|
ئه‌و چرکه‌ی
که حه‌ز
له ئامێزی
به‌رزی مه‌مک و
تیژی نیگا ده‌گرسێ و
له نزمی بازنه‌ی که‌مه‌ر
له دایک ده‌بێ
هه‌ر ئه‌و چرکه‌یه
ئه‌وین قه‌قنه‌س ئاسا
له‌به‌رزی ده‌مرێ و
له نزمی ناژی
*************
کاتێ مه‌لێکی نامۆ
دوور له چیا
له شارێکی ترسه‌نۆک
چریکه‌ی
ئازادی و دڵداری سه‌ردا
قه‌ڵایێک رووخا و
هه‌ر هه‌موو ئاشقان
که‌وتنه سه‌ما
فوئاد قاموسی – سه‌قز
------------------------------------
کچێ...هۆ کچێ
گوڵی بزه‌ت ئاگری سوور
گه‌ر ئه‌ته‌وێ
نه‌تناسن !
گه‌ر ئه‌ته‌وێ
ناوت له‌سه‌ر زبان
هه‌ڵنه‌واسن !
خۆشه‌ویستیتم بۆ مه‌که
به‌وڵات وسنوور...
با نه‌شڵه‌ژێم و
نه‌تشڵه‌ژێنم .
با به‌یاخی بوونم
ناووت له‌شارا نه‌درکێنم !.
************
له‌یلا
له‌یلا!
خه‌وی مه‌جنونم دی،
وه‌ک خۆم وا بوو.
خه‌وی له‌یلام دی ،
وه‌ک تۆم وابوو .
له‌یلای نازدار!
له‌یلا!
له‌خه‌ونه‌کانما....
....
مه‌جنون ئاوێنه‌یه‌که‌و
خۆمی تیا به‌دی ده‌که‌م .
له‌یلا!
له‌یلا شێوه‌ی تۆئه‌داو
حه‌زی لێ ده‌که‌م.
.....
ده ئاده‌ی له‌یلاگیان! له‌یلا...
خه‌ونه‌کانم بگووشه،
له‌باوه‌شی مه‌یلا...
.....
ده‌س خه‌ره گه‌ردنم و
ببه به له‌یلام .
خۆمن ،
ده‌مێ ساڵه که‌مه‌جنونم !.
رێبوار- سه‌قز
________________
سازی ناساز
"بولبولی باڵ شکاوی
وه‌ختی گوڵم
هه‌رشه‌پۆلان
ده‌دا دڵی له‌کوڵم " هێمن
بولبولی شه‌یدایی
کاتی به‌هارم
شه‌تاوی تاڤگه‌ی
به‌فری نسارم
کوردی سه‌رخۆشی
رۆژی نه‌ورۆزم
لرفه‌وپرۆسکه‌ی گڕی
پڕسۆزم
که‌وی به‌قاسپه‌ی
ده‌م نسارانم
گوڵی بۆدیاری
ده‌ستی یارانم
مۆمی گیرساوی شه‌وی
یه‌ڵدام
ئۆخژنی سینه‌ی
پڕخۆزگه‌وشه‌یدام
کونجی جێژوانی
پڕچرپه‌وهه‌ستم
سێبه‌ری یاری دڵ
گه‌شی مه‌ستم
ده‌ستی گوشراوی
کیژی دۆی شاییم
هه‌ستی به‌سۆزی
لاوی سه‌وداییم
گڵکۆی ناوداری چه‌ن
هه‌زارساڵه‌م
بینی شمشاڵ وگه‌روی
مام قاله‌م
هه‌ستی به‌سۆزی
دڵێکی ته‌ڕم
شه‌می نێوکۆڕوداری
ئه‌ڕئه‌ڕم
کونی ژێرپه‌نجه‌ی
زه‌ردی شمشاڵم
بزه‌ی سه‌رلێوی پاش
ده‌ردی تاڵم
موژده‌ی کازیوه‌ی
ده‌م به‌یانانم
باوکی بێ هه‌دای
گشت بریاکانم
باڵی ره‌نگین و
چاوی په‌روانه‌م
شووشه‌ی سه‌رلێوی
جوانی مه‌یخانه‌م
تاکه ئه‌ستێره‌ی
باووشی مانگم
تروسکه‌ی هیوای
ناودڵی ته‌نگم
شه‌ونمی په‌ڕی
سه‌رگوڵی سوورم
شریخه‌ی ماچی
سه‌رکوڵمی سوورم
گزنگی تیشکی
ده‌مه‌وبه‌یانم
شه‌پۆلی هه‌ستی
شێعرێکی جوانم
چۆنت پێ بڵێم که‌من
کێم و چیم
به‌تۆزی خۆڵی
ژێرپێ‌ی هێمن نیم
ئه‌حمه‌د یاسینی (پشکۆ)
------------------------------------------------------------
دوێنێ بوو....
شه‌قامه‌کان رێگایان لێ ون ده‌کردم .
تریقه‌میان
ترێق ده‌کرده‌وه.
بزه میان
باڵ به‌ست ده‌کرد.
قژی بارانیان ده‌کرده قه‌مچی
بۆ پشتم .
توانج و مۆڕه‌یان شوێن ئه‌خستم .
پێڵاویان بۆ هه‌ناسه‌م جووت ده‌کرد .
ئاواته‌خوازبوون
ئاڤره‌تایه‌تی بمبات و ....
هه‌رگیز نه‌گه‌ڕێمه‌وه .
به‌ڵام ئه‌مڕۆ...
که پاڵت دا به پاڵمه‌وه،
سه‌رم سوورماوه؛
وڵامی
ئه‌م هه‌موو کڕنۆشه چۆن بده‌مه‌وه.
"مریه‌م
نامداری"
************************************
خشپه‌ی ماچه لاوازه‌که‌ت
له‌سه‌ر پرچم به‌جێ ماوه
گه‌ر هاتیه
لام
لێی تووڕه به.
هه‌موو شه‌وێ
به دزه‌پا و بێ سرته و هه‌را
هه‌ناسه‌کانم لێ ئه‌دزێ.
" مریه‌م
نامداری"
*************************************
لاولاوناسک گوڵێکه بێ تووانی راوه‌ستان له
سه‌ر پێ،به‌ڵام هه‌ركه‌دارێ، به‌نێ،دیوارێ،ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کات و
ده‌ستی ده‌گرێ،ده‌بێته رازاوه به‌ژنێکی پڕوزه‌وبێ گرێ که دارودیوار، له
لایه‌نیه‌وه ده‌ته‌نرێ.
سه‌مای لاولاو
کلم ده‌کاته چاو
نیگام ده‌خاته دا‌و
هزرم ده‌کاته پێڵاو...
له‌گه‌ڵ خۆ ده‌مبا و..
به‌راوی عه‌شقم پێ ده‌کێڵێ و
ناکاو پڕتاو
جێم ده‌هێڵێ .
پرسیاریش یه‌ک له شوێن یه‌ک
ته‌موره‌م ده‌ده‌ن
ته‌واوی ته‌مه‌نم تاوتوێ ده‌که‌ن
هێند دووروسه‌راوتۆقان
هێند نزیک و نه‌زۆک مان
چمامێکی چه‌م به گریان
بێ مه‌ودا هه‌نسکێک و
هه‌رمان.
سه‌مای لاولاو
گا گورج وگا خاو...
گه‌ررۆژێ تۆیشی رفان
تۆی به عه‌ڕشی بێ فه‌رشی عه‌شق
گه‌یاند.
رامه‌مێنه.
نوێنی نهێنیه‌کانی بپشکێنه و...
ئه‌وسا
بڕواتم بۆ بچڕێنه .
بابزانم
ئاخۆ، خۆدوورگرتوو
هێندجووانه
یاخۆ، خۆدوورگرتنی
لێ جووانه.
" مریه‌م نامداری"
|