|
بێ بنج
خالید خاکی
مرۆڤه‌کان:
حیکایه‌تخوان
:
پیاوێکی ته‌مه‌ن چل تا چل‌وپێنج ساڵ.
پیره‌پیاو
:
باوکی خوله، ته‌مه‌ن شه‌ست ساڵ، به گۆچان ده‌ڕوات.
خوله
:
کوڕی پیره‌پیاو، ئه‌ندازیار
خانم دوکتور
:
ژنی خوله و بووکی پیره‌پیاو
لالۆ
:
ژن‌برای پیره‌پیاو
ئه‌رده‌شێر
:
کوڕی خوله، منداڵێکی چوار، پێنج ساڵ.
دیمه‌ن: که‌تێک له
سه‌یرانگایه‌کی گشتی، پیره‌پیاو و حیکایه‌تخوان له سه‌ر که‌ت
دانیشتوون و کاغه‌زێک ها به ده‌ستیانه‌وه( حیکایه‌تخوان ده‌ستی
هێناوه‌ته پێش بیدات‌به پیره‌پیاوو پیره‌پیاویش گرتوویه‌تی)هه‌ر
دووکیان بێده‌نگ و بێ‌جووڵه‌ن.
ده‌نگی گۆرانی:
ئازیزان وه‌رن
سه‌نگه‌سارم که‌ن
له ده‌س مه‌ینه‌ت و خه‌م
رزگارم که‌ن
سه‌یری که‌ن، ئه‌وبه‌خت و
به‌د ئیقباڵیه
هه‌ر شوێنێ خۆش بێ جێ‌ی
من خاڵیه
ئه‌و کوڵمه ناسکه له
تۆی سه‌رپۆشا
به بای پارێزی خه‌یاڵ
ئه‌ڕووشا
فرمێسکی دڵ‌ره‌ق به‌ردت
لێ بارێ
تۆ چۆن دڵت دێ پیا بیته
خوارێ
ئازیزان وه‌رن...
پیره‌پیاو:کاغه‌زه‌که به‌ر
ده‌دات و ده‌چێته ناو فیکر و خه‌یاڵه‌وه، حیکایه‌تخوان به‌ره‌و
بینه‌ران دێت و ده‌س پێده‌کات.
حیکایه‌تخوان:به‌ڕێزان!به‌خێربێن.ئه‌م
کاته‌تان باش!داواتان لێده‌که‌م بۆماوه‌یه‌کی کورت خه‌م و خه‌فه‌تی خۆ
له یاد ببه‌ن و گوێ‌ی دڵ بسپێرنه وته‌کانی مه.
به‌ڵام ، تکاتان
لێده‌که‌ین، ئامان سه‌د ئامان چه‌کی رخنه له خۆ دوور مه‌خه‌نه‌وه و
به شیری تیژی رخنه‌ی به جێ و زانایانه‌تان ، په‌ل و پۆی هه‌ڵه و
نه‌زانیمان هه‌ڵوه‌رێنن. با هه‌گه دده‌رفه‌تێکی‌تر ده‌ست که‌وت و
هه‌لێکی‌ترمان بۆ ره‌خسا، پاکتر و جوانتر، باشتر و رازاوه‌تر به
خزمه‌تتان بگه‌ینه‌وه...
ئازیزان! ده‌گێڕنه‌وه
که : یه‌کێ هه‌بوو، یه‌کێ نه‌بوو، که‌س له خوا گه‌وره‌تر نه‌بوو،
که‌س له قاڵاو روو ره‌شتر نه‌بوو، کۆسه ئه‌مرد رێگا نه‌بوو، دایان
ئه‌نا جێگا نه‌بوو، ئه‌یان نا به تاقۆ، چاوی ئه‌چوو له زاقۆ...
ئاخۆ بیستووتانه که
ده‌ڵێن: چۆنیه‌تی ژیانی مرۆڤ، یانی خوو و خه‌ده و هه‌ر وه‌ها ئێش و
ئازاره‌کانی پێوه‌ندییه‌کی قورس و قاییمیان به چۆنیه‌تی شوێن و چاخ و
دۆخی ژیینه‌وه هه‌یه؟ ئه‌مه وته‌یه‌کی ئێجگار راسته.به‌ڵام به
هه‌زاران به‌ڵگه‌یش سه‌لماوه که هه‌ندێ باری ده‌روونی هه‌ن که له
گشت شوێن و هه‌رێمێ، له گشت چاخ و دۆخێ، مینایه‌ک ده‌چن. بۆ وێنه،
ئێش و ئازاری ته‌نیایی، ره‌نج و مه‌ینه‌تی بێ‌که‌سی و خه‌م و په‌ژاره‌ی
به‌تاڵی و نامۆیی و ...
کورت‌وموخته‌سه‌ر،ئه‌وه‌ی‌که‌بوێژی‌نه‌مر،شاعێری‌پایه‌به‌رز،خوالێخۆشبووهێمنی
بلیمه‌ت‌له‌شێعره‌خه‌مڵاوه‌که‌یداله‌ژێرسه‌ردێڕی«ناڵه‌ی‌جودایی»باسی‌ده‌کات،هه‌روه‌ها
نیکۆلای‌هایتۆڤ نووسه‌ری
به‌ناوبانگی‌بوڵغاری‌له‌کورته‌چیرۆکی‌بێ‌بنج‌داکه
وه‌رگێڕی‌قه‌ڵه‌م‌زێڕ،کاک‌حه‌مه‌ی‌قازیبه‌فارسی‌وه‌رگێڕاوه،به‌له‌ونێکی‌ترراڤه‌ی
ده‌کات ومه‌یش به پێ‌ی تووانی خۆ به‌م له‌ونه باسی لێده‌که‌ین...
چیرۆکی‌مه‌له‌وێوه ده‌ست
پێده‌کات‌که‌رۆژێ له رۆژان رێم که‌وته سه‌یرانگایه‌کی گشتی مینا گشت
سه‌یرانگاکان، مینا پارک...
گشتتان رێتان که‌وته‌ته
سه‌یرانگاکان و له‌وێ مرۆڤی جۆراوجۆرتان دیتوه، یه‌کێ به خۆی و
سازه‌که‌ی و سۆزه‌که‌یه‌وه و یه‌کێ به ره‌نگ و ده‌نگ و بۆیه‌وه و
...
رۆیشتم و له سه‌ر که‌تێک
دانیشتم و هه‌ر که دانیستم له ته‌نیشت خۆمه‌وه پیره پیاوێکی به
رواڵه‌ت خوێن‌شیرین و سه‌رنج راکێشم دی و بێ ویستی خۆ پرسیارم کرد:
خاڵه! ببوره ئێوه کێن؟
( پیره پیاو سه‌ر
هه‌ڵده‌بڕێ و ورد سه‌رنجی حیکایه‌تخوان ده‌دا،حیکایه‌تخوان له پرسیار
کردنی خۆ پاش‌گه‌ز ده‌بێته‌وه و ئه‌یه‌وێ پینه‌ی بکات)
حیکایه‌تخوان: یانی ، ببوره،
ئه‌ز...
پیره پیاو:(بڕواناکا
له‌گه‌ڵ ئه‌ویان بووبێ)من کێم؟!یانی له‌گه‌ڵ منتانا بوو؟من کێم؟!
حیکایه‌تخوان: (
په‌شۆکاو) هه‌ڵبه‌ت...
پیره‌پیاو: ( قسه‌که‌ی
له ده‌م ده‌بڕێ) زۆر سپاستان ده‌که‌م.
حیکایه‌تخوان: ( گێژ و
وڕ) سپاسم ده‌که‌ی؟!
پیره‌پیاو: ( له‌سه‌ر خۆ) به هه‌ڵه‌دا مه‌چن.شێت نیم و له خۆڕا سپاستان ناکه‌م. ئاخر بڕوا بکه‌ن وا
ئێستا ساڵه وه‌ختێکه له شارا ده‌ژیم و ره‌نگه هه‌موو رۆژێ هاتبێتم
و له سه‌ر ئه‌م که‌ته دانیشتبێتم، به‌ڵام هه‌رگیز که‌س پرسیاری لێم
نه‌کرده. به‌ڵێ. هیچکه‌س! ئێوه هه‌وه‌ڵ که‌سن که پرسیارم لێده‌که‌ن
و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ئێجگار سپاستان ده‌که‌م.
حیکایه‌تخوان: تکا ده‌که‌م.
پیره‌پیاو: من کێم؟!
هه‌ژارێکی لێقه‌وماوی ماڵ وێرانی هه‌ش به‌سه‌ر که یا ره‌بی ته‌نانه‌ت
گاوریش به حاڵم نه‌بێ!
( حیکایه‌تخوان به
بێزاریه‌وه ده‌ست به گیرفانیا ده‌کات)
پیره‌پیاو: نا، نا ده‌ست به
گیرفانتانا مه‌که‌ن. داوای سواڵ ناکه‌م. نه سواڵکه‌رم ، نه
برسیم‌ونه توونی‌وشوکور موحتاج و ئاتاج نیم و بگره زۆریش تێر و پڕ و
پۆشته‌م.
حیکایه‌تخوان: ئه‌لحه‌مدولیللا.
پیره‌پیاو: من خاوه‌نی کچێکم
که شووی کردووه و مێرده‌که‌یشی ئێجگار کوڕێکی چاکه.(بزه ده‌گرێ)
کرمانج گوته‌نی: تا بۆی تێکه‌ی ئه‌خوا... مناڵێکی ناسک و نازاریشیان
هه‌یه که ئێجگار ئێسک سووک و ره‌زا شیرینه.
حیکایه‌تخوان: خوالێیان
نه‌سێنێ.
پیره‌پیاو: کوڕێکیشم هه‌یه که
کار به‌ده‌سته. یانی ئه‌ندازیاره و دوکتورایه‌کی هه‌یه به پانایی
لێفه قورسی.
حیکایه‌تخوان: یانی
سه‌رموهه‌ندیسه.
پیره‌پیاو: به‌ڵێ. ماشینێک و
شۆفێرێکیش دایمه وه‌خته‌ی خوا هان له خزمه‌تیا. خێزانیشی دوکتوره
هه‌ر له ماڵی خۆیانا حه‌مامێکیان هه‌یه که خه‌زێنه‌ی چینی تیایه و
کاتێ پڕی ئه‌که‌ی له ئاو و تیایا راده‌کشێ‌ی ئێجگار خۆشه، هه‌رچه‌ن
هیچ خه‌زێنه‌یه‌ک تامی ئه‌ستێره فێنکه‌که‌ی یادی به‌خێر حه‌مه‌ی
مینه‌ی لووت زووڕنا نادا... به‌ڵێ، ژوورێکی جووان و رێک و پێکیسیان
داوه به من که ته‌ختێکی به‌رزولێفه ودۆشه‌که‌یه‌کی نه‌رم وگه‌رمی
تیایه، که‌چی من لێیان وه‌ڕه‌سم.
حیکایه‌تخوان: ( لای
سه‌یره) لێیان وه‌ڕه‌سی؟
پیره‌پیاو: به‌ڵێ و رۆژ
له‌گه‌ڵ رۆژیش زیاتر هه‌ست به دڵته‌نگی ده‌که‌م. ئشتیام سه‌ر هیچ
ناچێ. به زۆر خه‌وم لێده‌که‌وێ و هه‌میشه‌یش خه‌وی هاشه و پاشه
ده‌بینم و بیری جۆراوجۆر ئه‌که‌م.
حیکایه‌تخوان: ( له
خۆڕا) به‌ڵێ.
پیره پیاو : لای هه‌ر
که‌سێکیش ده‌رده دڵ ئه‌که‌م لێم مۆڕ ئه‌بێته‌وه، ئه‌زانم پشته
سه‌ریشم یان ئه‌ڵێن عه‌قڵی گۆڕیاوه و خره‌فاوه یان ئه‌ڵێن له خۆشیا
هار بووه و سه‌ڕی هاتووه.
حیکایه‌تخوان: دوو له ئێوه
خاڵه گیان! دوو له ئێوه.
پیره‌پیاو: بۆ وێنه ئشتیای
ماس ئه‌که‌م، به کوڕه‌که‌م ئه‌ڵێم : رۆڵه خوله! من گه‌ره‌کمه بچم
ماس بکڕم، نه‌ختێکیش ئه‌خولێمه‌وه و پیاسه‌یه‌کیش ئه‌که‌م و ...
کوڕه‌که‌م لێم هه‌ڵئه‌ستێته سه‌ر چز و ئه‌ڵێ: له خۆت گه‌ڕێ باوه.
خوا نه خوازته ئه‌بی به ژێر ماشینۆ قو کار ئه‌ده‌ت به ده‌سمانۆ...
ده‌س هه‌ڵگره و بۆ خۆت ره‌حه‌ت و ئاسووده له ماڵۆ دانیشه و پشوو
بده. ئاخر ماسیش بۆ ئه‌وه ئه‌وێ که ئیشتیای بکه‌ی؟!( ئاخێک
هه‌ڵده‌کێشێ) چار چییه؟ پیاو گه‌یی به‌م ته‌مه‌نه، به چاوی مناڵ
پیا ده‌ڕوانن و ئه‌ویش ئه‌بێ گوێ راگر بێ. ناچار به قسه‌ی ئه‌که‌م و
له ماڵا ئه‌مێنمه‌وه. به‌ڵام ماڵی چی، ئه‌وه‌ن گه‌وره‌یه ئه‌ڵێ‌ی
سه‌ربازخانه‌یه. پڕه له‌م که‌ته پان و پۆڕه مه‌خمه‌ڵانه‌ی که
پێیان ده‌ڵێن مۆبل. باسی هه‌وشار با نه‌که‌ین.
حیکایه‌تخوان: خوا پێیان ره‌وا
ببینێ.
پیره‌پیاو: مه‌ڕ مه‌ڕی ناو
داڵان و دیوه‌کان ئه‌ونه ساف و لووسن که وه‌ک ئاوێنه ورشه ئه‌ده‌ن
و پیاو زۆر به ئه‌سپایی و وشیاری هه‌نگاو هه‌ڵنه‌گرێ حه‌تمه‌ن ئه‌خزێ
و زرم ئه‌درێ به عه‌رزا و له‌وانه‌یه ده‌س و رانێکیشی بشکێ.
حیکایه‌تخوان: خوا نه‌کا.
پیره‌پیاو: هه‌تیوه‌که‌م
ئه‌ڵێ: پشوو بده. پخۆ، پخه‌وه، سه‌ر له خۆیشتو له ئێمه‌یش
مه‌شه‌وێنه و به‌و له‌ونه بژی که شایه‌نی شانی من بێ.
حیکایه‌تخوان: ده‌ی خاڵه گیان
خۆ خراپ ناڵێ.
پیره‌پیاو: ئه‌ی هه‌ڵس و
که‌وت؟ له‌گه‌ڵ کێ هه‌ڵس و که‌وتم ببێ؟ له‌گه‌ڵ ژووره‌کانا؟ له‌گه‌ڵ
مۆبله‌کانا؟ یاخۆ فه‌رش و مه‌ڕمه‌ڕه‌کانا؟!
حیکایه‌تخوان: ( به
گاڵته‌وه) ژنت نییه؟
پیره‌پیاو: هه‌ر که‌سم
نییه.
حیکایه‌تخوان: ( سه‌ر
سوڕماو) ئه‌ی کوڕه‌که‌ت و بووکه‌که‌ت؟
پیره‌پیاو: بوون و
نه‌بوونیان چون یه‌که.
حیکایه‌تخوان: چۆن؟!
پیره‌پیاو: ئه‌ی خۆ
کوڕه‌که‌م و بووکه‌که‌م هه‌تا نیوه شه‌و نایه‌نه‌وه. ته‌نیا
کازێوه‌کان ئه‌یانبینم که ئه‌ڵێن : خواحافیز و شه‌وانه کاتی نیوه
شه‌و که دێنه‌وه و ده‌ڵێن: شه‌و باش و دیسان کازێوه و دیسان نیوه
شه‌و، دیسان کازێوه و دیسان نیوه‌شه‌و و ، دیسان...
حیکایه‌تخوان: تێده‌گه‌م.
پیره‌پیاو:به‌ڵێ.له‌م‌ساڵه‌وه‌خته‌داهه‌رئه‌ونه
پێکه‌وه قسه‌مان کرده( ئاخێک هه‌ڵده‌کێشێ)
حیکایه‌تخوان: راس ئه‌فه‌رموی.
پیره‌پیاو: هه‌ڵبه‌ت هه‌تا
کوڕه‌زاکه‌م له ماڵه‌وه بوو باشتر بوو، پێکه‌وه یاریمان ئه‌کرد.
سه‌رم قاڵ ئه‌کرد و سه‌ری خۆیسم قاڵ ئه‌بوو...
حیکایه‌تخوان: ئه‌ی ئێستا؟
پیره‌پیاو: بووکه‌که‌م
ناردیه په‌روه‌رشگا...
حیکایه‌تخوان: په‌روه‌رشگا؟!
پیره‌پیاو: به‌ڵێ و ئێستا
له حه‌وته‌دا ساتێ زیاتر نایبینم.
حیکایه‌تخوان: جا بۆ؟
پیره‌پیاو: ئێوه پێتان
وایه بۆ؟
حیکایه‌تخوان: (
بێده‌نگی)
پیره‌پیاو: پێتان وایه
بووکه‌که‌م بۆ کوڕه‌زاکه‌می له ماڵ دوور خسته‌وه؟ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌کا
ئالووده‌ی من بوێ و منیش فێری خوو و ره‌وشتی دێهاتیه‌کانی بکه‌م.
به‌ڵێ... به‌ڵێ....؛له‌وه ترسا که نه‌کا مناڵه‌که‌ی به زاراوه‌ی
دێهاتیه‌کان قسه بکات. هه‌رچه‌ن من قه‌ت فێری قسه‌ی خراپ و ناشایست
وه‌ک جنێو و شتم نه‌ده‌کرد. قه‌ت ، خوا نه‌کا...
حیکایه‌تخوان: خوا نه‌کا.
پیره‌پیاو: جارێکیشیان که
باسی گۆپاڵم بۆ کرد خه‌ریکی کایه‌ی ئه‌سپ و سواره بووین...
( دیمه‌ن ده‌گۆڕدرێ به
ژوورێکی ماڵی خوله، پیره‌پیاو و ئه‌رده‌شێر یاری ده‌که‌ن، خانمی
دوکتور له‌سه‌ر مۆبلێک دانیشتووه و رۆژنامه ده‌خوێنێته‌وه و سه‌یری
یاری کردنی پیره‌پیاو و کوڕه‌که‌یشی ده‌کات.)
پیره‌پیاو: لێم نه‌ده‌ی به
گۆپاڵه‌که‌ت( خانم دوکتور ناکاو هه‌ڵده‌ستێ و ...)
خانم دوکتور: به‌ڵێ!
به‌ڵێ! گۆپاڵ ئیتر چ وشه‌یه‌که؟ له باتی ئه‌وه‌ی که به‌و مناڵ فێر
بکه‌ی که بڵێ "تالیمی"...
پیره‌پیاو: ( نه‌رم و
له‌سه‌ر خۆ) کچم! ئه‌مه‌یش وشه‌یه‌که وه‌ک وشه‌کانی‌تر. کاتێ تالیمه زلتر و ناقۆڵاتر
له ئه‌ندازه‌ی خۆی بێ پێ‌ی ده‌ڵێن گۆپاڵ. قه‌ی چی ئه‌کا، با مناڵ ئه‌م
وشه‌یش فێر بێ؟!
خانم دوکتور: ( زۆر
توڕه) ئه‌رێ مواره‌کم
نه‌کرد. بۆ ئه‌یخه‌مه دوای مه‌ڕ و ماڵات و ئه‌یکه‌م به شووان؟! ئه‌و
ئه‌چێته فێرگه و هه‌ر چییه‌ک پێویست بێ، له‌وێ فێر ئه‌بێ و نایه‌وێ
فێر گۆپاڵی تۆ بێ.
( ده‌ستی منداڵه‌که
ده‌گرێ و ده‌یباته ده‌رۆ. دیمه‌ن سه‌یرانگا)
پیره‌پیاو: هه‌ر له‌سه‌ر
ئه‌مه ناردیه په‌روه‌رشگا. هه‌ڵبه‌ت منیش خۆمم پێ‌نه‌گیرا و
گێڕامه‌وه بۆ که‌ڕه‌که‌م و پێم ووت:
( دیمه‌ن ژوورێکی ماڵی
خوله، خوله هه‌ندێ کاغه‌ز و قه‌ڵه‌می پێ‌یه و دێت و ده‌چێت و دیاره
که سه‌ری زۆر قاڵه)
پیره‌پیاو: خوله گیان! وا
چاتر نییه من بڕۆمه‌وه بۆ دێ و ئێوه کوڕه‌که‌تان له خۆ دوور
نه‌خه‌نه‌وه؟
خوله: ( زۆر بنج بڕانه) چی؟ هه‌ر باسیشی
مه‌که. ئه‌چیته‌وه بۆ دێ که ئابڕوومان بچێ؟ گه‌ره‌کته خه‌ڵک بڵێن
من تۆم پێ به‌خێو نه‌کرا؟! نا. نا. هه‌ر لێره ئه‌مێنیته‌وه و کارت
به هیچ نابێ... بۆ خۆت پشوو بده، پخۆ... پخه‌وه( ئه‌چێته
ده‌ره‌وه)
( دیمه‌ن سه‌یرانگا)
پیره‌پیاو: ( ئاخێک
هه‌ڵده‌کێشێ) سه‌ری قسه و بنی
قسه، هه‌ر ئه‌ڵێن : پخۆ.. پخه‌وه... پخۆ ... پخه‌وه
حیکایه‌تخوان: به‌ڵام...
پیره‌پیاو: به‌ڵام من ئیتر
نامه‌وێ چێشتی سارد و بێ تامی ناو قوقو پخۆم. نامه‌وێ گۆشتی ناو قوقو
پخۆم... دۆڵمه‌ی ناو قوقو پخۆم، ماسی ناو قوقوپخۆم، ماسی ناو قوقو
پخۆم... ئه‌مانه هه‌ر چێشتی نا قوقو ئه‌زانن. کوڕه‌که‌م هه‌ر به تا
چێشتی ناو قوقو ئه‌کڕێ و بووکه‌که‌یشم به بار سۆسی ماینۆزیان پیا
ئه‌کات... به‌ینێ له شاره گه‌وره‌کان بووه و له‌وێ دیتوویه‌تی که
گشت شتێ به سۆسی ماینۆزه‌وه ده‌خۆن ئه‌میش ده‌زگایه‌کی سۆس دروست
کردنی کڕیوه و دایمه وه‌خته‌ی خوا دروست ئه‌کا. هه‌ر ته‌واو ئه‌بێ و
هه‌ر دروست ئه‌کا. بڕانه‌وه‌ی نییه و ئێمه‌یش مه‌جبورین له‌و سۆسه
پخۆین.
حیکایه‌تخوان: مه‌جبورن؟ جا بۆ
مه‌جبورن؟
پیره‌پیاو: ئه‌گینا
ده‌یکاته باو بۆرانێ که هیچ دارستانێکی چڕیش خۆی له به‌ریا ناگرێ!
ئه‌خری خۆم پێ‌نه‌گیرا و رۆژێ به کوڕه‌که‌م ووت( دیمه‌نی ژوورێکی
ماڵ خوله ، پیره‌پیاو زویر تۆراوه روو له بینه‌ران
راوه‌ستاوه، خوله دێته ژووره‌وه و قوقوێ چێشتی پێ‌یه کنسرو و به
چنگاڵ خه‌ریکی خواردنیه‌تی...)
پیره‌پیاو: (
هه‌ناسه‌یه‌ک هه‌ڵده‌کێشێ) ئاخ بۆ شه‌له‌مێ.
خوله: باوه! ئه‌وه بۆ
نایه‌ی نانه‌که‌ت پخۆی؟
پیره‌پیاو: ناخۆم!
خوله: ها؟! بۆ ناخۆی؟!
پیره‌پیاو: رۆڵه گیان!
ئه‌نجام ئه‌م سۆسی ماینۆزه ئه‌بێ به قاتڵی من.
خوله: بۆچی؟
پیره‌پیاو: قیزم
هه‌ڵئه‌شه‌وێنێته‌وه... به دیتنی له‌وانه جه‌رگ و دڵم بێته
ده‌ره‌وه.
خوله: ئخر بۆ؟! (
قوقوه‌که ئه‌باته به‌ر ده‌می، پیره‌پیاو لووتی ئه‌گرێ و لێ دوور
ئه‌که‌وێته‌وه)
پیره‌پیاو: لای‌به...
له‌وانه‌یه بڕشێمه‌وه...
خوله: هه‌ر ئه‌مه‌ت
که‌م بوو...
پیره‌پیاو: به ده‌ست خۆم
نییه. جه‌رگ و دڵم تێکه‌ڵ دێ.
خوله: نه‌کا زه‌خمی
مێعده‌ت گرتبێ؟!
پیره‌پیاو: زه‌خمی چی؟
خوله: مێعده! مێعده،
زه‌خمی مێعده!
پیره‌پیاو: زه‌خمی
مه‌عیده؟!
خوله: سبه‌ینێ ئه‌وبه‌م
بۆ ده‌رمانگا، ئه‌گه‌ر زه‌خمی مێعده‌ت بێ ئه‌بێ ده‌س به‌جێ...
پیره‌پیاو: ده‌س به‌جێ چی؟!
خوله: ئه‌بێ ده‌س به‌جێ
عه‌مه‌لت بکه‌ن.
پیره‌پیاو: من عه‌مه‌ل
بکه‌ن؟!
خوله: ئه‌رێ.
پیره‌پیاو: هه‌ر ئه‌مه‌م
مابوو عه‌مه‌لم بکه‌ن!
خوله: هم م ... (
ئه‌چێته ده‌ره‌وه)
( دیمه‌ن سه‌یرانگا)
حیکایه‌تخوان:
ده‌ی ئاخری؟!
پیره‌پیاو: ( روو له
بینه‌ران) بڕوا بکه‌ن پێم خۆش‌بوو مه‌عیده‌م ده‌ربێنن هه‌ر به‌و
مه‌رجه‌ی سۆسی ماینۆز ده‌ست له به‌رۆکم به‌ردات. به‌ڵام به‌داخه‌وه
نه من عمه‌ل کرام و نه سۆسی ماینۆز ده‌ست هه‌ڵگرم بوو. ناچار رۆژێ
دانیشتم و نه‌ختێ پیوازم ره‌نه کرد و خواردم.
حیکایه‌تخوان: پیواز؟
پیره‌پیاو: به‌ڵێ، هه‌ر
ئێجگار خۆش بوو به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که تامی ده‌می ئه‌گۆڕا و تامی
ناباری ماینۆزی ئه‌فه‌وتان. له‌و رۆژه‌وه چه‌نا جار وام کرد. به‌ڵام
بۆ قوڕ به سه‌ری، رۆژێکیان له بیرم چوو به خواردنی شتێ‌تر بۆنی
پیوازه‌که فه‌وتێنم و خانم دوکتور هه‌ستی به بۆنی پیواز کرد(
دیمه‌ن ژوورێکی ماڵ خوله. خانم دوکتور دێته ژووره‌وه، هه‌ست به
بۆنی پیواز ده‌کات و قه‌ڵس ده‌بێ)
خانم دوکتور: ئه‌مه
بۆگه‌نی چییه لێت دێ؟
پیره‌پیاو: بۆگه‌ن؟
خانم دوکتور: ئێ...
نه‌کا بڵێ‌ی هه‌ست به‌م بۆگه‌نه ناکه‌ی؟! ئه‌گه‌ر وابێ لووتت قووشی
نه‌خۆشی بووه و ئه‌بێ عه‌مه‌ل کرێت!
پیره‌پیاو: ئه‌گه‌ر لووتم
به بڕینیش چێ من هه‌ست به بۆگه‌ن ناکه‌م!
خانم دوکتور:
چۆن؟! بۆنی زارت رۆژه رێ‌یه‌ک ئه‌ڕوا... چت خواردووه؟
پیره‌پیاو: وه‌ڵڵا....
نه‌ختێ پیواز...
خانم دوکتور: ( زۆر
توڕه) پیوازت له کوێ
هێناوه؟
پیره‌پیاو: نه‌م‌هێناوه...
هه‌ر نه‌ختێ بوو، ره‌نه‌م کرد و خواردم...
خانم دوکتور: جا
ئه‌وه کاره؟ ... تۆ سه‌رت سپیه، عه‌یب ناکه‌ی؟...
پیره‌پیاو: جا چم کردووه؟!
خانم دوکتور: ده‌ی ده‌ی چاومان
روون . ئیتر چ ماوه بیکه‌ی؟! من و کوڕه‌که‌ت هه‌ر له کازێوه‌وه تا
نیوه شه‌و گیان ئه‌ده‌ین که رازاوه‌ترین مۆبله‌کان بکڕین و جه‌نابتان
به بۆنی پیواز بۆگه‌ناییان ئه‌که‌ن و هێشتا چت کردووه؟!...
پیره‌پیاو: کچم! پیواز کوا
بۆگه‌ناییه...
خانم دوکتور: یانی تۆ خۆت ئاگات
له بۆگه‌نی ده‌می نییه؟ بۆنی سه‌گی تۆپیوی لێ‌دێ... ئه‌شا ئه‌و شانس
و ئیقباڵه‌ی من...
پیره‌پیاو: توڕه مه‌به.
ئیتر هه‌رگیز پیواز ناخۆم...
خانم دوکتور: ( خۆ
راده‌وه‌شێنێ) ئه‌رێ خوا به
زییایی نه‌کا( ئه‌چێته ده‌ره‌وه)
( دیمه‌ن سه‌یرانگا)
پیره‌پیاو: (رووله
بینه‌ران) چبکه‌م؟ چار
چییه؟! من لایه‌نگری ئاشتی و ئاسایشم...
حیکایه‌تخوان: ( لای
سه‌یره) ئاشتی و
ئسایش؟!...
پیره‌پیاو: به‌ڵێ...
به‌ڵێ... حه‌ق به ئێوه‌یه... کام ئاشتی و چ ئاسایشێ! ... من تا ئێستا
دوو جار له شه‌ڕا به‌شداریم کردووه، جاری هه‌وه‌ڵ له شه‌ڕی
عوروسه‌که‌دا و جاری دووهه‌میشیان له شه‌ڕه‌که‌ی حه‌مه ره‌شی‌خانا و
هه‌ر دوو جاره‌که‌شیان نه‌ترساوم و نه‌مردووم. به‌ڵام ئاشتیه‌کی مینا
ئه‌م ئاشتیه‌ی ئێستا
له‌وانه‌یه بمخنکێنێ. قسه‌ی من ئه‌مه‌یه: ئێوه پیاوێ بخه‌نه ناو
کۆشکێک و هیچ کارێکی پێ مه‌سپێرن. ها؟ ... راتان چییه؟
حیکایه‌تخوان: به‌رانبه‌ر
به‌چی؟
پیره‌پیاو: به‌و پیاوه.
حیکایه‌تخوان: بڵێم چی!؟؟
پیره‌پیاو: مه‌رج ئه‌که‌م
ئاوات به مردنی خۆی ئه‌خوازێ ... وتم به کوڕه‌که‌م...
( دیمه‌ن ژوورێکی
ماڵی خوله، خوله ئه‌یه‌وێ بڕوات بۆ کار، کازێوه‌یه.)
خوله: چیه باوه؟ کارت
چییه؟! دره‌نگه ئه‌بێ بڕۆم.
پیره‌پیاو: رۆڵه گیان! کاتێ
چووی سه‌ر له له‌مپه‌ر بده‌ی که‌مێ تووڵی بیم بۆ بێنه.
خوله: تووڵی بی؟!
پیره‌پیاو: ئه‌رێ خوله
گیان!
خوله: تووڵی بیت بۆ
چییه؟!
پیره‌پیاو: بۆ هیچ... هه‌ر
وا جار و بار بۆخۆم دائه‌نیشم و سه‌وه‌ته و نایش‌نی پێ‌ئه‌چنم.
خوله: ( به توندی) چی؟!!! هه‌ر
ئه‌وه‌ت ماوه سه‌وه‌ته و نانه‌شان بده‌ی به کۆڵتا و کۆڵانه و کۆڵان
بگه‌ڕێ‌ی...
پیره‌پیاو: ناگه‌ڕم رۆڵه
گیان! ... بۆخۆم....
خوله:( قسه‌که‌ی ئه‌بڕێ) نایه‌وێ! بۆ
ناتووانی بۆخۆت ره‌حه‌ت دانیشی؟ بۆ سه‌ری خۆت‌ئێریته ئێش؟... دانیشه
و بۆخۆت ئیسراحه‌ت بکه...( به په‌له ئه‌چێته ده‌ره‌وه)
(دیمه‌نی سه‌یرانگا)
پیره‌پیاو:
کوڕه‌که‌م چووه‌ته‌وه سه‌ر
دایکی. کاتێ ووتی ماس ره‌شه ئه‌بێ هه‌ر ره‌ش بێ.
حیکایه‌تخوان: خاڵه گیان! لێ‌ی
مه‌گره، یاخر ئه‌و ئه‌ندازیاره و سه‌ر و کاری له‌گه‌ڵ ژماره‌ی سارد و
سڕایه. لای ئه‌و دووان هه‌ر دووانه و سفریش هه‌ر سفر.
پیره‌پیاو: ئیتر ته‌واو...
پێم ئه‌ڵێن شه‌و باش! یانی بڕۆ پخه‌وه! به‌ڵام ئاخر چۆن خه‌وم
لێده‌که‌وێ؟!
حیکایه‌تخوان: گوێ‌ی مه‌ده‌رێ.
پیره‌پیاو: ئاخر به رواڵه‌ت
ئێمه بنه‌ماڵه‌یه‌کین و به من ده‌ڵێن بابه! به ناو من گه‌وره‌ی
بنه‌ماڵه‌م. پێکه‌وه ده‌ژین و له‌سه‌ر سفره‌یه‌ک نان ئه‌خۆین. به‌ڵام
ئێجگار له یه‌ک نامۆین. بۆچی؟! نازانم و ئه‌م نامۆییه‌ش تا
راده‌یه‌که که کاتێ ئه‌یانویست ناوی کوڕه‌زاکه‌م بنێن، رازی نه‌بوون
به ناوی منه‌وه ناوی بنێن و ئه‌تووت مناڵه‌یش ئه‌خڵه‌تێنن،
ئه‌یانووت : گوایه له‌به‌ر من دڵمان نایه‌ت، خوا منیان بۆ خۆش کات و
...( بێده‌نگیه‌کی که‌م خایه‌ن) ناوی من ئه‌وڕه‌حمانه.
هه‌رچه‌ن نه‌یاندرکان به‌ڵام ئه‌زانم له‌وه ترسان که نه‌کا مناڵان
له کۆڵان له باتی ئه‌وڕه‌حمان ، وه‌ک چۆن خۆیان منیان ناو ناوه، به
گوو ده‌رمان یاخۆ گوێ‌پان بانگی بکه‌ن.
حیکایه‌تخوان: ئه‌و قسانه
چییه، ئه‌وڕه‌حمان زۆر ناوێکی جووانه، وا مه‌ڵێ.
پیره‌پیاو: ئێمه له
بنه‌ماڵه‌ماندا دوو ئه‌وڕه‌حمان ناوی‌ترمان بووه، باوه‌گه‌وره‌ی من و
باوکی باوه‌گه‌وره‌ی باوه‌گه‌وره‌م. به بیر و رای من ئه‌وان پیاوی خوا
بوون، زه‌حمتکێش و خۆڕتێن.
حیکایه‌تخوان: خوا عافویان کات.
پیره‌پیاو: به‌ڵام ئێستا
کوڕه‌که‌م و بووکه‌که‌م به بیستنی ناوی ئه‌وڕه‌حمان گه‌شکه ده‌که‌ن و
ئه‌ڵێن ئه‌م ناوه زۆر دێهاتیانه‌یه و ناوی کوڕه‌زاکه‌میشیان ناوه ،
نازانم به خوا، هه‌ردووشێر، ئاردوشێره...
حیکایه‌تخوان: ئه‌رده‌شێر...
پیره‌پیاو: ( ئاخێک
هه‌ڵده‌کێشێ) ئه‌رێ
هه‌ردووشێر... خواعه‌قڵ به عه‌ولاییان بات. ته‌نانه‌ت کوڕه‌که‌م
ویستبووی ناوی خۆی بگۆڕێ و له دایره‌که‌یانا هه‌ر به ناوی مه‌حموی
عوسمانی ده‌یناسن، من خۆ شانسی به‌مه‌م زانی، رۆژێکیان...
( دیمه‌نی ژوورێکی ماڵی
خوله، ته‌له‌یفون زه‌نگ لێده‌دات، پیره‌پیاو هه‌ڵیده‌گرێ)
پیره‌پیاو: ( قه‌ڵس) چی موهه‌ندیس
عوسمانی؟ نه‌خه‌یر... نه‌خه‌یر... ته‌شریفیان نییه. (
ته‌له‌یفونه‌که داده‌نێ) موهه‌ندیس عوسمانی!! هه‌گ به‌خێر
نه‌یته‌وه جا وه‌ره زه‌حمه‌تی دنیا به کوڕه‌وه بکێشه... ده‌ک
مواره‌کم نه‌کرد...( خوله له کار ده‌گه‌ڕێته‌وه)
خوله: سه‌لام.
پیره‌پیاو: گوێ راگره
کوڕم!...
خوله: ( ماندوو) شه‌وباش.
پیره‌پیاو: کوڕم! ناوی من
ئه‌وڕه‌حمانی وسمانی‌یه. ناوی تۆیش مه‌حموی وسمانی‌یه. چون تۆ کوڕی
منی. ئه‌گه‌ریش ئه‌ته‌وێ ناوی خۆت بکه‌ی به عوسمانی ئه‌بێ به
بانگه‌واز رایبگه‌یه‌نی به‌ڵام مافی گۆڕانی ناوی منت نییه.
خوله: (خۆی
ئه‌کێشێته‌وه) ئا...ی... (
باویشکێک ئه‌دا. سه‌رێ حه‌له‌قێنێ و ئه‌ڕواته ده‌ره‌وه)
( دیمه‌نی سه‌یرانگا)
پیره‌پیاو: به هیوا بووم
ده‌م بکاته‌وه و بیکه‌ین به شه‌ڕ... به‌ڵام...( مات ئه‌بێ)
هه‌ر ئه‌م شتانه ته‌نگیان پێ‌هه‌ڵچنیوم.
حیکایه‌تخوان: خاڵه گیان گرینگ
نین.
پیره‌پیاو: ئه‌زانم گرینگ
نین و بگره بێ بایه‌خیشن... به‌ڵام هه‌ر که شه‌و دادێ تێم
ئه‌مروکێن... به تایبه‌ت له کاژێری دووی نیوه شه‌و به دواوه
به‌رۆکم ده‌گرن و ناتووانم له خۆ پرسیار نه‌که‌م: ئاخۆ من ژیانی
لادێ‌ی خۆمم بۆ به‌م قه‌فه‌زه زێڕینه گۆڕاوه‌ته‌وه؟ بۆ؟ بۆ؟ به‌ڵام
هه‌رکه سه‌باره‌ت به‌م بیر و بۆچوونانه له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌م ئه‌دوێم
سه‌رم لێ‌هه‌ڵئه‌سوڕێنێ و هه‌میشه‌یش ئه‌ڵێ: نازانم دێ کوێ‌ی خۆشه؟!
تۆ بیری چی دێت کردووه؟ بیری شیاکه و قه‌ڵاغه ته‌پاڵه‌ت کردووه؟ و
من نازانم چۆنی پێ بفامێنم که کاتێ له دێدام هه‌ست ئه‌که‌م هه‌موو
عاله‌م له ده‌ورم کۆ بوونه‌ته‌وه. له ناو ئه‌و باخی میوه‌ما، ئه‌و
باخه پڕ له بڵاڵوکه‌م، ئه‌و بڵاڵوکه سوور و خۆش تامانه‌ی که هه‌ر
به ناو بردنیان ئاو ئه‌زێته زاری مرۆڤ (ئاو زاوه‌ته ده‌می، ئاوی
ده‌می قووت ئه‌دا) له‌وێ پیوازی لێیه. کوله‌که‌ی لێیه. که‌دوو و
باینجان و ته‌ماته‌ی لێیه، هاڕه‌ی هه‌یاسه‌ی ژن‌گه‌لی دێهاتی لێیه،
قریوه قریوی بۆقله‌ی لێیه، باڕه‌ی مه‌ڕ و ماڵاتی لێیه، ئه‌ی چه‌ندم
بییر کردوون. ( ده‌چێته ناو فیکره‌وه) ته‌نانه‌ت بیری سه‌ڕینی
که‌رم کردووه. ئای چه‌ن خۆشه کاتێ له دووره‌وه
ئه‌سه‌ڕێنێ...ئا...ئا...( ئه‌سه‌ڕێنێ...) من دوو کاژیله‌ی ئێسک
سووکم بوو که هه‌ر دووکیان ردێنیان سپی بوو... ئه‌م شه‌یتانانه
ئالووده بووبوون که هه‌تا ژووره‌که‌م بێن و قامکه‌کانم بلێسنه‌وه...
هه‌ر دووکیانیان له میوانیه‌کی کوڕه‌که‌ما سه‌ر بڕی...
حیکایه‌تخوان: فیدای سه‌ری.
پیره‌پیاو: ئه‌شیا نه‌م
هێشتایێ...( له خۆ زویره) هه‌ر که ده‌نگی ئاوه‌ڵا بوونی
درگاکه‌یان ئه‌بیست به جووته ده‌ستیان پێ ئه‌کرد... مه‌ئه‌ئه...
مه‌ئه‌ئه...
( هه‌ر دوو وشک ده‌بن،
ده‌نگی گۆرانی)
ئای هه‌ر من بێکه‌سم
هه‌ر من بێلانه و بێ
فریاد ره‌سم
چاوه‌ڕێ‌ی مه‌رگم سا ئاخۆ
که‌ی بێ2
ئای له باری به‌ختم وا
را ئه‌بینم
ده‌چمه سه‌ر سیروان هیچ
ئاو نه‌بینم
هه‌ر من بێ که‌سم2
هه‌ر من بێ چاره و بێ
فریاد ره‌سم2
هه‌ر من دێوانه و بێ کار
و که‌سم2
پیره‌پیاو: هه‌ر من
بێکه‌سم... ئای ناوی درگام برد و بیری درگاکه‌مان که‌وتمه‌وه، چ
درگایه‌ک، درگایه‌کی قوورس و قاییم له دار به‌ڕوو که قه‌ره‌جه‌کان
لاولاوه و شه‌وژه‌نیان له ئاسن بۆ دروست کردبوو. کاتێ له‌سه‌ر پاژنه
ده‌گه‌ڕا فیکه‌ی لێده‌دا، هه‌ندێ جاریش به سۆزه‌وه ده‌نگی هه‌ڵده‌دا،
جار و باریش که هه‌وا له‌یله و باران ئه‌بوو وه‌کو به‌رخ ئه‌یباڕان و
له هه‌وا گه‌رمیشا مینا ده‌فی قه‌ره‌جه‌کان زرمه‌ی ئه‌هات.
حیکایه‌تخوان: به‌ڵێ.
پیره‌پیاو: من به جیڕه
جیڕه‌که‌یا ئه‌مزانی که باران ئه‌بارێ یاخۆ نابارێ،
ره‌نجبه‌ره‌که‌مانم بانگ ئه‌کرد و ئه‌مووت: کاکی برا! ئاگاداری خۆت
به، سبه‌ینێ باران ئه‌بارێ و حه‌و وڵامی ئه‌دامه‌وه: ئه‌ی بۆ
رادوێنه‌که هیچی نه‌ووت؟ ئه‌مووت: رۆڵه گیان که‌یفی خۆته. تۆ گوێ
له رادوێنه‌که‌ت بگره و من گوێ له جیڕه جیری درگاکه‌مان ئه‌گرم، با
بزانین حه‌ق به کامیانه و هه‌ڵبه‌ت ته‌نانه‌ت جارێکیش درگاکه‌مان به
هه‌ڵه‌دا نه‌چوو...
حیکایه‌تخوان: راست
ئه‌فه‌رمووی.
پیره‌پیاو: هه‌ر بۆیه
زاووتی دێ ئالووه ببوو که هه‌موو کازێوه‌یه‌ک بێت و چۆنیه‌تی هه‌وای
ئه‌و رۆژه‌م لێ پرسیار بکات. ئێستا به‌داخه‌وه ئه‌و درگا ژه‌نگی
هه‌ڵهێناوه. خار که‌س نایکاته‌وه و که‌سیش گوێ بۆ ده‌نگ و ئاوازی شل
ناکات. تۆژێکیان به نامه بۆ ژن‌براکه‌مم نووسی که پچێت و سه‌رێ له
ماڵی ئێمه بدات و بزانێ درگاکه‌مان له چ حاڵدایه و حه‌و له وڵامما
نووسیبووی:
( نامه‌یه‌ک له گیرفانی
ده‌ردێنێ و ده‌یدا به حیکایه‌تخوان)
پیره‌پیاو: فه‌رموو.
جارێ‌تریش با بیبیسم. به زه‌حمه‌ت نه‌بێ بیخوێنه‌ره‌وه.
حیکایه‌تخوان: به چاوان(
نامه‌که ده‌خوێنێته‌وه) زاوای ئازیزم، پاش سڵاو، هه‌واڵی
درگاکه‌تانتان پرسی بوو. ئه‌رخایه‌ن به که درگای ماڵه‌که‌تان هه‌ر
له جێگه‌ی خۆیه‌تی. به‌ڵام ئیتر گۆرانی ناڵێت و له باتی گۆرانی وه‌ک
سه‌گی پا سووتاو ده‌قروسکێنێ. زاووت و گشت خه‌ڵکی دێ دۆعات
حه‌گه‌یه‌نن. به خوات حه‌سپێرم. خوات له‌گه‌ڵ.
( نامه‌که ئه‌داته‌وه
به پیره‌پیاو)
پیره‌پیاو: ده‌ستت خۆش بێ.
نامه‌که‌م پیشانی کوڕه‌که‌م دا.
( دیمه‌ن ژووری ماڵ
خوله. کابرا نامه‌که‌ی به ده‌سته‌وه‌یه. خوله دێته ژووره‌وه)
ها! ( نامه‌که
به‌ره‌و رووی ده‌گرێ)
خوله: چییه؟
پیره‌پیاو: بیخوێنه‌ره‌وه
با بزانی!
خوله: چی بزانم!؟
پیره‌پیاو: با بزانی که
هێشتا که‌سانێ له بیری منا هه‌ن.
خوله: ( نامه‌که
ناخوێنێته‌وه و هه‌ر وه‌ها ئه‌یداته‌وه ده‌ستی) ئێوه وه‌ک
مناڵتان لێهاتووه. له جیاتی ئه‌وه‌ی که سوچێکی چۆڵ و بێ قڕه‌دا
دانیشن و سه‌ر خۆ کز بگرن و به هێمنی بژین، هه‌ر تاوێ گڕوی شتێ
ده‌گرن، وه‌ک ئه‌وه‌ی شتێ له ده‌روونتانا جم و جووڵی بێ ئۆقره‌تان له
خۆتان و له خه‌ڵکی‌تریش هه‌ڵگرتووه...
( ئه‌چێته ده‌ره‌وه)
( دیمه‌ن سه‌یرانگا)
پیره‌پیاو: ئاگاتان لێ بوو؟
ئاخر من چۆن پیواز و سۆسی ماینۆز ئاشت بکه‌مه‌وه؟ من هه‌گه نه‌تووانم
له‌گه‌ڵ جگه‌ر گۆشه‌که‌ی خۆما قسه بکه‌م. ئه‌ی له‌گه‌ڵ کێ قسه
بکه‌م؟! بڕوا بکه‌ن له داخی ئه‌م قوڕ و قه‌پ پێ کردنه‌م له‌وانه‌یه
تۆق بکه‌م. ژنی بێزووه‌وان چۆن بێزوو ئه‌کا منیش وه‌ها بێزوو به قسه
کردن ئه‌که‌م. به‌ڵام له‌گه‌ڵ کێ قسه بکه‌م؟! له سه‌یرانگا
گشتیه‌کانا هه‌میشه‌ی خوا هه‌ندێ لاو ئه‌بینم که خه‌ریکی پیاسه و
گه‌مه و یاری خۆیانن. تازه! قسه‌ی چی‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌م؟( بێده‌نگ
ده‌بێ، ده‌نگی گۆرانی دێ، هه‌ردوو وشک ده‌بن)
گۆرانی:
ئه‌ترسم بمرم له‌م دوور
وڵاته
دڵ پڕ له تاسه و حه‌ز و
حاواته2
له دووره‌وه دێم بناسه
ده‌نگم
تۆزی غه‌ریبیه نیشتووه
له ره‌نگم2
له‌و رۆژه‌وه دێم
نه‌دییوه به چاو
گه‌ڵا رێزانمه وه‌ک باخی
بێ ئاو2
نه خوا ده‌مکوژێ نه بۆ
خۆم ده‌مرم
چونکا غه‌ریبم که‌س ناگرێ
قه‌درم2
پیره‌پیاو: که‌س ناگرێ قه‌درم و
که‌م که‌سیش ده‌بینم ته‌مه‌نی گه‌یشتبێته راده‌ی ته‌مه‌نی من و
ئه‌گه‌ریش ببێ یان کار به ده‌ستی بانگه و یاخۆ ده‌سه‌ڵاتداری ده‌م و
دایره‌یه‌که و له‌گه‌ڵ منا یه‌ک ناکه‌وین و دانگۆمان پێکه‌وه ناکوڵێ.
دوێنێ به سه‌رهه‌نگێکی بازنشته گه‌یشتم. پێم ووت: ئه‌مساڵ
ره‌زبانه‌کان ئه‌رکێکی زۆریان له‌سه‌ر شانه و ئه‌بێ ره‌زه‌کانیان سه‌م
پاشی بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌و سه‌باره‌ت به گزنگی لازێڕ یاخۆ لای‌زێڕ
ئه‌دوا...
حیکایه‌تخوان: له‌یزێڕ.
پیره‌پیاو: به‌ڵێ، پێم وایه
ده‌سکه‌وتی تازه‌ی مرۆڤ بێ بۆ سووتاندن و فه‌وتاندنی گشت شت و گشت که‌س
و، سه‌رهه‌نگ گوته‌نی: له ئه‌مڕۆ و سبه‌ی‌دایه که ئه‌م لای‌زێڕه جێ
به تۆپخانه لێژ کات و ئیتر کار ته‌واوه، قوتار... سه‌باره‌ت به
تۆقینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبا جۆراو جۆره ترس‌هێنه‌رانه ئه‌دوا که
گرمه‌یان رۆژه رێ‌یه‌ک ئه‌ڕوا و ناووکی پیاو ئه‌خه‌ن و گوایه ئێستا
به‌داخه‌وه ئه‌بێ مه‌یان چۆڵ بکه‌ن. هه‌ڵبه‌ت من عه‌قڵم پی ناشکێ ، تۆ
بڵێ‌ی مردن له ناو گرمه و شریخه‌دا له‌گه‌ڵ مردنی بێده‌نگ و هه‌را
ته‌وفیری هه‌بێ؟
حیکایه‌تخوان: ( له
خۆوه) نازانم ، وه‌ڵڵا...
پیره‌پیاو:هه‌ڵبه‌ت سه‌د
ره‌حمه‌ت له‌قه‌بری بابی که سه‌باره‌ت به‌شه‌ڕ چه‌نه‌ی لێ ئه‌دا.
حیکایه‌تخوان: چۆن؟
پیره‌پیاو: ئه‌ی زۆربه‌ی
خه‌ڵک هه‌ر له ئێش و ئازاری خۆیان قسه ئه‌که‌ن. یه‌کێ پشتی ئێشێ،
یه‌کێ سه‌ر ژان ئه‌کا، یه‌کێ ورگی هه‌ڵماسیوه، یه‌کێ پای چووه‌ته
لاوه و یه‌کێ ئه‌سحابی خراوه.
حیکایه‌تخوان: به‌ڵێ. هه‌ر که‌س
ده‌ردێکی هه‌یه.
پیره‌پیاو: به‌ڵێ،
کابرایه‌کی خه‌ڵکی
«
بایی ئاوام»
دی که باسی
کۆمه‌ڵێ له مورتازانی هێندوستانی ئه‌کرد که گوایه ناویان جوکیه و
ئه‌یووت: ئه‌مانه ماوه‌یه‌کی درێژ سه‌ره‌ونخون رائه‌وه‌ستن تا خوێن
به مێشکیان بگات، هه‌ڵبه‌ت خۆیشی ره‌نگی مردووی لێ نیشتبوو. نازانم
له قوقوی کام به‌قاڵ ده‌رپه‌ڕیبوو، له‌ڕ وه‌ک لقه شه‌مچه و زه‌رد
هه‌ر وه‌ک زه‌رده چێوه، ئه‌تووت هه‌رگیز له سه‌رانسه‌ری ته‌مه‌نیا
دڵۆپێ خوێن به مێشکی نه‌گه‌یشتووه. ملی چرچ و لۆچ ، ئه‌تووت فۆته
حه‌مامی گوشراوه‌یه... خۆمانین. من ده‌وایه‌کی باشم بۆ ئه‌م هێندیانه
هه‌یه. بێڵێکی باش ئه‌ده‌م به ده‌ست هه‌رکامیانه‌وه و شێفیان پێ
ئه‌بڕم با باش خوێن به مێشکیان بگات. له بیرمه من خۆم سی ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر ئه‌ژنۆم نابوویه ژان.
حیکایه‌تخوان: به‌ڵێ.
پیره‌پیاو: ئه‌ژنۆمیان به
چزی هه‌نگه‌ژاڵه وه‌ک بێژه‌نگ کون کون کرد به‌ڵام سوکنایی ژانه‌که‌ی
نه‌هات. هه‌تا رۆژێکیان ژن‌براکه‌مم دی که پاچ و بێڵێکی گه‌وره‌ی
نابووه سه‌ر شان.
( دیمه‌نی دێ، ژن‌براکه
به پاچ و بێڵێکی گه‌وره‌وه له‌سه‌ر شان به‌ره‌و ده‌شت ده‌چێ،
پیره‌پیاو هه‌رای لێ ده‌کات)
پیره‌پیاو: لالۆ ئۆغر بێ.
چییه بۆ کوێ ئه‌چی؟
ژن‌برا
« لالۆ» : ( ئاوڕ
ئه‌داته‌وه و راده‌وه‌ستێ) سه‌لام خاڵه ئه‌وڕه‌حمان!
پیره‌پیاو: وه‌عه‌له‌یکومو
سه‌لام لالۆ. خێره شوکور؟!
لالۆ: سه‌لامه‌ت بی
خاڵه ئه‌وڕه‌حمان. زاووت پارچه زه‌وییه‌کی پێ سپاردووم ئه‌مه‌وێ ئه‌م
دیوا و دیوی بکه‌م.
پیره‌پیاو: مواره‌ک بێ.
ئێستا بۆ ئه‌وێ ئه‌چی؟
لالۆ: ئه‌رێ وه‌ڵڵا...
پیره‌پیاو: خۆزگه‌م به خۆت.
لالۆ: پێت خۆشه
وه‌ره...
پیره‌پیاو: ئاخر ئه‌ژنۆم...
لالۆ: هێواش ئه‌ڕۆین...
وه‌ره تۆزێ سارا و ده‌ر و ده‌شت ببینه.
پیره‌پیاو: هه‌رچه‌ن ئه‌بێ
بشه‌لێم، به‌ڵام دێم( هه‌ڵده‌ستێ و له‌گه‌ڵ لالۆدا ده‌ورێ به
ده‌وری شانۆدا ده‌گه‌ڕێن، ده‌گه‌ن به ده‌شت و ده‌ست ده‌که‌ن به ئیش )
لالۆ: (پاش که‌مێ ئیش
کردن) کاک ئه‌وڕه‌حمان! تۆ ناتووانی، خۆت ماندوو مه‌که.
پیره‌پیاو: قه‌ید ناکات،
بێنه...ره‌حمه‌ت له قه‌بری بابیان قه‌یمی،راست ئه‌که‌ن ئه‌ڵێن : شه‌ڕ
له به‌تاڵی باشتره... بێنه...( ده‌ست ده‌کاته‌وه به ئیش کردن)
لالۆ: ( ده‌نگ هه‌ڵده‌دا
و به ده‌م ئیش کردنه‌وه گۆرانی ده‌ڵێ)
رێبواره و رێبوار
گیانه‌که‌م، خۆم به رێبوارت بم
له مووچه‌ی به‌ردێ
هه‌وری لار، به‌نیوه کارت بم
تۆ زێڕی خالیس عه‌زیزم،
خۆم عه‌یارت بم
پیره‌پیاو: ( پێ‌ی
ده‌بڕێ) واز له‌وه بێنه
و به‌و ده‌نگه خۆشه‌ت ئه‌و لانکۆڵێم بۆ بڵێ با تاو و گوڕی لاویه‌تیم
بێته‌وه به‌ر...
لالۆ: ( ئاخێک
هه‌ڵده‌کێشێ) ئای... خاڵه
حه‌وڕه‌حمان ...( بێده‌نگی)
پیره‌پیاو: ( هه‌ر
ته‌مایه‌ره) ئه‌وه چی بوو؟!
لالۆ: ئاخر...
پیره‌پیاو: حخر و ئۆخری پێ
ناوێ.
لالۆ: ( به شه‌رمه‌وه) ئه‌ترسم
نه‌تووانم، ده‌نگم ده‌رنایه‌ت.
پیره‌پیاو: منیش نامه‌وێ
پێ‌ی هه‌ڵپه‌ڕم. زوو به پیاو!
لالۆ: ( وه‌ک
ئه‌وه‌ی ناچار بێ) باشه!( گه‌روی ساف ئه‌کات)
لانکۆڵێ وه‌ی لانکۆڵێ2
وه‌ستا بێ له تارانێ
لانکێ دروست کا بۆ چاو
جوانێ
ده‌ڵێ له لانکێ‌دا
نانووم
ده‌با بۆی ساز که‌ین
جۆلانێ
هه‌ر رۆڵه سه‌ر دڵ خڕ بی
باب مردوو بی
شه‌و دره‌نگه بۆ جێژوانێ
ئه‌وا رۆژی رووناکه
هه‌موو عاله‌م ده‌یزانێ
قه‌د نه‌بوو بێڵن دانیشین
تۆزێ بکه‌ین را و ته‌گبیر
سه‌د له‌عنه‌ت له‌و
که‌سه بێ
نایه‌ڵێ ده‌س له باڵات
بکه‌م گیر
جا ئه‌چی بۆ ماڵێ، بابم
ئه‌تۆ خنجیله و ئه‌من
پیر
لانک لانک لانکۆڵێ
( قۆزه پێ ده‌بڕێته‌وه
، هه‌ناسه‌ی سوار بووه)
لالۆ: ناڵێم خاڵه
ئه‌وڕه‌حمان ... بۆم نایه‌ت...
پیره‌پیاو: ده‌مت خۆش بێ
لالۆ گیان. ده‌ست خۆش بێ( ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به ئیش کردن و
پاش ماوه‌یه‌ک)
لالۆ: خاڵه
ئه‌وڕه‌حمان خه‌ریکه شه‌ومان لێ دێ به سه‌را ... نه‌ڕۆینه‌وه؟
پیره‌پیاو: که‌یفی خۆته.
لالۆ: با بڕۆینه‌وه
خاڵه!
پیره‌پیاو: با بڕۆین(
پێچه‌وانه‌ی ئه‌و جار، به ده‌وری شانۆدا ده‌گه‌ڕێن. لالۆ ده‌چێته
ده‌ره‌وه و پیره‌پیاویش دێته‌وه سه‌یرانگا)
پیره‌پیاو: کاتی ئێواره
گه‌ڕاینه‌وه ئه‌تووت گوێزی ئازام. عه‌له‌م له ئه‌ژنۆما نه‌ما بوو...
رووداوه‌که‌م بۆ زاووتی دێ گێڕایه‌وه و داوام لێکرد که پارچه
زه‌ویه‌کیش بدات به من، چون هه‌ستم به ئێش و ئازاری به تاڵی له
جومگه‌کانی له‌شما ئه‌کرد و ده‌واکه‌یم باش دۆزیبوه‌وه، زاووت ووتی:
بۆ سه‌ری خۆت قاڵ ئه‌که‌ی؟ بڕۆ بۆ خۆت راکشێ و ئاگاداری سه‌لامتیت به
چاتره. تازه زه‌ویت بۆ چییه؟! ووتم: تۆ پارچه زه‌وییه‌کم پێ
بسپێره و کارت نه‌بێ. ئه‌نجام رۆژێ خۆت تێ‌ئه‌گه‌ی که بۆ سه‌لامه‌تیم
پێویسته، خوای لێ رازی بێ دڵی نه‌شکانم و پارچه زه‌وییه‌کی ئێجگار
دووری پێدام که دڕک و داڵ ته‌موره‌یان دابوو، منیش که خۆم به
ره‌زبان ئه‌زانی نه‌م‌خسته خۆم و ده‌ستم دایه کار و له ماوه‌یه‌کی
ئێجگار کورت‌دا دڕک و داڵم فه‌وتان. هه‌ڵبه‌ت له سوچێکا دارێکی
گه‌وره‌ی دارستان بنجی داکوتا بوو که به‌ره‌نگارم ئه‌وێستا. منیش
ده‌ور و به‌ره‌که‌یم به بێڵ و پاچ هه‌ڵکه‌ند و ریشه‌کانم یه‌ک به
یه‌ک قرتاند و له بنه‌وه ده‌رم‌هێنا! ئه‌تووت عه‌رز هه‌ناسه‌یئه‌کی
پڕ به سییه‌کانی کێشا و له ده‌س ئه‌و مێخه‌که رژده رزگاری هات و
پشووی دا. ئه‌وسا عه‌رزه‌که‌م ساف کرد و ده‌وره‌که‌یم به وشکه چن
هه‌ڵسان و له جیاتی ئه‌و داره، دار هه‌رمێیه‌ک و دار بڵاڵوکێکم نا،
پاشماوه‌ی زه‌ویه‌که‌یشم کرد به وێنجه و باش ئاوم دان و سپاردمنه
ده‌س هه‌تاو و سوروشت.
پاش ماوه‌یه‌ک که وه‌رزی
وێنجه دوورین گه‌یشت له‌گه‌ڵ ژن‌براکه‌م چووین و دیتمان که وێنجه‌کان
گوڵیان داوه و بڵاڵوکه‌کان له دووره‌وه سوور ئه‌که‌نه‌وه. ئه‌ر
بۆنی عه‌تری ئه‌دا. ژن‌براکه‌م ووتی: با بیدورین. ووتم: نا. ئه‌م
وێنجه نادوورین با هه‌نگه‌ژاڵيکان تێر بۆنی گوڵه‌کانی بکه‌ن. بۆ
شه‌ویا به زاووتم ووت: ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ مانای سه‌لامه‌تی و پشوو دان
تێبگه‌ی سبه‌ینێ وه‌ره و زه‌ویه‌که‌ی من چاو لێ بکه. ووتی باشه.
سبه‌ینێ چووین و کاتێ گه‌یشتین ووتم جا تێر تێر بڕوانه. سه‌رێکی خول
دا و له‌و کاته‌وه ئه‌م مه‌سه‌له‌ی پشوو ئاسایشه ته‌نگی
پێ‌هه‌ڵچنیوم. به کوڕه‌که‌م ووت:
( دیمه‌ن ژوورێکی ماڵی
خوله. پیره‌پیاو له‌سه‌ر مۆبلێک دانیشتووه. خوله دێته ژووره‌وه)
خوله: ده‌ی باوه!؟
پیره‌پیاو: به‌ڵێ کاکی
ئه‌ندازیار. تۆ که ئامۆژگاری من ئه‌که‌ی که جگه له ئاسایشی خۆ، بیر
له هیچ شتێ مه‌که‌رۆ...
خوله: جا خراپم
ووتووه؟!
پیره‌پیاو: نا، خراپت
نه‌وتووه، به‌ڵام به رای تۆ ئاسایش چییه؟
خوله: ئاسایش؟
پیره‌پیاو: ( بنج بڕانه) به‌ڵێ. ئاسایش.
ئاسایش چییه؟
خوله: دیاره. ئاسایش
ئه‌وه‌یه که که‌س سه‌ر و دڵ‌و نه‌گرێ کاری پێت نه‌بێ.
پیره‌پیاو: نا ئازیزه‌که‌م ،
وا نییه.
خوله: وا نییه؟!
پیره‌پیاو: نه‌خه‌یر وانییه
و ئه‌مه قسه‌ی وۆڕه، خۆ فریو دانه. ئه‌و تلویزیۆنه‌ی که ئێوه
هه‌موو شه‌وێ چاوی بۆ دائه‌چڕن، بۆ من وه‌ک کولێره چه‌وره‌یه‌ک وایه
که له قوڵف و کلیلا بێ. فیلمی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه که مرۆڤ له
ژیانا خۆی ده‌وری ئه‌گێڕێ. کاریان به سه‌رته‌وه نه‌بێ یانی چی؟!!
مرۆڤ ته‌نیا ئه‌و ده‌مه ئه‌تووانێ کاری به سه‌ر که‌سه‌وه نه‌بێ و
که‌س کاری به سه‌ریه‌وه نه‌بێ که مرد بمێ.
خوله: خوا نه‌کا باوه
گیان. به‌ڵام کاتێ ته‌مه‌نی مرۆڤ چووه سه‌ره‌وه ئاساییه که پشوو
بدات و که‌س کاری به سه‌ریه‌وه نه‌بێ. ئه‌مه شتێکی سوروشتی‌یه.
پیره‌پیاو: ئه‌مه به رای
من ئاسایی نییه و شتێکی وایش له سوروشت‌دا نه‌بووه و نییه. قه‌ت
که‌س رێوی بازنشسته‌ی نه‌دیه و نیشی بینێ. ئاخۆ تا ئێستا کێ بیستیه‌تی
که هه‌ڵۆیه‌ک بازنشسته بێ. هه‌ڵۆیه‌ک که هه‌ست به ماندوویه‌تی بکات
و بیه‌وێ بسره‌وێ و پشوو بدات. هه‌ڵۆ لاوه‌کان مشکی تۆپیو ئه‌که‌ن به
ده‌میه‌وه. هه‌ڵۆ هه‌تا دوا هه‌ناسه له شه‌قه‌ی باڵ ئه‌دا.
خوله: باوه‌گیان...
پیره‌پیاو:(قسه‌که‌ی
ئه‌بڕێ) گوێ‌گره. رۆژێکیان لای چۆمه سپی بووم نزیک نیوه‌ڕۆ بوو.
خه‌ریکی بڕینی لقێ دار به‌ڕوو بووم و ئاگاداری مه‌ڕ و ماڵاتم حه‌کرد.
که ده‌نگێک هاته گوێم و هه‌ڵۆیه‌کم دی که وه‌ک فیشه‌ک له لایه‌ن
کێوه به‌رزه‌وه هات. رێک به‌سه‌ر منا تێپه‌ڕی و که‌مێ ئه‌و لاتره‌وه
زرم درا به عه‌رزا. به هه‌ڵاتن چوومه ژوور سه‌ری و دیم که باڵی لێ
فشه‌وه بووه و گیانی ده‌ر چووه. هه‌وه‌ڵ وامزانی بریندار بووه
به‌ڵام هیچ برینێکم له له‌شیا نه‌دی و که‌چی گیانی ده‌ر چووبوو.
به‌ڵێ. له کاتی فڕین‌دا، به سه‌ر به‌رزی گیانی ده‌رچبوو.
خوله: ده‌ی؟!
پیره‌پیاو: ده‌ی پێ ناوێ. چ
مه‌رگێکی جووان و پڕ شکۆ ڤوو،
خوله: باوه‌گیان!
پیره‌پیاو: خوله!
رۆڵه‌گیان! من ئه‌ترسم لێره بمرم.
خوله: جا بۆ بمری؟!
پیره‌پیاو: مردن له رێ‌ی
گشتمانایه. له مردن ناترسم.
خوله: ئه‌ی چی؟!
پیره‌پیاو: له‌وه ئه‌ترسم
لێره بمرم...
خوله: ( سه‌ری
سوڕماوه) ئه‌بێ بتبه‌مه لای دوکتور. ئه‌عسابو زه‌عیف بووه.
پیره‌پیاو: ( قسه‌که‌ی پێ
ئه‌بڕێ)
ئه‌سحاب، ئه‌سحابی ئه‌مه ....
خوله: باشه باوه‌گیان!
باشه (وه‌ره‌س بووه، هه‌ڵده‌ستێ و ده‌ڕوات) تلویزیۆن فیلمی
هه‌یه.
پیره‌پیاو:باشه. زۆر باشه.
من ببه بۆ لای دوکتور و خۆت به ئه‌رخایه‌نی سه‌یری تلویزیۆن بکه...
( دیمه‌ن سه‌یرانگا)
پیره‌پیاو:(رووله
بینه‌ران)
ئاگاتان لێ بوو؟!(روو
له حیکایه‌تخوان) راست ده‌که‌ی بۆ ئه‌و قسه‌کان وه‌ک ژماره‌کان
وان. دووان هه‌ر دووانه و سفریش هه‌ر سفره. من بۆ کوێستان ئه‌چم و
ئه‌و بۆ گه‌رمیان. هه‌رگیز نابینه هاوڕێ. ئه‌مه ئه‌و ئازاره‌یه که
بووه‌ته مۆته‌که‌ی سه‌ر سینگم و گشت شه‌وێ خه‌وم لێ حه‌رام ئه‌کات و
رامئه‌چڵه‌کێنێ... هه‌ڵئه‌ستم و ده‌لاقه‌کان ئه‌که‌مۆ با تۆزێ هه‌وای
تازه بێته ژوورۆ، به‌ڵام کوا هه‌وای تازه، هه‌ر بۆنی به‌نزین و
گازاوڵ و هاڕه و بۆقی ماشین و ماتۆڕه که به‌ره‌و رووم هوروژم
ئه‌هێنن و وه‌ک فیشه‌ک ئه‌چزێن به سه‌ر دڵمه‌وه و منشتێ ئه‌ڵێم و
ئێوه شتێ ئه‌بیسن. به‌ڵام هاڕه‌ی ماتۆڕ به راستی گوێ که‌ڕ ئه‌کات.
حیکایه‌تخوان: راست
ئه‌فه‌رمووی.
پیره‌پیاو: من نازانم ئاخر
چۆن شارێ که ئه‌م گشته دانیشتووه‌ی هه‌یه ، شاره‌دار و
به‌ڕێوه‌به‌رانی ناتووانن له چنگی سه‌د یاخۆ دوو سه‌د ماتۆڕ سواری
رزگار بکه‌ن؟
حیکایه‌تخوان: نازانم
وه‌ڵڵا....
پیره‌پیاو: په‌نجێره
ئه‌به‌سم و ئه‌چم سه‌رم ئه‌ده‌مه ژێر شێری ئاوه‌که. پێم وایه ئه‌مه
ته‌نیا رێگایه. به‌ڵام نا، چارێکی‌تریش هه‌یه و ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه
که هه‌ڵێم...
حیکایه‌تخوان: ( سه‌ری
سووڕماوه) چی؟ هه‌ڵێ‌ی؟
پیره‌پیاو: به‌ڵێ! ئه‌بێ
هه‌ڵێم.
حیکایه‌تخوان: بۆ کوێ؟!
پیره‌پیاو: ئه‌مه‌وێ بۆنی
تاڤگه و چیمه‌ن و گوڵ و گیا ببیسم. به‌ڵام...
حیکایه‌تخوان: به‌ڵام چی؟!
پیره‌پیاو: به‌ڵام کوڕه‌که‌م
نامۆی ئه‌م شتانه‌یه. له قسه‌م تێ‌ناگات. هه‌ڵبه‌ت قسه‌یه‌کیش بۆ دز
بکه‌ین. کوڕه‌که‌م کوڕێکی خراپ نییه. تێکۆشه‌ره و به شه‌ره‌فه.
به‌ڵام ئه‌ڵێ‌ی له زگی ژن دانه‌که‌وتووه به‌ڵکو له ناو چه‌له‌نگه
نه‌وت ده‌رپه‌ڕییوه. بۆی شیری مرۆڤی لێ نایه‌ت. بۆنی به‌نزین ئه‌دا.
به‌م له‌ونه ئێمه دانگۆمان پێکه‌وه ناکوڵێ... ده‌ڵێم: (
بێده‌نگی)
حیکایه‌تخوان: فه‌رموو!
پیره‌پیاو: ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر
به زه‌حمه‌ت نه‌بێ نامه‌یه‌کم بۆ بنووسه.
حیکایه‌تخوان: ( گێژ
بووه) نامه؟!
پیره‌پیاو: به‌ڵێ.
حیکایه‌تخوان: بۆ کێ؟ بۆ
ژن‌براکه‌ت؟
پیره‌پیاو: نا. بۆ
کوڕه‌که‌م!
حیکایه‌تخوان: ( بڕوا
ناکات) بۆ کوڕه‌که‌ت؟!
پیره‌پیاو: به‌ڵێ. بۆم
ئه‌نووسی؟!
حیکایه‌تخوان: ( قه‌ڵه‌م
و کاغه‌ز ده‌ردێنێ) فه‌رموو!
پیره‌پیاو: خوله گیان! من
ئه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ دێ. کوڕی شیرینم داره‌کان تا خه‌ڵفن ئه‌کرێ
بیانگوێزیته‌وه و دیسان بنج داکوتن. تۆ من‌و هێناوه بۆ شار و لێره
منت ناوه به‌ڵام من ناتووانم بنج داکورم. بنجی من له دێ به‌جێ ماوه
و وا ئه‌ڕۆم و بنجی خۆم ئه‌دۆزمه‌وه. ئه‌گینا وشک ئه‌بم و ئه‌مرم. لێم
ببوره و به دواما مه‌یێ. من ملی رێگای خۆ ئه‌گرم و ئه‌چم بۆ کوێستان،
تۆیش درێژه‌ی رێگای خۆت بده به‌ڵکو بگه‌ی به گه‌رمیان! ده‌ست گشتتان
ماچ ئه‌که‌م و به خواتان ئه‌سپێرم. خواتان له‌گه‌ڵ ( ئه‌چێته‌وه
ناو فیکره‌وه)
حیکایه‌تخوان: (
کاغه‌زه‌که قه‌د ئه‌کا و ده‌یه‌وێ بیده به پیره‌پیاو ، پیره‌پیاو
بزه له‌سه‌ر لێو
ماق بووه) خاڵه گیان فه‌رموو.
پیره‌پیاو: ( ئاگای لێ
نییه و وڵام ناداته‌وه)
حیکایه‌تخوان: خاڵه! خاڵه
گیان!
پیره‌پیاو: (
راده‌چڵه‌کێ) ها!
حیکایه‌تخوان: خاڵه گیان!
نامه‌که‌تان.
پیره‌پیاو: ( بزه
ده‌گرێ، نامه‌که ده‌گرێ) تۆ خوا چاکم نه‌کرد؟
( هه‌ردووکیان به
نامه‌که‌وه وشک ده‌بن، ده‌نگی گۆرانی‌بێژ شانۆ ده‌گرێته ئامێز)
ئه‌گه‌ڕێمه‌وه من بۆ
ناوچه‌که‌ی خۆم
ئه‌مڕۆ به دڵ و گیان
روو له کوێستان
ئه‌گه‌ڕێمه‌وه من
ئه‌گه‌ڕێمه‌وه
دنیا پێ‌ی خۆش بێ
یان پێ‌ی ناخۆش بێ
بۆ کانگای شادی، بۆ دێ
ئه‌گه‌ڕێمه‌وه من، ئه‌گه‌ڕێمه‌وه
باخ و بێستانی پڕ له گوڵ
ئه‌بوژێنمه‌وه من، ئه‌بوژێنمه‌وه
ته‌می مه‌ینه‌تی له دڵ
ئه‌ڕه‌وێنمه‌وه من، ئه‌ڕه‌وێنمه‌وه
ئه‌گه‌ڕێمه‌وه من بۆ
ناوچه‌که‌ی خۆم
ئه‌گه‌ڕێمه‌وه من بۆ
ناوچه‌که‌ی خۆم.
«
کۆتایی»
1/5/1369 سه‌قز
گوهاستۆیPDF
|