|
خۆره
کاوان فه‌تحی
دیمه‌ن:هه‌ر له به‌ر درگای هؤڵه‌که‌وه فه‌زای شانؤ ده‌س پێ ده‌کات . درگای هؤله‌که به‌چه‌ندپیتێ به خه‌تێ بزمارو سانسکریت و نه‌خش و نیگاری زه‌ق نه‌خشێنراون که پێوه‌ندیان به ئایین و فؤلکلؤری‌کوردییه‌وه هه‌یه . ناو هۆڵی شانۆش هه‌ر به‌م چه‌شنه رازاوه‌ته‌وه . به‌لای راست و چه‌پی شانۆگه‌دا دوو چوار چێوه‌ی به‌رز به شێوه‌ی قه‌فه‌س هه‌یه. ته‌ختی هۆله‌که واته باریکه ڕیی پشته‌وه که شوێنی هاتوچۆی بینه‌رانه به شێوه‌ی بیابان‌کێشراوه ته‌وه . دیواری به‌ره‌وه‌ی ته‌ختی شانۆ که به‌رزی شانۆگه ده‌نوێنێ هه‌ر به‌م چه‌شنه ،نه‌خش و نیگاری له‌سه‌ر کێشراوه‌ته‌وه . له پلیکانه‌کانی شانۆگه که دیمه‌نی شانۆ ده‌کێشێته ناوهۆله‌که‌وه دورێگه دابین کراوه که ده‌ورگیراون به ئاسانی بتوانن بچنه‌ناوبینه‌ران.ته‌ختی‌شانۆ:ته‌ختی‌شانۆکه‌به‌شێوه‌ی‌بیابانێکیوشک‌ورێک‌ره‌سم‌کراوه.ههمووپهردهکانکراوهنوکاسهسهرێکیگهورهیمرۆف،که‌له‌بنی شانۆگه‌وه تا ناوه‌راستی گرتووه، دانراوه و درێژه‌ی بربڕه‌ی پشتی چه‌قیوه‌ته نێوعه‌رزه‌وه که به‌رزییه‌که‌ی 3مترێک ده‌بێ . به‌ده‌می کراوه‌وه کاسه‌سه‌ره‌که زۆرراسته‌قینه و سروشتی ده‌نوێنێ .. له سه‌ر ئه‌م کاسه‌سه‌ره و له‌بۆشایی‌ناوی‌داده‌ورگێڕانێک‌ده‌ور ده‌گێرن . مه‌به‌ست له‌بۆشاییه‌کان‌جێگه‌ی‌چاوولووته. له نێو ده‌می کاسه‌سه‌ره‌که‌دا قوربانگه‌ێک ده‌بینرێ که دوو مه‌شخه‌ل له دوولاوه روونی ده‌کاته‌وه گۆزه‌یێکی گه‌وره له لای چه‌پی قوربانگه‌وه‌یه به‌سه ئه‌م گۆزه شه‌وه هه‌مان نه‌خش و نیگاری سه‌ره‌وه هه‌یه قوربانگه ده‌بێ جێگه‌ی دوو که‌سی تێدا بێته‌وه . سێ پلیکان بۆ ژێر گه‌روی کاسه‌سه‌ره که دابین کراوه که ده‌ور گێران له‌م رێگه‌وه ده‌توانن بۆ ناو قوربانگه‌یان شوێنه کانی دیکه‌ی کاسه‌سه‌ره‌که بچن .له گۆشه‌ی راستی شانۆگه کۆته‌یه‌کی قه‌ساوی و هه‌روه‌ها قولاپێ (چه‌نگه‌یه‌ک)له سه‌قفه‌وه بۆ هه‌ڵواسینی گۆشت دیاره . له لای چه‌پیشه‌وه کۆته‌یه‌کی تر هه‌یه.دوو گزلیک و شه‌للاقێ ده‌نگی هه‌وره‌تریشقه و گژه‌بایه‌ک دێت پاش تاوێک بێده‌گی زاڵ ده‌بێ و پاشان موسیقایه کی نه‌رم و دلنشین دیته گوێ . له‌م کاته‌دا ده‌ورگێرێکی تێکسمڕاو حاله‌تێکی تایبه‌ت مه‌شخه‌له‌که ی به‌ده‌سته‌وه‌یه و له ته‌ختی شانۆ دا ده‌گه‌رێ پاشان ده‌گاته به‌ر ته‌ختی شانۆ و له بینه‌ران ده‌روانێ.رووناکی مه‌شخه‌ل تاکه رووناکی ته‌ختی شانۆیه .موسیقا ده‌گۆرێو ریتمه که‌ی توند تر ده‌بێته‌وه . له‌م کاته‌دا تیشکێکی سوور ده‌هاوێژرێته سه‌ر کاسه‌سه‌ر.ده‌ورگێر به ترسه‌وه وه‌رده‌گرێ و چاوی به کاسه سه‌ده‌که‌وێ ، له ترسان ته‌ختی شانۆ به جێ دێلێ و هه‌ل دێ. تاریکی نووته‌ک ، ده‌نگه ده‌نگ دێ هێدی هێدی له ناو ئه‌م دنگانه‌وه‌ده‌نگی ناڵه ناڵی ژنێ که‌خه‌ریکه مندالی ده‌بێ به ڕوونی دێته گوێ. دوو تیشک له‌دولایه‌نه‌وه راست و چه‌پ ده‌که‌وێته سه‌ر شانۆگه و ژن و پیاوێک له شێوه‌ی منداڵی نێو زگی دایک له دوولایه‌نه‌وه فڕده‌درێنه سه‌رته‌ختی شانۆده‌ها و یژرێته سێن!به سه‌رو روویه‌کی ته‌ڕو جلغه که کراسێکی سپیان له‌به‌ر دایه و پاش تۆزێک په‌له‌قاژه‌ێ و هه‌ست به سستی ، به کزی له سه‌ر پێ ده‌وه‌ستن (بێده‌نگی)له پڕ شه‌ش که‌س له شوێن و بۆشایی ناو کاسه‌سه‌ره‌که‌وه دێنه ده‌ر و خه‌ریکی کایه ده‌بن تۆزێک چاوله‌یه‌ک ده‌که‌ن و به گومانه‌وه به‌ره‌ویه‌ک هه‌نگاو هه‌ڵدێنن (پێکه‌نینێکی درێژ خایه‌ن) ژاوه ژاوی پێکه‌نین [ژاوه‌ژاوی پێکه نین ، پێکه‌نینی ده‌ورگێرانه له ناو کاسه‌سه‌ره که ] پاش ئه‌وه‌ی ژن،پیاو لێک نزیک بوونه‌وه،چما یه‌کتریان ناسیوه، به که‌یفه‌وه تۆزێک پێکه‌وه کایه ده‌که‌ن پاش ماوه‌ییک له ته‌ختی شانۆ ده‌چنه ده‌ره‌وه. ده‌ورگێرانی دیکه هێشتا خه‌ریکی کایه‌ن که هه‌ر کامیان له شوێنێ که بۆیان ته‌رخان کراوه ده‌ورده‌گێرن قه‌ده‌رێکی دیکه هه‌مۆیان هه‌ست به ئێش و ئازارێکی زۆر ده‌که‌ن وه‌ک مار گه‌زتوو به‌سه‌ر عه ر‌زدا ده‌که‌ون.[تاریکی] موسیقایه‌کی هێدی و به شکۆ دێته گوێ رووناکی دوولایه‌نی دیمه‌ن ده‌کوژێته‌وه و پیاوێک له قوربانگه ده‌رده‌که‌وێ خه‌ریکی نزاوسکاڵا ده‌بێ[پشت به بینه‌ر] لیباسێکی سوورله شێوه‌ی (راهێبه)ی له به‌ردایه پاش تاوێک سه‌گێگ له قوژبنی به‌ر ته‌ختی شانۆ ده‌رده‌که‌وێ رووناکییه‌کی کز دیاری ده‌خا. ئاڵقه‌یه‌ک که ته‌نافێکی پێیوه‌یه له ملی دایه،خۆی به کۆته‌ی قه‌ساودا ده‌ماڵێ و بۆ ده‌کات و له‌سه‌ر شانۆ ده‌جووڵێ و چاوی به پیاوی پشتکوور ده‌که‌وێ. ئه‌م پشت چه‌ماوه هه‌ر ئه‌و پیاوه‌ی نێو قوربانگه‌یه.سه‌ک به‌ره‌و قوربانگه ده‌چێت له‌م کاته‌دا هه‌ر ئه‌و ده‌ورگێرانه (شه‌ش که‌س ره‌ش پۆش)له خه‌ره‌نده‌کانیان سه‌ریا ن هه‌لهێناوه له پیاو و سه‌گ ده‌روانن. هه‌ر کام به چه شنێکی تایبه‌ت. پیاو ده‌فرێک له‌به‌ری گۆزه که پڕده‌کات ئه‌م ده‌فره پیاوی تێکسمڕاوسه‌ره‌تای شانۆ بۆی هاورد و ده‌رخواردی سه‌گی ده‌دا، سه‌گ تۆزێکی لێ ده‌خواته‌وه پیاو ده‌فره‌که داده‌نێ و پاش تاوێک سکاڵا گزلیکه ده‌سک ئێسکه‌که‌ی خۆی له پشتوێنه‌ی ده‌ردێنێ و گه‌رووی سه‌گ ده‌برێ! خوێن هه‌ڵده‌قوڵێ له‌م کاته‌دا ده‌ورگێران دێنه سه‌ر ته‌ختی شانۆ و لێک ده‌ئالێن و شه‌ر ده‌که‌ن پشتکوور له ناو قوربانگاکه‌دا خه‌ریکه ده‌روانێ و سه‌گ وشک و ره‌ق وه‌ستاوه،پیاوی پشت چه‌ماو ده‌فره‌که‌ی له خوێنی گه‌روو ی سه‌گ پڕ ده‌کات و ده‌یرژێنێته ناو گۆزه و دیسان ده‌فره‌که‌له خوێنی ناو گۆزه‌که پڕده‌کاو ده‌یخواته‌وه له‌م کاته‌دا سه‌گ ده‌درێ به ئه‌رزداو ده‌که‌وێته گیانه‌لڵا .موسیقا هه‌ر هه‌مان قاوه قاو ناڵه ناڵی ده‌ور گێرانه‌که له‌سه‌ر کاسه‌سه‌رو بۆشاییه‌کانی ئه‌م دیمه‌نه‌یان دیتووه. هه‌ر کام له ده‌ور گێران له سه‌ر کاسه‌سه‌رو قوژبنه‌کانی دیمه‌ن به شێوازێکی تایبه‌ت دێنه به‌ر قوربانگه و پیاوی پشتکوور ، روبه کوڕنۆشه‌وه ده‌قیژێنن و ده‌ناڵێن .پاش تاوێک بێده‌نگی هه‌مووده‌ور گێڕان به ئاماژه‌ی پیاوی پشتکوور که ئێسته ده‌ستی هه‌ڵێ‌ناوه سه‌مایه‌کی تایبه‌ت ده‌ست پێده‌کات. سه‌مایێک له شێوه‌ی سه‌مای ره‌ش پێسته‌کانی مه‌راکێش.[رووناکی به فلاشڕ]پیاوی کوور دێته ناو دیمه‌نه‌وه‌وبه ناویاندا ده‌گه‌رێ.هه‌موو ده‌ورگێران لیباسێکی ئاودامانی ره‌شیان له‌به‌ردایه.که‌لاکی سه‌گ هه‌رله‌وێدا که‌وتووه.[تاریکی دیمه‌ن داده‌گرێ]بێده‌نگی. ده‌ورگێران له جیگای خۆیاندا وه‌ستاون [له‌سه‌ر کاسه‌سه‌ر] هه‌ر ده‌نگی ساتووری قه‌ساوه‌که خه‌ریکی‌له‌ت له‌ت کردنی لا شه یه که دێته گوێ . ئه‌و پیاوێکی زه‌به‌لاحو سیما رووشه که به شێوه‌یه‌کی درندانه خه‌ریکی پارچه پارچه \کردنی لاشه‌ی گۆشته ئه‌و لیباسێکی ره‌ش له‌وه‌ی پیاوی پشت چه‌ماوی له‌به‌ردایه .پاش چه‌ندچرکه سه‌گێک که پێشتر قوربانی کرابوو دێته ناو شانۆگه ،له‌به‌رده‌م قه‌ساوداده‌وه‌ستێ و لێی‌ده‌پارێته‌وه ئه‌و له‌تێ گۆشتی ده‌وێ به‌ڵام قه‌ساو ئاوڕی لێناداته‌وه.هێدی هێدی قاوه قاوی ده‌ورگێران فه‌زای شانۆ داده‌گرێت .ئه‌وان له بۆ شاییه‌کانی کاسه‌سه‌ره‌وه دێنه‌خوار بۆ سه‌ر ته‌ختی‌شانۆ هه‌رکامیان به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ره‌ولای سه‌گ ده‌رۆن و ده‌وره‌ی ده‌ده‌ن و به تووڕه‌یی و ڕق و قینه‌وه راوی ده‌نێن [هه‌مووده‌ورگێران جگه له قه‌ساو ه‌که سه‌ری له کاری خۆیدایه]سه گ گێروده ده‌بێ . له پڕ هه‌موو ده‌ورگێران له جێێ خۆیاندا زنج ده‌بن [سه‌گ هه‌ر به ته‌نیاله جێگای خۆیدا ده‌جوولێ و ده‌روانێته ژن و پیاوه‌که]و رووناکی ناو هۆله‌که واته هه‌مان باریکه رێ ناو بینه‌ران که پێشتر بۆ ئه‌و به‌شه رووناکی دابین کراوه ،رۆشن‌ده‌بێ‌وژن‌وپیاوده‌سب‌ه‌سه‌ماوکایه‌ده‌که‌ن. ورده‌ورده‌وهه‌رکام‌له‌لایه‌که‌وه‌دێنه‌سه‌رشانۆگه‌وبه‌ناوده‌ورگێراندابه‌سه‌ماوه له‌شانۆگه ده‌رده‌چن . پشت به‌چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی‌ئه‌وان‌ده‌ورگێران‌ده‌که‌ونه‌جووڵه. ده‌نگی ساتووری قه‌ساو به‌رزده‌بێته‌وه‌وده‌نگ ده‌داته‌وه و سه‌گ شڵه‌ژاو په‌نا ده‌باته به‌ر بینه‌ران و ون ه‌بێ.له دووره‌وه ده‌نگی که‌نینی خنکاوو بۆغزاوی دێته گوێ. ده‌ورگێران به چه‌شنێکی تۆقاوو زراوبردوهانا ده‌به‌نه به‌ر کاسه‌سه‌و له بۆ شاییه‌کانیدا خۆده‌شارنه‌وه . جارجار سه‌ر ده‌کێشن.ده‌نگی که‌نینه‌کان نزیکتر ده‌بیته‌وه .قه‌ساو له پشت کۆته‌که‌دا خۆی حه‌شارده‌دا .ورده ورده‌قه‌ڵافه‌تو سه‌رو رووی ناحه‌زی پیاوی پشت چه‌ماو ده‌رده‌که‌وێ و چاوه‌روان له‌لای چه‌پی به‌ر شانگه‌وه به‌رانبه‌ر قه‌ساو داده‌نیشێ. پیاوی به تێکسمڕاوکورنۆشه گۆزه‌که‌ی بۆ داده‌نێ.[هه‌مان گۆزه‌ی ناو قۆرنابگا] و پیاوی پشت کووڕ په‌لاماری ده‌دا که لێ بات و پیاوی تێکسمڕاوبه تۆقاوییه‌وه ده‌چێته ده‌ره‌وه.تیشکێک دێته سه‌رسه‌ری و مینا ئه‌ویندارێ که دڵبه‌ری ده‌لاوێنێ‌له‌گه‌ل گۆزه‌که‌ی دڵداری ده‌کا.ورده‌ورده ده‌ورگێران سه‌ر ده‌کێشن و چاو له یه‌کتر ده‌که‌ن .پیاوی قه‌ساویش کرده ده‌نوێنێ[پیاوی پشت چه‌ماو و قه‌ساو که‌له چه‌پ و راستی ته‌ختی شانۆویه‌کی تیشکێ به‌سه‌ریانه‌وه‌یه روناکی بۆ ده‌ورگێرانی بۆ شایی ناو کاسه‌سه‌ره‌که‌ش دابین کراوه]به‌دوای ئه‌ودا قوساویش چاو له پشت چه‌ماوده‌کا و کۆته‌که ی له ئامێزده‌گرێ پاش ساتێ‌پیاوی کوورده‌ی بینێ و به‌سه‌ر سووڕمانه‌وه لێی ده‌روانێ و ئه‌چێ بۆ لای و له‌به‌رده‌میدا ده‌وه‌ستێ‌له‌م کاته‌دا روناکی لای چه‌پی ته‌ختی شانۆ ده‌که‌ژێته‌وه]ده‌س ئه‌کا به پێکه‌نین [که‌نینی تایبه‌ت به خۆی]قه‌ساویش لێی ده‌روانێ و ئه‌ویش پێده‌که‌نێ و چاویان له چاوی یه‌ک برێوه و پاش چرکه‌یه‌ک شێوه‌ی که‌نینی پشتکورده‌گۆڕێ و ده‌بێ به هه‌ناسه هه‌ناسی تۆند و پڕ له بۆغز ، قه‌ساو ترساوه و ئیتر پێناکه‌نێ . پیاوی پشت کوور ده‌ست پشتوێنه‌ی ده‌کا و گزلێکێ ده‌ردێنێ.قه‌ساوی‌زه‌نده‌ق نه‌ماو چۆک داده‌دا ساتووری له ده‌ست ده‌که‌وێ . پشت کوور وه‌ک په‌لامار بدا و هێرش‌بێنێ گزلیگه‌که‌ی هه‌لدێنێ [ ده‌ورگێران به خۆفه‌وه ده‌روانن و له ناو کاسه‌سه‌ره‌که‌دا به‌م لام و به‌ولادا ده‌ڕۆن] ده‌نگی هه‌ناسه‌ی پیاوی پشت کوور و نیگای پڕ سۆز‌و پارانه‌وه‌ی قه‌ساو[له‌م کاته‌دا تیشکی راستی ته‌ختی شانۆ که به‌سه‌ر پشت کوور و قه‌ساو ه‌وه‌یه ده‌کوژێته‌وه‌و ده‌س به جێ لای چه‌پی ته‌ختی شانۆ روناک ده‌بێته‌وه]له ناکاو روناکی ته‌ختی شانۆ داپیاو وژن ده‌رده‌که‌ون به‌دانیشتنه‌وه‌به‌رامبه‌ربه‌یه‌ک‌کایه‌ده‌که‌ن و ئه‌داده‌ردێنن[ده‌نگی‌موسیقایێ‌به‌سۆزوخه‌مین‌دێته‌گوێ‌وپێده‌که‌نن‌دوای‌چرکه‌یێک‌روناکی ئه‌ویش‌ده‌کوژێته‌وه‌و هه‌رکاسه‌سه‌روده‌ورگێرانی ناوی دیارن.ئه‌وان ئه‌م دیمه نانه یان دیتوه و له‌یه‌کتر ده‌ڕوانن ، بێ گه‌رد و به نائۆمێدی و سه‌ر شۆر دێنه خواره‌وه‌و به ئاسته‌م ده‌ست له یه‌کتر ده‌ده‌ن چما خۆیان ون کردووه و که‌شی‌ژیینیان ناناسن . [سه‌ر ته‌ختی شانۆ به ته‌واوی روون بووه ته‌وه]ده‌نگی پێکه‌نینی قه‌ساوو پیاوی پشتکوور دێت، ده‌ورگێران به ترسێکی زۆره‌وه هه‌ڵدێنه سه‌ر جێگه‌ی خۆیان و خۆ حه‌شار ده‌ده‌ن پیاوی پشتکوور و قه‌ساو ده‌رده‌که‌ون ، پیاوی تێکسمڕاو به‌سه‌ر شانی قه‌ساوه‌وه‌یه که به ناو ته‌ختی شانۆ ده‌یسورێنێ و ئازاری ده‌دا.پیاوی پشتکوورمه‌ست و سه‌ر خۆشه و ده‌فره‌که به‌سه‌روه ده‌نێ.هیدی هێدی پیاوی تێکسمڕا دێننه چه‌قی ته‌ختی شانۆ و به‌ده‌م ئازار داینه‌وه‌وپیاویپشت کوور شه‌رابی ده‌ره‌که ده‌رژێنێ به‌سه‌ریدا له‌م کاته‌داله‌به‌ر ته‌ختی شانۆ له ناو بینه‌رانه‌وه دیسان‌سه‌گێ‌که‌له‌سه‌ره‌تای شانۆدا قۆربانی کرابووده‌رده‌که‌وێ و ده‌یهه‌وێ بچێته ناو ده‌ورگێرانه‌وه قه‌ساو سه‌گ ده‌بینێ و بانگی ده‌کا وسه‌گیش به‌که‌یفه‌وه ده‌چێ بۆلای و خۆی لێده‌سۆی قه‌ساوو پشتکوور له یه‌کتر ده‌روانن و پاشان قه‌ساوقه‌لاده‌ی سه‌گ ده‌گرێ و ده‌یبه‌نه ناو قوربا نگه. پیاوی پشتکوور خۆشحاله .قه‌ساو گزلیکه که‌ی هه‌لدێنێ و سه‌گ لێی‌ده‌روانێ‌هاوکات‌پیاوی‌پشت‌کووریش‌گزلیکی‌هه‌ڵدێنێ،ده‌ورگێران‌ده‌روانن[له‌ناوکاسه‌سه‌ره‌وه] له‌گه‌ل بڕینی گه‌رووی سه‌گدا پیاوی پشت کووریش سوور ئاوێ ناو ده‌فره‌که ده‌خواته‌وه و پێده‌که‌نێ و خۆین ده‌پژێ.ده‌ورگێران ده‌س ده‌که‌ن به‌قیژه قیژ و پیاوی پشتکوور به‌ره‌ولایان ئاور ده‌داته‌وه و هه‌مویان خۆ ده‌شارنه‌وه.پیاوی تێکسمڕاوگۆزه که بۆ لای راستی ته‌ختی شانۆده‌گۆزێته‌وه‌وده‌فره‌که له پیاوی پشتکوور ده‌ستێنێ[سه‌گ زنج بووه] ده‌فره‌که له خوێنی گه‌رووی سه‌گ پر ده‌کات ده‌یرژێنێته ناو گۆزه‌که وه[به‌رشتنی خوێن بۆ ناو گۆزه سه‌گ ده‌که‌وێ و په‌له قاژێ ده‌کات ].[تاریکی ته‌ختی شانۆ داده‌گرێ]هه‌موو ده‌ور گێران له شوێنی خۆیاندا[هه‌مان فه‌زا و بۆشایی ناو کاسه‌سه‌ر ] وه‌ستاون و ده‌روانن . ژن و پیاو له سووچێکه‌وه دێنه‌ناو ته‌ختی شانۆ و خه‌ریکی کایه و دلداری ده‌بن.قه‌ساو پیاوی پشتکوور له ناو قوربانگه‌وه‌به‌د فه‌رانه ماتلن! پیاووژن دێنه‌سه‌رته‌ختی شانۆ‌و پاش تۆزێ کایه‌کردن پیاو هه‌ست به تینوێتی ده‌کاو گۆزه‌که‌ده‌بینێ، به‌ره‌و لای ده‌چێ ، ده‌ورگێران ناو کاسه‌سه‌وده‌ورو پشتی به تکا کارییه‌وه هه‌ول ده‌ده‌ن‌به‌ری پێ بگرن به‌لام پیاو ئاوڕیان لێ ناداته‌وه‌و ژن خه‌ریکی کایه کردن وئاکاری‌مندالانه‌ی‌خۆیه‌تی . پیاو گۆزه که به‌سه‌ره‌وه ده‌نێ و تۆزیکی لێده‌خواته‌وه و ده‌چێ بۆ لای ژن ،ژن به‌دڵپاکییکی مندالانه‌وه به‌ره‌و رووی ده‌چێ به‌لام پیاو به هه‌ڕه شه‌وه دێ بۆ لای. قه‌ساوهاته‌ته خوواره‌وه و قامچییه‌که‌ی پشتکوور ی پێده‌دا ، قامچی لێده‌گرێ و پاش بێده‌نگییه کی‌کورت به‌ر ئه‌بیته‌گیان ژن و لێی ده‌دا.قیژه و گریانی ژن ته‌ختی شانۆ که ده‌ته‌نی و ده‌ورگێران‌به‌م لاو به‌و لادا ده‌رۆن و هاوار ده‌که‌ن مینا حه‌یوانێک له قه‌فه‌سدا قه‌ساو زمان لووسانه‌سه‌رداده‌نه‌وێنێ و پشتکوور هێدی هێدی دێته‌خوار و له پشتی پیاوه‌وه گزلیکێی لێده‌دا.پیاو ده‌که‌وێ . ژن ده‌قریشکێنێ و ده‌گری .پیاوی پشتکوور به که‌نینی قیزه‌ونی خۆیه‌وه ئیستاکه بووه‌ته خه‌م خۆر و خاوه‌ن به زه‌یی ،دلخۆشی ده‌داته‌وه.و له‌گه‌ل خۆی ده‌یباته‌ده‌ره‌وه.قه‌ساویش زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک ده‌کات و به سووکی و له گۆشه چاوه‌وه ده‌روانێته ده‌ورگێرانی ناوکاسه‌سه‌ر. ئه‌وان خۆده شاردنه‌وه. ده‌گه‌رێنه‌وه لای‌کۆته‌ی قه‌ساوی‌خۆیه‌وه.تاریکی‌دادێ‌وبه ته‌نیا چه‌قی ته‌ختی شانۆ جێگایه‌ک که پیاو که‌وتووه رووناکه . پاش که‌مێک بێده‌نگی پیاو هه‌ر وه‌ک سه‌ره‌تای هاتنه دۆنیای گێژ و مات هه‌ڵده‌ستێ،ئه‌و بووه به سه‌گ!به چه‌شنێکی بێگه‌ردو گێژ له‌ته‌ختی شانۆ ده‌گه‌رێ. به‌ره‌به‌ره ده‌ورگێران له کاسه‌سه‌ر دێنه‌خوار و به شێوه گه‌لێکی تایبه‌ت به‌ره‌و ڕووی ده‌چن و ده‌وره‌ی ده‌ده‌ن. [به‌حاله‌تی تووڕه و پڕ له‌قین] ئه‌و به ترسێکی زۆره‌وه وه لێێان ده‌روانێ له‌م کاته‌دا هه‌مدیس ده‌ورگیران له جێ خۆیاندا زنج ده‌بن و ته‌ختی شانۆگه وشک ده‌بێ. رووناکی باریکه رێێ ناو هۆڵ رۆشن ده‌بێ. پیاوی پشتکوور و ژن خه‌ریکی‌کایه و سه‌مان و دوای چه‌ن ساتێک هۆڵه‌که تاریک ده‌بێ وپاشان ده‌ورگێران له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ دێنه سه‌رته‌ختی شانۆ به ناو ده‌ورگێران دا ده‌گه‌رن و ده‌چنه ده‌ره‌وه.به ڕق وقینه‌و،پیاو که ئێسته بووه‌ته سه‌گ به‌ره‌و بینه‌ران ڕاو ده‌نێن .له‌م کاته دا ده‌نگی موسیقایه‌کی خۆش دێته گوێ و پیاوی پشتکوور و ژن به سه‌ماوه دێنه سه‌ر ته‌ختی شانۆ و ده‌ورگێرانیش ده‌چنه سه‌ر جێگه‌ی خۆیان و له‌ویادا سه‌ما ده‌که‌ن دوای ساتێ پیاوی پشتکوور شان داده‌دا و ژنیش هه‌ر به‌ده‌ریدا سه‌ما ده‌کاو له‌م کاته‌دا پیاوی تێکسمراو ده‌فره‌که‌ی بۆ دێنێ و راده‌وستێ و چاو له ژن ده‌کات پاش ماوه‌یه‌ک پیاوی پشتکوور پیی ده‌زانێ و ڕاوی ده‌نێ وپه‌لاماری ژن ده‌دات که دێ بیگرێ تاریکی دادێ.رووناکی دێته‌وه.پیاو به قولاپه‌وه‌هه‌ڵواسراوه .قه‌ساو له پاڵیدا چه‌قۆ تیژ ده‌کات.له‌م کاته‌دا ده‌ورگێران ورده‌ورده‌دێنه خوار وله‌به‌رکۆته‌داده‌وه‌ستن و بۆ پله گۆشتێک ده‌پاڕنه‌وه.له ناکاوده‌نگی قیژه قیژی ژن وپێکه‌نینی پشکووڕدێته‌گوێ و ژن له‌سه‌رته‌ختی شانۆ دا ده‌بینن.چاوی به‌ته‌رمی هه‌ڵواسراوی پیاوده‌که‌وێ ووشک ده‌بێ.قه‌ساوبه‌ره‌وڕووی ده‌چێت.ژن به ترسه‌وه پشتاوپشت‌ده‌روا.له‌پڕپشتکوورلێی‌ده‌رئه‌که‌وێ‌وژن‌به‌تۆقاوییه‌وه‌سه‌یریده‌کاو به‌ره‌وده‌ورگێران هه‌ڵدێ.قه‌ساوبه قامچی‌تێی‌به‌رئه‌بێ.له‌به‌رده‌م‌هه‌رکام‌له‌ده‌ورگێران‌راده‌وستێ‌و لێیانده‌پارێته‌وه[وه‌ک‌داخوازی‌رزگاری‌به‌ڵام‌هیچیان‌یاریده‌ی‌ناده‌ن‌وبه‌سه‌رشۆرییه‌وه‌ده‌چنه‌سه‌رجێی‌خۆیان.ئێسته
ژن‌له‌ناوقوربانگه‌دایه. پشتکووربه‌ره‌ورووی‌ده‌چێ. ئاورده‌داته‌وه‌وساتوورله‌ده‌ستی قه‌ساو ده‌سێنێ،ئینجابه‌ره‌ورووی‌ژن‌ده‌چێ،گزلیکێ‌بۆهه‌ڵدێنێ‌و......[تاریکی]رووناکی.پیاوبه‌قولاپه‌وه‌هه‌ڵواسراوه‌وته‌رمیژنیش‌له‌سه‌رکۆته‌که دا راکێشراوه.پشتکوورچه‌قۆ تیژده‌کات.لای‌کۆته‌که‌ی
ئه‌و په‌ره‌وه قه‌ساو لێی ده‌روانێ.به‌ره‌و پشتکووررێ ده‌که‌وێ.هێدی هێدی
دێته‌سه‌ر چوارده‌ست و پێ و شێوه‌ی سه‌گ ده‌گرێ و داوای گۆشت ده‌کا.ورده
ورده ده‌ورگیرانیش دێنه خوار و داوای گۆشت ده‌که‌ن . پاش ساتێ سه‌گی
سه‌ره‌تای شانۆ دێت و لایان ده‌وه‌ستێ. پشتکوور گزلیک هه‌لدێنی
و.....[تاریکی] ده‌نگی موسیقایه کی به‌سۆز دێته گوێ .تیشکێ له به‌ر
ته‌ختی شانۆدا هه‌لده‌بێ و پیاوی تێکسمڕاوتێیدا داده‌نیشێ و له بینه‌ران
ده‌روانێ . پاش ماوه‌یێک ......[تاریکی]
کۆتایی
|