌وه کوڕ و کچی ته‌ڵحه‌ک به‌ره‌و
رووی هه‌ڵدێن و هه‌ر کام لایێ له داوێنی ئه‌گرن.
کوڕ:
مه‌ڕۆ بابه، دره‌نگ ئه‌که‌وین، ئه‌بێ لێره بڕۆین.
کچ:
بڕۆ بابه با گشت لێت دڵشاد بن.
کوڕ:
مه‌ڕۆ بابه، له شه‌و و چۆڵگه و گورگ ده‌ترسێم.
کچ:
بڕۆ بابه، خه‌ڵکی ئه‌م شاره ئێجگار میواندارن.
کوڕ:
مه‌ڕۆ بابه، تۆ ئه‌و خه‌ڵکه ناناسی.
کچ:
بڕۆ بابه سزای پیاوه‌تی هه‌ر پیاوه‌تییه.
( ته‌ڵحه‌ک خۆ له ده‌ستیان رزگار ئه‌کات و ئه‌وان لا ئه‌دات)
ته‌ڵحه‌ک:
من ئه‌وه‌ی به پێویستی بزانم ئه‌یکه‌م. پاش ئه‌و هه‌موو ئازاره نۆره‌ی
تاوێ رابواردنه. ئه‌وان نانیان پێداوم منیش یاریه‌یان ئه‌ده‌م.
( قرم و قاڵی و جوزه‌له و زوڕنا، تاقم دێته ناو مه‌یدان. جارێ مه‌یدان
ده‌ور ئه‌داته‌وه و پاشان ئه‌وه‌ستێ. ته‌ڵحه‌ک دائه‌به‌زێ و ئه‌چێته سه‌ر
سه‌کۆ که له ناوه‌ڕاستیدا چوار پایه‌یه‌ک دانراوه و به چوار ده‌وریا
چوار مه‌لیک راوه‌ستاون. جه‌ماوه‌ر هاوار ئه‌که‌ن و چوار مه‌لیک یاری ده‌ست
پێده‌که‌ن. هه‌وه‌ڵ مه‌لیک مه‌شکه‌ی ئاوه‌که‌ی ئه‌کا به سه‌ر خۆ‌یا.
دووهه‌م مه‌لیک خۆی باوه‌شێن ئه‌کات. سێهه‌م مه‌لیک تاوڵه‌مه ئه‌سوڕێنێ و
چواره‌م مه‌لیک خشته‌کان هه‌ڵدێنێ و ئه‌یاندا له یه‌ک و خاک و خۆڵه‌که‌ی
ئه‌چێ به سه‌ر خۆ‌یا.
سه‌رۆک:
تۆ کێی؟
-
: من مه‌لیک بام.
سه‌رۆک:
تۆ کێی؟
-
: مه‌لیک ئاوم.
سه‌رۆک:
تۆ؟
-
: مه‌لیک خۆڵم.
سه‌رۆک:
ئه‌ی تۆ؟
-
: مه‌لیک ئاگرم.
سه‌رۆک:
به حه‌قی چوار توخمه، به گه‌وره‌یی حه‌و ئه‌ستێره زمسان ده‌رپه‌ڕێنه و
نوێنه‌ری بۆ خزمه‌ت به‌هار بنێره.
( ته‌ڵحه‌ک قاڵاوه‌که هه‌ڵده‌فڕێنێ. جه‌ماوه‌ر ده‌یکه‌نه قرم و قاڵ و
ده‌ڕواننه ئاسمان. ناکاو ته‌ڵحه‌ک هه‌نگاو ئه‌نێته پێش و هاوار ئه‌کات.)
ته‌ڵحه‌ک:
ئه‌های خه‌ڵکه، گه‌لی براده‌رینه- ئه‌زانن ئه‌مه‌وێ بڵێم چی؟
جه‌ماوه‌ر:
نا
ته‌ڵحه‌ک:
( به قه‌ستی قه‌ڵسه) من به جه‌ماوه‌رێکی وه‌ها نه‌زان بڵێم چی؟
( ته‌ڵحه‌ک به ده‌ور سه‌کۆدا ئه‌گه‌ڕێ. چوار مه‌لیک راده‌که‌نه پێش.
خه‌ڵک به سه‌ر سووڕمانه‌وه له یه‌ک ده‌ڕوانن. سه‌رۆک به ئیشاره
ئه‌هوه‌نیان ئه‌کاته‌وه.)
یه‌کێ
له جه‌ماوه‌ر: ئێمه تاقی ئه‌کاته‌وه.
( چوار مه‌لیک ته‌ڵحه‌ک رازی ئه‌که‌ن بگه‌ڕێته‌وه. جه‌ماوه‌ر له ناو
خۆیانا مقۆ مقۆیانه. ته‌ڵحه‌ک لێیان دێته پێش.)
ته‌ڵحه‌ک:
هۆی خه‌ڵکه، هه‌ی گه‌لی براده‌رینه- ئه‌زانن ئه‌مه‌وێ بڵێم چی و چیتان
پێ‌ڕاگه‌یه‌نم؟
جه‌ماوه‌ر:
( به شێوه‌یه‌کی درێژه‌دار) ئه... ر ... ێ...
ته‌ڵحه‌ک:
( قه‌ڵس بوونێکی قه‌ستی) کاتێ هه‌مووتان ئه‌زانن ئیتر چ پێویستێکی به
گوتنی من هه‌یه؟
( جه‌ماوه‌ری کڵاو سه‌رچوو پێده‌که‌نن. ته‌ڵحه‌ک به ده‌ور سه‌کۆدا
ئه‌گه‌ڕێ. چوار مه‌لیک دیسانه‌وه ده‌بنه ناوه‌نجی. جه‌ماوه‌ر به قاوو
قیژ له ناو خۆیانا به‌ڵێن و بڕیاری نوێ ئه‌ده‌ن.
یه‌کێ
له جه‌ماوه‌ر: ( به ئه‌وانی‌تر، به ئه‌سپایی) هه‌ندێکمان
بڵێین ئه‌رێ، هه‌ندێکیشمان بڵێین نا.
ته‌ڵحه‌ک:
ئه‌های خه‌ڵکه، ئه‌نجام ئه‌زانن ئه‌مه‌وێ بڵێم چی؟
تاقمێ
له جه‌ماوه‌ر: نا....
-------هاوکات و پێکه‌وه---------
تاقمێکی
دیکه: ئه‌رێ...
ته‌ڵحه‌ک:
( قه‌ستی قه‌ڵسه) باشه. ئه‌وانه‌ی که ئه‌زانن بڵێن به‌وانه‌ی که
نازانن.
( جه‌ماوه‌ر پێده‌که‌نن و به گاڵته‌وه یه‌کێ به‌ره‌و پێش پاڵ پێوه
ده‌نێن. سه‌رۆک ده‌م به پێکه‌نین ئه‌چێته سه‌ر سه‌کۆ.)
سه‌رۆک:
کێ عه‌رز و حاڵی هه‌یه؟ به دابی ماڵ ته‌کانن هه‌رکه‌سێ گله‌ییه‌کی له
هه‌ر که‌س هه‌یه ده‌ریبڕێ. ئه‌وه‌ی داخوازه‌که‌ی سه‌یر نه‌بێ په‌نجا قامچی
لێ ئه‌درێ. هه‌ر که‌سێ له بۆ داد بێ پێچه‌وانه سواری که‌ری ئه‌که‌ن.
( ئه‌وه‌ی که پاڵیان پێوه نابوو هه‌ڵدێته‌وه ناو جه‌ماوه‌ر. چوار مه‌لیک
جل و به‌رگی خزمه‌تکاران له به‌ر ئه‌که‌ن.)
ته‌ڵحه‌ک:
میر غه‌زه‌بم کێیه؟
-
: منم
ته‌ڵحه‌ک:
نێچیروانم کێیه؟
-
: منم.
ته‌ڵحه‌ک:
راوێژکارم؟
-
: منم.
ته‌ڵحه‌ک:
هاوسه‌رم؟
( پیاوانی جل و به‌رگی ژنانه له به‌ر ده‌قریشکێنن و به سه‌رمێکی قه‌ستی
هه‌ڵدێن و دوور ئه‌که‌ونه‌وه. جه‌ماوه‌ر پێده‌که‌نن.
ته‌ڵحه‌ک:
خه‌زنه‌دارم کێیه؟
-
: منم
ته‌ڵحه‌ک:
له‌شکرم؟
( هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌ره مه‌ڕ و بزن و که‌ر و گایان کرده به
سه‌ر داره‌وه داره‌کان هه‌ڵدێنن و هوڕا ده‌کێش.)
ته‌ڵحه‌ک:
کتێب‌دار له کوێیه؟
-
: لێره.
ته‌ڵحه‌ک: ئه‌ستێره‌ناس
کێیه؟
-
: منم.
ته‌ڵحه‌ک:
ئه‌ستێره‌ناسان توێژێکی بێ‌که‌ڵکن. ئه‌وه‌ی ناکرێ له سه‌ر عرزا له دوی
بگه‌ڕی ئه‌وان له ئاسمانا بۆی ده‌گه‌ڕێن.
( جه‌ماوه‌ر له ناو خۆیانا گشت هوو له‌و پیاوه‌ی ده‌کێشن که به رواڵه‌ت
پیشه‌ی ئه‌ستێره‌ناسینه. ئه‌و ئاڵۆز به‌ڵام ده‌م به پێکه‌نین و ناچار
دێته ناو کایه‌وه، ته‌نیا که‌وته و به گومانه‌وه هه‌نگاو ده‌نێته
پێش.
ئه‌ستێره‌ناس:
من پیاوێکی خولیای زانستم و گه‌لێ کتێبم خوێندوه‌ته‌وه. مه‌لای گه‌ڕه‌ک
ئه‌مه ئه‌سه‌لمێنێ... زانیاران بۆ من رێز داده‌نێن. به‌ڵام نازانم لای
ئێوه چه‌ن ئه‌ژیم؟
ته‌ڵحه‌ک:
راستت ده‌وێ ده دینار.
ئه‌ستێره‌ناس:
خوا بیزانێ هه‌ر عه‌باکه‌م بایی ده دیناره.
ته‌ڵحه‌ک:
خوا بیزانێ منیش به عه‌باکه‌وه ئه‌وه‌نده‌م داناوه.
( پێکه‌نینی خه‌ماوه‌ر به ئه‌ستێره‌ناس. ئه‌ستێره‌ناس په‌شێو روو له
جه‌ماوه‌ر ئه‌کات.
ئه‌ستێره‌ناس:
من گه‌لێ چت ئه‌زانم که که‌س نایزانێ.
ته‌ڵحه‌ک:
له خۆ بایی مه‌به. زانستی تۆ زۆر له زانستی من زیاتر نییه.
ئه‌ستێره‌ناس:
کوێ ناوه‌ڕاستی عه‌رزه؟
ته‌ڵحه‌ک:
ئه‌م شوێنه‌ی که من لێی راوه‌ستاوم.
ئه‌ستێره‌ناس:
حه‌یه حه‌ی!
ته‌ڵحه‌ک:
بڕوا ناکه‌ی بیپێوه.
ئه‌ستێره‌ناس:
چه‌ند ئه‌ستێره له ئاسماندایه؟
ته‌ڵحه‌ک:
به قه‌د مووی ئه‌م خه‌ڵکه.
ئه‌ستێره‌ناس:
به کام به‌ڵگه‌وه؟
ته‌ڵحه‌ک:
بڕوا ناکه‌ی بیان بژێره.
( مه‌لای قووتاوخان بۆ یارمه‌تی ئه‌ستێره‌ناس دێته پێش.)
مه‌لا:
هۆی ئه‌م جیاوازییانه چییه؟ بۆ خه‌ڵک له دنیادا پرش و بڵاون؟
ته‌ڵحه‌ک:
چون هه‌گه گشتیان له لایه‌ک پێکه‌وه بوایه‌تن عه‌رز لاسه‌نگ ئه‌بوو و
چه‌په‌ی ئه‌کرد.
ئه‌ستێره‌ناس:
هه‌تاو که‌ڵکی زۆرتره یا مانگ؟
ته‌ڵحه‌ک:
هه‌ی خۆزگه‌م به خۆم نه‌بێ، ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌یش نازانی؟ دیاره، هه‌تاو
رۆژی روون دێته ده‌ر که بوون و نه‌بوونی ته‌وفیر ناکات. به‌ڵام مانگ
شه‌وی تاریک دێته ده‌ر و که‌ل و کون روون ئه‌کاته‌وه.
ئه‌ستێره‌ناس:
( به مه‌لا) من ئیتر هیچم پێ شک نایێ.
مه‌لا:
ته‌نانه‌ت له مه‌یدان ده‌رچوونیشت پێ شک نایێ؟
( ئه‌ستێره‌ناس و مه‌لا هه‌ڵدێن و له مه‌یدان ئه‌چنه ده‌ر. جه‌ماوه‌ر
هۆیان لێ ده‌که‌ن و پێیان پێ‌ئه‌که‌نن.)
سه‌رۆک:
ئێستا، دادخوازی ده‌ست پێده‌کات. به ئاو بڵێ سه‌ره‌و ژوور بڕوات. به
دووکه‌ڵ بڵێ به‌ره‌و خوار بێت. ئێسک بخه‌نه به‌ر وڵاخ و کاو جۆ بکه‌نه
به‌ر سه‌گ. دنیا سه‌ربه‌ره‌و خوار ئه‌بێت. کۆڕی میری نه‌ورۆزی دێته
ئاراوه.
( سه‌رۆک له سه‌ر سه‌کۆ دێته خوار، مۆسیقا ده‌ژه‌نن. پیاوێ به قوڕ پێوان
و شینی قه‌ستی دێته پێشه‌وه.
کابرا:
میری مه‌زن، میری مه‌زن، درگای ماڵه‌که‌میان دزییوه.
ته‌ڵحه‌ک:
شینی پێ ناوێ کابرا، تۆیش بڕۆ درگای مزگه‌وت ببه.
کابرا
:مزگه‌وت ماڵی خوایه.
ته‌ڵحه‌ک:
وایه کاکی من. ئه‌و ئه‌زانێ دزی درگای ماڵه‌که‌ی تۆ کێیه. دزه‌که‌ت پێ
بسپێرێ و درگای ماڵی خۆی بباته‌وه.
(پێکه‌نینی جه‌ماوه‌ر، کابرایش ماق پێده‌که‌نێ.)
·
سوچی مه‌یدان- ژن و مناڵی ته‌ڵحه‌ک
ژن و کچی ته‌ڵحه‌ک مینا خه‌ڵکی دی به یاریه‌که پێده‌که‌نن. کوڕی ته‌ڵحه‌ک
له جه‌ماوه‌ر جیا ئه‌بێته‌وه. له رێگه‌یه‌که‌وه که به مه‌یدان ئه‌گات
گایه‌کی رازاوه ده‌بینێ که پیره‌پیاوێک له لایه‌وه دانیشتووه و
ته‌زبێح ئه‌خات. کوڕی ته‌ڵحه‌ک حه‌چێته پێش و ده‌ست به پشتی گاکه‌دا
ئه‌هێنێ.
کوڕی
ته‌ڵحه‌ک: بۆ ره‌نگیان کردووه؟
پیره‌پیاو:
گای قوربانییه. ئه‌م کۆبوونه‌وه هه‌میشه به قوربانی کۆتایی دێ.
( کوڕی ته‌ڵحه‌ک له گاکه دوور ئه‌که‌وێته‌وه و ده‌ڕوانێته تازبێحی
ده‌ستی پیره‌پیاو که ده‌نک ده‌نک ئه‌یخات.)
کوڕی
ته‌ڵحه‌ک: تۆ چی ئه‌که‌ی؟
پیره‌پیاو:
من کات ئه‌ژمێرم!
·
مه‌یدان
( له مه‌یدانا ئێستا لاوێ مه‌چه‌کی قه‌ڵه‌وه‌یه‌کی گرتووه و دادخوازی
ئه‌کات.)
خزمه‌تکار:
چت گوت، جارێ‌تر بڵی و به ده‌نگێ به‌رزتر بڵێ.
لاو:
من باوکێ پیرم بوو که له ژێر سێبه‌ری دیواری باخا نووستبوو. ئه‌م
به‌ڕه‌ڵایه له بۆ دزی به دیواری باخه‌که‌مانا هه‌ڵگه‌ڕاو له‌و سه‌ره‌وه
رێک بازی دایه سه‌ر سنگی باوکی هه‌ژارم و ئه‌وی کوشت.
ته‌ڵحه‌ک:
تۆ به‌ڕه‌ڵای؟
لاو:
زه‌به‌لاح و مفته‌خۆره.
ته‌ڵحه‌ک:
له مفته‌خۆر پرسیار بکه بزانه ئیشتیای هه‌یه؟
قه‌ڵه‌وه:
منی هه‌ژار له دنیادا هه‌ر ئه‌مه‌م هه‌یه.
( پێکه‌نینی جه‌ماوه‌ر، قه‌ڵه‌وه به ده‌رفه‌تی ئه‌زانێ و ئه‌که‌وێته
قسه.)
قه‌ڵه‌وه:
میری خاوه‌ن شکۆ. من کابرایه‌کی هه‌ژارم. له رووی نه‌فامیه‌وه هه‌یه و
نیه‌ی باوکم کرده ده‌س‌مایه و ئیشم پێوه کرد. به‌ڵام کڵاویان نایه
سه‌رم و گشتیان له چنگ ده‌رهێنام و بۆ خۆیان خۆش رایان‌بوارد.
ته‌ڵحه‌ک:
که وایه ئێستا ئه‌بێ هه‌یه و نیه‌ی دایکت بکه‌یته ده‌س‌مایه.
( پێکه‌نینی جه‌ماوه‌ر و هه‌ڵبزرکانی لاوی دادخواز)
لاو:
خوێنی باوکی من له بیر نه‌چێ.
ته‌ڵحه‌ک:
راست ئه‌که‌ی. گوتت باوکت چه‌نی ته‌مه‌ن بوو؟
لاو:
( دڵشاد) حه‌فتا.
ته‌ڵحه‌ک:
( به قه‌ڵه‌وه) تۆ چه‌نێ ته‌مه‌نته؟
قه‌ڵه‌وه:
بیست ساڵ.
ته‌ڵحه‌ک:
زۆر باشه ( به لاو) ئه‌مه ئه‌به‌یته‌وه بۆ ماڵی خۆتان و باش پیا
رائه‌گه‌ی هه‌تا ببێ به حه‌فتا ساڵ. یانی هاوته‌مه‌نی باوکت. ئه‌وده‌م له
سێبه‌ری دیوارا پاڵی ئه‌خه‌ی و خۆت له سه‌ر دییواره‌که‌وه باز ئه‌ده‌یته
سه‌ر زگی تا خوێن به خوێن پاک ببێته‌وه.
لاو:
من په‌نجا ساڵ به‌خێوی بکه‌م ئه‌مه چیه تۆڵه‌ی لێ ئه‌که‌مه‌وه؟ ده‌ک به
زیاد نه‌بێ. هاتوو من خۆم تا ئه‌و کاته نه‌مام.
ته‌ڵحه‌ک:
ئه‌بێ بمێنی و هه‌گه نه‌مێنی سزا ئه‌درێی.
قه‌ڵه‌وه:
( به لاوی دادخواز) دڵم بۆت ئه‌سوتێ.
لاو:
برا من له خوێنی باوکم گوزه‌رام.
ته‌ڵحه‌ک:
ئێمه له مافی خۆ نابوورین. ئه‌ی خواردن و بژییوی ئه‌م لاوه چی لێ دێ؟
قه‌ڵه‌وه:
( به لاوی دادخواز) دیتت؟ من تاوانبار نیم.
لاو:
هه‌ی هاوار به ماڵم. گه‌وره‌م سه‌رم له رێتاندایه. فه‌رموون ئاخوڕم بۆ
هه‌ڵبه‌سن. به‌ڵام باخه‌که‌م لێ مه‌سێنن.
ته‌ڵحه‌ک:
هه‌وه‌ڵ ئاخوڕی بۆ هه‌ڵبه‌سن و پاشان باخه‌که‌ی داگیر که‌ن.
پێکه‌نینی جه‌ماوه‌ر.له‌ناو جه‌ماوه‌ره‌وه لاوێکی میرزابنووس نوێن به
گوێی قازییدا ده‌چرپێنێ .
میرزابنووس:
قازیی؛ گشت له‌تۆ ده‌ڕوانن.
قازیی :(هێدی
و له‌سه‌رخۆ)ئاگام لێیه. مه‌یخه‌ره‌خۆت و بزه بگره!
مه‌نجه‌ڵێکیان له‌سه‌رلاوی دادخوازناوه‌و ده‌یبه‌ن؛قه‌ڵه‌وه پێده‌که‌نێ!
ته‌ڵحه‌ک:به‌ڵام
تۆ هه‌ی لاو،به‌سه‌رتدا داده‌سه‌پێ که درێژه به‌ژیان بده‌ی؛ له‌ناو ئه‌م
دنیای قه‌حبه‌نوێنا،شان به‌شانی لات ولوت و بێ سه‌روپێیانی رێزدارو
تادواهه‌ناسه‌ی ژیان بۆ پاروێ نان به دییواری ماڵی خه‌ڵکا هه‌ڵگه‌ڕێی و
به‌شی ئێمه‌یش بده‌ی.
پێکه‌نینی جه‌ماوه‌ر؛ ده‌مامکێ به به‌ر سه‌روچاوی لاوی قه‌ڵه‌وه‌وه
ده‌گرن وده‌یبه‌ن؛به‌دوایانا پیاوێکی خۆبه ژن گۆڕی‌و له‌گه‌ڵ پیاوێکی پیر و
پیاوێکی لاو دێنه پێش .زور روونه که سه‌رۆک
فێری کردوون.
پیاوی به‌رگی ژنانه له‌به‌ر(به
لاو) که وا؛ به‌مفت وخۆڕایی دێی بۆ لای ژنانی خه‌ڵکی و تووشی گێچه‌ڵیان
ده‌که‌ی !
پیره پیاو:
هه‌ی میر،میری مه‌زن؛ ئه‌م شۆڕه سواره ده‌بینی؟ هه‌موو رۆژێ له نه‌بوونی
منا هات و چۆی ماڵمان ده‌کات.خۆم دیم؛ئه‌ویش به رۆژی رۆشنا !
ته‌ڵحه‌ک:
(تووڕه) رۆژی رۆشن؟ ئه‌مه هۆی ئابڕوو چوونه !
پیره پیاو:
هه‌ڵبه‌ت - لای ده‌رودراوسێ
ئابڕووی پێوه نه‌هێشتووم.
پیاوی
به‌رگی ژنانه له‌به‌ر: ئه‌شا ئه‌شا ئه‌و
رژدایه‌تیه. نه خۆی به ده‌ردما ئه‌گات و نه ئه‌هێڵێ که‌س بگاته
هاوارم.
پیره‌پیاو:
هه‌ی میری گه‌وره،دادی من بستێنه . فه‌رموو سه‌باره‌ت به‌م باسه چی
ئه‌فه‌رموون؟
ته‌ڵحه‌ک:
پێش له هه‌موو چتێ ئه‌م ژنه چووه‌ته دڵمه‌وه!
لاو :
هه‌گه چتێ جگه له‌مه بووایه‌ت جێی سه‌رسووڕمان بوو.
پیره‌پیاو ئه‌دا به پشت ده‌ستی خۆدا.-
ته‌ڵحه‌ک:
ئه‌بێ له‌شوێنێکی چۆڵا هه‌ندی باس و خواسی لێ بپرسم.
پیاوی به‌رگی ژنانه له‌به‌ر:
دیتت که‌ره‌که‌م ؟ نه‌مگووت له چاڵ ده‌ردیت و ده‌که‌ویته چاه !
ته‌ڵحه‌ک :
به‌ڵام خه‌م مه‌خۆ؛هه‌گه به‌م پیت و به‌ره‌که‌ته‌ی که تۆ هه‌ته،هه‌گه
ئێواران له باتی درگای مال ،چاوه‌کانت ببه‌ستی، ئێمه‌یش به ئه‌رخایه‌نی
هات و چۆکانمان ده‌خه‌ینه شه‌و!
پیره پیاو:
( زویر به ژن و لاو ) پێکه‌نینی بوو؟
ته‌ڵحه‌ک :
به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌م لاوه خاوه! ( ئه‌دا به‌سه‌ر خۆیدا)
وای ! وای ! وای!- چ نامه‌تیه‌که، واوه‌یلا؛
گه‌نجی قیت و قۆز مه‌گه‌ر تۆ
ئاگاداری شه‌رع و یاسا و داب و نه‌ریت نیت؟ ئه‌م کارانه شوره‌ییه. نابێ
کارێ بکه‌ی که پێت بزانن. بڕۆ مشوری خۆت پخۆ. تۆ به‌لای ناخێرته‌وه
گه‌نجێکی رێک و پێکی، بۆ ئه‌بێ نیازت به گشت که‌س و ناکه‌سێ ببێ؟ بڕۆ ژن
بێنه با سه‌د که‌سی‌تر نیازیان به تۆ بێ.
( پێکه‌نینی جه‌ماوه‌ر. له ناو جه‌ماوه‌ردا چه‌ن که‌سێ قه‌ڵسن)
ته‌ڵحه‌ک:
پێده‌که‌نی ، نا ؟ تۆ ئه‌بێ به خراپترین شێوه سزا بدرێی. به رای من، تۆ
ئه‌بێ ژن بێنی و ببیته خاوه‌نی ژن و مناڵ و هه‌تا دوا رۆژی ته‌مه‌ن
حه‌مباڵی بێ جیره و جه‌زای ئه‌وان بی. ئه‌بێ کڵاوه‌که‌ت لار دابنێی و شه‌ق
و جنێوی گشت ژوور ده‌ستێ پخۆی و له نوێندا هاوبه‌شی گشت مێبازێ بی.
لاو:
( به گریانه‌وه) نا. نا. بۆ خوا بمکوژه و به‌م ده‌رده‌م مه‌به. من
مردنم گه‌لێ لا خۆشتره.
ته‌ڵحه‌ک:
تۆ ئه‌مری. به‌ڵام هێدی هێدی. کاتێ له ژێر باری تانه و لۆمه‌ی خه‌ڵکا
پشتت چه‌مایه‌وه و پرچت سپی بوو. مه‌نجه‌ڵێک بکه‌ن به سه‌ریا.
خزمه‌تکاره‌کان مه‌نجه‌ڵێک ئه‌که‌ن به سه‌ر لاودا که تا سه‌ر شانی دێت و
خه‌ڵک هۆی لێ ده‌کێشن.
ته‌ڵحه‌ک:
به‌ڵام سزای تۆ خانم! ئه‌بێ ئه‌و مێرده‌ت سوارت بێ.
پیاوی
جل و به‌رگی ژنانه له‌به‌ر: ئه‌شا
ئه‌و په‌نه. گشت ئه‌یانه‌وێ سوارم بن.
ته‌ڵحه‌ک:
تۆیش کابرا! سزات ئه‌وه‌یه مێردی ژنی وابی.
( جه‌ماوه‌ر پێده‌که‌نن)
·
ناوه‌ند جه‌ماوه‌ر
له ناوه‌ند جه‌ماوه‌ری ده‌م به پێکه‌نین، کابرایه‌کی رواڵه‌ت رازاوه‌ی
ده‌م به پێکه‌نین له کابرایه‌کی قه‌ڵس نزیک ئه‌بێته‌وه.
کابرا‌ی
خاوه‌ن بزه: ئێوه بۆ پێ‌ناکه‌نن؟
کابرا‌ی
قه‌ڵس: من پێکه‌نینم نایه‌ت. به رای من ئه‌مه گاڵته نییه. ئه‌و
خه‌ریکه ئابڕووی گشتمان ئه‌بات.
·
مه‌یدانی یاری
کابرایه‌ک به عابایه‌کی دڕا‌و به ده‌سته‌وه، ده‌ستی کابرایه‌کی خاوه‌ن
تیر و که‌وانی گرتووه و بۆ پێشه‌وه کێشی ئه‌کات.
کابرا:
میری مه‌زن، میری خاوه‌ن شکۆ، ئه‌م عابا دڕاوه ده‌بینن؟ ئه‌ز پیاوێکی
نه‌دار و هه‌ژارم. ئه‌م پیاوه به هۆی دوژمنایه‌تیه‌وه تیرێکی هاویشتووه
و عاباکه‌می کون کردووه.
ته‌ڵحه‌ک:
میر غه‌زه‌ب. کۆته و ساتور ئاماده که. خوێن به‌ری چاومی گرتووه.
ته‌نافی دار هه‌ڵخراوه؟
میرغه‌زه‌ب:
به‌ڵێ گه‌وره‌م.
ته‌ڵحه‌ک:
زۆر باشه، عاباکه‌ت له کوێ بوو؟
کابرا:
هه‌ڵخرا بوو به سه‌ر ته‌نافی حه‌وشه‌دا.
ته‌ڵحه‌ک:
بۆ خۆت له ناو عاباکه‌تا نه‌بووی؟
کابرا:
هه‌گه بوایه‌تم کوژرا بووم.
ته‌ڵحه‌ک:
هه‌گه بکوژرایه‌تی نیازت به عابای نوێ نه‌بوو.
کابرا:
به‌ڵێ گه‌وره‌م، کوژراوه‌کان سکاڵایش ناکه‌ن.
ته‌ڵحه‌ک:
نامه‌خوا. تۆ زۆر باش تێ‌ئه‌گه‌ی.
کابرا‌ی
تیرهاویژ: بیرێکیش له‌و تیره بێ سه‌ر و شوێنه‌ی من بکه‌نه‌وه که
له خۆڕا به زایه چوو.
کابرا:
وا سه‌یر مه‌که. من نه‌م‌ئه‌زانی باشتر وایه له عاباکه‌مدا بم.
ته‌ڵحه‌ک:
دڵگیر مه‌به ، ئێمه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ت پێ ئه‌ده‌ین که هه‌ڵه‌ت راست
بکه‌یته‌وه. به رای تۆ وه‌ها چاکتر بیه ئێمه گریمانمان وابێ که
عاباکه له به‌رتا بووه.
کابرا:
هه‌ی هاوار، که وابێ من پێکیاوم و کوژراوم؟
ته‌ڵحه‌ک:
ده‌مێکه. کفن و دفنی بکه‌ن. مه‌هێڵن ته‌رمه‌که‌ی له سه‌ر خاکا
بمێنێته‌وه.
( هه‌ندێ که‌س له ناو جه‌ماوه‌ره‌وه هه‌ڵدێن و کابرا له سه‌ر ده‌ست
هه‌ڵدێنن و به زکر کردن و دۆعا خوێندن به ده‌وری سه‌کۆدا ئه‌یگه‌ڕێنن.
کابرا هه‌ر هاوار ئه‌کات و ده‌س و پا ئه‌کوتێ.
کابرا‌ی
تیر هاوێژ: ( ترسا‌و) هه‌گه ئه‌و کوژراوبێ، یانی من
پیاوکوژم.
ته‌ڵحه‌ک:
تۆ زۆر زانای، بۆ راوه‌ستاون و له داری ناده‌ن؟
( خزمه‌تکاره‌کان هه‌ڵدێن و کابرا‌ی تیر هاوێژ ده‌گرن. به‌ڵام میرغه‌زه‌ب
دوو دڵه.)
میرغه‌زه‌ب:
گه‌وره‌م داره‌که به‌رزه، ئه‌مه ملی به کورسیه‌که ناگات.
ته‌ڵحه‌ک: ده‌ی بگه‌ڕێن که‌سێ بدۆزنه‌وه ملی به کورسیه بگات.
( خزمه‌تکاره‌کان کابرا به‌ره‌ڵا ئه‌که‌ن و هه‌ڵدێن و له ناو
جه‌ماوه‌ره‌که‌دا کابرایه‌کی باڵابه‌رز ئه‌گرن و به زۆر ئه‌یبه‌ن، کابرا
نایه‌وێ له گه‌ڵیان بڕوات. کێشی ئه‌که‌ن. له لای کابرایه‌کی له‌ڕ و
کوڕه‌گچکه‌که‌یه‌وه تێده‌په‌ڕن.
گچکه
کوڕ: بابه بۆ کوێی ئه‌به‌ن؟
کابرا‌ی
له‌ڕ: بۆ کاول‌بووێ که نه نانی تیا بێ و نه ئاو، نه هێسر و نه
گوێ‌درێژ، نه به‌ڕه و نه گلیم، بۆ شوێنێکی ته‌نگ و تاریک و چۆڵ و هۆڵ و
ته‌ڕ و تووش.
گچکه
کوڕ: ده بڵێ بۆ ماڵی ئێمه‌ی ئه‌به‌ن و ئه‌هانێ.
ته‌ڵحه‌ک:
تۆ کێی کابرا؟ تۆ گه‌لێ نابار خوڵقاوی، ئێجگار چڵکن و شڕۆڵی.
کابرا‌ی
له‌ڕ: برسیه‌تیش به‌م دووانه‌ی زیادکه.
ته‌ڵحه‌ک:
تۆ وادیاره ئاشنای.
کابرا‌ی
له‌ڕ: من خاوه‌نم.
( ته‌ڵحه‌ک به ده‌ست فرمانی بێده‌نگی ئه‌دات)
کابرا‌ی
له‌ڕ: من له‌وه پێش خاوه‌ن ماڵ بووم، خاوه‌ن باخ بووم، خاوه‌ن
زه‌وی بووم و ده‌س و پاوه‌نی تۆ ماڵ و باخ و زه‌وی و زاریان لێ داگیر کردم
و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه خاوه‌نه.
ته‌ڵحه‌ک:
جا کاکی ئازیز. هه‌تا زووه خۆت ده‌رباز که و هه‌تا پێت ئه‌کرێ و هه‌تا
پێت ئه‌کرێ هه‌ڵێ. چون ئه‌م خه‌ڵکه‌ی من ئه‌یانناسم گه‌لێ بێ‌خاوه‌نن.
( ده‌نگی پێکه‌نینی هه‌ندێ که‌س و هۆو کێشانی هه‌ندێ‌تر.)
·
سووچی مه‌یدان
( ژن و مناڵی ته‌ڵحه‌ک راوه‌ستاون، کابرایه‌ک نزیکیان ئه‌بێته‌وه. )
کابرا:
ئه‌بێ ئێوه خێزانی بن.
ژنی
ته‌ڵحه‌ک: به‌ڵێ.
کابرا:
ره‌نگه له‌گه‌ڵیا هه‌ڵکردن گه‌لێ دژوار بێ.
ژنی
ته‌ڵحه‌ک: نا. پیاوێکی زۆر خراپ نیه. زۆریش زه‌حمه‌تکێشه.
کچی
ته‌ڵحه‌ک: باوکم زۆر باشه.
ژنی
ته‌ڵحه‌ک: شوێکی باشه.
کوڕی
ته‌ڵحه‌ک: باوکێکی باشه.
کابرا:
ئێجگار قسه له رووه. زۆر بێ پێچ و په‌نایه. من گه‌لێ چووه‌ته
دڵمه‌وه. ئه‌و گاڵته ناکات. ئه‌و قسانه‌ی گاڵته نییه.
( کابرا ده‌ڕوا و ماڵ و مناڵی ته‌ڵحه‌ک په‌رۆشن)
وێنه‌گه‌لی هاوسه‌نگ له سووچی مه‌یدان و شوێنی یاری.
-
له شوێنی یاری‌دا کابرایه‌ک به شۆخیه‌وه فه‌له‌ک ده‌که‌ن.
-
وێنه‌ی په‌رۆشی ژنی ته‌ڵحه‌ک
-
له شوێنی یاری پای که‌سێک به کۆته‌وه ده‌به‌ستنه‌وه.
-
وێنه‌ی سه‌ر و چاوی قه‌ڵس و توڕه‌ی چه‌ن بینه‌ر.
-
وێنه‌ی که‌سێ که کورتانیان کردووه.
-
وێنه‌ی په‌رۆشی ته‌ڵحه‌ک.
-
وێنه‌ی چه‌نا ئاغای که‌رسوار که دێن و به قامچی له هه‌ر دوو لا ئه‌ده‌ن.
-
وێنه‌ی سه‌رۆک که چاو له ده‌فته‌ر و تۆماره‌که‌ی ئه‌کات،
-
وێنه‌ی ته‌ڵحه‌ک که ده‌روێشێ ئه‌سپه‌نه‌ر به ده‌ور سه‌ریا ئه‌گه‌ڕێنێ.
-
وێنه‌ی په‌رۆشی کچی ته‌ڵحه‌ک.
-
وێنه‌ی کابرایه‌ک که ئاخوڕی بۆ هه‌ڵ‌ئه‌به‌ستن.
-
وێنه‌ی ژنی ته‌ڵحه‌ک و ژنانی دیکه.
ژنی
ته‌ڵحه‌ک: به منیان گوت ئه‌مانه گاڵته‌یه و له کتێبه
کۆنه‌کاندا نووسراوه.
ژنی
ته‌نیشتی: به‌ڵام زیاد له پێویست ، راست نوێنه. ( چاوی کچه‌که‌ی
به له‌پی ده‌ست ئه‌گرێ، سه‌یری مه‌که.)
·
شوێنی یاری
( له ناو جه‌ماوه‌ره‌وه کابرایه‌کی به‌رگی ژنانه له‌به‌ر به حه‌و
قه‌ڵه‌م ئاڕایشته‌وه دێته پێش. لاوێکی سووراوو سپیاو کرد‌و و پیر
پیره‌پیاوێکی چڕ و چاو ئاردایی له گه‌ڵیان. جلی ژنانه له‌به‌ر کۆکڵاشک
ئه‌جاوێ. )
جلی
ژنانه له‌به‌ر: هه‌ی میری نه‌ورۆز، له ده‌ورت گه‌ڕێم.
سکاڵای من ئه‌مه‌یه که باوکی ساوسه‌وداگه‌رم کاتی مردن من و داراییه‌که‌ی
سپارده ده‌س ئه‌م کابرایه که چۆئاره ئێستا ئه‌م کابرایه که
وه‌سیه‌ت‌نامه‌که‌ی تیا برده. داراییه‌که‌ی ماشیه‌ته‌وه و منی ته‌مه‌ن
ته‌واویش نادات به شوو.
ته‌ڵحه‌ک:
( بزه گرتوو) مه‌گه‌ر تۆ پێگه‌یشتووی؟
جلی
ژنانه له‌به‌ر: کێیه که سه‌رنجێکی ئه‌م قه‌د و باڵایه
بدات و به‌مه نه‌زانێ.
ته‌ڵحه‌ک:
من کابرایه‌کی کاڵ فامم. هه‌گه راست ئه‌که‌ی وه‌ره بڕۆینه شوێنێ چۆڵ و
تاقی بکه‌ینه‌وه.
لاو:
گه‌وره‌م ئه‌و ژنێکی ره‌سه‌نه. بڕوانن چوار داوێنی به سه‌ر یه‌کا له
به‌ر کردووه.
ته‌ڵحه‌ک:
خه‌مت نه‌بێ ، هه‌گه چلیش به‌سه‌ر یه‌کا بکاته به‌ر، گشت ئه‌زانن له
ژێره‌وه چ باسه.
( چۆئار و هه‌ندێ پێده‌که‌نن. لاو رق هه‌ستاو پێچ له خۆ ئه‌دات.)
لاو:
که واته تۆ لایه‌نی ئه‌م چۆئاره مفته‌خۆره ئه‌گری.
ته‌ڵحه‌ک:
ئه‌و سه‌ری وه‌خت به‌شی به‌یت‌ولماڵ ئه‌دات. هه‌میشه که‌سانی وه‌ک ئه‌و
خاوه‌ن مافن.( به کچ) مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له تاقی کردنه‌وه‌دا باش ده‌رچیت.
( هه‌نارێک به توندی ئه‌درێ به ناوچاوی ته‌ڵحه‌ک‌دا. پاشان یه‌کی‌تر
ئه‌درێ به سینگیا. سه‌ر و چاوی رێزکاڵێ سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێ. کوڕی ته‌ڵحه‌ک
به په‌له له ناو جه‌ماوه‌ره‌وه به‌ره‌و لای هه‌ڵدێ. ده‌ورگێڕی لاو و
به‌رگی ژنانه له‌به‌ر ده‌س و پایان تێک ئه‌هاڵێ. ته‌ڵحه‌ک دێته‌وه به
خۆ‌یا و پێده‌که‌نێ. له به‌رانبه‌ری خۆ‌یا چاوی به کوڕه‌که‌ی ئه‌که‌وێ که
له سه‌ر سه‌کۆیه.
ته‌ڵحه‌ک:
چ شارێکی باشه و چه‌نێ خه‌ڵکه‌که‌ی دڵۆڤانن. به زه‌بری شه‌ق پیاو هان
ئه‌ده‌ن پخوات. ( گازێ له هه‌ناره‌که ده‌گرێ) من به‌ر زگی خۆم پێ‌ناگیرێ(
ئه‌یدا به کوڕه‌که‌ی) وه‌ره بگره.
( له‌و لاوه سه‌رۆک هه‌وڵ ئه‌دات خه‌ڵک ئه‌هوه‌ن بکاته‌وه. ئیشاره‌ت به
مۆسیقاژه‌نه‌کان ئه‌کات ساز لێده‌ن و خۆی له گه‌ڵ چه‌ن که‌سێکدا ئه‌دوێ.
له ناو جه‌ماوه‌ردا تاوێ ژن و کچی ته‌ڵحه‌ک ده‌بینرێن که خۆیان
کێشاوه‌ته ریزی پێشه‌وه.
کابرایه‌کی
به‌ڕێز: هیچکه‌س نابوێرێ. ژنه ره‌سه‌نه‌کانی ئێمه، پیاوه
به‌ڕێزه‌کانمان ، بیر و رامان، سبه‌ینێ چۆن له روومان بێ سه‌یری یه‌ک
بکه‌ین؟
کابرایه‌کی
قه‌ڵس: ئێوه زویرن چون گشت ووته‌کانی راسته. ئه‌و خراپه پێشان
ئه‌دات، خراپه فێر ناکات.
پیره‌پیاوێ
به‌ڕێز: یه‌ک که‌س وه‌ک ئه‌و به‌سه. زیاتر بن دنیا ژێره و ژوور
ئه‌بێ.
کۆنه
ده‌ورگێڕ: ( له ناو جه‌ماوه‌ردا) هه‌ر ته‌مایه‌رن که‌سێ سه‌مایان
بۆ بکات و ئیتر به‌س. من خۆم جارێ بوومه‌ته میری نه‌ورۆز.
سه‌رۆک:
ئێمه قه‌یری کاره‌که رائه‌گرین و شوێن کاری خۆ ئه‌که‌وین. ئه‌م یارییه
بیره‌واری به نرخی زانایانی پێشینه و ئێمه له ئه‌وانه‌وه فێر بووین و
ئه‌وان بێ‌گومان به پێی زانستێ ئه‌م یارییه‌یان داناوه. بڕۆ به‌رۆ.
( ده‌نگی شه‌یپور. چه‌ن تاوانبارێ که مه‌چه‌کیانیان به زنجیر به‌ستووه
به هه‌ڵاتن ئه‌هێنن. قرم و قاڵ نیشتووه‌ته‌وه. سه‌رۆک هه‌وڵ ئه‌دات
یارییه‌که به‌ڕێوه‌ببات. پاڵ له ده‌ورگێڕی دز بۆ پێشه‌وه ده‌نێ، به
دوایا چۆئار.
دز:
میرم، هه‌ی میری نه‌ورۆز، پیشه‌ی من دزییه و شانازی پێوه ده‌که‌م. هه‌ندێ
ده رۆژا دزیی ئه‌که‌ن و کاری منی هه‌ژاریش به شه‌وایه. هه‌تا دوێنێ شه‌و
قۆرت که‌وته کارم. چووم بۆ ماڵی ئه‌م چۆئاره. بزمارێکی به دیواری
ماڵه‌که‌یا داکوتابوو و منی هه‌ژار هه‌ر که به دیوارا هه‌ڵگه‌ڕام بزمار
چوو به چاوما و چاوێکم له کیس چوو.
ته‌ڵحه‌ک:
سه‌یره، ئه‌مه ئیتر جێی لێ بوردن نییه. کابرا تۆ گوێت له سکاڵا بوو. بۆ
ئه‌بێ بزمار داکوتی به دیواری ماڵتا که چاوی ئه‌م به‌سه‌زمانه کوێر بێ؟
چۆئار:
میرم، منی ناوچاو ره‌ش بێ‌تاوانم. به‌رۆکی ئه‌و که‌سه بگرن که
دیواره‌که‌ی داناوه. دیواریش به‌ننا دایناوه.
ته‌ڵحه‌ک:
گورج به‌ننا بگرن.
( به‌ننا ده‌گرن و ده‌ی‌ێنن.)
ته‌ڵحه‌ک:
که‌واته تۆ وه‌ستای دیواری و دییوار داده‌نێی.
به‌ننا:
به‌ڵێ. یانی نا. تاوانی من چییه، چ پێوه‌ندییه‌کی به منه‌وه هه‌یه.
چۆئار:
خۆیه‌تی گه‌وره‌م. هه‌ر ئه‌م به‌ننا بوو.
ته‌ڵحه‌ک:
باش گیر که‌وتی پیاوی ناپیاو، بۆ بزمار له دیواری ماڵ ئه‌م کابرادا
داناوه که ئه‌م دزه هه‌ژاره کوێر بکات؟
به‌ننا:
گه‌وره‌م راستتان ئه‌وێ ئه‌مه تاوانی ئاسنگه‌ره که بزمار دروست ئه‌کات.
هه‌ر چییه‌ک هه‌یه له ژێر سه‌ری ئه‌ودایه.
( له ناو جه‌ماوه‌ردا ئاسنگه‌ر هه‌ڵدێ)
دز:
هه‌ڵات، هه‌ڵات، بیگرن.
ئاسنگه‌ر:
( به پێکه‌نینێکی زۆره‌ملی) من هه‌ڕام نه‌ده‌کرد میرم. من هه‌رگیز
هه‌ڵنایه‌م. من نیازم وابوو بڕۆم و دارتاش بگرم. چون خۆتان باش ئه‌زانن که
بزمار داکوتان ئیشی دارتاشه. من بێ‌تاوانم. من ته‌نیا دروستی ئه‌که‌م.
ئه‌وه که دای‌ئه‌کوتێ.
ته‌ڵحه‌ک:
باشه، که وایه ئه‌و دای‌ئه‌کوتێ، بڕوانه بزانه دارتاش له ناو ئه‌و
خه‌ڵکه‌دا ئه‌بینی؟
( ئاسنگه‌ر سه‌ر وه‌ر ده‌گه‌ڕێنێ و که‌سانی‌که‌یش مینا ئه‌و. دارتاش که
به سه‌ر پێ‌په‌یژه‌وه خه‌ریکی ئیشه ئه‌که‌وێته پاڕانه‌وه.
دارتاش:
نا، نا، من لێره نیم. من نه‌بووم. من ژن و مناڵم هه‌یه.
ته‌ڵحه‌ک:
بی‌هێنن.
( دارتاش هه‌ر به‌سه‌ر پێ‌په‌یژه‌که‌وه ده‌هێنن. دارتاش هه‌ر به‌و
سه‌ره‌وه ده‌لاڵێته‌وه و ده‌پاڕێته‌وه.)
ته‌ڵحه‌ک:
باشه کافری بێ‌دین، بزمار دائه‌کوتی و پاشان ده‌ری ناهێنی با بچێت به
چاوی ئه‌م دزه داماوه‌دا؟
دارتاش:
میرم خوا بیزانێ له بیرم بوو که دوایی بزماره‌که ده‌رکێشم. به‌ڵام له‌و
کاته‌دا که به‌سه‌ر پێ‌په‌یژه‌که‌وه بووم چاوم به ماڵی هاوسێ
ماڵه‌که‌یان که‌وت و له‌وێ دوو پیاوم دی که له‌گه‌ڵ ژنێکدا خه‌ریکی
ساوسه‌ودا بوون. ژن بتێکی ته‌واو بوو و وه‌ک مانگی چوارده ئه‌دره‌وشا. منی
سیابه‌ختیش ئاگام له خۆ نه‌ماوه له‌گه‌ڵ پێ‌په‌یژه‌دا هه‌ر دوو دراین به
عه‌رزا و من ئیتر پێم باش نه‌بوو جارێ‌تر به پێ‌په‌یژه‌که‌دا هه‌ڵگه‌ڕێم و
سه‌یری ماڵی خه‌ڵک بکه‌م. دارتاش له پێ‌په‌یژه‌وه به‌ر ده‌بێته‌وه.
ته‌ڵحه‌ک:
نه‌بی به چاوه‌وه. باشه ئه‌و ژن و پیاوه لێره ده‌بینی؟
دارتاش: به‌ڵێ میرم. ئه‌وه‌تا. ئه‌وانه‌ن.
پیره‌پیاو:
چۆن؟ ژنی من؟
ژن:
میرم، میری مه‌زن ئه‌و دوو پیاوه ده‌بینن؟ ئه‌وه یه‌کێکیان وه‌ستای به‌رگ
درووه و ئه‌وی‌دیکه‌یان به‌رده‌ستیه‌تی. من و مێرده‌که‌م بۆ گۆوه‌ند
داوه‌ت بووین. له‌و کاته‌دا ئه‌م به‌رگدرووه جل و به‌رگی تازه‌دوریومی به
به‌ر تاقی ئه‌کردمه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی رێک و پێک بێت له به‌رمی دائه‌که‌ند و
چاکی ئه‌کرد. ئه‌م به‌رده‌سته‌ش شوێنه‌کانی باڵامی ئه‌ندازه ده‌گرت. که
واته تاوانێکمان نه‌کردووه. ئه‌وان به باشی ئیشی خۆیان به ئه‌نجام
گه‌یاندو پاره‌یه‌کی باشیشیان وه‌رگرت. راستتان ئه‌وێ تاوان له ئه‌ستۆی
ئه‌وانه‌یه که شایی ده‌گێڕن و ئێمه و مانان ئه‌خه‌نه سه‌ر هه‌وا.
ته‌ڵحه‌ک:
تۆ راست ئه‌که‌ی. خه‌ڵکی کاری بێ رێ و جێ زۆر ئه‌که‌ن. خاوه‌ن شایی
لێره‌یه؟
کابرا‌ی
پیر: به‌ڵێ گه‌وره‌م. ئێمه‌ین.
ته‌ڵحه‌ک:
کێ ئه‌م مافه‌ی به تۆدا له بۆ مناڵه‌کانت گۆوه‌ند بگێڕی که ئه‌م ژنه
که‌وێته سه‌ر هه‌واو جلی نوێ بدورێ و دارتاش ئاگای لای خۆی نه‌مێنێ و له
بیری چی بزمار ده‌رکێشێ و بزمار به دیواره‌وه بمێنێ و به چاوی ئه‌م دزه
هه‌ژاره‌دا رۆچێ؟
کابرا‌ی
پیر: من زه‌ماوه‌ندم گێڕا که بڕێ که‌س شاد بکه‌م و بڕێ که‌سیش تێر
بکه‌م. تا هه‌ر وه‌ها که ویستی خوایه به‌لانی که‌مه‌وه برسییه‌ک له
برسییه‌کانی دنیا که‌م بێته‌وه.
ته‌ڵحه‌ک:
له‌م کۆڕه‌دا که‌سێ هه‌یه که به نانی تۆ تێر بووبێ؟
نه‌دار:
به‌ڵێ گه‌وره‌م من هه‌م.
ته‌ڵحه‌ک:
تاوانی گشت ئه‌م رووداوانه به ئه‌ستۆی تۆیه. ( به دز) من تۆڵه‌ی تۆی لێ
ئه‌سێنمه‌وه. ئه‌مه ببه‌ن بیکوژن با هه‌روه‌ها که ویستی خوایه برسییه‌ک
له برسییه‌کانی دنیا که‌م ببێته‌وه.
( قرم و قاڵ و بگره و به‌رده، هه‌ندێ چت بۆ ته‌ڵحه‌ک ده‌خرێ. ژن و
مناڵه‌که‌ی به په‌له خۆیانی پێ‌ئه‌گه‌یه‌نن و له به‌ر ده‌میا وه‌ک دیوار
راده‌وه‌ستن. ته‌ڵحه‌ک دێته پێشیانه‌وه و به به‌ژنی خۆی داکۆکیان
لێ‌ده‌کات. خزمه‌تکارێ قه‌ڵغانه‌که‌ی خۆی به ته‌ڵحه‌ک ئه‌دات. به‌ردێ
ئه‌درێ به سه‌ر ته‌ڵحه‌کا و خوێن رێچکه ده‌به‌ستێ.)
ته‌ڵحه‌ک:
کابرا قه‌ڵغان به‌م گه‌وره‌ییه نابینی که سه‌رم ئه‌شکێنی؟
کوڕی
ته‌ڵحه‌ک: ( به گریانه‌وه) بابه گیان! به فشه‌ی مه‌گره، ئه‌وان
گاڵته ناکه‌ن.
ته‌ڵحه‌ک:
نا کوڕی شیرینم. ئه‌م یارییه گشتی گاڵته‌یه. هیچکه‌س به راستی نییه.
هه‌موو به قه‌ستی خۆ توڕه و زویر ئه‌که‌ن.
سه‌رۆک :
ده‌ست راگرن . یاری کۆتایی پێ نه‌هاتووه. هێشتا کاتی قوربانیی نه‌هاتووه!
ژنی ته‌ڵحه‌ك :
وه‌ره‌بابڕۆین پیاو؛ ماڵ وێرانمان ئه‌که‌ی!
ته‌ڵحه‌ک :
تۆ نایان ناسی؛ ئه‌وان زۆر شادن! بڕوانه ئه‌و چتانه‌ی که بۆم ده‌هاوێن؛
گشت جۆر پیت و به‌ره‌که‌تێکه ! خۆیان ویستیان من میری نه‌ورۆزیان بم _ (
ناکاو به‌ره‌و جه‌ماوه‌ر هه‌ڵدێ) دوا چیرۆکی منیش ببیسن –
بێده‌نگیی سه‌رسووڕماوانه‌ی خه‌ڵک؛ به نیگه‌رانیه‌وه-
ته‌ڵحه‌ک :
ئاوێنه‌یه‌کم پێ بده‌ن – ( ئاوێنه‌یه‌ک وه‌رده‌گرێ) سه‌یره بۆ ئه‌وه‌نده
من ناحه‌ز ده‌نوێنی. ئه‌م لووته زله چییه؟ ئه‌م چاوه زاقانه! ئه‌م
سه‌ره بێ مووه ! ئه‌م سه‌روسیما ناباره ! ئێ ! بۆ من وه‌ها پیشان
ئه‌دات؟
(ئاوێنه‌که ئه‌کوتێ به عه‌رزاو ئه‌یشکێنێ. کابرا‌ی خاوه‌ن ئاوێنه که
ده‌ورگێڕ نییه ماق ئه‌بێ.)
کابرا‌ی
خاوه‌ن ئاوێنه: میری به‌ڕێز چ دوژمنایه‌تیه‌کت ته‌ک
ئاوێنه‌دا بوو؟ ئه‌و به‌و له‌ونه‌ی که هه‌ی تۆی ئه‌نواند. چاوت له خۆ
نییه و ره‌نگه خۆت زۆر پێ جوان بێ. خۆت ناشرینی ئاوێنه بڵێ چی؟ بۆ
ئاوێنه‌که‌ت شکاند؟
ته‌ڵحه‌ک:
ئه‌مه هه‌ر ئه‌و کاره‌یه که ئێوه ئه‌یکه‌ن. ناتوانن چاو له خۆ بکه‌ن و
ئاوێنه ئه‌شکێنن.
( قیژه‌ی ژنی ته‌ڵحه‌ک. ئه‌م را ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی که شتیان فڕێ ئه‌دا به
راستیی هوروژم دێنن. ته‌ڵحه‌ک بۆ تاوێ ئه‌که‌وێته ژێر ده‌ست و پا.
هوروژم‌هێنه‌ران په‌لاماری گشت چتێ ئه‌ده‌ن و هێرش بۆ گشت چتێ ئه‌به‌ن. کچ
و کوڕی ته‌ڵحه‌ک هه‌رکام به لایه‌کدا هه‌ڵدێن. پیاوه به‌ڕێزه‌کان به‌ره‌و
ماڵ هه‌ڵدێن. په‌لامارده‌ران گشت چتێ تێک و مه‌سکه‌ن ئه‌ده‌ن. هه‌ندێکیان
ئه‌نه‌ڕێنن و هاوار ئه‌که‌ن. هوروژم‌به‌ران هه‌ندێکیان که‌لله‌سه‌ری گیان
له‌به‌رانیان به ده‌سته‌وه‌یه، هه‌ندێکیان مه‌نجه‌ڵیان له سه‌ره و
هه‌ندێکیان سه‌روچاویان ره‌نگ کراوه و ... گوێ‌درێژ سواران هه‌ڵدێن. جل و
به‌رگی ژن و کچی ته‌ڵحه‌ک له هه‌ڵات هه‌ڵاتدا ونجڕ ونجڕ بوو. جل و به‌رگی
ته‌ڵحه‌ک یه‌که یه‌که حه‌وا ئه‌درێ. ناویانه‌ته ژێر و لێی ئه‌ده‌ن و
ته‌ڵحه‌ک ئه‌نه‌ڕێنێ.)
ته‌ڵحه‌ک:
ختووم مه‌ده‌ن، به‌ر خۆم پێ‌ناگیرێ.
( له سووچێک‌دا چه‌ن کورتان به کۆڵێ ژنی ته‌ڵحه‌ک به‌ره‌و هه‌مارێک راکێش
ئه‌که‌ن. له سووچێکی دیکه‌دا کچی ته‌ڵحه‌ک دیلی چه‌ن مه‌نجه‌ڵ به
سه‌رێکه. ته‌ڵحه‌ک به ته‌واوی رووت کراوه‌ته‌وه و گشت له‌شی خوێنی لێ
ئه‌تکێ. ده‌ست و پایان گرتووه و گشت تفی لێده‌که‌ن.
ته‌ڵحه‌ک:
ئێوه گریانی من نابینن.
( له لایه‌کی مه‌یدان کوڕی ته‌ڵحه‌کیان ده‌مه‌و روو داوه به عه‌رزاو
سوار کۆڵی ئه‌بن و پێده‌که‌نن. له سووچێکی‌تردا کچی ته‌ڵحه‌ک که ئێجگار
ترساوه ئه‌که‌وێته ده‌س چه‌ن که‌سێ که به‌ره‌و هه‌مارێک کێشی ئه‌که‌ن و
درگای هه‌مار ئه‌به‌سن.
4.
رۆژ- ده‌ره‌وه- مه‌یدانی یاری( تاوێ دواتر)
( مه‌یدانی تێک و مه‌سکه‌ن دراو پڕه له ئامرازی یاری وه‌ک ریشی قه‌ستی و
جل و به‌رگ و ده‌هۆڵی دڕا‌و، له‌تکه ئاوێنه، سه‌کۆی وه‌رگه‌ڕاو. ته‌ڵحه‌ک
له ناو ئه‌م گشته چته‌دا، ته‌واو رووت و خوێناوی له خۆ ئه‌نه‌وێ که
هه‌ڵسێ. ئێش و ئازار زۆریان بۆ هێناوه و توانای پێ‌گوازتنه‌وه‌ی نه‌ماوه.
چاوه‌کانی لێک‌ده‌نێ. سه‌ری گێژ ئه‌خوات و ئه‌درێ به عه‌رزا. له سه‌ر
عه‌رز کوتێ هه‌نار ئه‌که‌وێته به‌ر ده‌ستی، هه‌ڵی ئه‌گرێ و گازێکی لێ
ده‌گرێ. درگای هه‌مار ئه‌کرێته‌وه. هه‌وه‌ڵ ژن و به دوایا کچی ته‌ڵحه‌ک
یه‌که یه‌که فڕێ ئه‌درێنه ده‌ره‌وه. وه‌ک مه‌یتیان لێهاتووه. کوڕ
هه‌ڵدێته ژوور سه‌ریان و ئه‌گری. ته‌ڵحه‌ک هه‌ڵ‌ئه‌سێته پا. ده‌نگی
گریانی کوڕ.)
5.
رۆژ- ده‌ره‌وه- ده‌روازه‌ی شار
( له ده‌روازه‌ی شاره‌وه ته‌ڵحه‌ک ئه‌چێته ده‌ر، رووت و قووت. گزنگی خۆر
پێش له داچوون. له ده‌لاقه و په‌نجه‌ره‌کان و سه‌ر دیواری شاره‌وه
هه‌ندێ به دزیه‌تی و هه‌ندێ به ئاشکرا سه‌یری ده‌که‌ن. ته‌ڵحه‌ک تاوێ
رائه‌وه‌ستێ و ئه‌ڕوانێته ئاسۆ. له ئاسۆدا ره‌وه گورگێک ده‌بینرێن.
برسین و ئه‌لورێنن. ته‌ڵحه‌ک به‌ره‌و لایان رێ ئه‌که‌وێ و پاش چه‌ن
هه‌نگاوێ باووشیان بۆ ئه‌کاته‌وه. تیشکی خۆر پێش له داچوون. کامێرا
ده‌به‌سترێ.)
کامێرا ده‌کرێته‌وه. ته‌رمی هه‌ڵڕژاو . چۆڵگه، پشت دیواری شارێک، تۆز و
باو گێژه‌ڵووکه. ته‌رمه‌کان ده‌شه‌کێنه‌وه، ته‌رمه‌کان له سه‌ر عه‌رزا
ئه‌تلێنه‌وه. وه‌ک گه‌ڵای پاییز، سووک و سۆڵ به ده‌م باوه حه‌وا
ئه‌که‌ون و به‌ری ئاسمان ئه‌گرن. به‌ره‌و شار ده‌ڕۆن، ته‌رمه‌کان شار داگیر
ئه‌که‌ن.
کۆتایی. 3/3/1378 ی هه‌تاوی. سه‌قز
وه‌رگێڕ: خالید خاکی
|