مامۆستا عه‌بدوڵڵاسڵێمان به‌گ(گۆران) ده‌روێش عه‌بدوڵڵا (1) - بۆفریشته‌ی مۆسیقا - به‌ره‌نگی زه‌ردوشێوه‌ی ده‌ست و شمشاڵی کزا،ده‌روێش حه‌زم کرد به‌سته‌یه‌ک ببیه‌م سه‌راسه‌رحوزن وماته‌م بێ، له‌سیماتابه‌دیم کردهه‌یکه‌لی عومرێکی حه‌سره‌تکێش ، وه‌ها دیاره که به‌ختت ئاشیانی بلبلی خه‌م بێ !.. به‌ڵێ دیاره، له‌ناوقه‌ومی به‌سیتا قه‌دری سنعه‌تکار وه‌کووعه‌کسی قه‌مه‌ر وایه له‌ناو حه‌وزێکی لیخندا، به‌ڵام ته‌ختی روفاه‌وتاجی حورمه‌ت میلله‌تی هوشیار به ئوستادێ ئه‌دا وه‌ک تۆله‌ناو شمشاڵی کون کوندا سه‌حه‌ر بێنێته گریان وقسه، سێحری په‌ریی نه‌غمه!.. برای ده‌روێش ! ئه‌زانم بۆ مه‌عیشه‌ت وێڵ و ئاواره‌ی، به‌زه‌هری ناعیلاجیته له ناکه‌س ویستنی لوقمه ، به مردنته که گوێ‌ی ناشی ئه‌خنکێنێ خرۆشی نه‌ی ! به‌ڵام چی بکه‌ین له‌ناوچاوی ره‌شی به‌عزێ زه‌کای گه‌وره، وه‌کووتۆوی گوڵی ده‌م با،له‌سه‌ربه‌ردێکی ره‌ق ئه‌ڕوێن ، ئه‌گه‌ر خیلقه‌ت نه‌سیبی عومری تۆی مه‌حکوومی ئه‌م ده‌وره نه‌کردایه ، خواعالم ، له کام عه‌ڕشت ئه‌سووداوێن؟! نه‌حه‌رفی مه‌کته‌بێکت خوێند ، نه‌ئوستادێ په‌لی گرتی ، سیرف به‌رزیی زه‌کا ئه‌م سنعه‌ته‌ی فێرکرد به‌شمشاڵت ، هه‌موو وه‌زنێکی گۆرانی ، له‌توولانی هه‌تا کورتی ، به‌سه‌رپه‌نجه‌ی هونه‌ر کردت به دیلی کۆششی زاڵت !.. * * * ئه‌وه‌نده‌م بیست له‌مۆسیقا خرۆشی رۆحی بێگانه میزاجی کورده‌واریم تێکچووه، ده‌روێش عه‌بدوڵڵا ، ده‌خیلت بم ده‌سا به‌و لاوک و ئای ئای و حه‌یرانه شه‌پۆلی زه‌وقی میللی پڕ ده‌روونی مات وچۆڵم که ! له بێتهۆڤێن گه‌لێ زیاتربه‌رۆحم ئاشنای ، وه‌ڵڵا ده، ئه‌ی ده‌روێش ! سکاڵایه‌ک له‌گه‌ڵ رۆحی کڵۆڵم که !.. 1- ده‌روێش عه‌بدوڵڵا شمشاڵ ژه‌نێکی به‌هره‌داربوو، چاره‌که‌چه‌رخێک له‌مه‌وبه‌ردیومه،زۆرترله هه‌ورامان ئه‌ژیا . "گۆران"
" ده‌ڵێن ده‌روێش عه‌بدوڵڵا جگه له‌وه‌ی
که‌شمشاڵ ژه‌نێکی به به‌هره بووه
خاوه‌نی ده‌نگێکی خۆشیش بووه و گوایه
ئه‌مه‌ش ده‌نگی ئه‌وهونه‌رمه‌نده‌یه
کۆڕی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی مه‌وله‌وی |