|
مه‌وله‌وی
چه‌مان هه‌م قامه‌ت که‌یفم، خه‌مباره‌ن
زه‌ردی نه رووی دڵ زه‌وقم دیاره‌ن
ته‌وق خه‌م گه‌رده‌ن شه‌وقه‌که‌م به‌سته‌ن
که‌ف پای شادتم خار تێ شکسته‌ن
ساقی، ساده‌خیل جام مه‌ی وه‌که‌ف
ده‌روێش،ئامانه‌ن‌که‌فێ‌نه‌رووی‌ده‌ف
خۆ نه‌وی فرسه‌ت جارێ نه‌جاران
هه‌رپۆس‌وه‌مشت‌بیم‌په‌ی‌دین یاران
چه‌پ گه‌ردجه‌خاتر‌و‌ێش‌هه‌رگیز نه‌ویه‌رد
که‌ی‌بی جامێمان پڕ جه باده که‌رد
ئێمه‌یچ با ساتێ به‌زمێمان جه‌م بۆ
لادێ هه‌رخاسه‌ن‌ئه‌ر سه‌د که که‌م بۆ
من ناڵه،تۆده‌ف،ئه‌وسافیی یا دورد
هه‌نی‌فه‌رد،ده‌رد،مه‌ینه‌ت‌گه‌رده‌ن‌ورد
نالی
له‌دوگمه‌ی سوخمه،دوێنێ نوێژی شێوان
به‌یانی دا، سفیده‌ی باخی سێوان
له خه‌وفی ته‌لعه‌تی،رۆژهه‌روه‌کوو شێت
به رووزه‌ردی‌ی،هه‌ڵات و که‌وته کێوان
دووچاوی من،که وا که‌یلی سوروشکن
ده‌پێون ئاوی به‌حری خوێ به پێوان
مه‌که‌ن‌لۆمه‌ی په‌شێویی دڵ،که ئه‌مشه‌و
په‌شێواوه له به‌ر په‌رچه‌م په‌شێوان
شه‌رابی له‌علی ڕوممانی‌ی له "نالی"
حه‌رامه بێ مه‌زه‌ی ماچێکی لێوان
مه‌حوی
له رۆژێ هه‌ڵدرا ئه‌م کۆنه خه‌یمه‌ی تان و پۆ شینه
له سایه‌یدا شه‌رابی به‌زمی عوشره‌ت گریه جۆشینه
ده‌بینی‌ی جێیه‌ک ئه‌مڕۆ به‌زمی عه‌یش و باده نۆشینه
سبه‌ینێ زوو زه‌مانه وه‌زعی گۆڕیوه ، له نۆ شینه
له کێ پرسم دڵی بۆپڕله خوێنی حه‌سره‌ته یاقووت؟
عه‌زاپۆشی چیه و کێیه ، جلی پیرۆزه بۆ شینه !
به‌هارێکی که داخۆ بێ، نه‌بێ،هه‌ی بێن و شینێ که‌ین
فه‌له‌ک هه‌رشینه،سه‌حراشینه،کێو و لێوی جۆ شینه
وتم : بۆ رووت و پووتن ئه‌و که‌سانه‌ی عاشقی رووتن؟
وتی : شان وشکۆهی زینده دڵ هه‌ر ژه‌نده پۆشینه
سه‌فای سافی جووانی‌ی رۆیی و دوردی ده‌ردی پیری هات
خومارێ ماوه به‌س ئه‌مشه‌و له باده‌ی به‌زمی دۆشینه
کوڕی بێ، تاسه‌ر ئه‌م دایه‌ی زه‌مانه مه‌مکی که‌س نادا
که سه‌عب، شیری شه‌فه‌ققه‌ت "مه‌حویا" له‌م شێره دوشینه
ناری
به غه‌مزه‌ی چاوی مه‌خموری‌سیاهی،مه‌ستی مه‌ی کردین
به ماچی لێوی ، موسته‌غنی له ئه‌نواعی مه‌زه‌ی کردین
ترازا به‌ندی سوخمه‌ی ئاڵی گوڵناری ، به ئاهی من
که‌چی ده‌ستی له‌سه‌ر دانا، له سه‌یری باخی به‌ی کردین
به هه‌وری په‌رچه‌م و ئه‌برۆ، روخ و زوڵفی که داپۆشی
له شه‌وقی روئیه‌تی به‌دری هیلالی یه‌ک شه‌وه‌ی کردین
ئه‌گه‌رچی کوشتنی خۆ قابیزئه‌ل ئه‌ڕواحه موژگانی
به قانوونی مه‌سیحایی،له‌خه‌نده‌ی لێوی حه‌ی کردین
عیلاجی ده‌ردی دڵ(ناری)له‌تاهیربه‌گ ته‌مه‌ننا که
بڵێ:ئه‌مڕۆ گوڵئه‌ندامێ به تیرێ جه‌رگی په‌ی کردین
بیسارانی
جه‌و به‌یانه‌وه ، جه‌وبه‌یانه‌وه
حاڵی پیم یاوان جه‌وبه‌یانه‌وه
خاڵێ دیم جه‌به‌ین دووبه‌یانه‌وه
وه‌بانی به‌یندا مه‌شنیانه‌وه
حه‌کاکانی ڕه‌و گشت به‌یانه‌وه
کێ دیه‌ن مه‌غرب جه به‌یانه‌وه
هه‌تاموسته‌فا سه‌ر مه‌نیانه‌وه
هه‌روابه‌حه‌سره‌ت ئه‌و به‌یانه‌وه
پیره میرد
های له (به‌یان) دا، های له به‌یاندا
های ئه‌وبه‌یانه‌ی دیم له به‌یاندا
خاڵێک له‌مابه‌ین جووته‌ی به‌یاندا
ئه‌ستێره‌ی به‌یان له‌توێ‌ی به‌یاندا
دووماربه‌حه‌ڵقه ده‌وری به‌یاندا
تارێ‌ی به‌ی نه‌بێ دز له به‌یاندا
کێ توانی ئه‌مه شه‌رح و به‌یاندا
ره‌شه ئێواره له ده‌م به‌یاندا
ماری لای به‌یان بۆیه نیهاندا
هه‌رکه‌س ده‌س به‌رێ ماری لێ هاندا
ئه‌مه‌وێ له‌خوا مه‌رگم نیشاندا
سه‌رله به‌یاندا، سه‌رله به‌یاندا
ئه‌خول
دڵم هه‌ر ئه‌و دڵه‌ی جارانه ئێستاکه‌ش ئه‌ناڵێنێ
هه‌ناسه‌ی ساردی ناکامی له‌سینه‌مدا ئه‌تاسێنێ
ئه‌گه‌رجوانیت سه‌رنجم رابکێشێ، مه‌گره‌لێم چونکه
جه‌ماڵت په‌یکه‌ری ڤینۆسی خوای جوانیش ئه‌جوڵێنێ
په‌چه‌ت لاده ببینم رووت ئه‌من خۆ سه‌یری تۆ ناکه‌م
له‌رووی تۆتێده‌گه‌م یه‌زدان چلۆن نه‌خشێ ئه‌نه‌خشێنێ
که‌تیشکی رۆژئه‌دا زاخاوی پرچی زه‌ردی زێڕینت
له‌لام قه‌وس‌وقه‌زه‌ح هیچ ره‌ونه‌ق و شه‌وقێکی نامێنێ
به‌وه‌ش دڵشادوخۆشحاڵم که‌یادی نائومێدی‌ی خۆم
به خوڕ ئه‌شکی له چاوانا قه‌تیس ماوم ئه‌بزوێنێ
ته‌مه‌ن رووبۆخه‌زان ئه‌ڕواکه‌چی گه‌ردون ئه‌واتازه؛
له وێرانه‌ی دڵا تۆوی گوڵی دڵداری ئه‌ڕوێنێ
به‌چه‌شنێ خۆشه‌ویستی‌ی تۆ له‌سینه‌وکه‌لـله‌ما چه‌سپه
مه‌گه‌رجامی ئه‌جه‌ل ئه‌وتین وتاوه‌ی لێ هه‌ڵنجێنێ .
|