|
تاسه
نووسینی: نه‌جیبه ئه‌حمه‌د
نووسینه‌وه‌ی: خالید
ده‌ورگێڕه‌کان:
پووره له‌یلا
ژنێکی پیری شێت نوێن
مناڵه‌کان
مناڵانی ئاوایی
پیاوی1
پیاوی2
پیاوی3
عه‌وڵا
کوڕی پووره له‌یلا و مێردی خانزاد
پیاوی4
حاجی وسو
باوکی خانزاد
مامه قاله
مجێوری مزگه‌وت
کاڵێ
کچی پووره له‌یلا
مامۆستا ژن
داده تووبا
دایکی خانزاد
خانزاد
ژنی عه‌وڵا و بووکی پووره له‌یلا
ده‌سپێک
حه‌یران
خۆزیا گوڵێ بام له گوڵی نه‌ورۆزێ
شین ببام له سه‌ر کێوی عه‌ره‌فات رۆژێ
عالفه‌ی وه‌کی خێوه‌تی حلجیان هه‌ڵده‌دا
له‌و مه‌قامی عه‌ره‌فات له ناو غوبار و تۆزێ
ئه‌ی گه‌لی موسڵمانان ده‌یاڵڵا به عام بچینه خزمه‌تی
شاهی مه‌دینه ئه‌حمه‌دی موختار
1
دیمه‌ن: رێ‌ی سه‌یرانی
پاڵ ئاوایی. مناڵانی ئاوایی به بووکه بارانێوه له لای چه‌پی شانۆوه
دێنه ژوور و هاوکات له لای راستی شانۆوه پووره له‌یلا که تۆنگێ ئاوی
چه‌سپاندووه به سینگیه‌وه دێته ژوور.
مناڵان به‌ره‌و ئاوایی ئه‌ڕۆن و پووره له‌یلا به‌ره‌و گۆڕستانی ئاوایی.
مناڵان به بێ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی پووره له‌یلا بده‌ن به‌رده‌وام ئه‌خوێنن:
مناڵان: بووکه بارانێ ئاوی ئه‌وێ
ئاوی ژێر دارانی ئه‌وێ
ده‌رزی گه‌وره کچانه ئه‌وێ
بووکه بارانێ ئاوی...
وه له لای راستی شانۆوه ئه‌چنه ده‌رۆ و تا ماوه‌یه‌ک ده‌نگیان دێت که
به‌ره به‌ره کز ئه‌بێت. پووره له‌یلا هه‌ر که چاوی به مناڵان
ئه‌که‌وێت تۆنگه‌که‌ی توندتر ئه‌چه‌سپێنێ به سینگیه‌وه و ئه‌یه‌وێ له
مناڵه‌کانی بشارێته‌وه و تا ماوه‌یه‌کیش پاش کۆتایی هاتنی ده‌نگی مناڵان
هه‌ر نایه‌ته‌وه به خۆ‌یا.
پاشان وه‌ک که‌سێ له خه‌وا بڕوات، ده‌به‌نگ و کاس هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ. له
هه‌نگاوی دووه‌م‌دا ده‌بینێ پیاوانی ئاوایی له گۆڕستان خه‌ریکی داننه‌وه
گۆڕی دوا مردوی ئاوایی یانی کاڵێ‌ی کچی ئه‌ون. عه‌وڵآ کوڕی پووره له‌یلا
له ژێر نمامی سه‌رگۆڕه‌که پاڵی داوه به کێلی گۆڕه‌که‌وه. چه‌ن پیاوێ
پاچ ئه‌کوتن و چه‌ن که‌سێکیشیان به بێڵ خاکی گۆڕه‌که لا ئه‌ده‌ن.
پیاوی1: ( به یه‌کێ
له پاچ به‌ده‌سته‌کان) مانوو بووی. ئه‌و پاچه به به من.
( پاچه‌که وه‌ر ئه‌گرێ و خۆی پاچ کوتان ئه‌بێ. کابرایش خه‌ریکی سیغار
پێچاننه‌وه ئه‌بێ)
پیاوی2: ( بێڵ به
ده‌ست له عه‌وڵا نزیک ئه‌بێته‌وه) هه‌سه پیاو. یاریه‌ێکمان به.
عه‌وڵا: (
هه‌ڵئه‌ستێ) ئۆف... رۆژگار...
پیاوی2: چاو که
هه‌موو ده‌ر و ده‌شت سووتاوه. مه‌ڕ و ماڵاتمان گشت هاتن به لادا.
عه‌وڵا: ئاسمانه و
چاوی له حه‌نامانا نوقاندووه.
پیاوی2: وته‌ی
پێشینیانه، کاتێ مردوو کفنه‌که‌ی خۆی ئه‌جاوێ ئاسمان کسپه له
جه‌رگیه‌وه دێ و تف له ده‌میا ووشک ئه‌بێ...
پیاوی3: ( پاچ
دائه‌نێ) عه‌وڵا گیان چیبکه‌ین؟! خێر و خێرات و بووکه بارانێ و دۆعا و نزا
هیچ ئیفاقه‌یه‌کیان نه‌بوو... ناچار چووینه خزمه‌ت مامۆسا و ئیزنی
داننه‌وه‌ی گۆڕی دوا مردووی ئاواییمان لێ وه‌رگرت. به‌شکه‌م ئه‌م قات و
قڕییه نه‌مێنێ.
عه‌وڵا: کاڵێ‌ی
نازاری دایکه کوڵۆڵه‌که‌م.
پیاوی1: ئه‌و کێله
... ئه‌و کێله بگرن( کێله‌که لا ئه‌به‌ن. قه‌بر ته‌واو دراوه‌تۆ
پیاوه‌کان شڵه‌ژاو ئه‌کشێنۆ...)
پیاوی4: خۆ ئه‌وه
کفن نه‌کراوه...
پیاوی2: چۆن غه‌زه‌ب
ناوارێ... ئه‌وه هه‌ر به جل و به‌رگه‌وه به خاکیان سپارده.
عه‌وڵا: کراسه
مۆره‌که‌ی، سوخمه سه‌وزه‌که‌ی. کاڵێ گیان!
( کاڵێ له گۆڕا هه‌ڵئه‌ستێ. گشت گیانی ئاوی لێ ئه‌تکێ)
پیاوی3: ریشه‌ی
نمامه‌که له‌سه‌ر سینگیه‌تی.
پیاوی4: ئه‌ڵێ‌ی له
بووکه بارانێ گه‌ڕاوه‌تۆ... گشت گیانی ئاوی لێ ئه‌تکێ...
( پیاوه‌کان پاچ و بێڵ هه‌ڵئه‌گرن و ده‌وری کاڵێ ئه‌گرن. ئه‌ڕازێنه‌وه که
لێ‌ی ده‌ن پووره له‌یلا یه‌ک به خۆ هاوار ئه‌کا)
پووره له‌یلا:
( هاوار ئه‌کا) نا... کاڵێ گیان...
( پیاوه‌کان و کاڵێ و گۆڕ مه‌حو ئه‌بنه‌وه و پووره له‌یلا ده‌ستی به
تۆنگه‌که‌وه شل ئه‌بێ و تۆنگه‌که نزیکه بدرێ به‌عه‌رزا و یه‌ک دوو چۆڕ
ئاوی لێ ئه‌ڕژێ. پووره له‌یلا دێته‌وه به خۆ‌یا. تۆنگه‌که
ئه‌چه‌سپێنێته‌وه به سینگیه‌وه و ئه‌ڕوانێته چه‌ن دڵۆپه ئاوی رژاو که
به گه‌روی شه‌قارێکدا رۆیشتووه و هه‌ر دیاریش نی‌یه. سه‌رێک به‌ره‌و
ئاسمان به‌رز ئه‌کاته‌وه و دیسان ئه‌ڕوانێته شه‌قاره‌که.)
پووره له‌یلا:
ئه‌زانم تینووتانه... به‌ڵام ئه‌ی نمامه‌که!! ئه‌ی نمامه‌که چی لێ
بکه‌م؟! ( ئاخێک هه‌ڵئه‌کێشێ) نمامه ئازیزه‌که‌ی کاڵێ‌ی شیرینم
چاوه‌روانه ئاوی بۆ ببه‌م. ئا... لێوه‌کانی... لێوه‌کانی کاڵێ ریشه‌ی
عومری منن، با‌نگم ئه‌که‌ن. داوای ئاوم لێ ئه‌که‌ن... ئاو...ئاو... چۆن
بتوانم بێ ئاوی بکه‌م؟...( ئه‌یه‌وێ بڕوات، وه‌ک بانگی لێ بکه‌ن ئاوڕ
ئه‌داته‌وا و وه‌ک وڵامی که‌سێک بداته‌وه): ها؟! پیت و به‌ره‌که‌تی تێ
ئه‌که‌وێ؟! جا... ئاخر... باشه ... خۆ منیش زۆرم پێخۆشه. پێم خۆشه
ببێته دارستانێکی چڕ با نمامه‌که‌ی کاڵێ گیانم ته‌نیا نه‌بێ... ته‌نیایی
ئێجگار سه‌خته... ته‌نیایی هه‌ر بۆ خوا باشه... ده‌هانێ... ئه‌وه به‌شی
تۆ...( یه‌ک دوو قوڵپ ئاو ئه‌کاته ناو شه‌قاره‌که‌وه، شه‌قارێکی‌تر)
ئه‌مه‌یش به‌شی تۆ...( ئه‌ڵێ‌ی شه‌قاره‌کان بانگی ئه‌که‌ن، شه‌قارێکی‌تر)
ئه‌وه هاتم ... ئه‌مه‌یش به‌شی تۆ... به‌سه‌ر هه‌ر دووک چام... وا
گه‌یشتم... ئێستا دێم...( به سێوه‌ی سه‌مایه‌کی ئێجگار ناسکی سێحراوی به
گشت شه‌قاره‌کاندا ئه‌گه‌ڕێ و به هه‌ر شه‌قارێ نه‌ختێ ئاو ئه‌دات. ئاو
ته‌واو ئه‌بێ و به په‌له بۆ هێنانی ئاو له شوێنی هاتنیه‌وه
ئه‌گه‌ڕێته‌وه)
2
دیمه‌ن: ژووری ماڵی
عه‌وڵا. خانزاد و داده توبا و مامۆستا ژن دانیشتوون و خه‌ریکی قسه‌ن.
مامۆستا ژن:
ئه‌مه نه‌هامه‌تیه...
خانزاد: مامۆستا ژن!
منیش ئه‌زانم ئه‌مه نه‌هامه‌تیه و درگای پێگرتووین. ئاسمانه‌و لێمان
چووه به قینا. ئه‌یشزانم به هه‌رچی چاره بکرێ، نابێ درێغی لێ بکه‌ین.
به‌ڵام ئاخر چۆن شتی وای پێ بڵێم؟! ئێوه خۆتان بنێنه جێ‌ی من، چون شتی
وای پێ حاڵی که‌م؟!
داده توبا:
رۆڵه‌که‌م! خۆت ئه‌زانی تا ئه‌م حاڵ و وه‌زعه نه‌بوو، ته‌واوی ژنی تایفه،
هه‌رچی راوته‌کبیرمان بوو، لای براژن بوو. شاژنی ناومان بوو. ئیسه‌یش خۆ
ئێمه نامانه‌وێ برینه‌کانی به‌ینه به‌ر نه‌شته‌ر، ئه‌ڵێین تۆ له
ماڵه‌که‌دای، به جۆرێ، به عه‌قڵی خۆت، قسه‌ی له‌گه‌ڵا بکه ی به‌ڵکوو...
خانزاد: دایه گیان!
خۆت ئه‌زانی ئامۆژن ئیسه له دنیایه‌کی‌ترایه. شه‌و و رۆژ خه‌ریکی تاو
توێی خه‌مه‌کانیه‌تی و گوێ‌ی بیستنی هیچ شتێکی نی‌یه. دنیای ئه‌و بووه
به‌و تاقه نمامه. ئاماده‌یه سۆمای چاوه‌کانیشی به‌و نمامه ببه‌خشێ...
کێ ئاگای له کێ‌یه... به‌خوا ئاو له قورگی مناڵم ئه‌گرمه‌وه بۆ ئه‌و
نمامه، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئامۆژن دڵی بی سێته‌وه. ئه‌ونه‌یش دڵی ناسکۆ
بووه وه‌ک مناڵه‌ی لێ هاته. من چۆن بتوانم شتی وای لا بدرکێنم. با
دشه‌زایشی خزمیشی بم هه‌ر ناوم بووکه. هه‌ر ئابڕوو و حه‌یام ئه‌چێ...
مامۆستا ژن:
خانزاد گیان! راس ئه‌که‌ی. ئه‌ویش ناحه‌قی نی‌یه. ناشکوری نایه‌ژم...
ئه‌وه برا. ئه‌وه مێرد، ئه‌وه کوڕی گه‌وره‌ی، ئه‌وه کاڵێ‌ی ناکام...
به‌ڵام چیبکه‌ین؟ ئێمه چیمان له ده‌س دێ. چیمان ده‌سه‌ڵاته...
( ده‌نگی عه‌وڵا دێ)
عه‌وڵا: ( له
ده‌ره‌وه‌ی شانۆ) ده‌ک به سننانت بێ ته‌وه‌زه‌ل.
مامۆستا ژن:
داده توبا، ئه‌وه عه‌وڵایش هاتۆ. من ئه‌بێ بڕۆم.
داده توبا:
په‌له مه‌که مامۆسا ژن، منیش له خزمه‌تتا دێم. ( هه‌ڵئه‌ستن) خانزاد
گیان! ( عه‌وڵا دێته ژووره‌وه)
عه‌وڵا: سه‌لامون
عه‌له‌یکوم.( داده توبا و مامۆستا ژن وڵامی سه‌لامی ئه‌ده‌نه‌وه و
ئه‌یانه‌وێ بڕۆن.)
عه‌وڵا: ئه‌وه بۆ
کوێ. مامۆسا ژن! خاڵۆ ژن! دانیشن خۆم ئه‌چم به دوای مامۆسا و خاڵۆما...
مامۆستا ژن:
یاره‌بی ماڵتان نه‌شه‌وێ. ئه‌شێ بڕۆم. جارێ خواحافیز.
خانزاد: سه‌ر هه‌ر
دووک چاوم
داده توبا:
رۆڵه گیان له بیرت نه‌چێ.
عه‌وڵا: ده خاڵۆ ژن!
تۆ بۆ کوێ؟
داده توبا:
عه‌وڵا گیان ئێجگار کارم هه‌یه.
خانزاد: باشه دایه
گیان! بزانم چۆن ئه‌بێ.
عه‌وڵا: به خێر چن(
مامۆسیا ژن و داده توبا ئه‌ڕۆن و خانزادیش روانه‌یان ئه‌کات و پاش
ماوه‌یه‌کی کورت ئه‌گه‌ڕێته‌وه. عه‌وڵایش خه‌ریکی جگه‌ره پێچانه‌وه‌یه)
خانزاد: بۆ توڕه
بووی؟!
عه‌وڵا: که‌ی؟
خانزاد: ئه‌وه
نه‌بوو هاتیته‌وه...
عه‌وڵا: تارای
ته‌وه‌زل نی‌یه؟
خانزاد: چی کردووه؟!
عه‌وڵا: تۆنگێ ئاوی
رژاند، که‌چی؟!! توونیه‌تی.
خانزاد: ئاخر کابرا!
مناڵ چوزانێ به حه‌سیب و که‌تێب ئاو بخواته‌وه... ئه‌و که‌ی ئه‌وه
تێ‌ئه‌گات که چه‌ند وه‌خته جامێ ئاو به‌و له‌ش و سه‌ره‌مان نه‌که‌وتووه،
جله‌کانمان هه‌ر له به‌رمانا بوون به پڵاس ، مێش و مه‌گه‌س خه‌ریکه
چاومان ده‌ر ئه‌هێنێ. نه‌خۆشی‌ی به راس و چه‌پ لێمان ئه‌خات...
عه‌وڵا: راس ئه‌که‌ی.
به‌ڵام چیبکه‌م به ده‌س خۆم نه‌بوو...
خانزاد: ناحه‌قت
نی‌یه. سه‌رقه‌بران له ئاوایی، ئاوه‌دانتره...
عه‌وڵا: پیاو سه‌یری
ده‌ر و ده‌شت ئه‌کا، سامی لێ ئه‌نیشێ، دار و ده‌وه‌ن هه‌ر به پاوه
سووتاون. خاک هه‌ر قلیشێکی پیاوێک قووت ئه‌دا.
خانزاد: با تا زووه
چارێکی خۆمان بکه‌ین.
عه‌وڵا: چیبکه‌ین؟
خانزاد: نازانم،
به‌ڵام تاکه‌ی شه‌و و رۆژ چاو بڕینه ئاسمان؟ تاکه‌ی خه‌و به په‌ڵه هه‌ور
و نمه بارانه‌وه ببینین.
عه‌وڵا: روو له کوێ
بکه‌ین؟!
خانزاد: ئه‌ی ئاخر
ئه‌وه که‌ی ژیانه؟! سێ رۆژه ئه‌و تۆزه ئاوه ئه‌خه‌مه گه‌نجینه‌که و
درگای لێ قوڵف ئه‌که‌م. بێ قه‌زابێ ناڵێ ته‌ڕایی لێوی مناڵه‌کانم. هه‌ر
ده‌رفه‌ت بێنێ ده‌به‌که‌ی لێ پڕ ئه‌کاو ئه‌یبا.
عه‌وڵا: خانزاد گیان!
حه‌وسه‌له‌ت بێ.
خانزاد: حه‌وسه‌له‌م
هه‌یه. وه‌ڵڵا من ئامۆژنم له تۆ خۆشتر ئه‌وێ، به‌ڵام که‌ی ئاو خراوه‌ته
قوڵف و کلیله‌وه؟
عه‌وڵا: پاش کاڵێ،
دایکم به ته‌واوی گۆڕدرا.
( له درگا ئه‌ده‌ن)
خانزاد: عه‌وڵا
هه‌سه بزانی کێ‌یه!
عه‌وڵا: ( روو له
ده‌ره‌وه‌ی شانۆ) وا هاتم( ئه‌چێ درگا کاته‌وه و پاش ماوه‌یه‌کی کورت
له‌گه‌ڵ حاجی وسوی باووکی خانزاد ئه‌گه‌ڕێته‌وه)
خانزاد: سه‌لام
بابه.
حاجی وسو:
سه‌لام کچم
خانزاد: به خێر بی.
حاجی وسو:
سه‌لامه‌ت بی کچم.
عه‌وڵا: فه‌رموون،
یاخوا به خێر بێن.
حاجی وسو:
کاتی دانیشتن نی‌یه، عه‌وڵا کوڕم! دایکتان هاته‌وه‌ته‌وه؟
عه‌وڵا: نه‌خه‌یر.
زۆر جار که‌وتووه‌ته دره‌نگ، به‌ڵام ئاوا ، نا.
خانزاد: چ بووه؟
حاجی وسو:
سه‌یره. خۆر ئاوا بوون دوو سێ مناڵ له گردی شێخ محی‌الدین دیویانه.
ده‌به‌یه‌ک ئاوی پێ بووه و کردویه‌ته قلیشه‌کانی زه‌وییه‌که‌وه. مامه
قاله‌ی مجێوریش له سه‌ر بانی مزگه‌وته‌که‌وه چه‌ند جارێک چاوی له
تارماییه‌ک بووه که خۆی کردوه به ماڵی ئێوه‌دا( خانزاد به په‌له را
ئه‌کات و به شڵه‌ژاوی ئه‌گه‌ڕێته‌وه)
خانزاد: ئاو مانا بێ
له گه‌نجه‌که‌دا نه‌ماوه.
حاجی وسو:
که واته خۆی بووه...
خانزاد: ته‌ڕایی ئاو
له ماڵمانا نه‌ماوه.
عه‌وڵا: یانی...
حاجی وسو:
بۆ راوه‌ستاون، شه‌و ئێجگار دره‌نگه. پووره له‌یلا چاوی باش نابینێ. له
سه‌وێکی وا ئه‌نگوسته چا‌وا تاک و ته‌نیا، به‌ڵایێ دێ به سه‌ریا.
عه‌وڵا: هه‌ر ئێستا
ئه‌چم به دوایا.
حاجی وسو:
منیش دێم. مامه قاله‌یش ئه‌به‌ین.
عه‌وڵا: نا پێویست
ناکا خۆم ئه‌ڕۆم.
حاجی وسو:
رۆڵه. له تاریکه شه‌وا شه‌ش چاو باشتره له دوو چاو
عه‌وڵا: خانزاد. ئه‌و
له‌نته‌ره بێنه.
( خانزاد بۆ له‌نته‌ر ئه‌چێ و حاجی وسو و عه‌وڵایش به دوایا ئه‌چنه ده‌رۆ)
3
دیمه‌ن: گۆڕستان
( تاریکه شه‌و‌ه و عه‌وڵا و حاجی وسو و مامه قاله به له‌نته‌رێکه‌وه
دێن بۆ گۆڕستان. له‌نته‌ر ئه‌کوژێته‌وه)
عه‌وڵا: تف له
جسناتو...
حاجی وسو: چ
شه‌وێکه . چاو چاو نابینێ
مامه قاله:
من شه‌مچه‌م پێ بوو.
( پووره له‌یلا ده‌به‌یه‌ک ئاوی به ده‌سته‌وه‌یه و به سه‌مایه‌کی ئێجگار
رێک و پێک ئاو به عه‌رزا ئه‌کات و به‌رز ئه‌خوێنێ)
پووره له‌یلا:
هه‌یاران و مه‌یاران
یا خوا داکاته باران
بۆ فه‌قیر و هه‌ژاران
گه‌نم سه‌وز بێ له جاڕان
( شه‌مچه هه‌ڵده‌که‌ن و له‌نته‌ر رۆشن ئه‌که‌ن. گه‌ییشتوونه‌ته سه‌ر
گۆڕستان. له سه‌ر گۆڕی کاڵێ. پووره له‌یلا باوه‌شی به نمامه‌که‌دا
کردووه، به په‌له به‌ره‌ولای ئه‌چن.)
عه‌وڵا: دایه. دایه
گیان. دایه.
حاجی وسو:
ده‌مێکه ساردۆ بووه.
عه‌وڵا: نا...
حاجی وسو:
انالله و اناالیه را‌جعون
مامه قاله:
یاره‌بی خوا عافووی کات( عه‌وڵا ئه‌گری)
حاجی وسو:
عه‌وڵا! رۆڵه خێرا له‌گه‌ڵ مامه قاله بڕۆن و تابووتێ بێنن.
عه‌وڵا: ( به
گریانه‌وه) نا خاڵۆ گیان. دایکم به‌جێ ناهێڵم
حاجی وسو:
کوڕم! خۆ تۆ مناڵ نیت. زووبه له‌نته‌ره‌که هه‌ڵگره و خێرا بڕۆن و
خه‌ڵکیش ئاگادار بکه‌ن( ئاسمان چه‌خماخه ئه‌دات) زوو بن.
مامه قاله:
عه‌وڵا گیان با بڕۆین
عه‌وڵا: باشه (
عه‌وڵا و مامه قاله به له‌نته‌ره‌وه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه. ئاسمان چه‌خماخه
ئادات و باران ئه‌بارێ)
حاجی وسو:
لاحه‌ولا ولا قوه‌ته ئیلا بیلا و هو العلی العظیم. ماشاالله له که‌ره‌م
و ره‌حمه‌تی خوا. بێ دڵی پووره له‌یلای نه‌کرد و نمامه‌که‌ی پووره
له‌یلای بێ ئاو نه‌کرد.
کۆتایی
گوهاستۆیPDF
|