|
ئه‌حمه‌د شاملوو
کۆچ
له سورایی شێوانا
گه‌ییشتنه پاڵ من
له‌کوێره‌ڕێ‌ی رۆژهه‌ڵاته‌وه،
دوو کیژی شه‌رمن.
مسی گۆنایان سووتێنه‌ر
وریشه‌ی ئه‌دا.
سه‌مای زوهره له‌قوڵایی بێ بنی چاویانا
دیاری‌یان بوو
بۆدیاری رۆژئاوا.
به منیان گووت :
"- له‌گه‌ڵ مه وه‌ره بۆ رۆژئاوا!"
به‌ڵام من مینا هه‌میشه سرودم خوێند و
وڵامێکم به داخوازیان نه‌دا.
به درێژایی شه‌و سروودم چڕی و
گشت که‌لێنه‌کانی تاریکی شه‌وم
به‌سروودی گه‌رم ئاخنی.
[]
له‌زوقمه‌باری به‌یانا
گه‌ییشتنه لای من
له پانه ڕێ‌ی باکووره‌وه
دوو کیژۆڵه‌ی خرپن
لێویان مینا ناووکی قۆخ
سرک وتۆخ
قڵه‌ش ده‌می تێ نابوو.
پووزولاقیان
وه‌کامه‌ڕمه‌ڕی مه‌عبه‌ده‌کانی هێندئه‌چوو.
به‌منیان گووت :
"- له‌گه‌ڵ مه رێ که‌وه."
به‌ڵام من لێوم لێک نا
کۆتاییم هێنا به‌وئاوازه‌ی که له‌ئاسۆوه‌تاکاوانی
ئه‌پێوا.
له‌سه‌رچاوی هه‌راوهوریایان
قورسایی چاوی بێده‌نگیم نا ؛
نیوه‌رۆژێک بێده‌نگ مام و
له‌ژێررێژنه‌ی گڕی گزنگی خۆرا،نیوه رۆژێکم به بێده‌نگی
تێپه‌ڕا .
[]
له‌جه‌نگه‌ی نیوه‌ڕۆدا
له کوێره رێ‌ی رۆژئاواوه
چه‌ن پیاوێ سه‌ریان هه‌ڵدا...
خۆری تاقی و له‌دووگه‌ڕان
له چاویانا ئه‌دره‌وشا ،
ده‌م وچاوی مڕومۆچیان
زناری قه‌وزه‌گرتووی وه‌بیردێنا.
له‌وبێده‌نگیه‌چڕه‌دا
چاویان بڕییه من .
هه‌ستام له‌جێ وپێم نایه تۆی رێ ،وله‌رێ‌ی دووره ده‌ستا
سرووده‌که‌م به‌زه‌بری پڕکوته‌ی
ژماره‌ی به هه‌نگاوه‌کانمان ئه‌دا .
[]
له‌جێدا به‌ڵام بیره‌وه‌رییم
سڕ‌و خامۆش ما و
به چاو شوێن پێمانی ئه‌کێڵا .
کاتێ که سێبه‌ره‌کانمان وسرووده‌که‌م
چوون به قوڕگی تۆزی رێدا ،
له چؤڵایی تێک سمڕاوی شه‌وا
بۆجێمان و
بێکه‌سی خۆ گریا .
شاعێر : 1330
وه‌رگێڕ : 1356
خالید خاکی
پڕادیپ ئوماشانکار
(Pradip
Umashankar )
شاعێری‌هاوچاخی هێند،له‌ساڵی1934له‌کێرالاkeralaله‌بنه‌ماڵه‌یه‌کی
نایارNayarداله‌دایک‌بوو."نایاره‌کان‌هۆزێکی‌هێندین‌که‌هه‌تائه‌م
ئاخروئۆخره‌سه‌رۆکایه‌تی‌ژن،یانی"ماتریارکاڵ"له‌ناویاناباوبوو."
ئوماشانکارله‌به‌مبه‌ئی‌دازانکۆی‌ته‌واوکردوپاشان‌بووه‌مامۆستای
قوتابخانه.به‌ڵام له زۆرترخه‌ریکی نووسین بوو.چوارکۆمه‌ڵه چیرۆک
وحه‌وت‌کۆمه‌ڵه‌شێعری‌به‌زبانی‌مالایالامMalayalamکه‌یه‌کێ‌له
لقه‌کانی زبانی هێندییه‌وهه‌روه‌ها کۆمه‌ڵه شێعری "به ئاوازێکی
تر"ی‌به زبانی ئینگلیزی بڵاو کرده‌ته‌وه .
کۆمه‌ڵ
دیسانیش ئه‌ستێره‌کان بێ ژمارن و
مه هه‌ر ئه‌ژمێرین،
بوون و نه‌بوون و
هات و چوون .
ژیان ئه‌ستێره‌ناسیی نه‌بوو و
ئێمه ئه‌ستێره ناس ژیاین.
ئه‌ستێره‌کان هه‌روه‌هابێ ژمارمانه‌وه و
مه هه‌رکام بووینه ژماره‌یه‌ک و
خۆمان به ئه‌ستێره‌یه‌که‌وه به‌سته‌وه .
---------------------
جوغرافیا
زه‌وی
- تاراوگه‌ی من –
سنووردراوه
له باکووره‌وه به بزووتن
له باشووره‌وه به‌خوێن
له روژهه‌ڵاته‌وه به ئاوی پشت
له رۆژئاواوه به پات کردن .
ئاڵاکه‌ی کۆڵکه‌زێڕینه‌یه
دراوی هه‌تاوه
رێبازکه‌ی بوونه و
رژێمه‌که‌ی گۆڕان
ده‌ستکرده‌که‌ی خۆڵه‌مێشه و
ده‌م راستیشی ئه‌ڤین .
ناسک خه‌یاڵترین مۆسیقاژه‌نی بایه
په‌نجه ره‌نگین ترین وێنه‌کێشی به‌هاره
رازاوه‌خه‌یاڵترین هۆنه‌ری شه‌وه
به‌رین هزرترین پیتۆڵی ئاوه
که‌ڵترین پاڵه‌وانی بوومه له‌رزه‌یه.
له‌سه‌رسفره‌ی بێ درێخیا
برسی کشانه‌وه
زوڵم له‌خۆکردنێکی بێ قه‌ره‌بوونه‌وه‌یه و
چاوچنۆکانه پارو گلاندن
سووچێکه تۆڵه‌ی لێ ناکرێته‌وه.
له‌کێڵگه‌کانیا
جه‌پۆلوی کوژراو و بکوژیا
برنجێکی تام تایبه‌ت ئه‌ڕوێ و
پاکی و پیسی
له‌به‌ژنی رووتی گوڵ خونچه‌یه‌کدا
له ژێر بارانه‌کانیا
وسڵ ده‌رئه‌که‌ن.
هه‌ی هزروبیر
له‌م تاراوبوونودا
سکاڵا له رووداومه‌که !
وه‌رگێڕ : خالید خاکی
17/1/ 1378 سه‌قز
په‌ریه‌کان
یه‌کێ هه‌بوو،یه‌کێ نه‌بوو
له ژێر ده‌واری ئاسمانی زوو
ده‌مه‌و ئێواره‌یه‌ک،
رووت و برسي
سووک هه‌ڵتووتابوون سێ دانه په‌ري.
تک تک فرمێسکیان ئه‌پڕمان
وه‌ک هه‌وری به‌هار ئه‌گریان.
پرچیان درێژ،ته‌به‌ق ته‌به‌ق
ره‌نگیان ئاڵ،وێنه‌ی شه‌به‌ق
پترله درێژ،به‌رزه و ره‌به‌قتر
له شه‌به‌ق ئاڵ و شه‌به‌قتر
به‌رانبه‌ریان، له ئاسۆدا،شاری غولامانی دیل
پشتیان سارد و ره‌ش،قه‌ڵای مه‌نه‌لۆزی پیر.
له ناخی ئاسۆوه هاڕه‌هاڕی پێلپێله و زنجیر
له قه‌ڵاوه ناڵه‌ی ئه‌ژنۆبڕی چه‌ن زه‌لیل...
«-په‌ری گه‌ل!برسیتانه؟
په‌ری
گه‌ل!تینووتانه؟
په‌ری
گه‌ل!ماندوون؟
په‌ری گه‌ل!بێ پشوون؟
چیه ئه‌م خۆبڕین و شینه؟
چیه ئه‌م گریان و گۆنا ڕنینه؟»
په‌ریه‌کان کز‌و بێده‌نگ
په‌ریه‌کان کاس ومه‌نگ
تک تک فرمێسکیان پڕمان
وه‌ک هه‌وری به‌هار گریان...
«-په‌ریه ئازیزه‌کان!
چییه هۆی زیزبوونتان؟
له‌م ده‌شته چۆڵ و دووره
له‌م شێوانه بێ سنووره
ناڵێن به‌فر ئه‌بارێ؟
ناڵێن باران ئه‌بارێ؟
ناڵێن گۆرگه دێت و ده‌تانخوات؟
ناڵێن دێ‌و دێ و به پاروێکتان ئه‌کات؟
هۆن ناترسن په‌ریه‌کان؟
نابنه میوانی شارمان؟
شاری مه ده‌نگه‌دنگی دێ،ده‌نگی زنجیروژه‌نگی دێ-
په‌ریه‌کان!
بڕواننه به‌ژن وباڵای له‌بارم
بڕواننه ئه‌سپی سپی وبه‌کارم
ئه‌سپی سپیم ناڵی زێوین
کلک ویاڵی ره‌نگی هه‌نگوین
ئه‌سپێکه وه‌کوبای سه‌ڕسه‌ڕ
ئاسکێکه ده‌مارپۆڵای گه‌ڕ
بڕواننه مل وپووزی!
بای لووت ونوزه‌نووزی!
ئه‌مشه‌و جه‌شار چراخانه
ماڵی دێوگه‌ل وێرانه
خه‌ڵکی دێ بۆ میوانی
به‌ره‌وشارروویان هانی
ده‌ف ودایه‌ره‌یان له‌گه‌ڕ
سه‌ماهێنه‌رو سه‌ماکه‌ر
خۆنچه‌ی لێویان ئه‌پشکوێنن
نوقڵی بیابان ئه‌بارێنن
هه‌یت ده‌که‌ن
هووت ده‌که‌ن:
«-شاربووه شاری مه
جێژنی خه‌ڵکه-دێوسکاڵایه‌تی
دنیای که‌ڵکه -دێوسکاڵایه‌تی
سپیه‌تی شاگیانه-دێوسکاڵایه‌تی
ره‌شیه‌تی وه‌یلانه-دێوسکاڵایه‌تی
په‌ریه‌کان!
ئیتر ده‌نووکی رۆژ شکاوه
ده‌روازه‌ی قه‌ڵا به‌ستراوه
هه‌گه تازووه هه‌ستن
سواری ئه‌سپه‌که‌ی من بن
ده‌گه‌ین به شاری خه‌ڵکان،بڕوانن:ده‌نگی دێ
زڕه‌زڕی پسانی زنجیری به‌ندیه‌کانی مه‌نگی دێ
ئه‌رێ!زنجیره قورسه‌کان،حه‌ڵقه به حه‌ڵقه،تابه‌تا
ئه‌کرێنه‌وه له مه‌چی ده‌ست وقولی پا
گشتی رزاون،ئه‌پسێن.
دێ‌و ماڵ وێران ئه‌بن:
روو له جه‌نگه‌ڵ نێن،جه‌نگه‌ڵ دڕکه‌زییه
روو له سارا نێن،قاقر و وشکه‌زییه
که‌چی ی له‌شاره‌که‌مان...[ئاخ!نازانن په‌ریه‌کان!]
درگای به‌ندیخانه‌کان گشت،له‌سه‌ر گازی پشت
چه‌وسێنه‌رانی پیس ورژد،بێ توان و بێ بڕشت
غوڵامه‌کان ره‌ها ده‌بن،وێرانه‌کان ئاوا ده‌بن
ئه‌وه‌ی خه‌می لاباره
بار داده‌نێ ورزگاره.
ئه‌بن به‌قاڵی حه‌سیره‌کان
رزگار ئه‌بن هه‌موو دیله‌کان.
دیله‌کان که قین له دڵن
داسه‌کانیان هه‌لئه‌گرن
ئه‌بن به لافاو:شڕه‌شڕه‌شڕ
ئه‌بن به گڕوتاو:گڕه‌گڕه‌گڕ
له جه‌نگه‌یشه‌وا که‌رووناخۆشه
ئاوربازی یارییه‌کی خۆشه!
ئاگر1ئاگر!-چه‌ن جه‌خته!
ئێستایش ئێواره وه‌خته
زۆری بر شه‌و نه‌ماوه
واکاتی گه‌مه و یاوه،
کاتی هه‌ڵبه‌زین ودابه‌زین
بازدان بۆناوحه‌وزی زێوین
ئێستا غوڵامان ویستاون که‌مه‌شغه‌له‌کان هه‌ڵگرن
خۆبده‌ن به‌ناوقه‌ی شه‌واوزۆنگیتاریکی هه‌ڵبڕن.
مامه‌ی زنجیرچن کورتان که‌ن وبیهێننه‌مه‌یدان
له‌باتی ئه‌وه‌ی که‌سه‌رخۆشی که‌ن
ئه‌تک وپه‌رۆشی که‌ن:
ده‌ستی یه‌ک بگرن
به‌ده‌وریا هه‌ڵپه‌ڕن
«حومامچه‌مرووچه‌ی هه‌یه،دانیشه‌وهه‌سته»ده‌ربێنن
«قوڵف وسنووقچه‌ی هه‌یه،دانیشه‌وهه‌سته«ده‌ربێنن
په‌ریه‌کان!ده‌ئیتربه‌سیه‌تی شیوه‌ن وشین
ئه‌سرین رژانن وقوڕپێوان وگۆنارنین!»...
په‌ریه‌کان بێده‌نگ مان،به‌خوڕفرمێسکیان ئه‌ڕژان
دیسان،وه‌ک هه‌وری به‌هارگریان...
«-په‌ریه‌کانی خه‌ت خه‌تی،رووت وقووت وپێ په‌تی!
شه‌وانی چله‌چکۆله‌ی دوور له به‌هار
که‌به‌ده‌ور قورسیه‌وه ئێجگارساکار
تووگوڵه‌به‌ڕۆژه‌مان ئه‌ترووکان
خۆمان به‌بن قورسیائه‌خزان
باران ئه‌باری به‌خرمه وهه‌وا
لافاو هه‌ڵئه‌ساوپلووسک ئه‌په‌ڕا
دایه‌گه‌وره‌چیرۆکی بۆمان ئه‌گێڕایه‌وه
پێکه‌نین به مه‌ته‌ل زاخاو‌ئه‌درایه‌وه
چیرۆکی سه‌وزه‌په‌ری،زه‌رده‌په‌ری
چیرۆکی میمکه‌مۆمینه،مه‌ڕله‌سه‌ربان
چیرۆکی کیژه‌کانی شای په‌ریه‌کان،-
ئێوه‌ن ئه‌و په‌ریانه!هاتن بۆدنیای مه
ئێستاهه‌رپیش‌ئه‌خۆن.هه‌رخۆئه‌خون،
خه‌م وخه‌فه‌ت لۆئه‌خۆن
[؛ه‌دنیامانپۆشه،خه‌م وره‌نجی بۆشه؟
دنیای مه چیرۆک نه‌بوو
وه‌رامێ نامۆک نه‌بوو.
دنیای مه ژ پێش چاوانێ
هه‌رکه‌س ئه‌یه‌وێ با بزانی
دنیای مه دڕووی به‌ئێجگاره
ده‌شته‌کانی پڕی ره‌شماره
هه‌رکه‌سێ کاری پێیه‌تی
دڵی ئاگادار لێ یه‌تی!
دنیای مه گه‌وره‌وبه‌رفراوانه
دارماڵی چه‌قه‌ڵ وگورگانه!
دنیای مه-وه‌ی وه‌ی وه‌ی!
له‌دوی گڕ-له‌ی له‌ی له‌ی!
ئاگرت ئه‌وێ،هه‌ڵێ بۆسه‌ره‌وه
تاژێرپێت دووقه‌ف ئاو بێنێته‌وه...
دنیای مه ئا ئه‌مه‌یه
بته‌وێ ونه‌ته‌وێ ئه‌مه‌یه!
باشه،په‌ریگه‌لی ناوچیرۆک!
مه‌لان بێ باڵ وکه‌یف و کۆک!
ئاوتان نه‌بوو،نانتان نه‌بوو،
چاوقه‌ن وقلیانتان نه‌بوو؟
کێ‌گووتنی بێن بۆ دنیای مه،دنیای واوه‌یلای مه
قه‌ڵای چیرۆکتان چۆڵ وهۆڵکه‌ن
وائیش وخوازتان ئاڵۆزوکۆڵ که‌ن؟
هیچیان نه‌گووت په‌ریه‌کان،
دیسان،هه‌روابێده‌نگ مان
خوڕخوڕفرمێسکیان ئه‌ڕژان
وه‌ک هه‌وری به‌هار ئه‌گریان.
ده‌ستم نایه سه‌ر شانیان
به نیازی به‌ڕێ کرانیان-
په‌ریه‌کان نرکانیان،یه‌ک به‌خۆنه‌ڕانیان،جادو
بوون،بوونه‌کادو،رۆیشتنه سه‌ره‌وه بوونه تان،
هاتنه خواره‌وه بوونه پۆ،پییربوون،بوونه ئه‌سرین،
جوانۆ بوون،بوونه که‌نین،بوون به‌خان،بوون
به‌پاڵه،بوون به که‌ڵه‌بابی سه‌ربڕاو،بوون به‌مییوه،
بوونه چه‌قاله،بوونه هه‌ناری ده‌م به‌سراو،بوونه‌هیوا،
بوونه که‌سه‌ر،بوونه ئه‌ستێره‌ی بێ فه‌ڕ...
کاتێ دییان ئه‌ستێره وا
له حه‌نای منا کار ناکا:
ئه‌بینم و حاشا ئه‌که‌م،یارییه‌که تماشا ئه‌که‌م
گێژ و وڕ نابم له‌ئه‌رد،به‌جادوونابمه به‌رد-
یه‌کیان بووه‌جامێ شه‌راو
یه‌کیان بووه زه‌ریایێ ئاو
یه‌کیان بووه کێو وراست وه‌ستا
له‌ئاسمانا ده‌واری هه‌ڵدا...
شه‌رابه‌که‌م خوارده‌وه
خۆم توندوتۆڵ کرده‌وه
دام له زه‌ریا و ته‌ڕ بووم یه‌کسه‌ر
له‌و به‌ر به گورجی هاتمه ده‌ر
رۆیشتم و رۆیشتم
به‌لووتکه‌ی کێو گه‌ییشتم
له‌و به‌ر کێو سه‌ماو ساز بوو،
ساز هاوشانی ئاواز بوو:
«-عیوعیو،هه‌موومان شادبووین
له زوڵم وزۆرئازاد بووین
هه‌تاو خانم به تین و تاو
کۆڵێ برنجی کردوه‌ته ئاو
خاتوونه هه‌تاو-هارۆ
له‌وسه‌ره بێنه خوارۆ!
ئێمه تاوانمان خنکان
ئازادییه قیبله‌مان
له‌و ده‌م گه‌ل هه‌ڵساوه
ژینمان بۆ ره‌خساوه.
له شادیمان تێر نابین
ئیتر دیل و گێل نابین
هه‌ڵبه‌زاین ودابه‌زاین
له حه‌وزی زێو هه‌ڵکێشراین
سێوی زێرینمان که‌نده‌وه
له‌ماڵی خۆ حه‌ساینه‌وه...»
رۆییشینه سه‌رۆ دۆ بوو
چیرۆکی دایه‌م درۆ بوو،
هاتینه خوارۆ ماس بوو
چیرۆکی خۆمان راس بوو:
چیرۆکی مه ته‌واو بوو
قاڵاو سه‌ر لێ شێواو بوو،
ده هه‌ڵخه و داخه
زنجیر وه‌لاخه!
شاعێر:1332
وه‌رگێڕ:6/6/1357 خالید خاکی
|